Telegram Web Link
ع.ع.ح.ن

عشرةُ عُمر حتَى نَمُوتَ

دەژین پێکەوە هەتا ئەمرین
بــاس لــە چ خــۆشــە ویـسـتـیەک ئـەکــەن
ئـیمامـی عـەلی بـە تـەنهــا دەرگـای خـەیبـەری هـەڵگـــرت
بــەڵام کـە فــاطـیمـەی مـرد وتـی یـارمـەتـیم بـدەن ..❤️ .
ئەمشەو مانگ لەودیووی جامی پەنجەرەکەوە بەبێ دەنگی و بە غەمگینیەوە سەیرم دەکات، ئەمشەو هێندە بیرم کردووی دەمەوێ لە قوڵایی دڵمەوە بگریم، ئەمشەو لەبەر تیشکی کزی مانگە شەودا ڕەنگی گوڵەکانی باخچەکە بە تەواوی لەیەکتر جیا ناکەمەوە، بەڵام بە چاوی داخراویشەوە دەزانم چاوەکانی تۆ چ ڕەنگێک بوون، ئەمشەو من لە ڕووناکیدا شەڕی ئەم هەموو دووریەی تۆم پێ ناکرێت، گڵۆپی ژوورەکان دەکوژێنمە و لەناو قوڵایی تاریکییدا بۆ ڕەنگی چاوەکانی تۆ دەگەڕێم.
جا ئەڵێ: هەموو ئەو شتانەی ئەمانویست ببن ڕووبدەن، نەبوون ڕوویان نەدا
هەموو ئەو شتانەی ئەمانویست نەبن ڕوونەدەن،مخابن ،بوون  و ڕوویاندا.
من هیچ خەونێكم نییە... دایكە
نە ئارامیم بۆتۆ هێنا
نە خۆم ئارامیم بینی
لەم ژیانەدا تەنانەت یەك وێنەی خۆشیمان تێدا نەگرت!
وەك كلیلێكی ونبووی بێخاوەنم... دایكە
نە دەستی هاوڕێیەك لەسەر شانمە
نە دەستێكی بەهەست لەسەر سەرمە
وەك وێڵێكی بێسود بەسەر جادەكاندا دێم و دەچم دایكە
خوساوم، ئەلەرزم لەبەر بارانا... دایكە
ئەم هەموو ساڵە فرمێسكەكانت ڕشتە كام دەریاوە دایكە؟
ئاه... بمرم بۆت
تۆ منت بەچ ئومێدێكەوە هێنایە دونیاوە.. دایكە؟

‏⠀
" یوسف خەیاڵۆغڵۆ "
((عبدالعزیز یوسف)) له‌نوسینێكدا ده‌لێت
كاتێك مرۆڤ له‌كه‌سێك بێ هیوا ده‌بێت كه‌ به‌راستی ویستویه‌تی  هیچ كه‌سێك ئاسووده‌ی بۆ ناگه‌رێنێته‌وه‌.
ئەگەر لە دۆخێکی باشدا نەبوویت، ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئەبێت بە قسەکانت یان بە شێوازی گەمژانەی تر ئازاری کەسانی تر بدەیت، توڕە بیت، دڵتەنگ بیت یان خەمۆک بیت، ئەمە کێشەی کەسانی تر نیە، بەڵکو تەنها هی خۆتە، هەمیشە چاودێری کردارەکانت بکە، کەس تاوانبار نییە بۆ ئەو نەفرەت لێکراویەت، و تا کۆتایی كەس بەرگەی تۆ ناگرێت.
- أنا معك بس من بعيـد🔐♥️.

- مــن لەگـەڵـتم بەڵام لەدوورەوە🔐♥️.
من ئەوە بووم فیلمەکەم ئەوەستان  وەڵامی نامەتم دەدایەوە.

من هەر ئەوە بووم دەستم لە نانەکەم هەڵدەگرت
وەڵامی نامەتم دەدایەوە…

من هەر ئەوەبووم لە ناو قەرەباڵخی و لەگەڵ هاوڕێیانا دانیشتبووم
وەڵامی نامەتم دەدایەوە.!

من هەر ئەوەبووم….
هەندێک دڵتەنگی هەن بێهۆکارن. لەناکاون. وەک ئەو دڵتەنگیانەی کە لەدوای دڵخۆشیەکی زۆر دروست دەبن. فارس گوتەنی خەمۆکی دوای دڵخۆشی. کەسێک دەچێتە ئاهەنگی هاوڕێکەی، دڵخۆشە، پێدەکەنێت، هەڵدەپەڕێت. دەگەڕێتەوە، لەناکاو دەبینێت دڵتەنگە. بێهۆکار. نە کەس دڵیڕەنجاندووە، نە دڵی کەسی ڕەنجاندووە. نە پەشیمانیە، نە دڵتەنگی یادەوری و ڕابردووە نە هیچ. تەنها دڵتەنگە. ئەم جۆرە دڵتەنگیانە، زۆر بەئازارترن لەو دڵتەنگیانەی کە هۆکارێکیان لە پشتە. مرۆڤ لەحاڵەتی یەکەم دەستوپێسپیە. هیچی پێناکرێت. تەنها دەبێت لەسوچێکدا دابنیشێت تەماشا بکات.
بۆخۆت ببە هەموو شتێک !
هەموویان چیرۆکن و کۆتاییان پێ دێت🤎
زۆر بیر ئەکەین و هەواڵ ناپرسـین ئەتوانین شتەکان باش بکەینەوە و نایکەین،غـرور هەندێـک جـار مرۆڤ زۆر وێران دەکات ، مرۆڤ والێدەکات واز لەوشتانە بێـنێت کە لەنـاخـی دڵەوە دەیخوازێت هەندێک جار بۆ هەڵەکان ویستی پێدانی هەلـی دوەمان هەیە لە دڵەوە وەلێ جـورئەتی پێدانی ناکەین ئێمە خۆمـان خۆمـان وێران دەکەین
بەرامبەرکەشـمان بە کەمـی خۆشەویستی لێـمان تێـدەگات..!!
ڕۆژگاری ئێمە زەحمەت بووە بەڕادەیـەک زەحـمەت تێـپەڕیوە کە...ترس مان لەتۆسقـاڵێک گرنگیـپێدانیـش هـەیـە..!
حاڵی ئەم رۆژانەم عەزیزم ؛
ماسییەک بێنە پێشچاوی خۆت کە قولاپێک لە قوڕگی گیری کردووە و خەریکن ڕایدەکێشن بەرەو وشکانی، ئەگەر پەلەقاژە بکات، دەمی ھەڵدەدڕێ ئەگەر ھیچ نەکات، دەمرێت ئەوھـا
.
لەناو ئەم هات و هاوارەدا..
چەند ئەستەمە بۆ ئەوانەی
بە بێدەنگی لە ناوەڕاستی گۆرانییەکدا دانیشتوون و
چاوەڕێی نامەی ئازیزێک دەکەن.

«تەڵعەت تاھیر»
من ئەمشەو بەو ھیوایەوە دەڕۆم دەنووم،
کە بەیانی ھەستام لە ڕووی بنمیچەکەوە
بە خەتێکی تۆخی ڕەنگ سور نوسرابێت:
«دوای ١٠ ساڵ».
پیاوێكی بەتەمەن بوو توشی لەبیرچونەوە بوبو زوزو دەهاتە سەری كۆڵانەكەو هاواری دەكرد : ئامینە گەر نێیتە دەرێ ئەمن دێم و حورمەتی شەوە بێدەنگەكانم لەلای باوكت دەشكێنم ، ئەو شەوانەش لەبیر خۆم دەبەمەوە كە بێدار بووم بۆتۆ .. پاشان دەڕۆشت و ئامینەش هیچ دەنگێكی نەبوو ، هەتتاا ئامینە لەكۆڵانەكەش نەبوو دوای دەركەوت ئامینە ساڵانێكی زۆر لەمەو بەر كۆچی دوایی كردووە ..
بە قەولی شاعیر ئەڵێ :

ئەمن هەر بەوەفای تۆم
بەگیان و دڵ فیدای تۆم..
من لەناو سیحری ئەو ساحیرانەشدا جێم نەدەبوویەوە كە سیحری خۆشبەختیان دەكرد ، لە چادری ئەو قەرەجانەش نەمدەتوانی دانیشم كە كاروان سەرای هەمووان بوو ، باوەشی سۆزانیەكان وەك فیشەكێك بەناو مێشكمدا بڕوات ئاوها دەیكوشتم ، چیدی ڕێگەیەكم نەبوو ، من لە جیاتی جانتای سەفەر یەك كۆڵ خەمم خستە سەر شانم ..
چاوم لە چاوەکانی ئەو جوانتری نەدیوە
-
‎یەکەمین جار کەهەستم کرد خۆشم ئەوێ لەبیرم نیە، وەلێ یەکەمین جار کە گوتی 'خۆشم ئەوێی' لەبیری ناکەم، ڕۆژانێک لە ژیاندا هەن چیتر ناگەڕێنەوە، مرۆڤانێک دێنە ژیانتەوە کە دووبارە بوونەوەیان نیە، کەسانێ لە ژیانت دەڕۆن کە بۆ هەمیشە جێگایان بەبەتاڵی ئەمێنێتەوە ئەگەر شانسی ئەوەم هەبێ بگەڕێمەوە بۆ دوواوە، ئەڕۆشتم بۆ یەکەم ڕۆژ کە ناومی هێنا، بۆ یەکەمین جار کە ئەیویست قسەیەک بکات و نەیتوانی بۆ ڕۆژێ کە خۆشی ویستم و نەیگوت ئەوەندە لەو ڕۆژەدا ئەمێنمەوە کە لەو جێگایا بمرم مەگەر مرۆڤ چەند جار ئەو شانسەی هەیە کە خۆی لەچاوی کەسێکدا ببینێ ؟
ملیۆنان خەڵک بڕیاریان داوە کە لە ژیانیاندا بێ هەست بن، پێستێکی زۆر ئەستووریان لە دەوری خۆیان ئاڵاندووە، بۆ ئەوەی کە هیچ کەسێک نەتوانێت ئازاریان بدات. بەڵام ئەم کارەیان باجی زۆرە، ڕاستە هیچ کەسێک ناتوانێت ئازاریان بدات، بەڵام بە هەمان شێوە هیچ کەسێکیش ناتوانێت دڵخۆشیان بکات.
چەندە خۆشە ڵەگەڵ ھەواییێکی پایز و  پیاسەییێکی ژێر گەڵاکان من و تۆ برۆین و پیاسەییێکی دوور و درێژ بکەین بەیەکەوە ، تۆ سەر بخەیتە سەر شانم منیش دەستم ھێنابێتە سەر رومەتت و خەندەییێکی جوان بکەین ...
2025/06/27 00:54:39
Back to Top
HTML Embed Code: