⚪️دە جۆر ئافرەت کە لە ڕەحمەتی خوا بێ بەش کراون و بەر لەعنەت دەکەون .
١- ئەوەی خاڵ دەکوتێت و تاتۆ دەکات : خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەوەی خاڵ دەکوتێت وە لەوەشی بۆی دەکوترێت.
٢- ئەوەی برۆ هەڵدەگرێت: خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەوەی برۆی خۆی هەڵدەگرێت وە لەوەشی بۆی هەڵدەگرێت.
٣- ئەوەی ددانی شاش دەکات: ئەوانەی بۆشایی لە بەینی ددانەکانی پێشەوەیان دروست دەکەن، خوای گەورە لەعنەتی لێ کردوون.
٤- ئەوەی قژی دەستکرد دائەنێت: خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەوانەی کەوا باروکە دادەنێن بۆ قژیان.
٥- ئەو ئافرەتانەی کەوا پیاوەکانیان داوای سەرجێیان لێدەکەن و ئەوانیش ڕەتی دەکەنەوە: مەلائیکەتەکان شەو تاوەکو بەیانی لەعنەت لەو جۆرە ئافرەتانە دەکەن.
٦- ئەوەی خۆی بە پیاوان دەچوێنێت: خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەو ئافرەتانەی خۆیان بە پیاوان دەچوێنن وە لەو پیاوانەشی خۆیان بە ئافرەتان دەچوێنن.
٧- ئەو ئافرەتەی کە زۆر سەردانی گۆڕستان دەکات: خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەو ئافرەتانەی کەوا زۆر سەردانی گۆڕستان دەکەن( چونکە هەم دەبێتە هۆی خۆ دەرخستنیان هەم شین و ڕۆ ڕۆش زۆر دەکەن)
٨- ئەوەی کەوا زۆر بەسەر مردووان هەڵدەدات: خوای گەورە لەعنەتی کردووە لەو ئافرەتانەی لە کاتێکدا کە کەسێکی لێ دەمرێت زۆر دەقیژێنێت و لاواندنەوە بۆ مردووەکە دەکات.
٩- ئەو ئافرەتەی کە لەلایەن پیاوەکەی تەڵاق دراوە کە بۆی چاک دەکرێتەوە لەکاتێکدا چاک نابێتەوە هەم لەعنەت لەو کراوە وەهەم لەوەش کەبۆی دەکات
١٠- ئەو ئافرەتەی کە پۆشتەیەو کەچی ڕووتە: خوای گەورە لەعنەتی کردووە لە ئافرەتێک کە جلەکانی کورت و تەسک و ڕووتن.
لە کۆتاییدا دەمانەوێت بڵێین کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ئەی گرۆی ئافرەتان زۆر استغفراللە و تەوبە بکەن چونکە دۆزەخم نیشاندرا زۆربەی دانیشتووانەکەی ئافرەت بوون دەزانی بۆ ؟؟.
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan

Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
گەر بەهەڵە حاڵی بویت ئەوا وانیە ئاگادار بە....
باڵا پۆشی بریتی نیە لە پشتکردن لەژیان و دونیا و هاوڕێو خزم و کەس و کار .
دینداری بریتی نیە لەزیندان و چوار سوچ بەڵکوو ئەو پەڕی خۆش گوزەرانیە .
ڕوکردنە خوا بریتی نیە لە خۆگۆشەگیرکردن و پشتکردنە ئەم و ئەو بەڵکوو بریتیە لەتێکەڵ بونیان و بەرگە گرتنی ئازارەکانیان .
خۆ داپۆشین بریتی نیە لە لەدەست دانی هەستی ناسکێتی کچانە و خۆ ڕانەزاندنەو و گرنگی نەدان بەخۆت بەڵکوو بە پێچەوانەوە دیندارەکان دەبێت زیاتر گرنگی بە پاک و خاوێنی خۆیان و ماڵ و منداڵ و هاوسەریان بدەن بەجۆرێک لەجەستەو جل و بەرگ و دەم و ددانیان پاک و بۆن خۆش بن بەڵام دور لەچاوی نامەحڕەم .
دینداری بریتی نیە لە پچڕاندنی سیلەی ڕەحم یان مۆن و گرژ بون بەڵکوو بریتیە لە دەم بەخەندەیی و پاک و پوختی سیلەی ڕەحم کردن لەسنوری شەرعدا .
دینداری واتا خۆشویستن و بەزەیی هاتنەوە بە نزیکەکانت بەتایبەت هاوسەران .
دینداری بریتی نیە لە خۆ بەگەورە دانان بەسەر خەڵکانی تاوان بار یان سەیرکردنیان بەچاوی سوک و حساب بۆ نەکردنیان بەڵکوو دینداری واتا : بەبەزەیی و بەڕەحم بون لەگەڵ تاوان باران بەچاوی ڕەحمەوە دەستی هاوکاریان بۆ درێژ بکەیت و لەگێژاوی خراپەو تاوان ڕزگاریان بکەیت .

تێڕامانێک...
زۆرینەی ئەوانەی سەیری شتی خراپ دەکەن لە سێیەکی شەودا سەیری دەکەن لەکاتێکدا ئەم کاتە پیرۆزە خوای پەروەردگار دادەبەزێتە ئاسمانی دونیاو دەفەرموێت :« من يدعوني فأستجيب له من يسألني فأعطيه من يستغفرني فأغفر له...»
واتا : کێ بانگم دەکات تاکو وڵامی بدەمەوە ، کێ داوام لێدەکات تاکو پێی ببەخشم کێ داوای لێخۆشبونم لێدەکات تاکو لێی خۆش ببم.
کەسانێک لەو کاتە دا داوای لێخۆش بون دەکەن و خەریکی شەو نوێژو دوعان کەسانێکیش لەو کاتە دا خەریکی تاوان و سەر پێچین ...
ئەوەی ڕابردو سەیرت کردوە یان چێژت لێ بینیوە یاخود شەهوەتت پێی بەتاڵ کردۆتەوە یان ئەنجامتداوە یان چاتی ناشەرعیت کردوە کوا چێژەکەی ؟ کوا خۆشیەکانی ؟
هیچی نەما تەنها تاوانی سەرشانت نەبێت بۆ ناو قەبری تەنگ و تارێک و لێپرسینەوەیەکی زۆر سەخت لە قیامەتدا ...
لەوەیە ئەم شەویش هەمان شت بکەیتەوە بەڵام بیرت بێت لەسەر چی بمریت لەسەر ئەوەش زیندو دەکرێیتەوە ....

بۆ تاوانەکانت بگری ....
ئیمامی مالیکی کوڕی دینار خواناس و پیاو چاک دەفەرموێت : گریان بۆ تاوان تاوان دەسڕێتەوە وەک چۆن با گەڵای داری وشک ڕادەماڵێت و دەی بات .
( 📚 الرقة والبكاء ص50-51 )

گرنگی گوێزەبانە بۆ منداڵ.....
❔پرسیار
واتای ئەو فەرموودەیە چییە کە پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت : ( کل غلام مرتهن بعقیقتە)
واتا : هەموو منداڵێک بە عەقیقەکەیەوە پەیوەستەو بەستراوەتەوە .
❕وەڵام
واتە منداڵ لە ڕۆژی دواییدا ناتوانێ شەفاعەت بۆ دایک و باوکی بکات ئەگەر عەقیقەی بۆ نەکەن، ئەگەر باوکەکە بۆی نەکات .
وە هەندێکێش دەڵێن عەقیقە کردن پەیوەندی بە ساڵح بوونی ئەو منداڵەوە هەیە لە مەصالحی دین و دونیای دایە دونیای ئاوەدان دەبێتەوە و سینەی فراوان دەبێت، وە ئەگەر بۆی نەکرێت ئەوا توشی دڵ توندی دەبێت وەک ئەوەی بەڕەهن گیرابێت و بەسترابێتەوە .
ئەوەشیان نزیکترین وتەو بۆچونە کە عەقیقە دەبێتە هۆی سینگ فراوانی و ساڵح بوون و خۆشبەختی بۆ منداڵ ئاسان بونی کارەکانی .
📙سلسلة لقاآت الباب المفتوح لابن عثيمين ٩٥📙https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan

پرسیار :
ئەگەر ئافرەت خوێنی بینی پێش منداڵ بون بەڕۆژێک یان دوڕۆژ ئایە واز لەنوێژو ڕۆژوو دەهێنێت لەبەر ئەم هۆکارە یاخود نا ؟
وەڵام :
ئەگەر ئافرەت حامیلە خوێنی بینی پێش منداڵ بون بەڕۆژێک یان دو ڕۆژ ئەگەر ژانی منداڵ بون و ئازاری لەگەڵدا بوو ئەوا واز لە نوێژو ڕۆژوو دەهێنێت لەبەر ئەم هۆکارە ، بەڵام ئەگەر ژان و ئازاری منداڵ بونی لەگەڵدا نەبوو ئەم خوێنە خوێنی فەسادو خوێن بەربونە ڕێگری ناکات لە کردنی نوێژو ڕۆژوو
#٦٠_سؤالا في أحكام الحيض والنفاس لابن عثيمين صـ٢٢

لەگەڵ خودا بەو گوێ بەهیچ مەدە ....
کاتێک کە لەکەسێک دەترسیت لێی ڕادەکەیت بەڵام کاتێک کە لەخودا دەترسیت لێی نزیک دەبیتەوە
خەڵکی هەموو ڕابردوەجوانەکانت دەسڕنەوە لەبەرامبەر بینینی یەک هەڵە تیاتدا
بەڵام خوای گەورە لەبەرامبەر تۆبەکردندا هەموو تاوانەکانت دەسڕێتەوە
کاتێک کە شتێک لە خودا داوا دەکەیت سەرت نزم و شۆڕ دەکەیت بەڵام کاتێک کەوا شتێک لە الله داوا دەکەیت سەرت و دەستت بەرز دەکەیتەوە .
خەڵکی چاوەڕوانی یەک هەڵەت لێدەکەن بەڵام خودا داوای تۆبەو گەڕانەوەت لێدەکات
خەڵکی یان ئەوەیە وازیان لێبهێنیت یان وازت لێدەهێنن
بەڵام خودا ئەگەر ڕوت تێکرد بێ پێویستت دەکات لەهەموو کەسێک
وە ئەگەر پشتت تێکرد بانگت دەکات
ئەگەر خەڵکی لەگەڵ دونیاو پلەو پایەدابن ئەوا خودا لەگەڵ سوجدەبەران دایە
بیرکەوە ڕازی کردنی خەڵکی مەبەستێکە کەوا هەرگیز پێی ناگەیت و ناتوانیت خەڵکی ڕازی کەیت لەخۆت
بەڵام ڕازی کردنی پەروەردگار مەبەستێکە کە وازی لێناهێندرێت
دەردەدڵ و شەکوا کردن بۆ جگە لەخودا زەلیلیە
بەڵام شەکواو پەیوەست بون بەخوا سەربەرزی و بەهێزیە
بێدەسەڵاتیت لەبەرامبەر خەڵکیدا زەلیلی و خەمت زیاد دەکات
بەڵام بێدەسەڵاتیت لەبەرامبەر بە الله بەهێزت دەکات و قوەتت زیاد دەکات

دروست نیە بۆ ئافرەت نهێنی ماڵەکەی لای هیچ کەسێک باسبکات
ئەوەی کەوا هەندێک لە ئافرەتان دەی کەن لە قسە بردنەدەرەوەی ماڵەکانیان و ژیانی ژن و مێردایەتی بۆ هاوڕێو نزیکەکانیان کارێکی حەڕامەو درست نیە بۆ ئافرەت کەوا نهێنی ماڵەکەی یان حاڵ و باری لەگەڵ هاوسەرەکەی بۆ هیچ کەس باس بکات .
⤶ ئامۆژگاری ابن عثیمین فتاوى إسلامية (٢١٢/٣).
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئەوەی کەوا هەندێک لە ئافرەتان دەی کەن لە قسە بردنەدەرەوەی ماڵەکانیان و ژیانی ژن و مێردایەتی بۆ هاوڕێو نزیکەکانیان کارێکی حەڕامەو درست نیە بۆ ئافرەت کەوا نهێنی ماڵەکەی یان حاڵ و باری لەگەڵ هاوسەرەکەی بۆ هیچ کەس باس بکات .
⤶ ئامۆژگاری ابن عثیمین فتاوى إسلامية (٢١٢/٣).
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
تکایە هەمووی بخوێنەوە...
دەتوانی بەیەک کلیک یان بلۆک کردنێک یان سڕینەوەیەک یان لەبیرخۆ بردنەوەیەک یان هەڵدانەوەی پەڕێکی تازە سوجدە بردنێک دەستنوێژ گرتنێک و هەنگاو نانێک بەرەو پەروەردگارت ڕابردوی خراپ و تاریک و ناشرینت بگۆڕیت...
ئەو چێژو حەزەی کە کردت و ئەنجامتدا ئەو ئارەزوەی بەتاڵت کردەوە ئەو دیمەنەی کە بینیت هیچیان نەمان تەنها شەرمەزاری و نفاق و دوڕویی و تاوان نەبێت کەواتە ئاوا مەمرە....
چەند کەس لەگەڕانەوە بۆماڵ بوون بەڵام نەگەڕانەوە بەڕێکران بۆ گۆرستان ..
چەند کەس ئاوات و مەبەستێکی هەبوو بەڵام نەگەیشت پێی ..
ژیان و خۆشیەکانی هەمویان دوبارەن ...
لێرەوە بڕیار دەو دەست پێ بکە بێ ئومێد مەبە گەر زۆر خراپەشت کردوە هەرگیز دەرگای تۆبە دانەخراوە ....

حوکمی گۆڕینی وێنە بۆ ئەنی مەی یان ئەفلام کارتۆن...
پرسیار : ئایە دروستە وێنە بگۆڕین بۆ سەر شێوازی ئەنی مەی یان ئەفلام کارتۆن ؟
وەڵام : بەداخەوە خەریکە ئەوەندە خەڵکی تەساهل دەکەن لەکۆمەڵێک حوکمی شەرعیدا خەریکە دەگات بەوەی کەسانێک ڕسمی خۆیان بە پەیکەر بتاشن یان بە دەزو داو بیچنن !! وێنەگرتن خۆی لەخۆیدا ئەگەر بە کامێراش بێت هەندێک لە زانایان پێیان حەڕامە وەکۆمەڵێکیش تەنها بۆ کاری دەعوەو بانگوازی پێیان دروست و ڕەوایە ، بەهەر حاڵ دامان نا بە کامێرا خلافی تێدا بوو بەڵام وێنە گۆڕین بۆ ئەنی مەی ئەوە خۆی لەخۆیدا حەڕامە چونکە کێشان و دەسکاری کردنه واتا شێوە حەقیقەتەکە نیە کەوەک کامێراکە دەردەکەوێت وێنەکە وەک خۆی دەربکاتەوە ، هەر بۆیە گۆڕینی بۆ ئەنی مەی کارێکی حەڕام و ڕێگە پێ نەدراوە و ناشەرعی و تاوانە .

مام و خاڵی پیاوەکەت نامەحرەمن....
حوکمی تەوقەکردن لەگەل خزم و کەسوکاری پیاو وە بەتەنیا سواربون لەگەلیان لەناو تەکسی و سەیارەدا... .
ئایا دروستە ئافرەت کە وا لەگەڵ برای هاوسەرەکەی تەوقە بکات یاخود بەتەنیا لەگەڵیدا بڕوات بۆ شوێنی تر بەسەیارە ؟
وەڵام : بو ئافرەت دروست نیە کەوا تەوقە لەگەڵ برای هاوسەرەکەی یا مامی و خاڵی هاوسەری تەوقە بکات ، چونکە ئەوان مەحرەمی ئەو نین ، بۆیی نییە تەقەیان لەگەڵ بکات ، یان لەگەڵی بەتەنیا بمێنێتەوە لە ناو سەیارەدا ، جگە لە مەش دروست نیە، چونکە ئەوان مەحرەمی ئەو نین ، ئەوانەی کە مەحرەمی ئەون تەنیا ( باوک وە باپیر باوکی باپیر وە منداڵەکانی پیاوەکەی ) مەحرەمی ئەون ، بەلام برا و مام و خاڵی هاوسەرەکەی نابێتە مەحرەمی ئافرەتەکە ، بۆیە بۆی نیە کەوا تەوقە بکات لەگەڵ یەکێك کەوا مەحرەمی ئەو نەبێت وە بەتەنیاش بمێنێتەوە لەگەڵ یەکێك ، نە سایەقی سەیارە نەجگە لەویش .
ئامۆژگاری زانای بەڕێز ابن باز رحمە الله...

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەرکەسێک جگە لەدینی ئسلام هەڵبژێرێت و بیکاتە پەیڕەو پڕۆگرامی خۆی خودا لێی وەرناگرێت....
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
جۆرەکانی مووی لاشەو حوکمی لابردنیان ....
پەروەردگار لاشەی پیاو ئافرەتی وا دروست کردوە کەوا موی هەبێت لەهەریەکێیان موەکان دابەش دەبن بۆ چەند جۆرێک کە هەر یەکێکیان حوکمی تایبەت بەخۆیان هەیە .
یەکەم / موی ژێر باڵ و موی عەوڕەت لابردنیان واجبە نابێت بگاتە زیاد لە چل ڕۆژ .
دووەم / موی برۆ لابردنی حەڕامەو تاوانە چ بۆ پیاوان یان ئافرەتان .
سێیەم / موی دەم و چاو بۆ ئافرەتان جگە لەبرۆکانی دروستە لایان بەرێت .
چوارەم / پیاوان واجبە ڕیشیان هەبێت و نەی تاشن .
پێنجەم / بۆ ئافرەتان و پیاوانیش ئەو شوێنانەی کە حساسن نابێت جگە لەخۆیان یان هاوسەریان کەسی تر بیان بینێت تەنها مەگەر کەسێک نەخۆشەو پەکی کەوتوە دروستە کەسێکی تر بۆی لابدات .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پەروەردگار لاشەی پیاو ئافرەتی وا دروست کردوە کەوا موی هەبێت لەهەریەکێیان موەکان دابەش دەبن بۆ چەند جۆرێک کە هەر یەکێکیان حوکمی تایبەت بەخۆیان هەیە .
یەکەم / موی ژێر باڵ و موی عەوڕەت لابردنیان واجبە نابێت بگاتە زیاد لە چل ڕۆژ .
دووەم / موی برۆ لابردنی حەڕامەو تاوانە چ بۆ پیاوان یان ئافرەتان .
سێیەم / موی دەم و چاو بۆ ئافرەتان جگە لەبرۆکانی دروستە لایان بەرێت .
چوارەم / پیاوان واجبە ڕیشیان هەبێت و نەی تاشن .
پێنجەم / بۆ ئافرەتان و پیاوانیش ئەو شوێنانەی کە حساسن نابێت جگە لەخۆیان یان هاوسەریان کەسی تر بیان بینێت تەنها مەگەر کەسێک نەخۆشەو پەکی کەوتوە دروستە کەسێکی تر بۆی لابدات .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
حوکمی هاتنە دەرەوەی ئاو لەدوای خۆشۆردنی لەش گرانی...
پرسیار : ئەو ئاوەی کەوا لەدامێنی ئافرەتدا دەمێنێتەوە دوای خۆشۆردن دێتە دەرەوە دوبارە ئایە خۆشۆردن واجب دەکات ؟
وەڵام : ئەو ئاوەی کەوا لەئافرەت یان لەپیاو دێتەدەر دوای خۆشۆردن ، پێویست بەخۆشۆردنەوە ناکات بەڵام دەست نوێژ دەشکێنێت ئەگەر نا خۆشۆردن واجب ناکاتەوە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پرسیار : ئەو ئاوەی کەوا لەدامێنی ئافرەتدا دەمێنێتەوە دوای خۆشۆردن دێتە دەرەوە دوبارە ئایە خۆشۆردن واجب دەکات ؟
وەڵام : ئەو ئاوەی کەوا لەئافرەت یان لەپیاو دێتەدەر دوای خۆشۆردن ، پێویست بەخۆشۆردنەوە ناکات بەڵام دەست نوێژ دەشکێنێت ئەگەر نا خۆشۆردن واجب ناکاتەوە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
⚪️ئامۆژگاریەکی گرنگ بۆ ئافرەتان
ئەی ئافرەتان، ئاگاداری ڕێکخستنی کاتەکانت بە بۆ ئەوەی زیاتر جێژ ببینی وە هەمیشە ماڵەکەت وەک باخ پاک و ڕێک ڕابگرە.
پاک و خاوێنی و موڕەتەب بە .
ماڵ بەڵگەیە لەسەر هەبوونی تۆ بە پاک ڕاگرتنی و ڕێککردنی وێنایەکی جوان بۆ دەوروبەرت دەنەخشێنی وە بە پێچەوانەکەشی وێنایەکی ناشیرین نیشاندەدەیت.
المصدر: دور #المرأة في تربية #الأسرة لشیخ صالح الفوزان .

ئاینی ئیبراهیمی و نزای نیشتمانی لە نێوان ڕاستی و بانگەشەی درۆینەدا: خوێندنەوەیەکی زانستی لە چەمک و مەترسییەکاندا
(تکایە ئەم بابەتە بە وردی بخوێنەرەوە و لای خۆت بڵاوی بکەرەوە).
پێشەکی
لە ماوەی ڕابردوودا، گۆڕەپانی فیکری و ئاینی شایەتی دەرکەوتنی چەمکێکی نوێ بوو کە بە "ئاینی ئیبراهیمی" ناوبراوە، و هەندێک بیرمەند و سیاسەتمەداران پێشنیاریان کردووە بەبیانوی چارەسەرکردنی ناکۆکییە ئاینییەکان و کردنەوەی ڕێگایەک بۆ یەکگرتنی شوێنکەوتووانی هەرسێ ئاینی ئاسمانی: ئیسلام، جوولەکە و مەسیحی. بەڵام ئەم بانگەوازە کە لە ڕواڵەتدا بانگەوازی یەکبوون و پێکەوەژیانە، لە ناوەڕۆکدا لادانی بیروباوەڕی مەترسیداری هەڵگرتووە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ناسنامە و بیروباوەڕی ئیسلام.
یەکەم: پێناسەی ئاینی ئیبراهیمی
"ئاینی ئیبراهیمی" ئاینێکی دابەزێنراو نییە لە لایەن خواوە، بەڵکو پڕۆژەیەکی فیکری-سیاسییە کە هەوڵ دەدات بیروباوەڕی ئیسلامی، جوولەکە و مەسیحی لە ژێر چەترێکدا کۆبکاتەوە، بە بیانووی ئەوەی کە هەرسێ ئاینەکە سەر بە پێغەمبەرێکن کە ئیبراهیمە (سڵاوی خوای لێ بێت)، و بانگەشە دەکرێت کە ئەم ئاینانە دەکرێت تێکەڵ بکرێن بۆ پێکهێنانی "ئاینێکی یەکگرتوو" کە هەموان ڕازی بکات.
دووەم: ڕەگوڕیشەی مێژوویی و سیاسی بیرۆکەکە:
ئەم زاراوەیە لە ژینگەی سیاسی ڕۆژئاوادا دەرکەوت، بەتایبەت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل، و وەک ئامرازێکی دیپلۆماسی بەکارهات بۆ دۆزینەوەی جۆرێک لە "ئاساییکردنەوەی ئاینی" کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئاساییکردنەوەی سیاسی و ئابووری. دامەزراوە فیکری و سیاسییە جیهانییەکان پشتگیریان کرد، و لایەنە میدیایی و کەلتوورییەکان بڵاویان کردەوە، و لە چوارچێوەی ئەوەی پێی دەوترێت "دیالۆگی ئاینەکان" یان "یەکێتی ئاینەکان" هات.
سێیەم: ڕاستی ئاینی ئیبراهیمی لە ڕۆشنایی بیروباوەڕی ئیسلامیدا
١. ئیبراهیم (علیه السلام) موسڵمانێکی یەکتاپەرستە بووە،
خوای گەورە دەفەرموێت: {مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَكِنْ كَانَ حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ} [آل عمران: 67].
واتا: ئیبراهیم نە جوولەکە بوو نە مەسیحی، بەڵکو موسڵمانێکی پاک و یەکتاپەرست بوو و لە هاوبەشدانەران نەبووە.
کەواتە ئیبراهیم بێبەرییە لە جوولەکەیەتی دەستکاریکراو، مەسیحیەتی گۆڕدراو، و بتپەرستی کۆن و نوێ، بەڵکو لەسەر ئاینی ئیسلام بوو، ئاینی یەکتاپەرستی ڕەسەن.
٢. دوای ناردنی موحەممەد (صلى الله علیه وسلم) هیچ ئاینێک جگە لە ئیسلام قبووڵ نییە:
خوای بەرز دەفەرموێت: {وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ } [آل عمران: 85].
واتا: هەرکەسێک جگە لە ئیسلام ئاینێکی تر هەڵبژێرێت، هەرگیز لێی قبووڵ ناکرێت و لە دواڕۆژدا لە زیانمەندان دەبێت.
كەواتە ئیسلام ئاینی کۆتاییە و نەسخکەرەوەی هەموو شەریعەتەکانی پێش خۆیەتی، و ناکرێت لەگەڵ ئاینێکی تردا یەکبخرێت.
٣. بانگەشەی یەکگرتنی ئاینەکان لە ڕووی شەرعییەوە باتڵە بە پێی شەرع، دروست نییە بڵێین ئاینێکی تر جگە لە ئیسلام ڕاستە، خوای بەرز دەفەرموێت: {إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ} [آل عمران: 19].
واتا: بێگومان ئاینی ڕاست لای خوا تەنها ئیسلامە.
كەواتە هەر هەوڵێک بۆ یەکسانکردنی ئیسلام لەگەڵ هەر بیروباوەڕێکی باتڵدا، سڕینەوەی ڕاستییە و چەواشەکردنی خەڵکە.
چوارەم: دیارترین لادانە بیروباوەڕییەکان لە ئاینی ئیبراهیمیدا
١. یەکسانکردنی ڕاستی و باتڵ:
ئەمە لە باتڵترینی باتڵەکانە، چۆن دەکرێت یەکسانی بکرێت لە نێوان ئاینی یەکتاپەرستی و بیروباوەڕێک کە منداڵ بۆ خوا دادەنێن، یان ئەوانەی کە پەیامی موحەممەد (صلى الله علیه وسلم) ڕەت دەکەنەوە؟
٢. سڕینەوەی جیاوازیە بیروباوەڕیەکان و جیاوازیە تەشریعیەکان:
ئاینی ئیبراهیمی بانگەواز دەکات بۆ تێپەڕاندنی جیاوازیە بیروباوەڕییەکان، کە ئەمەش پێویستی بە واز هێنانە لە بنەما گەورەکانی ئیسلام وەک شایەتیدان بە پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلى الله علیه وسلم) و باوەڕهێنان بە نێردراوێتی پێغەمبەر و پەیامەکەی.
٣. کردنەوەی دەرگا بەڕووی هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام:
ئەگەر هەموو ئاینەکان وەک ڕاست قبووڵ کران، کەواتە هیچ کێشەیەک نییە کە موسڵمان بگوازێتەوە بۆ ئاینێکی تر! ئەمەش بە کۆدەنگی زانایانی موسڵمان باتڵە و لەدین دەرچوونە.
پێنجەم: بڵاوکردنەوەی ئاینی ئیبراهیمی و دیاردەکانی لە واقیعدا:
١. دروستکردنی پەرستگای هاوبەش:
پڕۆژەی "ماڵی بنەماڵەی ئیبراهیمی" (بيت العائلة الإبراهيمية) لە ئەبوزەبی ڕاگەیەندراوە، کە مزگەوت، کنیست (پەرەستگای جولەکە) و کڵێسا لە یەک شوێن کۆدەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی پەرستش لە ژێر دروشمی "یەکێتی" (الوحدة)، کە لە ڕاستیدا تواندنەوەی ناسنامەی ئیسلامی و تێکەڵکردنی بیروباوەڕە.

٢. کۆنفرانس و سیمینار کە بانگەواز دەکەن بۆ تێپەڕاندنی جیاوازییە ئاینییەکان:
چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە و دیالۆگ دەبەسترێن کە ناوونیشانی سەرنجڕاکێشیان هەیە وەک "لێبوردەیی"، "پێکەوەژیان" و "یەکبوون و گونجانی ئاینی" و تێیاندا پڕوپاگەندەی بیرۆکەی یەکێتی ئاینەکان دەکرێت، کە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی باتڵ و تواندنەوەی جیاوازییە سەرەکییەکان لە نێوان ڕاستی و باتڵدا.
٣. وتاری ئاینی کە موجامەلەی ئاینەکانی تر دەکات:
هەندێک لەوانەی خۆیان بە "بانگخوازانی نزیکبوونەوە" پێناسە دەکەن دەردەکەون و ستایشی ئاینە دەستکاریکراوەکان دەکەن، خۆ دەپارێزن لە کافر دانانیان، و بانگەواز دەکەن بۆ دانپێدانان پێیان وەک ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە خوا! ئەمەش لە ئەوپەڕی مەترسیدایە.
٤-ئەنجامدانی (نزای نیشتمانی) یان (نوێژی نیشتمانی) یان (نوێژ یان نزای ئیبراهیمی):
"نزای نیشتمانی" یان ئەوەی کە بە "نوێژی هاوبەشی ئیبراهیمی" ناسراوە، بریتییە لە ڕێوڕەسم یان چالاکیەکی ئایینی کە پەیڕەوانی سێ ئایینی گەورە کۆدەکاتەوە: ئیسلام، مەسیحیەت، و جوولەکە، لەژێر دروشمی "ئایینی ئیبراهیمی" یان "ئایینەکانی ئیبراهیمی".
لەسەر ئەو بنەمایەش ناوەندی پەرستنی هاوبەش بنیات نراون، وەکو ئەوەی پێی دەوترێت "ماڵی بنەماڵەی ئیبراهیمی" لە ئەبوظەبی، کە مزگەوت، کڵێسا و کەنیسەی لە یەک کۆمەڵگادا لەخۆگرتووە.
هەندێک جار نزای هاوبەش، یان ساتەکانی تێڕامانی بەکۆمەڵ ئەنجام دەدرێت، کە پێی دەوترێت "نزای نیشتمانی" یان "نوێژی ئیبراهیمی"، کە تێیدا نوێنەرانی سێ ئایینەکە بانگەشەی "ئاشتی جیهانی" دەکەن، و هەموویان وتەو و نزا ئاڵوگۆڕ دەکەنەوە تێیدا، نزای تایبەت دەکەن و وتەش پێشکەش دەکەن.
کەواتە "نزای نیشتمانی" بەشێکە لە پڕۆژەی نزیککردنەوەی ئایینەکان لەژێر چەتری "ئایینی ئیبراهیمی".
وە بێگومان بۆ موسوڵمان ڕێگەپێدراو نییە بەشداری لە نوێژی تێکەڵاو لەگەڵ بیروباوەڕی دژ بە یەکتاپەرستی بکات.
شەشەم: مەترسی ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئیسلام و موسڵمانان
١. شێواندنی بیروباوەڕی ئیسلامی بە تێکەڵکردنی لەگەڵ بیروباوەڕی باتڵدا، و سڕینەوەی نیشانەکانی یەکتاپەرستی.
٢. لێدانی دۆستایەتی و دوژمنایەتی (الولاء والبراء)، کە یەکێکە لە بنەماکانی باوەڕ، موسڵمان دۆستایەتی خەڵکی ئیسلام دەکات و دژی کوفرە، بەڵام ئیبراهیمیەت نكۆڵی لەم بنەمایە دەکات.
٣. تواندنەوەی ناسنامەی ئیسلامەتی بە لاوازکردنی ئینتیمای عەقەدی بۆ ئوممەت، و تێکەڵکردنی ڕاستی و باتڵ بە ناوی لێبوردەییەوە.
٤. بەکارهێنانی بۆ خزمەتی سەهیۆنیزمی جیهانی، ئەمە پڕۆژەیەکە کە خزمەتی بەرژەوەندی داگیرکاری ئیسرائیلی دەکات و پاساو بۆ داگیرکاری و تاوانەکانی دەهێنێتەوە بە ناوی ئاینی هاوبەشەوە.
حەوتەم: هەڵوێستی زانایان و بانگخوازان لەم بانگەوازە
زانایانی هاوچەرخی ئیسلامی ڕاستەڕەو و ڕەسەن کۆدەنگن لەسەر باتڵی ئەم بانگەوازە و مەترسیدارێتی لەسەر عەقیدەی ئیسلامەتی، و هەمووشیان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەم بانگەوازە گومڕاییەکی نوێیە و داهێنراوێکی گەورەی مەترسیدارە.
هەشتەم: ئەرکی موسڵمان بەرامبەر ئەم بانگەوازە:
١. ڕەتکردنەوەی لە ڕووی شەرعی، زانستی و فیکرییەوە.
٢. هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی لە کۆڕ و کۆبوونەوە گشتی و تایبەتەکاندا.
٣. پابەندبوون بە ناسنامەی ئیسلامی ڕاستەقینەوە.
٤. درووستکردنی ڕای گشتی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئاگادارکردنەوەی خەڵکی لێی.
٥. پێویستە زانایانی ئیسلام لەگەڵ دینەکەی خوای گەورەدا ڕاستگۆبن و موجامەلەی دەسەڵاتداران نەکەن و مەترسی ئەم بیروباوەڕە بۆ دەسەڵاتداران ڕوونبکەنەوە و بەهیچ شێوەیەک لەو بۆنانەدا بەشداری نەکەن.
(مێژوو تۆماری دەکات کە کێ پاڵپشتی لە عەقیدەی ڕاستی ئیسلامەتی کردووە و کێیش خیانەتکار بووە بەرامبەری، جگە لە لێپرسینەوەی ڕۆژی دوایی).
٦-پێویستە هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی (سەلەفی و سۆفی و ئیخوان و........ هەموو خەمخۆریکی ئیسلام) بەیەک دەنگ ڕووبەڕووی ئەم بانگەوازە مەترسیە ببنەوە، ئەگەر لەمەدا یەکگرتوو یەک وتار نەبن، چ کاتێک یەک هەڵوێست دەبن!
کۆتایی:
ئاینی ئیبراهیمی بانگەشەکراو هیچ نییە جگە لە پڕۆژەیەکی مەترسیدار کە مەبەست لێی بەتاڵکردنی ئیسلامە لە ڕاستی و ناسنامەکەی، و گۆڕینی بە ئاینێکی نوێ کە هێزە جیهانییەکان ڕازی بکات و ئاسایی بکات لەگەڵ باتڵدا و موجامەلەی خاوەنەکانی بکات. ئەرکی زانایان، بانگخوازان، قوتابیان و هەموو موسڵمانانە کە ڕاستی ئەمە ڕوون بکەنەوە، خەڵک ئاگادار بکەنەوە لێی، و پابەند بن بە ئاینی پاکی ئیسلامەوە، و شانازی پێوە بکەن، و سەربەرز بن بە حوکمەکانی و شەریعەتەکەی.
ئامادەکردنی : سردار جبار محي الدين.
قوتابی دکتۆرا لە فیقه و ئسوڵی ئیسلامی.
https://www.tg-me.com/hagba2024