Telegram Web Link
شێخ احمد کاکە محمود
Photo
🔴 كێبوون ئەوانەی ئیمام (حسێن) رێحانەكەی پێغەمبەری خودایان ﷺ شەهید كرد.؟.

♦️ دەرخستنی ڕووی ڕاستەقینەی ئەم كارەساتە.!

كاره‌ساتی‌ شه‌هیدكردنی‌ ئیمام حوسه‌ین (دروودی خوای لەسەر) له‌ گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانه‌ كه‌ دوچاری مێژووی‌ موسوڵمانان بووە، چونكه‌ له‌و كاته‌دا بێجگه‌ له‌ ئیمامی‌ حوسه‌ین له‌سه‌ر ڕووی‌ زه‌ویدا كوڕی كچی پێغه‌مبه‌رێكی‌ دیكە بوونی‌ نه‌بوو، وه‌ به‌راستی‌ به‌ مه‌زڵومی‌ شه‌هید كراو كوشتنه‌كه‌شی به‌ نیسبه‌ت موسوڵمانانی‌ هه‌مووی‌ گۆی‌ زه‌وی‌ كاره‌سات بوو، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت خودی ئیمام حوسه‌ینه‌وه‌، پله‌ی‌ شه‌هاده‌ت و پله‌وپایه‌و ناوو شۆره‌تی‌ لای خودا وه‌رگرتووه‌، چونكه‌ بێگومان خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌م رێحانه‌ جوانه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ نازداری‌ بۆ ئه‌و دونیا هه‌ڵگرتووه‌و له‌م دونیا پڕ له‌ نه‌هامه‌تیی و ناخۆشیه‌ ڕزگاری‌ كردووه‌.
مێژووی‌ شه‌هیدكردنی‌ ئیمام حوسه‌ین (دروودی خوای لەسەر) كارەساتێكی ئێجگار جەرگبڕو لەسەر دڵان بە ئازارە‌.. چونكە به‌ غه‌درو خیانه‌ت شه‌هید كرا، بۆیە ئێمەش لە پەیجی شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود وه‌ك پاراستنی‌ ڕاستی مێژویی و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی‌ حه‌قیقه‌تی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ خوێناوییه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌هلی‌ سووننه‌و جه‌ماعه‌ له‌سه‌ری‌ یه‌ك ده‌نگن، وەك وەفایه‌ك بۆ ئه‌و ئیمامه‌ به‌رێزه‌ كه‌ كچه‌زاو ئامۆزازای پێغه‌مبه‌ری‌ نازدارو خۆشه‌ویستمانه‌ "درودو سڵاوی‌ خوایان له‌سه‌ر" .ئه‌م ڕاپۆرتە شیكارییە پێشكەش بە موسوڵمانان دەكەین.
♦️ سەرەتای فیتنەو ئاڵۆزییەكە..
خەڵكی عێراق زیاتر لە 500 نامە بۆ ئیمام حسێن دەنێرن:
كاتێك خه‌ڵكی‌ عێراق ئاگاداری‌ ئه‌وه‌ بوون كه‌ ئیمامی‌ حوسه‌ین به‌یعه‌تی‌ نه‌داوه‌ته‌ یه‌زید، دڵخۆشبوون به‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ ئیمام حوسه‌ین، چونكه‌ ئه‌مانیش یه‌زیدی‌ كوڕی‌ موعاویه‌یان نه‌ ده‌ویست، ته‌نانه‌ت ئیمامی‌ موعاویه‌شیان خۆش نه‌ده‌ویست، ته‌نهاو ته‌نها ئیمامی‌ عه‌لیی و مناڵه‌كانی‌ ئه‌ویان ده‌ویست، ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی‌ خوایان لێبێت.. بۆیه‌ هه‌موو هۆزو كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ستیان دایه‌ نامه‌ نووسین بۆ ئیمام حوسه‌ین و هه‌موویان به‌ڵێنیان دایه‌ كه‌ ئێمه‌ ته‌نها به‌یعه‌ت به‌ تۆ ده‌ده‌ین، وه‌ ئێمه‌ بێجگه‌ له‌ تۆ به‌یعه‌ت به‌كه‌سی تر ناده‌ین و یه‌زید به‌ خه‌لیفه‌و جێنشین نازانین، ئه‌م نامه‌ ناردن و هه‌ڵویستانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ عێراق رۆژ به‌ رۆژ زیادی‌ ده‌كرد، بۆیه‌ مێژوونووسان ده‌ڵێن ژماره‌ی‌ نامه‌كان له‌ ئه‌هلی‌ كوفه‌وه‌ گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 500 نامه‌.!
♦️ ده‌رچوونی‌ ئیمامی‌ حوسه‌ین بۆ شاری‌ كوفه‌:
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئیمام حوسه‌ین له‌لایه‌ن موسلیمی‌ كوڕی عه‌قیله‌وه‌ دڵنیاكرایه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌هلی‌ كوفه‌ چاوه‌رێی ئه‌و ده‌كه‌ن و هه‌موو به‌یعه‌ت به‌و ده‌ده‌ن، موسلیم نامه‌یه‌كی‌ نارد بۆ ئیمام حوسه‌ین و بۆی نووسی كه‌ كاروباری‌ كوفه‌ ته‌واوه‌و هه‌موو شتێك ئاماده‌یه‌، بۆیه‌ ئیمام حوسه‌ینیش "ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ له‌سه‌ر" له‌ رۆژی "ته‌رویه‌دا" به‌ره‌و كوفه‌ به‌رێدەكه‌وێت.
♦️ ناڕه‌زایی هاوه‌ڵانی‌ پێغه‌مبه‌ر "درودو سڵاوی‌ خوایان له‌سه‌ر" سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوونی‌ ئیمام حوسه‌ین بۆ كوفه‌:
زۆرێك له‌ هاوه‌ڵانی‌ پێغه‌مبه‌ر "درودو سڵاوی‌ خوایان له‌سه‌ر" هه‌وڵی‌ زۆریاندا رێگری‌ بكه‌ن له‌وه‌ی‌ كه‌ ئیمام حوسه‌ین مه‌ككه‌ به‌جێ بهێڵێت و به‌ره‌و كوفه‌ به‌ ڕێ ‌بكەوێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئیمام حوسه‌ین له‌سه‌ر بۆچوونی خۆی سوور بوو..
له‌و هاوه‌ڵانه‌ی كە ناڕازیبوون: (عه‌بدوڵڵای‌ كوڕی عومه‌ر، عه‌بدوڵڵای‌ كوڕی عه‌باس، عه‌بدوڵڵای‌ كوڕی عه‌مری‌ كوڕی عاص، ئه‌بو سه‌عیدی‌ خودری‌، عه‌بدوڵڵای‌ كوڕی زوبه‌یر).
♦️ شه‌هیدبوونی‌ ئیمام حسێن له‌ ڕووداوه‌كه‌ی‌ "ته‌ف" له‌ ساڵی‌ (61)ی‌ كۆچیی:
له‌ به‌ره‌به‌یانی‌ رۆژی هه‌ینیی رۆژی 10 ی‌ موحه‌ڕه‌می‌ ساڵی 61ی‌ كۆچیی له‌ خاكی‌ كه‌ربه‌لای‌ عێراق، جه‌نگ له‌ نێوان هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌دا هه‌ڵگیرسا، یارانی‌ ئیمام حوسه‌ین ده‌یانزانی‌ كه‌ له‌ توانایاندا نیه‌ به‌رامبه‌ر به‌و سوپایه‌ی‌ عوبه‌یدوڵڵا بوه‌ستنه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها ئاره‌زوویان ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ده‌ستی‌ ئیمام حوسه‌یندا بكوژرێن و هه‌رواش بوو، یه‌ك به‌ یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستی‌ ئیمام دا شه‌هید ده‌كران.!!
وه‌ هیچ كه‌س نه‌مایه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ ئیمام حوسه‌ین خۆیی و كوڕه‌ شیرینه‌كه‌ی‌ به‌ناوی‌ "عه‌لیه‌ بچوك" كه‌ ئه‌ویش نه‌خۆش بوو.
ئه‌و رۆژه‌ تا ئێواره‌كه‌ی‌ ئیمامی‌ حوسه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ مایه‌وه‌و كه‌س جورئه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌ده‌كرد كه‌ ده‌ستی‌ خوێناوی‌ بكات به‌ كوشتنی‌ كچه‌زاكه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ﷺ، تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ "شه‌مری‌ كوڕی زیلجه‌وشه‌ن" هاواری‌ كردو وتی‌: هاوار بۆ ئێوه‌، دایكتان رۆڵه‌ ڕۆتان بۆ بكات، چوار ده‌وری‌ بگرن و بیكوژن،
شێخ احمد کاکە محمود
Photo
بۆیه‌ به‌سه‌ختی‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئیمام و شه‌هیدیان كرد، (ڕه‌زاو ڕەحمەتی خوای‌ له‌سه‌ر بێت). وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ به‌شداری‌ له‌ كوشتنی‌ ئیمام حوسه‌یندا كرد "سینانی‌ كوڕی ئه‌نه‌سی نه‌خه‌عی‌" بوو، وه‌ سه‌ری‌ ئیمامی‌ له‌لاشه‌ی‌ كرده‌وه‌و سه‌ره‌كه‌یان برده‌وه‌ بۆ كوفه‌ بۆلای‌ عوبه‌یدوڵڵای‌ كوڕی زیاد.
♦️ ئێستا دەپرسین كێبوون ئەوانەی كە ئیمامیان شەهید كرد.؟
سەرچاوە مێژووییە باوەڕپێكراوەكانی شیعە دەڵێن:
1- شێخ (موحسینی حوسەینی ئەلعامیلی) لە كتێبی (في رِحابِ أَئِمةِ أهلِ البیت) بەگی (1) لاپەڕە (9)دا دەڵێ: شیمری كوڕی جەوشەن و محمدی كوڕی ئەشعەس كە دەستی سەرەكییان هەبووە لە فیتنەو كارەساتی شەهیدكردنی ئیمام حوسەیندا، پێشتر ئەم دوو خوێنڕێژە لە جەنگی (صفین) لە ژێر ئاڵای ئیمامی عەلیدا جەنگاون و پشتگیری ئیمامی عەلییان كردووە (ڕەزاو ڕەحمەتی خودا لە ئیمامی عەلی بێت). دواترئەم دووكەسە (شیمرو محمد) بەشداری بەرچاوو سەرەكییان هەبووە لە فیتنەو جەنگ و كوشتاری ئالی بەیت دا لە (كەربەلا).
2- شێخ (مەجلیسی) كە زانایەكی بەناوبانگی شیعەیەو خاوەنی مەوسوعەیەكی زانستی گەورەیە دەڵێ: شیمری كوڕی جەوشەن كە بەدەستی ناپاكی خۆی سەری ئیمام حوسەینی لێكردۆتەوە، پێشتر پیاوێكی شێعی ئازاو بەجەرگ بووە، لە جەنگی (صفین) بە هاوشانی ئیمامی عەلی جەنگاوە و خۆی بە شیعەی ئیمامی عەلی زانیوە. سەرچاوە: سَفِینَةُ البِحار بەرگی (1) لاپەرە (714).
3- شێخ موفید لە كتێبی (الارشاد)دا، بەرگی (2) لاپەڕە (95) دەڵێ: شیعەی كوفە بەیعەتیان دایە ئیمامی حسێن و دواتر بە غەدرو خیانەت لێی هەڵگەڕانەوەو شەهيديان كرد.
4- شێخ (مورتەزای موتەهیری) كە زانایەكە موعتەبەری شیعەیە لە كتێبی (المَلحَمَةُ الحُسَینِیة) بەرگی (1) لاپەرە (129) دەڵێ: ئەوانەی كە شیعەی ئیمامی عەلی بوون، هەر ئەوانە بوون كە ئیمامی حوسەینیان لە كەربەلا شەهید كرد.
كەوابوو بۆمان دەردەكەوێت كە شیعەی كوفەو ئەوانەی خۆیان بە پاڵپشت و لایەنگری ئیمامی عەلی دەزانی هەر ئەوانە بوون كە دەستی سەرەكییان هەبووە لە كوشتنی ئیمام حوسەیندا (ڕەزاو ڕەحمەتی خودای لەسەر بێت).
♦️ عوبەیدوڵڵای كوڕی زیاد.. والی كوفە كێیە.؟
عوبەیدوڵڵا والی كوفە بووەو دەستێكی سەرەكی هەبووە لە درووستكردنی فیتنەی كوشتنی ئیمامی حوسەینداو یەكێك بووە لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئەو كارەساتە..
زیادی كوڕی ئەبو سوفیان كە دەكاتە باوكی عوبەیدوڵڵا والی خوراسان بووەو یەكێك بووە لە باوەڕپێكراوانی ئیمامی عەلی لەو ناوچەیە.
دایكی (زیادی كوڕی ئەبو سوفیان)یش ناوی مەرجانە بووە، وە لەسەرچاوە باوەڕپێكراوەكاندا باسی مەرجانە كراوەو دەڵێن: مەرجانە ناوی (میهربانوو) كچی (هورموز)ـە، خوشكی فەیروزی ئەبولوئلوئەیە كە ئیمامی عومەری شەهید كردووە.. وە مێردی مەرجانەش ناوی (شیرەوەیه) بووەو یەكێك بووە لەسەركردە سەربازییەكانی ئەو سەردەمەو لە ناوچەی (نەهاوەند) كوژراوەو لە بنەماڵەی كیسرا بووە.
ئێستا بۆمان دەردەكەوێت كە (مەرجانەو فەیروزو شیرەوەیە) لە بنەماڵەی كیسرا بوون.
سەرچاوە مێژووییەكان دەڵێن: مەرجانە (میهربانو) كاتێك كە زانیویەتی محمد و بنەماڵەكەیی و یارویاوەرانی هۆكاری سەرەكی بوون لە ڕووخاندنی ئیمپراتۆرییەتی ساسانی كە سەدان ساڵ حوكمڕانییان كردووەو زوڵمیان لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە كردووە.
بۆیە كوڕەكەیان (عوبەیدوڵڵا)ی والی كوفە لەسەر ئەو ڕق و كینە پەروەردە كردووە تا كارگەیشتە شەهیدكردنی ئیمامی حوسەین ڕێحانەكەی پێغەمبەری خودا ﷺ.
بۆیە عوبەیدوڵڵای كوڕی زیادی والی كوفە، لای مێژوونووسان چ شیعە یان سوننە، وە لای پێشەوایانی موعتەبەری فەرموودەو فوقەها، بە (الفاسق الفاجر) بەناوبانگە.
♦️ كەوابوو بۆمان ڕوون بوویەوە كە سێ دەستە گوناه و تاوانی كوشتنی ئیمام حوسەینیان لە ئەستۆدایە:
1- عەرەبە دەشتەكییەكانی كوفە / كە بەڵێنی بەیعەتیان دایە ئیمامی حوسەین و بەڵام بێ وەفاو غەدرو خیانەتیان لە ئیمام كرد، هاوشێوەی (شیمری كوڕی جەوشەن و ئیبن ئەشعەس) كە بێگومان هەر ئەمانەش بوون كە دەستیان هەبوو لە فیتنەو كوشتنی ئیمامی عوسمان و خۆیان خزاندە نێو سوپاكەی ئیمامی عەلی بەتایبەت لە جەنگی (صفین)دا.
2- والی كوفە عوبەیدوڵڵای كوڕی زیاد / كە ناسراوبوو بە ئیبن مەرجانە.
3- (یەزیدی كوڕی موعاویە) خەلیفەی ئەو سەردەمە / لێپرسراوە لە بەشێكی زۆری ئەم ڕووداوە، بەتایبەت دوای ڕووداوەكە دەبوو عوبەیدوڵڵای دادگایی بكردایەو بە سزای خۆی بگەیاندایە.
♦️ لە كۆتاییدا دەڵێین:
1- ئەم كارەساتە جەرگبڕە 1384 ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوەو نابێت ئەم كارەساتە بكرێتە هۆكاری دوو بەرەكی و جیاوازی و فیتنە لە نێو موسوڵماناندا، چونكە قورئان دەفەرموێت: (تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْـَٔلُونَ عَمَّا كَانُواْ يَعْمَلُونَ).
شێخ احمد کاکە محمود
Photo
واتە: ئەوان ئوممەت و کۆمەڵێک بوون و مردن، وە بە خۆیان و کارو کردەیانەوە چوون و تێپەرین و، هەر شتێکیشیان کردبێ پاداشەکەى بۆ خۆیانە، ئێوەش هەر شتێکتان کردبێ هەر بۆ خۆتانە، وە لە هیچ کارووکردەیەکی ئەوانیش بەر پرس نابن.
ئەم ئایەتە قورئانییە جوانترین و قەشەنگترین یاسایە كە دەبێت مرۆی موسوڵمانی ژیرو هوشیار بۆ هەرجۆرە ڕووداوێك لەم جۆرە ڕووداوانە بكرێتە یاساو جێبەجێ بكرێت.
2- سەیرو نامۆیە كە هۆزو نەتەوەیەك یان دەستەو تاقمێك هەستن بە كوشتنی ئیمامانێكی بەرێزو ڕێزداری وەك ئیمامی عومەرو ئیمامی عوسمان و ئیمامی عەلی و پاشان ئیمام حوسەینی رێحانەی پێغەمبەری خودا ﷺ و پاشان ئەو دەستەو تاقمه هەستن بە شین و شەپۆڕو خۆیان بكەن بە دۆست و بەرگریكار لە كۆژراو.؟!
3- ئەو خوێنانەی كە لە نێوان موسوڵماناندا ڕژاون، دەبێت وەك چۆن الله تعالی دەستمانی لێپاراستووه، هەر ئاواش زمانمانی لێ بپارێزین.
4- خوێنی ئیمام حوسەین لە گەردنی گەلانی پێشووی ناوچەی شامدایە، بەتایبەت شیعەی كوفە، بۆیە ئیبن تەیمییە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێ: هەركەس حوسەینی كوشتووە، یان هاوكار بووە لە كوشتنیدا، یان بێدەنگ و ڕازی بووە بەو كارەساتە، لەعنەتی خوداو فریشتەكان و هەموو خەڵكی گۆی زەوی لەسەر بێت.
5- كارەساتی كوشتنی ئیمام حوسەین لە كارەساتی كوشتنی ئیمامی عومەرو ئیمامی عوسمان و ئیمامی عەلی زیاتر نەبووە، كە ئەوانیش بە غەدرو خیانەت شەهید كران.!
6- لەگەڵ ئیمامی حوسەیندا لە كەربەلا نزیكەی 18 كه‌س له‌ ئال و به‌یتی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ﷺ شه‌هیدبوون، بەتایبەت لە كوڕانی ئیمامی عەلی (درووی خوایان لەسەر) لە دوای ئیمامی‌ حوسه‌ین، (جه‌عفه‌ر، عەباس، ئه‌بوبكر، محه‌ممه‌د، عوسمان) ئەم پیاوە گەورانەی دیكەش شەهید بوون، باشە بۆ ناوێكی ئەم بەڕێزانە ناهێنرێت.؟
7- لای موسوڵمانان بە گشتی ئیمامی حوسەین (دروودی خوای لەسەر بێت) بە غەدرو خیانەت شەهید كراوەو هیچ بەرگرییەك لە بكوژانی ناكەین و لەبەرامبەریشدا ئەو یادكردنەوانەی كە ئەمرۆ بەناوی ئیمامەوە دەكرێ لە لاواندنەوە و جوڵاندنی هەستی شیعەگەراییی بەرامبەر بە ئەهلی سوننەو جنێودان بە هاوەڵان و تەنانەت قڕكردن و كوشتنی ئەهلی سوننە لە ژێر هەرناوێكدا بە ناڕەواو نا شەرعی دەزانین و دوورە لە مەنهەج و ڕێڕەوی ئال و بەیتی پێغەمبەری خودا ﷺ.

ئامادەو نووسینی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

سەرچاوە/
https://dangiislam.org/CatDetail.aspx?id=3286&MapID=8...

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔سێیەکی کۆتایی شەو كاتی گیرابوونی دوعایە..

شەونوێژ لەیاد مەکەن


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
فەࢪموودەی سێیەم
🎧فەࢪموودەی سێیەم

🤔 عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ {رضي الله عنه} قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«أَسْعَدُ النَّاسِ بِشَفَاعَتِي يَوْمَ القِيَامَةِ، مَنْ قَالَ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، خَالِصًا مِنْ قَلْبِهِ».


⦿ ئەبو هوڕەیڕە {رضي الله عنه} دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:بەختەوەرترین ڪەس بە تڪاو شەفاعەتی من لە ڕۆژی دوایی، ڪەسێڪە بە ڕاستی و لە دڵیەوە بڵێ: هیچ پەرستراوێڪی بەهەق نییە جگە لە خوا.

گەوهەرەکانی بوخاری

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔هەر نۆبڵ؟

🤔جیاواز لە باسی ئەوەی زۆرێک لە نۆبڵە پزیشکییەکان بە جـ.ـووەکان دەدرێت، ئایا تا ئێستا زانیوتە گەورەترین بانکی پێست لە جیهاندا هیی ئـ.ـیسرائیلە؟ لەم بانکەدا زۆرترین پێستی یەدەگی تێدایە بۆ نەشتەرگەرییەکانی سووتاوی و گۆڕینی پێست و چاککردنەوەی برین و کەمئەندامییەکانی جەنگ.

🤔تا ئێرە لەوەیە کارەکەیان جوان بێت و مرۆڤانە بێت، بەڵام کاتێک دەزانیت سەرچاوەی ئەم هەموو پێستە چییە، بابەتەکەت لە لا سەراوژێر دەبێتەوە، چونکە ئەمانە هەمووی پێست و ئەندامی فـ.ـەڵەستینییەکانە کە ساڵانێکە ڕێکخراوەکان هاوار دەکەن کە تەرمی زیندانی و شەهیدەکانیان بەبێ پێست و زۆر جار بەبێ گورچیلە و چەند ئەندامێکی دی وەردەگرنەوە.

🤔لە هەمان کاتیشدا تۆمەتێکی گەورەی لەسەرە بەوەی کە لایەنێکی سەرەکی بازرگانی و قاچاغچییەتی جیهانییە بۆ ئەندامەکانی مرۆڤ کە کۆگایەکی گەورە و بازرگانییەکی گەورەی لەسەر گیان و ژیانی فـ.ـەڵەستینییەکان دروست کردووە.

ئەمە ڕووەکەی تری زانست و پزیشکییەکەی ئەوانە کە لە هەموو شوێنێک نایبیستیت.

ئاستانە


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔كاتت هەیه بۆ دینەکەت؟؟

مامۆستا سۆران


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🔻ئەمە وتەی شێخ احمد یاسینە #بەڕەحمەت بێت..

ئەفەرمووێت وشەی حزب اللە لە قورئاندا بەمانای حزب اللەی لوبنان نایەت.. وە ئەوان نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن.. حزب الله ی شیعی
#مولەتیزم نییە بە قورئان و سوننەتی ڕسول اللە..

وە
#فەرمووی ئەوان جگە لە نوێنەرایەتی خۆیان نوێنەرایەتی کەس ناکەن...

#ئەمەش بنێرن بۆ ئەوانەی پێیان وایە حەماس پیاوی ڕافیزە و شیعە و شتە و هیچ خالێکی لاوازی حەماسیان لانییە جگە لەوەی بەزۆر بیکەن بە پیاوانی وڵاتێک کە #موسڵمانان ڕقیان لێیانە و ئەیانەوێت لەبەرچاوی موسڵمانانی بخەن..

#ڕەحمەت لە شێخ یاسین و هاوەڵ و موجاهیدە #پەروەردەکراوەکانی...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔بیهێنەپێش چاوت بەو گەرمایە ئاوی خواردنەوەت نەبێ، ئەگەر هەشبێ یان پیس بێ یان ئەوەندە گەرم کە تینویەتی نەشکێنێت!

برسیەتی و شەکەتی لەلایەک، نەمانی ماڵ و حاڵ لەلایەکی تر،

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔سەرقاڵبوون بەو کارەی پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) لە چاکسازیدا خەریکی بوون، بە بەهاترین كارە کە مرۆڤ بتوانێت پێیەوە خەریک بێت، و باشترە لە هەموو ڕێگا و پۆست و کارە دونیاییەکان کە خەڵک شانازی پێوە دەکەن.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🤔سەردەمی فیتنە و هەڵخەڵەتاندنی گەنجانە !

مامۆستا هاوڕێ


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔 بشری سارة ..!
🤔  مژدە بۆ خوێندکارانی خۆشەویست!

🤔 بۆ ئەوانەی خوازیارن لە زانکۆکانی وڵاتی سعودیە درێژە بەخوێندن بدەن، لە ئێستادا ئەو دەرفەتە بەردەستەو دەتوانن بۆ (ماستەرو دکتۆرا) تقدیمات بکەن.

🤔 الآن نقدم لكم الطلب للقبول في جامعات السعودية (مرحلة الماجستير و دكتوراه) مع المتابعة والإرشاد، وذلك من قبل خبراء في هذا المجال وفق معايير معتبرة لدى هذه الجامعات.
🤔 لمزید من المعلومات: 07501848483 واتساب ||07738672939 تلجرام

🤔 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن:
07501848483 واتساپ ||07738672939 تلیگرام

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔ڕۆحتان ئاسوودە بکەن بە گوێگرتن لە قورئانی پیرۆز.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
فەࢪموودەی چواࢪەم
🎧فەࢪموودەی چواࢪەم

🤔 عَنْ جُنْدبِ بِن عبدِ اللَّهِ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«مَنْ سَمَّعَ سَمَّعَ اللَّهُ بِهِ، وَمَنْ يُرَائِي يُرَائِي اللەُ بِهِ».


⦿ جوندوبی ڪڕی عبداللە {رضي الله عنه} دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:هەر ڪەسێك بە دوای ناوبانگ بگەڕێ، خوا ناوی دەزڕێنێ، هەر ڪەسێڪيش ڕیاو ڕووپامایی بڪات، خوا بۆ خەڵڪی ئاشڪرای دەڪات

«مَنْ سَمَّعَ» واتە: خۆی ناوبانگ بۆ خۆی پەیدا بڪات، تاڪو خەڵك ببیستن و بیناسن «مەبەستی غەیری خوا بێت}. ئەوە مسۆگەر خوا ڕاستییەڪەی ئاشڪرا دەڪات ڪە بۆ خوای نیە، «مَنْ يُرَائِي» واتە: هەر ڪەسێك ڪردەوەیەك بڪات بۆ ئەوەی خەڵك ڪردەوەڪەی ببینن، ئەوە خوا ڕیسوای دەڪات و ڪارەڪەی نابووت دەڪات.

گەوهەرەکانی بوخاری

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔کۆتا وەسییەتی پێغەمبەر️❪ﷺ❫ کە فەرمووی نوێژەکانتان نوێژەکانتان!!

دکتۆر_عبدالواحد


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/07/08 01:36:39
Back to Top
HTML Embed Code: