Telegram Web Link
ئاگاداریەکی گرنگ....

ئەوانەی بەڕۆژ لەچک دەکەن و شەو لای دەبەن وریابن ڕەمەزان هەر ڕەمەزانە شەو بێت یان ڕۆژ ڕۆژانە چاکە کۆدەکەنەوە بەشەو مەی کەنە تۆزی بەربا لەخوا بترسن سنوری خوا مەبەزێنن مردن و قەبروقیامەتان تاریک مەکەن خوای خۆتان لەخۆتان مەڕەنجێنن ....


ڕەمەزان ئەوەندە گەورەیە تەنانەت ئەوانەش کە عوزریان هەیە کە بەڕۆژوو نەبن دەبێت حورمەتی ئەم مانگە بپارێزن بەجۆرێک خواردن و خواردنەوە نەخۆن کە خەڵکی بیان بینن و بەئاشکرا نەبێت ڕێزی پیرۆزی مانگە پڕخێرو بەرەکەتەکە بگرن...
ئەجرو پاداشتێکی گەورە...


پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت:

هیچ بەندەیەک نییە کە لە نیوەی شەودا بەخەبەر بێت و بڵێت " لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير، سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر، ولا حول ولا قوة إلا بالله، پاشان  بڵێت: اللهم اغفر لي، یان هەر دوعایەک بکات؛ ئیلا خوای گەورە لێی قبوڵ دەکات وە ئەگەر هەڵساو نوێژی ئەنجامدا نوێژەکەی وەردەگیرێت "



⚪️ابن جوزي ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:

وەڵاهی ئەگەر بە دانیشتوانی گۆڕستان بگوترێت یەک ئاوات بخوازن :  ئەوا داوای ڕۆژێکی ڕەمەزان دەکەن کەبۆیان بگەڕێتەوە .


📘التبصرة لابن الجوزي ٢/٧٨📘


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️بەربانگ کردنەوە بە خورما........
✔️مامۆستا رمضان شکور رحمەاللە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەناڵیک تایبەت بە وتار و کورتـــە
وتار و وانەکان و ئامۆژگاریەکانــی
مامۆستا رمضان شكور رحمەاللە.
ـJOIN کەنالەکە بکە .


  www.tg-me.com/ramazanshakor
┗━•◉•🌸◉•━━━┅┄
✍🏻حوکمی خۆ ڕازاندنەوەی ئافرەت بۆ پیاوەکەی لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا...

پرسیار

ئایا خێزانم دەتوانێ لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا خۆم بۆ جوان بکات یان ماچی بکەم ئەگەر توانیم؟

وەڵام

ماچکردنی خێزان هیچ کێشەیەکی نییە بە مەرجێک ئەگەر هیچ ئاوێکی لێ نەیێت پیاوەکە، ئەگەر هەستی کرد ئاوی دێت ئەوا نابێت ئەو کارە بکات، چونکە دەبیتە هۆکاری بەتاڵ بوونەوەی ڕۆژووەکەی.

بەڵام ئەگەر پیاوەکە زانی ئاوی نایێت ئەوا دەتوانێ خێزانی ماچ بکات و کێشەی نییە.

بە نسبەت خۆ جوانکردن زۆر ئاساییە ئەگەر ئافرەتەکە بزانێ کەوا پیاوەکەی لە سنور دەرناچێت و ناکەونە حاڵەتی جیماع کردن، چونکە پێغەمبەری خواش ئیزنی ماچ کردنی داوە خۆشی ماچی خێزانەکانی کردووە کە بەڕۆژوو بووە.

📖پەڕەی فەرمی إبن عثیمین📖


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی ڕۆژوی ئافرەتێک کەوا پێش خۆرئاوا بون ئازارو نیشانەکانی سوڕی مانگانەی بۆ دێت....

✍🏻پرسیار کرا لە شێخ ابن عثیمین

ئەگەر ئافرەت پاش ڕۆژ ئاوابوون کەوتە سوڕی مانگانە ڕۆژووەکەی قبوڵە؟

وەڵام
ڕۆژووەکەی قبوڵە  ئەگەر پێش خۆرئاوابوون هەستی بە نیشانەکانی سوڕی مانگانە کرد وەکو ئازار و دڵ تێکەڵهاتن بەڵام خوێنی نەبینی ئەوە ڕۆژووەکەی قبوڵە ، چونکە ئەوەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە هاتنەخوارەوەی خوێمە نەک هەست کردن بە نیشانەکانی.

📘نقلتە من مجموع فتاوی ابن عثیمین ١٩/٢٧٠ الثریا📘

بۆیە تاکو خوێن نەبینێت واز لەڕۆژو نوێژ ناهێنێت ...

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
مافی_ئافرەت_لە_سەڕابـی_ڕۆژئاوادا_لە_نێوان_خەیاڵ_وڕاستیدا.pdf
500.4 KB
#ئـافــرەت

خاوەنی پێغەمبەرێڪە ﷺ هەرگیز دەستی لە ئافرەت بەرز نەڪردۆتەوە

خاوەنی ئیسلامێڪە ڪردی بەشاژن لەماڵەڪەیدا، واجبی ڪردووە لەسەر هاوسەرەڪەی نەفەقەی بڪێشێت، بەئیسلامەوە مافی پێدرا ڕێز و شڪۆ و حەیا و حیشمەتی پێدرا لە ڪۆیلایەتی و زیندە بەچاڵڪردن و سوڪایەتی ڕزگار ڪرا، میراتیان پێدرا، ڕێگەیان پێدرا بەدڵ و ویستی خۆیان هاوسەرگیری بڪەن، مارەییان پێدرا

لەقورئاندا سوڕەتێڪ و چەندەها ئایەت لەسەریان دابەزێنرا

حیجابیان لەسەر فەرز ڪرا بۆ ئەوەی ئازار نەدرێن

لەلایەن پێغەمبەرەڪەمان ﷺ نازناوی شوشەیان پێدرا

هەموو ڕۆژێڪ نەڪ تەنها یەڪ ڕۆژ لەسایەی ئیسلامەوە ڕێزیان زیاتر لێنرا

#ئیتر_تەنها_ئەوەندە_دەڵێین

ئیمە ڕازین اللّٰه ﷻ خودامان بێت ئیسلام دینمان بێت ️ﷴ ️ﷺ پێغەمبەرمان بێت ڕازین بەحوڪم و بەرنامەی ئەم ئیسلامە جوان و پاڪە بەرین لە هه‌موو بەرنامەی دەستڪردی مرۆڤایه‌تی و دیموڪراسی و ئەوروپی

ئیتر باسی مافی ئێمە مەڪەن ڕێڪخراومان بۆ دامەنێن

#هەشتی_مارس پیرۆز بێ لە هەموو ئەو ڕێڪخراوانەی بەناوی ئازادی و ئازایەتی ڪچانیان سەرڪێش ڪرد، وە لەباوەشی گەرمی خانەوادە هێنانیانە دەر و دوایش بەرەڵایانڪردن !!

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
✍🏻حوکمی خوێندنەوەی قورئان بۆ کەسی لەشگران یان کە لە سوڕی مانگانەدایە.

پرسیار

من هەندێک سورەت هەیە کەوا ڕاهاتووم لەسەریان کە بەر لە خەوتن بیانخوێنمەوە، بەڵام هەندێک جار لەبەر هۆکاری سوڕی مانگانە نەتوانم، ئایا لەو کاتەدا دەتوانم سورەتەکە لەسەر وەرەقەیەک بنوسم و بیخوێنمەوە؟

وەڵام

کەسی لەشگران یان لە سوڕی مانگانە بە ڕای زۆرینەی زانایان دەتوانن قورئان بخوێننەوە بەڵام بەبێ دەستدان لە قورئان، لە کاتی زەروریدا دەتوانێ بە دەستکێش یاخود پارچە قوماشێکی خاوێن دەستیشی لێ بدات وە بە هەمان شێوە بۆ ئەوەی پەڕەکانی هەڵداتەوە .

📘پەڕەی فەرمی شێخ إبن باز📘

کەواتە ئەگەر ئافرەت لەسوڕی مانگانە دابوو دەتوانێت لە خەتمەکەی بەردەوام بێت باشتڕوایە دەسکێش یان شتێک بەکار بهێنێت بۆ هەڵدانەوەی پەڕەکانی .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئافرەت ئەگەر توشی نەزیفی و خوێن بەربون ببێت چۆن جیای بڪاتەوە لەگەڵ سوڕی مانگانەڪەیدا

پرسیار: ئەو ئافرەتەی ڪە خوێن بەربوونى تووش بووە چۆن و ڪەى نوێژ بڪات ؟ 

 
وەڵـام: نمونەی ئەو  ئافرەتەى ڪە خوێن بەربوونى تووش بووە، حوڪمەڪەى ئەوەیە ڪە بەئەندازەى ماوەى سوڕی مانگانەی پێشوى پێش ئەوەى ئەم رووداوەى بەسەردا بێت، نوێژ ناڪات و رۆژو ناگرێت، جا ئەگەر عادەتى وا بوو ڪە لەسەرەتاى مانگەوە بۆ ماوەى شەش رۆژ (بۆ نمونە) حەیزى بۆ دەهات، ئەوا لەسەرەتا هەموو مانگێڪەوە بۆ ماوەى شەش رۆژ نوێژ ناڪات و رۆژو ناگرێت، ئەگەر بڕایەوەو نەما ئەوا غوسڵ دەڪات و نوێژ دەڪات و رۆژو دەگرێت. 

وە چۆنێتى نوێژڪردنى ئەم ئافرەتە و هاوشێوەڪانى ئەوەیە ڪە دامێنى بەتەواوەتى دەشۆرێت و شتێڪ بەخۆیەوە هەڵدەگرێت بۆ ئەوەی خوێن بەری نەڪەوێت پاشان  دەستنوێژ دەگرێت لەڪاتى هاتنى ڪاتى هەر نوێژێڪی فەرزدا [واتە: بۆ هەموو نوێژێڪی فەڕز دەست نوێژێڪی تازە دەگرێتەوه ] پاشان نوێژ دەڪات بەهەمان شێوە ئەو ڪارە دەڪات ئەگەر ویستى جگە لەڪاتى نوێژە فەرزەڪان سوننەت بڪات، وە دەشتوانێت نوێژە سوننەتەکان دوای فەڕزەڪە بەهەمان دەست نوێژ بکات  والله أعلم.

سەرچاوە: ڪتێبی فتاوى أرڪان الإسلام بەدەست ڪاریەڪی ڪەمەوە.


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️ئەگەر بە هەر هۆکارێکی شەرعی ڕۆژووەکەت شکاند بە نهێنی بیکە.

پرسیار

هەندێک لە ئافرەتان بەهۆکاری شەرعی ناتوانن ڕۆژوو بگرن، ئایا دەتوانن بە ئاشکرا خواردن و خواردنەوە بخۆن یاخود نا؟

وەڵام

⚪️هەرکەسێک نەیتوانی ڕۆژوو بگرێت بە هەر هۆکارێکی شەرعی بێت دەبێ بە نهێنی خواردن و خواردنەوە بخوات هەروەکو ئەو ڕێبوارەی کە نازانرێ ڕێبوارە وە ئافرەتیش نابێ بزانرێ کە لە سوڕی مانگانەدایە.

⚪️دەبێ بە نهێنی خواردن بخوات و خواردنەوە بخواتەوە تاوەکو خەڵک و هاوسەرەکەی وا هەست نەکەن کەمتەرخەمە لە بەرامبەر فەڕیزەکانی خوا.

📖پەڕەی فەرمی شێخ إبن باز📖

هەموو ئەمە بۆ پاراستنی حورمەت و ڕێزی ڕەمەزانه ، خۆ ئەگەر خواردن و خواردنەوە بەئاشکرا بخوات ئەوا نابێت و پێچەوانەی ئادابەکانی ئسلام و ڕۆژوەوانە ئەگەر حاڵی کەسێک وابێت کە بەهۆی عوزر بەڕۆژوو نابێت دەبێت حاڵی کەسانێک چۆن بێت کە هەر ڕۆژوو ناگرن و حورمەتی ناپارێزن .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئایە دروستە ئافرەت ئەگەر زەکاتی هەبوو بیداتە پیاوەکەی ؟؟؟


هەندێڪ زانا دەلێن دروستە ئافرەت زەڪاتی خۆی بدات بە پیاوی خۆی ، ڪە ئەمە وتەی شافعی، و احمد ، و ثوری ، ابن منذر ، شوڪانی ، ابن عثیمین ، ..... ، بەڵگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ ...... )) [ التوبة : ٦٠ ]

لەم ئایەتە باسی ئەوەی ڪردووە ڪە زەکات بۆ هەژارەڪانە ، پیاو ئەگەر هەژار بێت هیچ ڕێگری نیە خێزانی زەڪاتی پێ بدات چونڪە ئەم ئایەتە گشییە هەموو هەژارەڪان دەگرێتەوە .

ڪاتێڪ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی ڪرد بە ئافرەتان خێر بڪەن ، زەینەبی خێزانی عبدالڵە بن مسعود هات گووتی : ئەی پێغەمبەری خوا تۆ ئەمڕۆ فەرمانت بە ئێمە ڪرد خێر بڪەین ، منیش هەندێڪ زێر و زیوم هەیە خۆم پێ دەڕازێنمەوە ویستم بیبەخشم ابن مسعود وتی من و مناڵەڪانت لەپێش ترن خێری پێ بڪەی لەوانەی تۆ خێریان پێ دەڪەیت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕاست دەڪات ابن مسعود ، پیاوی تۆ و مناڵەڪانت لە پێشترن خێری لەگەل بڪەیت له خەڵڪی تر ڪە خێریان پێ دەڪەیت . ))



ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئەوەیە ڪە دروستە ئافرەت زەڪات بدات بە پیاوی خۆی ئەگەر لەو ڪەسانە بێت ڪە زەڪاتی پێ دەشێت .

وەدەفەرموێت : ((هیچ بەڵگە نەهاتوون نە لە قورئان و نە لە سونەت ڪە نابێت ئافرەت زەڪات بدات بە پیاوی خۆی . )) شرح الممتع ج٦ لاپەڕە ۱٦٨ــ ۱٦۹

زانایانی اللجنة دەلێن : (( دروستە ئافرەت زەڪاتی ماڵی خۆی بدات بە پیاوی ئەگەر هەژار بێت ، لەبەر وتەی خوای گەورە ڪە دەفەرمووێت : (( إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ )) . التوبة/60 اهـ .)) فتاوی اللجنة الدائمة ج۱۰

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئافرەت چۆن فەزڵ و خێری دانشتنی دوای نوێژی بەیانی دەست دەکەوێت تاکوو خۆرهەڵاتن ؟؟


پرسیار

لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی هەر کەسێک نوێژی بەیانی بە کۆمەڵ بکات و دواتر دابنیشێت یادی خوا بکات تا خۆرهەڵاتن پاشان دوو  ڕکات نوێژ بکات ئەجری حەجێک یاخود عومرەیەک وەردەگرێت، ئایە ئافرەت چۆن فەزڵی و خێری دانیشتنی دوای نوێژی بەیانی تا خۆرهەڵات بەدەست بێنێت؟


وەڵام

ئافرەتانیش بە هەمان شێوەی پیاوان لە دوای نوێژی بەیانی دادەنیشن زیکر و یادی خوا دەکەن و قورئان دەخوێنن تا خۆرهەڵات دواتر دو رکات نوێژ دەکەن پشتیوان بە خوا هەمان ئەجرو پاداشت  وەردەگرن.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
کاتی واجب بونی ڕۆژوو لەسەر کچان.....

پرسیار

چ کاتێک ڕۆژوو لەسەر کچان واجب دەبێت؟


وەڵام

کاتێک کەوا گەیشتنە تەمەنی پێگەیشتن، یاخود تەمەنی پازدە ساڵی، یاخود پەیدابوونی موو لە دەوری عەورەت، یان هاتنی مەنی، یان بە سوڕی مانگانە یان بە دووگیانی.

هەرکاتێک ئەو نیشانانەی تێدا بەدەرکەتن ئەوا ڕۆژووی لەسەر واجب دەبێت ئەگەر دە ساڵانیش بێت. چونکە زۆربەی کچانی ئێستا لە بەینی دە ساڵی بۆ یازدە ساڵی دەکەونە سوڕی مانگانە. بۆیە خانەوادەکەی وادەزانن بچوکە فەرمانی ڕۆژوو گرتنی پێ ناکەن کە ئەوە زۆر هەڵەیە و وەک قەرز لەسەری دەمێنێتەوە.


📘شێخ عبداللە بن عبدالرحمن الجبرین📘

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
حوکمی ئەوکەسە چیە کـە مـانگی ڕەمـەزان نـاگـرێــت؟

✔️مامۆستا رمضان شکور رحمەاللە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەناڵیک تایبەت بە وتار و کورتـــە
وتار و وانەکان و ئامۆژگاریەکانــی
مامۆستا رمضان شكور رحمەاللە.
ـJOIN کەنالەکە بکە .


www.tg-me.com/ramazanshakor
┗━•◉•🌸◉•━━━┅┄
گرتنی قورئان لەناو تەڕاویحداو بەدەنگ خوێندنی قورئان بۆ ئافرەتان ...


پرسیار

ئایا خوێندنی قورئان بە دەنگ لە ناو نوێژی تەراویح بۆ ئافرەتان کە قورئانەکەشی بە دەستەوە بێت جائیزە؟


وەڵام

بەڵێ ئاساییە و هیچی لەسەر نییە ئەگەر لە شەودا بۆخۆی قورئان بە دەستەوە بگرێت و بە دەنگ قورئان بخوێنێت لە تەراویحەکانیدا، بە مەرجێک کەسی نامەحرەم گوێی لە دەنگی نەبێت.


📝پەڕەی فەرمی شێخ عثیمین📝
⚪️شێوازی کردنی ڕوقیەی شەرعی

سەرەتا دەستت لەسەر شوێنی ئازارەکە دادەنێی و بڵێ " أعوذ باللە السمیع العلیم من الشیطان الرجیم"

دواتر حەوت جار سورەتی فاتیحە بخوێنە.

دواتر " آية الكرسي" بخوێنە دوبارەی کەوە سێ جار یان پێنج جار یان حەوت جار یان زیاتر مەرج نیە ژمارەیەکی دیاری کراوبێت .

دواتر معوذتان کە پێیان دەوترێت قولەکان  بخوێنە چەندجارێک .

دواتر ئەو زیکرانە بخوێنە:



• بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شيء في الأرض ولا في السماء وهو السميع العليم (سێ جار). 

• بسم الله (سێ جار) أعوذ بعزة الله وقدرته من شر ما أجد وأحاذر (حەوت جار).
  
• أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق.

• أعوذ بكلمات الله التامات من غضبه وعقابه وشر عباده ومن همزات الشياطين وأن يحضرون.

• أعوذ بكلمات الله التامة من كل شيطان وهامة ومن كل عين لامة.

• بسم الله يبريني ومن كل داء يشفيني ومن شر حاسد إذا حسد وشر كل ذي عين.        

• بسم الله أرقي نفسي من كل شيء يؤذيني من شر كل نفس أو عين حاسد الله يشفيني بسم الله أرقي نفسي.

• اللهم رب الناس أذهب البأس أشف انت الشافي لا شفاء إلا شفاوءك شفاء لا يغادر سقماً.  

• أسأل الله العظيم رب العرش العظيم ان يشفيني (حەوت جار).
 



تێبینی / بۆ کەسانێک کە سحریان لێ کراوە چ لەڕێی خواردن یان هەرشتێکی ترەوە بێت ئەوا ئەم ڕێگەیە تاقی کەنەوە پشت بەخوا زۆر سودی لێدەبینین ئەویش هێنانی دەبەیەک ئاوی پێنج لتری زەم زەم پاشان تێکەڵ کردنی سێ چوار کەوچک لەشیلەی هەنگوین لەگەڵ دوکەوچک چێشت لەڕەشکەو دەبەیەکی بچوک لەزەیتی زەیتون و گەڵای سدری هاڕاو لەگەڵ کەمێک لەبۆنی مسکی ڕەش و جوان لێک بدرێت دواتر ئەو ڕوقیانەی سەرەوەی بەدەنگ بەسەردا بخوێندرێت پاشان هەموی بخواتەوە لەسەر سکی برسی و خاڵی دواتر دەڕشێتەوە بەڵام دەبێت هەموی بخواتەوەو نانی نەخواردبێت پشت بەخوا زۆر سودی لێ دەبینێت چ بۆ بەستنی زەواج یان بابەتی سحرو جادوبێت ئەم ڕێگەیە قورسە زۆر بەڵام زۆر بەسودە بەویستی خوا .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️ڕەمەزانەکەت لە چێشتخانەکەت بەسەر مەبە



بەشێکی زۆری ئافرەتان لەو مانگەدا کاتی خۆیان لە چێشتخانە بەسەر دەبەن بە مەبەستی چێشت لێنان و دروستکردنی چەندین جۆری شیرینی و خواردن و پێشخۆری جیاواز بۆ خانەوادەکەی، بێ گومان ئەوەش تەنها بەسەربردنی کاتە وە ئەزیەتدانی جەستەیەتی و خۆ بێ بەشکردنیەتی لە ئەجر و پاداشتی عیباداتەکانی ئەو مانگەدا.

بۆیە ئامۆژگاریمان بۆی ئەوەیە کەوا چێشتێکی سادە و ئاسان بکات بۆ ماڵەوەی و زۆر کاتی خۆی بەسەر نەبات لە دروستکردنی شتی زیادە و دواتر دەست بکات بە عیباداتەکانی خۆی.


تەنانەت بەشێکیان عیباداتەکانی شەویشیان پێ ناکرێت چونکە بە ڕۆژ زۆر خۆیان ماندوو دەکەن، وە ئەگەر لە چێشتخانەکەشتدا بوویت هەوڵ بدە گوێ لە قورئان بگریت و بە بەدەم زیکری خوا بکەیت بۆ ئەوەی هیچ کاتێکی ئەو مانگە پیرۆزەت لە دەست نەچێت.


📝ئامۆژگاری بۆ خوشکانمان لەلایەن  محمد رسلان خوا بیپارێزێت📝

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
نـوێـژی التَّسْبِیحِ (صلاة التسبيح)

پرسیار

ئايا نوێـژی التَّسْبِیحِ (صلاة التسبيح) چۆن دەڪرێت ؟ وە فەزڵ و پاداشتى چۆنە ؟

وەڵـام

نـوێـژی التَّسْبِیحِ (صلاة التسبيح) یەڪێڪی تر لەو نوێژە رێگەپێدراوانە بریتیە لەم جۆرە نوێژە ڪە ئەمەی خوارەوەیە لە فەرموودەڪەی ابن عباسەوە, ڪە پێغەمبەری خوا ﷺ بە عەباسی ڪوڕی عبدالمطلبی مامەی فەرمووە: " ئەی عباس ! ئەی مامەم ! ئایا پێت نەبەخشم ! ئایا پێت نەدەم ! ئایا پێشڪەشتی نەڪەم ! ئایا پێتی نەڪەم ! دە خاسیەت، ئەگەر تۆ ئەنجامی بدەیت، خوا لە تاوانت خۆش دەبێت، سەرەتا و ڪۆتایی، ڪۆن و نوێی, بەهەڵەو نەزانین و بەئەنقەست، بچووڪ و گەورەی, نهێنی و ئاشڪرای، دە خاسیەت: ئەوەیە چوار رڪات بڪەیت: لە هەر ڕڪاتێڪدا فاتیحە وسورەتێڪی تر بخوێنێت. جا ئەگەر لەقورئان خوێندن بوویتەوە لەركعاتی یەڪەمدا و بەپێوەبووی, بڵێ‌: سُبْحَانَ اللهِ، وَالحَمْدُ للهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَاللهُ أَكْبَر؛ پانزە جار. پاشان بچۆرە ڕڪوع و دە جار ئەوە بڵێرەوە لە ركوعدا. پاشان سەرت بەرز بڪەرەوە لە ڕڪوع و دە جار ئەوە بڵێرەوە. پاشان بچۆرە سوجدە و دە جار لە سوجدەدا ئەوە بڵێرەوە پاشان سەرت بەرز بڪەرەوە لە سوجدە و دە جار ئەوە بڵێرەوە. پاشان بچۆرە سوجدە و دە جار ئەوە بڵێرەوە لە سوجدەدا و پاشان سەرت بەرز بڪەرەوە لە سوجدە و دە جار ئەوە بڵێرەوە. بەوەش دەڪاتە حەفتاو پێنج جار لەیەڪ ڕڪاتدا, و ئەوە لە هەر چوار رڪاتەڪەدا ئەنجام دەدەیت, ئەگەر توانیت ئەو نوێژە بڪەیت لەهەموو رۆژێڪدا یەك جار, ئەوا بیڪە, ئەگەر نا لە هەموو هەینیەڪدا یەڪ جار, ئەگەرنا لە هەموو مانگێڪدا یەڪ جار, ئەگەرنا لە هەموو ساڵێڪدا یەڪ جار, ئەگەرنا لەتەمەنتدا یەڪ جار ئەنجامی بدە".



تێبینی / ئەم نوێژە بەجەماعەت ناکرێت و بیدعەیە بەڵکوو بەتاک دەکرێت هەرکەس بۆخۆی دەیکات .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
وردەکاریەک لەسەر زەکاتدان لەلایەن بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد کەلاریەوە...

https://www.facebook.com/share/v/15ycf3d51j/?mibextid=wwXIfr
⚪️ڕەچاوکردنی هەست و سۆزی ئافرەت لە کاتی بینینی شەرعی:

ئیمامی نەوەوی -رحمە الله -  دەفەرموێت:

هاوەڵەکانمان دەیان فەرموو: باشتر وایە بینینی شەرعی ئافرەت پێش مارەبڕین بێت ( کاتێك پیاو ئەچێت بۆ بینینی ئافرەت بۆ ئەوەی بیخوازێت ) بۆ ئەوەی ئەگەر هاتوو بە دڵی نەبوو بەجێی بهێڵێت بێ ئەوەی هەستی بریندار نەکات، جیاواز لەوەی لەدوای ماڕەبڕین بەجێی بهێڵێت و لێی جیابێتەوە .


📙شرح صحیح مسلم:(٩/٢١٠)📙

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی ژن و مێردێک کە لەڕۆژی ڕەمەزاندا سەرجێی و جماع بکەن....


پرسیار


حوکمی ئەو کەسە چییە کە لە ڕۆژی ڕەمەزاندا جیماع لەگەڵ هاوسەرەکەی دەکات؟

وەڵام

ئەوەی کەوا سەرجێی و جماع دەکات لەگەڵ خێزانیدا دەکات دەبێ کۆیلەیەکی ئیماندار  ئازاد بکات ، یاخود دوو مانگ بەڕۆژوو بێت لەسەر یەک یان گەر نەی توانی دەبێت  شەست هەژار نانبدات و تێریان بکات . ئەو کەفارتەش هەر وا بە ئاسانی نابێ یەکسەر ئەوەی سێیەمیان بکات دەبێت بە ڕیز بەندی  جێبەجیان بکات ئەگەر یەکەمی بۆ نەکرا ئینجا بچێتە  دووەم.

لەسەر مرۆڤی موسوڵمان پێویستە کەوا خۆی لە هەموو ئەو شتانە بپارێزێت کە ڕۆژووەکەی بەتاڵ دەکەنەوە یاخود لە ئەجرەکەی کەم دەبێتەوە وە دەبێ گەورەیی ڕەمەزان لای ئەو دیار بێت.

بۆیە لە هەرکات بانگی بەیانی درا تا بانگی مغریب کەئێوارەیەو کاتی بەربانگ کردنەوەیە بۆیان نیە سەرجێیی بکەن بەڵام لەدوای بەربانگ کردنەوە تاکو نوێژی بەیانی بۆیان دروستە کە سەرجێی بکەن .

کەواتە چونەلای خێزان لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا تاوانێکی زۆر گەورەیە لەسەر پیاو ئافرەتەکە وەبێگومان ڕۆژوەکەش دەشکێت بەوکارە .



https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
2025/07/05 19:50:38
Back to Top
HTML Embed Code: