Telegram Web Link
✍🏻حوکمی کەسێک چییە کەوا لە بیری بچێت زەکاتی سەرفترە دەرکات لە ناو ڕەمەزان بەڵام دوای نوێژی جەژن بیری بکەوێتەوە؟

کەسێک شتی لە بیر بچێت هیچی لەسەر نییە بەڵام دوای ئەوەی بە بیری هاتەوە دەبێ زەکاتەکەی دەربکات .

هەمان پرسیار لە شێخ إبن باز کرا بەو شێوەیە وەڵامی دایەوە

خۆی سوننەتە کەوا زەکات بەر لە نوێژی جەژن دەربکرێت وەکو لە فەرموودەکانی پێغەمبەری خوادا هاتووەﷺ بەڵام ئەگەر لە یادتتان کرد کێشە نابێت دوای نوێژی جەژن دەریبکەن.هەندێک دەڵێن ئەگەر دوای نوێژی جەژن دەریبکەی تەنها ئەجری سەدەقەیەک وەردەگری نەک زەکات، بەڵام ئێمە دەڵێن نیەتە گرینگە و بە ئومێدی ئەوەین خوای گەورەش هەر بە ئەجری زەکات قبوڵی بکات. هەر وەکو خوای گەور فەرموویەتی : (رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا)

وە لە پێغەمبەری خواوە فەرموویەتی  خوای گەورە کاتێک بەندەکانی ئەو دوعایە دەخوێنن ئەویش دەفەرمووێ ؛ کردم کردم وەرگیرا. خوای گەورە دوعای بەندەکانی قبوڵ دەکات ئەگەر داوای لێ خۆش بوون لەسەر هەڵە و لەبیرچوونیان بکەن.

📙کۆکراوەی فەتواکانی شێخ ابن باز ١٤/٢١٧📙


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
بەم شێوازەو لەم دوو کاتەدا وەک ئەوە وایە تۆ ساڵێکی تەواو بەڕۆژوو بوبیت ...


زانای ناودار عبد المحسن العباد البدر فەرموویەتی :

✍🏻مرۆڤ دەتوانێ لە دوو کاتدا ئەجری بەڕۆژوو بوونی ساڵێک بە دەست بێنێت؛

یەکەمیان؛ ئەگەر لە هەر مانگێکدا سێ ڕۆژ بە ڕۆژوو بێت .

دووەم؛ ئەگەر لە دوای مانگی ڕەمەزان ڕۆژووی شەشەڵان بگرێت( واتە شەش ڕۆژ لە مانگی شەووال بگرێت ).


📖درس صحیح البخاري ١١ رجب📖

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پرسیار

حوکمی ئافرەتێک چیە کەوا پێش دوو ساڵ منداڵەکەی لە شیردان بکاتەوە؟

❗️وەڵام

ئاساییە بۆ ئافرەتان کەوا بەر لە دوو ساڵ منداڵەکەی لە شیردان بکاتەوە، ئەگەر توانی جگە لە شیر خواردنی تری پێ بدات، بەڵام ئەگەر خواردنی دیکەی نەخوارد منداڵەکە ئەوا نابێت لە شیردانی بکاتەوە  چونکە مەبەست لێرە تێر کردنی منداڵەکەیە نەک شیر پێدان یاخود پێنەدانی، بۆیە ئەگەر منداڵەکە بە شیر پێنەدانی برسی مایەوە دەبێ بەردەوام بێت لە شیر پێدانی.


📙نور علی الدرب📙

بەڵام بەبێ عوزر لێکردنەوەی منداڵ لەشیری دایکی تاوانەو دروست نیە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
کاتێک پێغمبەر موسا علیه السلام ئەم دوعایەی کرد خودا هاوسەری بەنسیب کرد...


﴿ رَبِّ إِنِّى لِمَآ أَنزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍۢ فَقِيرٌ ﴾


واتا : پەروەردگارا من موحتاج و فەقیرم بۆ ماڵێک کە تێیدا خواردن بخۆم و بمێنمەوە وە ئافرەتێک کەوا دڵنەوایی کارم بێت .

موسا کاتێک کە نزیک بۆوە لە ئاوەکەی مەدیەن کۆمەڵێک خەڵکی بینی کە ئاوی ئاژەڵەکانیان دەدا ، لەدورەوە دوئافرەتی بینی کە دور لەپیاوەکان بون بۆ ئاودانی ئاژەڵەکانیان هاتبون ، دوای ئەوەی کەوا موسا ئاژەڵەکانی ئەوانی ئاودا چوە ژێر سێبەری دارێک و ئەو دوعایەی سەرەوەی خوێند .

[القصص الآية: 24]

ابن عاشور ڕەحمەتی خوای گەورەی لەسەر بێت فەرموویەتی :

«ئەو ڕستەیە کۆکراوەی تەواوی شوکرانەبژێری و مەدح و سەنا و پاڕانەوەیە لە خوای گەورە، خوای گەورە هەر بەو دوعایەوە هاوسەری بە نسیب پێغەمبەر موسا کرد سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت».

📖التحرير والتنوير 388/20📖

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
دەیانی کوڕی قطن الحارثي ئامۆژگاری کچەکەی کرد و گوتی :

✍🏻کچی خۆم دەنگت بەسەر دەنگی هاوسەرت بەرز نەکەیەوە.

قسە لەسەر قسەی نەکەی .

ئەگەر داهاتێکی کەمی دایتیێ مەیکە کێشە لەگەڵی هەر بۆت زیاد دەکات.

ئەگەر داهاتێکی زۆری دایتیێ سوپاسگوزاری بە.

ئەگەر ئەو دڵی ڕەنجاندی تۆ نەرم و نیان بە لەگەڵی.

ئەوەش بزانە کەوا کەمێکی بە هەست و سۆز، باشترە لە زۆرێکی بە منەت و کێشە.


[ کتاب سفط الملح ابن الدجاجي : ص 57 ]
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
✍🏻حوکمی بەستنی تەسریحەی بەرز بۆ قژ بەستن چیە ....

❗️ئەگەر ئافرەت قژی بۆ کارێک بەبەرزی بەست ئەوا کێشە نییە لەماڵەکەیدا چونکە بۆ جوانی نەیکردووە ، بەڵام ئەگەر بۆ جوانی و سەرنج ڕاکێشان کردی ئەوا تاوانبارە و نەهی لێ کراوە هەر وەکو پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی؛ قژیان وەکو پشتی وشتر وایە.
واتە مەبەستی بەرز بەستنی قژە لەسەرەوەی سەر.

بەڵام دەبێ ئاگادار بێ ئەگەر چووە دەرەوە بۆ بازاڕ یان شوێنێک کەوا ئەو شێوازە قژە دەبێتە سەرنجدانی پیاوان ئەوا تاوانبار دەبێت و دەبێ خۆی لێ بپارێزێ .


📙لقاء الباب المفتوح ١٢٩/٧٧📙


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
باوکە ئادەم چۆن دایکەحەوای ناسی یەکەم جار...
پێغەمبەر آدەم لە بەهەشتدا نیشتەجێ بوو و بە تەنیایی تیایدا هاتوچۆی دەکرد بەبێ ئەوەی هاوسەرێکی هەبێت پێی بحەسێتەوە، جارێکیان خەوت کە هەستایەوە بینی ئافرەتێک لای سەری دانیشتووە کە خوای گەورە خوڵقاندویەتی لەپەراسوی چەپی

. پرسیاری لێ کرد؛ تۆ کێی؟ ئافرەتەکە گوتی؛ من دروستکراوم تاوەکو تۆ لام نیشتەجێ بیت و بحەسێیەوە.

📖 البداية والنهاية ١/١٧٤📖


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
کچان نابێت توشی ئەم هەڵەیە ببن....

✍🏻 هەندێک لە کچان بەر لە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوان دەردەچن  کەوا نایانناسن بە نیەتی خۆشەویستی دواتر توشی پەیوەندی ناشەرعی دەبن  هەندێک جار توشی زیناش دەبن خوا پەنامان بدات بە نیەتی ئەوەی دەیانەوێ یەکتری بناسن بەر لە هاوسەرگیری.

کەچی کاتێکیش کار دەگاتە هاوسەرگیریەکی حەڵاڵ داواکاری زۆریان دەبێت و داوای شتی مەحاڵ دەکەن کە دەبێتە هۆکاری ئەوەی پیاوان نەتوانن داواکانیان جێ بەجێ بکەن و توانای هاوسەرگیریان نەبێت، ئێستا وای لێ هاتوە حەڕام ئاسان کراوە و حەڵاڵ قورس کراوە.

کاتێک کوڕێک دەیەوێت بەحەڵاڵی کەرامەتتت بپارێزێت لەسەری قورس مەکە ، نەک وەک پێش هاوسەرگیریت گەر وریای خۆت نەبایت ئەوا بەها گەورەکانت لەدەست دەدا تەنها بە قسەی باق و بریق و بەڵێنی درۆینە.

ئەی پیاو ڕنگە تۆش نەزانیت کەوا هاوسەری داهاتووت لە ڕابردوودا لە باوەشی کێدا بووە.

باش بزانن...

ئیماندار؛ هەستی سۆزداری لە دەست نەداوە.

خۆپارێز و داوێن پاکە جاهیل و نەفام نییە.

دەسکراوە ڕقی لە سەروەت و سامانی خۆی نییە.

بەڵام ئەوانە بەهێزن  کە لە بەرامبەر هەوا و ئارەزووەکانیان خۆڕاگرن و زاڵن بەسەریدا.


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئاواتی خراپ و ناخۆش بەکچەکانتان مەخوازن خەونێکی ترسناک...

✍🏻ئیمامی أبوبکری الوراق دەفەرموێت :

کچێکم هەبوو نەخۆش بوو
تەمەنی بیست ساڵان دەبوو
ئاواتی مردنیم دەخواست و مرد

لە خەونمدا بینیم
ڕۆژی قیامەت بوو
کچەکان دەستی باوکەکانیان دەگرت
دەیانبردن بۆ بەهەشت

بە کچەکەمم گوت؛
بمبە بۆ بەهەشت
کچەکەم گوتی؛
نابێت باوکە، چونکە تۆ ئاواتی مردنت بۆم خواست!

📖تاریخ مدینة السلام للإمام الخطیب البغدادي ٦/٢١٢📖


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🌺ئافرەتان بەم کارەیان خێری حەج و عومرەیەکیان بۆ دەنوسرێت...

ئەگەر دوای نوێژی بەیانی دانیشت و زیکری خوای گەورەی کرد و قورئانی خوێند تاوەکو خۆر هەڵدێت ئینجا دوو رکاعەت نوێژی چێشتەنگاوی کرد ئەوا وەکو ئەوەی لە فەرموودەکاندا هاتووە؛ ئەجری حەج و عومرەیەکی تەواو وەردەگرێت.


📙کۆکراوەی فەتواکانی ابن باز ١١/٣٨٩📙


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
✍🏻چیرۆکێکی کاریگەر کەوا ئاگادارکردنەوە و پەندە بۆ ئافرەت و پیاوان

🔘ئافرەتێکی زۆر جوان لە مەککە هەبوو، هاوسەریشی هەبوو ڕۆژێکیان لە بەردەم ئاوێنە سەیری خۆی دەکرد بە پیاوەکەی گووت ؛ تۆ بڵێی کەسێک هەبێ ئەو ڕووخسارەی من ببینێت و ئاشق نەبێت؟

پیاوەکەی گوتی؛ بەڵێ. گوتی؛ کێ؟

گوتی؛عوبێدی کوڕی عومەیر

ئافرەتەکە گوتی؛ ڕێگەم دەدەتت هەڵیخەڵەتێنم؟ پیاوەکە گوتی؛ ڕێگەم دایت.

ئیتر ئافرەتەک خۆی ڕازاندەوە و لە لایەکی مسجد الحرام بە تەنها چوو بۆ لای، ڕووخساری ئەو وەکو مانگ وابوو بە ئافرەتەکەی گوت؛ خۆت داپۆشە ئەی بەندەی خوا.

ئافرەتەک گوتی؛ بۆتۆ خۆم جوان کردووە سەیرێکم بکە.

عوبەید گوتی؛ شتێکت لێ دەپرسم ئەگەر ڕاستگۆ بووی لەگەڵم سەیرت دەکەم.

ئافرەتەکە گوتی؛ هەر چی دەپرسی بپرسە ڕاستگۆ دەبم لەگەڵت.

پرسی؛ ئەگەر ئێستا فریشتەی گیان کێشان بێت بۆت پێت باشە ئاوا ڕووبەڕووی ببیەوە؟

گوتی؛ نەخێر

پرسی؛ ئەگەر بو شێوەیە بتخەنە ناو قەبر پێت خۆشە بەو حاڵەتەوە بیت؟

گوتی؛ نەخێر.

عوبەید گوتی؛ ڕاستت کرد.

دواتر پێی گوت؛ کەسمان نازانین کتێبی ئەعمالمان بە دەستی ڕاست وەردەگرینەوە یاخود دەستی چەپ بۆیە پێت خۆش نەبێت بەو حاڵەوتەوە بچیتەوە بارەگای خوای گەورە.

گوتی؛ ڕاستت کرد.

گوتی؛ کەسمان نازانین کەوا میزانی حەسەناتمان بە لای قورسی دەکەوێت یاخود سوکی بۆیە پێت خۆش نەبێت بەو حاڵەتەوە بگەڕێیەوە بارەگای خوایی.

گوتی؛ ڕاستت کرد.

گوتی؛ ئەگەر لە بەرامەبەر خوای گەورە بوەستی بۆ مەسەلەی حەشر و حیساب پێت خۆش نەبێت بەو حاڵەتەوە بیت.

گوتی؛ ڕاستت کرد.

ئینجا عوبەید پێی فەرموو؛ لە خوا بترسە ئەی بەندەی خوا، خوای گەورە فەزڵ و چاکەی خۆتی بەسەر داداویت.

ئینجا ئافرەتەکە دەگەڕێتەوە لای هاوسەرەکەی و دەڵێ؛ چیت پێم کرد؟

گوتی؛ ئێمە توێشوو بەتاڵین و ئێوەش توێشوو بەتاڵن.

ئینجا ڕووی کردە نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەت.

هاوسەرەکەی گوتی؛ عوبەیدی کوڕی عومەیر چی بە حاڵم کرد؟

خێزانەکەم هەموو شەوێک تازە بووک بوو بۆم، ئێستا بۆتە خوا پەرستێک بەجۆرێک منیشی بیر چوە .


📖المنتظم في تاریخ الأمم الملوک(٦/١٩٨،١٩٧) وذم الهوی ص ٢٦٥📖


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خوشکەکەم...

باشترین هاوڕێ ڪاروڪردەوەڪانی خۆتە ڪە دەیبینی لەناو گۆڕدا

حاتم (رحمه الله تعالى) دەفەرمووێت:
"سەیری دروستڪراوەڪانم ڪرد بینیم هەریەڪێڪیان خۆشەویستێڪی هەبوو، ڪە ئەگەشتە ناو گۆڕ خۆشەویستەڪەی لێی دورڪەوتەوە و بەتەنیا بەجێی هێڵا بۆیە ڪاروڪردوەی خومم ڪرد بە هاوڕێ خۆشەویست بۆ ئەوەی لە گەڵم بێت بۆ ناو گۆڕ" .

مختصر منهاج القاصدين ص(٢٨)

هەروەها حافظ ابن رجب (رحمه الله) دەفەرموێت: "هاورێیەتی ڪێ دەڪەی بیڪە !!

سوێند بەوخوایەی ڪە لەسەر عەڕشە هیچ ڪەسێڪ وشتێڪ هاوڕێیەتی تۆ ناڪات لەناو گۆڕدا جگە لەیەڪ هاوڕێ نەبێت ئەویش ڪاروڪردەوەی سالحی تۆیە ، جا بۆیە هاورێیەتی خۆت چاڪ وباش بڪە بۆ ئەوەی لەناو گۆڕدا ئەویش لەگەڵتدا بێت.


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
بەدەستی خۆت مەبە هۆکاری بەڵاو موصیبەت بۆ خۆت و ماڵ و منداڵت....

خێراترین ڕێگا بۆ هێنانی بەڵا و موسیبەت بۆ نێو ماڵی خۆت بڵاو کردنەوەی وێنە و هەواڵ و نیعمەتەکانی خانەوادەکەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان!

پێغەمبەر یەعقوب سەلامی خوای لەسەر بێت بە پێغەمبەری یوسفی فەرموو؛

(يَا بُنَيَّ لَا تَقْصُصْ رُؤْيَاكَ عَلَىٰ إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُوا لَكَ كَيْدًا)

واتە؛ کوڕی خۆم باسی خەونەکەت مەکە بۆ براکانت چونکە زەفەرت پێ دەبەن.



https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
😵‍💫🖥️ وێنکە خۆی دەدوێت بەڵام هەروا باشترە ...

" ئاڵوودەبوونــے مناڵەڪانتان بە تەلەفزیۆن و شاشەڪانەوە هۆڪارە بــۆ درەنگــی گەشەڪردنیان و درەنگــ پێگەشتن و تێگەشتنیــان لەڕووی عەقڵ وبیرکردنەوە ، ئەمەش خراپـــترین شــتە مرۆڤ تــوشی بــێت 《 درەنگـــے و هێواشــے تێگەیشتن و بیرڪردنەوەیان 》
وە هیــچ ڪەسێڪیش ڕەحــم بە گێلـەڪان ناڪات و ڪەس قبووڵیان ناڪات لەژیانـــے داهاتوو و خێزانـــے و پیشەیـــے .."

د.جــاسمــ المطــــوع !♡

هەر چەندە وێنەکە پێمان دەڵێت ئەو دایکانەی کە نایانەوێت مناڵەکانیان موڕتاح بن وادەکەن کە هەموو هەستێکی مناڵی وەرگرنەوە لەمنداڵەکانیان بۆئەوەی خۆی هلاک نەبێت ڕادەکات لە بەرپرسیاریەتێکی گەورە پەروەردە بە ئای پادو موبایل نابێت ....


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئەی ئافرەت وریای خۆت بە ئەوەندە چونە دەر مەکە....


ئافره تانى  ئه مڕۆو دونێ...

فاطيمه ى كچى عطار البغداديه (رحمها الله ) براى  ده ليت كه خويشكى ته نيا سى جار له مال دەرچوه :

١- ئه و روژه ى كه شوى كرد .
٢- وه روژى كه چو بۆ حه ج .
٣- وه ئه و رۆژه ى كه وه فاتى كرد.


( تاريخ الاسلام للذهبي (٤٠/١٢٦)

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی بە جیا گرتنی سێ ڕۆژ لە هەر مانگێکد واتا بەسەر یەکەوە نەبێت .

پرسیار

خوشکێک دەپرسێ ئایا گرتنی ڕۆژووی سێ ڕۆژ لە هەر مانگێکە مەرجە تەنها بەسەر یەکەوە بگیرێت یان دەکرێ لە سێ ڕۆژی جیاوازی مانگەکەدا بێت؟

❗️وەڵام

هەردووکی جائیزە إن شآء الله بەسەر یەک گرتنیان یان بە جیاواز گرتنیان بەڵام ئەگەر بۆی بکرێ بەسەر یەکەوە بیانگرێ لە ڕۆژە سپیەکان ئەوا خێری زیاترە.

📙فەتواکانی نور علی الدرب شێخ ابن باز📙


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پرسیار

هەندێک لە خوشکانمان لە ئێستادا ئەو جۆرە پۆشاک و عەبایانە دەپۆشن کە دوو پارچەییە و کە تەنها بۆ جوانیە و ڕەنگی جیاوازیشی هەیە کە دەیپۆشن ئایا دروستە بیپۆشن ئەو جلانە؟

❗️وەڵام

نەخێر دروست نییە مادەم دەکەوێتە لایەنی جوانی و سەرنج ڕاکێشان.

📙المصدر قناة حفظ فتاوي شێخ طلعت زهران📙



ئەی خوشکی باڵا پۆش وریابە نەبیتە فتنە تۆ هەڵگری پەیامێکی زۆر گەورەو قورسیت ، خۆداپۆشین بۆ پاراستنە نەک خۆ دەرخستن و جوانی مۆدێل و مۆدێل کاری و ڕەنگاو ڕەنگی ...

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ دونیا منداڵیان نیه‌

خەفەت مەخۆ کەمنداڵت نیە ...


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پیاوانێڪ لەڕۆژی دوایدا خێزانەڪانیان لەلای خودا سڪاڵایان لێ دەڪەن ....



✍🏻.عمری ابن قيس دەفەرموێت - ڕەحمەتی خوای لێبێت - :



▪️  لە ڕۆژی قیامەتدا ئافرەت ناڪۆڪی و مشت و مڕ  لەگەڵ پیاوەڪەی دەكات لەلای خودا دەڵێت ئەی خودایە :
ئەو [ پیاوەڪەم ] لە دونیا هیچ ڕەوشت و ئەدەبێڪی فێر نەدەڪردم وە فێری هیچ شتێڪی نەدەڪردم ، تەنیا نانی  بۆ لەبازاڕ دەهێنامەوەو تەواو!!..."

📝 ___تەفسیری سەمعانی  ٤٧٥/٥ .

بەداخەوە حاڵی زۆربەی پیاوان ئێستا وایە تەنها گرنگی بە لاشەو مەعیدەی ماڵ و منداڵیان دەدەن ، بەڵام بیریان چوە ڪە مەبەستە گەورەڪە گرنگی دانە بە ڕەوشت و ئەخلاق ، پەروەردەڪردنی ماڵ و منداڵ بە شێوازێڪی جوان لەسەر بنەماڪانی دینی ئسلام ....



▪️«إنَّ المرأة لَتُخاصِم زوجها يوم القيامة عِندَ الله ، فتقول :
إنّهُ كانَ لا يُؤدِّبُـني ولا يُعلِّمُني شيئًا ، كانَ يأْتِيني بِخُبزِ السُّوق!»


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
2024/05/20 04:47:58
Back to Top
HTML Embed Code: