Telegram Web Link
🤔ئازارەکان بەردەوامن بەڵکو زیاتر و زۆرتریش بوون

🤔یا الله کۆتایی بەم زەلیلیەمان بهێنە سەرکردە خۆفرۆش و کۆیلەکانمان زەلیل و سەرشۆڕی دونیا و قیامەت بکە بەزوترین کات یارب العالمین، یا عزیز یا جبار ، سەرکردەیەکمان بۆ بنێرە کۆمانبکاتەوە لەژێر ئاڵایەک کە بەس لەبەر تۆ و دینەکەی تۆ بجەنگێین و ببینە سەربازێکی نەناسراوی ئەو کۆمەڵەیە.

حسبنا الله ونعم الوکیل


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😭79💔18🤬6😢3😱1
🤔 چیرۆکی ساڵنامەی کۆچیی.!

1- بەر لە هاتنی ئیسلام عەرەبەکان بە ڕووداوەکاندا ساڵ و بەرواریان دەستنیشانکردووە وەك؛ ساڵی فیل، شەڕی بەسوس و ماجەرای "ذی قار" ...هتد. ساڵیش هەر 12 مانگ بووە. مانگە عەرەبییەکان هەر بەم ناوانەی ئێستا دەناسرانەوە و حیسابیان پێڕادەگیرا و حەجیان پێدەکرد لەسەر پەیڕەوی ئایینی حەنیفییەتی "ئیبراهیم"، بەڵام لە سەردەمی خەلیفەی دووەمی ڕاشیدی؛ "عومەری خەتاب" و دروست 17 ساڵ پاش کۆچ لە مەککە بۆ مەدینە، بیرۆکەی دانانی ساڵنامەیەکی ئیسلامی سەریهەڵدا و چووە بواری جێبەجێکردنەوە (ساڵنامەی كۆچی).

2- گێڕانەوەی جیاجیا هەن لەبارەی پاڵنەری دانانی ساڵنامەی کۆچی، هەندێک دەڵێن پێشنیازی عەرەبی باشوور بووە لە یەمەن، هەندێکی تر دەیگێڕنەوە بۆ پێشنیازی "ئەبو موسای ئەشعەری" کە لە هاوەڵانە و والی بەسڕە بووە. "ئەشعەری" سکاڵای کردووە "نووسراوی جیاجیامان بۆ دێ، ناوی مانگەکانی لەسەرە، نازانین.. کامیان کۆنە و کامیان نوێ، چونکە ساڵی لەسەر نییە". هەردوو مێژوونوس "سەخاوی" و "بەیرونی"، باسیان لەوە کردووە پێشنیازی ساڵنامەکە هەر لە بنەڕەتەوە هی "عومەری کوڕی خەتاب" خۆی بووە بۆ ڕێكخستنی کاروباری دەوڵەت بەتایبەت کە ئەو خەریکی دروستکردنی دیوانەکان (وەزارەت) و دامەزراندنی پایەکانی دەوڵەت بووە.

3- پاش ساغبوونەوە لەسەر دانانی ساڵنامەی ئیسلامی، پێشنیازی جۆراوجۆر کراون بۆ دیاریکردنی سەرەتای ڕۆژژمێرەکە لەوانەش؛ ساڵی لەدایکبوونی پەیامهێن (فیل _571 زایینی)، ساڵی دەستپێکردنی پێغەمبەرایەتی و دابەزینی وەحی، ساڵی کۆچی دوایی پەیامهێن (د.خ)، بەڵام لەدایکبوون و پێغەمبەرایەتی وادە و کاتەکەیان بەدروستی نەدەزانران، ساڵی ژیانئاواییش هەڵگری یادەوەرییەکی ناخۆشبوو کە شایشتە نەبوو بۆ ساڵنامە کە هێمای نوێبوونەوەیە، سەرەنجام خەلیفەی دووەم و هاوەڵان، ساڵی کۆچ لە مەککەوە بۆ مەدینەیان پەسەندکرد، ئەم ساڵەش وادەکەی لە یادەوەری بەشی زۆری بەشدارەکانیدا تۆمار بووە، جگە لەوەش کۆچ خۆی بۆ خۆی وێستگەیەکی جومگەیی گرنگ بووە لە پەرەسەندنی ئیسلام و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ و ساڵنامەكەش بە كۆچی ناوی دەركرد.

4- لەبارەی دیاریکردنی مانگی یەکەمی ساڵنامەکەوە، هەندێک وتویانە با لە ڕەمەزانەوە (9) ئەژمار بکرێت، "عەبدولرەحمانی کوڕی عەوف" مانگی ڕەجەب (7) ی پێشنیارکردووە بەو پێیەی سەرەتای مانگە قەدەغەکراوە عەرەبییەکانە (الأشهر الحرم)، بەڵام "عەلی کوڕی ئەبوتالیب" و "عوسمانی کوڕی عەفان" مانگی موحەڕەم (1) - یان بەلاوە پەسەند بووە، بەوپێیەی مانگی گەیشتنەوەی حاجیانە بە وڵات و زێدی خۆیان لەپاش بەجێهێنانی فەرزی حەج لەمەککە و دەستپێکردنەوەی ژیان و کاروباری ئاسایی خەڵکە.

5- بەپێی گێڕانەوە و سەرچاوە مێژوییە باوەکان، لەوانەش هی "ابن إسحاق" پێغەمبەر (د.خ) لە ڕۆژی دووشەممە 8/ 3ی ساڵی 14 ی پاش پێغەمبەرایەتی ڕێکەوتی 23 / 9 / 622 زایینی لە مەککەوە گەیشتوەتە قوبا (450 کم)، لە 12ی ڕەبیعی یەکەمیشدا (مانگی 3) چووەتە ناو شاری مەدینە، بەڵام "عومەری کوڕی خەتاب" موحەڕەمی کردە سەرەتا و دەسپێک، چونکە جگە لەوەی موحەڕەم مانگی پاش گەڕانەوەی حاجیانە بۆ زێدی خۆیان، لەڕووی مێژوویییشەوە "بەیعەتی عەقەبە" بەر لە کۆچ کە ڕێککەوتنی پەیامهێن(د.خ) و نوێنەرانی هەردوو هۆزی ئەوس و خەزرەجە بۆ داڵدەدانی موسوڵمانەكان لە مانگی حەجدا بووە، هەر ئەمەش ڕێگەیخۆشكرد بۆ کۆچ، بەدوای ئەوەشدا پرۆسەکە دەستیپێکرد، هەر لەو ماوەیەشدا پەیامهێن (د.خ) نیازی کردووە بڕوات بەرەو "یثرب_ مەدینە"، یەکەم مانگیش لەپاش ئەم پەیمان و ڕێککەوتنە هەڵهاتبێت موحەڕەم بووە.

نووسینی: دکتۆر یاسین تەها.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
60👍5👏5🥰2🫡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔قورئان یاساو ڕێسای مرۆڤایەتییە.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
67❤‍🔥13🔥3👏1🫡1
🤔سزای پەروەردگار بەرۆکی زاڵمان دەگرێت:

🤔{ٱلَّذِينَ طَغَوۡاْ فِي ٱلۡبِلَٰدِ}
واتە/ئه‌وانه‌ی که سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتداو خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانه‌وه‌.

✹{فَأَكۡثَرُواْ فِيهَا ٱلۡفَسَادَ}
واتە/جا خراپه و تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجام ده‌دا.

🤔{فَصَبَّ عَلَيۡهِمۡ رَبُّكَ سَوۡطَ عَذَابٍ}
واتە/❪دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو❫ په‌روه‌ردگاری تۆ سزاو خه‌شـم و قینی خۆی ڕژاند به‌سه‌ریاندا و ته‌فرو تونای کردن.

✹سورە الفجر ئایاتی{١١ تاکو ١٣}

🤔تێڕامانێک لەم ئایەتانە:
بەڕاستی وتەکانی پەروەردگار ئارام بەخشی دڵ و دەروونن،سەرئەنجامی زوڵم و ستەم سزای سەختی پەروەردگارە.

🤔الله تعالی لە کات و ساتی خۆیدا سزای خۆی دەنێرێت بۆ زاڵمان پێویستمان بە ئارام گرتنە تا کات و ساتی خۆی دەگات.

#قورئانی_پیرۆز

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
51👏6👍2😭1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ‎


🤔 کاک خالید ڕەنجدەر ئەمڕۆ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

🤔دوای مانەوەی بۆ ماوەی چوار مانگ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئۆسلۆ لەنەرویج بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاک خالید ڕەنجدەر براگەورەی مامۆستای (کرێکار) وەفاتی کرد .
کاک خالید ڕەنجدەر پیاوێکی خوێنەوارو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووس و بە ئاگاو خاوەن دید بوو لە گۆڕانگارییەکانداو خاوەن هەڵوێست بوو بەرامبەر بە نەهامەتی و ناڕەحەتییەکانی ئوممەتی ئیسلام و هەمیشە لە ئەکاونتەکەی خۆیەوە زۆر بەوردی تیشکی دەخستە سەر ئەو گۆڕانکاری و نەهامەتیانە.
وە پیاوێکی دید ڕوون و دووربین بوو لە ڕووداوەکانداو شاهیدی دڵسۆزی و کارەمەیی بۆ دەدەین و هەمیشە لە خەمی موسوڵماناندا بوو.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و ناڕەحەتی و چەرمەسەرییەکانی ژیانی بۆ بکاتە کەفارەتی گوناهی.
بەناوی خانەوادەی شێخ احمد کاکە مەحموودەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خوای گەوره سەبووری هەمولایەک بدات.

خاەوادەی شێخ احمد کاکە مەحموود .
سلێمانی - 1 ی موحەڕڕەمی ساڵی 1447 ی کۆچی.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢76😭27💔1711👍21
🤔 ئەمڕۆ پێنجشەممه یەكەم رۆژی ساڵی نوێی 1447ی كۆچییە.

🤔چه‌ند ئه‌حكامێكی‌ پێویست سه‌باره‌ت به‌ مانگی‌ موحه‌ڕڕه‌م!

🤔مانگی‌ موحه‌ڕڕه‌م یه‌كێكه‌ له‌ چوار مانگه‌ حه‌رامكراوه‌كان (رجب، ذو القعدة‌، ذو الحجة‌، محرم) و‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ ڕێز و گه‌وره‌ییی ئه‌و مانگه‌وه‌ هاتووه‌، وه‌ك: ئه‌بووهوره‌یره‌ ده‌یگێرێته‌وه‌ و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رموویه‌تی‌: أفضل الصیام بعد شهر رمضان؛ شهر اللَّه الذی تدعونه المحرم. رواه مسلم. واته‌: به‌ڕێزترین و به‌نرخترین ڕۆژوو له‌دوای‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی‌ مانگی‌ موحه‌ڕڕه‌مه‌ و‌ زۆرێك له‌ هاوه‌ڵان و زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ ١٠ ڕۆژی یه‌كه‌می‌ مانگی‌ مه‌حەڕڕه‌م پیرۆزترینی‌ ڕۆژه‌كانی‌ ئه‌و مانگه‌یه‌.‌ له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار و ڕووداو كه‌ ئێستا له‌م كورته‌ باسه‌دا باس ناكرێن.

🤔ئیمامی‌ بوخاری و موسلیم له‌ ئیبن عه‌باسه‌وه‌ ڕیوایه‌ت ده‌كه‌ن: قدم النبی صلی‌ الله علیه وسلم المدینة‌ فوجد الیهود صیامًا یوم عاشورا‌ء. فقال: «ما هذا الیوم الذی تصومونه» ؟، قالوا: هذا یوم أنجی‌ اللَّه فیه موسی‌ وقومه، وأغرق فرعون وقومه، فصامه موسی‌ شكرا فنحن نصومه، فقال صلی‌ الله علیه وسلم : «نحن أحق بموسی‌ منكم» . فصامه وأمر بصیامه. ‌كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خودا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" كاتێ‌ كه‌ هاته‌ مه‌دینه‌ بینی‌ یه‌هووده‌كان له‌ ڕۆژی‌ ١٠ی‌ موحه‌ڕڕه‌مدا به‌ڕۆژوو ده‌بن،‌ پرسیاری‌ كرد و فه‌رمووی‌: بۆچی له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن؟ وتیان: ئه‌و ڕۆژه‌ ڕۆژێكه‌ كه‌ خودای‌ گه‌وره‌ مووسا و گه‌له‌كه‌ی‌ له‌ فیرعه‌ون ڕزگار كرد‌ و‌ فیرعه‌ون و داروده‌سته‌ی‌ له‌ ئاودا غه‌رق كرد، پاشان مووسا "علیه السلام" له‌ شوكرانه‌بژێریدا به‌ڕۆژوو بوو،‌ بۆیه‌ یه‌هووده‌كانیش ئه‌مڕۆ به‌ڕۆژوو ده‌بن.‌ دواتر پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رمووی‌: ئێمه‌ شایسته‌ترین به‌ مووسا له‌ ئێوه‌ی‌ یه‌هوود. كه‌وابوو بۆ موسڵمان شایسته‌یه‌ له‌ ١٠ی‌ موحه‌ڕڕه‌مدا به‌ڕۆژوو بێت. هه‌روه‌ها ئه‌بووقه‌تاده‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خودا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌: أن رجلا سأل النبی صلی‌ الله علیه وسلم عن صیام عاشورا‌ء فقال: «أحتسب علی‌ اللَّه أن یكفر السنة‌ التی قبله». رواه مسلم. پیاوێك پرسیاری‌ كرد له‌ پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژووی‌ عاشوورا واته‌ ١٠ی‌ موحه‌ڕڕه‌م، له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی‌: هیوام وایه‌ كه‌ به‌هۆی ڕۆژووگرتنی‌ ئه‌و ڕۆژه‌وه‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار له‌ تاوانی‌ سالێكی‌ پێشوو خۆش ببێت.

🤔وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژووگرتنی‌ ٩ی‌ موحه‌ڕڕه‌م ئیبن عه‌باس ڕاسته‌وخۆ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ڕیوایه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رموویه‌تی‌: لئن بقیت إلی‌ قابل لأ‌صومن التاسع. واته‌: ئه‌گه‌ر مام و ته‌مه‌نم درێژ بێت ساڵی داهاتوو ڕۆژی ٩ی‌ موحه‌ڕڕه‌میش به‌ڕۆژوو ده‌بم.

🤔كه‌وا بوو بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ مانگی‌ موحه‌ڕڕه‌م خۆی بۆ خۆی مانگێكی‌ پیرۆزه ‌و به‌تایبه‌ت ١٠ی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و مانگه‌ و‌ هه‌ر جۆره‌ عیباده‌تێك تیایدا گه‌وره‌ و پیرۆزه‌ و‌ به‌تایبه‌تی‌ تر ڕۆژووی‌ ڕۆژی ٩ و ١٠ی‌ موحه‌ڕڕه‌م.

خودایا! ئێمه‌ش له‌م مانگه‌دا و به‌تایبه‌تی‌‌ له‌ ڕۆژی ٩ و ١٠ ی‌ موحه‌ڕڕه‌م به‌ڕۆژوو ده‌بین و تۆش لێمان خۆش ببه‌. ئامين!

نووسینی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
260👏4👍3🥰2🤝1
🤔هیجرەتی پەیامبەر ﷺ بریتی بوو له‌: گۆڕانكاریه‌كی مه‌عنه‌وی له‌ بارێكه‌وه‌ بۆ بارێكی تر، بانگه‌وازی ئیسلامی له‌ بارودۆخێكی لاوازه‌وه‌ گواسته‌وه‌ بۆ بارودۆخێكی به‌هێز، ژماره‌ی بانگه‌وازكارانی له‌ ژمارەیەكی كه‌مه‌وه‌ گۆڕی بۆ ژماریەكی زۆر، له‌ بارودۆخی دابڕانه‌وه‌ بۆ یه‌كانگیریی و، له‌ باری وه‌ستانه‌وه‌ بۆ جوڵه‌و بزاوتن.!

🤔ئەوەی گرنگە لە واتاو ماناکانی کۆچی سەروەرمان ﷺ لێردەدا تەنها دووخاڵ باس دەکەین:
1- ئەگەر نێردراوی خودا {درودی خوای لەسەر} تەنازولاتی لە گەیاندنی پەیامی اللە تعالی بکردایە، هەرگیز پێویستی بەهیجرەت و کۆچ نەدەبوو.!

🤔2- ئەگەر پێغەمبەری خودا ﷺ کۆچی نەکردایەو بەهەموو شتێکی سەرانی قوڕەیش ڕازی بوایە، ئەوا ئەم پەیامی خودایە پێویستی بە هیچ جۆرە کۆڵنەدان و هەوڵ و تێکۆشان نەدەبوو.!

🤔بۆیه‌ پێویستە ئه‌مڕۆ موسوڵمانانیش جێ پێی ئەو سەردارە مەزنە ﷺ هەڵبگرنەوەو جارێكی دی ئوممەت بەرەو هەستانەوە ببەنەوە.

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی
مامۆستا مەلا ئەحمەدکاکە مەحموود


www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
45👏3🤝1
🤔 گرنگیدان بە بەرواری کۆچی ئەرکێکی ئیسلامییە.!

🤔گرنگیدان بە ڕۆژمێری کۆچی پارێزگاری کردنە لە شوناسنامەی ئیسلامی کە پێویستە هەموو موسوڵمانێک شانازی پێوە بکات.
لەسەرەتاوە مەبەستم ئەوە نیە کە یادی سەری ساڵی کۆچی ئاهەنگ بگێڕین وەکو ئاهەنگ دەگێڕدرێ بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی، نەخێر بەڵکو ئێمەی موسوڵمان خاوەن مەنهەجین کە بریتی یە لە قورئان و سوننه و کەسانێکی بێ مەنهەج نین تەنها چاو لە غەیری خۆمان بکەین.!
ئەوەی کە مەبەستمە گرنگی بە ڕۆژمێری (قمری) بدەین و هەوڵ بدەین خۆمان و منداڵەکانمان لێڕابهێنین لەسەر کارکردن بەو رۆژمێرە ئیسلامیە و چاومان لە ئاسمان بێت و تەماشای مانگ بکەین بۆ زانینی بەرواری رۆژەکانمان کە بەداخەوە زۆرێک لە موسوڵمانان ناوی مانگەکانی ساڵی (قمری) نازانن ، بەڵکو هەیانە نازانێ ساڵی چەندی کۆچییە ، وە ناویان لەو رۆژمێرە ناوە ڕۆژمێری عەرەبی تاوەکو ئێمەی کورد و نەتەوەکانی تری غەیرە عەرەب بە هیچ شێوەیەک ئینتمامان بۆی نەبێت و بە کلتورێکی عەرەبی بزانین ، لە کاتێکدا ئەمە رۆژمێرێکی ئیسلامیەو پەیوەندی بەو عیباداتانەوە هەیە کە کۆڵەکەی دینن وەکو بەرۆژووبونی مانگی رەمەزان و حەج کردن و زەکات دان و هەروەها حسابی چەندین ئەحکامی شەرعی وەکو عیدەی ئافرەتی تەڵاقدراو و ئافرەتی مێرد مردوو ....هتد ، وە موسوڵمانان لە (خیر القرون) لە هاوەڵان ڕەزای خوایان لێ بێت و دوای ئەوانیش کە خاوەن دەسەڵات بوون کاریان بەرۆژمێری (قمری) دەکرد ، دواتر کە دەوڵەت روخاو و کەوتینە دواوەی ئومەتەکانی تر وامان لێهات کە ئێستا بەچاوی خۆمان دەبینین. ( والى الله المشتكى).

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
42👏7🥰3👍1🫡1
🤔خێوەتگەی سێهەم دەست پێدەکات..
بۆ بەژداری کردن و زانیاری زیاتر جۆینی کەناڵی تیلیگرامی ڕێکخراوی ڕێبوون بکەن:


https://www.tg-me.com/ReboonOrg


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
36👏5👍2🥰1🫡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔 فەزڵ و گەورەیی مانگی موحەڕڕەم.؟

🤔 چەند ئەحکامێکی پێویست سەبارەت بە ڕۆژانی موحەڕڕەم.

🤔 فەزڵی ڕۆژووگرتنی 10 ی موحەڕەم.

🤔 ئایا پێویستە 9ی موحەڕەمیش بەڕۆژوو بین.؟

بەرهەمی پەیجی شێخ احمد کاکە مەحموود. رحمە اللە.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
47👏6🔥1🫡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔بۆ هەموو تاغوتەکانی جیهان و عەرەبە دووڕووەکان...

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
80🫡21😭15😢8👏5👍3💔1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔کلیلی هەموو دەرگا داخراوەکان... ســەڵاواتــە

🤔اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آل مُحَمَّدٍ کَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
68👏3👍2🤣1🫡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔باشترین جۆری سەڵاواتدان لای خوای گەورە ئەم سەڵاواتدانەیە ..

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
78👍1👏1💯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔سەری ساڵی کۆچی هاوکاتە لەگەڵ کۆچی پێغەمبەری ئازیزمان لە مەککەوە بۆ مەدینە ...

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🥰3626👏6❤‍🔥3🫡1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🤔خواردن بە خوێن؛ ئەم دیمەنانە رۆژانە لە غەززە دووبارە دەبنەوە و بەشێکی خەڵکی لەپێناو دەستخستنی بڕێک خواردن، قوربانی بە ژیانیان دەدەن

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢54😭34💔15🤬3🫡1
🤔خوایە ئوممەتی پێغەمبەرەکەت محمد ﷺ دڵخۆش بکە بە ڕزگارکردنی خەڵکی غەززە و برینەکانیان ساڕێژ بکە و پاداشتی گەورەیان بدەوە و پلەیان بەرز بکە و تۆڵەیان لە دوژمنانیان بسێنە.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😭9322💔17😢5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔 گرنگی کۆچ و هیجرەت لەسەر خستنی دینی خوادا.!

مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود رحمە اللە.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
47👍2🥰2👏1🫡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔پەیامی نوێی جەنابی مامۆستا کرێـکار

🤔 بۆ کەس و کارو خانەوادەی خۆمان و خزمان و ئەزیزان و تەواوی مووسڵمانان لەهەموو جیهان و هەریمی کوردستان بەتایبەت.

وەلید فەرەج احمد

27/6/2025


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
337😢140😭51💔31👍16🫡10
2025/07/10 20:15:39
Back to Top
HTML Embed Code: