Telegram Web Link
ابن القیم فەرموویەتی :

هەرچەنە بەندە سووربێت لەسەر داوایەک و زۆر داوا بکات لە خوای گەورە،  زیاتر خۆشی ئەوێت و لەخۆی نزیک ئەخاتەوە و پێی ئەبەخشێت .

| حادي الأرواح : 91 |
9
#خواى_گه‌وره‌
له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا ده‌فه‌رموێت :
كوان ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌يى من يه‌كتريان خۆ‌شده‌ويست ؟
ئه‌مڕۆ ده‌يانخه‌مه‌ ژێر سێبه‌رى عه‌رشمه‌وه‌
له‌ ڕۆژێكدا كه‌ هيچ سێبه‌رێك نىيه‌ ته‌نها سێبه‌رى عه‌رشى من نه‌بێت .
رواە مسلم
5👍1
اللهم صل وسلم على نبينا محمد
2
باوکێک مۆبایل بۆ کچەکەی دەکڕێت..
کچەکەی دەڵێت باوکە بۆ کەڤەرو دەرعی سەر شاشەکەیت نەکڕیوە؟
باوکەکەش دەڵێت کچم بۆچییەتی خۆ شەریکە بەباشی دروستی کردووە،
کچەکەش دەڵێت بەڵام باوکە گەر کەڤەرو دەرعی هەبێت بە جوانی و تازەیی دەمێنێتەو، وە ناشکێت و پارێزراو دەبێت!
باوکەکەش دەڵێت:
کەواتە کچم تێگەیشتی بۆچی لە ئیسلامدا ئافرەت دەبێت باڵاپۆش بێت..
هەتا پارێزراو بێت و نەشکێت..!
1👍1
‏"القولُ سهلٌ باللِسان وإنّما
‏بالفِعلِ يُمتحنُ الفتى ويُصنّفُ"

"قسەکردن بە زمان ئاسانە کەچی
مرۆڤ بە کردار تاقی ئەکرێتەوە و جیائەکرێتەوە"
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
_مَا لا نَفعَ فِي قُربِهِ، لا ضَرر فِي فقدِه . .🤍

_ئەوەی بەنزیکی لێی هیچ سوودی نەبێ، بەلەدەستدانی هیچ زیانت پێناگات . .🤍
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اللَّهُمَّ صَلِّيْ عَلَی مُحَمَّدِِ وعَلَی آلِ مُحَمَّدْ
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پرسـیارەکانی تاقیکردنەوە گەورەکەی کۆتایی:📚

1-تەمەنت لەچــی بەسەربرد؟
2-گەنجیەتیت لەچی سـەرف کرد؟
3-لەکوێ ماڵ و سامانت دەست کەوت؟
4-وە ماڵ و سامانەکەت لە چی سەرف کرد؟
5-چیت کرد بەو زانستەی کە دەتزانی؟

پەروەردگار پەنامان بدات و زمانمان پاراو بکات لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە

اللهم امین اجمعین.
👍21
❞بەراستی هەرگیز خەفەت خواردن
«بێزاری»بوونی نیە لەگەڵ خودای گەورەدا❝


▫️الإمام ابن القيم رحمه الله
▪️طرق الهجرتين |٤٢٠|
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❞ھەمـوو دونیا تاریکە
الـا دانیشتنی زانایان نەبێت❝

حـسـن الـبـصـري رحـمـة الـلّٰـە
جـامـع بـیـان الـعـلـم(1/114)
👍32
「پاداشتێک بۆ دوای مردن」
( إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ) #پاداشتێک_بۆدوای_مردن
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ .
1
سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر
2
بعض من الناس لديهم قلوب واسعة.
بأمکانهم خلق وضع  في جميع الظروف من الفرح.

هەندێک کەس خاوەنی دڵانێکی فراوانن
دەتوانن لەهەموو دۆخێکدا دڵخۆشی بڵاو بکەنەوە
1👍1
ئەگەر دورکەوتنەوە لەدين بەلایانەوە پێشکەوتنە،کەواتە ئەی نەفسم بمرە بەر لەوەی پێشبکەوی.
-
3👍3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا رمضان شکور (رحمە الله)
😢5
پرسیار // ئایا نیقاب واجبە بە تایبەتی بۆ ئەم سەردەمە؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەڵام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە نیقاب دوو وتە ھەیە :
یەکەم / ھەندێک زانا دەڵێن واجبە ئافرەت ڕوخسار و دەستی خۆی داپۆشێت ، کە ئەمە وتەی حنابلە و شافعییە .

دووەم / ھەندێک زانا دەڵێن سونەتە ئافرەت ڕوخسار و دەستی خۆی داپۆشێت ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە و مالکە .

بەڵام زانایانی حنفی و مالکی لە کۆنەوە فەتوایان داوە کە واجبە کاتی فیتنە ئافرەت ڕوخساری خۆی داپۆشێت ، مەبەست بە فیتنە ئەوەیە ئافرەتێک زۆر جوان بێت یان کاتێک بێت خەڵک زۆر خراپ ببێت فیتنە زۆر ببێت .

جیاوازی نێوان خمار و حجاب و نیقاب :

- خمار : بۆ داپۆشینی سەر بەکاردێت .
- حجاب : بۆ داپۆشینی ھەموو لاشەی ئافرەت بەکاردێت .
- نیقاب : بۆ داپۆشینی ڕوخسار بەکاردێت .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حیجابی شەرعی ئەوەیە کە ئەوە دابپۆشێ کە حەڕامە بەدیار بکەوێ واتە : داپۆشینی ئەو شوێنەی کە واجبە دایبپۆشی ، ئەوەی لە پێشتر یەکەم جار دایپۆشی ڕوخسار چونکە جێگای فیتنە و ئارەزووە .

واجبە لەسەر ئافرەت خۆی داپۆشێ لەوانەی کە مەحرەمی نین ، ... کەواتە زانرا کە ڕوخسار لەھەمووان لە پێشترە دایبپۆشی ، بەڵگە ھاتوون لە قورئان و سونەت و وتەی ھاوەڵان و زانایانی ئیسلام کە واجبە ئافرەت ھەموو لاشەی خۆی دابپۆشێت لەوانەی کە مەحڕەمی نین . )) " فتاوى المرأة المسلمة " ( 1 / 391 ، 392 ) .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست کە بەڵگە لەسەری ھاتبێت ئەوەیە کە ڕوخساری ئافرەت عەورەتە و واجبە دابپۆشرێت ، بەڵکو زۆر کاریگەری زیاترە لە لاشەی بۆ فیتنە ، چونکە چاو بەزۆری سەیری ڕوخسار دەکات ، ڕوخسار گەورەترین عەورەتی ئافرەتە ، لەگەڵ ھاتنی بەڵگەی شەرعی لەسەر واجبی نیقاب ، .........

فەرموودە ھاتووە : " نەھی کراوە لە نیقاب کاتی ئیحرام " ئەمە بەڵگەیە کە پێش ئیحرام نیقاب ماوە دەبێت ئافرەت نیقاب بێت . ..... )) "فتاوى المرأة المسلمة " ( 1 / 396 ، 397 ) .

گومانی تێدا نییە باشتر وایە ئافرەت ھەمووی لاشەی داپۆشێت ھەتا ڕوخساریش بەتایبەتی کاتی فیتنە کە ئەوانەی دەڵێن نیقاب سونەتیشە دەلێن کاتی فیتنە واجبە ، ھەروەھا شەڕی گەورەی ئافرەت لە ڕوخسارە، ئەوەندەی پیاو سەرسامی ڕوخساریەتی ئەوەندە سەرسامی لاشەی نییە ، ڕاستە لاشەش کاریگەری ھەیە بەڵام کاریگەری ڕوخسار زۆر زیاترە .

ئەوەی گرینگ بێت کەس ئینکاری ئەوەی نەکردووە کە نیقاب دینە ، بەڵکو جیاوازی لەوەدایە ئایا سونەتە یان واجبە، وە ھەرچوار مەزھەبەکان لەسەر ئەوەن کە کاتی فیتنە واجبە، چەند ئافرەت ھەن نیقاب ناکەن لەبەر جوانی ڕوخساریان ؟! ئەگەر نیقاب سونەتیش بێت چەند ئافرەت پابەندن بەم سونەتە ؟! ئەگەر ئافرەتی موسڵمان ئەم سونەتە جێ بەجێ نەکات کێ جێ بە جێی بکات ؟! ئەگەر ئافرەتی موسڵمان سونەتی لا خۆشەویست نەبێت ئەی کێ سونەتی لا خۆشەویست بێت ؟! چەند ئافرەت دژایەتی نیقاب دەکەن بە تووندڕەوی وەسف دەکەن ؟!

ئێمە لە سەردەمێک داین خۆمان دژومنی دینی خۆمانین ، بەڵکو ئەوەی سەیر بێت کەسی پابەند بە دین دژایەتی نیقاب دەکات و پێی باشترە نیقاب نەبێت بەڵکو تەنھا حیجاب ، زۆر زۆر ترسناکە پێچەوانەی دینت لا باشتر بێت چونکە نیقاب دینە و ھەندێک دەڵێن واجبە ، وە ئەگەر کاتی فیتنە بێت ئەوانەی دەڵێن سونەتیشە دەڵێن واجبە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت کەس ھەیە چەندین پایز یان چەندین ساڵ لە دۆزەخ دەمێنێتەوە لەسەر یەک وشە کەچی لای شتێکی ئاساییە .

موسلمان دەبێت ڕێز لە وتەی زانایان بگرێت و ڕێز لە سونەت بگرێت و دژایەتی دین نەکات ، چونکە دژایەتی سونەت کردن کوفرە پەنا بە خوا ، وە کردەوە باشەکانی مرۆڤ ھەمووی پووچ دەکات ، بەڵکو واجبە سونەتی خۆش بوێت نەک ڕقی لێ ببێتەوە و دژایەتی بکات .
4👍1
2025/07/13 20:33:11
Back to Top
HTML Embed Code: