گەر لە دەرگایەکت داو
بەساردی پێشوازیت لێکرا
مەچۆ ژوورەوە بڵێ ببورە بە هەڵە هاتووم
چونکە هەر هەنگاوێکت بۆ ژوورەوە
بچوک بچوک ئەبیتەوە...!!
جۆینی ئەم تیلیگرامە بکەن 👆
سودی زۆر زۆری هەیە
دەتەوێ خەڵکانی دەوروبەرت بناسی هەڵەت کرد دەبینی چۆن هێرشت بۆدێنن !

وەسفی دەمووچاوێ مەکە تا دڵی نەناسی !

ئەگەر فووت کردە میزڵدانێ بەڕووتا تەقی لۆمەی خۆت بکە خۆت هەوات تێکردووەو تەقیوە هەندێ مرۆڤیش وان لەقەبارەی خۆیان گەورەیان بکەی بەڕووتا دەتەقن !
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی ( إِذا لَم تَستَحْيِ فاصْنَعْ مَا شِئتَ).

واتە: كاتێك شه‌رمت نه‌كرد چی ده‌كه‌یت بیكه‌.

زۆربەی خەڵکی ئەم سەردەمەش ئەمە باشترین قسەیە کە دەبێت پێیان بوترێت.....
ژیانی ئێمە چییە!؟
بەلەمێکە لە ناو دەریادا دێت و دەچێت
تاکە شتێک کە لێی دڵنیابین ئەوەیە
ڕۆژێک ئەو بەلەمە نوقم دەبێت..!
بەڕاستۍ ئیمامۍ ٳبن بطة ــ رحمه الله ــ ڕاستۍ ووتوە ڪە فەرموویەتۍ : « والنّاسُ فِي زَمانِنا هَذا أسْرابٌ كالطَّيْرِ ، يَتْبَعُ بَعْضُهُمْ بَعْضًا لَوْ ظَهَرَ لَهُمْ مَن يَدَّعِي النُّبُوَّةَ مَعَ عِلْمِهِمْ بِأنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( ﷺ ) خاتَمُ الأنْبِياءِ ، أوْ مَن يَدَّعِي الرُّبُوبِيَّةَ ، لَوَجَدَ عَلى ذَلِكَ أتْباعًا وأشْياعًا ... »
[ الإبانة الكبرى لابن بطة : ١/‏٢٧٢ ]

واتە : « خەڵڪۍ لەم سەردەمەۍ ئێمەدا وەڪو پۆلەڪانۍ باڵندە وان ، هەندێڪیان شوێن هەندێڪۍ تریان ئەڪەون ، ئەگەر یەڪێڪیان تێدا دەربڪەوێت و بانگەشەۍ پێغەمبەرایەتۍ بڪات لەگەڵ ئەوەۍ دەشزانن️ ڪە رسـول الله ( ﷺ ) کۆتایۍ پێغەمبەرانە ، یانیش بانگەشەۍ پەرەستراوێتۍ بڪات ، دەبینـیت ڪەوا شوێنڪەوتە و ڪۆمەڵەۍ بۆ پەیدا دەبێت »
هەمووان ئاوات دەخوازن لە سوجدەدا بمرن بێ ئاگا لەوەی
پێغەمبەر مان ﷺ لەباوەشی خێزانەكەیدا وەفاتی كرد .
پێغەمبەر ﷺ دەیفەرموو
عائیشە قسە بكە بادڵـم ئارام بێتەوە .

كەچی زۆر پیاوی ئێستا دەڵێن
ئافرەت بێدەنگ بە با مێشكم ئیسراحەت بكا.

تەنها ڕێزدارەكان ڕێز لە ئافرەت دەگرن
بێ ڕێزەكان سوكایەتی پێ دەكەن
پێغەمبەرمان ﷺ
كاتێك فاطیمە دەهاتە لای هەڵدەستا و دەیفەرموو كچم بەخێر بێیت
نێو چەوانی ماچ دەكرد ....
قال تعالی : (( كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا )) سورة النساء : ٥٦

واتە: هه‌موو جارێک کە پێستیان داوه‌شا و سووتا و هه‌ڵقرچا، پێستی تر ده‌که‌ین به‌به‌ریاندا.

حەسەنی بەصری لە تەفسیری ئەم ئایەتە ئەڵێت
لە ڕۆژێکدا حەفتا هەزار جار ئەم پێستەیان دائەماڵدرێ (بە سزا) (دواتر) پێستێکی تریان ئەکرێ بەبەریاندا.

……………………………………………………………
الزهد لعبداللە بن المبارك ۱۲٥۷
اللە تعالی دەفەرموێ (( يُرِيدُونَ لِيُطۡفِـُٔواْ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَٱللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ )) سورەتی الصف ئایەتی ژمارە : ٨

واتە: ئەوانە دەیانەوێت ڕووناكى خودا بە فووى دەمیان بكوژێننەوە، لەحاڵێكدا خودا ڕووناكى خۆى كە ئایینى ئیسلامە تەواو دەكات، با خوانەناسانیش هەر پێیان ناخۆش بێت. واتە هەرچۆنێك ناتوانرێ ڕووناكى خۆر بە فوو بكوژێننەوە، هەر ئاوەهاش ناتوانن ڕووناكى ئایینى ئیسلام بكوژێننەوە.

بەڵام خەیاڵتان خاوە … اللە پێمان دەفەرموێت کە پێتان بڵێین بۆخۆتان بمرن لەداخا بەو ڕقەوە سەر بنێنەوە.

قال تعالی (( قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ ۗ )) سورەتی آل عمران ئایەتی : ١١٩

تۆیەکی نەفامی تاریک بیر نیقاب قەدەغە دەکەیت لە زانکۆکەت ئەوە بزانە ئێمەی موسڵمانیش خۆت و زانست و زانکۆکەت ئەخەینە زبڵدانەوە و حاشا لەو زانست و زانیاریە سەقەتەی وڵاتەکەشت دەکەین.

ئەوەی ئێوە دەستی دەدەنێ ، زۆر کەسی تری هاوشێوەتان دەستی دایە بەڵام ڕسوابوو و بوو بە عیبرەت بۆ دنیا و قیامەت....
2024/05/14 22:59:05
Back to Top
HTML Embed Code: