Telegram Web Link
💟چی دەزانیت لەسەر شەوی یەڵدا 💟


شەوی یەڵدا ئەو شەوەیە کەوا درێژترین شەوی ساڵە ، بۆ یەکەم جار فارسە ئاگر پەرستەکان پێش چەندین هەزار ساڵ یادیان کردۆتەوە ، ئەم شەوە جگە لەناوی یەڵدا پێشی دەوترێت شەوی " شب يلدا " یان شەوی " شب چلە " یان " ليلة يلدا "

یەڵدا واتای چیە بەواتای چ دێت؟ 💟

لەزمانی سریانیدا کەزمانی نەصڕانیەکانە بەمانای لەدایک و بوون و بەرهەم هێنان دێت .

زانای ئێرانی بەناوبانگ أبو ریحان البيروتی دەڵێت یەڵدا بریتیە لە : " ولادة الشمس " 💟

💟واتا : لەدایک بونی خۆر


مێژوی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی یەڵداوە ...

محمد روح الآميني لەکاتبەکەیدا بەناوی : " الطقوس والاحتفالات القديمة في إيران" دەڵێت :

مێژوی شەوی"یەڵدا"دەگەڕێتەوە بۆ دینی"الميترائية " کەدیانەتێکی فرە خواییە[ بەتایبەت دیانەتی ئاگر پەرستە مەجوسەکان ] دەگەڕێتەوە بۆ پێش هەزاران ساڵ لەمەو بەر ، ئەفسانەکان دەڵێن لەم شەوەدا خوای نورو خێرو ڕوناکی سەردەکەوێت بەسەر خوای تاریکی و شەڕو خراپەدا کە بریتیە لەخواوەندی " أهرييمن"ە

وەپێی بیروباوەڕیی ئێرانیەکۆنەئاگر پەرستەکان عەقیدەو بیروباوڕەیان وابوو کەوا تاریکی وێناو مەزهەری شەیطان بووە ، لەشەوی یەڵدادا لەبەر دڕێژی ئەم شەوە تاریکیەکە زیاد دەکات ، هەر بۆیە ئێرانیە ئاگرپەرستەکان دەهاتن لەم شەوەدا ئاگریان دەکردەوە بۆ لابردن و لادانی تاریکایەکانی شەیطان ، کۆدەبونەوە لەلای یەکتر بەتایبەت لای نزیک و خزمەکانیان .


وەوتراویشە شەوی " یەڵدا " شەوی لەدایک بونی خوای خۆشەویستی و ڕاستگۆییە، کەناوی " میترا "یە ، کەبەمانای خۆر دێت .

بۆیە ئێرانیە کۆنەکان لەم شەوە ئاگریان دەکردەوەو ڕەقس و سەمایان دەکرد بۆ دورخسنەوەی خوای شەڕو خراپە .

💟لەم شەوەدا کۆدەبونەوە سفرەکانیان دەڕازاندەوە بەجۆرێک جۆرەها خواردنو  میوەی جۆراو جۆری زستانەی لەسەر بوو ، بەم سفرەیەش دەوترا "ميزد "

واتا : سفرەو خوانی دڵخوشی .

لەهەمان کاتدا هەناری توێکڵ سور وەک سمبولی ئەم شەوە وێنادەکرێت و دادەنرێت .


بۆچی سفرەو خوانیان دەڕازاندەوە؟؟ 💟

سفرەو خوان لەشەوی یەڵدادا بە سفرەو خواردن و خواردەنەوەی سور دەڕازێندرێتەوە تەنانەت جل و بەرگیش بەڕەنگی سور ، چونکە بیروباوەڕیان وابوو کەوا ڕەنگی سور هێمایە بۆ دەرچون و دەرکەوتنی خۆر و زاڵ بونی نورو ڕوناکی بەسەر خراپەو تاریکیدا .


دیارترینی کتێبەکان کەلەم شەوەدا دەخوێندرێتەوە بەتایەت لە ئێران  شعرەکانی حافزی
شیرازی و شەهامنامەی فردەوسی بەناوی" سير الملوك "

کەواتە شەوی یەڵدا و یادکردنەوەی لەڕوی شەرعەوە چیە...؟؟؟

لەچەندین ڕوەوە پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە لەوانە :

یەکەم / لەبنەڕەتدا جەژنی مەجوسیە ئاگر پەرستەکانە ، کەعادەتی جاهلەکانە .

دووەم / باوڕ بون بە فرەخوایی بەتایبەت خوای خێرو خوای شەڕ کە ئەمەش پێچەوانەی تەوحیدو یەک خودا پەرستیە .

سسێیەم / بە پیرۆز ڕاگرتنی ئاگر کە دروشمی ئاگر پەستانە بەلەدایک بوو ناوی دەبەن لەکاتێکدا خۆرو ئاگر خوادڕوستی کردون ، خەڵکی مسوڵمانی بێ ئاگا لەم شتە لەبری ئاگر گڵۆپ و ڕوناکی دادەگیرسێنن .

چوارەم / یەڵدا لەلای ئێرانیە کۆنەکان شەوی لەدایک بونی خوای خۆشەویستیە خوا پەنامان دات کە کوفرێکی تەواو ڕون و ئاشکرایە .

پێنجەم / بیروباوەڕیان وایە کەوا تاریکی وێنای خراپەو شەیطان دەکات ڕوناکیش وێنای خواو نور دەکات ، ئەم بیرو باوەڕەش بیروباوەڕێکی شیرکیە ، چونکە هەردوکیان دروستکراوی خوان .


شەشەم / لەدینی ئسلام یادی هیچ بۆنەیەک ناکرێتەوە کەوا لەشەرعدا جێی نەبێتەوەو پێچەوانە بێت لەگەڵ شەرعدا یاخود جەژنی سەردەمی جەهالەت و نەفامی بێت وەک مەجوسەئاگر پەرستەکان .

حەوتەم / هەر چەندە ئەگەر مسوڵمانان نەشڵێن ئێمە بەو نیەتە یادی ناکەینەوە بەڵام لەڕوی شەرعەوە هەر کارێکی ناڕەواو ناجائزە و تاوانە .

هەشتەم / ناو نانی منداڵ بەناوی یەڵداوە کارێکی ناپەسندە چونکە دەگەڕێتەوە بۆ سەر عەقیدەو بیرو باوەڕێکی چەوتی جەهالەت و نەفامی .

📁سەرچاوە :

١- کتاب  " الطقوس والاحتفالات القديمة في إيران" لمحمد روح الآميني

٢-قاموسی فارسی :  "دهخدا"

📚ئامادەکردنی : ناصح حسن بیتوێنی .

▫️https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️بەم جۆرە خۆشەویستی لە نێوان هاوسەران پەیدا دەبێت.

ئامۆژگاری ئەبو دەرداء رەزای خوای لەسەر بێت بۆ هاوسەرەکەی

بەهاوسەرەکەی وت :

*ئەگەر بینیت توڕەەم لێت
ئاشتم کەوە وە ئەگەر بینیم تۆ تورەیت ئاشتت دەکەمەوە.

* لێبوردەییم وەربگرە خۆشەویستیم بەدەست دەهێنیت لە کەموکوڕیەکانم خۆشبە و قسەم لەگەڵدا مەکە کاتێک توڕە دەبم.

*لێم دورمەکەوە کاتێک شتێک لە نێوانمان روودەدات چونکە نازانی دووربوون چەند ناخۆشە.

*زۆر گلەیی  و گازەندە مەکە چونکە زۆر شکاتکردن دڵم دەڕەنجێنێت  دڵەکانیش لێک دەترازێنێت .

*من بینیومە خۆشەویستی لەدڵدا  بەڵام کاتێک ناخۆشی تێدەکەوێت خۆشەویستی نامێنێت دەڕوات .

أخرجه ابن حبَّان في روضة العُقَلاء (٧٢)، وانظر : طبائع النساء لابن عبد ربِّه (١٨٤)
ــــــــــــ ❁ ❁ ❁ ❁ ــــــــــــ


چپەیەک : ئەی ئافرەت بزانە! گەورەترین شاهادە کە بەدەستی بێنی لە هەموو ژیانت ئەوەیە کەوا پێت بگوترێت :

دایکی منداڵە ساڵحەکان

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کلیلی خۆش بەختی ...

مەڵێ جادوم لێ کراوە ..

هۆکاری طەڵاق بزانە ...


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
فێربە چۆن خۆشەویستی دەکەیت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا.....

تێڕامانێک ... ...

یەکێک لەو شتانەی کە ئیزعاج و ناخوش وبێزارکەرە  ئەوەیە کە مسوڵمان نەزانێت چۆن خوشەویستی بکات !

هەندێکییان وا گومان دەبەن کە دەربڕین و ئاشکەراکردنی خۆشەویستی بۆ خێزان و ماڵ و منداڵی  کەم بونەوەیە لە پیاوەتی و عەیبەیە !

وە هەندێکی تر هەیە خۆشەویستی دەر دەبرێت بۆ خوشك و براکانی بەڵام بۆ خێزانی بە باشی نازانێت کە دەری ببرێت .

بەڵام  پێغەمبەر - صلی الله علیە و سلم- دەفەرموێت :(( باشترینتان باشترینتان ئەو کەسەیە کە بۆ خێزانی چاك بێت ، وە من لە هەموتان چاکتر و باشترم بۆ خێزانەکەم )).

ئەی موسوڵمان ...  پێغەمبەر صلی الله علیە و سلم - باشترین  و پێشەنگ و سەرمەشقە .

فێربە چۆن بە سۆز و خوشەویستی و نەرم و نیان دەبیت لە گەل خێزانت و لە گەڵ منداڵەکانت .

یەکێکیان چیروکێکی بۆم گێڕاوە لەسەر بابەتێک  کە لەو پەڕی هێزو  توانا و گەنجێتی دا بو ، زۆر کەسێكی خراپ بو لەگەل ماڵ و منداڵیدا ، جا کاتێك کە گەورەبوو  بێ هێز و توانا بەتەمەنداچوو ، کە لە ماڵ دادەنیشت هەمویان بەجێیان دەهێشت و لێییان را دەکرد ، هیچ سۆزو  خۆشەویستیەکیان لە نێوان خوی و خێزان و منداڵەکانیان نەبو .

گومانی تێدا نییە کەم هەڵسوکەوتەیان بەرامبەر بە باوکیان هەڵەیە ..

بەڵام بۆ نابینە هاوکار بۆ خێزان و منداڵمان کە چاکەکاربن لەگەلمان .. ئێمە سوزو خوشەویستیان پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی ئەوانیش لەگەڵمان چاك بن  کاتێک  کە ئێمە گەورەبوین ...

پیاوەتی و هێزو شەهامەتی پیاو بە دەربڕینی خۆشەویستی ناکەوێت .. بەڵکو زیاتر دەبێت .

فێربە چۆن خوشویستی دەکەی .. وە چۆن بە خۆشەویستی قسە دەکەیت.. وە چۆن  هەڵسوکەوت دەکەی بە خوشەویستانە !

خوای گەورە سەرکەوتوتان بکات بۆ طاعەت و عیبادەتی خوی .

وتەی زانای بەڕێز : [محمد بازمول].
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی لابردنی موی شوێنە هەستیارەکان لەسەنتەرەکانی جوانکاری ، یاخود کەسێک موی کەسێکی تر لابدات بە شیلە یان بەلێزەر یان هەر شتێکی تر....


پرسیار : دروستە موی عەوڕەت و ژێرباڵ و ڕان و سنگ لابدەم لەلای ئافرەتێکی تر چ لە سەنتەرەکان بێت یاخود لای ئافرەتێک بێت ؟


وەڵام : لەشەرعدا ڕێگری نەکراوە کەئافرەتان خۆیان پاک ڕابگرن بەلابردنی موی جەستەو لاشەیان وە جەخت کراوتەوە لە لابردنی موی عەوڕەت و ژێرباڵ کە نابێت تا چل ڕۆژ درێژە بکێشێت ، بەڵام لابردنی لەسەنتەرەکانی جوانکاری یان لای ئافرەتێکی کە دروست نیە چونکە لەشەرعدا پێی دەوترێت " العورة المغلظة" ‌
کەبەوشوێنانە دەوترێت کە جگە لەپیاوەکەی خۆی هیچ کەسێکی کەبۆی نیە بیهێنێت تەنانەت ئەگەر خوشک و دایکیشی بێت چ جای ئافرەتێکی کە ، هەر بۆیە دروست نیە ئافرەتان عەوڕەتیان کەسی نامەحرەم بیبینێت بەتایبەتیش بۆ مەبەستی لابردنی موو ، بەڵام ئافرەت دەتوانێت خۆی لێزەر بۆخۆی بکات بۆ شوێنە حەساسەکان ، یان پیاوەکەی بۆی بکات ، ئەگەر نا حەڕام و تاوانە کەوا لێی ئافرەتانی ترەوە یان سەنتەرەکانی جوانکاریەوە بیکات .

کەواتە ئەی ئافرەتان لەخودا بترسن سنوری خودا مەبەزێنن جگە لەپیاوەکانتان کەس بۆی نیە دامێن و عەوڕەتان ببینێت .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
👍👍👍ئایا لەئیسلامدا ئاهەنگ گێڕان هەیە بۆ نەورۆز و سەری ساڵ ؟

م.محمد مەلا فایەق شارەزووری

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👍👍👍👍ئاگادارڪردنەوەی مسوڵمانان لەجەژنی خاچ پەرستان ...

حوڪمی ئاهەنگ گێڕان و پیرۆزبایی بە بۆنەی سەری ساڵی میلادی نوێ چیە لەگەڵ ناردنی نامەی پیرۆزبایی لە ڕێگای تۆڕە ڪۆمەڵایەتیەڪانەوە


وەڵام : ئەمە ڪارێڪی نادروستە بە ڪۆ دەنگی زانایانی ئیسلامی ،چونڪە جەژنی ڪافرانە جەژنی نصارایە (مەسیحیەڪان) دروست نیە دڵخۆشبوون بە خۆشیەڪانیان و واجبە لەسەر موسڵمانان ڪە خۆیان نەشوبهێنن بە ڪافران بەبەشداری  لەگەڵیان و دەربڕینی دڵخۆشی بۆیان بە تاوانێڪی گەورە دادەنرێت ڪە پێویستە موسڵمانان لێی بەدوربن .

ئیمام ابن القیم رحمە اللە لەم بارەیەوە فەرموویەتی: دروست نیە بۆ موسڵمانان ئامادەییان هەبێت لە جەژنەڪانی بێ باوەڕان بەڪۆڕا و ڪۆ دەنگی زانایان .

وە (الفقهاء)ی چوار مەزهەبەڪەش لە ڪتێبەڪەیان ئەمەیان پشت ڕاستیان ڪردۆتەوە

عمری كوڕی خطاب رضي اللە عنە ڪە فەرموویەتی: (مەچنە ناو ڪەنیسەی بێ باوەڕانەوە لە ڕۆژی جەژنەڪانیانا چونڪە توڕەبونی خودا دادەبەزێتە سەریان) رواه البيهقي

وە هەر عمر رضي اللە عنە فەرموویەتی: اجتنبوا أعداء الله في أعيادهم . 

واتا : لەدوژمنانی خودا دور بکەونەوە لەجەژنەکانیاندا .
عبد اللە بن عمرو ڕیوایەتی ڪردووە دەفەرمووێت: ئەوەی بە خاڪی عەجەمەڪاندا تێپەڕ ببێت و جەژنەڪانیان لەگەڵ نوێ بڪاتەوە و لە ئاساییان بڪاتەوە تاوەڪو دەمرێت، ئەوا بەهەمان شێوە لەگەڵیشیان حەشر دەڪرێت لە ڕۆژی قیامەتدا .

🐌أحڪام أهل الذمة للبيهقي

هەروەها هەست ڪردن بە خۆشەویستی ڪافران و دوژمنانی ئیسلام تاوانێڪی گەورەیە ئەگەر ئەو خۆشەویستیە خۆشەویستیەڪی ڕاستەقینە بێت ئەوا ڪوفر و هەڵگەرانەوەیە وەڪو خودای گەورە لە قورئاندا دەفەرموویت : ئەی باوەڕداران ئێوە جوولەڪە و گاورەڪان مەڪەن بەدۆست و خۆشەویستی خۆتان و ئەوانتان خۆش نەوێت و باوەڕدارانتان خۆش بوێ، وتراوە: مەبەست لە مونافیقان بووە ڪە بەئیماندار ناوبراون لەبەر ئەوەی ئیمانیان ئاشڪرا ڪردووە بەڵام خۆشەویستی و پشتیوانی خۆیان بۆ گاور و جوولەڪە دەرئەبڕی ئەوان جوولەڪەڪان هەندێڪیان دۆست و پشتیوان و سەرخەری هەندێڪی تریانن وە گاورەڪان هەندێڪیان دۆست و پشتیوان و سەرخەری هەندێڪی تریانن ئەی موسڵمانان ئاگادار بن هەر ڪەسێڪ لە ئێوە وەلائی بۆ گاور و جوولەڪە هەبێت و خۆشیانی بوێت و سەریان بخات و پشتیوانیان بێت و یارمەتیان بدات ئەوە لەوان حسێب ئەڪرێت و لەوانە بەڕاستى خوای گەورە هیدایەتی ڪەسانێڪی ئاوا زاڵم و ستەمڪار نادات ڪە ولاء و خۆشەویستیان بۆ گاور و جوولەڪە هەبێت .

📌هەروەها پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم فەرموویەتی: ئەو موسڵمانانەشی ڪە لە وڵاتی ڪافرانن نابێت لەگەڵیان بەشداربن وە نابێت ڪارەڪانیان جێبهێڵن بەڵڪو پێویستە لەو ڪارە دوربن و پیرۆزبایی و دیاریان بۆ نەنێرن وەڪو ڕۆژە ئاساییەڪانی تر بێت ئەو ڕۆژەش .

🐌دوژمنانی ئیسلام گوێ بە جەژنەڪانی موسڵمانان نادەن ڕۆژی هەینی ڪارگە و ڪۆمپانیاڪانیان ڪار دەڪەن و دەوامیان ئاساییە وەڪو بڵێی هەینیش نەبێت تەنانەت ئەو موسڵمانانەی ڪە لەو ڪۆمپانیایانە ڪار دەڪەن ڕێگەیان پێ نادرێت بچن بۆ نوێژی هەینیش لای ئەوان ڕۆژی یەڪشەمە پشووە و لەو ڕۆژە گشت ڪارەڪانیان ڕادەگرن تەنانەت لە جەژنی ڕەمەزان و قوربانیش گوێ بە موسڵمانان نادەن و ڪارەڪانیان بەردەوامە بە پێچەوانەی موسڵمانان ڪە بەشدار دەبن لە ئاهەنگی سەری ساڵ و ڪارەڪانیان جێدەهێڵن لە ڪاتێڪدا ئەوان بانگەشەی ئەوە دەڪەن ڪە لەدایڪبوونی مەسیحە پێغەمبەر عیسی ڪوڕی مریم هیچ بەڵگەیەڪیشیان نیە ئەگەر واشبێت ئەمە ڪارێڪی بیدعەیە و لە شەریعەتی عیسی علیە السلام نەهاتووە .


🐌موسڵمان تەنها دوو جەژنی هەیە ..


عومەڕی ڪوڕی خەطاب ڕەزای خودای لێبێت دەفەرموێت : دوژمنانی خودا لە جولەڪەو نەصڕانیەڪان ڪۆدەبنەوە لە جەژنەڪانیاندا ... توڕەبون و غەزەبی خودایان بۆ دادەبەزێت ..

توش بون بەتاوان  بچوڪترو ڪەم ترە لە جەژنانەو جەژنە پیرۆزە ڪردن بەبۆنەی کرسمس و سەری ساڵ و جەژنە پیرۆزە ڪردن لە ڪافروبێ باوەڕان ...

قال ابن القيم رحمه الله :
إن فعل المعاصي
مجتمعة أهون عند الله من تهنئة
النصارى بعيدهم
كتاب أحڪام أهل الذمة (٤٤١/١)


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بەسەر هاتیکی زۆر دڵتەزێن کە ئەم شەو کەسێک بۆی باسکردم....


دوای نوێژی عیشابوو مەوعدێکم هەبوو لەگەڵ بەڕێز وەستا عامری تەعدیل چی کەپیاوێکی بەڕێزو زۆر موحتەرەمە أحسبه کذلک والله حسبه...

کاتێک چوم بۆلای و تاوتوێی بڕێک شتمان کرد شاگردەکەی وتی وەستا تەعزێیان هەبوە !!!! منیش وتم وەستا عامر خێر چ بوە؟

وتی کوڕێکی بچوکی شەش ساڵان کە منداڵی خزمێکی زۆر نزکمانە توشی شتێک بون و کوڕەکە مردوە !!!

وتم چیەو چۆن بوە ؟

وتی مامۆستا کوڕە بچوکەکەیان لەگەڵ دوسێ کوڕی تری بچوک چونەتە دەر بۆ یاری کردن لەکۆڵان ، لەوێ ئاگریان کردۆتەوە کەئاگریان کردۆتەوە منداڵەکە ئاگر بهر جلەکانی کەوتوەو گڕی گرتوە چونکە زستانە جلی زۆری لەبەر بوە زۆر سوتاوە.....

ژنێک کەهەر دایکی خۆی دەکات نەی زانیوە منداڵی خۆی سوتاوە و هاواری کردوە ئەو منداڵە سوتا ...

هەتا دواجار کەدەی کوژێننەوە ژنەکە منداڵەکە دەخاتە باوەشی تا بیباتە خەستەخانە ئەوەندە سوتاوە نازانێت جگەر گۆشەکەیەتی ...

دەڵێ کەمنداڵەکە لەباوەشی بوە منداڵەکە سەیری دایکی کردوە

وتویەتی دایکە منم " مٶمنم " دایکەکە لە حەزرەتا کەوتو بوراوتەوە ...

دوای بردنی بۆ نەخۆشخانەی ئمێرجنسی سلێمانی وەفات دەکات چونکە %95 لاشەی سوتابووو...

تخوا دوعا لەمنداڵەکانتان مەکەن ...

چەقۆو چەرخ و شتی زیان بەخش مەدەنە دەستیان ..

دڵنیام خێر لەمردنی دایە لەوەیە مابا ئێستا ملحدێکی لێ دەرچوبا بەڵام پشت بەخوا دەرگای بەهەشت بۆ دایک و باوکی دەکاتەوە و دەبێتە شەفاعەت کارێک بۆیان ئێوەش دوعای خێر بۆ دایک و باوکیان بکەن ...


ڕاستی بمزانیبا ئاوایە قەت گوێم بۆ نەدەگرت چونکە زۆر خەفەتی خستە دڵم تەنانەت چەند جار ئەم شەو بەکوڵ گریان دەی گرتم وەکاتێک لای ئەو ڕۆشتم نەم توانی سەیاقەتی باش کەم ...

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئەی بەندەکانی خودا.....

ابن جەوزی ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت دەفەرمووێت :

✾ ئـەی بـەنـدەڪانی خـودا خـۆتان ڕابهـێنن
لەسەر سەڵاوات لێدان لەسەر خۆشەویست و
ئازیزمان محمد ️ ﷺ،
چونڪە خودای گەورە ئەگەر خێرو چاڪەی
بۆڪەسێك بوێت زمانی سوك و ئاسان دەکات
بۆ سەڵاواتدان ".


قال ابْنُ الجَوْزِي رحمه الله

✾ عِـبَادَ اللهِ تَعَاهَدُوا الصَّلَاةَ عَلَـى حَبِيبنَا
مُحَمَّد ﷺ؛
لِأَنَّ اللهَ تَعَالَى إِذَا أَرَادَ بِعَبْدِهِ خَيْرًا ، يسّرَ لِسَانَهُ للصَّلَاةِ عَلَى مُحَمَّدٍ ﷺ  "

بُسْتَانُ الْوَاعِظِينَ ٣٠٠/١

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی ئەو ئاوانەی کەوا لەدامێنی ئافرەت دادەبەزن کامیان خۆشۆردن واجب دەکات و کامیان نای کات....


پرسیار : ئایە ئافرەت چەند جۆر ئاوی هەیە ؟ کامیان خۆشۆردن واجب دەکات ؟

وەڵام : ئافرەتان سێ جۆر ئاویان هەیە کە بریتین لەمانەی خوارەوە وەحوکمەکانیان بەم جۆرەیە :

یەکەم / مەنی ئەو ئاوە خەست و لنجەیە کەوا لەئافرەتان دەردەچێت لەکاتی سەرجێیی کردندا یان بەهۆی خەو بینینەوە یان بەهەر هۆکارێک زێت کەوا ببێتە هۆکاری هاتنە دەری چ بەڕێگەی حەڵاڵ بێت یان حەڕام خوا پەنامان دات ئەم ئاوە لەئافرەتاندا زەرد باوە زیاتر وە خاوبونەوەی لاشەی لەگەڵ ڕودەدات یان کەسەکە دەکەوێتە حاڵەتی ڕەحەت بونەوە زۆر جار بۆنی وەک هەویرێکی مەیلەو ترشاو وایە ، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئافرەت خۆی بشوات واجبە کەوا غوسل لەخۆی دەربکات .


دووەم / مەذی جۆرە ئاوێکە کەوا بەهۆی جوڵانی شەهوەت و دەسبازیەوە دێتە دەر یان بیرکردنەوە و خەیاڵ و بینینی شتێکی وروژێنەر کەناگاتە حاڵەتی ڕەحەت بوون و خاو بونەوەی لاشە ئەم جۆرە ئاوە خۆشۆردن واجب ناکات بەڵام دەستنوێژ دەشکێنێت و ئەوشوێنەش کەبەری کەوتوە پێویستە بشۆردرێتەوە .


سێیەم / وەدی جۆرێکی تری ئاوە کە زۆر جار لەدوای میزکردنەوە دێتە دەر کە تۆزێک خەسترە مەیلەو سپیە یان بەهۆی ماندوبون یان هەڵگرتنی شتی قورسەوە دێتە دەر ئەم جۆرە ئاوەش پیسە خۆشۆردن واجب ناکات تەنها دەست نوێژ دەشکێنێت و ئەوشوێنەش کەبەری کەوتوە پێویست دەکات بشۆردرێتەوە .


چوارەم / ئلتهاباتی ڕەحمی ئافرەتان کەئاوێکی ئاسایی و ئعتیادیە کە خۆشۆردن واجب ناکات و پاکە ئەوشوێنەش کەبەری بکەوێت پیسی ناکات والله أعلم


تێبینی / هاتنی هەرەیەک لەمانەی سەرەوە جگە لە ئلتهابات ئەگەر بە دەستی ئەنقەست کەسەکە وابکات یان سەیری شتی خراپ کات یان خەیاڵی حەڕام تاوان و سەرپێچی و سنور بەزاندنی خودایە ..
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
جۆرەکانی خوێنی ئافرەتان و حوکمەکانیان

پرسیار : ئافرەت چەند جۆر خوێنی هەیە ؟ کام لەم خوێنانە خۆشۆردن واجب دەکات ؟

وەڵام : خوێنی ئافرەتان دەبێت بە چەند بەشێکەوە کەئەمانەن وەهەر یەکەیان حوکمێکی تایبەت بەخۆی هەیە :


🔴یەکەم : خوێنی سوڕی مانگانە یان خوێنی بێ نوێژی یان عادە ، ئەم خوێنە ئافرەتان توشی دەبن لەئافرەتێک بۆ ئافرەتێک دەگۆڕێت هەیانە کاتەکەی زۆرە هەیانە کاتەکەی کەمە زۆرترین مودەو کاتی سوڕی مانگانە پانزە ڕۆژە واتا ئافرەت لەپانزە ڕۆژ زیاتر توشی سوڕی مانگانە نابێت زیاد لەم حەدە بەخوێنی خوێن بەربون حسابە دەبێت خۆی بشوات و نوێژو ڕۆژو بگرێت ، خوێنی سوڕی مانگانە خوێنێکی تۆخ باوە زۆر جار پارچە پارچەیە کڵۆپ کڵۆپە ئازارو ناڕەحەتی لەگەڵە کەسەکە بێ تەحەمول دەکات وە نشانەی پاک بونەوەش لەسوڕی مانگانە بەنەمانی خوێنەکەیە بەتەواوی یان بینینی ئاوێکی سپیە لەکاتی توش بون بە خوێنی سوڕی مانگانە پیاو و ئافرەت لەسەریان حەڕامە کاری سەرجێیی بکەن وەیەکێکە لەتاوانە گەورەکان و کەفاڕەتی لەسەرە   .



🟡دووەم : خوێنی زەیستانی یان خوێنی نیفاس کە خوێنی دوای منداڵ بونە ئافرەت کاتێک منداڵی دەبێت ئەم خوێنە دەبینێت کەمترین کات ئەگەر لەحزەیەکیش بێت گرنگ نەمان و پاک بونەوەی ئافرەتەکەیە ، زۆرترین کاتیش بۆ توش بون بەخوێنی زەیستانی چل ڕۆژە هەرکات ئافرەت کە منداڵی بوو یان لەباری چوو گەر لە پانزەیەم ڕۆژ یان بیستەم یان کەمتر یان زیاتر پاک بۆوە کە خوێنەکە بەیەکجاری نەما یان ئاوێکی سپی بینی ئەوە نشانەی پاک بونەوەیە بەڵام ئەگەر خوێنی هەر هەبوو تاچل ڕۆژ ئەوا لە چلەم ڕۆژ خۆی دەشوات و نوێژو ڕۆژوو دەگرێت باخوێنیشی هەبێت چونکە ئەم خوێنە خوێنی خوێن بەربونە کەخوێنی "الإستحاضة"ی پێ دەڵێن ، بەمەرجێک ڕاستەوخۆ ئەم ئافرەتە نەکەوێتە سوڕی مانگانە چونکە ئافرەتی واهەیە دوای خوێنی زەیستانی ڕاستەوخۆ توشی سوڕی مانگانە دەبێت ، ئەم خوێنەش بەوجۆرە دەناسرێتەوە کەنشانەکانی سوڕی مانگانەی تێدایە وە کەوتۆتە فەترەو کاتی توش بونی ئافرەتەکە بەوحاڵەتە لەوحاڵەتە مامەڵەی سوڕی مانگانە بۆ ئەو خوێنە دەکرێت وە لەکاتی توش بون خوێنی منداڵ بون کەخوێنی نیفاسە پیاو و ئافرەت لەسەریان حەڕامە کاری سەرجێیی بکەن وەیەکێکە لەتاوانە گەورەکان و کەفاڕەتی لەسەرە .

🔴سێیەم : خوێن بەربوون کەپێی دەوترێت "الإستحاضة" خوێنی استحاضە کەخوێن بەربونە لەڕێی دەماری ناو ڕەحمی ئافرەتەوە ئەم جۆرە خوێنە لەخوێنی ئاسایی دەچێت هیچ نیشانەی خوێنی سوڕی مانگانەی تێدانیە لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئافرەتێک بەوجۆرەبوو ئەوا نوێژو ڕۆژوی خۆی دەکات وە سەرجێی و جیماع کردن ئەگەر پیاوی هەبوو بۆی دروست و ڕەوایە بەڵام پێویستە بۆ هەموو نوێژێکی فەڕز دەستنوێژێکی تازە هەڵبگرێتەوە وەخۆشۆردن واجب ناکات تەنها دەست نوێژ دەشکێنێت ، ئافرەت ئەگەر بەم جۆرەبوو با کلێنس یان پەڕۆیەک یان شتێک بەدامێنی هەڵبگرێت بۆ ئەوەی پۆشاکەکەی بەخوێن نەبێت .



🟣چوارەم : خوێنی بوکێنی کە کچ دەی بینێت لەسەرەتاکانی پرۆسەی هاوسەرگیریدا ئەم خوێنە ئەگەر بیندرا خوێنی دەمارەو اعتیادیە گەر دوای پرۆسەی جماع خۆشۆردن کراو خوێنەکە دواتر ناوە ناوە بەهۆی هەوکردنی زێی ئافرەتەوە دروست بوو ئەوا خۆشۆردنی پێویست ناکات شتێک بەخۆی هەڵبگرێت تاکوو بەخوێن نەبێت وە سەرجێی لەگەڵ پیاوەکەی دروستە .


◀️تێبینی /

یەکەم : لەدینی ئسلامدا بەمەرج نەگیراوە کە ئەگەر ئافرەت لەیەکەم شەوی بوکێنیدا ئەگەر خوێنی نەبینی بوترێت دیارە خراپەکارە یان زیناکارە ، یان تۆمەتی بۆدروست کرێت پێشتریش بەتایبەت ئەم بابەتەمان ڕون کردۆتەوە .

دووەم : ئەو ئافرەتانەی کەمنداڵیان لەبار دەچێت ئەگەر منداڵە لەبار چوەکانیان نەگەیشتبێتە حەدی دروست بونی ئەندامەکانی لاشەیان یان نەگەیشتبێتە حەدی ڕوح بەبەردا کردن کە 120 ڕۆژە ئەوا کاتێک خوێن دەبینن بەهۆی لەبارچونەوە ئەم خوێنە هەروەک خوێنی ئعتیادی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت نوێژو ڕۆژوی خۆی دەکات ، بەڵام ئەگەر منداڵە لەبار چوەکە گەیشتبۆ حاڵەتێک کەوا بەشەکان و ئەندامەکانی لاشەی بۆ دروست بوبێت یان ڕوحی بەبەردا کرابێت ئەو خوێنە بەخوێنی زەیستانی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت چاوەڕێ دەکات تا پاک دەبێتەوە کە لەحاڵەتی دووەم باسمان کرد ، کۆرپەلە عادەتەن ئەندامەکانی لاشەی لە هەشتا ڕۆژو نەوەت ڕۆژەوە بۆ دروست دەبێت هەشیانە درەنگتر والله تعالی أعلم

❤️https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
حوکمی لەباربدنی منداڵ  بەئەنقەست....

پرسیار: حوکمی ئەو ئافرەتەی کە بە ئەنقەست سەلاجە هەڵگرێت و پاڵی نێت  بۆ ئەوەی منداڵەکەی لە بار بچێت ؟

وەلام: نابێت ئەمە بکات و دروست نییە ، ئەو ئافرەتەی کەوا دووگیانە شتێك بکات کە ببێتە هوی لەبارچونی منداڵەکەی نە بە هەڵگەرتنی شتی قورس وە نە بە خۆفڕێدان لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی کە ، یاخود خۆی لە شوێنێکی بەرزدا بەرداتە خوارێ وە نە هەر  شتێکی تر کە ببێتە هۆی لەبارچونی منداڵ ، بەڵکوو لەسەری پێویستە خۆی بەدور بگرێت لەم شتانە .

بەڵام ئەگەر بێت و کۆرپەلە لەچلەمین ڕۆژدا بوو پێویستیەک وای خواست کەلەبار ببرێت عوزرو هۆکار هەبوو ،  پێویست بکات لە بارببێت ئەمەیان کۆمەڵێک لەزانایان ڕێگەیان پێ داوە کەلەبار ببرێت  بەڕێگای تایبەت ، بە رێگایەکی سەلامەت و ئەمین ،  نوژدارەکان ، وە نەکردنی ئەم کارە باشتر و چاکترە ، بەڵام لە کاتی پێویستی دا وەکو ئەوەی  کە منداڵی  زۆری هەیە یاخود نەخۆشە یان دووگیان بون زیانی پێ دەگەیەنێت ئەوا دروستە لەباری ببات . وە لە کاتی چل رۆژی یەکەمدا بێت وە بە رێگایەکی دروست و سەلامەت بێت وە هیچ مەترسیەكی لە سەر نەبێت ئەوا دروستە هیچی تێدانییە کە لە چل رۆژی سەرەتایدا بێت .

بەڵام دووای ئەمە بۆی نییە هیچ کارێك بکات بە هەر شێوەیەك بێت  بۆ ئەوەی منداڵەکە لەبار بچێت ، تەنیا لەو حاڵەتانەدا نەبێت کە دکتورەکان بڕیاردەکەن کەزەرەرە بۆ سەر دایکەکە و  مەترسی  لەسەر ئافرەتەکە دروست دەکات و زیانی پێ دەگەیەنێت ، لەم حاڵەتەدا دەگەڕێتەوە بۆ لای دکتۆرەکان کوا ئەمین و شارەزان ئەوان بڕیار دەدەن  .

الموقع الرسمي للشيخ ابن باز.


تێبینی / ئەگەر منداڵ ڕوحی بەبەر دا کرا بەهیچ جۆرێک دروست نیە کە لەبار ببرێت تەنانەت ئەگەر داون و مەغۆلیش بێت یان نقسانێکی زۆر بێت یان تەنانەت ئەگەر منداڵی زیناش بێت یان دکتۆرەکان بڵێن دایکەکە دەمرێت کە لەدایک بێت هەر دروست نیە  چونکە ڕوح هەر ڕوحە کوشتنی نەفس هەر نەفسەو تاوانێکی گەورەیە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوڪمی سەرڪەوتنی ئافرەت بە تەنیا لەگەڵ شۆفێرێڪی بێگانەدا یاخود تەڪسی

پرسیار

دەوترێت: حوڪمی سەرڪەوتنی دوو ئافرەت یاخود زیاتر یان گواستنەوەی مامۆستایانی ئافرەت و قوتابی لەگەڵ شۆفێرێڪی گواستنەوە بەبێ مەحرەم چیە ڪە بۆ پێویستی بێت لەگەڵ ئەوەشدا داپۆشراوبن بەحیجابی شەرعی ؟

وەڵـام

گەرهاتوو سەرڪەوتنی لەگەڵ شۆفێرەڪەدا بۆ گەشت و سەیران نەبێت وە لەناو شارەڪەدا بێت و هیچ تۆمەتێڪ و خراپەیەڪ لە ئارایا نەبێت هیچی تیا نیە، گەر دووان یاخود زیاتربن دروستە، چونڪە ئەوەی حەرامە ئەوەیە ڪە بەتەنیا بێت

بەڵام ئەگەر بۆ سەفەر ڪردن بێت ئەمەیان دروست نیە تەنیا لەگەڵ مەحرەمێڪیا نەبێت، و نابێت بەتەنیا لەگەڵ شۆفێرێڪی بێگانەیا سەر ئۆتۆمبێلێڪ بڪەوێت ئەگەرچی لە شارەڪەشیدا بێت، چونڪە ئەمەیان دەبێتە خەلوە و بەتەنیا مانەوە لەگەڵیا
وە پێغەمبەر _صل الله عليه وسلم_ لەم بارەیەوە فەرموویەتی: هیچ پیاوێڪ نیە بە تەنیا لەگەڵ ئافرەتێڪی بێگانەیا بمێنێتەوە ئیللا سێیەمیان شەیطانە .

پەڕەی فەرمی شێخ ابن باز


کەواتە سەرکەوتنی ئافرەت لەگەڵ سایەق تەکسی بەتەنهادا حەڕامەو تاوانە بەهیچ جۆرێک دروست نیە بەداخەوە ئافرەتان لەگەڵ سەرکەوتنیان لەگەڵ تەکسیدا بابەت دەکەنەوەو قسەو باس دەکەن ئافرەتان لەخوا بترسن هەر تەکسیەک پرسیاری لێت کرد وڵامی مەدەوه شکۆی خۆت بپارێزەو زبر بە دەنگت ناسک مەکەوە...


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەبێ هیچ دانیشتنێک خۆشتر هەبێت لەدانشتن بۆ فەرمودەکانی پێغمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم -خەڵکانێک یادی سەری ساڵیان دەکردەوە خەڵکانێکیش لەخزمەت فەرمودەکان بوون پێت وایە پاداشتی هەردوکیان وەک یەکە ؟ بێگومان نەخێر ئەویان لەچاکە دابوە ئەوی تریشیان لەخراپەدابوە ...هەرگیز نابن بەیەک...


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی بەکار هێنانی ئەو مل و ملوانکانەو مستیلەو مەدالیانەی کەوا پەیکەرن یان نیوە پەیکەرن بۆ جوانی ....


پرسیار : ئایە بۆ ئافرەت دروستە کەوا ملێک بکات یان مستیلەیەک یان مەدالیایەک بۆ موبایل یان کلیلی ناو ماڵ کەوا ورچێک یان پەیکەرێکی جوانکاری بێت ؟


وەڵام : بە پێی فەرمودەی صەحیح ستلمێندراوە کەوا مەلائکەتەکان ناچنە ماڵێک کەوا پەیکەر یان سەگی تێدا بێت ، بێگومان دانانی پەیکەر لەهەر شوێنێک بێت چ ماڵ یان ناوسەیارە یان بەمل و مستیلەوە بێت کارێکی ناشەرعیەو تاوانە وەهۆکاری نەمانی بەزەکەت و دورکەوتنەوەی فریشتەکانە ئەگەر کەسەکەش مەبەستی پێی جوان کاری بێت هەر دروست نیەو تاوانە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئاواش داوای سەرکەوتن لەخودا دەکرێت ؟

نوێژی بەیانی و ئاهەنگی سەری ساڵ ببینین چەندیان فەرقە!!!! بۆیە خۆمان تاوان بارو سنوربەزێنین خۆمان کەمتەرخەم و دور لەخواین زۆرینەی خەڵک تاوان بەکەم دەزانن چاوەڕێش دەکەن مسوڵمانان سەرکەون بەڵام تاکوو خۆمان چاک نەکەین سەرناکەوین.... لەیەکێک لەزاناکانیان پرسی چ کات مسوڵمانان سەر دەکەون ؟ ئەویش وتی هەرکات ئامادەبوەکانی نوێژەکانی بەیانی وەک ئامادەبونی خەڵکی بون لە جومعەکاندا ...

منیش دەڵێم هەرکات ئامادەبوانی نوێژی بەیانی وەک ئامادەبوانی بۆنەو ئاهەنگەکان زۆر بون https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
📃حوکمی کۆکردنەوەو جەمع کردنی نوێژەکان لەلایەن ئافرەتانەوە لەماڵەکانی خۆیاندا...

دروست نییە بۆ ئافرەت  لە ماڵەکەی خۆیدا نوێژ کۆبکاتەوەو جەمعیان بکات بەبیانوی سەرما و بارانەوە ، چونکە جەمع کردنی نوێژەکان تەنیا لەو کاتە دا دروستە کە پێویست بێت وە لەسەری قورس بێت لە وازهێنانی دا ، وە ئافرەتان پێویستیان بەمە نییە چونکە ئەوان لە ماڵ دەرناچێت ، بە پێچەوانەی پیاوان  کە لە ماڵ دەردەچن بۆ مزگەوت و لەسەریان قورسە  لە کاتی زستان و سەرمایەکی زۆردا کە جارێکی تر بگەڕێنەوە بو مز گه وت .

📖 وەرگیراوە لە فەتوای زانای شەرع زان ابن عثیمین -رحمه الله -
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ وەفاتی کرد...


ئامۆژگاری مامۆستا سەرتیپ دەربارەی مردن خوای گەورە لێی خۆش بێت ... تکایە گوێ لەهەموی بگرن ....

ئەم مامۆستا بەڕێزە دوای معاناتێکی زۆر بەهۆی توشبوونی بەنەخۆشی ژێرپەنجە ئەمڕۆ وەفاتی کرد دوای نوێژی عیشا نوێژی لەسەر کرا ئێستاش لەژێر خاکدایە .....



تێبینی / بەهۆی علاج و دەرزی کمیایەوە قژو ڕیشی نەماوە ئەگەرنا کەسێک بو لەسەر سوننەت تکایە دوعای خێری بۆ بکەن خوای گەورە لێی خوش بێت هەموو ناڕەحەتیەکانی بوبێتە کەفاڕەتی تاوانەکانی .




https://www.facebook.com/share/v/1UW7Yogj81/?mibextid=GOdwvm
2025/07/07 17:25:32
Back to Top
HTML Embed Code: