Telegram Web Link
Forwarded from وەحی قەڵەم
"وەهمی دەست بەتاڵی لە داهاتوودا زێڕینترین کاتەکانت لەناودەبات و گەنجیت دەکوژێ،تاکو لەبەردەرگای پیری ڕادەوەستی و ئاوڕ دەدەیتەوە بۆ گەنجی،ئەو کات بۆت دەردەکەوێت کاتی بەتاڵ و زێڕینت ڕابردوو بوو نەک داهاتوو"
Forwarded from یحیی اسماعیل
ئیسرائیل چل و شەش کۆمپانیای لەدەست داوە، بیست و پێنج ملیار دۆلاری پڕۆژەی بیناکاریی لەدەست داوە، ١.٦ تریلیۆن دۆلاری سندوقی نەوتیی لەدەست داوە، تا ئەم چرکە ساتەش لە ٥٠٪ ی کۆمپانیا نوێکانی ئیسرائیل ئەگەری ئیفلاس بوونیان هەیە لەماوەی شەش مانگی داهاتوو بەهۆی بەردەوامی بایکۆتی جیهانییەوە.

بەردەوان بن لە بایکۆت و ئەو چەکە ئابووریە فەرامۆش مەکەن.
Forwarded from بۆتی تۆماری پڕۆژەی تێڕامان لەژیاننامەی خۆشەویستمان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەڕێز 🌸Hawzhin🌸
نمرەی وانەی سی و حەوت (37)
بۆتان تۆمار کرا.

دەستان خۆش بێت بۆ گوێگرتن لەوانەی سی و حەون لە پڕۆژەی تێڕامان لە ژیاننامەی خۆشەویستمان.

فەرموون بیسەری ئەم کورتە ڤیدیۆیەی مامۆستا بن
دوای بەڕێکردنی زستانێکی سەخت وا هاوینێکی گەرمی تاقەت پڕۆکێن بەڕێدەکەن!

بیهێنەپێش چاوت بەو گەرمایە ئاوی خواردنەوەت نەبێ، ئەگەر هەشبێ یان پیس بێ یان ئەوەندە گەرم کە تینویەتی نەشکێنێت!💔
غەززە سەد جار سوپاس، غەززە زۆر شتت فێر کردین، زۆر شتت لە فکر و ناخماندا گۆڕی، زۆر هەڵەت بۆ ڕاستکردینەوە، زۆر شتت پێناساندین کە پێشتر بەس لەسەر کتێب و بە نەزەڕی دەمانزانی، بەڵام تۆ بە کردەیی پێتناساندین، تۆ بە کردەیی فێرت کردین، عەقیدەت لە کتێبەوە بۆ هێناینە ئەرزی واقیع، مبدەئت لە بانگەشەوە بۆ کردینە حەقیقەت و واقیع، خۆڕاگریت لە قسەوە بۆ کردینە عەمەل، قەناعەتت لە ڕووکاردا بۆ کردینە کردەوە، تێکۆشانت لە بابێکی فیقهیەوە بۆ کردینە سیستمێکی ڕاوەستاو، چۆکدانەدانت لە هەستێکی شاعیرانەوە بۆ کردینە هەستێکی فیکری قووڵ، وەهم و ترسان لە دوژمن و شارستانیەتە بەفرینەکانت بۆ کردینە کەفی سەر ئاو.
بیهێنە پێش چاوی خۆت!

کاتێ تۆزێ دەسوتێی، چ ئازارێکت هەیە، سوتانەکانی غەززە هەموو پلە چوارە، چەکەکان ئەوەندە بەهێزن کە بەر جەستە دەکەون تاوەکو سەر ئێسک ناوەستێ!

بیهێنە پێش چاوت کاتێک تووشی پەتایەک یان نەخۆشییەک دەبی ئەو هەموو عیلاجە بەکاردێنی، چەند کەس لەخزمەتت دان، بەو حاڵیش هەر ناڕەحەتی، ئەوە بۆ نەخۆشیەکی بەسیت.
👇👇👇
بیر لە برا و خوشکەکانت بکەرەوە، ئێستا لە چ حاڵێکدان، هەیە دەستی پەڕیوە، هەیە قاچی پەڕیوە، هەیە خۆیی و هەموو خێزانەکەی برینداری زۆر قورسن، ئەوە جگە لە نەخۆشەکانی شێرپەنجە و شەکرە و زەخت و ...، ئەوە جگە لەوەی هی وا هەیە هەموو خێزانەکەی لەدەستداوە، ئەوە جگە لەوەی ماڵ و حاڵ نەماوە، خواردن و خەو نەماوە، علاج و بەنج نەماوە، کەم کەس پارەی پێیە، ئەوەی پێشیەتی شت نیە بیکرێت، ڕوو لە هەر شوێنێک دەکەن بۆردومان دەکرێت، دەچنە قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، مزگەوت و کەنیسەکان، بۆ هەر شوێنێک بڕۆن ئەوێ بۆردومان دەکرێت، دایک بێ منداڵە، منداڵ بێ دایک و باوکە، خوشک بێ برایە، برا بێ خوشکە، سەیارەکان لەبەر نەبوونی بەنزین وەستاون، ئیسعافەکان هەر بجوڵێن بۆردمان دەکرێن.
ئەوە لەوە هەر بگەڕێ کە ساردکەرەوە نییە، ئاوی سارد نییە، ماڵ و حاڵ و ئیسراحەت نییە و ....!

بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانەش ئیمانەکەیان، مەبدەئەکەیان فیریادڕەسیانە، فریایان کەوتووە، باش تێگەیشتوون لەوەی ئەم ژیانە کاتییە و تێدەپەڕێت، ناخۆشیەکانیش بەهەمان شێوە کاتیین و تێدەپەڕن.
ژیانێکی کاتی هی ئەوە نیە ئیمان و مەبدەئی لەسەر بدۆڕێنی.
٥۰۰ عائیلە (بنەماڵە) بەیەکجاری لە لیستی دانیشتووانی غەززەدا سڕدرانەوە!
عائیلە هەبووە 85 کەس بووە، عائیلە هەبووە 64، عائیلە هەبووە 37 کەس!
واتە 500 بنەماڵە هیچ کەسیان نەماوە و کۆتاییان هاتووە و بڕاونەوە!
ئەگەر ئیمان لە موعادەلە و هاوکێشەکانی ژیان ببەیەدەر ژیان چ مانایەکی دەمێنێت کاتێک برا و خوشکەکانت لەوپەڕی ناڕەحەتی و ئازاردان و تۆش لە خۆشی، ئەوان نان و ئاو و ... نیە، تۆش چیت پێ خۆشە و کەی پێت خۆشە تام و چێژ وەردەگری، تام و چێژەکان لەم بیرکردنەوانەوە بێ تام دەبن، تاڵ و تفت دەبن، شتیک نامێنێت بەناوی چێژی ژیان، ئەوە کاتێک کە ئەوان بە بەشێک لە جەستەی خۆت بزانی، کاتێک بە دڵ و فیکر خۆت لەجێی ئەوان دابنێی و بیر لە ئازارەکانیان بکەیەوە.
ژمارەکان زۆر لەلامان ئاسایی بوونەوە!
وردە وردە ڕاگەیاندنی دەجالی شەیتانی دوای نۆ مانگ ڕایهێناین!
خوێن و ئازاری برا و خوشکانمان زۆر لەلا ئاسایی بۆتەوە!
ئەوەمان بە ئاسانی بەسەردا تێناپەڕێت، ئاهی یەکێک لەوان یان لە دونیا یان لە قیامەت یان لە هەردووکیان دەمانگرێت!
بەهۆی زۆر موتابەعەکردن و زۆر سەیرکردنی ئازارەکانی غەززەوە زۆرجار نەفسم پێم دەڵێ بەسە! بەڵام هەر ئەو کاتە ئەوەم بیردەکەوێتەوە کە ئێمە یەک جەستەین، هەر کاتێ هەست بە ئازاری جەستەی خۆم نەکەم نیشانەی ئەوەیە مردووم، یان بەنج کراوم یان تەواو نیم، بۆیە بۆ جەستەی ئوممەتیش بەهەمان شێوە ...

ڕاستە بەو موتابەعەکردنە شتی گەورەم پێ ناکرێ بۆیان، بەڵام ئەی ئەگەر هەست بە ئازارەکانیان نەکەم نیشانەی ئەوە نییە من مردووم؟! بەڵێ تەفاعول و تەعاتوف عیبادەتە، ئیمانە، جیهادە، چونکە لەئێستادا غەیری ئەوە و هەندێ شتی دیکەی وەک نووسین و یارمەتی سنووردار هیچی ترمان پێ ناکرێ.
بۆیە هەرچی دەیکەین نابێ پێمان وابێ هیچمان کردووە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⭕️ 291 ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوەتان لەبەرامبەر قێزەونترین چینی سەرزەوی دروود و ئارامی بۆ خۆڕاگری و کۆڵنەدان و خەباتان..

⭕️ خوای گەورە بەرەکەت نەخاتە تەمەنی ئەوانەی بێ هیواتانیان کرد،،

#تۆڕی_هەواڵی_قودس
@QudsMediaTV
بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌
الحمدلله رب العالمین
و️ صلاة و سلام علی رسوله الأمين💙

بەرێزان رۆژی چوار شەم کە دەکاتە ٢٤ ئەم مانگە
سمینارێکی پوختمان دەبێت لەسەر بابەتی بایکۆت
🔻هێزی بایکۆت
🔻 حاڵی بایکۆت لە ئێستایە
🔻بایکۆت کراوەکان
🔻سوود ی بایکۆت
🔻زیانەکانی دوژمن

بۆ زۆرترین کەسی بنێرن بۆ بڵاوبونەوەی هۆشیاری زیاتر پشتیوان بە خودا لەگەڵتان دەبین لەم چەناڵە پێشکەش دەکرێت
کاتژمێر ٩:١٥ ی شەو بەکاتی هەرێم
لینکی چەناڵ:
@Baycotikalayzayoni
Forwarded from Yahya Nawzar
🔹بێگومان بڕیاری ئێمه بۆ پێغەمبەرەکانمان (هەر زوو دەرچووه)... که بەدڵنیایی، هەر ئەوان سەرکەوتوو سەرفراز دەبن. سەربازه ئیماندارەکانیشمان هەر دەسەڵات دەگرنه دەست و زاڵ دەبن.
📚سورە الصافات
@yahyanawzarjaf
2025/06/30 15:53:48
Back to Top
HTML Embed Code: