Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( بیلال) لە ئافەرین کیدسەوە 😍

پێنجشەمە 4/1/2024
کاتژمێر 9:00 ی شەو
دوبارەکەی: هەینی 1:00 ی پاش نیوەڕۆ
دایکێکی ئاسایی مەبە🚨

🔸ئاگاداری پاک و خاوێنی مێشک و بیرکردنەوەکانی منداڵەکەت بە لە هەموو قسەیەکی خراپ و نەشیاو، هەروەک چۆن هەموو ڕۆژێک گرنگی بە پاکوخاوێنی جلەکانی دەدەیت.

🔹بیروباوەڕێکی باش و دروست بدە بە مێشکی، هەروەک چۆن خۆراکی تەندروست دەدەیت بە جەستەی

🔸دڵنیابە لەوەی کە نوێژە فەرزەکانی لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدات، هەروەک چۆن گرنگی بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ماڵەوەی دەدەیت.

🔹 ئاگاداری چوون بۆ مزگەوت و خوێندنی قورئانی بە هەروەک چۆن گرنگی بە چوونە قوتابخانەی دەدەیت.

🔸لەبری ئەوەی هەموو شەوێک چیرۆکی ناڕاستی بۆ بگێڕیتەوە، چیرۆکی پێغەمبەران و هاوەڵان و شوێنکەوتووانی و مرۆڤە ڕاستگۆکانی بۆ بگێڕەوە، بۆ ئەوەی لای خۆشەویست ببێت و لاسایییان بکاتەوە.

🔹پێش ئەوەی فێری پیتەکانی ئەلفوبێی بکەیت، مانای "لاالەالااللە" ی فێر بکە.

🔸پێش ئەوەی باسی ئەم دونیایەی لەگەڵ بکەیت باسی قیامەتی بۆ بکە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دایکم بۆ ناو دەگەڕێت 😄
بەم دیمەنە و بە خەوی قوڵیان فریو نەخۆن،
پاش دە خولەک بە هۆکارێکی نادیار بەخەبەردێن 😄
بەر لەوەی منداڵەکەت بگاتە تەمەنی 10 ساڵی پێویستە ئەمانەی فێر بکەیت
1. فێری بکەن کە ڕێز هەم لە کچان بگرێت و هەم لە کوڕان؛ هەردوو ڕەگەز لە ڕێزگرتندا یەکسانن.
-گیانەکەم بێ ڕەوشتی بەرامبەر کچان نەکەیت
+گیانەکەم دەبێت ڕێز لە هەمووان بگریت
2. فێری بکەن لە هەڵەکردن نەترسێت.
-ئەمە چیت کێشاوە تۆ؟ تەنها ئەوە دەزانیت کاغەز ڕەش بکەیتەوە
+وەرە با ئێستا ئەو شوێنانەی کە خواپە ڕاستیان بکەینەوە)
3. فێری بکەن زانست و لێهاتوویی زۆر لە نمرە گرنگترن.
-تۆ دەبوو نمرەی تەواو بەدەست بهێنیت تۆ زۆر گێژیت)
+کێشە نییە ئازیزەکەم دەزانم کە هەوڵی تەواوت داوە، جاری داهاتوو نمرەی باشتر بەدەست دەهێنیت
4. فێری بکەن باوک و دایک دوژمنی نین و هەمیشە هاوکاری دەکەن.
-وااای گەر دایکم بزانێت دەمکوژێت
+دایکە گیان من دەبێت شتێکت پێ بڵێم دەکرێت هاوکاریم بکەیت
5. فێری بکەن کاتێک شتێک نازانێت پرسیاری لەبارەوە بکات.
-ئەگەر ئێستا لە مامۆستا بپرسم وادەزانێت من گێلم
+دەکرێت جارێکیتر ڕوونی بکەنەوە من لە هەندێکی تێنەگەشتووم
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ( بەشی دووەمی هەڵاتنی مریشەکەکان) لە ئافەرین کیدسەوە 😍

پێنجشەمە 18/1/2024
کاتژمێر 9:00 ی شەو
دوبارەکەی: هەینی 1:00 ی پاش نیوەڕۆ
چاوگەشە بیست ساڵەکان تاگ بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە 😁

مام ڕێوی فێڵباز پلانی نوێی هەیە بۆگەیشتن بەسمۆرەکان 🤔
ئەمشەو کاتژمێر 8:00 لە شاشەی کەناڵەکانی ئافەرین و سۆشیاڵ میدیای ئافەرینەوە بەشێكی نوێی ماڵی سمۆرەخان پێشکەش بە منداڵە چاوگەشەکان دەکرێت.

چاوەڕوان بن ....
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ماڵی سمۆرەخان بەشی 5
چاوگەشە بیست ساڵەکان تاگ بکەن 😁
ئافەرین پێی نایە ساڵی چوارەمی تەمەنییەوە 🎉

ئەمڕۆ 10/2/2024 چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئافەریندا تێدەپەڕێت، ئافەرین هەنگاوێکی گەورە بوو لە بواری میدیای کوردی منداڵاندا، ئەرشیفێکی گەورە و فراوانی لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا بۆ بواری منداڵان زیادکردووە.

لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا زیاتر لە (دوو هەزار کاتژمێر) کارتۆن و بڕگەی منداڵانی بە زمانی شیرینی کوردی بەردەست خستووە کە تەواوی بەرهەمەکان ئامانجدار و پەروەردەیین و خاوێنن لە هەر بابەت و فیکرێکی نەشیاو.

لە چوارەم ساڵڕۆژی ئافەریندا بەڵێن دەدەین کە زیاتر خزمەت بە منداڵانی کورد زمان بکەین و لە سەر ڕێچەکەی خۆمان بەردەوام بین و زیاتر بەرەو پێش بچین.

تۆڕی میدیایی ئافەرین
10/2/2024
الحمدللە، بە پێی ڕاپرسیەکی (ڕاما ئەجێنسی) بۆ جارێکی دیکە و بۆ وەرزی زستانی 2024 کەناڵی ئافەرین وەک پڕبینەرترین کەناڵی بواری منداڵان دەستنیشانکرا.

ڕاما ئەجێنسی دامەزراوەیەکی ئەهلییە و وەرزانە لەسەرتاسەری کوردستان ڕاپرسی بۆ بینەری کەناڵەکان دەکات و پڕبینەرترینی کەناڵەکان لە بوارە جیاجیاکاندا خەڵات دەکات.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە پێی توێژینەوەیەک کە دەربارەی ئاستی (گرنگیپێدانی کەناڵەکان بە زمانی کوردی) ئەنجامدراوە، کەناڵی ئافەرین لە پێشەوەی کەناڵەکانە لە بابەتی گرنگیدان بە فێربوونی زمانی کوردی.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زنجیرەی افلا یعقلون؟

زنجیرەیەکی نوێی کەناڵی ئافەرینە و لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا پەخش دەکرێت، زنجیرەکە بەشێوەی کارتۆن وەڵامی نزیکی 30 پرسیار و گومان لەو پرسیار و گومانانە دەداتەوە کە دەربارەی ئایینی ئیسلام دروست دەکرێن.

زنجیرەکە بۆ تەمەنی نەوجەوانان گونجاوە و لە کەناڵی ئافەرین کیدسەوە پەخش دەکرێت.
چاوەڕوان بن.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زنجیرەی حاکم و حاتم

چیرۆکی شیرین و پڕ نهێنییە کەناڵی ئافەرین دۆبلاژی کوردی کردووە کە باس لە چیرۆکی پیاوێکی دانا دەکات بەناوی (حاتم) کە لە بەرژەوەندی خەڵک هەوڵی چارەسەری ئەو کێشانە دەدات کە وەزیری دەسەڵاتدار بەناوی (حاکم) دروستیان دەکات.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زنجیرە کارتۆنی دۆبلاژکراوی سیمبا لە ئافەرین کیدسەوە😍

لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا
چاوەڕوان بن
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زنجیرە کارتۆنی ئەلیف و سۆفیا 😍

زنجیرەیەکی پەروەردەییە و لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە کەناڵی باخچەی ئافەرینەوە پەخش دەکرێت.
ڕەمەزانتان پیرۆز 🌙

بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، بەناوی تەواوی ستافی ئافەرینەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و لە خوا دەپاڕێینەوە بیکاتە مانگێكی پڕ تاعەت و بەرەکەت بۆ هەمووان.

اللهم آمین 🤲
2024/05/20 08:22:00
Back to Top
HTML Embed Code: