Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
📌پاداشتی ڕۆژووی عەڕەفە بۆ ئەو ئافرەتانەی کە نیەتی ڕۆژوویان هەبووە کەوتونەتە عوزری شەرعی
❀پـرسیار❀
📥 ئەگەر ئافرەتێڪ ڪەوتبێتە سوڕی مانگانە و نیەتی بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عەڕەفەی هەبێت ئایا پاداشتی ئەو ڕۆژەی بۆ حیسابە❓
❀وەڵــام❀
📤 بێگومان ئەگەر ئافرەت نیەتی بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عەڕەفەی هەبوبێت بەڵام پێش هاتنی ئەم ڕۆژە یاخود لەو ڕۆژەدا بڪەوێتە سوڕی مانگانەوە ئەوا خێری ئەو ڕۆژەی بۆ حیسابە چونڪە نیەتی بەڕۆژوو بونی هەبووە بەڵام عوزرێڪ و هۆڪارێڪ هاتۆتە پێش بۆیە ڕێگر بوە لەبەڕۆژوو بوونی پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : [إنما الأعمال بالنيات ] متفق علیه .
▪️ڪەواتە ئەوانەی ڪەوا بەخشراون لە ڕۆژووگرتن بریتین لە : ئافرەتی بێنوێژ، ئافرەتێڪ لە چلەی منداڵبوون بێت ، نەخۆش و گەشتیار [ مسافر ]،
🔹ئـەگـەر ئەو ڪەسە سروشتی وابوو ئەو ڕۆژووانە بگرێت یاخود نیەتی هەبوو بێت ئەوا بە پێی نیەتەڪەی پاداشت وەردەگرێت.
عن أَبِي مُوسَى رضي الله عنه قال: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( إِذَا مَرِضَ الْعَبْدُ أَوْ سَافَرَ كُتِبَ لَهُ مِثْلُ مَا كَانَ يَعْمَلُ مُقِيمًا صَحِيحًا) رواە البخاري ٢٩٩٦
▪️واتـه : له ئهبو موسای ئهشعهریهوه - رهزای خوای لێبێت – فهرمووی : پێغهمبهری خوا ﷺ فهرمووی : ڪاتێڪ بهندهیهڪ نهخۆش دهبێت یان سهفهر دهڪات ههمان پاداشتی ئهو ڪردهوه چاڪانهی بۆ دهنوسرێت ڪه لهڪاتی نیشتهجێی و لهشساغیدا ئهنجامی دهدا .
ئیمامی ابن حجر رحمه الله دەفەرموێت دەربارەی ئەم فەرمودەیە : ( كُتِبَ لَهُ مِثْل مَا كَانَ يَعْمَل مُقِيمًا صَحِيحًا )
وَهُوَ فِي حَقّ مَنْ كَانَ يَعْمَل طَاعَة فمُنِع مِنْهَا ، وَكَانَتْ نِيَّته ـ لَوْلَا الْمَانِع ـ أَنْ يَدُوم عَلَيْهَا " . انتهى .
🔹واتـە : ئەوە دەربارەی ڪەسێڪە ڪە عبادەت و خواپەرستیەڪ دەڪات بەڵام ڕێگری لێ ڪراوە لەڪردنی ئەگەر ڕێگریەڪە نەبوبا لەسەر ڪردنی بەردەوام دەبوو
▪️هەربۆیە هەر ڪەسێڪ ڪاتێڪ بیەوێت خێرێڪ بڪات یان ڪارێڪی شەرعی ئەنجام بدات بەڵام ڕێگریەڪ بۆی بێتە پێش لە نەخۆشی یان عوزرێڪی شەرعی یاخود سەفەر ئەوا ئەم ڪەسە پاداشتی ئەو ڪارەی بۆ دەنوسرێت ڪە نیەتی ڪردنی هەبووە .
ئەم ئافرەتانە ئەگەرچی بەڕۆژوش نین بەهۆی عوزری شەرعیانەوە بەڵام دەتوانن زکرو یادی خودا بکەن و زۆر دوعابکەن لەم ڕوژەدا بەتایبەت تەکبیرە کردن
زۆروتنی :لا إلَه إلَّا اللهُ وحدَه لا شَريكَ له، له المُلكُ وله الحمدُ وهو على كلِّ شيءٍ قديرٌ
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan

Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
حوڪمی دەرچوونی ئافرەت بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنەڪان
پرسیار
حوڪمی دەرچوونی ئافرەت چیە بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەڪۆمەڵی جەژن چ جەژنی ڕەمەزان بێت یاخود قوربان ؟
وەڵـام
دەرچوونی ئافرەت بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەردوو جەژنەڪە سوننەتێڪی موئەڪەدەیە، بەمەرجێڪ بەداپۆشراوی دەربچن نەڪ سفوور بن .
اللجنة الدائمة (8/ 287).
بەشێوەیەڪی گشتی ئافرەت دەتوانێت و بۆی دروستە بچێتە دەر بۆ مزگەوت بۆ ئەنجامدانی نوێژەڪان جا نوێژە فەرزەڪان بێت یان نوێژی هەردوو جەژنەڪە بێت بەڵام وەڪو چۆن ئافرەت بۆ هەموو دەرچونێڪی دەرەوەی ماڵەڪەی دەبێت داپۆشراو بێت بۆ مزگەوت و ماڵی خودا ڪە ڕێزلێنراوە ئەولاترە و دەبێت زۆر زیاتر داپۆشراو بێت و حیجابی شەرعی بپۆشێت ڪە سەر تا خوار بپۆشرێت نەڪ تەنها ماڪسی یان عەزی و لەچڪێڪ لەسەر بڪرێت و لەبری دەستڪەوتنی خێر و ئەنجامدانی سوننەتێڪی موئەڪەدە ببێتە هۆی فیتنە .
تێبینی✰
✰سوننەتی موئەڪەدە واتە ئەو سونەتەی پێغەمبەر ﷺ تەئڪیدی لێ ڪردۆتەوە و سوننەتێڪی جەختلێڪراوە ڪە بەردەوام بووە لەسەری بەڵام وەڪو نوێژی ویتر و نوێژی چێشتەنگاو و سونەتە موئەڪەدەڪانی نوێژە فەرزەڪان ئەمیش واجب نیە .

نوێژى جەژن چۆن دەکرێ ئافرەتان چۆن نوێژی جەژن دەکەن ئایا واجبە یان سوننەت ؟ وەتاکەی کاتەکەی دەمێنێت ئەم جەژنە ؟ وە سوننەت و ئادابەکانى چین؟ وە سەرپێچی و بیدعەکانى چین؟
چۆنێتێ نوێژی جەژن
نوێژی جەژن بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
یەكەم: بریتیەلە دوو ڕكات، یەكەم ڕكات دەست پێ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبری (تكبیرە الإحرام) پاشان حەوت الله أكبر (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت، لە ڕكاتی دووەمیشدا پێنچ (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت جگە لە (تكبیرە و الله أکبر)ی ڕكوع وسجود وهەڵسانەوە.
لە خاتوو عائیشەوە (خوای لێ ڕازی بێت) كە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربان حەوت (تكبیرە) ی كردووە لە ڕكاتی یەكەم، وە لە ڕكاتی دووەمدا پێنچ (تكبیرە) ی دەكرد جگە لە (تكبیرە) كانی تر.
وەلە ڕكاتی دووەم پێنچ (تكبیرە واتا الله أکبر دەکات ) جگە لە الله أکبری هەستانی پێش خوێندنی فاتحە.
پاشان كە(تكبیرە) كانی تەواو دەكرد [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى] لەڕکاتی یەکەم دوای سوڕەتی فاتێحا و پاشان سوڕەتی [هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] دەخوێنێت لەڕکاتی دووەمدا دوای سوڕەتی فاتێحا .
وەگەر هەركەسێك فریای نوێژی جەژن نەكەوت بە جەماعەت ئەوا دوو ڕكات دەكات .
سوننەت و ئادابەكانی جەژن
1 ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن: لە (نافع) ەوە: (عبدالله كوڕی عومەر) رضي الله عنه لە جەژنی ڕەمەزان پێش ئەوەی بچێت بۆ نوێژگە خۆی دەشۆرد.
2 ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژن: لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد.
3 ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
4 ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی): لە (أبو سعید الخدری) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم جەژنی ڕەمەزان وقوربان دەردەچوو بۆ نوێژگە (مصلی) یەكەم شت دەستی پێ دەكرد نوێژەكە بوو.
5 ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی): سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن: لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).
6 ـ ڕێگا گۆڕین: لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.
7 ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر: كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
سەرپێچیەكانی جەژن :
1ـ نەكردنی نوێژی بەیانی، پێیان وایە نوێژی بەیانی و جەژن یەك نوێژە ،
2 ـ دوا كەوتنی هەندێك خەڵك لە نوێژی جەژن بەهۆی ئەوەی نوێژی جەژن بە سوننەت ئەزانن. لەكاتێكدا واجبە، هەرەك ئیمامی (الشوكانی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرمووێت: نوێژی جەژن واجبە چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەردەوام ئەم نوێژەی كردووە لەجەژنەكاندا، وە وازی لێ نەهێناوە لە جەژنێك لەجەژنەكاندا، وەفەرمانی بەخەڵكی كردووە بەگشتی كەدەرچن بۆ نوێژ كردن تەنانەت ئافرەتانیش.
3 ـ وازهێنان لە نوێژ كردن بەهۆی سەرقاڵ بون بە جەژن و سەردان كردنی خزم و كەس و كار بەتایبەتی وازهێنان لە نوێژی جەماعەت لەڕۆژانی جەژندا .
4 ـ هەندێ لە پیاوان بە مەبەست و بیانوی خۆ جوانكردنەوە ڕیشیان ئەتاشتن لەكاتێكدا زانایان فەرمویانە ڕیش تاشین لە تاوانە گەورەكانەو لاسایی كردنەوەیە بۆ بێباوەڕانە .
5-خۆڕاراندنەوەی ئافرەتان بۆدەرەوە و بۆن لەخۆدان و جلی تەسک و تەنک و کورت .
6- گۆرانی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و تۆقە کردنی ئافرەتان و پیاوان .
ئایا نوێژی جەژن بۆ پیاوان و ئافرەتان واجبە ؟
وەڵام : نوێژی جەژن بۆ پیاوان واجبە بەڵام بۆ ئافرەتان سوننەتە واجب نی یە هەرچەندە خلاف هەیە هەندێک لەزانایان فەرمویانە بۆ ئافرەتیش واجبە بەڵام ڕای ڕاجح و پەسەند ئەوەیە سوننەتە نەک واجب بێت بۆ ئافرەتان .
ئافرەتانیش هەر وەک پیاوان نوێژەکە دەکەن ؟ وەتاکەی کاتەکەی دەمێنێت ؟
بەڵێ نوێژەکە هیچ جیاوازی نی یە چ بۆ پیاو بێت یان ئافرەت کاتەکەشی لەدوای خۆڕ هەڵاتنەوە بەقەد ڕمێکە تاکوو پێش هاتنی نوێژی نیوە ڕۆ .
تکایە ئەم پۆستە بڵاو کەنەوە با زۆرترین کەس سود مەند بن لێی ....

سونەتەکانی جەژن...
تەکبیرەکردن بەدەنگی بەرز بۆ پیاوان لەدوای نوێژە فەڕزەکان و کاتەکانی تر بەگشتی وە ئافرەتان دەنگیان نزم دەبێت بکەن .
خۆشۆردن .
خۆبۆنخۆش کردن و لەبەر کردنی جلی پاک و جوان جگە لەئافرەتان ئەگەر بۆ ناو نامەحرەم بوو خۆی دور دەگرێت لەلەخۆدانی بۆن بەڵام بۆناو مەحرەم و ئافرەتان دروستە .
ڕۆشتن بۆ مزگەوت لەڕێگەیەک و گەڕانەوە لەڕێگەیەکی کە واتا لە ڕۆشتن و گەڕانەوە دوڕێگەی جیاواز بەکاربهێنیت .
بردنی ژن و منداڵ بۆ نوێژی جەژن.
کردنی نوێژی جەژن و گوێگرتن لە وتار .
خواردن لەگۆشتی قوربانی ئەگەر قوربانیت کردبوو یان ماڵەوەتان کردبویان .
پیرۆز بایی کردن لەجەژندا و بەجێگەیاندنی سیلەی ڕەحم .
پەیوەست بونی ئافرەتان بەجل و بەرگی شەرعی و دوربون لەکاری ناشەرعی و گۆرانی ومۆسیقا...

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
السلام علیڪم ورحمة اللە وبرڪاتە
بەناوی ستافی فتوا وئەحڪامەڪان تایبەت بە ئافرەتان پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هەموو ئەندامانی بەڕێز بەتایبەت و مسوڵمانان بەگشتی دەڪەین هەموو ڕۆژێڪتان جەژن وخۆشی وشادی بێت داواڪارین لە پەروەردگار عیبادەتی هەموو لایەڪی قبوڵ ڪردبێت
گەردنمان ئازاد بڪەن وگەردنتان ئازاد بێت سەرفرازی دونیا وقیامەت بن
تقبل الله منا ومنڪم صالح الأعمال
اللهُ أڪبر اللهُ أڪبر اللهُ أڪبر، لا إلهَ إلَّا الله، اللهُ أڪبر اللهُ أڪبر، ولله الحَمْد

حوکمی جەژنانە ... العيدية
پرسیار : حوکمی پێدانی جەژنانە چیە بە منداڵان ؟
وەڵام : جەژنانە یەکێکە لەو عادەتانەی کەوا ساڵانە تەنها دو جار دوبارەدەبێتەوەو دەکرێت ، کە پێی دەوترێت " العيدية " جەژنانە ، ئەمەش کارێکی دروستەو وە کارێکە کەوا بەرامبەر دڵ خۆش دەکات هەر بۆیە گەورەکان و دایکان و باوکان و پورو خاڵ ومامەکان و داپیرەو باپیرە و جگە لەوانیش باشتر وایە ئەم جەژنانە بدەن بەمنداڵەکانیان خۆشەویستی لەنێوانیان زیاد دەکات و دەبێتە هۆکاری زیاتر لەیەک نزیک بونەوەو هۆگربون و پتەو بونی پەیوەندی نێوانیان .
جەژنانەش بدەن بەئێمە 😁
جەژنانەتان با ڕکلام بێت بۆ ئەم چەناڵە کە الحمدلله تاکە چەناڵە خزمەت دەکات لەو بوارەی خۆی زۆر سپاس بۆ هوکاریتان..
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پرسیار : حوکمی پێدانی جەژنانە چیە بە منداڵان ؟
وەڵام : جەژنانە یەکێکە لەو عادەتانەی کەوا ساڵانە تەنها دو جار دوبارەدەبێتەوەو دەکرێت ، کە پێی دەوترێت " العيدية " جەژنانە ، ئەمەش کارێکی دروستەو وە کارێکە کەوا بەرامبەر دڵ خۆش دەکات هەر بۆیە گەورەکان و دایکان و باوکان و پورو خاڵ ومامەکان و داپیرەو باپیرە و جگە لەوانیش باشتر وایە ئەم جەژنانە بدەن بەمنداڵەکانیان خۆشەویستی لەنێوانیان زیاد دەکات و دەبێتە هۆکاری زیاتر لەیەک نزیک بونەوەو هۆگربون و پتەو بونی پەیوەندی نێوانیان .
جەژنانەش بدەن بەئێمە 😁
جەژنانەتان با ڕکلام بێت بۆ ئەم چەناڵە کە الحمدلله تاکە چەناڵە خزمەت دەکات لەو بوارەی خۆی زۆر سپاس بۆ هوکاریتان..
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
غیرەکردنی ئافرەت گەر لەسنور دەرچێت ئەوا زەرەری زۆرە...
ئافرەتی وا هەیە غیرە دەکات لەپیاوەکەی زیاد لەحەدی خۆی بەجۆرێک سنور دەبەزێندرێت ، ئافرەتی وەها هەیە ئەوەندە غیرەی زۆرە ژیانی خۆی و هاوسەریشی تاڵ کردوە ، تەنانەت ئافڕەتی وەها هەیە غیرەدەکات لەپیاوەکەی کە قسەی خۆش و گاڵتە لەگەڵ خوشکەکانی یان پورەکانی بکات لەکاتێکدا پور وەک دایکی وایە وەهەم خوشکی و پورەکانی مەحرەمنن ، ئەم غیرەکردنە پەروەردگار ڕێگری لێکردوە لەشەرعدا ڕێگەی پێنەدراوە ، ئافرەتانێک هەن پیاوەکانیان بەجۆرێک لێکردوە تەنانەت بچوکترین شت غیرەی لێدەکات ، ئەمەش وای کردوە ئەم ئافرەتە بەردەوام لە گومان و ئێرەییدا بژی بەردەوام هەواڵ و محاسەبەی پیاوەکەی بکات کەوادەکات ئەم پیاوە نەک خێزانی خۆش ناوێت بەڵکوو وادەکات لەپێش چاوی بکەوێت ، بەڕاستی ئافرەتان دەبێت لەم شتە زۆر وریابن لەسنوری خۆیان دەرنەچن ، با دەستی پیاوەکانیان بگرن و دوریان کەن لەحەڕام و تاوان بەڵام ڕێگری شتێک نەکەن کە خودای گەورە ڕێگری لێی نەکردوە.

تۆ چ سودێک دەبینیت کەوا برا مسوڵمانەکەت بەهۆی تۆوە سزا بدرێت
گەردن ئازایی کردن و لێخۆش بون بەتایبەت لەجەژناندا عادەتێکی جوانەو جێبەجی بکەن....
پرسیار : ئایە لێبوردن و گەردن ئازادکردنی کەسێک کە مافی خواردویت یان ئازاری داویت باشترە لەدونیادا یان هەڵی بگریت بۆ قیامەت ...؟
وەڵام : بێگومان لەقورئان و سوننەت زۆر جەخت کراوەتەوە لەسەر لێبوردەیی و عەفو کردن ، وەسروشتی مرۆڤ وایە زوڵم و ستەم دەکات بەڵام دەرگای تۆبەو گەڕانەوە لای پەروەردگار داناخرێت وە لێبوردەیی پەروەردگار زۆر زیاترە لەوەی کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە ، وەبێگومان پاداشتی خوا زۆڕ گەورەترە لەو حەق و مافەی کەوا تۆداوای دەکەیت و هەڵی دەگریت بۆ دوا ڕۆژ چونە تۆ لەبەر الله ئەوە دەکەیت خواش ئەجری پاداشتکاران بەزایە نادات .
ئەمانەی خوارەوە چەند وتەیەکی زانایانن لەسەر ئەم باسە ....
ئیمامی أحمد فەرمویەتی : لێبوردن باشترو گەورەترە ، تۆ چ سودێک دەبینیت کەوا برا مسوڵمانەکەت بەهۆی تۆوە سزا بدرێت ، بەڵکوو لێی خۆش ببەو چاک بە ئایە پێتان خۆش نیە پەروەردگار لێتان خۆش ببێت .
كتاب المحنة | لـ حنبل صـ (۱۳۳)
حەسەنی بەصڕی بەڕەحمەت بێت فەرمویەتی : ئەگەر خەڵکی زیندو کرانەوە لەبەرامبەر پەروەردگاری جیهانیان لەڕۆژی دوایدا ، بانگ دەکرێن : هەریەکەتان وەرن بۆ وەرگرتنی پاداشتان لای زاتی الله ، کەس هەڵناستێت تەنها ئەوانە نەبن کەوا لەدونیادا لەبەرامبەریان خۆش بون و لەحەقی خۆیان بوراون .
كتاب المحنة | لـ حنبل صـ (١٣٤)
ئیمامی أحمدی کوڕی حەنبەل بەڕەحمەت بێت فەرمویەتی : لەڕۆژی دوایدا پەروەردگار دەفەرموێت : "ناچێتە بەهەشتەوە تەنها ئەوانە نەبن کە لێبوردەبون و لەبەرامبەریان خۆش بون " لەو کاتەدا ئەوانەی لێخۆش بوو لێبوردەبون لەدونیادا هەڵدەستن و دەچنە بەهەشتەوە بەهۆی لێخۆش بویان لەدونیادا ، کەواتە هیچ لەسەر کەس نیە تەنها ئەوە نەبێت کە لەبراکەی خۆش ببێت خوداش لەو خۆش دەبێت و عەفوی دەکات ، وە سزاو ئازاری نادات .
كتاب المحنة | لـ حنبل صـ (١٣٦)
ئیمامی أحمد بەڕەحمەت بێت فەرموی : گەردنی موعتەصەمم ئازاد کرد لەوەی کەوا لێی دام و ئازاری دام و منی خستە زیندانەوە بەبێ تاوان و کۆت و زنجیری کردم ، بەڵکوو خوای پەروەردگار بەهۆی عەفو لێخۆش بونی منەوە ئەویش لەمن خۆش ببێت .
بەکورتی موعتەصەم ئەو خەلیفە عەباسیە بوو کەوا دوای ئەوەی هاتە سەر حوکم ئیمامی ئەحمدی کوڕی حەنبەلی سجن کرد وەزۆر ئازاری داو لێی دا لەسەر بابەتی ئایە قورئان مەخلوق و دروست کراوە یان کەلامی خودایە ئیمامی أحمد دەی فەرموو قورئان کەلامی خوایە وەهەرکەس بڵێت قورئان مەخلوق و دروست کراوە ئەوا کوفری بۆ خودا بڕیارداوە لەسەر ئەمە خەلیفەی عەباسی موعتەصەم خستیە زیندانەوە و زۆر لێدان و ئازاری دا بەڵام لەسەروو ئەمەشەوە ئیمامی أحمد گەردنی ئازاد کردو لێی خۆش بوو بێگومان قورئانیش کەلامی خودایەو مەخلوق نیە کەئەمەش مەزهەبی ئەهلی سوننەو جەماعەیە ..

هۆشیاری پەروەردەیی لەدایکان و خوشکەگەورەکاندا کارێکی پێویستەبۆ کچانی تازە پێگەیشتو تەمەن منداڵ....
کچان بەتایبەت کەوا لەتەمەنی بچوکدان و وردە وردە بەرەو باڵغ بون دەڕۆن کۆمەڵێک حاڵەت و گۆڕان کاری لەجەستەیاندا ڕودەدات کە پێویستە دایکان و خوشکەگەورەکانیان هاوکاریان بن و هۆشیاری پەروەردەیان بکەن ...
کچان کاتێک کە دەکەونە سەرو تەمەنی دەسڵان وردەوردە هۆڕمۆنیان دەگۆڕێت بەتایبەت لەتەمەنی دوانزە ساڵی بۆ چواردەساڵیدا گرنگە بایەخیان پێبدرێت چونکە وردەوردە مووی شوێنی حەساس و ژێر باڵیان دێت وە نشانەکانی باڵغ بونیان لێ دەردەکەوێت وەک نزیک بونەوەی عادەو سوڕی مانگانەو توش بون پێی و دەرکەوتنی سنگ ....
ئەم حاڵەتە پێویستە بەبایەخەوە سەیرکرێت چونکە کچان لەم تەمەنەدا زۆر دەترسن بەتایبەت لەبینینی خوێندا وە چاوی کەسانی نەخۆش و بێ ویژدان لەسەریانە چونکە ناوێرن هیچ بڵێن و بیدرکێنن ...
هەربۆیە دایکان و گەورەکچانی ماڵ با خوشکانیان ئاگادار کەنەوە کە کچان لەم تەمەنەیان گەر خوێنیان بینی بەبێ هیچ هۆکارێک ئەوە لایان ئاسایی بێت کە ئەوان کەوتونەتە سوڕی مانگانەوە بۆیان ڕونکرێتەوە کەچۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن لە خۆ شۆردن و نشانەکانی پێش هاتنی و توش بون و نشانەی پاک بونەوەیان ..
هەروەها حاڵەتی توش بونیان بە لەشگرانی و کەوتنە جەنابەتەوە
وە پێیان بوترێت ڕۆژێک لەڕۆژان گەر بەهۆی زەبرێکەوە یان کەوتن و خلسکانێک و خۆ فڕەدانێکەوە توشی بینینی خوێن بویت ڕاستەو خۆ دایک یان خوشکێکی ئاگادار کاتەوە تاکوو لەداهاتودا گومان نەخرێتە سەر پاکیزەیی ئەم کچە هەر چەندە لەڕوی شەرعەوە باس لەپاکیزەیی کچ نەکراوەو نەوتراوە مەرجە لەشەوی یەکەمی هاوسەرگیری کچ دەبێت خوێنی هەبێت چونکە مەرج نیە گەر خوێنی نەبوو ئەم کچە ناپاک بێت یان خراپەی کردبێت کچی واهەیە هەر پەردەی کچێنی نیە یان دوای مناڵ بوونیش لاناچێت یان بەعەمەلیات لادەبرێت
ئەم هۆشیاریانە پێویستن لەسەر دایکان و خوشکانی گەورە کەبۆیان بکەن و وەئەوپێویستیانەی لەم مەرحەلەی ژیانیان کەپێویستیانە بۆیان دابین بکەن لەجل و بەرگ و پێویستیەکان پەیوەست بە سوڕی مانگانەو نشانەکانی باڵغ بون .

خوایە پەنات پێ دەگرین ...
دوو جۆر زینا هەیە زینای بچوک و زینای گەورە ....
زینا تاوانێکی زۆر ترسناک و قێزەونە بەجۆرێک تاوانێکی ئەوەندە گەورەیە کە پەروەردگار لە دونیاو ناوگۆڕو دواڕۆژیشدا سزای بۆ داناوە ..
وەلەبەر گەورەیی ئەم تاوانە پەروەردگار غیرە دەکات غیرەی خواش دەست نەبردنە بۆ حەڕام کراوەکان
زینای بچوک کەهۆکاری گەیشتنە بەزینای گەورە هەروەک لەم فەرمودەیەی خوارەوەدا هاتوە پێغمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : " ((كُتب على ابن آدم نصيبه من الزنا مُدرك ذلك لا محالة؛ فالعينان زناهما النظر، والأُذنان زناهما الاستماع، واللسان زناه الكلام، واليد زِناها البطش، والرِّجل زناها الخُطى، والقلب يهوى ويتمنَّى، ويُصدِّق ذلك الفرْجُ ويكذِّبه))؛ متفق عليه
واتا : بەشێک لە زینا لەسەر نەوەی ئادەم نوسراوە و دانراوە کە هیچ مەجالی تێدا نیە ؛ چاوەکان زینا دەکەن زینای چاویش نەزەری حەڕامە ، گوێچکەکان زینا دەکەن زینای گوێچکەکان بیستنی حەڕامە پێیان ، زینای زمان قسەیە ، زینای دەست گرتنە ، زینای قاچیش ڕۆشتنە ، دڵیش ئاواتی بۆدەخوازێت کەبیان کات و هەوڵی بۆدەدات ، دامێنیش بەڕاستی دادەنێتەوە یان بەدرۆ .
لەم فەرمودەی سەرەوە باس لەدوو جۆر زینا دەکات زینایەک کە بە ئەندامەکانی لاشە ئەنجام دەدریت هەریەکەشیان تاوانێک ئەنجام دەدەن وەک تاوانی زینای چاو بینی شتی حەڕام وخراپە ، وە زینای گوێچەکە بیستنی حەڕامە وەک گوێ هەڵخستن بۆ گۆرانی و مۆسیقاو کاری خراپەو بیستنی غەیبەت و بوهتان ، تاوانی زینای زمانیش قسەی حەڕام و درۆو بوهتان و غەیبەت و دوزمانی و خواردنی شتی حەڕامە ، زینای قاچەکانیش هەنگاو نانە بۆشوێنی حەڕام کردنی حەڕامە پێیان ، هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ توش بون بەزینای گەورە وەک وتراوە : النظر بريد الزنا .
جا ئەوانەی کە شت بڵاو دەکەنەوە لەوێنەی ئافرەت و نامەحرەم شتی خراپ یان تاوان هاوار واوەیلە بۆیان دەبێت باری سەر شانیان چەندە قورس بێت خوایە .....
واتا : تاوانی نەزەڕ هۆکاری توش بونە بەزینای گەورە .
پەروەردگاریش فەرمویەتی : ( ولا تقربوا الزنا )
واتا : نزیک زینا مەکەونەوە .
ئەگەر دیقەت بدەین خودا نەی فەرمودە زینا مەکەن فەرمویەتی نزیکی مەکەونەوە ، چونکە هیچ کەس ڕاستەو خۆ زینا ناکات بەڵکوو نەزەڕێک و قسەکردنێک و ماچێک و دەست لێدان پاشان زینای گەورەیە .
تاوانی ئەوانەی کە حەز بەبڵاو بونەوەو بڵاو کردنەوەی فاحیشەو تاوان دەکەن زۆر خەتەرو ترسناکە وەهەڕەشەی زۆر گەورەیان لەدونیاو دواڕۆژدا لەسەرە هەروەک پەروەردگار دەفەرموێت :-: ﴿ إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴾ [النور: 19]
لەکۆتایدا دەرگای تۆبەو گەڕانەوە دانەخراوە پەروەردگاریش لەبەندەکانی خۆی خۆش دەبێت و عەفویان دەکات

قسەیەک کە بە هەزار داڕشتن هەیە...
بەپێی نیەتی ئافرەتان پیاوان پێدەگەن و دەردەچن....
وتراوە ئافرەتانی سەلەف و پێشین کاتێک کەوا شیریان دەدایە منداڵەکانیان دوعای دەکردو دەپاڕاوە کە منداڵەکەی لەداهاتودا کەسێکی گەورەو سود بەخشی لێدەربچیت وەک جەنگاوەر یان سەرکردە یان زانا ...
هەربۆیە باو باپیرانمان زۆر گەورەبون لەزانایان و پێشینانمان
بەڵام ئەمڕۆ زۆرینەی ئافرەتان شیردەدەنە منداڵەکانیان بەنیەتی ئەوەی خەویان لێبکەوێت و ئەوانیش ئسراحەت بکەن ....
بۆیە ئوممەتێکی خەوتوین ...

وریای هەڵبژاردنی ناوی منداڵەکەت بە.....
ابن عثیمین ( رحمە الله) فەرمویەتی:
" پێویستە لە سەر مروڤ ئەو ناوە بۆ منداڵ هەڵ بژێرێت کاتێک کەوا گەورە بوو کەمی نەکاتەوەو ، چونکە لەوانەیە باوك ناوێکی دیاری کراوی بەدڵ بێت بەڵام بۆی چاك نەبێت وە ببێتە هۆی ئەزیەت دانی منداڵ لە داهاتودا وە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەزیەتی کورەکەی منداڵەکەی بدات، وە ئەوەی کە ئاشکەراو و دیارە کە ئەزیەت دانی باوەردار حەڕامە وە نابێت ، جا بۆیە لە سەری پێویستە کەوا جوانترین و چاکترین ناو هەڵبژێرێت کە لەلای خودا خۆشەویستە "
الشرح الممتع:(٧/٤٩٥).

دوشت دژبەیەکەن
قورئان وەحی خودایە ، گۆرانی و مۆسیقاش وەحی شەیطانە هەرکات دڵت پەیوەست بوو بەگۆرانی و مۆسیقاوە زیاتر لەقورئان ئەوە تۆ گەر دڵت نەمردبێت بەرەو مردن دەڕوات زۆر سەیرە کچانێک کە باگڕاوەندی دینیان هەیە لەحجاب و پۆشتەیی و نوێژو عبادەت کەچی سڵ ناکەنەوە لە گوێ گرتن لەگۆرانی مۆسیقا ...
بەڕێزان حەڕام هەر حەڕامە تکایە شتێک مەکەن کە دواجار باجەکەی بدەن .
مەبنە هۆکاری ناشرین کردنی دین با پەنجەت بۆ درێژ نەکرێت بوترێت خۆ فڵان عابایە نقابە یا حجابه فڵان و فڵان دەکات هەرچەند ئەویش هەڵەیە چونە دین بەفڵان و فیسار نیە دین بەقورئان و سوننەتە هەموشمان هەڵە دەکەین چ مەلابیت یان دینداربیت بەڵام با هەڵەکانمان نەبنە هۆکاری هەڵەی کەسانی تر...
گرنگترین شت بۆ زانینی حەڕام و حەڵاڵ فێربونی علم و زانستی شەرعیە
هەموو شتێک دەزانی تەنها علم و زانستی شەرعی نازانێت هیچ نەبێت با هەفتەی دەرسێکی دینیت هەبێت کە فێرت کات پێت بگەیەنێت ...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
قورئان وەحی خودایە ، گۆرانی و مۆسیقاش وەحی شەیطانە هەرکات دڵت پەیوەست بوو بەگۆرانی و مۆسیقاوە زیاتر لەقورئان ئەوە تۆ گەر دڵت نەمردبێت بەرەو مردن دەڕوات زۆر سەیرە کچانێک کە باگڕاوەندی دینیان هەیە لەحجاب و پۆشتەیی و نوێژو عبادەت کەچی سڵ ناکەنەوە لە گوێ گرتن لەگۆرانی مۆسیقا ...
بەڕێزان حەڕام هەر حەڕامە تکایە شتێک مەکەن کە دواجار باجەکەی بدەن .
مەبنە هۆکاری ناشرین کردنی دین با پەنجەت بۆ درێژ نەکرێت بوترێت خۆ فڵان عابایە نقابە یا حجابه فڵان و فڵان دەکات هەرچەند ئەویش هەڵەیە چونە دین بەفڵان و فیسار نیە دین بەقورئان و سوننەتە هەموشمان هەڵە دەکەین چ مەلابیت یان دینداربیت بەڵام با هەڵەکانمان نەبنە هۆکاری هەڵەی کەسانی تر...
گرنگترین شت بۆ زانینی حەڕام و حەڵاڵ فێربونی علم و زانستی شەرعیە
هەموو شتێک دەزانی تەنها علم و زانستی شەرعی نازانێت هیچ نەبێت با هەفتەی دەرسێکی دینیت هەبێت کە فێرت کات پێت بگەیەنێت ...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەم ئافرەتە چۆن دەتوانێت دوای بیستی ئەمە ئیتر بڵێ ئەی پەروەردگارا ئیتر.....
تکایە ئەم پۆستە لەهەموو شوێنێک بڵاو کەنەوە زۆر ئاساییە لنکی چەناڵیش لابدەن...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
تکایە ئەم پۆستە لەهەموو شوێنێک بڵاو کەنەوە زۆر ئاساییە لنکی چەناڵیش لابدەن...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
كێ نزیکترین کەسە لەپێغەمبەرﷺ لەڕۆژی دوایدا....؟؟
خۆشەویست دەفەرموێت : بەڕاستی نزیکترین کەس و لەپێشترینی کەس لەڕۆژی دوایدا لەمن ئەوانەن کەوا زۆر صەڵاواتم لەسەر لێدەدەن...
خواو فریشتەکانی صەڵاوات لێدەدەن ئێوش صەڵاواتی لەسەر لێبدەن...
﷽
﴿ إنَّ اللَّهَ وَ مَلاَئِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيّ يَأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ صَلُّواَْ عَلَيِْه وَسَلّمُِواْ تَسْلِيماَ ﴾
بەڕاستی خواو فریشتەکان صەڵاوات لەسەر پێغمبەر لێدەدەن ئەی ئەوانەی کەوا باوەڕتان هێناوە ئێوەش صەڵاواتی لەسەر لێبدەن ...
اللهُـمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ علَى نَبِينَا مُحَمَّد ﷺ.

بۆچی دوعا دەکەم و گیرا نابێت ؟
ئایە واز لەدوعا بهێنم ؟
بێ هیوا مەبە دوعا زۆر بکە
ئایە واز لەدوعا بهێنم ؟
بێ هیوا مەبە دوعا زۆر بکە
حکمی لەبەرکردنی جلی کوڕانە وە بەپێچەوانەشەوە ....
پسیار :
کاتئک هەندێک جل دەکرین بۆ کورەکان،یان کچەکان ،وەگەورە دەبن بۆیان ناگونجێت بەڵام گونجاوە بۆ بەکارهئنان ئایا دەکرئت کچ جلی کوڕ لەبەر بکات یاخوت بەپێچەوانەوە ؟
📜وەڵام : ناکرێت کچ جلی کوڕ لەبەربکات وە کوڕ جلی کچ لەبەر بکات:چونكە ئەوە چواندنو تەشبیهە بەپیاوان وە بەپێچەوانەوەش : وە کاتئک پێغمبەری خوا صلي الله علية وسلم لەعنەتی کردوە لە ئافرەت جلی وەک پیاوان لەبەر کات وە پیاوان جلی ئافرەتان لەبەرکەن بەهەمان شێوە
👈🏻وەلەسەر ئەوە ئەگەر لەلای مرۆڤ جلی زیادەی هەبوو ئەوا. دروست نیە هەرکەسێک لەبەری بکات 'بۆیە چاکترە: بیبەخشێت یان بەسەر هەژارەکاندا لەوڵاتەکەی یان ئەوانەی هەژارەکانی وڵاتانی تر بۆیان بنێرێت دروست نییە ئەو شتە لەناو ببرێت لە کاتێکدا هێشتا سوودی لێ وەرگیرێت چونکە پێغەمبەر ﷺ قەدەغەی لە بەهەدەر دانی ماڵ و لەناوبردنی شتە بەسوودەکان کردووە لە کاتێکدا دەکرێت بدرێت بە کەسێک کە سوودی لێوەربگرێت چونکە ئەمە بەهەدەردانی ماڵە
ماڵپەڕی شێخ ابن عثيمين بەڕەحمەت بێت....

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نامەیەک بۆ نوێژنەکەران....
بەلەرزەلەرز ... بەبێ هێزی و بەدانشتتنەوە ... بەتەمەنێکی زۆرەوە بەڕیشێکی سپیەوە سەری دەچەمێنێتەوە بۆ خودای خۆی ....
درۆ نەلەگەڵ خودا بکە نەلەگەڵ نەفسی خۆت تاکە عبادەتێک کەوا هیچ مەجالی تێدا نیە نوێژەکانتە ....