Telegram Web Link
جەژنتان پیرۆز ...

دڵخۆش بن بە تەواوبونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دڵخۆش بن بە چاوەڕێ کردنی پاداشتی خوای مهرە بان دڵخۆش بن و دڵخۆشی دەرببڕن دور لەتاوان و حەڕام ئێوەن کەدەبێت دڵخۆش بن ئێوەن کەدەبێت کەیف و خۆشی دەرببڕن دڵخۆشی بۆ ئەوانەیە کە بەڕۆژوبون کەمانگیان بەتاعەت و عبادەت بەڕێ کرد .....

دوبارە جەژنتان پیرۆز گەردنمان ئازاکەن.....

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئایا ئافرەت دەتوانێت دوای ڕەمەزان شەشەڵان بگرێت پاشان قەرزەڪانی بداتەوە ...؟؟


وەڵامی پرسیاری ئەو خوشڪانەی ڪە قەرزی ڕەمەزانیان لەسەرە وحەزدەڪەن ڕۆژووی شەشەڵان بگرن ...

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی بەڕۆژوو بوونی شەشەڵان بەنیەتی قەزاکردنەوەی قەرزەکان...


پرسیار

ئایا دروستە ئافرەت شەشەڵان بەڕۆژوو ببێت بەنیەتی قەرزەکان ، واتا لەیەک کاتدا هەم نیەتی شەشەکانی هەبێت هەم دانەوەی قەرزەکانی.

وەڵام

نەخێر دروست نیە ئەم کارە نابێت و ڕێگە پێدراو نیە چونکە دو عبادەتی جیاوازن ، نیتەکانیشیان جیاوازە ، ڕۆژوی قەرز فەڕزە بەڵام شەشەڵان فەرز نیە ، لەبری یەکتر ناکەون ، هەر بۆیە ئەگەر کەسێک قەرزی لابێت نابێت بەیەک نیەت هەردوکیان بگرێت ، بەڵکوو دەبێت تەنها یەک نیەت بهێنێت بۆ ڕۆژوەکەی جا چ قەرز بێت یاخود شەشەڵان .

وەئافرەت دەتوانێت قەرزەکانی دواخات بۆ دوای شەشەڵان خۆ ئەگەر توانی قەرزەکانی بداتەوە پاشان شەشەڵان ئاوا باشترە گەر نەشی توانی ئەوا شەشەکان دەگرێت چ پچر پچر یان بەسەر یەکەوە دواتر بە اسراحەت قەرزەکانی دەداتەوە والله أعلم .


تێبینی / بۆ ئەو کەسانەی کە خوێندکارن یان دەوامیان هەیە یان تەنها ئەم دو ڕۆژە دەتوانن بیگرن دروستە بۆیان شەممە و جومعە بەڕۆژوو بن بەتەنها بەنیەتی شەشەڵان ، چونکە ئامانج لەبەڕۆژو بونیان شەشەڵانە نەک تایبەت کردنی جومعە و شەممە بۆیە دروستە والله أعلم .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوڪمی بەڕۆژوو بوونی شەشەڵان پێش قەزاڪردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان

پرسیار

ئایا دروستە پێش ئەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان قەزا بڪەیتەوە ڕۆژووی شەشەڵان بگریت ؟

وەڵـام

ڕۆژوو گرتنی شەشەڵان پێش قەزاڪردنەوەی قەرزی ڕەمەزان دروستە بەپێی ڕای جمهوری زانایان لە حەنیفیە مەزهەبەڪان و مالیڪی و شافیعیەڪان ڪە ڕای ڕاجح و پەسەند دروستە و ڪەڕاهەتی تێدا نیە لەبەرئەوەی قەزاڪردنەوە دەتوانرێت دوا بخرێت ڪاتەڪەی زۆرە بەڵام ڕۆژووی شەشەڵان ماوەو ڪاتەڪەی ڪەمە ئەگەر بیفەوتێنیت فەزڵ و پاداشتەڪەشی دەفەوتێت .

هەروەها (إمام احمد)یش لەقەولێڪیدا دەفەرمووێت: دروستە ڕۆژووی شەشەڵان پێش قەزاڪردنەوەی ڕەمەزان بخەیت .

خوای گەورە دەربارەی ئەو ڪەسانەی ڪە ناتوانن بەهۆی عوزری شەرعیەوە بەڕۆژووبن دەفەرمووێت قەزای بڪەنەوە، نەیفەرمووە ڕاستەوخۆ دوای جەژن و ڪاتی بۆ دیاری نەڪردووە .

لە ڕیوایەتی ( بخاري و مسلم)یشدا هاتووە ڪە دایڪە عائیشە رضي اللە عنها فەرموویەتی: ڕۆژووی ڕەمەزانم لەسەربوو نەمدەتوانی بیگێڕمەوە ئیللا لە شەعباندا نەبێت .

بێگومان خێزانەڪانی پێغەمبەری خوا ﷺ  شەشەڵانیان گرتوە شەشەڵانیش تەنها لەمانگی شەوالدا دەبێت ئەوانیش وەڪو هەر ئافرەتێڪی تر ڪەوتونەتە سوڕی مانگانەوە ئەوەتا عائیشە ڕۆژووە قەزاڪانی دواخستوە بۆ مانگی شەعبان واتە: پێش ڕەمەزان .

قاعدة فقهية مهمة : الواجب الموسّع يجوز الاشتغال بالتطوع من جنسه قبل الاشتغال به

تێبینی

مەرج نیە بەڕۆژووبونی شەشەڵان بەسەر یەڪەوە بێت بەڵڪو دەتوانیت پچڕ پچڕ بیان گریت، گرنگ ئەوەیە شەش ڕۆژ لەمانگی شەوال بگریت جا بەسەر یەڪەوە بێت یاخود بە پچڕ پچڕی .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
فەزڵ و خێرو گەورەیی بەڕۆژوو بونی شەش ڕۆژ لەمانگی شەوالدا....

پرسیار :

فەزڵ و گەورەیی بەڕۆژوو بونی شەش ڕۆژ لەمانگی شەوالدا چیە ؟


وەڵام :

بەناوی خوای گەورەو مهرەبان ، صەڵات و سەلام لەسەر نێردراوی خواو هاوەڵەکانی ئەوانەش کە شوێنی دەکەوەن ...



بە دڵنیایەوە لە پێغمبەرەوە هاتوە کە فەرمویەتی : ((من صام رمضان ، ثم أتبعه ستًا من شوال ؛ كان كصيام الدهر)) رواه مسلم

واتا : هەرکەسێک ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت ، پاشان شەش ڕۆژ لەشەوالدا بەدوایدا بەڕۆژوو بێت ، وەک بەڕۆژوو بونی ساڵێکە .


ئەمەش بەڵگەیە لەسەر فەزڵ و گەورەیی ، کە بەڕۆژوو بونی شەش ڕۆژی شەوال لەگەڵ ڕەمەزان وەک بەڕۆژوو بونی ساڵێکە ، وەک ئەوە وایە ساڵێک بەڕۆژوو بوبێت ، ئەمەش فەزڵ و گەورەییەکی گەورەیە ، چونکە ڕەمەزان بەوێنەی دەمانگ بەڕۆژوو بونە وە شەش ڕۆژیش بەوێنەی دوو مانگ بەڕۆژوو بونە کە کۆی گشتی دوانزە مانگ دەکات کە دەکاتە یەک ساڵ بەڕۆژوو بونی ، چونکە چاکەیە یەک بەدەیە واتا یەک ڕۆژ بەڕۆژوو بون دەچاکە دەکات ، وەک ئەوە وایە یەک ساڵ بەڕۆژوو بوبێت ، وە ئەمەش ڕەحمی خوایە بەم ئوممەتە چونکە ڕەمەزان بو ڕەمەزان کەفاڕەتی نێوانیانە ، ئەم شەش ڕۆژوەش زیادەو خێرو بەرەکەتە ، هەر وەهات جگە لەوەی مەسلەحەتێکی گەورەیە لەهەمان کاتدا شوێن کەوتنی ڕێبازو سوننەتی پێغمبەرە پێداگیری کردنە لە شوێن کەوتن و جێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی لەوەی کە ئەو کردویەتی و وتویەتی ، ئەمەش خێرو گەورەیی زۆری تێدایە ، ئیمانداریش هەوڵی شوێن کەوتن و جێ بەجێ کردنی شەریعەتی خودا دەدات ، وە چاوەڕێی ئەجرو پاداشت لە خوا دەکات کە ئەمەش فەزڵ و گەورەیی و خێرێکی زۆری تیدایە .


چەند سودێک...



🌙مەرج نیە شەشەڵان بەسەر یەکەوە بگریت


🌙 دەتوانیت تەنها دو شەم و پێنج شەم تێیدا بەڕۆژو بیت یان سێ ڕۆژ لەڕۆژە سپیەکان کە 13 و 14 و 15 مانگی شەوال دەکات .

🌙 باشتر وایە ڕۆژوە سوننتەکان بخرێنە کاتە پیرۆزەکانی ڕۆژوو وەک دوشەم و پێنج شەم یان ڕۆژە سپیەکان.


🌙 ڕۆژوی شەشەڵان لەبری قەرز ناکەوێت .

🌙 دەتوانرێت شەشەڵان پێش قەزا کردنەوە بخرێت خۆ ئەگەر کەسێک قەرزەکانی بداتەوە و شەشەکان بگرێت باشترە .


🌙‌ گرتنی شەشەکان تەنها لەمانگی شەوالدایە لەمانگی تردانیە گەر کەسێک لەم مانگە دا کە مانگی شەوالە شەش ڕۆژوو بەڕۆژو نەبێت ئەم فەزڵ و ئەجرەی دەست ناکەوێت .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی قەزاکردنەوەی ڕۆژوی ڕەمەزان یان ڕۆژوی کەفارەت یان ڕۆژوی نەزر یان گرتنی ڕۆژوی شەشەڵان لەڕۆژی جومعە یان شەمماندا...


پرسیار: گەر ئافرەتێک ڕۆژی قەرزی لابێت تەنها ڕۆژانی جومعەو شەممان مەجالی گرتنەوەی هەبێت ، بەهۆی دەوامەوە نەتوانێت لەڕۆژانی ترد بیان گرێتەوە ئایا دروستە یان ڕۆژوی شەشەڵان بەڕۆژوو بێت لەشەمان و جومعان بەهۆی عوزرێکەوە   ؟

وەڵام : بەڵێ دروستە ، چونکە ئەو کەسە بۆیە جومعە یان شەممە
بەڕۆژوو دەبێت چونکە قەزای ڕۆژوەکەی دەکاتەوە یان ڕۆژوی نەزر یان کەفاڕەت ، بۆیە هیچ اشکالی تێیدا نیە چونکە لەبەر سەبەبێک و هۆکارێک بەڕۆژوو دەبێت نەک ڕۆژی شەممەو جمعە تایبەت بکات ، وەک بێ مەجالی و دەوام و نەتوانین بۆیە دەتوانێت ئەم دوو ڕۆژە بەڕۆژوو بێت بەو نیەتە یان بەنیەتی گرتنی ڕۆژوی شەشەڵان ،
بەڵام گەر کەسێک ڕۆژوی شەممە یان جمعە بەبێ هیچ هۆکارێک تایبەتی کات بۆ بەڕوژوو بون ئەوا دروست
نیە ، وەک ڕۆژوی سوننەتی مطلق والله أعلم  .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
یەکەم شت کە بوە هۆکاری بەهلاک چونی ئافرەتانی بەنو ئسرائیل....



ترسناکی خۆ دەرخستن بەهەبوو دەوڵەمەند لەکاتێکدا وانیە....

ابن خزیمە ریوایەتی کردوە کەوا :

پێغەمبە صلی الله  علیە وسلم - فەرمویەتی:(( یەکەم شت کە  بەنو ئیسرائیلی بە هیلاك بردەوە کە ئافرەتێکی هەژار لە پوشینی جل خۆ ڕازاندنەوە هەمان شتی کرد کە ئافرەتێکی دەوڵەمەند دەی کرد ... ))

واتا واخۆی نواند کە ئەویش هەبوو دەوڵەمەندە لەکاتێکدا وانەبوو...

التوحيد: (٧٥٨/٢).

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەروەردگارا تاکە شت لەدەستمان بێت دوعایە بۆیان خوایە گیان دوعاکانمان گیرا بکەیت زاڵمان و ستەم کارانی جولەکە سەرشۆڕو ڕسوابکەیت یارب

🤲🤲😔😔


اللهم أحصهم عددا، واقتلهم بددا، ولا تبق منهم أحدا...



اللَّهُمَّ أَنْجِ الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ، اللَّهُمَّ اشْدُدْ وَطْأَتَكَ عَلَى الصهاينة ...



اللَّهُمَّ مُنْزِلَ الْكِتَابِ ، سَرِيعَ الْحِسَابِ ، اللَّهُمَّ اهْزِمْ الْصهاينة ، اللَّهُمَّ اهْزِمْهُمْ وَزَلْزِلْهُمْ


اللَّهُمَّ عَلَيْكَ بِالصهاينة يارب اللهم عليك بهم اللهم عليك بهم



اللهم عليك بالصهاينة الغاصبين، والكفار المحاربين،وأعوانهم وحلفائهم، فإنهم بغَوا وطغَوا في البلاد وأكثروا فيها الفساد!

اللهم صُبَّ عليهم سوط عذابك، واطمس على أموالهم، واشْدُدْ على قلوبهم، واجعل دائرة السوء عليهم، واجعل مكرهم السيئ يحيق بهم، واجعل بأسهم بينهم....يا قوي يا متين. اللهم شتت شملهم، وفرق جمعهم، .

اللهم دَمِّرْهم تدميرًا، وتَبِّرْهم تتبيرًا، اللهم انصر أهل غزة وفلسطين اللهم آمین آمين آمين يا عزيز ياجبار يا ملكوت السماوات والأرض🤲🤲

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️ئەو ئافرەتەی کە داوای تەڵاق دەکات یان کەم عەقڵە یان سەری لێ شێواوە  یان سیحری لێکراوە!

هەر ئافرەتێک ئەگەر بەبێ هۆکار داوای تەڵاق لە پیاوەکەی کرد ئەوا یان عەقڵی کەمە و لە حاڵی خۆی نازانێت، یان لە لایەن دەوروبەرەوە تێک دراوەو هەڵخەڵەتێندراوە و مێشکی پڕکراوە، یان سیحری لێکراوە...

هەر وەکو ئاشکرایە لە دینی ئێمەدا داواکردنی تەڵاق بەبێ هۆ یەکێکە لە تاوانە گەورەکانە هەر وەکو ثەوبان لە پێغەمبەری خواوە ﷺ گێڕاویەتەوە  کە فەرموویەتی:  هەر ئافرەتێک بەبێ هۆ داوای تەڵاق لە پیاوەکەی بکات بۆنی بەهەشتی لەسەر حەڕام دەکرێت و بۆنی ناکات .

وە سزای زۆر توندیشیان بۆ هەیە بۆیە هەر ئافرەتێک کە داوای تەڵاقی کرد بەبێ هۆ ئەوە تووشی یەکێک لەو هۆکارانەی سەرەوە بووە بۆیەش خوای گەورە تەڵاقی داوەتە دەست پیاو چونکە ئەگەر لە دەست ئافرەت بووایە ئەوا ڕۆژی دە جار پیاوەکەی تەڵاق دەدا.


کەواتە ماڵی خۆت تێک مەدە تۆ لەدونیات نەک بەهەشت ماڵ و حاڵت بۆ کەس تێک مەدە ئەوەی بەتۆ دەڵێت جیابەوە خۆی گەر شوی نەکردبێت مەمنونە بەپیاوێکی وەک پیاوی تۆ ، یان خۆی حاڵی لەتۆ خراپترە کە شوی هەبێت کەچی خۆی داوای طەڵاق ناکات تۆ هان دەدات ... یان پیاوێکی لەخوا نەترسە بۆ مەرامو زیناو خراپەکانی تۆ پڕدەکات و ماڵت لێ تێک دەدات...

نەپیاوان فریشتەن نەئافرەتانیش حۆرین لێک تێبگەن بۆیەکتر بسەلمێنن لەیەکتر قبوڵ کەن عوزر بۆیەکتر بهێنەوە بەرژەوەندی ماڵ و منداڵت بخە پیش بڕێک شت ژیان پێویستی بە قوربانی دان و لێ بوردەییە ، دڵنیابە دوای جیابونەوەت کوڕێکی چواردەساڵ نایەتە داوات بەڵکوو یان سەر بەهەوێ شودەکەیت یان کەسێکی زۆر بەتەمەن یان بۆ کەسێک کە ژنی مردوەو کۆڵێک منداڵی جێهێشتوە یان کەسێکی نەزۆۆک....


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️گرنگە بو هاوسەران🌺🍃 ....

زانای بەڕێز  سلیمان الرحیلي خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت :

هەندێک لە هاوسەران کاتێک یەکێکیان لەویتریان زویرو توڕە دەبێت دەڕواتە لای ماڵی باوکی و لەوێ دەخەوێت بۆ سێ چوار ڕۆژ، وە دەڵێ من هەجری  خێزانەکەمم کردووە یان دورکەوتومەتەوە لێی [ بەحسابی خۆی بەمەبەستی عاقڵ کردنی ]، نەخێر! هەجر کردن لە ناو ماڵدا دەکرێت نەک لەدەرەوەی ماڵ. ئەوەی تۆ دەیکەیت لە بەرامبەر دایک و باوک و خوشکەکانت هەڵەیە بەڵکو دەتوانی هەجری بکەیت لە ناو ماڵی خۆتدا لەلای نەخەویت.

[ دورة فقه الأسرة - الدرس السابع ]


🌺🍃 کەواتە : ئەوەی ژن بەرامبەر بەپیاوی دەیکات یان پیاو بەرامبەر خێزانی دەیکات کە لەلای خزم و خوشک و دایک و باوک و برای یەکتر پشت دەکەنە یەک یان گرژو مۆنن یان وا دەری دەخەن کە لەیەکتر توڕەو عاجزن یان قسە لەگەڵ یەکتر ناکەن کارێکی ناشەرعیە تەنانەت لای منداڵەکانیشت دروست نیە...

هەجر کردن تەنها بۆ سەر جێگایە کە پیاو پشت بکاتە خێزانی نەک خەڵک پێیان بزانن .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
تۆ لەم ئافرەتانە بە....


شێخی ئیسلام ابن تيمية  ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت :

گومانی تێدا نییە کە لەناو ئافرەتاندا هەیە کە زۆر لە پیاوان عاقڵترو ژیر ترە .


[📚الفتاوى(مـ٦/صـ٤٤٧)]

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نوێژی ویتر...

ئەوکەسەی کە نوێژی وتر ناکات خۆی مەحروم و بێ بەش کردوە لە خێرو پاداشتێکی زۆر گەورە ، چونکە نوێژی ویتر سوننەتێکی جەخت لێکراو موئکەدەیە زۆر ، پێغمبەر صلی الله علیه وسلم پارێزگاری لەنوێژی ویتر دەکرد بە پارێزگاری لێکردنێکی زۆر توند ، تەنانەت ئەو لەسەفەریشدا ئەنجامی دەدا ، وە ئەگەر لەدەستی چوبا بەهۆی نەخوشیەوە یان جگە لە نەخۆشی لەڕۆژدا قەزای دەکردەوە بە جوت ، هەر وەک عائشە ڕەزای خودای لێبێت فەرمویەتی پێغمبەر صلی الله علیه وسلم ئەگەر نوێژی ویتری لەدەست چوبا لەڕۆژدا دوانزە ڕکاتی دەکردەوە .



کەواتە : نوێژی ویتر نوێژێکی پڕخێرو بەرەکەتە تەنانەت هەندێک زانایان بۆ چونیان وایە کەواجبە ، هەرچەندە ڕای ڕاجح و پەسند وایە کە واجب نیە بەڵام سوننەتێکی زۆر گەورەیە و جەخت لێکراوە پێغمبەر صلی الله علیه وسلم وازی لێنەهێناوە نە لەسەفەر نەلەماڵ وە أبو هريرة ڕەزای خودای لێبێت دەفەرموێت : خۆشەویستەکەم وەصیەتی پێ کردم کە پێش ئەوەی بخەوم نوێژی ویتر بکەم .

نوێژی ویتر بۆیە پێی دەوترت ویتر چونکە بەتاک دەکرێت واتا کۆتایەکەی یەک ڕکعاتە کەشەویش کەسێک لەدەستی چوو دەتوانێت لەڕۆژدا قەزای کاتەوە بەڵام دەبێت بەجوت نەک بەتاک .
حوکمی کەوتنە سەر خوێن بەهۆی نەشتەرگەریەوە کە کاتی عادەو سوڕی مانگانە نەبێت....


پرسیار :

ئافرەتێک دە ڕۆژ پێش سووڕی مانگانەی خۆی نەشتەرگەریەک دەکات ،  دوای نەشتەرگەریەکە  بەهۆیەوە خوێنێکی ڕەش دەبینێت کە خوێنی سوڕی مانگانە نیە ،  وە دواتر ڕاستەوخۆ سوڕی مانگانەکەی دێت ، ئایا ئەو چەند ڕۆژەی کا مابووی بۆ سوڕی مانگانەکەی بە سوڕی مانگانە بۆی حیسابە کە کەوتبۆ سەر خوێن ؟


وەڵام زانیاری باشتر لای پزیشکانە باشتر وایە بگەڕێتەوە لای پزیشکانی پسپۆڕ لەم بوارە  بەڵام وەک ئەوەی دیارە لەبەر ئەوەی کاتی خۆی نەبووە لە سوڕی مانگانەکەی ئەوا ئەو خوێنە بە خوێنی ئاسایی هەژمار دەکرێت وەک ئەوەی پێغەمبەری خوا فەرموویەتی خوێنی استحاضەو خوێن بەربونی دەمار ، ئەو خوێنەش لە خوێنی نەشتەرگەریەکە هەژماردەکرێت بۆیە ناچێتە حوکمی سوڕی ماناگانە و ئافرەتەکە دەبێ سەرجەم عیبادەتەکانی خۆی بکات لە نوێژ و ڕۆژوو هەموو ئەوانی دیکەش.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی ماچ کردنی قورئان و دانانی لەسەر ناو چاوان ...


زانای بەڕێز ابن عثیمین دەفەرمووێت:

هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ هەرگیز قورئانیان ماچ نەکردووە و بە نێوچاوانیان دا نەهێناوە ، هەندێک لە خەڵکی دەبینم کە ماچی دەکەن و دەیخاتە سەر ناو چاوانی  وەک ئەوەی بڵێی سوژدەی بۆ دەبات کەوا ئەوە قەدەغە کراوەو دروست نیە .


📝فەتواکانی نور علی الدرب ژمارە ٣٧٣📝

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
هەندێک لە دایکەکان هۆکاری تەڵاقدرانی کچەکانیان و تێکدانیانن بەرامبەر هاوسەرەکانیان...

  هەندێک لە دایکان فیتنە و فەساد دەخەنە ناو ماڵی کچەکانیان و بەینیان لەگەڵ هاوسەریان تێک دەدەن .

[هانی دەدات پێی دەڵێت ]پیاوەکەت بۆ هیچ پارەت پێ نادات، بۆ زێڕت بۆ ناکڕێت ئەی بۆ ناتبات بۆ سەفرە و سەفەر و ئۆتۆمبێلت بۆ ناکڕێت!


ئیدی ئەو کچە کە وەک ڕۆن وابوو لای هاوسەری دەگەڕێتەوە لای پیاوەکەی مێشکی پڕ بووە!


ئەوەی سەیرە ئەوە لە دایکێک دەبینیت کە زاواکەی کچەکەی ئەوی زۆر خۆشدەوێت، کە ئەویش دەبێت شوکرانە بژێری بکات لەوەی خوای گەورە کەسێکی وای بە قسمەت کچەکەی کردووە.



ئامۆژگاری ابن عثیمین  ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت

📙سلسلة اللقاء الشهري ٧٦📙

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
دوعاو زکری پێش چونە لای خێزان....


پێغەمبەر- صل الله علیە وسلم- دەفەرموێت:(( ئەگەر کەسێك ویستی بچێتە لایی خێزانی بۆ سەرجێ کردن لەگەلی دا( جیماع) وتی :

" بسم الله ، اللهم جنبنا الشيطان ، وجنب الشيطان ما رزقتنا "

واتا : بە ناوی خوا ،خوایە شەیتان لێمان بەدور بگرە، وە لەوەی کە پێمان دەبەخشی لە ( منداڵ) وە شەیتان لێی بەدور بگرە وە بیپارێزە ، جا ئەگەر هاتو منداڵیان بو ئەوا شەیتان ناتوانێت زیانی پێ بگەینێت.

قاضی عیاض ( رحمە الله ) دەفەرموێت :( وتراوە مەبەست لەوەی کە زیانی پێناگەیەنێت ئەوەیە ، کەوا شەیتان ناتوانێت توشی صەڕع و فێی بکات وتراویشە : ئەوا شەیتان زەفەری پێ ناگەینێت کاتێك کە لە دایك دەبێت .

نقله النووي في شرح المسلم


شێخی پایەبەرز ابن عثیمین ( رحمە الله) دەفەرموێت:( ظاهری فەرمودەکە ئەوەی کە ئەمە دەڵێت پیاوە وە پاشان منداڵ لە ئاوی پیاو پێك دێت دروست دەبێت ، لەبەر ئەوە ئەمە تایبەتە بە پیاو ).

سەرچاوە : شەرحی صەحیحی مسلم

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️ کاریگەری هاوسەری چاک لەسەر بەردەوامی پیاوەکەی....

حەسەنی بەصری  ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:

ڕۆژێک لە مەککە لای جل فرۆشێک وەستام ویستم جلێکی لێ بکڕم،

ئیدی دەستی کرد بە سوێند خواردن و مەدحکردنی جلەکانی، بۆیە منیش  قەرارمدا جل لەو نەکڕم و ڕۆشتم لە شوێنێکیی تر کڕیم،




پاشان دوای دوو ساڵ حەجم کرد  وا ڕێککەوت لە هەمان شوێن وەستام بۆ جل کڕین بینیم نە سوێند دەخوات نە مەدحی جلەکانی دەکات،

پرسیم؛ تۆ هەر ئەو کەسە نیت کە پێشتر سوێندت لەسەر جلەکان دەخوارد؟

وتی؛ بەڵێ

پرسیم؛ ئەی خێرە دەبینم نە سوێند دەخۆی نە مەدحی جلەکانت دەکەیت؟

وتی؛ من ئەو کاتە هاوسەرێکم هەبوو ئەگەر پارەم کەم بۆ بردباوە دەیکردە بۆڵە بۆڵ، وە ئەگەر زۆرم بۆ بردباوە بە هەدەری دەدا، دوای ماوەیەک ئەو ئافرەتەم مرد.

ئیدی منیش هاوسەرگیریم لەگەڵ ئافرەتێکی تر کرد؛ هەموو ڕۆژێک کە بەڕێم دەکات بۆ کار پێم دەڵێت؛  پیاوەکە لە خوا بترسە و خەرجی باش وحەڵاڵمان بۆ پەیدا بکە، ئەگەر کەمت بۆ هێناینەوە زۆری دەکەین، وە ئەگەر هیچیشت بۆ نەهێناینەوە بە شتێک بۆتی ڕێک دەخەین.


📝المجالسة و جواهر العلم للدينوري  ٢٠٩١📝

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️دە جۆر ئافرەت کە لە ڕەحمەتی خوا بێ بەش کراون و بەر لەعنەت دەکەون .




١- ئەوەی خاڵ دەکوتێت و تاتۆ دەکات : خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەوەی خاڵ دەکوتێت وە لەوەشی بۆی دەکوترێت.

٢- ئەوەی برۆ هەڵدەگرێت: خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەوەی برۆی خۆی هەڵدەگرێت وە لەوەشی بۆی هەڵدەگرێت.

٣- ئەوەی ددانی شاش دەکات: ئەوانەی بۆشایی لە بەینی ددانەکانی پێشەوەیان دروست دەکەن، خوای گەورە لەعنەتی لێ کردوون.

٤- ئەوەی قژی دەستکرد دائەنێت:  خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەوانەی کەوا باروکە دادەنێن بۆ قژیان.

٥- ئەو ئافرەتانەی کەوا پیاوەکانیان داوای سەرجێیان لێدەکەن و ئەوانیش ڕەتی دەکەنەوە:  مەلائیکەتەکان شەو تاوەکو بەیانی لەعنەت لەو جۆرە ئافرەتانە دەکەن.

٦- ئەوەی خۆی بە پیاوان دەچوێنێت: خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەو ئافرەتانەی خۆیان بە پیاوان دەچوێنن وە لەو پیاوانەشی خۆیان بە ئافرەتان دەچوێنن.

٧- ئەو ئافرەتەی کە زۆر سەردانی گۆڕستان دەکات: خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەو ئافرەتانەی کەوا زۆر سەردانی گۆڕستان دەکەن( چونکە هەم دەبێتە هۆی خۆ دەرخستنیان هەم شین و ڕۆ ڕۆش زۆر دەکەن)

٨- ئەوەی کەوا زۆر بەسەر مردووان هەڵدەدات: خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەو ئافرەتانەی لە کاتێکدا کە کەسێکی لێ دەمرێت زۆر دەقیژێنێت و لاواندنەوە بۆ مردووەکە دەکات.

٩- ئەو ئافرەتەی کە لەلایەن پیاوەکەی تەڵاق دراوە کە بۆی چاک دەکرێتەوە لەکاتێکدا چاک نابێتەوە هەم لەعنەت لەو کراوە وەهەم لەوەش کەبۆی دەکات

١٠- ئەو ئافرەتەی کە پۆشتەیەو کەچی ڕووتە:  خوای گەورە لەعنەتی کردووە لە ئافرەتێک کە جلەکانی کورت و تەسک و ڕووتن.

لە کۆتاییدا دەمانەوێت بڵێین کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ئەی گرۆی ئافرەتان زۆر استغفراللە و تەوبە بکەن چونکە دۆزەخم نیشاندرا زۆربەی دانیشتووانەکەی ئافرەت بوون دەزانی بۆ ؟؟.


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
گەر بەهەڵە حاڵی بویت ئەوا وانیە ئاگادار بە....

باڵا پۆشی بریتی نیە لە پشتکردن لەژیان و دونیا و هاوڕێو خزم و کەس و کار .


دینداری بریتی نیە لەزیندان و چوار سوچ بەڵکوو ئەو پەڕی خۆش گوزەرانیە .

ڕوکردنە خوا بریتی نیە لە خۆگۆشەگیرکردن و پشتکردنە ئەم و ئەو بەڵکوو بریتیە لەتێکەڵ بونیان و بەرگە گرتنی ئازارەکانیان .


خۆ داپۆشین بریتی نیە لە لەدەست دانی هەستی ناسکێتی کچانە و خۆ ڕانەزاندنەو و گرنگی نەدان بەخۆت بەڵکوو بە پێچەوانەوە دیندارەکان دەبێت زیاتر گرنگی بە پاک و خاوێنی خۆیان و ماڵ و منداڵ و هاوسەریان بدەن بەجۆرێک لەجەستەو جل و بەرگ و دەم و ددانیان پاک و بۆن خۆش بن بەڵام دور لەچاوی نامەحڕەم .



دینداری بریتی نیە لە پچڕاندنی سیلەی ڕەحم یان مۆن و گرژ بون بەڵکوو بریتیە لە دەم بەخەندەیی و پاک و پوختی سیلەی ڕەحم کردن لەسنوری شەرعدا .



دینداری واتا خۆشویستن و بەزەیی هاتنەوە بە نزیکەکانت بەتایبەت هاوسەران .


دینداری بریتی نیە لە خۆ بەگەورە دانان بەسەر خەڵکانی تاوان بار یان سەیرکردنیان بەچاوی سوک و حساب بۆ نەکردنیان بەڵکوو دینداری واتا : بەبەزەیی و بەڕەحم بون لەگەڵ تاوان باران بەچاوی ڕەحمەوە دەستی هاوکاریان بۆ درێژ بکەیت و لەگێژاوی خراپەو تاوان ڕزگاریان بکەیت .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
2025/07/05 19:52:14
Back to Top
HTML Embed Code: