وردەکاریەک لەسەر زەکاتدان لەلایەن بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد کەلاریەوە...
https://www.facebook.com/share/v/15ycf3d51j/?mibextid=wwXIfr

Facebook
Log in or sign up to view
See posts, photos and more on Facebook.
⚪️ڕەچاوکردنی هەست و سۆزی ئافرەت لە کاتی بینینی شەرعی:
ئیمامی نەوەوی -رحمە الله - دەفەرموێت:
هاوەڵەکانمان دەیان فەرموو: باشتر وایە بینینی شەرعی ئافرەت پێش مارەبڕین بێت ( کاتێك پیاو ئەچێت بۆ بینینی ئافرەت بۆ ئەوەی بیخوازێت ) بۆ ئەوەی ئەگەر هاتوو بە دڵی نەبوو بەجێی بهێڵێت بێ ئەوەی هەستی بریندار نەکات، جیاواز لەوەی لەدوای ماڕەبڕین بەجێی بهێڵێت و لێی جیابێتەوە .
📙شرح صحیح مسلم:(٩/٢١٠)📙
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan

حوکمی ژن و مێردێک کە لەڕۆژی ڕەمەزاندا سەرجێی و جماع بکەن....
❔پرسیار
حوکمی ئەو کەسە چییە کە لە ڕۆژی ڕەمەزاندا جیماع لەگەڵ هاوسەرەکەی دەکات؟
❕وەڵام
ئەوەی کەوا سەرجێی و جماع دەکات لەگەڵ خێزانی‌دا دەکات دەبێ کۆیلەیەکی ئیماندار ئازاد بکات ، یاخود دوو مانگ بەڕۆژوو بێت لەسەر یەک یان گەر نەی توانی دەبێت شەست هەژار نانبدات و تێریان بکات . ئەو کەفارتەش هەر وا بە ئاسانی نابێ یەکسەر ئەوەی سێیەمیان بکات دەبێت بە ڕیز بەندی جێبەجیان بکات ئەگەر یەکەمی بۆ نەکرا ئینجا بچێتە دووەم.
لەسەر مرۆڤی موسوڵمان پێویستە کەوا خۆی لە هەموو ئەو شتانە بپارێزێت کە ڕۆژووەکەی بەتاڵ دەکەنەوە یاخود لە ئەجرەکەی کەم دەبێتەوە وە دەبێ گەورەیی ڕەمەزان لای ئەو دیار بێت.
بۆیە لە هەرکات بانگی بەیانی درا تا بانگی مغریب کەئێوارەیەو کاتی بەربانگ کردنەوەیە بۆیان نیە سەرجێیی بکەن بەڵام لەدوای بەربانگ کردنەوە تاکو نوێژی بەیانی بۆیان دروستە کە سەرجێی بکەن .
کەواتە چونەلای خێزان لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا تاوانێکی زۆر گەورەیە لەسەر پیاو ئافرەتەکە وەبێگومان ڕۆژوەکەش دەشکێت بەوکارە .

Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
حوکمی بەڕۆژو بونی منداڵ.....
❔پرسیار
منداڵێکی بچوکم هەیە ئینکاری دەکا لەوەی بەڕۆژوو بێت ، منیش لە تەندروستی دەترسم چونکە هێشتا بچوکە، چی بکەم؟
❕وەڵام
منداڵ ئەگەر نەگەشتبێتە تەمەنی پێگەیشتن و باڵغ بون ئەوا ڕۆژووی لەسەر نییە و واجب نیە لەسەری .
بەڵام ئەگەر لە توانایدا هەبێت و کاریگەری لەسەر تەندروستی نەبێت ئاساییە ڕۆژوو بگرێت، هاوەڵان لە ڕۆژویان بە منداڵەکانیان دەگرت تەنانەت منداڵەبچوکەکانیان دەگریان ئەوانیش یاریان پێ دەدان پێیەوەی مەژغوڵ دەبون .
بەڵام ئەگەر چەسپا کەوا زەرەری پێدەگەیەنێت ئەوا ڕێی لێ دەگیرێت ، ئەگەڕ کاریگەری لەسەر تەندروستی هەبێت ئاساییە ڕێگری لێ بکرێت بەڵام بە مەرجێک ڕێگری کردنەکە بە شێوازێکی توند نەبێت ببێتە هۆکاری ئەوەی لە تەمەنی گەورەیی ڕۆژوو گرتنی لەبەر دڵ بکەوێت نەیگرێت، نابێ کاریگەریشی لەسەر پەروەردەی منداڵەکە هەبێت.

Forwarded from Amozhgary ئامۆژگاری
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر بێت و ئەم تاوانە ئەنجام بدەیت
ئەوا خودای گەورە هیچ کردەوەیەکی چاکت لێ قبوڵ ناکات.

حوکمی ڕۆژوی ئافرەتێک کەوا پێش خۆرئاوا بون ئازار‌و نیشانەکانی سوڕی مانگانەی بۆ دێت....
✍🏻پرسیار
ئەگەر ئافرەت پاش ڕۆژ ئاوابوون کەوتە سوڕی مانگانە ڕۆژووەکەی قبوڵە کەپێش بانگ هەستی بەنشانەکانی سوڕی مانگانە کردبێت ؟
❕وەڵام
ڕۆژووەکەی قبوڵە ئەگەر پێش خۆرئاوابوون هەستی بە نیشانەکانی سوڕی مانگانە کرد وەکو ئازار و دڵ تێکەڵهاتن بەڵام خوێنی نەبینی ئەوە ڕۆژووەکەی قبوڵە ، چونکە ئەوەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە هاتنەخوارەوەی خوێنە نەک هەست کردن بە نیشانەکانی.
بۆیە تاکو خوێن نەبینێت واز لەڕۆژو نوێژ ناهێنێت ...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
✍🏻پرسیار
ئەگەر ئافرەت پاش ڕۆژ ئاوابوون کەوتە سوڕی مانگانە ڕۆژووەکەی قبوڵە کەپێش بانگ هەستی بەنشانەکانی سوڕی مانگانە کردبێت ؟
❕وەڵام
ڕۆژووەکەی قبوڵە ئەگەر پێش خۆرئاوابوون هەستی بە نیشانەکانی سوڕی مانگانە کرد وەکو ئازار و دڵ تێکەڵهاتن بەڵام خوێنی نەبینی ئەوە ڕۆژووەکەی قبوڵە ، چونکە ئەوەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە هاتنەخوارەوەی خوێنە نەک هەست کردن بە نیشانەکانی.
بۆیە تاکو خوێن نەبینێت واز لەڕۆژو نوێژ ناهێنێت ...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
چی دەزانیت دەربارەی شەوی قه‌در؟
بۆچی پێی وتراوە شەوی قه‌در ...
ئمامی زوهری دەفەرموێت: بەهۆی گەورەیی و بەها و شەڕەفەکەیەوە بەو ناوە ناونراوە، هه‌ر وه‌ك ده‌وترێ فڵانه كه‌س به‌قه‌در و پله‌و پایه‌ی به‌رزه ,واته شه‌ڕه‌ف و پێگه‌ی به‌رزه .
بۆیه وا ناو نراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیباده‌ته‌كان قه‌درێكی گه‌وره و پاداشتێکی زۆری تێدایە له‌م شه‌وه‌دا.
بەو ناوە ناونراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره کتێبێکی خاوه‌ن قه‌دری تێدا دابەزاندوه بۆ سەر پێغەمبەرێکی خاوه‌ن قه‌در بۆ ئوممه‌تێكی خاوه‌ن قه‌در.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فریشتەی به قەدر و خاوه‌ن پێگه‌ی تێدا دادەبەزن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گەورە خێر‌و به‌ره‌كه‌ت و لێخۆشبوو‌ن تێیدا دەنێرێتە خوارەوە.
وەخودا لەم شەوەدا قەدەرەکانی ئەو ساڵە دیاری دەکات
فه‌زڵ و گه‌وره‌یی شه‌وی قه‌در.
خودا سوڕەتێکی بەناوی قەدرەوە دابەزاندوە وە سەرەتای دابەزینی قورئانی پیرۆز له شه‌وی قه‌دردا بوو.
خوای گەورە دەفەرموێت: : ﴿ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ﴾ (القدر)
واته :ئێمه ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌مان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وی قه‌دردا.
خوای گەورە به به‌ره‌كه‌ت و قه‌در وەسفی کردووە و شەوێکی پڕ بەرەکەت و موباره‌كه .
خوای گەورە ده‌فەرموێت: ﴿ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ ﴾(الدخان)
واته : ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان له شه‌وێكی پیرۆزدا دابه‌زاندووه كه شه‌وی قه‌دره ئێمه ئاگاداری خه‌ڵكی ده‌كه‌ینه‌وه
وه له فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌م شه‌وه ئەوەیە کە یەکسانە بە هەزار مانگ
خوای گەورە دەفەرموێت:﴿ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ﴾ (القدر)
واته : ئه‌م شه‌وی قه‌در عیباده‌ت كردن و خواپه‌رستی تێیدا ئه‌جرو پاداشتی زیاتره له هه‌زار مانگ .
هۆکاری دابەزینی سوڕەتی "القدر"
(پێغەمبەری خوا (عليه الصلاة والسلام) باسی پیاوێکی بەنی ئیسرائیلی کرد کە چەکی هه‌ڵگه‌رت لە پێناو خوای گه‌وره بۆ ماوه‌ی هەزار مانگ ,ده‌فه‌رموێت :موسڵمانان سه‌رسام بوون به‌م كاره‌ی بۆیه ده‌فه‌رموێت خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند "إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ" ئەو چەک و شمشێرەی كه ئه پیاوه هه‌ڵی گرت له‌پێناو خوای گه‌وره هه‌زار مانگ بوو .(بەیهه‌قی ریوایه‌تی كردووه )
موجاهید ده‌فه‌رموێت : " شەوی قه‌در كرده‌وه‌ی چاكه‌ی و ڕۆژوه‌كه‌یی و شه‌ونوێژه‌كه‌ی لە هەزار مانگ باشتر و چاكتره.
ئەبوبەکر الوارق دەفەرموێت: موڵک و سه‌رمایه‌ی سلێمان پێنج سەد مانگ بوو، وه موڵكی (ذو القرنین) پێنج سەد مانگ بوو، بۆیە مولكی هه‌ردووكیان بوو بە هەزار مانگ. بۆیە خوای گەورە کار و كرده‌وه‌ی چاكی له‌م شەوه چاكتر و باشتر كرد له موڵكی هه‌ردووكیان بۆ كه‌سێك كه زیندووی بكاته‌وه به خواپه‌رستی عیباده‌ت .
له ئیبن عەباس .... عەلی و عوڕوه دەفه‌رموون : پێغەمبەری خوای (عليه الصلاة والسلام) باسی چوار كه‌سی كرد لە بەنی ئیسرائیل ، فه‌رمووی : هەشتا ساڵ خودایان پەرست، وه بۆ چاوتروکانێکیش سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌یان نه‌كرد , وه باسی ئەیوب و زەکەریا و حزقیل بن العجوز و یوشه‌ع بن نونی کرد، جا هاوەڵانی پێغەمبەر (عليه الصلاة والسلام) بەو شتە سەرسام بوون، بۆیە جبریل هاتە لای و پێی وت : ئەی موحه‌مه‌د ئوممه‌ته‌كه‌ت سەرسام بووە بە عیبادەتی ئەم خەڵکە كه هەشتا ساڵ خوایان په‌رست وه بۆ چاوتروکانێک سەرپێچی خودایان نەکرد، له‌كاتێك كه خوای گه‌وره له‌وه چاكتر و باشتری بۆت دا به‌زاندووە و پێتی داوه وه دواتر ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه ﴿ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ﴾ [القدر]
هەزار مانگیش یەکسانە بە: ٨٣ ساڵ و چوار مانگ به‌ڵكو له‌ویش باشتره . وه ئه‌گه‌ر كاتژمێره‌كانی ٨ كاتژمێر بێت ئه‌وه ٨ کاتژمێر باشترە له هه‌زار مانگ واته ٨ كاتژمێر باشتره له ٨٣ ساڵ و چوار مانگ، بە زانینی ئەوەی کە کۆی ٨٣ ساڵ و چوار مانگ = ١٠٠٠ مانگ، وە ٨ کاتژمێر باشترە لە ١٠٠٠ مانگ.
١٠٠٠ مانگ x ٣٠ ڕۆژ = ٣٠ هەزار ڕۆژ x ٢٤ کاتژمێر = ٧٢٠ هەزار کاتژمێر.
واتە: شەوی قه‌در - ٨ کاتژمێر - باشترە لە ٧٢٠ هەزار كاتژمێر... بیهێنە بەرچاوت ئەم پاداشتە گەورەیە لەلایەن پەروەردگاری بەخشندە.
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (عليه الصلاة والسلام) ده‌فه‌رموێت:
هەرکەسێک شه‌وی قه‌در زیندوو بکاتەوە بە شەونوێژ و عیبادەت، ئیمانی پێی هەبێت و چاوەڕێی ئەجر بکات ئەوا خودا لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت.رواه البخاري

پێغمبەر ﷺ لەم دەشەوەداچی دەکرد ؟
دایکی ئیمانداران عائیشە -خوای گەورە لێی ڕازی بێت فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا (عليه الصلاة والسلام) کاتێک كه ده‌گه‌یشت به ده‌شه‌وی كۆتایی ئه‌وه شه‌وه‌كانی زیندوو ده‌كرده‌وه به عیباده‌تكردن خوا په‌رستی وه خێزانه‌كانی هه‌ڵ ده‌سان و خۆی ماندوو ده‌كرد و پشتێنی لێ قایم ده‌كرد.
خوای گەورە دەفەرموێت: (فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ) [الدخان].
واته : له‌م شه‌وه‌دا كه شه‌وی قه‌دره هه‌موو كارێكی موحكه‌م و دامه‌زراوو كاربه‌جێ تێیدا یه‌كلایی و ڕوون ده‌كرێته‌وه، واته: له ماوه‌ی ساڵێكدا چی ڕوو ده‌دات له رزق و رۆزی و ئه‌جه‌ل و ئه‌وه‌ی كه روو ده‌دات
فریشتەکان بە ژمارەیەک دادەبەزن کە ناتوانرێت بژمێردرێن و نەخەیاڵیان بۆ بکرێت
خوای گەورە ده‌فەرموێت: ﴿ تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ ﴾ (القدر)
واته : له‌و شه‌وه‌دا مه‌لائیكه‌ت دا ئه‌به‌زن وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رموێت: (ژماره‌ی ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌ى كه له‌و شه‌وه‌دا دا ئه‌به‌زن زیاتره له ژماره‌ی ورده به‌رده‌كان) ورده به‌ردو ورده زیخی دونیا چه‌ندێك زۆره ژماره‌ی ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌ی له‌و شه‌وه‌دا دائه‌به‌زن له‌وه زیاتره، واته:
مه‌لائیكه‌تێكی یه‌كجار زۆر دائه‌به‌زێته سه‌ر ڕووی زه‌وی كه خێر‌و به‌ره‌كه‌تیان پێیه، وه ڕوحیش دائه‌به‌زێ كه مه‌به‌ست پێی جبریله به فه‌رمانی خوای گه‌وره (من كل أمر)به هه‌موو فه‌رمانێك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دا ده‌به‌زن.
ئەنەس ده‌فەرموێت : پێغەمبەری خوا (عليه الصلاة والسلام) دەفەرموێت: کاتێک كه شه‌وی قەدر بوو، جبریل لە گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك فریشتە دادەبەزێت, سه‌لام و سه‌ڵه‌وات له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ندانه ده‌ده‌ن كه شه‌ونوێژ ده‌كه‌ن یاخود دانیشتون و یادی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن . (الجامع /القرطبی).
نیشانەکانی ناسینەوەی شەوی قەدر چیە؟
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: [ له نیشانه‌كانی شه‌وی قه‌در ,شه‌وێكی ساف وه ڕوناكه وه‌ك ئه‌وه‌ی مانگی تیادا هه‌ڵهاتبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی مانگی چوارده شه‌و بێت به‌م شێوه‌یه ڕوناكه شه‌وێكی ئارامه و هه‌موو شتێك تیایدا ئارامه وه شه‌وێكی مام ناوه‌نده نه سارده و نه‌گه‌رمه وه شه‌وێكه هه‌ساره‌ی (نه‌یزه‌ك) تێیدا ناكشێ و هه‌ڵنادرێ تا وه‌كو به‌یانی وه نیشانه‌یه‌كی تری ئه‌وه‌یه له به‌یانیه‌كه‌ی كه ڕۆژ ده‌بێته‌وه و هه‌ڵدێت سوره وه تیشكی كه‌مه و تیشك و شه‌وقی نیه وه‌ك مانگ وایه و ده‌توانی سه‌یری بكه‌یت وه شه‌یتانه‌كان بۆیان نیه له‌و شه‌وه‌دا ده‌ربكه‌ون] وه له نیشانه‌كانی كه ڕۆژ ده‌بێته‌وه له به‌یانیه‌كه‌ی هیچ تیشكێكی نییه و ڕوون و سافه وه‌ك ڕۆژانی تر نیه , وه فه‌رمووده‌كه‌ی ئوبه‌ی بن كه‌عب ڕه‌زای خوای گه‌وره‌ی لێبێت ده‌لاله‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه كه ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصلاة والسلام) فه‌رموویه‌تی (( ئه‌و ڕۆژه كه خۆر هه‌ڵدێت هیچ تیشكێكی نییه )).
لەم دەشەوە دا زۆر عبادەت و خودا پەرستی و زکرو یادی خودا بکە هەموو شەێک شتێک بکە بەخێر و بەرنامەیەک بۆخۆت دابنێ لەقورئان خوێندن و پاڕانەوە بەتایبەت زۆر ئەم دوعایە بڵێوە
" اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عني"

https://www.facebook.com/share/v/18weY1hDLm/?mibextid=wwXIfr
خزمەت کردن و هاوکاری کردنی کەناڵی ئامۆژگاری پێویست و زەرورە ... کەناڵێک خزمەت بە تەوحیدو سوننەت بکات وە خزمەتی قورئان بکات نازانم بۆچی ئەوەندە دژایەتی دەکرێت دامانا تۆ وتت زەکاتی پێ مەدە خۆ دەتوانیت بڵێیت هاوکاری بکەن لە بەخشینەکانتان... سەدان کەناڵ هەن خەریکی خراپەو بڵاو کردنەوەی ناشەرعین کەس نوقەی لێوەنایەت کەدێتە سەر کەناڵێکی دینی هەموی دەبێتە ڕیش سپی و دەم سپی و فریاد ڕەسی ساحەکە وەک بڵێی ئلحادو فەسادی ئەم وڵاتە لەکەناڵی ئامۆژگاریەوە سەرچاوەی گرتوە..
پرسیارێک بۆ ئەو کەسەی دژایەتی هاوکاری کردنی ئەم کەناڵەیە ئایە دروستە کەسێک خێر‌و صەدەقە بداتە ئەم کەناڵە زەکاتی پێ نەدات تەنها صەدەقە ؟؟
دڵنیام وڵامەکەیان بەنەخێرە کەواتە لەخوا بترسن گەر زەکاتیش بۆ بانگەوازی کردن خلافی لەسەر بێت خێر‌و صەدەقە بەماڵ بەخشین لەپێناو دەعوەو بانگەوازی بۆ لای پەروەردگار خلافی لەسەر نیە ....

دوعای شەوی قەدر " اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عني"

ئەگەر ئافره‌ت لەسوڕی مانگانەدا بوو لەشەوانی قەدردا دەتوانیت زیندویان بکاتەوە ؟ وە ئەجری ئەم شەوەی دەست دەکەوێت ؟ چ بڪات له‌شه‌وانی قه‌در بۆ به‌ده‌ست هێنان و زیادڪردنی پاداشت ؟
ئافرەت له‌ڪاتی سوڕی مانگانە ناتوانێت نوێژ و ته‌واف به‌ده‌وری ڪه‌عبه‌دا بڪات ، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه دەتوانێت ئه‌و شه‌وه زیندوو بڪاته‌وه به چه‌ند عیباده‌تێڪی تر جگە لە نوێژ وه‌ڪو:
❶ خوێندنەوەی قورئان .
❷ زیڪرو یادی خودا له سوپاسڪردنی خوا و ڪۆمه‌ڵێڪ زیڪری تر وه‌ڪو سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أڪبر ، سبحان الله وبحمده، وسبحان الله العظيم ... وه چه‌نده‌ها زیڪری تر .
❸ داوای لێخۆشبوو‌ن ڪردن له‌خودا: زۆر بڵێ( استغفر الله )
❹ دوعا‌و پاڕانەوە: زۆر دوعا‌و پارانه‌وه لە خوای گەورە وه داواڪردنی خێری دونیا و قیامه‌ت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوعا و پاڕانه‌وه یه‌ڪێڪه له‌باشترین عیباده‌ته‌ڪان
پێغەمبەری خوا عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: ( الدعا‌ء هو العبادة -دوعا عیبادەتە)ترمذی ڕیوایه‌تی كردووه (2895) ئه‌لبانی و به‌ڕاستی داناوه لە صحیح الترمذی (2370)
❺ زۆر دووباره ڪردنه‌وه‌ی ئه‌م دوعایه:
{اللهم انڪ عفو تحب العفو فاعف عني}
پـەروەردگــارە تــۆ لــێـخــۆشبووی
لێــخــۆشـبـوونیشت خـــۆشـــــدەوێ
لێـــــم خـــــــۆشــــــبــــــبــــە
❻ ده‌توانیت ئه‌گه‌ر به بڕێڪی ڪه‌میش بێت ببه‌خشیت و سه‌ده‌قه بڪه‌یت .
زیندوو ڪردنه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در تایبەت نیه ته‌نها به نوێژ و شه‌ونوێژ به‌ڵڪو هه‌موو عیباده‌ته‌ڪانی تریش له‌خۆی ده‌گرێت
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ری خوا علیه الصلاة والسلام ته‌واوی شه‌وه‌ڪه‌ی زیندوو ده‌ڪرده‌وه و شه‌و نخونی ده‌ڪرد به نوێژ و عیباده‌ته‌ڪانی تر
ئیمامی حافض بن حجر ده‌فه‌رمووێت: (زیندوو ڪردنه‌وه‌ی شه‌و) واته شه‌ونخونی ڪردن به تاعه‌ت و په‌رستنی خوای گه‌وره
هه‌ربۆیه ئافرەت له سوڕی مانگانە دەتوانێت ئەم عیبادەتانە و چەندین عیبادەتی تریش ئه‌نجام بدات له‌شه‌وی قه‌در جگه له نوێژ و ته‌واف .
*هەروەها ئەو ئافرەتە لەبەرئەوەی نیەتی هەبووە تەڕاویح و شەونوێژ بڪات بەڵام ڪەوتۆتە عوزری شەریعیەوە ئەوا ئەجری شەونوێژ و تەڕاویح و قەدریشی بۆ حیسابە لەسەر نیەتەڪەی و ناڕەحەتی و ئازاری سوڕی مانگانەڪەشی دەبێتە ڪەفارەتی تاوانەڪانی .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئافرەت له‌ڪاتی سوڕی مانگانە ناتوانێت نوێژ و ته‌واف به‌ده‌وری ڪه‌عبه‌دا بڪات ، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه دەتوانێت ئه‌و شه‌وه زیندوو بڪاته‌وه به چه‌ند عیباده‌تێڪی تر جگە لە نوێژ وه‌ڪو:
❶ خوێندنەوەی قورئان .
❷ زیڪرو یادی خودا له سوپاسڪردنی خوا و ڪۆمه‌ڵێڪ زیڪری تر وه‌ڪو سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أڪبر ، سبحان الله وبحمده، وسبحان الله العظيم ... وه چه‌نده‌ها زیڪری تر .
❸ داوای لێخۆشبوو‌ن ڪردن له‌خودا: زۆر بڵێ( استغفر الله )
❹ دوعا‌و پاڕانەوە: زۆر دوعا‌و پارانه‌وه لە خوای گەورە وه داواڪردنی خێری دونیا و قیامه‌ت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوعا و پاڕانه‌وه یه‌ڪێڪه له‌باشترین عیباده‌ته‌ڪان
پێغەمبەری خوا عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: ( الدعا‌ء هو العبادة -دوعا عیبادەتە)ترمذی ڕیوایه‌تی كردووه (2895) ئه‌لبانی و به‌ڕاستی داناوه لە صحیح الترمذی (2370)
❺ زۆر دووباره ڪردنه‌وه‌ی ئه‌م دوعایه:
{اللهم انڪ عفو تحب العفو فاعف عني}
پـەروەردگــارە تــۆ لــێـخــۆشبووی
لێــخــۆشـبـوونیشت خـــۆشـــــدەوێ
لێـــــم خـــــــۆشــــــبــــــبــــە
❻ ده‌توانیت ئه‌گه‌ر به بڕێڪی ڪه‌میش بێت ببه‌خشیت و سه‌ده‌قه بڪه‌یت .
زیندوو ڪردنه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در تایبەت نیه ته‌نها به نوێژ و شه‌ونوێژ به‌ڵڪو هه‌موو عیباده‌ته‌ڪانی تریش له‌خۆی ده‌گرێت
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ری خوا علیه الصلاة والسلام ته‌واوی شه‌وه‌ڪه‌ی زیندوو ده‌ڪرده‌وه و شه‌و نخونی ده‌ڪرد به نوێژ و عیباده‌ته‌ڪانی تر
ئیمامی حافض بن حجر ده‌فه‌رمووێت: (زیندوو ڪردنه‌وه‌ی شه‌و) واته شه‌ونخونی ڪردن به تاعه‌ت و په‌رستنی خوای گه‌وره
هه‌ربۆیه ئافرەت له سوڕی مانگانە دەتوانێت ئەم عیبادەتانە و چەندین عیبادەتی تریش ئه‌نجام بدات له‌شه‌وی قه‌در جگه له نوێژ و ته‌واف .
*هەروەها ئەو ئافرەتە لەبەرئەوەی نیەتی هەبووە تەڕاویح و شەونوێژ بڪات بەڵام ڪەوتۆتە عوزری شەریعیەوە ئەوا ئەجری شەونوێژ و تەڕاویح و قەدریشی بۆ حیسابە لەسەر نیەتەڪەی و ناڕەحەتی و ئازاری سوڕی مانگانەڪەشی دەبێتە ڪەفارەتی تاوانەڪانی .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
حوکمی ڕۆژوی ئافرەتێک کەوا پێش خۆرئاوا بون ئازار‌و نیشانەکانی سوڕی مانگانەی بۆ دێت....
✍🏻پرسیار کرا لە شێخ ابن عثیمین
ئەگەر ئافرەت پاش ڕۆژ ئاوابوون کەوتە سوڕی مانگانە ڕۆژووەکەی قبوڵە؟
❕وەڵام
ڕۆژووەکەی قبوڵە ئەگەر پێش خۆرئاوابوون هەستی بە نیشانەکانی سوڕی مانگانە کرد وەکو ئازار و دڵ تێکەڵهاتن بەڵام خوێنی نەبینی ئەوە ڕۆژووەکەی قبوڵە ، چونکە ئەوەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە هاتنەخوارەوەی خوێمە نەک هەست کردن بە نیشانەکانی.
📘نقلتە من مجموع فتاوی ابن عثیمین ١٩/٢٧٠ الثریا📘
بۆیە تاکو خوێن نەبینێت واز لەڕۆژو نوێژ ناهێنێت ...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
✍🏻پرسیار کرا لە شێخ ابن عثیمین
ئەگەر ئافرەت پاش ڕۆژ ئاوابوون کەوتە سوڕی مانگانە ڕۆژووەکەی قبوڵە؟
❕وەڵام
ڕۆژووەکەی قبوڵە ئەگەر پێش خۆرئاوابوون هەستی بە نیشانەکانی سوڕی مانگانە کرد وەکو ئازار و دڵ تێکەڵهاتن بەڵام خوێنی نەبینی ئەوە ڕۆژووەکەی قبوڵە ، چونکە ئەوەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە هاتنەخوارەوەی خوێمە نەک هەست کردن بە نیشانەکانی.
📘نقلتە من مجموع فتاوی ابن عثیمین ١٩/٢٧٠ الثریا📘
بۆیە تاکو خوێن نەبینێت واز لەڕۆژو نوێژ ناهێنێت ...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
مەرج نیە شەوی قەدر شەوێکی دیاری کراو بێت وریابە ئەوەی ماوە لەدەستی مەدە ...
ابن حجر دەفەرموێت : شەوی قەدر دەگۆڕێک هەر ساڵەی دەکەوێتە شەوێکەوە...
ابن باز بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت : هەر کەسێک هەر دەشەوەکە زیندو کاتەوە بەبێ گومانی شەوی قەدری بەنسیب بوە ...
لەبەر خوا ئەم نامە بڵاو کەنەوە بەداخەوە کەسانێک تەنها 27 زیندو دەکەنەوە یاخود دوای شەوی 27 واز دێنن لە زیندو کردنەوەی شەوانی تر ..
لەکاتێکدا پێغمبەرﷺ هەر دەشەوەکەی زیندو دەکردەوە بەبێ واز هێنان و کۆڵدان....
پۆستی کاتی...
لەبەر خوا ئەم پۆستە بڵاو کەنەوە بۆ ئەوەی خەڵکی ساردنەبنەوە لە خواپەرستی و عبادەت...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ابن حجر دەفەرموێت : شەوی قەدر دەگۆڕێک هەر ساڵەی دەکەوێتە شەوێکەوە...
ابن باز بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت : هەر کەسێک هەر دەشەوەکە زیندو کاتەوە بەبێ گومانی شەوی قەدری بەنسیب بوە ...
لەبەر خوا ئەم نامە بڵاو کەنەوە بەداخەوە کەسانێک تەنها 27 زیندو دەکەنەوە یاخود دوای شەوی 27 واز دێنن لە زیندو کردنەوەی شەوانی تر ..
لەکاتێکدا پێغمبەرﷺ هەر دەشەوەکەی زیندو دەکردەوە بەبێ واز هێنان و کۆڵدان....
پۆستی کاتی...
لەبەر خوا ئەم پۆستە بڵاو کەنەوە بۆ ئەوەی خەڵکی ساردنەبنەوە لە خواپەرستی و عبادەت...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
حوکمی ئافرەتێک کەوا لەڕابردودا توشی سوڕی مانگانە بوەلەمانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوەکانی قەزا نەکردۆتەوە بەهۆی نەزانینەوە...
❔پرسیار
ئافرەتێک ئەوە سێ ساڵە ئەو ڕۆژووانەی کە لە رەمەزان دەکەوتنە سەری وەک قەرز نایانگرێتەوە، چی لەسەرە؟
❕وەڵام
ئەگەر ئەو ئافرەتە لە زانایان و فەتوا ئاینیەکان دوور بوو وە لە شوێنێکی دوورە دەست دەژیا لە زانیاری ئاینی ئەوا بەخشراوە و هیچی لەسەر نییە.
بەڵام ئەگەر لە شوێنێک بوو لە زانایانی ئاینی و زانیاری ئاینی نزیک بوو وە رۆژانە دەربارەی دەیبیست ، ئەوا دەبێ ڕۆژووەکانی بگرێتەوە ئینجا ئەگەر گومانی هەبوو لەوەی سێ ساڵە یان دوو ساڵە ئەو کارە دەکات ئەوا هی دوو ساڵ قەزا دەکاتەوە یان ئەگەر گومانی هەبوو لە بەینی سێ یان چوار ساڵ ئەوا هی سێ ساڵ قەزا دەکاتەوە.
📝پەڕەی فەرمی شێخ عثیمین📝
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
❔پرسیار
ئافرەتێک ئەوە سێ ساڵە ئەو ڕۆژووانەی کە لە رەمەزان دەکەوتنە سەری وەک قەرز نایانگرێتەوە، چی لەسەرە؟
❕وەڵام
ئەگەر ئەو ئافرەتە لە زانایان و فەتوا ئاینیەکان دوور بوو وە لە شوێنێکی دوورە دەست دەژیا لە زانیاری ئاینی ئەوا بەخشراوە و هیچی لەسەر نییە.
بەڵام ئەگەر لە شوێنێک بوو لە زانایانی ئاینی و زانیاری ئاینی نزیک بوو وە رۆژانە دەربارەی دەیبیست ، ئەوا دەبێ ڕۆژووەکانی بگرێتەوە ئینجا ئەگەر گومانی هەبوو لەوەی سێ ساڵە یان دوو ساڵە ئەو کارە دەکات ئەوا هی دوو ساڵ قەزا دەکاتەوە یان ئەگەر گومانی هەبوو لە بەینی سێ یان چوار ساڵ ئەوا هی سێ ساڵ قەزا دەکاتەوە.
📝پەڕەی فەرمی شێخ عثیمین📝
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
[ ئایائەم #ڕێگایەت تاقی کردۆتەوە؟ ]
ئەی ئەوکەسەی کەدەتەوێت بکەویتەسەر ڕێگای ڕاست ئایالەم #دەرگایەت داوە ؟
ئەی ئەوکەسەی دەتەوێت ئاسوودەو بەختەوەربیت ئایەلەم #دەرگایەت داوە؟
ئەی ئەوکەسەی کەکێشەو گرفتی دەروونیت هەیە ئایا لەم #دەرگایەت داوە؟
ئەی ئەوکەسەی دەتەوێت لەئیش و کارەکانت سەرکەوتووبی ئایا لەم #دەرگایەت داوە؟
ئەی ئەوکەسەی کەنەخۆشیت دەتەوێت چاک ببیتەوە ئایە لەم #دەرگایەت داوە ؟
ئەی ئەوکەسەی کەمناڵت نابێ دەتەوێت چاوەکانت ئۆقڕە بگرێت بەبینینی کۆرپەلەیەکی خۆت ئایا لەم #دەرگایەت داوە ؟
ئەی ئەوکەسەی کەتائێستا زەواجت نەکردووە دەتەوێت بڕۆیتە نێوماڵی خۆت ئایالەم #دەرگایەت داوە؟
ئەی ئەوکەسەی کەدەتوێت فەڕو بەرەکەت بکەوێتە نێو ڕزق و ڕۆزیتەوە ئایا لەم #دەرگایەت داوە؟
ئەی ئەوکەسەی کە غەم خەفەت ژیانی بەرەو تاریکی بردووی ئایالەم #دەرگایەت داوە ؟
ئەی ئەوکەسەی کەدەتەوێت دەرگای خێرت بەسەر دا بکرێتەوە ئایالەم #دەرگایەت داوە ؟
ـ ئەی ئەوکەسەی کە...
ـ ئەی ئەوکەسەی کە...
ئایا لەم #دەرگایەت داوە ؟!
ئەم #دەرگایەش بریتی لە #دوعا
#دوعا کلیلێکە🔑 دەتوانی هەموو قوفلی دەرگایەکی داخراو 🔒 بکاتەوە 🔓 .
[ م . محمد عبدالرحمن کەلاری ـ خوا بیپارێزێت ـ کتێبی : ئایە لەم دەرگایەت داوە ؟ ]

ئەوەت بیستوە لەسەر شەوی بیست و حەوت ؟
ئەم شەو شەوی عبادەت و خواپەرستیە...
صەحابی بەڕێز ئوبەی کوڕی کەعب سوێند دەخوات کەشەوی قەدر شەوی ۲۷ وە تەڵەبەکەی زڕی کوڕی حوبەیش هەمان بۆچونی هەیە : تەنانەت دەی فەرموو ئەگەر ناحاڵ و ناتێگەیشتوەکانتان نەبوایە ئەوا دەستم دەخستە سەر گوێچکەکانم و هاوارم دەکرد دەم وت شەوی قەدر شەوی بیست و حەوته . رواه احمد وابن خزيمة .
ئەم بۆچونەش بۆچونی هەر یەک لە ئیمامی عومەری کوڕی خەطاب و حوذەیفەی کوڕی یەمان و زۆرێک لە صەحابەکانە کەوا گومانیان لەوە نەبوە کەشەوی قەدر شەوی بیست و حەوتە .
وە ئەوفەرمودانەش کە دەڵێت شەوی قەدر شەوی بیست و حەوته فەرمودەکەی موعاویەی کوڕی أبو سوفیان و فەرمودەی عبدالله کوڕی عباس و فەرمودەی عبدالله کوڕی عومەڕو أبو هريرة
اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنَّا
خودایە هەرتۆ لێبوردەیت ، لێبوردەیت خۆش دەوێت ، لێمان ببورە...
تێبینی / ڕای ڕاجح و پەسەندی زانایان وایە کەوا شەوی قەدر نادیارە لەناو ئەم دەشەوەدا هەرکەسێکیش هەر دەشەوەکە زیندو بکاتەوە بەبێ گومانی ئەو کەسە شەوی بیست و حەوتی بەر کەوتوە.

حوکمی ئافرەتێک ئەگەر وەفات بکات و بمرێت ڕۆژوی مانگی ڕەمەزانی لەسەر بێت بەهۆی سوڕی مانگانەوە .....
پرسیار : ئافرەتێک لەڕەمەزاندا توشی سوڕی مانگانە بوە بەهۆی سوڕی مانگانەوە چەندڕۆژێکی لێ شکاندوە پاشان وەفاتی کردوە ئایا بۆی دەگیرێتەوە یاخود نا ؟
وەڵام : ئافرەت ئەگەر ڕۆژوی شکاند لەڕەمەزاندا بەهۆی سوڕی مانگانەوە ، پاشان مردو وەفاتی کرد ، ئەوا بۆی ناگیردرێتەوە چونە حوکمی وەک کەسێک وایە کەوا نەخۆش بوەو دواتر نەی توانیوە ڕۆژوەکانی بگرێتەوە بەمەرجێک کەسەکە کەمتەر خەم نەبوبێت لەگێرانەوەیاندا .
ئیمامی الخطابی فەرمویەتی : ئەهلی علم موتەفق و هاوڕان ئەگەر نەخۆش یان موسافر ئەگەر ڕۆژویان شکاند‌و کەمتەر خەمیان لەگرتنەوەیدا نەکردو تائەوکاتەی کە دەمرێت ئەوا هیچی لەسەر نیە ، وە فدیەش نادەن بۆی . [ كتاب معالم السنن 2/22 ]
هەروەها ئیمامی النووی فەرمویەتی : هیچی لەسەر نیە ، وە ڕۆژوشی بۆ ناگیردرێتەوە ، وە خواردن و فدیەشی بۆ نادرێت ، کە هیچ خلافێک لەوەدا نیە لەلای ئێمە ، وە ئەم وتەش أبو حنیفە و مالک و جمهوری زانایان فەرمویانە .
بەڵام ئەگەر کەسێک مردبێت و توانای قەزا کردنەوەی هەبوبێت نەی گرتبێت ئەوا دەبێت ڕۆژوەکانی بۆ بگیردرێتەوە ، بۆ نمونە کەسێک وەفات دەکات ڕۆژوی لەسەره گرتنەوەی ڕۆژوەکانی تاخیر دەکات یان کەمتەرخەمی تێدا دەکات ئەوا ئەم کەسە دەبێت ڕۆژوەکانی بۆ بگیردرێتەوە هەر وەک عائشەی دایکی ئیمانداران ڕەزانی خوای لێبێت دەفەرموێت پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : " من مات وعليه صيام صام عنه وليه "
واتا .: هەرکەسێک بمرێت و ڕۆژوی لەسەر بێت ئەوا وەلیەکەی ڕۆژوەکەی بۆ دەگرێتەوە .

*📚 شەوی بیست و نۆ 📚*
شەوی بیست و نۆ پێغمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی شەوی قەدر شەوی بیست حەوت یان شەوی بیست و نۆیە لەم شەوە دا مەلائکەتەکان لەسەر زەوی ژمارەیان لە ژمارەی بەردەکان زیاترە.
✍🏻 عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله ﷺ قال:
*«لَيْلَةُ الْقَدْرِ لَيْلَةُ سَابِعَةٍ أَوْ تَاسِعَةٍ وَعِشْرِينَ إِنَّ المَلاَئِكَةَ تِلْكَ اللَّيْلَةَ فِي الأَرْضِ أَكْثَرُ مِنْ عَدَدِ الحَصَى»*
📓صحيح الجامع للألباني(5473)
*حديث حسن*
ئیمامی موعاویە ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێت : پێغمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی لەسەر شەوی قەدر : شەوی قەدر بەدەست بخەن و بەدەستی ببهێنن لە کۆتایی ڕەمەزاندا....
✍🏻عَنْ مُعَاوِيَةَ رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ ﷺ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ قَال:
*«الْتَمِسُوا لَيْلَةَ القَدْرِ آخِرَ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضانَ»*
📓صحيح الجامع للألباني(1238)
*حديث صحيح*

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
السلام علیڪم ورحمة اللە وبرڪاتە
بەناوی ستافی فتوا وئەحڪامەڪان تایبەت بە ئافرەتان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموو ئەندامانی بەڕێز بەتایبەت و مسوڵمانان بەگشتی دەڪەین هەموو ڕۆژێڪتان جەژن وخۆشی وشادی بێت داواڪارین لە پەروەردگار عیبادەتی هەموو لایەڪی قبوڵ ڪردبێت
گەردنمان ئازاد بڪەن وگەردنتان ئازاد بێت سەرفرازی دونیا وقیامەت بن
تقبل الله منا ومنڪم صالح الأعمال
اللهُ أڪبر اللهُ أڪبر اللهُ أڪبر، لا إلهَ إلَّا الله، اللهُ أڪبر اللهُ أڪبر، ولله الحَمْد