خۆشویستن تەنها بەستنەوەی دوو دڵ نیە، کەسێ لێت تێنەگا، نەبێت بەبەشێک لێت، پشتت نەبێت، لە بڕی تۆ بە سەرکەوتنەکانت خۆشحاڵ نەبێت، ڕێت نەبێت، لە دووری ئەو یا نزیکی دڵخۆشی تۆی لا گرنگ نەبێت... ئەوا خۆشەویستێیکی خۆ ویست و هیچە.
من با باسی ئەو پیاوەت بۆ بکەم کە لە زهنی خۆم دامناوە و خۆشم دەوێت، ئەو کەسێکی جیاوازە، پالەوانە، هەموو خەونەکانم بە ڕاوێژی ئەو بەدی دێت، دەستم توند دەگری و سەیری چاوەکانم ئەکات، پێم دەڵێت تۆ بۆ ئەبەد موڵکی منی، من هێندە ئارامم لە نێو دەستەکانی بە هێمنی سەر بەسەر شانەکانی دەکەم و بە گوێیدا دەچرپێنم.. تۆ بۆ من هێڵانەیێکی ئارامیت، گەر من هاوبەشێکی هاروهاجت بووم تکایە رێگای فڕینم نیشان مەدە... ئەماا کە چاوم دەکەمەوە نە تۆ هەی نە ئەو خەیالەی لە بەرد تاشیومە، ئەبینم واقع زۆر جیاوازە، تۆ پیاوێکی خۆشەویستیت زۆر بە سانایی و سادەیی گەڕەکە، لە دوورە چاوەڕێم دەکەیت گەر بەرەو ڕوت ڕام کرد تۆ باوەشم بۆ ئەکەیتەوە، گەر ڕووم وەرگێڕا تۆ بە دزیەوە سەیرم ئەکەیت، بوێری ڕاکردنت نیە، خۆزگە لە جێگایی دڵ دوو قاچت هەبوایە، ئاخر دڵداری قاچی گەڕەکە نەوەک دڵ... من وا هەست دەکەم کەسێکم تەنیا خۆم بەتۆ هەڵواسیوە ئاخر، تۆ لەو پیاوە ناچی من خۆشم دەوێ، ئەمەوێ تۆ و ئەو کەسەی خەیالم یەخەم بۆم جۆر نابێ، سەر ئێشە ئەگرم و دووبارە خۆم ئەگرم بەهێز بم و بەخۆم ئەڵێم... هیچ!
ئێستا لە کار گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، شەقامەکە چۆڵ بوو، زۆر چۆڵ بوو، وەک دڵم، ئارامییەکی تەواو شارەکەی داگیر کردوە، بایە ساردەکان خەریکن لەژێر چنگی بایە گەرمەکان ئەخنکێن و ونەبن هەمووان ئێستا لە خەوی خۆیدا خەوتووە، بەڵام من نوقم بووم لە ماندوێتی، ماندوێتی جەستە، ماندووبوونی ڕۆح، ماندوێتی بیرکردنەوەکان، نازانم چەند سەعاتە لەسەر پێم وەستاوم، بەڵام ئەزانم ماوەیەکی زۆرە ، گەر ئەمە ئەخوێنیتەوە پێتەڵێم دڵتەنگ مەبە، من لە تۆ خراپترم، دەمەوێت هەست بکەم کە هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت. بەهۆی سەختی ئازارەکەوە دەمەوێت پێم ببڕم، بەڵام چی بکەم بۆ بیرکردنەوە ماندووکەرەکانی مێشکم؟ ئایا سەرم ببڕم؟ ژیان دادپەروەر نییە، بە هەموو توانامەوە شەڕ دەکەم، بەڵام ئارامی دەروون لە دڵی کەسانی تردایە، خودا دەزانێت چەندە ماندووم، خودا دەزانێت ..
ئیتر ژین دەبێت بە مەجبووری، ئەودەمەش ژان گەلێک زیاتر دەبێت ئێوە تێناگەن! ئەو دێڕانەی من دەیانووسم پڕن لە ئازار! بەچاوێکی ڵێڵ! بە دەستێکی لەرزیو دەنووسرێن! تاریکترین شوێن کە شک دەبەم لەوێدا دەبم بە نەعلێک و جلێكی خەو!بەچەشنێک کەم لەو کەسانەی بەلامدا تێدەپەڕن حاڵیدەبن لەوەی کە من شێت نیم، ئەمانە تەنها دێڕی ئەدەبی نووسراو نین، ئەمانە تەلیسمێکن لە ئێش و ئازار، نازانم منی چارەڕەش چی بکەم؟ دەکرێت وەک کارکتەرەی نێو رۆمانەکان لە کۆتایدا چێژ بنۆشم!!! ...
"
بە قووڵی لە دڵمەوە ناڕەحەتم، هیچ ئومێدێکم بە داهاتوو نیە، هەر ساڵێك کە تێدەپەڕێت هەست ئەکەم لە خەونەکانم دوورتر دەبمەوە و سەقفی ئارەزووەکانم نزمتر دەبێتەوە، نیگەرانم زۆر نیگەرانم، هەم نیگەرانی خۆمم، هەم نیگەرانی خانەوادەم، دایك و باوکم، دەورو بەرم، وەلی هیچ کارێكم لە دەست نایەت و خەریکم وەك مۆمێك دەتوێمەوە
"
بە قووڵی لە دڵمەوە ناڕەحەتم، هیچ ئومێدێکم بە داهاتوو نیە، هەر ساڵێك کە تێدەپەڕێت هەست ئەکەم لە خەونەکانم دوورتر دەبمەوە و سەقفی ئارەزووەکانم نزمتر دەبێتەوە، نیگەرانم زۆر نیگەرانم، هەم نیگەرانی خۆمم، هەم نیگەرانی خانەوادەم، دایك و باوکم، دەورو بەرم، وەلی هیچ کارێكم لە دەست نایەت و خەریکم وەك مۆمێك دەتوێمەوە
"
"
ئەو کەسەی گرینگی پێ نەدایت تۆش گرینگی پێ مەدە خۆشەویستی و هاوڕێیەتی جوانە بەڵام کەڕامەت جوانترە
"
ئەو کەسەی گرینگی پێ نەدایت تۆش گرینگی پێ مەدە خۆشەویستی و هاوڕێیەتی جوانە بەڵام کەڕامەت جوانترە
"
زیـــــنـــــدووم♡
Photo
ئاڵۆزی هەبوونی مرۆڤ هەر ئەوە نییە بیەوێت بژی، بەڵکو کێشەکە ئەوەیە دەبێت شتێک بدۆزێتەوە لە پێناویدا بژی.
ئەو خەمانەی لە ناخی خۆتدا گڵت داوەتەوە و بە خۆت دەڵێیت دەتوانم تێی بپەڕێنم ڕۆژێک دەبێتە ئازاری جەستەی ماندووت و تاڵە سپیەکانی پرچت.