دەبێ ئێستا چەندان مرۆڤ لە کونجی زیندانەکان خزێندارابن و ھەموو ساتێکیان مردن بێت؟!
دەبێ ئێستا چەندا کەس نانی نەبێ بیخوات؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس سووتەمەنی نەبێت و توانای کڕینیشی نەبێت؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس بریندار و بەئازار بێت و چارەسەریش نەبێت؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس چاوەڕێی ئازیزانیان بن بەڵام نەتوانن بیان بینن؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس خەم لە نانی بەیانی بخۆن و شەو لەو خەفەتەوە خەویان لێنەکەوێ؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس لەسەر جادەکان کەوتبن و شوێنێک نەبێت بۆی بچن؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس شکۆی شکێندرابێ و کەس نەبێ بەرگری لبێکات؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس لەبەرچاوی خۆی منداڵەکانی بتلێنەوە و بریندار و بە ئازار بن و توانای هیچی نەبێت بۆیان بکات؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس ماڵ و منداڵەکەی بناڵێنن بۆ تیکە نانێک بەڵام ھیچیان نەبێ بیخۆن؟!
دەبێ ئێستا چەندان کەس لەبیری داھاتووی نادیاری منداڵەکانی بێت و ..... ؟؟؟؟؟؟!!!!
م.صلاح ا‌لدین احمد
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from صلاح ا‌لدین أحمد
موعجیزە لەوە زیاتر چی؟!
دوای ئەو هەموو فشار و ئابڵوقە و ... بەڵام هێشتا لەسەر پێ بی! هێشتا بجەنگی! هێشتا چۆکدانەدەی و چۆک بە دوژمن‌دا بدەی!
شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جیهان زۆۆۆۆر قورسە، ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ... بە چەک و هەواڵگری و ... لەگەڵن، لە ئاسمان و زەوی و دەریاوە لەگەڵن ....!
بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەو هەموو زلهێزانە دابارێنە سەر میللەتێک، شوێنێک، ناوچەیەکی بچووکی بێ وێنە لە چڕێ دانیشتووان، هەرچی بە مێشکت دادێت لە تەکنەلۆجیا و چەکی پێشکەوتوو و تاکتیکی سەربازی و ... بەکاریانهێنا، بەڵام دوای ۲۱ مانگ تێکشکان!
دەبێ بە زێڕ بنوسرێتەوە، بنووسرێ: هێزێکی کەم، بێ تفاق و بێ چەکی قورس، بۆ ماوەی ۲۱ مانگ ڕووبەڕووی هەموو جیهان بوونەوە، لە کاتێکدا دەرگای هەموو جیهانیشان بەسەردا داخرابوو، شوێنەکەشیان لە هەموو لایەکەوە بە دەریا و دووژمن دەورەدرابوو، وڵاتانی ئیسلامیش تەبەڕڕایان لێکردبوون و یەکیان نەدەوێرا هیچ شتێک بکات!

📔فەرموودەکان بەPDF
🔹•ئەزیزان بۆ زیاتر زانیاری جۆینی ئەم چەناڵە بن.👇🏻
https://www.tg-me.com/prsiaruwalam
📥ئێوەش بڵاوی بکەنەوە بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكُمْ .
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Telegram
پرسیار و وەڵام📊
پرسیار و وەڵام ڕێگایەکۍ ئاسان بۆ فێربون و کۆکردنەوەۍ زانست و زانیارۍ
#ئاینۍ
#پزیشکۍ
#مێژویۍ
#هەمەجۆر
#ئاینۍ
#پزیشکۍ
#مێژویۍ
#هەمەجۆر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کە زانایەکی ئەدیب وڕەوانبێژ سەرگوزەشتەیەکی مێژوی پڕ لەشانازیمان دەگێڕیتەوە چێژێکی تایبەتی ھەیەوخۆ ئەگەر ستەملێکراوێکی گۆشەی زیندانیش بێت ئەوە ھەرزۆر کاریگەر ......
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شیخ احمد کاکە محمود - رحمه الله
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
.
🤔 ئەو تاقیکردنەوە و بێ کەسیەی بەسەر ئەوان هاتووە وێنەی نەبووە، ئەو خۆڕاگریە و دین و تەقواو عەقیدەیەی لەسەر ئەم تاقیکردنەوەیە هەیانبووە وێنەی نەبووە لەم سەدەی بیست و یەکە... وانەی غـ.ـەززەییەکان کۆتای‌یان نایەت، بەڵام کێ هەیە دەرس وەرگرێ لەم وانانە؟
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
وه به ده‌جال وتراوه ( مه‌سیح) واته: چاوی ڕاستی كوێره، یا به مانای ئه‌وه‌یه كه: پێ ڕائه‌كێشێ به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا.
وه ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه له ئاخر زه‌ماندا (مه‌سیحی ده‌جال) دێت و یه‌كێكه له نیشانه گه‌وره‌كانی ئاخر زه‌مان، وه به به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروست (القول الراجح) یه‌كه‌مین نیشانه‌ی دونیا ئاخره، وه گه‌وره‌ترین ناڕه‌حه‌تیی و به‌ڵایه له سه‌ر ڕووی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه كه ڕووده‌دات، وه هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك كه هاتووه هۆشیاری گه‌له‌كه‌ی خۆی كردووه به هاتنی مه‌سیحی ده‌جال، وه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌رباره‌ی (ده‌جال) ده‌فه‌رموێ: "ده‌جال" واته: گومڕایی كردنی خه‌ڵكی به‌و شتانه‌ی كه ده‌یكات، كه له ڕاستیدا هیچ پایه‌و ئه‌ساسێكی نیه، وه فه‌رمووده‌ی ڕاست و دروست هه‌یه كه گه‌یشتۆته پله‌ی (تواتر)و زانیاری ته‌واویش ده‌گه‌یه‌نێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌فه‌رموێ: من ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له ناڕه‌حه‌تی هاتنی (ده‌جال)، وه ته‌واوی پێغه‌مبه‌رانیش گه‌له‌كه‌ی خۆیانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌و به‌ڵا گه‌وره‌یه، وه پێغه‌مبه‌ر نوحیش گه‌له‌كه‌ی خۆی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام من شتێكتان پێ ده‌ڵێم كه هیچ پێغه‌مبه‌رێك به گه‌له‌كه‌ی نه‌وتووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ده‌جال كوێره‌و به‌ڵام به ڕاستی خوای گه‌وره كوێر نییه. رواه البخاری ومسلم.
وه له شوێنێكی تردا ده‌فه‌رموێ: ده‌جال قه‌دو باڵایه‌كی زۆر به‌رزی هه‌یه، بۆیه هاوه‌ڵان ده‌ڵێن: وامان ده‌زانی كه ده‌جال له هۆزی دار خورمایه. رواه مسلم.
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (كاتێ كه ده‌جال دێت، خه‌ڵكی له ترسی به‌ڵاو نه‌هامه‌تیه‌كانی به‌ره‌و كێوه‌كان هه‌ڵدێن) رواه مسلم.
به هه‌رحاڵ له فه‌رموده‌ی (تمیم الداری)دا كه ئیمامی موسلیم ده‌یگێڕێته‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه: (ده‌جال بوونی هه‌یه‌و له جه‌زیره‌یه‌كی نزیك ئاودایه‌و له‌وه‌دایه كه خوا ئه‌مری پێ بكات و بێته ده‌ره‌وه، وه ماوه‌ی مانه‌وه‌شی له زه‌ویدا چل ڕۆژه، ڕۆژی یه‌كه‌می به یه‌ك ساڵ ده‌ڕوات و ڕۆژی دووه‌می به مانگێك ده‌ڕوات و ڕۆژی سێ یه‌می به هه‌فته‌یه‌ك ده‌ڕوات و ڕۆژه‌كانی تری ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و وه‌ك ئێستا ده‌بێت، وه له نێوان شام و عێراقدا دێته ده‌رێ، وه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی شوێنی ده‌كه‌ون یه‌هودو ژنانن، هه‌روه‌ها حه‌فتا هه‌زار یه‌هودی ئه‌صفه‌هانی شاری ئێران شوێنی ده‌كه‌ون. به‌ڵام له‌م كاته‌دا دوو شوێن پارێزراون كه بریتین له شاری مه‌ككه‌و مه‌دینه، كه فه‌رمووده‌ی صحیح هه‌یه‌و ده‌فه‌رموێ: (هیچ شارێك نییه كه ده‌جال نه‌چێته ناویی و پێی تێ نه‌خات بێجگه له مه‌ككه‌و مه‌دینه، كه مه‌لائیكه پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن). رواه البخاری و مسلم.
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) زیاتر پێناسه‌ی ده‌جالمان بۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شاراوه نه‌بێت لای هیچ كه‌س و ده‌فه‌رموێت: (ده‌جال داوای خوایه‌تی ده‌كات و داوا ده‌كات له ئاسمان باران ببارێنێت ئه‌ویش ده‌یبارێنێ، وه داوا ده‌كات له زه‌وی به‌روبومی ببێت، ئه‌ویش به‌روبوم ده‌ڕوێنێ، به‌هه‌شتی هه‌یه‌و خاوه‌نی ئاگره‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوێره‌و به نێو چاوانیه‌وه نووسراوه كافر، له كۆتاییشدا عیسی "علیه السلام" دێته خوارێ و ده‌یكوژێ، وه پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وآ‌له وسلم) ده‌ستی دوعای به‌رز كردۆته‌وه‌و فه‌رمویه‌تی: (اللهم إنی أعوذ بك من عذاب القبر ومن عذاب النار ومن فتنة المحیا والممات ومن فتنة المسیح الدجال ) متفق علیه. ئێمه‌ش ئه‌م دوعایه ده‌ڵێینه‌وه‌و ده‌ڵێین ئامین.
نوسینی.عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دکتۆر_عبدالواحد
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
حسبنا الله ونعم الوکیل

1- بەر لە هاتنی ئیسلام عەرەبەکان بە ڕووداوەکاندا ساڵ و بەرواریان دەستنیشانکردووە وەك؛ ساڵی فیل، شەڕی بەسوس و ماجەرای "ذی قار" ...هتد. ساڵیش هەر 12 مانگ بووە. مانگە عەرەبییەکان هەر بەم ناوانەی ئێستا دەناسرانەوە و حیسابیان پێڕادەگیرا و حەجیان پێدەکرد لەسەر پەیڕەوی ئایینی حەنیفییەتی "ئیبراهیم"، بەڵام لە سەردەمی خەلیفەی دووەمی ڕاشیدی؛ "عومەری خەتاب" و دروست 17 ساڵ پاش کۆچ لە مەککە بۆ مەدینە، بیرۆکەی دانانی ساڵنامەیەکی ئیسلامی سەریهەڵدا و چووە بواری جێبەجێکردنەوە (ساڵنامەی كۆچی).
2- گێڕانەوەی جیاجیا هەن لەبارەی پاڵنەری دانانی ساڵنامەی کۆچی، هەندێک دەڵێن پێشنیازی عەرەبی باشوور بووە لە یەمەن، هەندێکی تر دەیگێڕنەوە بۆ پێشنیازی "ئەبو موسای ئەشعەری" کە لە هاوەڵانە و والی بەسڕە بووە. "ئەشعەری" سکاڵای کردووە "نووسراوی جیاجیامان بۆ دێ، ناوی مانگەکانی لەسەرە، نازانین.. کامیان کۆنە و کامیان نوێ، چونکە ساڵی لەسەر نییە". هەردوو مێژوونوس "سەخاوی" و "بەیرونی"، باسیان لەوە کردووە پێشنیازی ساڵنامەکە هەر لە بنەڕەتەوە هی "عومەری کوڕی خەتاب" خۆی بووە بۆ ڕێكخستنی کاروباری دەوڵەت بەتایبەت کە ئەو خەریکی دروستکردنی دیوانەکان (وەزارەت) و دامەزراندنی پایەکانی دەوڵەت بووە.
3- پاش ساغبوونەوە لەسەر دانانی ساڵنامەی ئیسلامی، پێشنیازی جۆراوجۆر کراون بۆ دیاریکردنی سەرەتای ڕۆژژمێرەکە لەوانەش؛ ساڵی لەدایکبوونی پەیامهێن (فیل _571 زایینی)، ساڵی دەستپێکردنی پێغەمبەرایەتی و دابەزینی وەحی، ساڵی کۆچی دوایی پەیامهێن (د.خ)، بەڵام لەدایکبوون و پێغەمبەرایەتی وادە و کاتەکەیان بەدروستی نەدەزانران، ساڵی ژیانئاواییش هەڵگری یادەوەرییەکی ناخۆشبوو کە شایشتە نەبوو بۆ ساڵنامە کە هێمای نوێبوونەوەیە، سەرەنجام خەلیفەی دووەم و هاوەڵان، ساڵی کۆچ لە مەککەوە بۆ مەدینەیان پەسەندکرد، ئەم ساڵەش وادەکەی لە یادەوەری بەشی زۆری بەشدارەکانیدا تۆمار بووە، جگە لەوەش کۆچ خۆی بۆ خۆی وێستگەیەکی جومگەیی گرنگ بووە لە پەرەسەندنی ئیسلام و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ و ساڵنامەكەش بە كۆچی ناوی دەركرد.
4- لەبارەی دیاریکردنی مانگی یەکەمی ساڵنامەکەوە، هەندێک وتویانە با لە ڕەمەزانەوە (9) ئەژمار بکرێت، "عەبدولرەحمانی کوڕی عەوف" مانگی ڕەجەب (7) ی پێشنیارکردووە بەو پێیەی سەرەتای مانگە قەدەغەکراوە عەرەبییەکانە (الأشهر الحرم)، بەڵام "عەلی کوڕی ئەبوتالیب" و "عوسمانی کوڕی عەفان" مانگی موحەڕەم (1) - یان بەلاوە پەسەند بووە، بەوپێیەی مانگی گەیشتنەوەی حاجیانە بە وڵات و زێدی خۆیان لەپاش بەجێهێنانی فەرزی حەج لەمەککە و دەستپێکردنەوەی ژیان و کاروباری ئاسایی خەڵکە.
5- بەپێی گێڕانەوە و سەرچاوە مێژوییە باوەکان، لەوانەش هی "ابن إسحاق" پێغەمبەر (د.خ) لە ڕۆژی دووشەممە 8/ 3ی ساڵی 14 ی پاش پێغەمبەرایەتی ڕێکەوتی 23 / 9 / 622 زایینی لە مەککەوە گەیشتوەتە قوبا (450 کم)، لە 12ی ڕەبیعی یەکەمیشدا (مانگی 3) چووەتە ناو شاری مەدینە، بەڵام "عومەری کوڕی خەتاب" موحەڕەمی کردە سەرەتا و دەسپێک، چونکە جگە لەوەی موحەڕەم مانگی پاش گەڕانەوەی حاجیانە بۆ زێدی خۆیان، لەڕووی مێژوویییشەوە "بەیعەتی عەقەبە" بەر لە کۆچ کە ڕێککەوتنی پەیامهێن(د.خ) و نوێنەرانی هەردوو هۆزی ئەوس و خەزرەجە بۆ داڵدەدانی موسوڵمانەكان لە مانگی حەجدا بووە، هەر ئەمەش ڕێگەیخۆشكرد بۆ کۆچ، بەدوای ئەوەشدا پرۆسەکە دەستیپێکرد، هەر لەو ماوەیەشدا پەیامهێن (د.خ) نیازی کردووە بڕوات بەرەو "یثرب_ مەدینە"، یەکەم مانگیش لەپاش ئەم پەیمان و ڕێککەوتنە هەڵهاتبێت موحەڕەم بووە.
نووسینی: دکتۆر یاسین تەها.
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
واتە/ئه‌وانه‌ی که سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتدا‌و خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانه‌وه.
✹{فَأَكۡثَرُواْ فِيهَا ٱلۡفَسَادَ}
واتە/جا خراپه و تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجام ده‌دا.
واتە/❪دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو❫ په‌روه‌ردگاری تۆ سزا‌و خه‌شـم و قینی خۆی ڕژاند به‌سه‌ریاندا و ته‌فرو تونای کردن.
✹سورە الفجر ئایاتی{١١ تاکو ١٣}
بەڕاستی وتەکانی پەروەردگار ئارام بەخشی دڵ و دەروونن،سەرئەنجامی زوڵم و ستەم سزای سەختی پەروەردگارە.
#قورئانی_پیرۆز
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاک خالید ڕەنجدەر پیاوێکی خوێنەوارو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووس و بە ئاگا‌و خاوەن دید بوو لە گۆڕانگارییەکانداو خاوەن هەڵوێست بوو بەرامبەر بە نەهامەتی و ناڕەحەتییەکانی ئوممەتی ئیسلام و هەمیشە لە ئەکاونتەکەی خۆیەوە زۆر بەوردی تیشکی دەخستە سەر ئەو گۆڕانکاری و نەهامەتیانە.
وە پیاوێکی دید ڕوون و دووربین بوو لە ڕووداوەکانداو شاهیدی دڵسۆزی و کارەمەیی بۆ دەدەین و هەمیشە لە خەمی موسوڵماناندا بوو.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و ناڕەحەتی و چەرمەسەرییەکانی ژیانی بۆ بکاتە کەفارەتی گوناهی.
بەناوی خانەوادەی شێخ احمد کاکە مەحموودەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خوای گەوره سەبووری هەمولایەک بدات.
خاەوادەی شێخ احمد کاکە مەحموود .
سلێمانی - 1 ی موحەڕڕەمی ساڵی 1447 ی کۆچی.
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
خودایا! ئێمه‌ش له‌م مانگه‌دا و به‌تایبه‌تی له ڕۆژی ٩ و ١٠ ی موحه‌ڕڕه‌م به‌ڕۆژوو ده‌بین و تۆش لێمان خۆش ببه. ئامين!
نووسینی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
1- ئەگەر نێردراوی خودا {درودی خوای لەسەر} تەنازولاتی لە گەیاندنی پەیامی اللە تعالی بکردایە، هەرگیز پێویستی بەهیجرەت و کۆچ نەدەبوو.!
مامۆستا مەلا ئەحمەدکاکە مەحموود
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
لەسەرەتاوە مەبەستم ئەوە نیە کە یادی سەری ساڵی کۆچی ئاهەنگ بگێڕین وەکو ئاهەنگ دەگێڕدرێ بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی، نەخێر بەڵکو ئێمەی موسوڵمان خاوەن مەنهەجین کە بریتی یە لە قورئان و سوننه و کەسانێکی بێ مەنهەج نین تەنها چاو لە غەیری خۆمان بکەین.!
ئەوەی کە مەبەستمە گرنگی بە ڕۆژمێری (قمری) بدەین و هەوڵ بدەین خۆمان و منداڵەکانمان لێڕابهێنین لەسەر کارکردن بەو رۆژمێرە ئیسلامیە و چاومان لە ئاسمان بێت و تەماشای مانگ بکەین بۆ زانینی بەرواری رۆژەکانمان کە بەداخەوە زۆرێک لە موسوڵمانان ناوی مانگەکانی ساڵی (قمری) نازانن ، بەڵکو هەیانە نازانێ ساڵی چەندی کۆچییە ، وە ناویان لەو رۆژمێرە ناوە ڕۆژمێری عەرەبی تاوەکو ئێمەی کورد و نەتەوەکانی تری غەیرە عەرەب بە هیچ شێوەیەک ئینتمامان بۆی نەبێت و بە کلتورێکی عەرەبی بزانین ، لە کاتێکدا ئەمە رۆژمێرێکی ئیسلامیەو پەیوەندی بەو عیباداتانەوە هەیە کە کۆڵەکەی دینن وەکو بەرۆژووبونی مانگی رەمەزان و حەج کردن و زەکات دان و هەروەها حسابی چەندین ئەحکامی شەرعی وەکو عیدەی ئافرەتی تەڵاقدراو و ئافرەتی مێرد مردوو ....هتد ، وە موسوڵمانان لە (خیر القرون) لە هاوەڵان ڕەزای خوایان لێ بێت و دوای ئەوانیش کە خاوەن دەسەڵات بوون کاریان بەرۆژمێری (قمری) دەکرد ، دواتر کە دەوڵەت روخاو و کەوتینە دواوەی ئومەتەکانی تر وامان لێهات کە ئێستا بەچاوی خۆمان دەبینین. ( والى الله المشتكى).
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بۆ بەژداری کردن و زانیاری زیاتر جۆینی کەناڵی تیلیگرامی ڕێکخراوی ڕێبوون بکەن:
https://www.tg-me.com/ReboonOrg
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM