Telegram Web Link
حوکمی مکیاجی دایمی یان سپیاوی شەش مانگە کە دەخرێتە ژێر پێستەوە.......




پرسیار : حوکمی دانانی مکیاجی شەش مانگی ...


وەڵام : بەکارهێنانی ئەم جۆرە مکیاجانە دروست نین هەرچەندە کاتیش بن ، وە ئەمە یەکێکە لەوشتانەی کەوا کەسەکە بەر لەعنەت دەخات چونکە حوکی وەشم و کوتانی هەیە کە نەهی لێکراوە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پرسیاری زاواکان ....🤦‍♂🤦‍♂



زاوایەکی زۆر پرسیار دەکەن ئایا تەو قەکردن و سەر ماچ کردنی خەسوو دروستە ؟؟


وەڵام : خەسوو یەکێکە لەوانەی کەوا مەحرەمە واتا تەوقەو دەس بەرکەوتن و بینین و سەفەر کردن لەگەڵی بەتەنها دروستە چونکە وەک دایک وایە وە زاواکانیش وەک ڕێزێک دەتواننن پێیان بڵێن دایکە یاخود بوک بە خەسوو خەزور بڵێت باوکەو دایکە .



تێبینی / زاوا خەسوی خۆش دەوێت بوکیش خەزوری ، خۆشم خەسوم خۆشتر دەوێت لە خەزورم 😁

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
( هاوڕێیەتی هیچ کەسێک مەکە جگە لە ئیماندار نەبێت )

ئیمامی الشافعي رحمه اللّه تعالى دەفەرموێت :


نمونەی هاوڕێی باش وەک چاو دەست وایە ، ئەگەر چاو فرمێسکی ڕشت دەستەکان دەیسڕنەوە ، وەکاتێکیش دەست ئازاری پێگەیشت چاو بۆی دەگریت ، ئەگەر هاوڕێیەکت هەبوو دەستت دەگرێت بۆ چاکەو گوێڕایەڵی خودا ، توند دەستی پێوە بگرە ، چونکە بەدەست هێنانی هاوڕێ قورسە لەدەست دانی ئاسانه .


*[حلية الأولياء(١٠١/٤)]*


وتراوە ئەوکەسەی دەتگریێنێت دەستی پێوە بگرە نەک کەسێک کەوا پێت پێدەکەنێت و تەنها پێکەنین دەخاتە سەر دەمت هاوڕێی دڵسۆز ئامۆژگاریت دەکات ڕێگەت نشان دەدات چاکەو خراپەت بۆ ڕوندەکاتەوە بەڵام هاوڕێی خراپ نەک لەخراپە دەستت ناگرێت بەڵکوو بەرەو خراپەشت دەبات .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئەم سێ پێکهاتەیە پشت بەخوا چارەسەری وەرینی قژو بێهێزی قژن....


یەکێک لەو حاڵەتانەی کەوا بوە بەکێشە پرسی وەرینی قژو بێهێزی قژە ، جگە لەوەی کەوا کۆمەڵێک ئافرەت کێشەی هۆڕمۆنات یان کەمی ڤیتامین یاخود نەخۆشی کە وادەکات قژیان بوەرێک لەهەمان کاتدن سێ پێکهاتە هەن کە لەدەرمانی گیایی و ئەعشاب بەکار دەهێندرێن ئەویش " گەڵای سدر بەهاڕاویی وەک خەنەی لێکرێت لەگەڵ زەیتی ڕەشکە وەهەروەها کلی چاو "

ئەم سێپێکهاتەیە بەپێی هەندێک لەوانەی کە تەجروبەیان لەسەری هەیە سود مەند بون لێی .


شێوازی بەکارهێنانی / تێکەڵ کردنی هەرسێ پێکهاتەکە کە قژەکە وشک بێت شەوان لێبدرێت و بەیانیان بشۆردرێت بەپێی گونجان بۆنمونە هەفتەی چەند جارێک باشتر وایە حەوت جار سوڕەتی فاتیحا بخوێندرێت بەسەریدا لەگەڵ جارێک ئایەت الکورسی و سێ قولەکان ئەگەر زانرا سودی لێبینوە بەردەوام بێت لەسەری ئەگەر نا دیارە ئەم کەسە نەخوشە پێویستی بە چارەسەری تر هەیە والله أعلم

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
زۆر صڵاوات بدەن چونکە صەڵاواتەکانتان بۆ کەس و شوێنک دەڕوات هۆکاری لێخۆش بون و نەمانی دڵتوندی و خەفەتە ....


ئەگەر بەندە صەڵاوات بداتە سەر پێغمبەر ﷺ بەئەندازەی هەناسەکانی ئەوا ئاواش حەقی ئەوی نەداوە


💢▪️قال ابن القيّم رحمه الله :
*👈"لَو صلّي العبد على النبي ﷺ بِعَدَد أنفاسه لم يكن موفّيا لِحقِّه"* .

📚 جلاء الأفهام : (344)

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی بەکارهێنانی فتیلەی دامێن ...


پرسیار : ئایە هەڵگرتنی فتیلەی دامێن کە دکتۆر دای دەنێت بۆ نەخۆشی ژنانە خۆشۆردن واجب دەکات ؟


وەڵام : هەڵگرتنی فتیلەی دامێک یان شاف یان فەحسی داخلی یان هەرشتێکی تر کەبۆ چارەسەر بەکار بهێندرێت لەڕێگەی دامێنەوە و دکتۆر داینابێت خۆشۆردن واجب ناکات و پێویست بەخۆشۆردن ناکات بەڵام دەست نوێژ دەشکێنێت والله ٲعلم

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی دەست نوێژگرتن  بە پەنجە بۆیەوە ....

پرسیار : حوکمی دەستنوێژێک چیە کەوا پەنجە بۆیەی پێ وەبێت ؟

وەڵام : ئەم پەنجە بۆیە کە مادەیەکی ڕەنگاو ڕەنگە دەخرێتە سەر نینۆک ،  کە ئافرەت بەکاری دەهێنێت ، دروست نیە بەکار هێنانی چونکە ڕێگرە لە چونی ئاو لەکاتی دەست نوێژو خۆ پاکردنەوەدا ، خوای پەروەردگاریش دەفەرموێت : ( فاغسلوا وجوهكم وأيديكم ) .

واتا : دەست و دەموچاوتان بشۆرن . هەر بۆیە ئەگەر ئافرەت لەسەر پەنجەکانی پەنجە بۆیە هەبێت ڕێگرە لەئاو بۆیە پێی ناوترێت کەوا دەست و پەنجەی شۆردوە ، لەم حاڵەتەدا فەڕزێکی لەدەست داوە کەوا تەڕنەبونی پەنجەکانیەتی ، هەر بۆیە نوێژەکەشی دروست نیە چونکە دەست نوێژەکەی دروست نیە .


تێبینی / ئافرەت ئەگەر لە سوڕی مانگانە یان لەشگرانی یان زەیستانی دابوو هەرکات ویستی خۆی بشوات و پاک بۆوە ئەوا لەسەریەتی کەوا ئەم پەنجە بۆیە لێبکاتەوە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی دەزبازی نێوان نێوان ژن و مێرد لەبەرچاوی منداڵەکانیان ...


پرسیار : ئایە دروستە لەنێوان ژن و مێردا لەبەرچاوی منداڵەکانیان دەسبازی و ماچ و باوەشگرتن بکەن ؟


وەڵام : ئەم سەردەمە سەردەمی کرانەوەو تێگەیشتنە لەشتەکان کە عەسری سوڕعە ناسروە ، جاران دەپانزە ساڵ لەمەو بەر دایکان و باوکان لەگەڵ منداڵە بچوک و گەورەکانیان لەیەک جێگاو شوێندا کۆبونەتەوەو خەوتون یان خەڵکی و دراوسێکان لەسەر بان دەخەوتن بەجۆرێک کەس خەیاڵ و بیرو هەستی بۆ ئەم شتانە نەدەکرد بەڵام کرانەوەی خەڵکی لەم دوایانەدا بەجۆرێک کەوا سۆشیاڵ میدیاو کۆمەڵێک شت وای کرد کە منداڵان فکرتیژو بیر دور بن وەزۆر شت بزانن هەربۆیە کاری گەری تەواوی خستۆتە سەر هۆڕمۆناتیان بەتایبەتیش هۆڕمۆنی گەشەیان ، بۆیە دایکان و باوکان پێویستە زور وریابن و حەزەر بکەن لەکۆمەڵێک شت تەنانەت کاتی سەرجێیان دەبێت زۆر وریا بن کەوا شتێک نەکەن کەببێتە هۆکاری کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵەکانیان ، بەتایبەتیش منداڵانی سەرو حەوت ساڵ زۆر جار ئەوە دوبارە دەکەنەوە کەبینیویانە بەبێ ئەوەی هیچ نیەت و مەبەستێکیان هەبێت یان تێبگەن لەوشتە کە ئەمەش وادەکات بەرەو هەڵەیان ببات ، هەر بۆیە دایکان و باوکان نابێت کۆمەڵێک کار بکەن لەبەر چاوی منداڵەکانیان ، وە پێویستە جێگای خەوتنیان لەدەساڵیەوە بۆ جیاکەنەوە ژوری خۆیان و منداڵەکانیان جیاواز بێت وەتەنانەت جێگای خوشک و براکانیشیان جیابن .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەرەردگار تاقی کردنەوەکانت دوادەخات ڕازەکانت تاخیر دەکات داواکاریەکانت جێبەجێ ناکات .....بەڵام دەزانی بۆ ؟

لەهەندێک ئاثاردا هاتوە کەوا پەروەردگار بەندەکانی تاقی دەکاتەوە تاکوو زەلیلی و ناڵەو گریان و گەڕانەوەی بەندەکەی ببیستێت ...


هەروەها لە ئەثەردا هاتوە کاتێک بەندە دوعا دەکات و دەپاڕێتەوە بۆ داواکردن و جێ بەجێ کردنی شتێک : زاتی الله دەفەرموێت ئەی جبریل پەلەمەکە لە جێبەجێکردنی پێویستیەکەی چونکە من پێم خۆشە زەلیلی و تەزەڕعەکەی ببیستم



کەواتە لەتاقیکردنەوەدا زۆر زەلیلی و خۆ بەکەم زانی بنوێنە زۆر خۆت ملکەچی پەروەردگارت کە....


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️چیرۆکێکی ڕاستەقینەی کچێک کە مایەی پەند وەرگرتنە

شێخ نصر کوڕی شێخ محمد ڕەحمەتی خوایان لەسەر بێت دەفەرمووێت:

لە پارێزگای ذمار پیاوێک هەواڵی کچەکەی خۆی پێداین و گوتی:

کچەکەم گوێی لە گۆرانی دەگرت و منیش زۆر ئاگادارم دەکردەوە لەسەر ئەو کارەی ئیهانەی کارەکەیم دەکرد، هەمیشە پێم دەگوت کچەکەم نوێژەکانت بکە و ئەو کارەت حەرامە و خوای گەورە توڕە دەکات. پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت دوو دەنگ نەفرەت لێ کراون لە دونیادا،  مۆسیقا و گۆرانی لە کاتی خۆشیدا وە شین و واوەیلا لە کاتی ناخۆشیدا، کچەکەم لە خوا بترسە! کچەکەم لە خوا بترسە! کاتێک توشی نەخۆشیێک بوو و کەوتە سەر جێگا نەخۆشیەکەی تینی بۆ هێنا و ئازاری زۆر زۆر بوو، هەر خەریکی بووم پێم دەگوت بڵێ لا الە الا اللە  ئەویش هەر دەیوت شریتی فڵانە گۆرانی بێژەم بۆ بێنن با گوێ لە گۆرانی بگرم بە دەم ئازارەکانمەوە. من و دایکی و پوری گشتمان خەریکی بووین تا ئەو وشەیە بڵێت بەڵام ئەو هەر داوای گۆرانی دەکرد تا گیانی دەرچوو. ئیدی دوای ئەوەی خزمەکان هاتن و بینیان بردمان بۆ مردوو شۆر و لەوێ لاشەکەی ڕەش هەڵگەڕا  و مردوو شۆرەکە وتی ئەوە چ حاڵێکی هەبووە من و دایکیشی دەمانزانی بەڵام نەماندەویست پێیان بڵێین. مردوو شۆرەکە گوتی ببورن بەڵام من لەبەر رەنگی جسمی و ناخۆشی بۆنەکەی نەمتوانی تەواو بیشۆم و یەکسەر کفنم کردووە. باوکی دەڵێ بە هەر جۆرێک بێت قەرارمان دا بیبەین بینێژین کاتێک نزممان کردەوە بۆ ناو گۆڕەکەی بینیمان مارێکی گەورە لە ناو گۆڕەکەی دەسوڕێتەوە هەر دەمانکوشت و یەکی تر دەردەکەوت ئیدی منیش بە دەم گریان و شەرمەزاریەوە نەمدەزانی چ بکەم و چی بڵێم. ئیدی دوای ناشتنی هاوڕێکانم سوێندیان دام کە پێیان بڵێم حاڵی ئەو کچەی من چی بووە بەشکوم بۆ ئێمەش ببێتە پەند و عیبرەت، منیش پێم گوتن کچەکەی من ئاڵودەی گۆرانی بوو نوێژەکانیشی ئیهمال دەکرد.


بەپێنوسی شێخ محمد محمود الشعبی


ئەگەر ئەمەحاڵی کەسێک بێت کە هۆگری گۆرانی بوە ئەی حاڵی کەسانێک کە هۆگری شتری تربونە دەبێت چۆن بێت ؟؟


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئەگەر دەتەوێت پەروەردگار لێت خۆش بێت و کارەکانت ئاسان بێت یان دڵتەنگیت و خەم و خەفەتت نەمێنێت یان زاڵ بیت بەسەر بەربەستەکاندا یاخود ناوت بچێتە لای خۆشەویستی خودا ئەوا زۆر صەڵاوات لێبدە ...


اللّهمّ صلّ على محمّد، وعلى آل محمّد
...
چەند پرسیارو وڵامێک بەکورتی....


پرسیار : حوکمی بەکار هێنانی ورچی گەورە و دانانی لەماڵدا ؟

وەڵام : ئەم کارە حەڕامەو دروست نیە فریشتەش نایەتە ئەو ماڵەوە .


پرسیار :

حوکمی بەکار هێنانی زیوو بۆ ئافرەتان چیە ؟ وەئایە دروستە مستیلە بخرێتە پەنجەی شایتمانەوە ؟


وەڵام : زیو زێرو ئەڵماس و ئاسن و تەنەکەو اکسوارات بۆ ئافرەتان دروستەو کێشەی نیە ، وە لەپەنجەی شایەتمانیش هەردرروستە بەڵام بۆ پیاوان دروست نیە مستیلە بخەنە پەنجەی شایەتمنان وەزێرو ئاوریشم بۆ پیاوان حەڕامە .


پرسیار : حوکمی بەستنی قژ لەدواوە بەبەرزی لەماڵ کە نامەحرەمی لێنەبێت ؟


وەڵام : مادام لەماڵەو نامەحرەمی لێنیە دروستە و ناشەرعی نیە .


پرسیار : پێویستە بۆ هەموو دەست نوێژێک تارات تازە بکرێتەوە ؟

وەڵام : نەخێر پێویست ناکات تەنها مەگەر کەسێک هەست بکات بایەکی بەهێزی لێ دەرچوە ، وەکاتێک خەوی لێکەوتوە دوای لەخەو هەڵسانی پێویستە تارات بگرێت .



پرسیار : حوکمی خوێنی ئەو ئافرەتانەی کەوا خۆیان بەستوەو کەوتونتە سەر خوێن چیە ؟


وەڵام : ئەگەر ئەم خوێنە کاتی سوڕی مانگانەی نەبێت و نشانەکانی سوڕی مانگانەی تێدا نەبێت ئەوا ڕێگر نیە لەنوێژو ڕۆژوو چونکە ئەم خوێنە خوێنی خوێنی خوێن بەڕبونە دەست نوێژ دەشکێنێت بەڵام خۆشۆردن واجب ناکات وە نوێژو ڕۆژوو دەبێت بکات و ڕێگر نیە لەسەرجێیی پیاوەکەی  .


پرسیار : ئایە التهابات و شێو تەڕایی ئافرەت پیسە گەر بە جلی ژێرەوە بکەوێت ؟


وەڵام : التهابات و شێو ئەو تەڕایەی کەوا لەدامێنی ئافرەت دێت پیس نیە و پێویست بەشۆردنی جلی ژێرەوە ناکات بەڵام ئەگەر میز یان خوێن بێت پیسن و ئەوشوێن و جلەی کەبەری کەوتوە پێویستە بشۆردرێتەوە .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🌹کۆمەڵێک سیفاتی جوان لە ئافرەتاندا کە لەهەر ئافرەتێکدا هەبێت گەورەو جوان دەبێت پێی وەهەر کوڕێک کەبیەوێت ژن بهێنێت وێڵی ئەم سیفەتانەیە و پرسیاریان بۆ دەکات 🌹

١- حەیا و حشمەت و شەرم و شکۆ

٢- کەم قسەکردن و لە شوێن و کاتی گونجاودا قسە کردن بەبێ درێژدادڕی و زۆر بڵێی

٣- دەنگ نزمی و لەکاتی قسەکردندا بەڵام نەک خۆ ناسک کردن و لەنجەو لار لە قسەکردندا

٤- گرینگی دان بە ڕێک و پێکی و دور بون لە شپرزەیی.

٥- ئارامگرتن و ڕازی بوون و خۆگرتنەوەی لە زۆر گلەیی کردن و تورەبوون .

٦- سوپاسگوزاری بەردەوامی خوای گەورە بەجۆرێک کە شکورانە بژێو بێت

٧- ڕازی بوونی بەو بەشەی کە هەیەتی وە چاو نەبڕینی بە بەشی خەڵکی و دڵخۆشبوونی بەوەی کە خوای گەورە پێی داوە و گلەیی لە بەشی خوای گەورە نەکات

٨-تەرکیز کردنی لەسەر پاک و خاوێنی لە جل و بەرگ و ناوماڵدا .

٩- بەکارهێنانی هۆش و حیکمەتی بە تایبەت لە کاتە سەختەکاندا نەک بڕیاردان بە سۆزو عەطف

١٠- یەکسانی ڕاگرتنی لە نێوان هەست و یاساکانی، دەبێ بزانێ ماڵەوە چ کاتێک پێویستی بە هەست و سۆزە وە چ کاتێک پێویستی بە یاسایە پێش ئەوەی بۆنومونە داوای شتێکی لێکرێت خۆی تەرکیزی بۆی هەبێت .

١١- ڕێزگرتنی لە کەسی بەرمابەر وا بەرزڕاگرتنی کارەکانی

١٢- پارێزگاریکردن لە ماڵ و بەرپرسیارەتەکانی

١٣- هەستکردن و لێکدانەوەی ئەو شتانەی لە دەوری ڕوودەدەن

١٤- کات تەرخانکردن بۆ وانە شەرعی و خوێندنەوەکانی بەتایبەت قورئان و زکر

١٥- هەوڵدانی بۆ ئەوەی زانیاری گشتی هەبێت لەسەر هەر بابەتێک

١٦- پارێزگاری کردنی لە کەسایەتیەکەی و لاسایی نەکردنەوەی دەوروبەری کاریگەر نەبون بەدەورو بەر .

١٧- نەرم و نیان بوونی لەگەڵ دوروبەرەکەی لەئافرەتان زبربونیش لەگەڵ پیاواندا

١٨- خۆ بە دوورگرتنی لە کۆمەڵێک بابەتی هیچ و رازاندنەوەی کە ئافرەتانی ئێستا پێیەوە خەریکن

١٩- خۆ بە دوور گرتنی لەو شتانەی کە پێیەوە بەناوبانگ دەبێت بە شێوازێکی ناشیرین

٢٠- دەبێ تەنها چاوەروانی چاکەی لێ بکرێت نەک خراپە و تۆڵە

٢١- قەراردانی لەسەر کۆمەلە باسێکی نێو مالەکەیدا وە خۆ بە دوورگرتنی لە قسە و قسەڵۆک و باسکردنی ماڵ و کەسایەتی کەسانی تر

٢٢- گوێڕایەلی کردنی ئەو کەسانەی کە خوای گەورە فەرمانی پێ کردووە لە هاوسەر و باوک و برا

٢٣- گرینگی دانی بە تاک بە تاکی ئەندامانی خێزانەکەی وە تەرکیز خستنە سەر پێداویستیەکانیان بە پێی خواستەکانیان

٢٤- خۆ بە دوورگرتنی لە زیادەرەوە و دەستبڵاوی، بە بەخشندە بوونی لە ماڵ بەخشین

٢٥- گرینگیدانی بە ناو ماڵ بە مەرجێک کاریگەری نەبێت لەسەر پەرستشەکانی یاخود نەچیتە لایەنی زیادەرەوی و ئیسراف لە زۆر گۆرینی ناو ماڵ

٢٦- هەموو لایەنێکی خوا پەرستی فەراهەم بکات بۆ ماڵ و منداڵی

٢٧- دەست گرتنی بە سوننەت و ئەوەشی کە خوا و پێغەمبەر فەرمانیان پێ کردووە

٢٨- گرینگی دانی بە هەموو ئەو عیباداتانەی کە خوای گەورە لە بەندەی داوایە لە نوێژ و رۆژوو  قورئان خوێندنەوە و بەخشین و زیکر کردن بۆ پاراستنی ماڵ و منداڵی

۲۹- زۆر گرنگی دان بە پەروەردەی منداڵەکانی .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
لەسەر چاوەکانی خۆیانەوە...

پەرلەمانی ئسپانیا بڕیاری لەسەر پڕۆژە یاسای جنس و سێکس کردندا لەگەڵ ئاژەڵاندا


ئەڵمانیا هەوڵدەدات  ڕێگەدات بە پڕۆژە یاسای زینا کڕدن لەنێوان خوشک و برا و مەحرەمەکان وە یاسای زینای مەحرەمەکان هەڵوەشێنێتەوە

لەهۆڵندا زیناو جنس ڕێگە پێدراوە لە بەرامبەر فێرکردنی سەیاقەتی ئافرەتدا

لەفەڕەنسا یاسا ڕێگە بە کچان دەدات کەوا لەتەمەنی 13 ساڵیدا جنس و کاری فاحشە بکەن

پڕۆگرامی جنسی لە خوێندنگاکانی ئەڵمانیا بەتایبەتی و ئەوروپا بەگشتی

وەزیری ئسپانیا لە لێدوانێکیدا وتی کەوا یەکێک لە مافەکانی منداڵ ئەوەیە کاری جنس ئەنجامدەن کاتێک حەزیان لێیەو ڕەغبەتیان لەسەریەتی

لەولاشەوە کەسێکی مولحدی بێدینی دژەدین دێت دەڵێت" دینی ئسلام دینی شەهوانیە "

ئەمانەی سەرەوە مشتێکن لەخەرمانێک

بەڵام ئەگەر

کچێک لەخوار هەژدەساڵ شوبکات پێچەوانەی یاسایە چونکە زوڵم و ستەمە بەڵام لەخوار 16 ساڵیش کاری جنسی ئەنجامدات ئازادی و مافی تاکەکەسیە .

پیاوێک دوژن بهێنێت لێی دەکەن بەدەنگ و دۆ بەڵام کاری فاحشەو جنس کات ئەوە مافی خۆیەتی .

گەر پیاوێک کچێک بهێنێت مناڵ کارو هەرزەکاڕ بێت زوڵم و ستەمە بەڵام کاری جنس بکات لەگەڵی ئازادیە
هاوسەران مافی خێزانیان دەدەن چونکە ئەمانەتن لەلایان...



ئامۆژگاری زانای شەرع زان سلیمان الرحیلي بۆ هاوسەران:

پیاوی چاک مافی هاوسەرەکەی بە باشی دەدات وە دەزانێت کەوا ئەو ئافرەتە ئەمانەتی خودایە لەلای، هەر وەکو پێغەمبەری خوا فەرموویەتی ئێوە ئافرەتەکانتان بە ئەمانەتی خوا وەرگرتووە، بۆیە پیاوی چاک مافی هاوسەرەکەی نادات لەبەر هەست و سۆز بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەمانەتی خوایە لەلای و خوای گەورەش مافی لەسەر داناوە.


📝حق الزوجین ٤٥/٤٦📝

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
سنوری بینینی ئافرەت لەکاتی خوازبێنی کردنیدا....


پرسیار : کوڕێک ئەگەر بچێتە داواکاری کچێک ئایه دروستە کوێو کوێی ببینێت ؟


وەڵام : جمهوری زانایان دەفەرمون ئافرەت کاتێک کە خوازبێنی کاری دێت دەمو چاو دەستی دەبینیت واتا نابێت دەستکێشی لەدەست بێت یان دەمو چاوی دیار نەبێت ، وە لەوکاتەدا عاباو جلی نوێژ ناکات بەڵکوو بە پۆشاکێک کە ئعتیادی بێت وەک مەکسی و جلی ئاسایی بەڵام دەبێت سەرو سنگی داپۆشراو بێت واتا قژی ڕوت نەبێت ، هەروەها پێویستە هەم ئافرەتەکە وەهەم پیاوەکە هەر عەیبێکیان هەبێت باسی بکەن وەک نەخۆشی درێژ خایەن یان نەخۆشیەکانی پێست نەخۆشیە بۆ ماوەیەکان ، وە نابێت ئافرەت بە مکیاژەوە بێت تاکوو کوڕ بە شێوازی حەقیقی خۆی بیبینێت .




تێبینی : کەسانێک پەیدا بون دەڵێن دەبێت قژی دیار بێت یان شوێنی تر ئەم قسەیە پوچ و بەتاڵە پێویستە کچان قبوڵی نەکەن وە ئەگەر کوڕەکە گومانی لە قژییان ڕەنگی پێستی کچ بوو دەتوانێت لەڕێگەی خوشکەکەی یان دایکی یان پوریەوە ئەوان بیبینن .


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
زانکۆی هارفاردی بەناو بانگی عالەمی ئەمریکی لەنوێترین توێژینەوەیدا لوتی عەلمانی و مولحدان دەشکێنێت کە باوڕیان بەقورئان نیە یان دەڵێن ئسلام زوڵمی لە ئافرەت کردوە یان ستەمی تێدایە لەم توێژینەوەدا زانکۆکە دان بەوە دادەنێت کەوا قورئانی پیرۆز باشترین کتێبە کە لەمێژوی مرۆڤایەتیدا ناسیبێتی  لەسەر عەدالەت و دادپەروەری....


ئەوڕاستیانەی کەوا لیژنەی نوسەران پێی گەیشتون لەمیانەی توێژینەوەیان بۆ قورئان :-

١- بەبەڵگە هێنانەوەی چەند ئایەتێکی قورئان لە هەڵسەنگاندنی کۆتایی .

٢- خوای پەروەردگار ڕێنمونی مرۆڤایەتی دەکات بۆ ڕێگایەتی دروست و ڕاست

٣- قورئانی پیرۆز پڕو دەوڵەمەندە لە یاساو ڕێسا دەدپەروەریەکان .

٤- دینی ئسلام هیچ مەجالێکی زوڵم و ستەمی تێدا نیە ...



بڵاوی کەنەوە با مولحدان بچن وڵامی زانکۆکە بدەدەنەوە گەر ڕاست دەکەن

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
چیرۆکێکی چەندە بەهێزە...


کاتێک کە ئیمامی حافظی ئەحمدی شیرازی وەفاتی کرد ڕەحمەتی خودای لێبێت : پیاوێک هاتە لای کوڕەکەی پێی وت : باوکتم بینی لەخەومدا لەناو میحڕابدابوو لەمزگەوتی شیراز کە جلێکی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشی لەبەر بوو وە تاجێکی لەسەر بوو کە بەجەوهەر ڕوپۆش کرابوو


منیش پێم وت خوا چی لێکردیت ؟


ئەویش وتی لێم خۆش بوو ڕێزی لێم گرت

منیش وتم بەچی ؟


ئەویش وتی بەزور صەڵاوات دانم لەسەر پێغمبەر صلی الله علیه وسلم


📚سير أعلام النبلاء 🪐

صەڵاوات لەبیر مەکەن ...
ئەم بوتەی خوارەوە بوتی قورئانە کە زۆرترین قورئان خوێنی لەخۆ گرتوە پەنجە لەهەرکامیان دەیت ئەو سوڕەتانە دەهێنێت کە خوێندویەتی یەکەم جار دەسوڕەت دواتر کە پەنجەت لێداوە ئەوانی تریش دێنێت بەم جۆرە ...
بەهیوای سود لێ وەرگرتن و بڵاو کردنەوەی



@Qurraaan_bot
⚪️ئەو ئافرەتەی تەڵاقدراوە مەرج نییە ئافرەتێکی خراپی و تاوانبار بێت، وە تەڵاق عەیبە نییە و کەمی نییە بۆ ئافرەتان دەکرێت تەنها لێک تێنەگەیشتنێک بوبێت لە نێوان هەردوو لا.

⚪️پیاوێک کە خێزانەکە تەڵاق داوە مەرج نییە پیاوێکی خراپ بێت، بەڵکو ڕەنگە ناڵاندبێتی لە دەست ئافرەتێکی زمان درێژی عینادی فاشل.

⚪️ئافرەتی تەڵاقدراو مەرج نییە فاشل بێت بەڵکو ڕەنگە سەرکەوتوو بووبێت لە ڕزگار بوون لە دەست پیاوێک کە بەرپرسیارەتی هەڵنەگرتووە بۆ ماڵ و منداڵی.

⚪️هاوسەرگیری کردن لەگەڵ ئافرەتی تەڵاقدراو یاخود لەگەڵ پیاوێک کە خێزانەکەی تەڵاق دابێت عەیبە نییە.

⚪️تەنانەت ئەو ئافرەتانەی کە خوای گەورەش بۆ پێغەمبەرەکی هەڵیبژاردن بەشێکی زۆریان تەڵاقدراو و بێوەژن بوون.

⚪️ئافرەتی تەڵاقدراو زیاتر قەدری هاوسەری دووەمی دەگرێت چونکە کۆمەڵێک وانەی ژیان فێربووە.

⚪️ئەی میللەت!

تکایە بیانپارێزن و بە کەم سەیریان مەکەن، بۆ چی بە جێیان دێڵن؟

بۆ کۆمەڵگاکەیان؟
یان بۆ داهاتوویان؟
یان بۆ دەستێک کە نازیان هەڵناگرن؟
یان بۆ خزمانێک کە بەرپرسیارەتیان هەڵناگرن؟

دوبارەی دەکەینەوە تەڵاق دان قەدەرە نەک سەرشۆڕی.


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
2025/07/02 04:23:31
Back to Top
HTML Embed Code: