Telegram Web Link
سێشەم عاشوڕایە چی لەسەر دەزانیت؟

گەورەترین ڕۆژوو دوای مانگی ڕەمەزان
ڕۆژووی مانگی محرمە

پێغەمبەری خوا ﷺ بە تایبەت باسی مانگی موحەڕەمی ڪردووە و ڕۆژووی زۆری گرتووە لەو مانگەدا وە ناوی ناوە شهر اللە.

لە ئەبی هورەیرەوە ڕەزای خوای لەسەر بێت لە پێغەمبەری خواوە ﷺ فەرموویەتی: گەورەترین نوێژ دوای نوێژە فەڕزەڪان شەونوێژە، وە گەورەترین ڕۆژوو دوای ڕەمەزان ڕۆژووی مانگی موحەڕەمە.

یەهودیەڪان جەژنیان دەگێڕا بەبۆنەی عاشوڕا

لە ئەبی موساوە ڕەزای خوای لەسەر بێت فەرموویەتی یەهوودیەڪان عاشورایان دەڪردە جەژن، لە ڕیوایەتێڪی تردا( یەهوود ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕادەگرت بە ئاهەنگ گێڕان) لە ڕیوایەتێڪی تردا( ئەهلی خەیبەر یەهوودیەڪان ئەو ڕۆژەیان دەڪردە جەژن و خۆیان تیادا دەڕازاندەوە) بۆیە پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی ( ئێوە تیایدا بە ڕۆژوو بن).

خۆشویستنی ڕۆژووی عاشورا

لە إبن عباس ڕەزای خوای لەسەر بێت دەفەرمووێ: هەرگیز نەمبینی پێغەمبەری خوا ﷺ فەزڵی هیچ ڕۆژووێڪ بدات بەسەر یەڪێڪی تردا تەنها ئەو ڕۆژەو ئەو مانگە نەبێت( مەبەست لێی ڕۆژووی عاشورا و مانگی ڕەمەزان بوو).
تەنانەت قورەیشیەڪانیش ئەو ڕۆژووە دەگرن و بەگەورەیان دادەنا

لە عائیشەی دایڪی ئیمانادارانەوە ڕەزای خوای لەسەر بێت فەرموویەتی: قوڕەیشیەڪان لە جاهیلیەتدا لە عاشورا بە ڕۆژوو دەبوون، وە پێغەمبەری خوا ﷺ تیایدا بە ڕۆژوو بوو، ڪاتێڪ چووە مەدینە ئەو ڕۆژووەی گرت و فەرمانیشی بە خەڵڪەڪەی ڪرد ڪە بیگرن دوای ئەوەی کە ڕەمەزان فەڕز کرا فەرمووی ئەگەر توانیتان بیگرن .


بۆچی عاشوراء بەڕۆژوو بین ؟

پێغەمبەری خوا ﷺ ڕۆشتە مەدینە و بینی یەهوودیەڪان عاشورا بە ڕۆژوو دەبن فەرمووی: ئەوە چیە ؟ وتیان ئەوە ڕۆژێڪی پیرۆزە موسی لەو ڕۆژەدا نەجاتی بوو بەنی ئیسرائیلیش لەو ڕۆژەدا لە دوژمنەڪانیان ڕزگاریان بوو بۆیە موسی لەو ڕۆژەدا بە ڕۆژوو بوو فەرمانی بەقەومەکەشی کرد کەبەڕۆژوو بن ، پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی: من لەپێشترو نزیکترم لەموساوە لە ئێوە، بۆیە خۆی بە ڕۆژوو بوو فەرمانیشی بە خەڵڪەڪە ڪرد بە ڕۆژوو بن.


گرینگی و پاداشتی عاشورا


پرسیار ڪرا لە پێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی ئەو ڕۆژە ئەویش فەرمووی: تڪام وایە لە خوای گەورە ڪەفارەتی ساڵی پێشووترتان بڪات.

دەبێت مخالەفەی بێباوەڕان بڪەین و ڕۆژی نۆیەمیش بەڕۆژوو بین

لە عبداللە ڪوڕی عباس ڕەزای خوایان لەسەر بێت فەرمووی ڪاتێڪ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئەو ڕۆژە بە ڕۆژوو بوو پرسیاریان لێی ڪرد ئەی ئەو ڕۆژە یەهوود و نەصڕانیەکان  بەرزی ناگرن؟ ئەویش فەرمووی ئەگەر ساڵی داهاتو بێتەوە گەشتینە ئەو ڕۆژە ڕۆژێڪ پێشتریش بە ڕۆژوو دەبین با پێچەوانەی ئەوان بین، بەڵام بۆ ساڵی دوای ئەو پێغەمبەر ﷺ ڪۆچی دوایی ڪرد.

تێبینی: دروستە ڪەسێڪ بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بێت ڪە دەڪاتە ڕۆژی هەینی بەڵام باشتر وایە تاسوعاشی لەگەڵدا بگرێت ڪە ڕۆژی پێنج شەممە دەڪات
بۆ ئەو ئافرەتانەشی ڪە قەرزیان لەسەرە باشتر وایە نیەتی قەرزی لێ نەهێنن

ڕۆژی سێ شەم عاشوڕایە ڕۆژی دوشەمیش کە بەیانیە تاسوعایە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
مافەکانی مرۆڤ و منداڵان ...!
مافەکانی مرۆڤ!

هەرکاتێ باسی مافی مرۆڤیان بۆ کردی ئەوانەت بیربێتەوە!
تەنها لە دێنێوە واتە لە 24 سەعاتی ڕابردودا 80 شەهید و 216 بریندار!

ئەو ژمارانە لەگەڵی ڕاهاتووین، ڕۆژی وایە کەم دەکات، ڕۆژی وایە دەبێتە چەند قات!
📢📢📢📢
چەندبارە پرسیارە گرنگەکە:

ئاگامان لە دەنگوباسی غەززە ماوە؟

خۆ لەبیرمان نەکردوون؟!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەو گەرمایە بسوتێی و فێنککەرەوەش نەبێت! خواردن و دەرمان و ئاویش نەبێت، ئاوارەش ببی و بەردەوام لەوێ بۆ وێ لەوێ ڕابکەی لەبەر بۆردومان!

ئەوە دڵۆپێکە لە دەریای ئازارەکانی غەززە
!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە هەموو کاتێکدا دەبێ هەر نوێژ بکەی ، هیچ عوزرێک نیە بۆ نوێژ نەکردن .
Forwarded from Yahya Nawzar
ئەوەی که بەقەدەر سەنگی گەردیلەیەك شەڕو خراپەی هەبێت، دەیبینێتەوە.
الزلزله / 8
@yahyanawzarjaf
#بسم اللە..
🔻دوای
#کۆکردنەوەی هاوکاریەکان و هەڵمەتی جەژنانەی قوربان بۆ غەززە بڕی 15 هەزار دۆلار کە ئەکاتە (150 وەرەقە) تەسلیم کرا و إِنْ شَاءَ اللّٰه #بەزووترین کات بەسەر خەڵکی غەززەدا دابەش ئەکرێت..

هەروەها ئەمە بەشێکی پارەی هەڵمەتەکە بوو... ئەو پارەی ماوەتەوە ئەویش بە کۆمەڵێک پڕۆژەی زۆر گەورەوە بۆ خەڵکی غەززە ئەنێردرێت إِنْ شَاءَ اللّٰه

#خوا لێتان ڕازی بێت و دڵتان خۆش بێت بەوەی بەژدار بوون لە کەمکردنەوەی ناڕەحەتی و برسێتی بۆسەر ئەهلی غەززە و چاوەڕێ بن بە داتا و وێنە و ڤیدیۆ هەموو ئیشەکان دائەنرێن لە داهاتوودا

🔻سەرپەرشتیارانی هەڵمەتی
( جەژنانەی قوربان بۆ غەززە
)
ئەمە ئەبینن ؟ ناوی ئیتمار بن غفرینە ،

لەسەر بەرەی ڕاستڕەوی توندڕەو دادەنرێت ،

ئێستا وەزیری ئەمنی قەومیە ،

لە ژیانی سیاسیدا 50 لیستی تاوانی بەرامبەر بەرزکراوەتەوە لەدادگاکان ،

بۆ نەگبەتی ئەم نانەجیبە لەو جولەکانەن کە عێراقەوە دایک و باوکی چوون بەشداریان کردووە لەداگیرکردنی فەلەستین

هەر لەشانزە ساڵیەوە چووتە ناو حزبی “کاخ “ ی توندڕەو کە حاخامێکی ئەمریکی دایمەزراندووە و کە بەرپرسە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تەقاندنەوە لە ئەمریکا

کە هێرشەکانیان بۆ سەر مسوڵمان و یەهودیش بوو کە بە یەهودی میانڕەویان دەزانین

ئەمریکا حزبەکەی خستە لیستی ئیرهابەوە

کاتێک تەمەنی گەشتە هەژدە ساڵ ، ئیسرائیل ڕێگەی نەدا لەسەربازی وەربگیرێت بەهۆی تاوانباربوونی بە ئیرهاب و توندڕەوی و زۆری تاوانەکانیەوە ،

ڕۆژنامەی هائارست ڕۆژی دەرچونی بن غفرین و حزبەکەی لە هەڵبژاردنی کنیستی 2022. بە ڕۆژێک ڕەشی مێژووی ئیسرائیل دانا

لەگەڵ دەستپێکی طۆفانی ئەقسا دەیان هەزار چەکی دابەشکردووە بەسەر تەندرەوە هاوردەکراوەکان و مێلیشیای تایبەت بەخۆی دروستکردووە

بە تایبەت سەرپەرشتی ڕاستەوخۆ زیندانەکان دەکات و بەڤیدیۆ بڵاوی دەکاتەوە کەچۆن ئیناهەی زیندانیەکان دەکات و برسیان دەکات

بەهیچ شيوەیەک کارەبا و فێننکەرەوە و تەلەفزیۆن و پەیوەدنی نەهێشتوەە بەزیندانیەکانەوە ،

هەموو ڕۆژێ بەدەنگی بەرز مارشی ئیسرائیل بەموکەبەرە لێدەدات بۆیان

کەمترین خوارن و ئاویان دەداتێ کە زۆربەی زیندانیەکان کاتێک ئازاد دەکرێن ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆ لە کێشی لاشەیان کەمی کردووە

زۆر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونی دیکە کە لێرە نامەوێت باسیان بکەم لەبەر قێزەونیەکەی

هەموو ئەمە خۆی بەئاشکرا باسی دەکات و بڵاوی دەکاتەوە و بيباکە لەهەموو جیهان

دوێنێ زۆرینەی حوکمرانی کنێست دەنگی نەدا بە یاسای ڕێگری کردن لە تۆمەتباری ئیرهابی بۆ خۆکاندید کردن چونکە دڵنیابوون ئەم وەزیرە دەگرێتەوە

ئێستا گیانی خەلکی فەلەستین و کۆتایی جەنگ و تەواوی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان کەوتووەتە دەست ئەحمەقێکی ئاوا کە ئەم بەیانیە جاریکیتر بۆ ئیستیفزازی جیهان و مسولمانان چووتە مزگەوتی ئەقسا و لەوێوە لێدوانی ئیستیفزازی دەدات

ئەم نەخۆشە بەئاشکرا پشتیوانی پاکتاوی ڕەگەزی دەکات و ئامادەی ڕاگرتنی جەنگ نیە لەبەر ئەوەی خۆی زۆرینەی ئیسرائیلیەکانیش بەشایستەی کوشتن دەزانێت نەک فەلەستینیەکان لەپێناو خەونی گڵاوی پاککردنەوەی هەموو فەلەستین لە مسوڵمان و مەسیحی و داگیرکردنی ولاتانی ناوچەکە بەناوی ئیسرائیل گەورە



خۆت هەڵیسەنگێنە ئەمە بۆ کەس رەخنەی لێناگرێت ؟!

بۆ ئیعلام باسی ناکات ؟

تۆ ببەرە بەدیلی ئیعلام و بیگەیەنە

#یحیی_نەوزەر
ئێستا بۆ ئیستیفزاز لەناو مزگەوتی ئەقسا لێدوان تۆمار دەکات
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مردنێکی بەئازارو هێواشی خەڵکی غەزە

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

حَسْبِا اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد🤍

دوای سەڵاوات دووعاتان بیرنەچێت بۆ🤲

🌼 موسوڵمانانی غەززە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فەزڵی شارەزابوون لە دین بریتییە لە چی
مامۆستای بەڕێز علی خان
2025/07/08 02:29:42
Back to Top
HTML Embed Code: