Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆت ئامادە کردوە بۆی ؟

بیری ناکەیت؟

ئامادەکاری تۆبەو گەڕانەوەیە....نەک...



اللهم بلغنا رمضان

پەروەردگارا بمانگێنیتەڕەمەزان

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پێغەمبەری خوا ﷺ نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەی خۆیان بە ئافرەتان دەچوێنن وە لەو ئافرەتانەش کە خۆیان بە پیاوان دەچوێنن.

ابن عثیمین دەفەرمووێت:-

بازن و دەستبەند لە دەست کردن بۆ پیاوان حەڕامە چونکە ئەوە شتێکە بۆ ئافرەتانە بە حوکمی ئەوەی دەبێتە خۆ چواندن بە ئافرەتان ئەوا بەر نەفرەتەکە دەکەوێت.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🤲🤲🤲🤲🤲

بزانە پیاوچاکان چۆن پێشوازیان لەمانگی شەعبان کردوە...

📖حەبیبی کوری ئەبی ثابت کاتێك دەچوە ناو مانگی شەعباندا دەیوت: ئەمە مانگی خوێندنەوەی قورئانە "

📖 عەمری کوڕی قیس الملائی کاتێك دەچوە ناو مانگی شەعبان دا دوکانەکەی  دادەخست ، وە خۆی بۆ خوێندنی قورئان تەرخان دەکرد.

📖سلمەی کوڕ کهیل :
دەیوت مانگی شەعبان مانگی قورئان خوێنەکانە "

لطائف المعارف (١٣٨)

📖حافظ ابن رجب ( رحمە الله ) دەڵێت :
ئەنەس ( رضی الله عنە) : فەرمویەتی " هەر کاتێك موسڵمانەکان گەیشتبان بە مانگی شەعبان ، ئەوا دەچون قورئانیان هەلدەگرت و دەیان خوێندەوە، زەکاتی ماڵیان دەر دەکرد بۆ بە هێزکردنی کەسانی لاواز و هەژارەکان و هاندانیان لە سەر گرتنەوەی رۆژی رەمەزان."


📖لطائف المعارف(١٣٥/١)📖



🤔ئەی تۆ لەم مانگەدا چ بەرنامەیەکت هەیە ؟

📱https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم کچە بچوکە جوانە ماشاءالله پەیامێکی هەیە بۆ ئافرەتان لەبەر بواری ئەمنی نەمانتوانی بیکەینە کوردی بس لەوەیە هەر شتێک تێبگەن ئەگەر خۆتان لەخەت نەدەن 😂

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
هەر کەسێك قەزایی لەسەرە با خێرا ڕوژوەکانی بگرێتەوە بەر لە وەی مانگی  رەمەزان بێت .

لە دایکی ئیمانداران عائشە ( رضی الله عنها) دەفەرموێت :(( هەر یەکێکمان کە لە مانگی رەمەزان دا روژوی خواردبا ، وە نەیتوانی بیان گرێتەوە تا مانگی شەعبان دەهات ئینجا قەزای دەکردەوە  ، وە پێغەمبەری خوا- صل الله علیە وسلم- لە هیچ مانگێك بە قەد مانگی شەعبان بە ڕۆژوو نەدەبو ، هەموی دەگرت کەمێك نە با بەڵکو هەموی دەگرت )).


صححه الألباني صحيح النسائي(٢١٧٧).

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚡️ڕاستیەکی ناخۆش و ئازار بەخش...

گۆرانی بێژ لەسەر ستەیج بێ دەنگ دەبێت و جەماوەر گۆرانیەکەی بۆ تەواو دەکەن بەوشەو ئاوازەکەی..

بەڵام پێش نوێژو ئیمام هەڵەدەکات کەسێک نابینیتەوە کەوا هەڵەکە ڕاستبکاتەوەو بۆی تەواو بکات


‌تۆ لەکامیانیت؟


حقيقة مؤلمة..!


يسكت المغني على المسرح فيكمل
الجمهور الأغنية بكلماتها وألحانها...

ويخطئ الإمام في الصلاة
فلا تكاد تجد من يصحح له ويتمم..!
💔



https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پۆستی کاتی ....


بەداخەوە برای بەڕێزم حاجی دیار لەکاتی ئامادەکاری بۆ گەشتی عمرە کەوتە ژێر پاسەکەیەوە خوای گەورە لێی خۆش بێت تکایە دوعای بۆ بکەن 🤲🤲😔
هەندێك لە ئافرەتان رەمەزانی تری بەسەردا دێت و ئەو ڕۆژوانەی  مانگی رەمەزانی پێشویان نەگرتۆتەوە ئایا  چی بکەن ؟

زانای شەرع زان ابن عثیمین لەم بارەیەوە ( رحمە الله) دەفەرموێت:

ئەوەی کە واجبە لە سەریان تەوبە بکەن وە بگەرێنەوە بۆ لای خوا لەم کارەیان، چونکە دروست نییە و نابێت ، ئەوکەسەی  کە قەزایی مانگی رەمەزانی لەسەر بێت دوایی بخات بۆ رەمەزانێکی تر( واتە نەیانگرێتەوە تا ڕەمەزانێکی تری بەسەردا دێت بە بێ هیچ هۆکارێك ، لە بەر وتەی عائیشە ( رضی الله عنها) کەفەرمویەتی :-

" کاتێک ڕۆژوی  ڕەمەزانم لە سەر با و نەمتوانیبا بیان گرمەوە تەنیا لە مانگی شەعبان دا نەبێت ئەو کات دەمگرتنەوە ".

وە ئەمە ئەوە دەگەینێت کە نابێت بە بێ هیچ هۆیەک یاخود عوزرێکی شەرعی ڕۆژوەکانی دوا بخات تا ڕەمەزانێکی تری بەسەردا دێت .

پێویستە لە سەری تەوبە بکات وە بگەرێتەوە بو لایی خوا - عزوجل- وە ئەو ڕۆژانە بگرێتەوە کە هێشتبونیەوە و لەسەری بون .


[٦٠ سؤلا في  أحكام الحيض والنفاس(٢٠)]

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
تاوانێکی زۆر ترسناک و گەورە....



دینەکەم فێری کردم :

کەوا جائیز و دروست نییە کە ئافرەت لە پیاوەکەی بکرێت و لەبەرچاوی بخرێت  و فتنە و ناخۆشی بخرێتە نێوانیان ، لە أبو هريرة ( رضی الله عنە): هاتوە دەفەرموێت ، پێغەمبەری خوا- صل الله علیە و سلم- دەفەرموێت :(( هەر کەسێك خزمەتکارێك لە خاوەنەکەی دوربخاتەوە ( واتە نێوانیان تێک بدات) ئەو کەسە لە ئێمە نییە ، وە ئەوەی نێوانی ئافرەت و پیاوەکەی تێک بدات و ناخۆشی بخاتە نێوانیان ئەویش لە ئێمە نییە )) اخرجه احمد .

ئەم فەرمودەیە ئەوە مان بۆ ڕون دەکاتەوە و دەری دەخات کە ئەم فەرمانە بە موطلەقی هاتووە واتە هەر شتێك ببێتە هۆی ئەوەی کە دڵی ئافرەت بگۆڕدرێت لەسەر پیاوەکەی جا بەداواکردنی   طەلاقەوە بێت لەلایەن ئافرەتەوە لە پیاوەکەی  یاخود جگەبێت لە دڵ ڕەش کڕدنی ئافرەت بەرامبەر بەپیاوی   یان پیاو بەرامبەر بەئافرەتەکەی خۆی  ، جا چ ئەم  کەسە فتنە ئەهێنێت وە نێوانیان تێك ئەدات ئەگەر کەسە نزیکەکانیان بن لە خزم و کەسوکاریان یاخود کە سە دورەکان بن ، وە ئافرەت بێت یانیش پیاو بێت هیچ فەرقی نییە .

وە ئیمامی هەیتەمی لە کیتابەکەی بەناوی : ( الزواج فی اقتراف الکبائر ) هێناویەتی کە تێیدا لە تاوانە گەورەکانی هەژمار کردوە کە تاوانی دوسەدو پەنجاو هەشتەمینە  .

وە هەندێك لە زانایان پێیان وایە کە ئەم تێکدانە دەبێتە هۆی ئەوەی سەر بکێشێت بۆ لێك جیابونەوە( الطلاق)  ، وە ئەم فەرمودەیە بە شێوازێکی ڕەها و گشتگیر  هاتوە واتە بە هیچ جۆرێك دروست نییە شەر و ئاژاوە بخرێتە نێوان ئافرەت و مێر دەکەی دا ، حەرامە و دروست نییە دڵی ئافرەت ڕەش  بکرێت بەرامبەر بە مێردەکەی لە هەر شتێكدا بێت ، چونکە ئەم کارانە با بچوکیش بن سەر ئەکێشن بۆ لێك جیابونەوەو ( الطلاق ) .



ئەوشتانەی ئەم فەرمودەیە دەیان گرێتەوەو حوکمی ئەو تاوانە گەورەی هەیە پەنا بەخوا :

یەکەم / بەخراپ باسکردنی ژن لای پیاوەکەی یان بەعەکسەوە .

دوەم / بەستنی پەیوەندی خۆشەویستیو سۆزداری و حەڕام لەگەڵ پیاوێکی بە ژن یان ئافرەتێکی بەمێرد چ پیاو یا ئافرەت ئەوە بکەن هەمان حوکمیان هەیە .

سێیەم / باسکردن و شێواندنی لەلایەن خەسوو یان دشەکانیەوە لای پیاوەکە کەبوکەکە لەکەدار بکەن .

چوارەم / تێکەڵ بون و سنور بەزاندن لەئاستێک کە ئەو پیاوە ژنەکەی خۆی بیرچێتەوە وهەر لەگەڵ کەسانی تر بێت و بچێت یاخود ئافرەت ئەوە بکات وەک ئەوانەی کچەکانیان یان کوڕەکانیان دوای ژن هێنان و شوکردنیان زیاد لەحەد هۆگری خۆیان دەکەن بەجۆرێک ئەم ژن و پیاوە هەستی بەرپرسیارێتی ژن و مێردایەتیان نامێنێت یان لاواز دەبێت .


پێنجەم / ڕەش کردنی ماڵ و حاڵ لەبەردام ژن یان پیاودا .

شەشەم / نوشتەو دوعاو سحر و  فاڵ  کە پەنا بەخوا دەچنە قاڵبی سحرەوە کە کوفرن .

حەوتەم / تداخل کردنی ژیانی ژن و مێرد چ لەلایەن خرمانی ئافرەت یان پیاوەوە بێت .



هەشتەم / هەر هۆکارێکی تر کەوا وابکات پیاو یان ئافرەت یەکتریان لەبەر چاو ڕەش بێت یان حەز بەیەکتر نەکەن

بۆیە ئەی ئافرەت ئەی پیاو وریابە زۆر خەتەرە ئافرەتی بەمێردو پیاوی بەژن زۆر خەتەرو ترسناکن هێلانەی هەرکەس تێک دەیت دڵنیابە هێلانەکەت تێک دەدرێتەوە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ستۆریەکەت هۆکاری خێڕو چاکەیە یان تاوان و خراپەیە.....؟؟؟؟


⚪️ئەو ڕەوشەی ئێمە تیایداین چ ڕەوشێکە!!

دڵگرانم لەوەی کە دەبینم کاتێك مۆبایلەکەم ئەکەمەوە،  لەم ڕۆژانەدا شتێك لە واتس ئەپ زیادکراوە بە ناوی ڕەوشی من ( حالتي status) یان هەر بەشێکی تری سۆشیاڵ میدیا تیایەتی

هەیانە ڤیدیۆیێکی بە سود دائەنێت لە زکرو و یادی خوا وە بەو کارە ئەجرو پاداشت وەرئەگرێت لەسەری وە خێری بۆ دەنوسرێت هەر کەسێكیش کە ئەیبینێت وە دەیخوێنێتەوە پاداشت وەردەگرێت.

لەلایەکی تر هەیانە گۆرانی و وێنەی ئافرەتان دائەنێت، بەوە گوناحی بۆ دەنوسرێت وە گوناحی ئەوانەش هەڵدەگرێت کە تەماشایان کردووە و گوێیان لێ گرتووە یاخود خوێندویانەتەوە.

گوێبگرە ئەی ئەو کەسەی کە لەو بەشەی واتس ئەپ (حالتي) خۆتدا گۆرانی یاخود وێنەی ئافرەتان و شتی بێ سود دائەنێی:

خوای گەورە دەفەرموێت:{{ ولیحملن أوزارهم كاملة يوم القيامة و من أوزار الذين يضلونهم بغير علم ألا ساء ما يزرون}}. النحل

هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت:{{ من يشفع شفاعة حسنة يكن له نصيب منها ومن يشفع شفاعة سيئة يكن له كفل منها وكان الله على كل شيء ميقتاً}}.
النساء

وە دەبێت ئێمەش کردەوە بەو فەرمودەی پێغەمبەرمان-صل الله علیە وسل- بکەین کە دەفەرموێت: (( من رأى منكم منكراً فليغيره بيده ، فإن لم يستطيع فبلسانه، فإن لم يستطيع فبقلبه وذلك أضعف الإيمان )).
رواه مسلم .

واتە ( هەر یەکێک لە ئێوە خراپەیەکی بینی با بە دەستی بیگۆڕێت ئەگەر نەیتوانی بە زمانی ئەگەر نەیتوانی بە دڵی کە ئەوەیان نزمترێن پلەی ئیمانە.

من لە سەرەتا ئامۆژگاری خۆم ئەکەم پاشان ئێوە، ئەو شتانە بڵاو نەکەینەوە مەگەر ئەوە نەبێت کەوا خوا پێی خۆشە وە لێ ڕازییە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤲🤲🤲🤲🤲

فەزڵی مانگی شعبان .
ـــ  مامۆستا رمضان شکور رحمە اللە

🔸Sheikh Ramadan Shikur #may_Allah_have_mercy_on_him_and_forgive_him.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەناڵیک تایبەت بە وتار و کورتـــە
وتار و وانەکان و ئامۆژگاریەکانــی
مامۆستا رمضان شكور رحمە اللە
ـJOIN کەنالەکە بکە .

www.tg-me.com/ramazanshakor
┗━•◉•🌸◉•━━━┅┄
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
⚪️حوکمی ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی شەوی نیوەی شەعبانەوە [ شەوی بەرات]

ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی شەوی نیوەی مانگی شەعبان لە لایەن خەڵکی بە نوێژ و عیبادەت وە بە ڕۆژوو بوونی ڕۆژەکەی داهێنراوە و هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە.

هەموو ئەو فەرموودانەی کە باسیش کراون لەسەر ئەو شەوە لاوازن و هیچیان لەسەر نین، ئەو شەوە هیچ فەرموودەیەکی لەسەر نەهاتووە کە پێویست بکات زیندوو بکرێتە بە نوێژ و زیکر بۆیە قسەی ئەو زانایانە وەرناگیرێت کە دەڵێن پێویستە زیندوو بکرێتەوە.


📖فەتواکانی زانای گەورە شێخ إبن باز📖

ئەم شەوە لەکوردەواریدا پێی دەوترێت شەوی بەرات کە خەڵکی تێیدا چکلێت و نوقڵ و شیرینی دەبەخشنەوە ، لەم شەوەدا یادی دەکەنەوە کە کارێکی نادروستەو لەشەرعدا وارد نەبوە

http://www.tg-me.com/ramazanshakor
زۆر کەس پرسیار دەکەن کە دروستە سێ ڕۆژە سپیەکان بەڕۆژوو بیت یان هەموی نا تەنها یەک دانە یان دوان یان بیخەیتە بری قەرزی ڕەمەزان بەنیەتی قەزا بەڕۆژوو بیت ...

بەڕێزان بەڕۆژوبونی ئەم سێ ڕۆژە دروستەو سوننەتە بەڵام نەک بەنیەتی نیوەی شەعبان چونکە تایەبەت کردنی بە نیوەی شەعبان دەبێتە بیدعە چونکە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەهاتوە ، وە بەڕۆژوو بونی یەک ڕۆژ یان دوان لەم سێ ڕۆژە هەر دروستەو کێشەی نیە گەر کەسێک نەی توانی هەرسێکی بەڕۆژوو بێت دەتوانێت یەک ڕۆژوو یان دوانیش بگرێت ، وە بۆئافرەت دروستە کەوا بەنیەتی قەزا بەڕۆژوو بێت هیچ ئشکالی تێدا نیە .

http://www.tg-me.com/ramazanshakor
خۆزگە ئەوانەی بەناوی شەوی بەراتەوە ماڵ بەماڵ مناڵیان دەگەڕاند گرنگیان بە پۆشتەیی و نوێژو عبادەت دابا...


زۆر سەیرە هەرشتێک سوننەت نەبێت خەڵکی لایان خۆشەویست و گەورەیە

ئاخر ناکرێت شەوێک تایبەت کرێت بۆ بەرات لەساڵێکدا..

ناکرێت تەنها ڕۆژێک دانرێت بۆ یادی دایک و گەورەیی دایک


ڕۆژێک دانرێت بۆ ڕۆژی ئافرەتان و مافی ژنان


بەهۆش خۆتان وەرنەوە ... کابرا قژی ڕوتە بە چکلێت و نوقڵەوە ئەو ماڵ و ئەو ماڵ و هاوسێکانی دەکات دەڵێت شەوی بەراتە...

نوێژ و ڕۆژو ناکرێت خەم ساردو کەمتەر خەمە کەچی ئەو شەوە دەچێت دوعاو شەو نوێژ دەکات یان بەڕۆژوو دەبن


ئەی ڕۆژەکانی تر چیان لێهات ؟ ئەی کوا خوا پەرستیتان کوا حجاب و پۆشتەیتان کوا گوێڕایەڵیتان ؟؟؟


تخوا دەسگرن بەسوننەت واز لەشتانێک بهێنن کە نە پێغمبەرتان صلی الله علیه وسلم نە صەحابەو تابعین و چوار ئیمامەکە نەیان کردوە خێرە تۆ دەی کەیت ؟ تۆ لەخواترستریت لەوان ؟ تۆ دینت زانی ئەوان نەیان زانی ..؟؟؟

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سبەی هەینیە، صلاوات لەبیر مەکەن

‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آل مُحَمَّدٍ
کَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید
🚫حەقیقەتی جەژنی ڤالنتاین (ڕۆژی خۆشەویستی)❗️

💬(ڤالنتاین) یان وەك ناویان لێناوە ( ڕۆژی خۆشەویستی جیهانی ! ) یەكێكە لە جەژنەكانی ڕۆمانیە بت پەرەستەكان كە نزیكەی پێش (17) سەدە باو بووە لایان دواتر گەشتۆەتە خاچ پەرەستان ، سەبارەت بەم ڕۆژە چەندین ئەفسانە گێڕدراوەتەوە لەوانەش :
1⃣🔈⬅️ : ڕۆمانەكان پێیان وابو (ڕۆمیلیۆس) دامەزرێنەری ( ڕۆما) بە مناڵی گورگێك شیری پێداوە لەگەڵ ئەم شیر پێدانە هێز و بیركردنەوە و ڕا جوانی پێ بەخشیوە بۆیە ڕۆمانەكان لە ناوەڕاستی مانگی ( فبرایر ) ی  هەموو ساڵێك جەژنیان دەگێڕاو داب و نەریتەكانی ئەو ڕۆژەش بریتی بوو لە ( سەربڕینی سەگێك و بزنێك)
2⃣📢⬅️ : ڕۆمانە كۆنەكان لەسەردەمی بت پەرەستیدا جەژنێكیان هەبوو بەناوی ( لوبركیلیا) وە لەم جەژنەدا قوربانیان سەر ئەبڕی بۆ خواكانیان كە بریتی بون لە چەند بتێك ، وە پێیان وابوو ئەم ( بتانە )  لە شەڕ ئەیانپارێزێ‌ ، بەڵام لە سەردەمی فەرمان ڕەوایی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ( كلودیوسی دووەم ) لە سەدەی سێ‌ یەمی زاینی خاچ پەرەستی گەیشە ڕۆمانەكان ، ئیمپراتۆر ژن هێنانی لە لاوەكان قەدەغە كرد بە بیانوی ئەوەی ژن هێنان سەر قاڵیان ئەكات لەو شەڕانەی كە دەیكات . بەڵام ( قەشە ڤالنتاین ) بەرهەڵستی ئەم بڕیارەی كرد و گرێبەندی ژن ومێردایەتی ( عقد الزواج ) ی سەربازەكانی بەدزیەوە ئەكرد ، كە ئیمپراتۆر بەم كارەی زانی داوای كرد ( ڤالنتاین ) واز لە خاچ پەرەستی بهێنێ‌ و خواكانی ڕۆمان بپەرەستێ‌ بەهۆی ڕەت كردنەوەی ( ڤالنتاین ) بۆ داواكەی ئیمپڕاتۆر لە ڕۆژی (14 فبرایر) ی ساڵی 270م شەوی جەژنی ( لوبركیلیا) لە سێدارە درا لەو ڕۆژەوە نازناوی ( قدیس: قەشە ) یان پێ‌ بەخشیوە .
3⃣🔔⬅️ : ڤالنتاین  لە زینداندا چارەسەری چاوی كچی پاسەوانی بەندیخانەكەی كردووە و عاشقی كچەكە بووە و لە ڕۆژی لە سێدارە دانی نامەیەی بۆ خۆشەویستەكەی ناردووە لە كۆتای نامەكەدا نوسیویەتی (المخلص فالنتاین) بۆیە ڕۆژی لەسێدارەدانی كرایە ڕۆژی خۆشەویستی چونكە لە پێناو خۆشەویستی كوژراوە .
4⃣🔕⬅️ : ( ڤالنتاین ) سەبارەت بە خوای ڕۆمانییەكان ( عطارد) ی خوای بازرگانی و ڕەوانبێژی و فێڵ و دزی و (جوبیتر) كە گەورەی خواكانی ڕۆمانیەكانە ووتوویەتی : ئەم خوایانە درووست كراوی مرۆڤن بەڵكو خوای حەق ( عیسای مەسیح )ە وە بە هۆی بانگەشە كردنی  بۆ خاچ پەرەستی  لە سێ‌ دارە دراوە .
5⃣📣⬅️ : لە ڕۆژی ( 14 / 2 ) هەموو ساڵێك ڕۆمانی یە كۆنەكان لەدێهاتەكەیان ناوی كچانیان دەنوسی و دەیانخستە نێو سەبەتە یەك پاشان وەك تیرو پشك هەر كوڕێك دەستی دەبرد و پارچە كاغەزێكی لە سەبەتەكە دەردەهێنا ناوی هەر كچێكی لە سەر بوایە دەبووە خۆشەویستی تا ساڵی داهاتوو لە گەڵیا ئەبوو ، بۆ ئەم مەبەستەش كارتێكی بچوكی بەدیاری بۆی ئەنارد كە لە سەری دەنوسرا : بەناوی خوای دایكەوە ئەم كارتەت بۆ دەنێرم ، بەڵام پاش ئەوەی خاچ پەرستی لە ئەوروپا بڵاو بوەوە هەندێ‌ لە قەشەكان بۆ گۆڕینی داب و نەریتی كۆنی جەژنی ڕۆمانە بت پەرستەكان لە ئەوروپا بڕیاریان دا ڕستەی ( بسم إله الأم) بگۆڕن بۆ ناوی ( قەشە ڤالنتاین ) ، چونكە هێمای خاچ پەرەستی یەو  بەهۆیەوە زیاتر لاوان پەیوەست دەكەن بە خاچ پەرەستیەوە .
ئێستاش لە ڕێگەی لێكدانەوەی ئەو بۆچونانەی باسمان كرد بەڵگەی قەدەغەكردن و حیكمەت لە قەدەغەكردنی چەژنی ( ڤالنتاین ) ئەخەینە ڕوو لەوانەش : 
1⃣ : ئەم جەژنە لە بنەڕەت دا پەیوەستە بە خواكانی ڕۆمانیە كۆنەكان كە بت بوونە تیایدا بتەكان بەرز ڕادەگیرێن ، لە جیاتی خوا دەپەرسترێن  خوای پەروەردگاریش ئەفەرمووێت :[ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ ] ( المائدة : 72 ) 
2⃣ : لەم جەژنەدا ڕۆمانیەكان قوربانیان بۆ خواكانیان دەكرد كە ( بت ) بوون ، بۆ ئەوەی كە خۆیان لە خراپە و مەڕو ماڵاتەكانیان لە گورگ بپارێزێت ، كە ئەم كارەش هاوەڵ بڕیاردانە بۆ خوا  خوای پەروەردگاریش ئەفەرموێت [ إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء ]  ( النساء :48)


3⃣ : پەیوەست بوونی ( ڤالنتاین ) بەم ڕۆژە ڕای جۆرا و جۆری لە سەرە ، بگرە هەندێك لە سەرچاوەكان ئەڵێن ( ڤالنتاین ) هەر وجوودی نیە و درووست كراوی خەیاڵە ئەگەر چی لەڕاستیشدا بونی هەبێ‌ ئەوا چەژنێكە پەیوەستە بەخاچ پەرستانەوە كە عیسای مەسیح ـ علیه السلام ـ بە خوا ئەزانن و ئەیپەرستن .
4⃣ :بەشداری كردن لە ( ڤالنتاین ) هۆكارە بۆ نزیك بونەوە و خۆشەویستی بێ‌ باوەڕان خوای پەروەردەگار یش ئەفەرموێ‌ : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاء بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ] ( المائدة :51)

تێبینی / ئەم بابەتە لەماڵپەری وڵامەکان بەسپاسەوە وەرگیراوە

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
هۆکاری دڵتەنگی لە ماڵەکاندا

لە ئەبی هورەیرەوە رەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:

ماڵەکان فراوان و دڵگیر دەبن و فریشتەکان تێیدا ئامادە دەبن وە شەیتانەکان تێیدا دەڕۆن وە خێر و بەرەکەتی زیاد دەکات ئەگەر قورئانی تێدا بخوێندرێت.


وە ماڵەکان تەنگ و تەسک دەبنەوە و فریشتەکان تێدا دەڕۆن و شەیتانەکان ئامادەی دەبن و خێر و بەرەکەتی تێدا نامێنێت ئەگەر قورئانی تێدا نەخوێندرێت.


📖صحیح سنن الدرامي ٣٣٥٢📖

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاگاداربه‌ خه‌وت بینی باسی مه‌كه‌ ...!؟

لێکدانەوەی خەون فەتوایە کەسێک زۆر شارەزا نەبێت دروست نیە خەون لێک بداتەوە


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئافرەتان پەلەبکەن لە قەزاکردنەوەی ڕۆژوەکانتان...


حوڪمی بەڕۆژوبوون لەدوای پانزەی شەعبان

پرسیار

حوڪمی بەڕۆژوبوون چیە لەدوای پانزەی شەعبان ؟ وە ئایا ڕاستە نابێت لەدوای پانزەی شەعبانەوە ڕۆژوو بگیرێت ؟

وەڵـام

ئەگەر ڪەسێڪ قەرزی ڕەمەزانی لەسەر بێت و بیەوێت قەرزەڪانی بداتەوە هەرچەندە دوای پانزەی شەعبانیش بێت دروستە بەڕۆژوو بێت و هیچ ڪێشەیەڪی تێدا نیە بەڵام بۆ ڪەسێڪ ڪە بیەوێت ڕۆژووی سوننەت بگرێت پێغەمبەر فەرموویەتی: إذا انتصف شعبان فلا تصوموا
واتە: ئەگەر شەعبان بوو بە نیوە ئەوا ئێوە بەڕۆژوو مەبن .

بەڵام زانایان دەفەرموون: ئەگەر ڪەسێڪ عادەتی وابێت دووشەم و پێنجشەم بگرێت بۆی هەیە و دروستە، هەروەها ڪەسێڪیش عادەتی وابێت ڕۆژێڪ بگرێت و ڕۆژێڪ نەگرێت ئەم جۆرە ڪەسەش بۆی هەیە بەڕۆژوو بێت بەڵام بەمەرجێڪ دوو ڕۆژ پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان نابێت بەڕۆژوو بێت چونڪە نەهی لەبارەوە هاتووە .

تێبینی/ بۆ ئەوانەش دروست نیە ڪە ڕۆژووگرتن تایبەت دەڪەن بەدوای پانزەی شەعبانەوە بەنیەتی ئەوەی ڪە لەدوای پانزەی شەعبانەوە تایبەتمەندی هەیە ئەگەر ڪەسێڪیش بەڕۆژوو بێت بەبێ تایبەت ڪردن ئەوا دروستە هەروەڪو هەندێڪ لەزانایان فەرموویانە بەڵام ڪەڕاهەتی تێدایە واتە باش نیە لەبەر ئەوەی نەهی لێ ڪراوە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
دەتەوێت بزانیت تۆ کێیت؟ تائێستا خۆتت ناسیوە؟؟



ئیمام حەسەنی بەصری ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:

هەر کەسێک ویستی بزانێک کە کێیە با سەیری خۆی و پەیوەندیەکەی بکات لەگەڵ قورئاندا.

خوای گەورە فەرموویەتی (یعلم ما هو) واتە پێگە و مەنزڵگەی خۆی دەزانێت.

ئەوە ڕوونکردنەوەی حەسەنی بەصری بوو

بەو جۆرە پێگەی خۆت لەناو قورئاندا بزانە:

[ورکعوا مع الراکعین]

لەگەڵ کڕنوشبەران بن.

ئایا نوێژەکانت بە کۆمەڵ دەکەیت؟

[لیعلم اللە من یخافە بالغیب]

خوا دەزانێ کێ لە پەنهانیدا سەرپێچی دەکات.

کەواتە : کاتێک بە تەنهایت لە خوا دەترسی؟

[قد افلح المؤمنون الذین هم في صلاتهم خاشعون  ]

ئیمانداران براوە بوون ئەوانەی کە لە نوێژەکانیان خشوعیان هەبوو.

لە نوێژەکانتدا ترس و خشوعت هەیە؟

[والذین هم لأماناتهم وعهدهم راعون]

ئەوانەی ئەمانەتپارێز و بەڵێن دەبەنە سەر.

ئایا بە بەڵێنەکانت پابەندی کەبەخوایان دەدەیت ؟

ئیدی چەندین شتی تریش….!

[ والمتصدقين والمتصدقات ]

ئەوانەی ڕاستگۆن لەپیاوان و ئافرەتان لەگەڵ خوادا

تۆ لەوانەیت؟

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
2025/07/06 11:45:39
Back to Top
HTML Embed Code: