"
ئەو کەسەی گرینگی پێ نەدایت تۆش گرینگی پێ مەدە خۆشەویستی و هاوڕێیەتی جوانە بەڵام کەڕامەت جوانترە
"
ئەو کەسەی گرینگی پێ نەدایت تۆش گرینگی پێ مەدە خۆشەویستی و هاوڕێیەتی جوانە بەڵام کەڕامەت جوانترە
"
زیـــــنـــــدووم♡
Photo
ئاڵۆزی هەبوونی مرۆڤ هەر ئەوە نییە بیەوێت بژی، بەڵکو کێشەکە ئەوەیە دەبێت شتێک بدۆزێتەوە لە پێناویدا بژی.
ئەو خەمانەی لە ناخی خۆتدا گڵت داوەتەوە و بە خۆت دەڵێیت دەتوانم تێی بپەڕێنم ڕۆژێک دەبێتە ئازاری جەستەی ماندووت و تاڵە سپیەکانی پرچت.
سوکایەتیت پێدەکەن تاوەکو خراپترینت لێ دروست بکەن، دواتر دەڵێن ئەمە تۆیت ؟ نەخێر ئازیزم ئەمە من نیم، ئەمە ئەوەیە کە تۆ دەتەوێت.
زۆرێک لە مرۆڤەکان بەبێ دەنگی خەفەت ئەخۆن کاتێک کە ئازارێکیان هەیە باسی ناکەن؛ زۆرجار لە گۆرانییەکدا خۆیان ئەبیننەوە، لە شانۆیەکدا، لە فیلمێکدا، لە دێڕی کتێبێک و لە شیعری شاعیرێکدا خۆیان ئەبیننەوە، لە بینینی کەسێکی تر کە بە هەمان ئازاری خۆیدا تێپەڕ ئەبێت خۆیان ئەبیننەوە، هەموو کەس ناتوانێت کێشەکانی خۆی باس بکات هەر خۆی سروشتی مرۆڤ بەو جۆرەیە باشیەکانی دەردەخات، بەڵام باش نەبوونەکانی ئەشارێتەوە..
هیچ شتێک جگە لە کات چارەسەرکەر نییە؛ هەر ئەبێ کاتێکی دیاریکراو بەسەر ئەو برینە دەروونییەت تێپەڕێ تا چاک ببێ.. هیچ ئامۆژگارییەک یان دەرمانێک نییە دەستبەجێ تیمارت بکا تەنها تێپەڕینی کات.