Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔غەززە  بەم شێوەیە ئارد و خواردنیان لە بنکەیەکی زایۆنی - ئەمریکی دەستدەکەوێ! لەژێر ئاگر و بۆردومانی زایۆنیدا!

🤔 مەهێڵن ڕووداوەکانی دیکە.. خوشک و براکانتان لە غەزە لەبیر بباتەوە.!

🤔کوشتن، کۆچکردنی زۆرە ملێ، پاشان برسیکردن و دواتر فڕێدانی هاوکاری لە ئاسمانەوە بۆ خەڵکی بەش مەینەتی غەززەو دواتر کوشتنیان..!!!
ڕوتان ڕەش بێت ، خەجاڵەت بن، ڕوو ڕەشی دونیاو قیامەت بن.. ئەی ئەوانەی لاف و گەزافی مافی مرۆڤ و مناڵ و ژن و تەنانەت ئاژەڵانیش لێ دەدەن..! سوێند بە اللە بەچاوی سەر سەرشۆڕی و ڕیسواییتان دەبینین ئەمڕۆ بێت یان سبەی.!
فلعنة الله على الظالمين ومن عاونهم.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😭87😢24💔157🤬5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔 ئەم زوڵم و زۆرەی ئێستا تاسەر نابێت.!!

مامۆست هاوڕێی قیامەت.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
56👍6👏6💯2❤‍🔥1🤣1
🗣💠بۆ شەڕی ئێران و ئیسڕائیل جۆینی بەهێزترین کەناڵ بکەن🔽

نوێترین ڕووداو و پێشهاتەکانی جەنگ بەڕاست و دروستی لێرەوە ببینە🔽

💠شەڕەکە بەردەوامە 🇮🇷Vs 🇮🇱⚔️

https://www.tg-me.com/peshangarsalan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
20👏3🤣1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔حاڵی خەڵکی غەززە هەتا بڵێی ناڕەحەتە، هیچ وێنە و ڤیدیۆیەک ناتوانێت بەتەواوی هەموو ڕووەکانی ئازار و ناڕەحەتیەکان نیشانبدات، چونکە یەکجار زۆرن،

ملیۆنان مرۆڤ نە ئاوی پاکی هەیە نە نان نە سێبەر و شوێنی حەوانەوە، نە جەستەی ساغ و ....

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
💔66😭60😢65🤬3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔قودس قەزییەی ئوممەتێکە ناکرێت بڵێی حەقم چییە !
تۆ ئەویت ، ئەویش تۆیە
قودس هی ئێمەیە 🤍


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
87👍8🥰4👏4😭3💯2🤣1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔زۆر جار دوعا دەکەین خوا پێمان ببەخشێت بەڵام لێمان دەسەنێت!

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
52💯10👏5🤣1🫡1
🤔دەبێ ئێستا چەندان خەڵک بێ لانە و بێ ناز کەوتبن!؟
دەبێ ئێستا چەندان مرۆڤ لە کونجی زیندانەکان خزێندارابن و ھەموو ساتێکیان مردن بێت؟!
دەبێ ئێستا چەندا کەس نانی نەبێ بیخوات؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس سووتەمەنی نەبێت و توانای کڕینیشی نەبێت؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس بریندار و بەئازار بێت و چارەسەریش نەبێت؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس چاوەڕێی ئازیزانیان بن بەڵام نەتوانن بیان بینن؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس خەم لە نانی بەیانی بخۆن و شەو لەو خەفەتەوە خەویان لێنەکەوێ؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس لەسەر جادەکان کەوتبن و شوێنێک نەبێت بۆی بچن؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس شکۆی شکێندرابێ و کەس نەبێ بەرگری لبێکات؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس لەبەرچاوی خۆی منداڵەکانی بتلێنەوە و بریندار و بە ئازار بن و توانای هیچی نەبێت بۆیان بکات؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس ماڵ و منداڵەکەی بناڵێنن بۆ تیکە نانێک بەڵام ھیچیان نەبێ بیخۆن؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس لەبیری داھاتووی نادیاری منداڵەکانی بێت و ..... ؟؟؟؟؟؟!!!!

م.صلاح الدین احمد


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢73😭26💔196🤬1
موعجیزە لەوە زیاتر چی؟!
دوای ئەو هەموو فشار و ئابڵوقە و ... بەڵام هێشتا لەسەر پێ بی! هێشتا بجەنگی! هێشتا چۆکدانەدەی و چۆک بە دوژمندا بدەی!

شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جیهان زۆۆۆۆر قورسە، ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ... بە چەک و هەواڵگری و ... لەگەڵن، لە ئاسمان و زەوی و دەریاوە لەگەڵن ....!
بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەو هەموو زلهێزانە دابارێنە سەر میللەتێک، شوێنێک، ناوچەیەکی بچووکی بێ وێنە لە چڕێ دانیشتووان، هەرچی بە مێشکت دادێت لە تەکنەلۆجیا و چەکی پێشکەوتوو و تاکتیکی سەربازی و ... بەکاریانهێنا، بەڵام دوای ۲۱ مانگ تێکشکان!

دەبێ بە زێڕ بنوسرێتەوە، بنووسرێ: هێزێکی کەم، بێ تفاق و بێ چەکی قورس، بۆ ماوەی ۲۱ مانگ ڕووبەڕووی هەموو جیهان بوونەوە، لە کاتێکدا دەرگای هەموو جیهانیشان بەسەردا داخرابوو، شوێنەکەشیان لە هەموو لایەکەوە بە دەریا و دووژمن دەورەدرابوو، وڵاتانی ئیسلامیش تەبەڕڕایان لێکردبوون و یەکیان نەدەوێرا هیچ شتێک بکات!
59😭15👏8🥰6👍4💯2
🤔پرۆژەی_لەبەرکردنی_50_فەرموودەۍصحیح

🤔 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

🤔بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

🤔سوپاس و ستایش بۆ خواۍ گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانۍ پێغەمبەرۍ خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارۍ ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانۍ تا رۆژى دوایۍ.

🤔•تاقیکردنەوەی لەبەرکردنی فەرموودە پێك دێت لە50پرسیار و وەڵام بەشێوازی هەڵبژاردن،هەڵبژاردنەکان عەرەبی بۆ کوردی واتای فەرموودەکان بەپێجەوانەش هاتۆتەوە بەهەمان شێواز واتای وشەکانیش دەپرسیاری تریش هەمەجۆر لەسەر فەرموودەکان.

🤔•لەبەرواری 2025/7/1کەدەکاتە رۆژی سێ شەمە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

🤔•فێرکاری تاقیکردنەوە دەست دابگرا.

📔فەرموودەکان بەPDF


🔹•ئەزیزان بۆ زیاتر زانیاری جۆینی ئەم چەناڵە بن.👇🏻
https://www.tg-me.com/prsiaruwalam
📥ئێوەش بڵاوی بکەنەوە  بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
32👏5👍3🫡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔گێڕانەوەیەکی شیرینی یوسفەکەی زیندان ....
کە زانایەکی ئەدیب وڕەوانبێژ سەرگوزەشتەیەکی مێژوی پڕ لەشانازیمان دەگێڕیتەوە چێژێکی تایبەتی ھەیەوخۆ ئەگەر ستەملێکراوێکی گۆشەی زیندانیش بێت ئەوە ھەرزۆر کاریگەر ......

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شیخ احمد کاکە محمود - رحمه الله


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
56🫡14💔7👏4😢2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
.
🤔ئەو تاقیکردنەوە و بێ کەسیەی بەسەر ئەوان هاتووە وێنەی نەبووە، ئەو خۆڕاگریە و دین و تەقواو عەقیدەیەی لەسەر ئەم تاقیکردنەوەیە هەیانبووە وێنەی نەبووە لەم سەدەی بیست و یەکە... وانەی غـ.ـەززەییەکان کۆتاییان نایەت، بەڵام کێ هەیە دەرس وەرگرێ لەم وانانە؟

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😭6017💔13😢4👍1🏆1🫡1
🤔ده‌ركه‌وتنی‌ (مه‌سیحی‌ ده‌جال ) لە نیشانە گەورەکانی ئاخیر زەمانە.!!

🤔پێشه‌كی‌ وشه‌ی‌ (مه‌سیح) له‌ زمانه‌وانیدا به‌ (ده‌جال) ده‌وترێ و هه‌روه‌ها به‌ عیسایش ده‌وترێ، وه‌ك "ابن حجر" ده‌فه‌رموێ، به‌ڵام كاتێ مه‌به‌ست پێی‌ ده‌جال بێت ده‌وترێ‌: المسیح الدجال، وه‌ كاتێ‌ به‌ ڕه‌هایی‌ باس كراو نه‌وترا (مه‌سیحی‌ ده‌جال) ئه‌وه‌ مه‌به‌ست پێی‌ عیسایه‌ "علیه‌ السلام".

وه‌ به‌ ده‌جال وتراوه‌ ( مه‌سیح) واته‌: چاوی‌ ڕاستی‌ كوێره‌، یا به‌ مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌: پێ ڕائه‌كێشێ به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا.

وه‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، باوه‌ڕیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاخر زه‌ماندا (مه‌سیحی‌ ده‌جال) دێت و یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی‌ ئاخر زه‌مان، وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی‌ ڕاست و دروست (القول الراجح) یه‌كه‌مین نیشانه‌ی‌ دونیا ئاخره‌، وه‌ گه‌وره‌ترین ناڕه‌حه‌تیی‌ و به‌ڵایه‌ له‌ سه‌ر ڕووی‌ ئه‌م سه‌ر زه‌وییه‌ كه‌ ڕووده‌دات، وه‌ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك كه‌ هاتووه‌ هۆشیاری‌ گه‌له‌كه‌ی‌ خۆی‌ كردووه‌ به‌ هاتنی‌ مه‌سیحی‌ ده‌جال، وه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خۆشه‌ویستمان ده‌رباره‌ی‌ (ده‌جال) ده‌فه‌رموێ: "ده‌جال" واته‌: گومڕایی‌ كردنی‌ خه‌ڵكی‌ به‌و شتانه‌ی‌ كه‌ ده‌یكات، كه‌ له‌ ڕاستیدا هیچ پایه‌و ئه‌ساسێكی‌ نیه‌، وه‌ فه‌رمووده‌ی‌ ڕاست و دروست هه‌یه‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ پله‌ی‌ (تواتر)و زانیاری‌ ته‌واویش ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌فه‌رموێ: من ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ ناڕه‌حه‌تی‌ هاتنی‌ (ده‌جال)، وه‌ ته‌واوی‌ پێغه‌مبه‌رانیش گه‌له‌كه‌ی‌ خۆیانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ له‌و به‌ڵا گه‌وره‌یه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ر نوحیش گه‌له‌كه‌ی‌ خۆی‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام من شتێكتان پێ ده‌ڵێم كه‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێك به‌ گه‌له‌كه‌ی‌ نه‌وتووه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: ده‌جال كوێره‌و به‌ڵام به‌ ڕاستی‌ خوای‌ گه‌وره‌ كوێر نییه‌. رواه البخاری‌ ومسلم.

وه‌ له‌ شوێنێكی‌ تردا ده‌فه‌رموێ: ده‌جال قه‌دو باڵایه‌كی‌ زۆر به‌رزی‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ هاوه‌ڵان ده‌ڵێن: وامان ده‌زانی‌ كه‌ ده‌جال له‌ هۆزی‌ دار خورمایه‌. رواه مسلم.

وه‌ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (كاتێ كه‌ ده‌جال دێت، خه‌ڵكی‌ له‌ ترسی‌ به‌ڵاو نه‌هامه‌تیه‌كانی‌ به‌ره‌و كێوه‌كان هه‌ڵدێن) رواه مسلم.

به‌ هه‌رحاڵ له‌ فه‌رموده‌ی‌ (تمیم الداری)دا كه‌ ئیمامی‌ موسلیم ده‌یگێڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌: (ده‌جال بوونی‌ هه‌یه‌و له‌ جه‌زیره‌یه‌كی‌ نزیك ئاودایه‌و له‌وه‌دایه‌ كه‌ خوا ئه‌مری‌ پێ بكات و بێته‌ ده‌ره‌وه‌، وه‌ ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌شی‌ له‌ زه‌ویدا چل ڕۆژه‌، ڕۆژی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ یه‌ك ساڵ ده‌ڕوات و ڕۆژی‌ دووه‌می‌ به‌ مانگێك ده‌ڕوات و ڕۆژی‌ سێ یه‌می‌ به‌ هه‌فته‌یه‌ك ده‌ڕوات و ڕۆژه‌كانی‌ تری‌ ئاسایی‌ ده‌بێته‌وه‌و وه‌ك ئێستا ده‌بێت، وه‌ له‌ نێوان شام و عێراقدا دێته‌ ده‌رێ، وه‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ شوێنی‌ ده‌كه‌ون یه‌هودو ژنانن، هه‌روه‌ها حه‌فتا هه‌زار یه‌هودی‌ ئه‌صفه‌هانی‌ شاری‌ ئێران شوێنی‌ ده‌كه‌ون. به‌ڵام له‌م كاته‌دا دوو شوێن پارێزراون كه‌ بریتین له‌ شاری‌ مه‌ككه‌و مه‌دینه‌، كه‌ فه‌رمووده‌ی‌ صحیح هه‌یه‌و ده‌فه‌رموێ: (هیچ شارێك نییه‌ كه‌ ده‌جال نه‌چێته‌ ناویی‌ و پێی‌ تێ نه‌خات بێجگه‌ له‌ مه‌ككه‌و مه‌دینه‌، كه‌ مه‌لائیكه‌ پارێزگاری‌ لێ ده‌كه‌ن). رواه البخاری‌ و مسلم.

وه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلی‌ الله علیه وآ‌له وسلم) زیاتر پێناسه‌ی‌ ده‌جالمان بۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ شاراوه‌ نه‌بێت لای‌ هیچ كه‌س و ده‌فه‌رموێت: (ده‌جال داوای‌ خوایه‌تی‌ ده‌كات و داوا ده‌كات له‌ ئاسمان باران ببارێنێت ئه‌ویش ده‌یبارێنێ، وه‌ داوا ده‌كات له‌ زه‌وی‌ به‌روبومی‌ ببێت، ئه‌ویش به‌روبوم ده‌ڕوێنێ، به‌هه‌شتی‌ هه‌یه‌و خاوه‌نی‌ ئاگره‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوێره‌و به‌ نێو چاوانیه‌وه‌ نووسراوه‌ كافر، له‌ كۆتاییشدا عیسی‌ "علیه‌ السلام" دێته‌ خوارێ‌ و ده‌یكوژێ، وه‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلی‌ الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌ستی‌ دوعای‌ به‌رز كردۆته‌وه‌و فه‌رمویه‌تی‌: (اللهم إنی أعوذ بك من عذاب القبر ومن عذاب النار ومن فتنة‌ المحیا والممات ومن فتنة‌ المسیح الدجال ) متفق علیه. ئێمه‌ش ئه‌م دوعایه‌ ده‌ڵێینه‌وه‌و ده‌ڵێین ئامین.

نوسینی.عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
62👏7👍6🥰3💯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔ئەی ئەهلی غـ.ـەززە ئەمڕۆ هەموو ئازارێکتان ئازاری حەمزەیەکە بۆ پێغەمبەری خوا (ﷺ)، لەهەموو ئازارەکانتان ئاگادار دەکرێتەوە

دکتۆر_عبدالواحد


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢56🥰18💔13😭10👏3🕊1
🤔ئازارەکان بەردەوامن بەڵکو زیاتر و زۆرتریش بوون

🤔یا الله کۆتایی بەم زەلیلیەمان بهێنە سەرکردە خۆفرۆش و کۆیلەکانمان زەلیل و سەرشۆڕی دونیا و قیامەت بکە بەزوترین کات یارب العالمین، یا عزیز یا جبار ، سەرکردەیەکمان بۆ بنێرە کۆمانبکاتەوە لەژێر ئاڵایەک کە بەس لەبەر تۆ و دینەکەی تۆ بجەنگێین و ببینە سەربازێکی نەناسراوی ئەو کۆمەڵەیە.

حسبنا الله ونعم الوکیل


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😭79💔18🤬6😢3😱1
🤔 چیرۆکی ساڵنامەی کۆچیی.!

1- بەر لە هاتنی ئیسلام عەرەبەکان بە ڕووداوەکاندا ساڵ و بەرواریان دەستنیشانکردووە وەك؛ ساڵی فیل، شەڕی بەسوس و ماجەرای "ذی قار" ...هتد. ساڵیش هەر 12 مانگ بووە. مانگە عەرەبییەکان هەر بەم ناوانەی ئێستا دەناسرانەوە و حیسابیان پێڕادەگیرا و حەجیان پێدەکرد لەسەر پەیڕەوی ئایینی حەنیفییەتی "ئیبراهیم"، بەڵام لە سەردەمی خەلیفەی دووەمی ڕاشیدی؛ "عومەری خەتاب" و دروست 17 ساڵ پاش کۆچ لە مەککە بۆ مەدینە، بیرۆکەی دانانی ساڵنامەیەکی ئیسلامی سەریهەڵدا و چووە بواری جێبەجێکردنەوە (ساڵنامەی كۆچی).

2- گێڕانەوەی جیاجیا هەن لەبارەی پاڵنەری دانانی ساڵنامەی کۆچی، هەندێک دەڵێن پێشنیازی عەرەبی باشوور بووە لە یەمەن، هەندێکی تر دەیگێڕنەوە بۆ پێشنیازی "ئەبو موسای ئەشعەری" کە لە هاوەڵانە و والی بەسڕە بووە. "ئەشعەری" سکاڵای کردووە "نووسراوی جیاجیامان بۆ دێ، ناوی مانگەکانی لەسەرە، نازانین.. کامیان کۆنە و کامیان نوێ، چونکە ساڵی لەسەر نییە". هەردوو مێژوونوس "سەخاوی" و "بەیرونی"، باسیان لەوە کردووە پێشنیازی ساڵنامەکە هەر لە بنەڕەتەوە هی "عومەری کوڕی خەتاب" خۆی بووە بۆ ڕێكخستنی کاروباری دەوڵەت بەتایبەت کە ئەو خەریکی دروستکردنی دیوانەکان (وەزارەت) و دامەزراندنی پایەکانی دەوڵەت بووە.

3- پاش ساغبوونەوە لەسەر دانانی ساڵنامەی ئیسلامی، پێشنیازی جۆراوجۆر کراون بۆ دیاریکردنی سەرەتای ڕۆژژمێرەکە لەوانەش؛ ساڵی لەدایکبوونی پەیامهێن (فیل _571 زایینی)، ساڵی دەستپێکردنی پێغەمبەرایەتی و دابەزینی وەحی، ساڵی کۆچی دوایی پەیامهێن (د.خ)، بەڵام لەدایکبوون و پێغەمبەرایەتی وادە و کاتەکەیان بەدروستی نەدەزانران، ساڵی ژیانئاواییش هەڵگری یادەوەرییەکی ناخۆشبوو کە شایشتە نەبوو بۆ ساڵنامە کە هێمای نوێبوونەوەیە، سەرەنجام خەلیفەی دووەم و هاوەڵان، ساڵی کۆچ لە مەککەوە بۆ مەدینەیان پەسەندکرد، ئەم ساڵەش وادەکەی لە یادەوەری بەشی زۆری بەشدارەکانیدا تۆمار بووە، جگە لەوەش کۆچ خۆی بۆ خۆی وێستگەیەکی جومگەیی گرنگ بووە لە پەرەسەندنی ئیسلام و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ و ساڵنامەكەش بە كۆچی ناوی دەركرد.

4- لەبارەی دیاریکردنی مانگی یەکەمی ساڵنامەکەوە، هەندێک وتویانە با لە ڕەمەزانەوە (9) ئەژمار بکرێت، "عەبدولرەحمانی کوڕی عەوف" مانگی ڕەجەب (7) ی پێشنیارکردووە بەو پێیەی سەرەتای مانگە قەدەغەکراوە عەرەبییەکانە (الأشهر الحرم)، بەڵام "عەلی کوڕی ئەبوتالیب" و "عوسمانی کوڕی عەفان" مانگی موحەڕەم (1) - یان بەلاوە پەسەند بووە، بەوپێیەی مانگی گەیشتنەوەی حاجیانە بە وڵات و زێدی خۆیان لەپاش بەجێهێنانی فەرزی حەج لەمەککە و دەستپێکردنەوەی ژیان و کاروباری ئاسایی خەڵکە.

5- بەپێی گێڕانەوە و سەرچاوە مێژوییە باوەکان، لەوانەش هی "ابن إسحاق" پێغەمبەر (د.خ) لە ڕۆژی دووشەممە 8/ 3ی ساڵی 14 ی پاش پێغەمبەرایەتی ڕێکەوتی 23 / 9 / 622 زایینی لە مەککەوە گەیشتوەتە قوبا (450 کم)، لە 12ی ڕەبیعی یەکەمیشدا (مانگی 3) چووەتە ناو شاری مەدینە، بەڵام "عومەری کوڕی خەتاب" موحەڕەمی کردە سەرەتا و دەسپێک، چونکە جگە لەوەی موحەڕەم مانگی پاش گەڕانەوەی حاجیانە بۆ زێدی خۆیان، لەڕووی مێژوویییشەوە "بەیعەتی عەقەبە" بەر لە کۆچ کە ڕێککەوتنی پەیامهێن(د.خ) و نوێنەرانی هەردوو هۆزی ئەوس و خەزرەجە بۆ داڵدەدانی موسوڵمانەكان لە مانگی حەجدا بووە، هەر ئەمەش ڕێگەیخۆشكرد بۆ کۆچ، بەدوای ئەوەشدا پرۆسەکە دەستیپێکرد، هەر لەو ماوەیەشدا پەیامهێن (د.خ) نیازی کردووە بڕوات بەرەو "یثرب_ مەدینە"، یەکەم مانگیش لەپاش ئەم پەیمان و ڕێککەوتنە هەڵهاتبێت موحەڕەم بووە.

نووسینی: دکتۆر یاسین تەها.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
60👍5👏5🥰2🫡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔قورئان یاساو ڕێسای مرۆڤایەتییە.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
67❤‍🔥13🔥3👏1🫡1
2025/07/10 15:35:37
Back to Top
HTML Embed Code: