Telegram Web Link
⚪️حوکمی کریاتین کردنی قژ...

پرسیار : کوکمی کریاتینی قژ چیە ؟

وەڵام / ئەگەر ئەو مادەیەی کە بەکاری دێنی پاک و بێ زیان بێت کێشەی نییە، چونکە بەکارهێنانی تەنها بەو دوو مەرجە دروستە کە پاک و بێ زیان بێت. وە نابێ خۆ چواندنیش بێت بە بێ باوەڕان.وە نابێ ماددەیەکی تێدا بێت کە ڕێگر بێت لەوەی ئاو بگاتە پرچ لەبەر دەستنوێژ وەنابێت نامەحرەم بیبینێت .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍43🥰18💯6🔥3
چەند سودێک....

- ئیمامی بوخاری بابێکی دانەوە کە هەر ئافرەتێک کاروباری لەسەر قورس بوو ئەوا با زکرو یادی خودا بکات کارەکەی لەسەر ئاسان دەبێت...

- هەر ئافرەتێک کەوا شیری مەمکی خۆی نەداتە منداڵەکەی لەبەر تێک چونی سنگی ئەوا بابترسێت خودا توشی ژێرپەنجەی مەمکی بکات و توشی بڕینەوەی مەمکی ببێت خوا پەنامان دات ....


- پیاو ئەگەر نەفەقەی ماڵ و خێزانی بکێشێت بە ئەجرو پاداشت بۆی حسابە


- پێغمبەر صلی الله علیه وسلم کۆمەڵێک کارو باری ناو ماڵی دەکرد و هاوکاری خێزانەکانی دەکرد.


- ئەگەر پیاوێک ڕەزیل بوو پیاوەکەی خەرجی ماڵ نەکات ئەوا ژنەکە بەپێی زەرورەت و پێویستی بەبێ پرسی و ئاگاداری پیاوەکەی پارەدەتوانێت خەرج بکات بەمەرجێک بۆ مەسروف و نەفەقەی ماڵ بێت .


- چۆن ژن خۆی جوان دەکات و دەڕازێنێتەوە ئاواش پیاوان دەبێت خۆیان جوان بکەن بۆ ژنەکانیان



- بەڵێ پیاو سوننەتە هاوکاری ماڵ و خێزانی کات لە ئیشی ناوماڵدا بەڵام پیاو پیاوە ژنیش ژنە بڕێک ئیش تایبەتن بە ژن نابێت پیاو بیانکات تەنها لە حاڵەتی زەرورەتدا نەبێت .


- ژن نابێت مندڵ و ماڵ و مێردی اهمال کان بەهۆی دەوام و ئیشەوە .


- ژن تاوان باردەبێت ئەگەر پیاوەکەی توشی قەرزو بارگرانی ژیان بکات بۆ ناوماڵ و کۆمەڵێک شتی ناوماڵ .


- ئافرەتان دەبێت ملکەچ بن لەئاست شەرع و حومکی خودادا بەرهەڵست کار نەبن.


- دوای حەقی خودا گەورەترین حەق لەسەر ئافرەت حەقی پیاوەکەیەتی .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍76💯14🥰11😢2
✂️ | 🚫حوکی کورت کردنەوەو بڕینی قژ لەلایەن ئافرەتانەوە...



پرسیار: حوکمی کورت کردنەوەو بڕینی قژ چیە لەلایەن ئافرەتەوە ؟؟



وەڵام  :   پرچ بڕینی ئافرەت دروستە  تەنها مەگەر بە پیاوان بچن و زۆر کورتی کەنەوە یاخود بە بێباوەڕان ، یان هەر شتێکیتر کە بە لای لاسایی کردنەوەی کافران بچێت وەبەو مەرجەش کە پیاوان و بێگانە نەی بینین.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍50🥰19😢4😁1
حوکمی وتنی " الحمدلله " کاتێک کە دەپژمیت لەناو نوێژدا ....

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰98👍31💯8
ئەی ئافرەت زۆر وریای ئەم حوکمە بە چونکە زۆر خەتەرە ...


❀حوڪمی درڪاندنی نهێنی نێوان هاوسەران لە شەرعدا بەتایبەت نهێنی سەرجێی و ڪەم و ڪورتیەڪان❀

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
با ئافرەتان دەرگا لەسەر خۆیان دانەخەن و پەردە لەسەر نهێنیەڪانیان لا نەدەن لەگەڵ هاوڕێڪانیان (باسی نهێنیەڪانی نێوان خۆی و هاوسەری و نێو ماڵیان نەڪەن)، یەڪێڪ لەئافرەتان بە پێغەمبەری خودا (ﷺ)ی گوت: سوێند بەخوا ئەی پێغەمبەر ﷺ ! ئافرەتان و پیاوانیش ئەو ڪارە دەڪەن .

پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەو ڪارە مەڪەن چونڪە وەڪ نموونەی ئەو شەیتانە وایە ڪە لەسەر ڕێگا شەیتانێڪی تر دەبینێت پێویستیەڪانی پێ پڕ دەڪاتەوە و جێیدەهێڵێت.

📓حـسنہ الألبانـﮯ لغيره فـﮯ
صـحيح التـرغيب ٢٠٢٣📓

شێخ ابن عثیمین لەو بارەیەوە فەرموویەتی:
ئەو ڪارەی بەشێڪ لە ئافرەتان دەیڪەن لە باسڪردنی نهێنیەڪانی نێو ماڵ و هاوسەرانیان بۆ هاوڕێ و دۆستانیان حەڕامە ئافرەت بۆی نی یە نهێنی نێو ماڵی بدرڪێنێ یان ئەو شتانەی ڪە لە نێوان خۆی و هاوسەری ڕوودەدەن خوا ﷻ دەفەرموێ: {فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّە}


هەروەها پێغەمبەری خوا ﷺ لەم بارەیەوە فەرموویەتی:
شـر الناس مـنزلة عنـد الله يـوم القيـامة الرجـل يفـضي إلـى المـرأة وتفضي إليـه ثـم ينشـر سـرها

خراپترین پێگە لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو پیاوەیە ڪە دەچێتە لای خێزانی ، وە نهێنیەڪانی نێوان یەڪتری باس دەڪەن .


📓فتاوی إسلامیة٢١٢،٢١١/٣📓


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍49💯12😢8🥰3
ناسینی حوکمە شەرعیەکان لەلایەن ئافرەتانەوە نزیک بونەوەیە لە پەروەردگار..

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
💯38👍27🥰20
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
{اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد}
👍39🥰20💯16
⚪️پرسیار : حوکمی هەڵگەڕاندنەوەی ڕەحمی ئافرەتان یاخود دەرهێنانی ڕەحم بەمەبەستی ڕێگری کردن لە دوگیانی و منداڵ بون چیە ؟

وەڵام ئەگەر زەروریەتێک هەبێت لەو کارەدا ئەوا جائیزە و کێشە نابێت بەو مەرجەی
بۆ زەرورەت بێت، بەڵام ئەگەر بە هەر هۆکارێکیتر بێت ئەوا نابێت ڕێگری بکرێت لە منداڵ نانەوە چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وەچەو ئوممەت. بەڵام بە هۆکاری تەندروستی یاخود کاتی جائیزە إن شآء اللە.

📝کۆکراوەی فەتوا و نوسراوەکانی شێخ إبن باز📝

تێبینی / زەروریەت کاتێکە کە ئافرەتەکە نەتوانێت منداڵ بخاتەوە وەک پشت شل
بون یان زەرەرو زیان بۆ سەر ئافرەتەکە یان توش بون بەنەخۆشیە دەگمەن و درێژ خایەنەکان.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍48😢7🥰5
هەڕەشەیەکی ترسناک بۆ ئەوکەسانەی کەوا نوێژی بەیانی لەدەست دەدەن و کەمتەر خەمن .....


نوێژی بەیانی

هۆکاری وازلێهێنانی شتانێکن
لەوانە: تاوان
داواکارین خوای گەورە بمانپارێزێ لێی
کاتێک کە دەکەونە تاوان و سەرپێچی و هەڵەوە  وە ئەوەش لاشەیان قورس دەکات بۆ نوێژەکانیان هەڵناستن

وەلەوانە: نەبوونی ئیرادە لە هەستان بۆ نوێژ  و  تەمبەڵی کردن تیایدا

وەهەروا : تا درەنگانی شەو بەخەبەر مانەوە ، ئەوەی ئێسە زۆربەی خەڵکی تا درەنگانی شەو ناخەون نەخەوتنێکی زۆر زۆر سەیرە.
پێغەمبەری خودا بەباشی دانەناوە لەسەر خەوتنی پێش نوێژی عیشا و نەهیشی کردووە لە قسە کردن و مەجلس بەستن لە دوای نوێژی عیشا ئیللا لە شتێکدا نەبێت کە بەرژەوەندی و مەسڵەحەتی تێدایە.

وە لەوانە: خواردنی درەنگانی شەو  ، درەنگانی شەو خواردن دەخۆن دوایی هەست بە قورسی لاشەیان دەکەن  ، هەڵناستن بۆ نوێژ.
هەروەها ؛ نەخەوتن بەدەست نوێژەوە و ویتر نەکردن ،هەندێ لەخەڵک دەخەون و نوێژی ویتر ناکەن و دەست نوێژیش ناگرن، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەسەر پاکێتی دەخەوت هەتا ئەگەر لەشیشی گران بووایە ، ئەگەر نەتتوانی خۆت بشۆی دەست نوێژ بگرە ، جەنابەتەکەی سووکردۆتەوە لەسەر خۆی
پێویستە لەسەر موسوڵمان کە گرنگی بەمە بدات
بێگومان نامۆ ئەوەیە کە قوتابی زانست یان کەسێکی متدین ودیندار لە نوێژەکانی دوابکەوێت،  ئەمە نامۆیە لەوانەیە هەندێ خەڵکی ئاسایی وعەوام کە ئەم تێگەشتنیان نیە
لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی تێبینی بکەیت زۆربەی ئەوانەی ئێستە لێرە ئامادەن خەڵکی ئاسایی وعەوام و بەتەمەنەکانن ، ئەوان سوورن لەسەر نوێژەکانیان
بۆیە ئاگات لێبێت براکانم بارک اللە فیکم
سووربن لەسەر نوێژەکانتان بەجەماعەت
بەڵێ، بێگومان ئەگەر بەردەوام بوویت لەسەر نوێژی بەیانی و عیشا .
ئەوا لەسەر ئەوانی تریش سووردەبیت و لەدەستت ناچێ
چونکە ئەم دوو نوێژە قورستترین نوێژن لەسەر مونافیق.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍51😢22💯18🥰8
سودێکی سودبەخشی زانستی سیواک بۆ ئافرەتان....


پرسیار

ئایا خواردنی سیواک سوڕی مانگانە دوادەخات؟ ئایا ئافرەتانی سەلەف بەکاریان دەهێنا لە کاتی دواخستنی حەج و عەمرە؟

وەڵام

بێگومان سیواک کردن سوننەتە بۆ ئافرەتان و پیاوان بۆیە ڕەحمەت لەخوشکان سواک بکەن چونکە سودی زۆرە بۆتان .

ناوی زانستی سیواک بریتیە لە Salvadora Persica زۆربەی توێژینەوە و زانایان بە تایبەت لە سعودیە لێکۆڵینەوەیان لەسەر سیواک کردووە کەوا سوودێکی زۆری سیواک هەیە بۆ پاراستنی دەم و ددان.وە هیچ زیانێکی لەسەر دواخستنی سوڕی مانگانە نییە و هەر وەکو میوە و سەوزە وایە. چەند ماددەیەکی تایبەتی هۆڕمۆنی تێدایە بەڵام زیانبەخش نییە، بەڵکو هۆڕمۆنی B sitosterol ی تێدایە بۆیە دەمانەوێ بەو خوشکانەمان بڵێین کەوا کێشەی دواکەووتنی سوڕی مانگانەیان هەیە ڕێژەیەکی زیاتر لە سەوزە و میوە بخۆن بۆ سوود وەرگرتن لەو ڤیتامیناتانە و تەنانەت دابەزاندی کێشیش.

وە نابێ شتەکان تێکەڵ بکرێن چونکە سیواک یاخود ئاراک هیچ کاریگەریەکی نییە لە دواخستنی سوری مانگانە وە هەموو ئەو شتانەی کە دەنوسرێن لە ئینتەرنێت دوورن لە راستیەوە. وە دەکرێ دەرمانی دواخستنی سوری مانگانە بخورێت لە کاتی مەوسمی حەج و عەمرە یاخود رەمەزان یاخود بۆ کاتی هاوسەرگیری. دەرمانی primolut 5 یاخود سیدولوت نور کە دەکرێ بەکاریبێنن.

زۆربەی زانایانی حەنبەلە و مالیکی و ئەوانی دیکەش جائیزیان کردووە کەوا لە کاتی حەج و عمرە و رەمەزان ئافرەتان دەرمانی دواخستنی سوری مانگانە بخۆن و وە نوێژ و ڕۆژووەکانیشیان قبوڵە و پێویست ناکات قەزای بکەنەوە  بەڵام بە پرسی دکتۆرەیەکی زیرەکی ئافرەتان بێت.


📝انضري مجلە البحوث الإسلامیە📝

تێبینی / تابۆتان دەکرێت دوربن لە بەکار هێنانی دەرمانی دواخستنی سوڕی مانگانە چونکە زیانی زۆرە .

وەدەوترێت سیواک گەر بخرێتە ناو ئاوەوە تاکوو ئاوەکە تامی سیواکەکە دەگرێت و تێکەڵ دەبێت وتراوە سوڕی مانگانە ڕێک دەخاتەوە بەتایبەت بۆ ئەو ئافرەتانەی کەوا سوڕی مانگانەیان زیادو کەم نەکات .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍48🥰9
حوکمی شاردنەوەی عەیبێک یان کێشەیەک لەنێوان کچ و کوڕدا کە پەیوەستە بە منداڵ بونەوە پێش هاوسەرگیریان


پرسیار

ئایا ئافرەت پێویستە دەستگیرانەکەی ئاگادار بکاتەوە ئەگەر کێشەیەکی لە رەحمیدا هەبوو کە ببێتە هۆی دواخستنی دووگیان بوونی؟

وەڵام

ئەگەر ئەوە تەنها کێشەیەکی سادە بوو وە هیچ کاریگەریەکی نەرێنی نەبوو وەکو هەموو کچەکانی تر ئەوا ئاساییە و دەتوانێ ئاگاداری نەکاتەوە.

بەڵام ئەگەر ئەو کێشەیەی یەکێک بوو لە کێشە کاریگەر و زیانبەخشەکان ئەوا دەبێ وەلی کچەکە کورەکە ئاگادار بکاتەوە.

📝لیژنەی دائیمی توێژینەوەی زانستی و فەتوا📝

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍43🥰13🔥9
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لێدان و ترساندنی منداڵ سنوری خۆی هەیە....


سەلەف و پێشینان بەباشیان نەزانیوە کەوا منداڵ پێش خەوتنی عاجز بکرێت تاکوو بە خەفەتەوە نەخەوێت .

خەوتنی منداڵ بە خەفەتەوە چەندین زەرەرو زیانی هەیە لەوانە :-

١- توش بون بە نەخۆشی شەکرە لەئاکامی ترسی زۆر .

٢- شل بونی دەماری پشت و میزەڕۆ کە دەبێتە هۆکاری ئەوەی میزبکات بەخۆیدا .

٣- زیاد بونی ڕێژەی غودە .

٤- خەوزڕاندن .

٥- دڵەڕاوکێو سەریع بونی لێدانی دڵ .

٦- لاوازی مێشک و بیر کۆڵی .

٧- لەدەست دانی هەستی سۆزداری .

٨- ترسان لە هەر پێش هاتێک و نەدرکاندنی بۆ دایک و باوکی .



پێغمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : " ليس منا من لم يرحم صغيرنا "

واتا : ئەو کەسە لەئێمە نیە کەوا ڕەحم بە بچوکەکان ناکات .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
😢71👍29🥰12
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ھەینیە سەڵاوات لەسەر خۆشەویستمان
رسول ﷲ ﷺ لەبیرمەكەن


{إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِيِّۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ صَلُّواْ عَلَيۡهِ وَسَلِّمُواْ تَسۡلِيمًا}
الأحزاب, ئایەت 56
به‌ڕاستی ﷲ و فرێشته‌کانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن).

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰56👍14💯4🔥3🤩2
⚪️حوکمی ماچ کردن و تەوقە کردن لەگەڵ برای شیری


پرسیار

برایەکی شیریم هەیە وەکو برای حەقی خۆم سەلامی لێ دەکەم و ماچی دەکەم ئایا جائیزە؟

وەڵام

بەڵێ جائیزە و ئەو وەکو برای حەقیت وایە وە دەتوانی نێوچاوانی یاخود چاوەکانی ماچ بکەیت و تەوقەی لەگەڵ بکەیت، بە مەرجێک ئەو برایەت پێنج جار یان زیاتر شیری هەمان دایکی تۆی خواردبێت لەکاتی دوو ساڵیدا .


📙پەڕەی فەرمی شێخ إبن باز📙

خوشک و برای شیری کێن و بەکێ دەوترێت ؟


خوشک و برای شیری بەو دوو کەسە دەوترێن کەوا لە دوو باوک و دایکی جیاوازن بەڵام یەکێکیان پێنج جار بەتێری لەپێنج کاتی جیاوازدا شیری دایکی ئەوی تریان دەخوات ئەوکاتە ئەم دوو کەسە دەبن بە مەحرەمی یەکتر کە بۆیەک حەڵاڵ نین بەڵکو وەک خوشک و برا وان بەڵام لەمیراتدا جیایە و میرات نابەن لەیەک یان لەدایک و باوکی یەکتر.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍65🥰17
ئاداب_وسنوورەڪان_دەربارەی_لێدان_لە_منداڵ.pdf
3 MB
بابەت : ئـاداب وسنوورەڪان سـەبارەت بە لـێدانی مـنداڵ

بـەهـیوای سوود لـێ وەرگرتن وبڵاوڪردنەوەی
وەرگێڕانی : ناصح حسن بیتوێنی

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍35🥰7😢3🤔2
⚪️حوکمی دوعاکردنی دایک لە منداڵەکانی ئەگەر لە دڵەوە نەبێت

پرسیار

حوکمی دوعاکردنی دایک چییە لە منداڵەکانی ئەگەر لە دڵەوە نەبێت؟

وەڵام

دوعای دایک بۆ منداڵەکانی زۆر لەوە نزیکە قبوڵ ببێت، بۆیە دەبێ زۆر خۆی بە دوور بگرێت لە دوعا کردن لێیان بەڵکو دەبێ دوعای خێریان بۆ بکات. بۆ نمونە بڵێ کورەکەم خوا سەلامەتت کات بۆ واتکردن؟ خوا سەرکەوتووت بکات ئەو کارەت نەکردبا. تاوەکو ئەگەر هاتوو دوعاکەی قبوڵیش بوو لەسەر خێر قبوڵ بێت نەک لەسەر شەڕ.

بەڵام ئەگەر بەخۆی زوبانی وا ڕاهاتبوو کەوا بە خراپە دوعایان لێ بکات ئەوا باشتر وایە زوو پەشیمان بێتەوە و دوعای چاکەی بەسەردا بکات.


📙پەڕەی فەرمی شێخ إبن عثیمین📙


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍63🥰17😢9
وێنەکە دەدوێت بۆ بزەی لێو...

بەزمی بوک و ماڵەخەسوو...

ئافرەتێک ڕسمی ژێر پێی منداڵەکەی بڵاو کردەوە لەسەری نوسی " پێدەچێت کەسێک سەرپێ کەوتبێت و فێری ڕۆشتن بوبێت "

پورەکانی منداڵەکەش ماڵی خەسوی بۆیان نوسی " پێدەچێت کەسێک ماڵەکەی پاک نەکردبێتەوە لەفەترەیەکی زووەوە"😂 .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
😁142👍14🤩4🥰2🤔1
⚪️منداڵەکان فێرە زیکر و یادی خوا بکە نەک گۆرانی و خۆبادان....

عبداللە ی کوڕی عبدالملک دەفەرموێ کاتێک لەگەڵ باوکمان دەڕۆشتینە لە ڕێگا پێی دەوتین ؛ دەی تا دەگەینە ئەو دارە سبحان اللە بکەن کە دەگەشتینە لای دارەکە دەیوت تا دەگەینە لای دارەکەی ئەولاتر اللە اکبر بکەن ئیتر بەم شێوازە هەم زیکرەکانمان دەکرد هەم ڕێگاکەشمان بە خۆشی تەواو دەبوو.


📝تاریخ دمشق ٣٧/١٣٩📝

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰91👍38💯10🔥1
2025/07/11 22:10:29
Back to Top
HTML Embed Code: