Telegram Web Link
کات بۆ خۆت بهێڵەوە
بە میهرەبانیەوە دەستی خۆت بگرە و
مەچۆ بۆ شوێنێکی ئازاد
مەهێڵە هەستەکانت تەنیا بن
مەهێڵە هەورە ڕەشەکان، چاوەکانت هیلاک بکەن
دڵنیابە
کەسێک نادۆزیتەوە،
دڵسۆزتربێت لەخۆت.


~
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەشەقامێکدا دەڕۆیت و چواردەورت پڕە لە درەختی بەرز و گەورە، دەستت لە گیرفانتدایە و کزە بایەکی سارد بە هەموو گیانتدا هاتوچۆ ئەکات، تۆ تەنها بە جەستە بونت هەیە و خەیاڵت لای هەزار شتە، یەکێک لەو خەیاڵانە هەڵدەبژێریت و لە ناخەوە ئەتگریەنێت، فریا ناکەویت فرمێسکەکانت بسڕیت، ئەو هەوا ساردە هەر زوو بە دەموچاوتەوە وشکی دەکاتەوە، دەتەوێت هەموو ئەو هەستانە بکوژیت، کە ئازارت دەدەن، دەتەوێت؛ وا پیشانی بدەیت کە هیچ شتێکت بەلاوە گرینگ نییە، دەتەوێت بڵێیت؛ تەنها من هەم🖤!


<:
- ساردە لەگەڵم
نازانێت خۆشەویستیم لە کەس نەبینیوە.🤎.

~
ڕۆژێک لە رۆژان
هـەمـوو شتێک بـاش دەبێـیت
هـەمـوو شتێک :)
ئەزیزکەم ئەگەر بزانی چەنێک تۆم خۆشئەوێ ئاوا بێدارم ئەکەی؟ ،ئەوە من نیم وام لێ بەسەر هاتبێت تواناو تاقەتم بۆ هیچ شتێک نەمابێت ، ئەزیزم خۆشەویستی تۆ هێندە لە دڵمدا جێی خۆی گرتوە تەنانەت ئەگەر ، هەموو تەمەنیشم ببەیت فرمێسکەکان هەڵبڕێژیت بە بیانو یان تۆران من تەنها هەست بکەم بەس هەست بکەم خۆشت ئەوێم ئارام و خۆڕاگڕ ئەمێنمەوە لە پێناوت چارەم نیە خۆشمئەوێیت🤎.
ئێستا لـە وێستگەیەکی تر دانیشتووم
چاودێری شەمەندەفەرێک دەکەم
پڕیەتی لەو کەسانەی نایانناسم بەڵام هەستدەکەم ڕۆژانێک لە تەکیاندا بووم.

<~
هەموو ئەوەی دەمەوێت ئەوەیە بەتەنیا لە سووچێکی ژوورە تاریکەکەم دانیشم و کەمێک بگریم ، دەمەوێت ئەو ئازارەی لە دڵم دا پەنگی خواردوە لە فرمێسکەکانم دا بێنە دەرەوە، دەمەوێت کەمێک هەست بە ئاسوودەیی بکەم، چیتر بە بیانوی ئەوەی کەسێکی بەهێزم ئازەراکانی ناخم قوڕگم بریندار نەکەن ، دەمەوێت بە نهێنی بگریم، با کەس نەمبینێت ، نامەوێ لێم بپرسن کە چیمە؟ چونکە ڕەنگە خۆشم بەدوای وەڵامەکە بگەڕێم ، پێویستم بەو فرمێسکانەیە، لێی گەڕێن با بێنە خوارەوە، با ئیتر بە ئیسراحەت بخەوم ، بیری ئەو خەونانە ئەکەم کە لە دوای گریانێکی زۆرەوە ئەمبینین ، وە بەهێزتریان ئەکردم، بۆیە دەڵێم هەموو ئەوەی پێویستمە ئەوەیە کە کەمێک بگریم بە ئاسوودەیی، دەمەوێ ئیتر دان بەوەدا بنێم و چیتر درۆ لەگەڵ خۆم نەکەم وە بە درۆ پێنەکەنم ، ڕاستگۆبم بۆ چەند خوولەکێک لەگەڵ خۆمدا ، دان پێدا بنێم کە ( بەڕاستی دڵ تەنگم)!

<:
شەو نییە؛
من یەک دونیا مەراق لەگەڵ خۆمدا نەخەوێنم
پێم دەڵێن: بیرمەکەرەوە
کەچی بیر لە بیرنەکردنەوەش دەکەمەوە..
هێند پڕبوومە لە هیچ
ئیتر پووچیش جێی منی تیانابێتەوە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من کە دەڕۆم باش دەڕۆم
نە وەک زەردیەکەی ئێواران
دووبارە بێمەوە و یادم بکەی
لەکاتی ئەستێرە بارانێکدا
وەها دەڕۆم
خۆشم پەیدا نەبمەوە بۆ خۆم♥️.
هیوادار بووم؛
کەسێک بدۆزمەوە لە زمانی من تێبگات
نەوەک تەمەنێک بەسەر ببەم،
بۆ وەرگێڕانی ڕۆحم.
لە یەكشەمەیا ھەستم بە گەرمبوونەوە كرد
بەھۆی ئەوینتەوە كەچی بۆ دووشەمە،
لە بێدەنگی و بێ تۆییا بەستمی!
ڕەنگە ھەفتەیەكی پڕ لە ئازار چاوەڕێم بكا
دوای ئەوە بێگومان لە بیرت ئەكەم
ھەرچۆنێك بێت بە كەسێكی تر ئەڵێم
«خۆشم ئەوێیت».
ڕوخسارێكی نوێ ئەزموون ئەكەم و
لاپەڕەیەكی نوێ ھەڵەیەمەوە.
لە پێناو كتێبی سەركێشی داھاتوومدا
كە ژیانم و دڵخۆشی و پەشیمانیمن.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆ ئەزانی من
ئەو ڕۆژە چەندە مناڵ بوومەوە
چەندە بۆنی بارانم كرد
چەندە شەقامەكانی شار كورت بوونەوە
تەنیاییم هەڵوەری
ئەو ڕۆژە چەند چوومە بەردەم ئاوێنە؟

چەند لە خۆمم ڕوانی
تا كاس بووم گوێم لە گۆرانییە كۆنەكان گرت
بیری هەموو هاوڕیكانم كرد
ناوی هەموو مامۆستاكانی سەرەتایم بیر كەوتەوە

كاتێك گوتت
خۆزگە دراوسێ بووینایە!
دەتوانیت بۆ ماوەی هەفتەیەک سەیری وێنەیەک بکەیت و هەرگیز جارێکی تر بیری لێنەکەیتەوە. هەروەها دەتوانیت بۆ چرکەیەکیش سەیری وێنەکە بکەیت و هەموو ژیانی خۆت بیری لێبکەیتەوە 🖤.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ھێشتاش سێ چوار کاتژمێر دادەنیشم تا کەسێک بێزار نەکەم
ھیچ ناکەم تا کەس خەبەری نەبێتەوە
دادەنیشم تا بەرامبەرەکەم ھێندە بە تەلەفون قسە بکات
وەک ئەوەی من بوونم نەبێت
بە ھێواشی دەرگا دەکەمەوە
تینومە و ئاو ناخۆم
برسیمە و دەرگای سەلاجەکە ناکەمەوە
لەسەر نوکی پێ دەڕۆم.ڕەچاوی حاڵی ئەوانی تر دەکەم
دادەنیشم و ھیچ ناکەم. مات و بێدەنگ
وەک بەردێکی بچوکی کەنار ڕوبار
ئەی خەڵکی چۆن مامەڵە لەگەڵ بەردێکی کەنار ڕوبارەکە دەکەن؟

<:
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من و تۆ چەندە سەیر و سەمەرەین لەم دونیایە نە بێ یەك هەڵدەکەین نە بەیەکیشەوە هەڵدەکەین، چەندە پڕ جوانین چەندە پڕ ئازارین، شەوەکانمان بێ یەکتری چەندە کڕێوەن و لەگەڵ یەکتریش چەندە سەختەن، چەن بێ دەردین لەگەڵ یەك کەچی چەند دەردەداریشین، چەندە برین دروست دەکەین و چەندە دەرمانین..من و تۆ دوو مرۆڤین لە دوو جیهانی جیا و چەندە جوان ئاشقی یەکین..!
من و تۆ هەردوکمان چەن زاڵم و چەنە زوڵم لێکراویشین لەلایەن یەکترییەوە..دوو ڕۆحی چەندە جوانین ! چاو نەترسانە سەمایی ڕۆحمان دەکەین پێکەوە و زۆرجار یەکێکمان خۆیی دەکێشێ بەوی ترمانداو دەیخات کەچی هێشتاش ئەوی ترمان هەڵدەستێتەوە و دەست دەکاتەوە بە سەماکەیی و ڕۆحی ئەوی ترمان دەگرێت و دەیهێنێتەوە ناو مەیدانی سەما چەندە لە یەك ڕادەکەین چەندە بەرەو ڕووی یەکتری دێین، هەرگیز ناتەوێ هەنگاوێ بێیت و منیش لەم دورەوە لەگەڵت ڕادێم و سەمات بۆ دەکەم، من و تۆ دوو تەواوکەری چەند بە ئازاریی یەکین
چەندە حەز دەکەم کۆتایی ئەم دوو جیاوازە ببینم.🤎

~
~
خەدیجە با نەبینە دوو ئاشق،
وەرە ببینە دوو هاودەردی یەک،
ئەشق تەواو دەبێت،
بەڵام تا ئێستا دیووتە دەرد تەواو بێت؟

-ژوان
ـ
چ دونیایەکی دڵ ڕەقە
کە دەبێت من یان پێت بڵێم خوات لەگەڵ
یان بمرم لەبەر تۆ♥️.
Eid mubarak ASAL🤎.
2025/06/27 20:04:25
Back to Top
HTML Embed Code: