Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سبەی هەینیە، صلاوات لەبیر مەکەن

ئەگەر ووشەکان بۆنیان هەبـووایـە
صلاوات خۆشترین بۆنی هەبـوو

‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَّعَلٰی آل مُحَمَّدٍکَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍48🥰32🔥4
⚪️حوکمی ئەو کرێمانەی کە ئافرەتان بەکاری دێنن بۆ سپیکردنەوەی جەستەیان، ئایا هیچی لەسەر هەیە؟

ئەگەر سپیکردنەوەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت ئەوا ئاساییە، بەڵام ئەگەر گۆڕانکاریەک بێت کە هەتا هەتایە رەنگی پێستی بگۆڕێت و دەستکاری کاری خوا بکات ئەوا جائیز نییە.

لەم کۆتاییانەدا جۆرە دەرمان و بەرهەمانێک دەرکەوتوون کەوا ئافرەتانی ئەسمەر سپی دەکەنەوە بە شێوازێکی هەمیشەیی ئەوە جاییز نییە پێغەمبەری خوا ﷺ نەفرەتی لێ کردوون، بەڵام ئەگەر تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی شوێنێکی ڕووخساری یاخود شوێنە هەستتارەکانی سپی کاتەوە ئەوا ئاساییە و گوناهبار نابێت.


📖فەتواکانی نور علی الدرب📖

تێبینی / کەواتە ئەو دەرزی و دەرمانانەی کە بۆ سپی کردنەوەی هەتاهەتایی بەکاردەهێندرێت دروست نین وە بەومەرجەش کە نامەحرم نەی بینێت ...

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍54🥰22💯4🔥2🤩2
حوکمی کون کردنی گوێ و لوت ...یان کونکردنی گوێ لەکونێک زیاتر....

پرسیار : حوکمی کون کردنی گوێ یا لوت بەمەبستی جوانی و جوان کاری چی یە ؟؟

وەڵام :

قسەی ڕاست و دروست لەسەر کون کردنی گوێ ئەوەیە کەدروستە، چونکە ئەمە شتێکە کە مەبەست پێی خۆڕازاندنەوەیە کە ڕێگە پێدراوە، وە لە خێزانەکانی صەحابەوە هاتوە کە گوێیان کون کردوە گوارەیان لەگوێ کردوە، ئەم ئازار دانەی جەستەش ئازار دانێکی کەم و سادەیە، وەهەر کاتێکیش لە تەمەنێکی بچوکیدا گوێ کون بکرێت چاک بونەوەی بەشێوەیەکی خێرا ڕودەدات.



تێبینی:
1-کون کردنی لوت لای زانایان خلافی تێدایە هەندێک لەزانایان دەفەرمون دروستە هەندێکی تریش دەفەرمون دروست نی یە بەڵام بۆ مەبەستی جوانی و خۆ ڕازاندنەوە دور لەچاوی نامەحرەم دروستە والله ٲعلم

2-کون کردنی زیاتر لەکونێک لەگوێچکە بۆ مەبەستی دانانی گوارەو جوان کاری دروستە .

3-لەهەردو حاڵەتەکەی سەرەوە دا بەهیچ جۆرێک دروست نیە پیاوانی نامەحرەم ئەم کەسە ببین کە ئەم شتەی کردوە


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍65🥰23🤔4💯4
حوکمی ئاهەنگەکانی حەفلەی دەرچون ( تخروج) لەزانکۆو پەیمانگاکان....

یەکێک لە خرابترین ئەو شتانەی کە ئێستا ئێمە کەوتوینەتە ناوی لەم سەردەمەی خوماندا ئەوەیە ، ئاهەنگەکانی دەرچون ( لە کۆلێژەکان)  پریەتی لە تێکەلاوی نێوان کچ و کورەکانی موسڵماناندا..

بێگومان حەفلەکانی تخروج ڕۆژی ئاهەنگێڕان بەو شێوازەی کە ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت لەزانکۆو پەیمانگاکاندا ناشەرعی و تاوانن ، بەتێکەڵ بون و شایی و گۆرانی و تێکەڵاوی و جل وبەرگی تەسک و تەنک و کورت و خۆڕازاندنەوەو بۆنخۆش کردن کەبەداخەوە حوکمیان گەورەو ترسناکە...


ئاهەنگەکانی دەرچون زورێکیان پڕن لە تاوان و سەرپێچی ، دەبینین کە هەندێ لە کچەکان کە پەیوەستن بە شەریعەت وە خواترس ناسراون ، کە چاویان ئەپاراست لە سەیرکردنی حەرام و دوربون لەوەی کە دەنگییان ناسک کەن لەگەل پیاوانی نامەحرەمدا  و خۆیان بەدوور دەگرت لە تێکەڵاوی  لە گەڵ پیاوان  و خۆڕوت کردنەوە و دەرخستنی جوانی و زینەتی خۆیان ..

بەڵام دەیان بینی کە کاتی ئاهەنگی دەرچونیان هات  بە تەواوی خۆ ڕازاندنەوە و بە جوانی  و خۆڕوت کردنەوە  دەرئەکەون وە تێکەڵاوی پیاوان دەبن ..یان سەرەڕای ئەوەش دەبینی لەنج و لار دەکات  و سەما دەکات لە بەرامبەریان کەحەڕام و تاوانی گەورەن......



بەڵام : ئەگەر لەڕۆژی تەخەروجدا ئەگەر ئەو خوێندکارە لەگەڵ خانەوادەکەیدا دڵخۆشی خۆیان دەرببڕن گوڵ و دیاری و شیرینی پێشکەش کەن ئاساییە دور لەتێکەڵاوی و تاوان و سەرپێچی و نامەحرەم ....


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍82💯13🥰6🔥3
حوکمی نوێژ کردن بە قات و بێجامەوە ...


پرسیار : دروستە بۆ ئافرەت لەماڵەوە نوێژ بکات بە قات و بێجامەوە قژی داپۆشێت دور لەچاوی نامەحرەم ؟



وەڵام : بێگومان نوێژ دوەم ڕوکی ئسلامە هەر بۆیە نەکردنیشی کوفرە ، وە خۆ داپۆشین بۆ نوێژ فەڕزو واجبە ، بەڵام ئەو پۆشاکەی کە دەپۆشرێت بۆ کاتی نوێژکردن پێویستە تەواو فراوان بێت و جسم و قەبارەی لاشە دەرنەخات ، وەنابیت تەنک بێت ڕان و قاچی تێدا دەربکەوێت بەتایبەت ماکسیەتەنکەکانی هاوینە ، وە پۆشینی قات و بیجامە بۆ نوێژ دروست نیە چونکە مەرجە شەرعیەکانی تێدا نیە بەهەمان شێوەش پانتۆڵ و شانتۆڵ و کابۆش هەمان حوکمیان هەیە ، بۆیە ئافرەتان لەسەریان پێویستە لەکاتی نوێژدا تەواو داپۆشراوبن ، وە ئەگەر ئافرەتێک پۆشاکێکی وای لەبەربوو کە شایستە نەبوو ئەوا پێویستە جلی نوێژ بکاتە سەری والله ٲعلم .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍94🥰27💯4🔥3🤔1
حوکمی ئەو دەنگ و هەوایەی کە لەدامێنی ئافرەت دەردەچێت....



پرسیار : ئایە ئەو دەنگ و هەوایانەی کە لەدامێنی ئافرەت دەردەچێت دەست نوێژ دەشکێنێت ؟


وەڵام : نەخێر ئەمە دەست نوێژ ناشکێنێت ، چونکە لەشوێنی پیسەوە دەرناچێت وەک ئەوەی کە لە دواوەی مرۆڤ دەردەچێت و پیسە ، بۆیە ئەو دەنگ و هەوایانەی کەوا لەدامێن دەر دەچن دەست نوێژ ناشکێنێت .



بەدەست کاریەوە لە "فتاوى ابن عثيمين" بەڕەحمەت بێت وەرگیراوە (4/147) .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍95🥰19💯16🤔6🤩3
حوکمی فەحسی داخلی دامێنی ئافرەت ...

پرسیار : ئایە فەحسی داخلی کە لەڕێگەی دامێنەوە دەکرێت خۆشۆردن واجب دەکات ؟


وەڵام : سەرەتا فەحسی داخلی کە لەڕێی دامێنەوە دەکرێت چ بە جهاز بێت یاخود لەلایەن مامانو دکتۆرەوە کە بە دەست دەکرێت ئەم جۆرە فەحسانە پێویستە تەنها بۆ زەڕوڕەت بکرێن وە بەمەبەستی علاج و چارەسەر ، بەهیچ جۆرێک دروست نیە و حەڕامە لای پیاو بکرێت ، وە خۆشۆردن واجب ناکات واتا هەر کات ئەم فەحسە کرا پێویست بە خۆشۆردن ناکات والله ٲعلم.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍79💯13🥰5🤩5🔥4😢4🤔2
حوکمی ئەو تەڕایو شێداریەی کە لەدامێنی ئافرەت دەردەچێت....



پرسار : ئایە ئەو تەڕایو شێداریەی کە لەدامێنی ئافرەت دەردەچێت پۆشاک پیس دەکات ؟ پێویست دەکات ئەو پۆشاکە بشۆردرێت یان خۆی بشوات ؟


وەڵام : هەر چەندە ئەم بابەتە بابەتێکی خلافی نێوان زانایانە و ڕاجیاوازی لەسەرە بەڵام والله ٲعلم قەولی ڕاست و ڕاجح ئەوەیە کە پاکەو پێویست بە پاک کردن و شۆردنی ئەو شوێنە ناکات ، واتا پێویست بەشۆردنی جل و بەرگ ناکات ئەمەش قسەی ئیمامی أحمد و أبو حنیفة و قەولێکی امامی شافعیە کە ئیمامی نەوەوی بەڕاستی داناوە وە لەم سەردەمەشدا قەولی ابن عثیمین بەڕەحمەت بێت .

بەڵام جگە لەو شێداریە ئاوەکانی تر وەک میزو مەذی و وەدێ کەدو ئاوی لنجن ئەمانە پیسن و پێویست بە شۆردنی ئەو شوێنە دەکات کەبەری دەکەوێت



تێبینی : تەڕایو شێداری
دامێنی ئافرەت خۆشۆردن واجب ناکات .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍72💯11🥰7😢3🤔2
حوکمی منداڵ بون لەڕێگەی نەشتەرگەریەوە ، ڕێگری کردن لە منداڵ بونی سروشتی " الطبيعي"


⚪️زانای شەرع زان ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای گەورەی لەسەر بێت دەفەرمووێت:

دەموێ پەیامێک ئاراستەی ئەو خوشکە بەڕێزانەم بکەم کەوا منداڵیان بە نەشتەرگەری دەبێت، زۆربەی ئافرەتانی ئێستا داوای منداڵ بوون دەکەن بە نەشتەرگەری دەکەن کە پێی دەگوترێت (قەیسەری) دەترسم ئەوەش فێڵێکی تر بێت بۆ موسوڵمانان چونکە هەر چەند منداڵ بە نەشتەرگەری ببێت پێستی زگیان تەنکتر دەبێت تا وای لێ دێت دوای چەند ساڵێکی تر ناتوانن منداڵ بخەنەوە .

بەڕێوبەرێکی خانەیەکی منداڵ بوون باسی لەوە کرد کەوا ئێستا زۆۆر بە دەگمەن نەبێت هیچ ئافرەتێک منداڵ بوونی سروشتی ناکات،بۆیە ترسم لە بابەتەکە هەبوو چونکە خەریکە لە ڕاددەی خۆی دەردەچێت. بەڵام دەمەوێ لێرەوە پێیان بڵێم کەوا بەڕاستی ئەو ئازارو مەینەتیەی کەوا لە کاتی منداڵ بوونی سروشتی دەیبینن زۆۆر چاکتر و بە ئەجرترە بۆتان لەوەی ئاگات لە هیچ ئازارێک نەبێت و منداڵەکەت بدەنە باوەش هەر وەک خوای گەورە دەفەرمووێت؛ (حملتە امە کرها ووضعته کرها) الأحقاف .
هەر بۆیە منداڵ بونی سروشتی خێرترو چاکترو بەئەجر ترە لەنەشتەرگەری .


لقاءات الباب المفتوح " ( 2 / السؤال 42 ) .

منداڵ بوونی سروشتی کۆمەڵە سوودێکی هەیە لەوانە :

١. لادەری تاوانەکانە

٢. بەرزبوونەوەی پلەی ئافرەتەکەیە لای خوای گەورە

٣. هەست کردن بەو ئازارەیە کە ئافرەتێکیتر بۆتۆی چەشتووە کەدایکتە

٤. قەدری نیعمەتی خوای گەورە دەزانیت بەسەر خۆتەوە

٥. میهرەبانی زۆر دەبێت لە نێوان خۆی و منداڵەکانی.

٦. منداڵەکانی هەست بە فەزڵی دایکیان دەکەن بەسەریانەوە.

٧. هەست بە زەرەر و زیانی منداڵ بوون بە نەشتەرگەری دەکات

٨. ئەوانەی منداڵیان بە نەشتەرگەری دەبێت جەستەی ناگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی

٩. هەست کردن بە تەنک بوونی پێستی زگی

١٠. دەبێتە هۆکاری ماندو بوون و ئازاری لەشی بە درێژایی تەمەنی


زیانەکانی

دابەزینی رەحمی ئافرەت و کەمبوونەوەی ئۆکسجین بۆ منداڵەکە، پەیدابوونی گرێ لە ڕەحمی ئافرەتان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەزیفی خۆی یان منداڵەکەی، هۆکاری نوسان و لکانی منداڵ دانە ، هۆکاری گەورەبونی سەری منداڵە .

بۆیە تکایە بەرگەی ئازاری منداڵبوونی سروشتی بگرن باشترە بۆتان لەو هەموو زەرەر و زیانە!


هەربویە ....

منداڵ بونی نەشتەر گەری دروست نیە تەنها لەحاڵەتی پێویست و زەرورەتدا نەبێت وەک ترس لەسەر دایکەکە یان منداڵەکە یان دابەزینی پیسایی لەمنداڵەکە یاخود نەمانی ئۆکسجین یان لول بوون لەناو ڕیخۆڵەکانی یاخود هەر مەترسیەکی تر کە دکتۆرەکان بڕیار دەن کە بە سروشتی و طەبیعی لەدایک نابێت ئەم منداڵە ...



https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍64💯13🥰11😢10🤔4
⚪️ماڵ و منداڵت ‌پارێزارو بکە...

زانای شەرع زان ابن باز ڕەحمەتی خوای گەورەی لەسەر بێت دەفەرمووێت....

هەر کاتێک دانیشتوانی ماڵ وخێزان زیاتر قورئان بخوێننەوە و فەرموودەکانی پێغەمبە صلی الله علیه وسلم زیندوو بکەنەوە  زیکر و یادی خوا زیاتر بکەن ئەوا زیاتر لە شەیتان و وەسوەسەکانی بە دوور دەبن.

وە هەر چەندە ماڵێک سەرقاڵ بن بە گۆرانی و مۆسیقا ئەوا زیاتر ڕێخۆشکەر دەبن بۆ هاتنی شەیتان و جنۆکەکان بۆماڵ و ئاژاوە لە نێوانیاندا....


📖الفوائد العلمیە من الدروس البازیە ١/١٤٢📖

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
💯53👍35🥰25🔥2😢2
⚪️حوکمی تەوقە کردن و بەتەنها بوون لەگەڵ برای هاوسەردا....

برای هاوسەرت لە مەحرەمەکانت نییە، بۆیە نابێت بە هیچ جۆرێک تەوقەی لەگەڵ بکەی یاخود بەتەنها لەگەڵی بمێنیەوە لە شوێنان.

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی ئاگادار بن لە بە تەنها بوون لەگەڵ ئافرەتان، پیاوێک لە ئەنسارەکان پرسیاری کرد؛ وتی ئەی ئەگەر خزم ونزیکەکان بوو ؟ فەرموی ئەوە هەر مردنە .

بۆیە ئەم حوکمە پێویستە وریابن برای هاوسەرت نامەحرەمە دروست نیە ، وە ئامۆزاو کوڕەخاڵ و خاڵی پیاوەکەت یان مامی پیاوەکەت تۆقە کردن و خەلوەو مانەوە لەگەڵیان حەڕامە و تاوانە چونکە نامەحرەمن.


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
💯42👍36🥰13🔥3
⚪️مەرجەکانی سەیرکردنی ئافرەتێک کە دەچیتە داخوازی یاخود کاتێک دەچیت بۆ بینینی ....

زانای شەرع زان ابن عثیمین دەفەرمووێت مەرجەکانی سەیرکردن بۆ داواکاری ئافرەت ئەمانەن:-

١. نابێ بەتەنها بن لەیەک شوێندا .

٢. نابێ بۆ حەز و ئارەزوو سەیری بکات.

٣. نیازی پاک بێت لەسەیرکردنیدا ..

٤. تەنها سەیری ئەو شوێنانەی بکات کە دیارن وەک دەست و دەمو چاو بەژن و باڵای .

٥. دەبێ پێشتر داخوازی کردبێت و نیەتی ئەوە بێت کەوا بیهێنێت نەک ئەوەی تەنها بچێ سەیری بکات و نیازیشی نەبێت بیهێنێت.

٦. نابێ ئافرەتەکەش خۆی مکیاج بکات کل لەچاوی کات یان بۆن خۆش بکات و خۆی بڕازێنێتەوە  و لەچکی خۆی لابدات و ئەو جۆرە کارانەی کەوا دەبنە هۆکاری سەرنج ڕاکێشی پیاوان چونکە ڕەنگە سەر بکێشێت بۆ خراپە خوا پەنامان بدات، چونکە لەو کاتانەدا تەنانەت ئافرەت ئەگەر ناشیرینیش بێت شەیتان لای پیاوان جوانی دەکات و سەرنج ڕاکێشی دەکات بۆیە ئەگەر خۆ جوان کردنیشی تێدا بێت ئەوا زیاتر هەستی بۆی دەجوڵێت دەبێتە هۆکاری خراپەکاری.


📖الشرح الممتع ١٢/٢٢📖

وەنابێت چات و قسەو گفت و گۆبکەن پێویستە لەکاتی بینیندا کەسی سێیەم لەگەڵیاندا بێت .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍72💯24🥰13🤔3😢2🤩2
حوکمی " مایکرۆ بلێدینگ" بۆ برۆیەکان و پڕکردنی برۆ چیە؟


وەڵام : ئەم کارە کارێکی ناشەرعی و تاوانە ، وەیەکێکە لەوکارانەی کەوا لەعنەتی خودای لەسەرە چونکە دەستکاری کردنی کاری خودایە ، هەروەها بەکار هێنانی کۆمەڵێک دەرمان و ئالەتن بۆ برۆیەکان بۆیە دروست نیە ، بەڵام زەرد کردنی برۆیەکان لەسەرو لەخواری برۆ بەمەرجێک کەوا لەبرۆی فاسق و فاجرو خراپەکاران نەچێت تەنها بۆ مەبەستی ڕێکردن بێت دروستە بەبێ لێبڕین و دەرهێنان و کورت کردنی برۆیەکان .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍54🥰11💯7
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آل مُحَمَّدٍ کَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید
🥰76👍21🤩5
حوکمی هەڵگرتنی شاف بۆ دامێن یاخود هەر علاجێکی ترکە لەڕێگەی دامێنەوە دەکرێت...


بەکار هێنانی شاف بۆ دامێن یان دەرمان ، دروستە وە خۆشۆردن واجب ناکات ، تەنها دەست نوێژ دەشکێنێت .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan‌
👍60🥰15😁4
چۆنیەتی خۆشۆردنی ئافرەت لەکاتێ پاک بونەوە لە سوڕی مانگانە....

📮 #پــرسیـــار  :

خۆشۆردن لە تەواوبوونی سوڕی مانگانە چۆنە بــۆ ئـافرەت ؟

📋 #وەڵامــ :

#خۆشۆردن لە حەیض و سوڕی مانگانە ؛  ئەوەیە ڪە ئافرەت خۆی پاڪ دەڪاتەوە لە شوێنەواری خوێــن ، پاشان دەستنوێژ دەگرێـــت هەروەکو چۆن بـۆ نوێــژ دەیــگرێـت ، پــاشان سێ جــار ئاو بــە سەری دەپرژێــــنێ ، پــاشان هەمــوو جەســتەی دەشۆرێـــت ، وە وا بــاشترە ڪە سیدر بەڪــاربهێنێــت [ جۆرێکە لە ئامرازی پاک کردنەوە ] ؛ بۆ ئەوەی پــاڪتر و خاوێنتر و بــاشتر بێــت...*"

📄 مــاڵپــەڕی ڕەسمــی شــێــخ ابن عثيمين 📄


تێبینی / لەجیاتی سدر هەرشتێک بۆ پاک بونەوە بەکار بهێندرێت دروستە وەک سابون و شامپۆ...

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍74🥰22
حوکمی دەست نوێژگرتن  بە پەنجە بۆیەوە ....

پرسیار : حوکمی دەستنوێژێک چیە کەوا پەنجە بۆیەی پێ وەبێت ؟

وەڵام : ئەم پەنجە بۆیە کە مادەیەکی ڕەنگاو ڕەنگە دەخرێتە سەر نینۆک ،  کە ئافرەت بەکاری دەهێنێت ، دروست نیە بەکار هێنانی چونکە ڕێگرە لە چونی ئاو لەکاتی دەست نوێژو خۆ پاکردنەوەدا ، خوای پەروەردگاریش دەفەرموێت : ( فاغسلوا وجوهكم وأيديكم ) .

واتا : دەست و دەموچاوتان بشۆرن . هەر بۆیە ئەگەر ئافرەت لەسەر پەنجەکانی پەنجە بۆیە هەبێت ڕێگرە لەئاو بۆیە پێی ناوترێت کەوا دەست و پەنجەی شۆردوە ، لەم حاڵەتەدا فەڕزێکی لەدەست داوە کەوا تەڕنەبونی پەنجەکانیەتی ، هەر بۆیە نوێژەکەشی دروست نیە چونکە دەست نوێژەکەی دروست نیە .


تێبینی / ئافرەت ئەگەر لە سوڕی مانگانە یان لەشگرانی یان زەیستانی دابوو هەرکات ویستی خۆی بشوات و پاک بۆوە ئەوا لەسەریەتی کەوا ئەم پەنجە بۆیە لێبکاتەوە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍64💯15🥰5🤔1
⚪️حوکمی بە دەنگ خوێندنەوەی قورئان لەنوێژەبەدەنگەکان لە لای ئافرەتان....


ئافرەت دەتوانێ ئەو نوێژانەی کە بە دەنگ دەکرێن قورئان بە دەنگ بخوێنێت بە مەرجێک پیاوی بێگانەی لێ نەبێت. لە مەزهەبی شافعی و حەنبەلی فەتوای ابن باز و ابن عثیمینیش لەسەرئەوەن .


خوای گەورە کە ئەمری کرد نوێژەکانی بەیانی و عیشا و مەغریب بە دەنگ بخوێندرێت ئەوا حوکمەکە هەردووک ڕەگەزەکە دەگرێتەوە بەڵام بۆ ئافرەتان بەو مەرجەی کە پیاوی بێگانەی لێ نەبێت.


📖الموسوعە الفقهية کتاب الصلاة📖

کەواتە : ئەگەر کۆمەڵێک لەئافرەتان لەشوێنێک بون پیاوی لێنەبوو ئیمامەتیان بۆ بکات ئەوا یەکێک لەوئافرەتانە دەبێت بە ئیمام و نوێژەکەیان بە جەماعەت دەکەن بۆ ئەوەی خێری نوێژی بەکۆمەڵیان بۆ بنوسرێت .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍74🥰8🤩2
پرسیار

چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسێکی نێرەموکدا دەکەیت؟ ئایا وەک پیاو یاخود ئافرەت؟

وەڵام

نێرەموک لە چەند لایەنێک  مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ، نێرەموک بەر لە باڵغ بوونی بە کوڕ و بە کچیش دەچێت. چونکە نیشانەی هەردووک ڕەگەزی تێدایە، بەڵام دوای باڵغ بوون ڕەگەزەکەی یەکلایی دەبێتەوە.

ئەگەر دوای باڵغ بوون نیشانەکانی ئافرەتانی تێدا دەرکەوت وەکو گەورەبوونی سینگ و سوڕی مانگانە و ئەوانە، ئەوە حوکمی کچان دەیگرێتەوە، بەڵام ئەگەر ڕیش و سمێڵ و نیشانەی پیاوانی تێدا دەرکەوت، ئەوا حوکمی پیاوانی لەسەر تەتبیق دەبیت.

وە ئەو جۆرە مرۆڤانە نابێ هاوسەرگیری بکەن تاوەکو بە تەواوی ڕەگەزەکەیان یەکلایی دەبێتەوە و بە حوکمە شەرعیەکان و سەلماندی دکتۆرەکان ئەو کات دەتوانێ بیر لە هاوسەرگیری بکاتەوە.


📓کۆکراوەی فەتواکان و مەقالەکانی شێخ إبن باز ٩/٤٣٥📓

تێبینی / پەروەردگار باسی دوو ڕەگەز دەکات کە نێرە یان مێیە بۆیە هەرکاتێک نیشانەی کامیان زاڵ بوو لەنێرەموکدا بەنەشتەرگەری یان گۆڕینی هۆڕمۆنات یان علاج و دەرمانەوە یەکلا دەکرێتەوە هەست بونی پیاو بۆ پیاو یان ئافرەت بۆ ئافرەت یەکێکە لە تاوانە گەورەکان و لەدەست دانی دنیاو دواڕۆژە عاقیبەتێکی ترسناکە لەناو گۆڕو قیامەت و سەرەمەرگدا .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍63🥰13🔥1😁1
لەگەورەیەکانی صەڵاوات دان ....

ئمامی ئبن القیم بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت :-

صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر هۆکاری بەردەوام بون و زیادبونی خۆشەویستیەتی ، وەیەکێکە لە بنەماکانی ئیمان کەبەبێ صەڵاوات نایەتە دی ، چونکە ئەگەر بەندە هەرکات زۆر باسی  خۆشەویستەکەی کردو لەخەیاڵیدا بوو خستیە دڵیەوە ، ئەوا خۆشەویستی بۆی زیاد دەکات، تامەزرۆی بینینی زیاتر دەبێت بۆی ، وە هەموو ناو دڵی دادەگرێت


📗| جلاء الأفهام في الصلاة على خير الأنام (٥١٨).

اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد....
🥰81👍25💯9🔥4😁1🤩1
2025/07/09 21:16:17
Back to Top
HTML Embed Code: