Telegram Web Link
بۆ بزەی لێو...


ئەم وێنەی سەرەوە یەکێک لەوڵاتە عەرەبیەکانە کەهەم خواردنگەیە هەمیش قاوەخانە ، بەڵام ئەوەی کە جێی تێ ڕامانە ناوی خواردنگەکەی ناو ناوە " ژنی دوەم " ..


ئەوانەی ژنیان هەیە با گفتوگۆی نێوان خۆیان و ژنەکانیان بزانین بەفێڵی ئەم خواردن گەیە....

پیاو : ژنەکە برسیم نیە و نانم خواردوە😎

ژن : پیاوەکە لەکوێ بویت و لەکوێ نانت خوارد😡🤨 ؟

پیاو: ژنەکە لە لای ژنی دوەم نانم خوارد لەوێ بوم قابیلە لەکوێ بم🤫😏 ..!


ژن : مەبەستت چیە ؟؟💪🪓🔨🔫

باشە چۆن قەناعەت بەم ژنەی دەکەیت و چۆن بزانێت کە لەو خواردنگە نانی خواردوە یان هەر بەجدی قەوماوەو لای ژنەکەی تری نانی خواردوە 🤦‍♂

طبعا فێلێکی ناوازەیە کابرا لای ژنی دوەمیشی نانی خواردبێت دەتوانێت خۆی دەرباز کات لەژێر ناوی ئەو خواردنگەدا ...😉


خاوەن مەطعەمیش ناو نەما ئەوە نەبێت 😂

کەس لێفت نەکات بۆ خۆشیە حەقە پیاوەکان یەکی دەکەس داخڵ کەن😂


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
😁126👍14😢6🤔5🔥1
حوکمی قسەکردن لەگەڵ پیاواندا بەبێ زەرورەت ... یان لەخەلوتدا....


پێویستە لەسەر ئافرەتی موسوڵمان لە خوا بترسێت و قسە لەگەڵ پیاوان نەکات  بەتایبەتیش دەنگێکی ناسک کە ببێتە هۆکاری فیتنە ...

زانای سەردەم صالح بن فوزان الفوزان -حفظە الله تعالی- پرسیاری لێکرا بەم جۆرەی خوارەوە...

پرسیار: حوکمی قسەکردنی ئافرەت لەگەڵ خاوەن دوکانی جلوبەرگ یا خود خەیاتەکان چییە ؟

وەڵام: قسەکردنی ئافرەت لەگەڵ خاوەنی دوکان دەبێت بە ئەندازەی ئەوەبێت کە پێویست دەکات وە فیتنەی تیایدا دروست نەبێت ،ئافرەتەکان قسەیان لەگەڵ پیاوان کردوە لە کاتی پێویست دا و لەو کارانەی کە نەبوونەتە هۆکاری فیتنە وە لە سنوری خۆی دەرنەچووە.

بەڵام ئەگەر هاتوو قسەکردنەکەی بەرکەوتەی لەگەڵ بێت یاخود خۆ نێزیککردنەوەی لەگەڵ بێت یانیش بە دەنگێکی نەرم و ناسك قسەی لەگەڵ بکات ئەمەیان حەرامە وە دروست نییە، خوای گەورە بە خێزانەکانی پێغەمبەر - صل الله علیە وسلم فەرموویەتی :{{ فلا تخضعن بالقول فيطمع الذي في قلبه مرض وقلن قولاً معروفاً }} ( الاحزاب: ٣٢).

وە قسەی چاك و باش ئەوەیە کە لەناو خەڵکی دا دیار و ئاشکرایە و باوە کە قسەی پێ ئەکەن بە پێی پێویست ، بەڵام کە زیاتر بوو لە حەدی خۆی کە بە پێکەنین یاخود دەنگێکی ناسک و سەرنجی پیاوان بدات یاخود لەبەردەمیان ڕووخسار و وقاچ و دەستی دەرخات ئە مە هەمووی حەرامە و نابێت بکرێت ، لە هۆکارەکانی هێنانەوەی فیتنە و ئاژاوەن وە دەبێتە هۆکاری ئەوەی بەرەو فاحیشە و بەدرەوشتی بچێت .

جا پێویستە لەسەر ئافرەتانی لە خوا ترس  کە تەقوای خوای گەورە بکات، بەو جۆرە قسە لەگەڵ پیاوان نەکەن کە سەرنجیان ڕاکێشن بۆ لای خۆیان ، فئتنە دروست بێت وە دڵیان رادەکێشێت بەرەو بیری خراپ ، دەبێت خۆی بەدووربگرێت لەم کارە . وە ئەگەر هاتوو وا پێویست بکات بچێت بۆ شوێنێک کە خاوەنەکەی پیاوە ئەوا با خۆی داپۆشێت وە بە ئەدەب بێت بە ئادابی ئیسلام قسەی لەگەڵ بکات ، وە لە قسەکردنەکەی دا زیادەڕەوی نەکات تەنیا ئەو قسەیە نەبێت کە ئاسایی بێت لەناو خەڵکدا بۆ کڕینی پێداویستیەکانی وە پرسیارکردنی شتەکان ئەوەی کە هیچ فیتنەی تیا دروست نەبێت ».

المنتقي من فتاوى الشيخ : صالح بن فوزان(١٥٧،١٥٦/٣)
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍63💯10🥰9😢1
حەڕامە وەلی ئەمر ڕێگری بکات لەشوکردنی کچەکەی بەکەسێکی چاک ...


دروست نییە بۆ وەلی ئەمری کچ کە رێگری بکات لە بە شودانی کچەکەی بە پیاوێکی دیندار و متدین ، وە بۆ کچ دروستە کە لە رێگەی مەحکەمەی شرعی داوای مافی خوی بکات وە شو بەو کەسە بکات .

الالباني رحمه الله - فتاوي جدة٢٥




مەترسی سفوری لەگەڵ تاوانی شەریک بڕیاردان بۆ خودا هاتوە...

دینی ئیسلام زیاد لە حەد ئێمەی لە سەر مەترسی سفوری و ناپوشتەی ئاگاداریکردۆتەوە  تا ئەو رادەیەی کە بەستویەتەوە بە تاوانی هاوەڵ دانان بۆ خوا و زینا و دزی کردن و تاوانەکانی تر .


الامام محمد بن ناصر الدين الالباني | جلباب المراة المسلمة: (١٢١/١).


ئافرەت بێ مێرد پیاویش بێ ژن لەعەزاب دان...

الشیخ صالح الفوزان-حفظە الله - دەفەرموێت:

" ئافەرەتی عازب ( بێ مێرد) لە ناخوشی و ئازاردایە وە پیاوی بێ ئافەرەت( بێ ژن) ئەویش لە نا خوشی و ئازار دایە ، بەلام کە دوو هاوسەری گونجاو لە گەل یەك کۆ بونەوە ئەمە لە تەواوی نیعمەتە ."


[إعانة المستفيد(٢/٢٠٦)].



https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰29👍15💯14😢6
حوکمی قەزاکردنەوەی ڕۆژوی ڕەمەزان یان ڕۆژوی کەفارەت یان ڕۆژوی نەزر لەڕۆژی جومعە یان شەمماندا...


پرسیار: گەر ئافرەتێک ڕۆژی قەرزی لابێت تەنها ڕۆژانی جومعەو شەممان مەجالی گرتنەوەی هەبێت ، بەهۆی دەوامەوە نەتوانێت لەڕۆژانی ترد بیان گرێتەوە ئایا دروستە ؟

وەڵام : بەڵێ دروستە ، چونکە ئەو کەسە بۆیە جومعە یان شەممە
بەڕۆژوو دەبێت چونکە قەزای ڕۆژوەکەی دەکاتەوە یان ڕۆژوی نەزر یان کەفاڕەت ، بۆیە هیچ اشکالی تێیدا نیە چونکە لەبەر سەبەبێک و هۆکارێک بەڕۆژوو دەبێت نەک ڕۆژی شەممەو جمعە تایبەت بکات ، وەک بێ مەجالی و دەوام و نەتوانین بۆیە دەتوانێت ئەم دوو ڕۆژە بەڕۆژوو بێت بەو نیەتە ،
بەڵام گەر کەسێک ڕۆژوی شەممە یان جمعە بەبێ هیچ هۆکارێک تایبەتی کات بۆ بەڕوژوو بون ئەوا دروست
نیە ، وەک ڕۆژوی سوننەتی مطلق والله أعلم .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍50🥰12
Audio
لەدوعای خێر بێ بەشی مەکەن، خوای گەورە شیفای هەموو نەخۆشێکی موسڵمانان بدات.

خوای گەورە شفای مامۆستای خۆشەویستمان داتەوە لەش ساغ و تەندوستیان کات لەگەڵ هەموو مسوڵمانێک....

https://www.tg-me.com/hadithalameen
😢40👍13🥰7
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دامەبڕێ لەکاروانی خۆشەویستانی خودا....
🥰59👍18🔥7💯5
⚪️حوکمی بەخشین و سەرف کردنی  ماڵی مێرد لەلایەن ئافرەتەوە بەبێ زانیاری هاوسەرەکەی و ئاگاداری و ڕوخسەت وەرگرتن لێی ....


پرسیار

ئایا ئافرەت دەتوانێت  لە ماڵەکەی ببەخشێت بەبێ ئاگاداری هاوسەرەکەی؟


وەڵام

وەکو دەزانن ماڵ و موڵکی پیاو هی پیاوە وە نابێ لا خاوەداریەتی هیچ کەسێک ببەخشرێت بەبێ ئیزنی خۆی. بۆیە ئەگەر پیاوەکە ئیزنی دا کەوا خێزانەکەی ماڵەکەی ببەخشێت ئەوا دەتوانێ بیبەخشێت.

بەڵام ئەگەر ئیزنی نەدا ئەوا بە هیچ جۆرێک نابێت بیبەخشێت چونکە سەروەتی خۆی هی خۆیەتی. ماڵ و سامانی هیچ موسوڵمانێک حەڵاڵ نییە لە کەس تەنها لە خۆی نەبێت.


📖کۆکراوەی فەتواکان و نامەکانی شێخ محمد عثیمین بەرگی دووەم بابی بەخشین و تطوع📖

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍51💯6🥰2
دوعای هەڵکردنی باو باران و هەورەبروسکە....


دوعای کاتی هەڵکردنی با...

«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا»

واته‌: (خودایه‌ من داوای خێر و باشه‌كه‌ییت لێده‌كه‌م و په‌ناشت پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و زیانه‌كه‌ی) .


دوعای هه‌وره‌ بروسكه....

«سُبْحَانَ الَّذِي يُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلاَئِكَةُ مِنْ خِيْفَتِهِ»
واته‌: (پاك و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خودایه‌ی، كه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌كان ته‌سبیحات و سوپاسگوزارى ده‌كه‌ن و فریشته‌كانیش ته‌سبیحاتى ده‌كه‌ن له‌ ترسیدا) .



دوعاکردن  لە کاتى باران باريندا

«اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا»

واتە : (خودای داواى بارانێکى بەسودت لێ دەکەم)


دوعای  دوای باران بارین

«مُطِرْنَا بِفَضْلِ اللهِ وَرَحْمَتِهِ»

واته‌: (خودای گه‌وره‌ بارانی بۆ باراندین به‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆی).

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍41🥰18
⚪️کۆمەڵە شتێک ئەگەر بیکەیت بەڵاو موسیبەتەکان لەسەرت ئاسان دەبن.

هەرچی ڕوویدا بە قەزا و قەدەری خوای بزانە.

دڵتەنگیەکانت بەڵاو موصیبەتت لەسەر لا نادات

ئەوەی دەیچێژیت ئاسانترە لەوەی کە شتی گەورەتری لە دوا بێت.

ئەوەی کەوا بۆت ماوەتەوە زۆر زیاترە لەوەی لە دەستت داوە.

هەموو قەدەرێک حیکمەتێکی لە پشتە ئەگەر بە چاوی نیعمەت سەیری بەڵایەکانت کرد.

لەگەڵ هەموو بەڵایەک ئەجرت بۆ دەنوسرێت و پلەت پێ بەرز دەبیتەوە و بەڵای ترت لەسەر لا دەچێت.

دونیا بۆ پێغەمبەران نەبوو چۆن دەتەوێت بۆ تۆ بێت؟

ڕازی بە بەو بەشەی خودا بۆتی بڕیوەتەوە لەڕزق و ڕۆزی دەوڵەمەند دەبیت ، پشت بەخودا بەستە بەهیز دەبیت ، ململانێ لەگەڵ ئەهلی دونیا مەکە ، خوداخۆشتی دەوێیت ، وەخەڵکیش خۆشیانی دەوێیت .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
💯37👍21🥰19😢7🔥2😁1
حوکمی قسەی کەسێک کەبڵێت گەردنت ئازا ناکەم لەسەر شتێک کەوا حەڕام بێت...

یەکێک لەو فێڵ و تەڵەکانەی کەکوڕانی ئەمڕۆ فێری بون ئەوەیە کچێک گیرۆدەی خۆیان دەکەن یان بەڵێنی لێ وەردەگرن کەهەر دوکیان حەڕامن ، دوای ئەوەی کچەکە دەزانێت لەکارێکی ناشەرعی و ناشیاودایە لەپێناو الله دا واز لەم تاوانە دەهێنێت ، کوڕیش دەڵێت گەردنت ئازا ناکەم کەبێ گومان ئەم قسەیە لە شەرعدا هیچ بەهایەکی نیە بەڵکوو هەردوکیان دەبێت لەخودا بترسن واز لەهەر کارێک بهێنن کە تاوانە وە ئەو قسەیەش هیچ بەهاو بنەمایەکی شەرعی نیە .


دوعا کردن بەزوڵم و ستەم لە کەسی بەرامبەر ئەمەش خودا ئەم جۆرە دوعایانە وەرناگرێت ، زۆر جار دەبینین و دەبیستین کە کەسێک دوعا لەکەسێکی تر دەکات جگە لەوەی خودا ئەم جۆرە دوعایانە وەر ناگرێت لەهەمان کاتدا ئەو کەسەی دوعای شەڕ دەکات لەکەسێکی بێ تاوان خۆشی تاوان بار دەبێت...

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍55🔥18💯11🥰8🤩2
گێڕانەوەی خەون بۆ لێکدانەوەی خەون   !!


هەرکات خەونێکت بینی ڕاستەو خۆ ڕامەکە بۆ لێکدانەوەی چ خۆت بۆ خۆت بیکەیت یان بۆت بکەن ، چونکە لێکدانەوەی خەون علم و زانستە پێویستی بەشارەزایەکی وردو تەواو هەیە بۆیه بەبێ شارەزایی خەون لێکدانەوە تاوانە


دەربارەی خەون:

" دروست نییە کە خەون راڤە بکرێت تەنییا بە سەیرکردنی  پەرتوکی راڤەکردنی خەونەکان هەر وەکو زورێك لە کەسە نەزانەکان ئەم کاره دەکەن ، لە لای ابن سیرین دا دردەکەوێت کاتێك کە پرسیاری لێ ئەکرێ کە ئەم شتە بینیوە ، وە ئەو هیچ شتێك لە زانستی و بنەماکانی لێکدانەوەی خەون نازانێت بۆیە لێکدانەوەکە حەرامە ، چونکە ئەمە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە وە شوێن و حاڵ و کاتی کەسەکان کاری گەری دەخاتەسەر خەونەکە هەر بۆیە وەسف کردن و گێڕانەوەی خەونەکانیان جیاوازە دەبێت ، زانستی خەون زانستێکی نادیار و شاراوەیە پێویستی بە زانینی زیاترە ."


[الفواكه الدواني٢/٥٧٠]


کەسانێک دەچن لە گۆگڵ و کتێبەکانی لێکدانەوەی خەون لێکدانەوە بۆ خەونەکانیان دەکەن ئەم کارەش کارێکی تەواو پێچەوانەی شەرعی خوایە پێویسته وریابیت


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍63😢11🥰8🤔7🔥2
سودو گەورەیی نوێژ....


⚪️ئیمامی ابن القیم رەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت...

🖊️نوێژ

هۆکاری  ڕزق و ڕۆزیە
پارێزەری تەندروستیە
لابەری ئازارەکانە
لابەری دەردەکانە
بەهێزکەری دڵەکانە
رووناکیە بۆ رووخسار
دلخۆشکەری ناخەکانە
لابەری تەمبەڵی و بێ تاقەتیە
هۆکاری بەهێزیە
خۆراکی دڵەکانە
نورو ڕۆشانیی دڵانە
پارێگاری نیعمەتەکانە
لادەری بەڵاکانە

📖زاد المعاد ٤/٣٠٤📖

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰61💯21👍19
حوکمی ئەگەر ئافرەتێک بەهۆی خواردنی حەبی ڕێگری کردن لە دووگیانی  خوێنی سوڕی مانگانەکەی زیادی کرد .


پرسیار :

ئەگەر ئافرەتێك سروشتی ئەوە بێت کە سوری مانگانەی پێنج ڕۆژ بێت ،وە ئەم ماوەیە زیاتر بێت واتا بوو بە دە ڕۆژ لە کاتی بەکارهێنانی حەپ و دەرمانی   ڕێگری کردن لە دووگیانی ، ئایا ئەو زیادەی کە لە سەروو سوڕی مانگانەکەی دا دێت  بەسوڕی مانگانە دەژمێر درێت ؟ وە ئایا بۆی هەیە نوێژ بکات سەرەڕای هاتنە خوارەوەی خوێن لە روژی پێنجەم دا ؟

وەلام:

سەرەتا دەلێن: ئەم دەرمانانەی کە بۆ رێگری کردن لە سوڕی مانگانە بۆ ڕێگری لە دووگیانی بە کاردەهێندرێن رێگە پێدراو نییە ، وە ئەمە لە لایەنی پزیشکی زیانی هەیە ، وە ئەگەر ئەمە بێت کە بەکاری ئەهێنێت ئەوا ئێمە ئاموژگاری ئەکەین  کەوا بەکاری نەهێنێت ، وە زەرەرو  و زیانی ئەم دەرمانانە  زۆرن وە  زیان بە سوڕی مانگانە دەگەیەنێت و دەیخاتە شك و گومانەوە .

وە بۆیە  لەسەر ئەمە دەڵێین : ئەگەر هاتو کەوا خوێنەکە لەکاتی عادەکەیدا بێت کە سوری مانگانەکەی پێنج ڕۆژ بێت ، وە دواتر دەرمانی رێگری کردن لە دووگیانی بەکار هێنا و خوێنەکەی زیاتر بو ، ئەوا ئەم زیادبونە دەبێتە پاشخوێنی  شوێنەواری سوڕی مانگانە و هەما حوکمی سوڕی مانگانەی دەبێت ، کە هاتو نە گاتە پانزە ڕۆژ ، وە کە گەیشت بە پانزە ڕۆژ ئەوا دەبێتە خوێنی استحاضە و خوێن بەربون ، لەو کاتە دا دەگەرێتەوە بۆ عادەی  سەرەتاکەی کە ئەویش پێنج ڕۆژ بوە نوێژو ڕۆژوی خۆی دەکات تەنها بۆ نوێژە فەڕزەکان دەستنوێژی تازه دەگرێتەوە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍36
هەزار صەڵاوات....

عبدالله کوڕی مسعود ڕەزای خودای لێبێت بە زەیدی کوڕی وەهبی فەرموو : ئەی زەید مەهێڵە ڕۆژی جمعەت بەسەرتدا تێبپەڕێت تا هەزار صەڵاوات لەسەر پێغمبەر صلی الله علیه وسلم لێنەدەیت .

سبەی هەینیە، صلاوات لەبیر مەکەن


‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آل مُحَمَّدٍ
کَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید



https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰52💯19👍10😢7🤩3🔥1
چەند ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر....


کاتێک دەوترێت باڵاپۆش بە مانا زەوت کردنی مافت نیه یاخود ڕێگری کردنت لەجوانیەکانت بەڵکوو پێت دەڵێت جوانی و لاشەت تەنها بۆ یەک کەس بێت نەک هەموو کەسێک ...


ئەوەندەی ئایەت و فەرمودە لەسەر فەزڵ و گەورەیی ئافرەت هاتوە لەسەر پیاو نەهاتوە...

ببە کەسێکی تایبەت بۆ کەسێکی تایبەت ... بێزار نەبویت لەدرۆو سپڵەیی و وەعدو بەڵێنی و سوێندی بێ بنەماو ناڕاست...

کام کوڕە زۆر خراپ و چاو لەدەرە کە خۆی دەیان کچی بەدل کردبێت ئامادە نیە کچێک بهێنێت کە پێشتر هەڵەیەکی کردبێت کەواتە بۆچی تۆ خۆت دەکەیتە قوربانی؟


زمانی حاڵت وڵامی خوادەداتەوە کاتێک پەروەردگار پێت دەفەرموێت خۆت داپۆشە تۆ دەڵێیت نا خۆم داناپۆشم ... پێت دەڵێت لەعنەتی لەسەرە لێت توڕەم کەچی تۆ بەخەیاڵیشتدا نایەت....


زۆر عەیبە کاتێک دەبینیت ئافرەتێک شوێنە هەستیارەکانی لەپێش و پاش دەرچۆتەوە ڕاستەو خۆ حەجمی لاشەی خۆیت پێ دەڵێت خوشکی من والله پیاوان ئافرەتانی ئاوایان زۆر لا ناشرینە ...



مانای ئەوە نیە هەر کچێک سفور بوو خراپ و بەد ڕەوشت بێت حاشا بەڵام خۆی توشی لەعنەت و سزا کردوە ... چەند خۆشە لەگەڵ ئەوەی کەسێکی چاک و بەڕێزیت لەهەمان کاتیشدا پۆشتەبیت...



ئێرە دونیایە نەک بەهەشت بۆیە ناڕەحەتە دونیاکەت بکە قوربانی بەهەشتی نەبڕاوە...


کاتێک سەرمایە خۆت دادەپۆشیت تاکوو سەرمات نەبێت کڵاو مل پێچ دەکەیت لەکاتێکدالەحاڵتی تردا دەڵێیت لەچکم بۆ ناکرێت خەریکە دەخنکێم !!!!


لەگەرماشدا کام پۆشاکی تەنک و کورتە ئەوە دەکەیت


گەر یەکێک وتی خۆشم دەویت داوای پەیوەندی کرد پرسیار لەخۆت کە ئایا شودەکەیت ئێستا یان نا ؟ کە شودەکەیت بڵێ وەرە لەدەرگادەو دەستی باوکم ماچ کە تۆ کاڵایەکی بێ نرخ نیت تاکوو لەکۆڵان و خوێندنگەکان داوات لێکرێت ...

ئەگەریش شو ناکەیت بزانە خۆت هۆکاریت خەڵک دوات کەون لەخوا بترسەو بزانە چۆن ڕەفتار دەکەیت...

دەبێت چەندە سزایان قورس بێت


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍50💯9🥰8🔥7😢2😁1🤔1
پێویستە منداڵەکان ئیزن لە باوك و دایکییان وەربگرن پێش ئەوەی بچنە لایان لەژوری تایبەتی خۆیان .


" خوای گەورە فەرمانی بە وانە کردووە کە پێنەگەیشتونە ( بالغ ) نەبونە ئەوا با پێش چونە ژور یاخود چونە ماڵ با ئیزن وەربگرن لەم سێ کاتانە دا کە ئەمانە هی ئەون کە عەورەت تیایاندا ئاشکەرا دەبێت وە هی ئەون کە ئیسراحەت و کاتی خەویان تێدا دەکرێت ، بۆیە خوای گەورە ناوی ناوە عەورات دەفەرموێت : " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنكُمْ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ ۚ مِّن قَبْلِ صَلَاةِ الْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ الظَّهِيرَةِ وَمِن بَعْدِ صَلَاةِ الْعِشَاءِ ۚ ثَلَاثُ عَوْرَاتٍ لَّكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌ بَعْدَهُنَّ ۚ طَوَّافُونَ عَلَيْكُم بَعْضُكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ.

*وە فەرمانی لە وانەش کردووە  ئەوانەی کە پێگەیشتون ( بالغن) لە هەموو کاتێك ئیزن وەرگرن کاتێك دەچنە ماڵەوە . ئەمە هەموی لە پێناو لادانی فتنە و خۆ بەدورگرتنە لێی ، وە بۆ پاراستنی شەرەف و ناموس و کەرامەتە .

الفتاوي ( ٤٠٨/١٧).

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍59🥰10
لەکاتی ناڕەحەتی و کێشەدا ئەمە بڵێ.....


لە ئەسمای کچی عمیس وە ( رضی الله عنها) وتی کەوا:
پێغەمبەری خوا- صل الله علیە وسلم - بە منی فەرموو :

" ئایا چەند وشەیەکت  فێر نەکەم ، کە لە کاتی بێتاقەتی و کێشە و ناخۆشیدا بیانڵێیت :  بلێ " الله الله ربي لا أشرك به شيئا "

واتا : هەر خودا  خوای منە هیچ شەریك و هاوەڵی بۆ دانانێم ."

أخرجه أبي داود في سننه ، و صححه الألباني .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰53💯19👍15😢10
*🌡چارەسەری سروشتی🌡*
*بۆ هەوکردن و التهاباتی ئافرەتان ...
             


🔻 *شیری ماست:* .
پێک دێت لە پرۆبێکی لەناوبەر ، کە جۆرێک بەکتریا لەدامێنی ئافرەتدا هەیە لەناوی دەبات و یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ترشی زێ و ڕەحمی ئافرەت دەدات لە سنووری ئاسایی خۆیدا کە زیاد لەپێوست نەبێت و هاوسەنگی دەکات ، بۆیە باشتر وایە لە ڕۆژێکدا  دوو کوپ ماست بخورێت.

🔻 *خوێ:* .

یارمەتی هاوسەنگکردنی  زێ و ڕەحم دەدات  و بەکتریا ناهێڵێت، وەک شۆردنێک بۆ شوێنی هەستیار بەکاردێت کە دوو کەوچکی چێشت لەخوێ  بۆ ناو  پەرداخێک ئاوی شلەتێن پاشان  بەکارهێنانی دوو جار لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی هەفتەیەکی تەواو واتا شۆردنی ئەو شوێنە وەک دەرمانێکی سروشتی .

🔻 *زەیتی زەیتون:* .

لە زۆر حاڵەتدا هەوکردنە دیارەکانی ناو منداڵدان دەبێتە هۆی خورانی بێزارکەر و التهاب کردن ، کە لەوانەیە ئەو شوێنە ببێتە جێگەی گەرمی گەشەی بەکتریاو التهابات و زیادبوونی هەوکردن ، بەهۆی ئەو برینانەی کە بە دەستمان دروستی دەکەین لەکاتی زۆر خوراندندا . باشتر وایە شوێنی هەستیار بە زەیتی زەیتون چەور  بکرێت بەبەردەوامی تاکو دوربیت لە دەس لێدان و خوراندنێک کەوا دواتر هۆکاری دروست بونی التهابات بێت .

*خۆپاراستن لە هەوکردن و التهاباتی ڕەحم *
        

بێ گومان خۆپاراستن هەمیشە باشترە لە هەموو چارەسەرێک....

باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لەم هەوکردنانەو التهاباتانە  ئەوەیە کە زەیتی زەیتون وەک چەورکەرێک بۆ شوێنی هەستیار بەکاربهێنرێت، هەمیشە پێش جووتبوون بۆ ئافرەتێک کە شوی کردوەو لتهاباتی هەیە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan

🍂🍃🍂🍃🍂🍃
👍51🥰33
.پرسیار : ئەگەر ئافرەت لەماوەی سوڕی مانگانەیدا توشی لەشگرانی بوو چ بکات ؟

وەڵام : ئافرەت لەفەترەی سوڕی مانگانەدا دەکرێت توشی لەشگرانی ببێت چ بەهۆی بینینی خەونەوە بێت یان دەسبازی لەگەڵ پیاوەکەیدا یان هەر شتێک کە ببێتە هۆکار ، لەم حاڵەتەدا خۆی دەشوات بۆ لەشگرانیەکەی بۆ ئەوەی غوسلی لەش گرانی لەخۆی دەربکات پاشان هەرکات پاک بۆوە لە سوڕی مانگانەکەی ئەوا خۆی دەشوات بۆ پاک بونەوەی سوڕی مانگانە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan



🍂🍃🍂
👍60🤔16🥰8
هیچ شتێک قەرەبوی باوک ناکاتەوە ....

باوک ئەو دیارە بەنرخەیە کەزۆرێکمان قەدری نازانین...

دڵ تەنگ دەبێت بۆ دڵخۆشیت ، هێلاک دەبێت بۆ ئسراحەتتت ، برسی دەبێت بۆ تێربونی تۆ ، بێ خەو ماندوە بۆ پێگەیاندنی تۆ ... ئەوەی لەدەستی داتەوە دەزانێت قەدری باوک چیە ، باوک ناگریت بەهۆی ماندو بونەوە یان کێشەی ژیانەوە بەڵام منداڵ دەیگرێنێت ، سەربەرزە بەڵام منداڵەکەی جاروایە سەرشۆری دەکات ، خاوەن بڕیارو قسەیە بەڵام تۆ وای لێدەکەیت سەری بەزنەکاتەوە ... بەڵێ بەباوک یەتیم دەبیت ... کچان باوکتان باوکتان ... تکایە بێ پرسی ئەو کارێک مەکە کە هیچ حسابی بۆ نەکەیت باوکت پشت و پەنایە پاش خودای گەورە ... تەنها باوکە حەزدەکات ڕۆڵەکەی لەخۆی باشتر بێت ....
بەوەفابه بۆی بەرەحم و بەزەیی بە لەگەڵی....

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
😢67👍21🥰12🔥7💯7🤔2🤩1
2025/07/09 21:19:32
Back to Top
HTML Embed Code: