Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ماڵ ئارامی و سوکناییە بۆ جەستە
خێزانیش سوکناییە بۆ دەروون
لەبەرئەوە ئەو گەنجەی هێشتا هاوسەرگیری نەکردووە و توانای هاوسەرگیری هەیە و هاوسەرگیری دواخستووە نەفسی خۆی پەکخستووە لەئارامی و سوکنایی، واتە: ئەوکەسەی کە هاوسەرگیری نەکردووە لەئارامی و جێگیری نییە، خۆ ئەگەر ماڵی بوو ئەوا ئەو ماڵە تەنها جەستەی تێدا نیشتەجێیە، بەڵام سوکنایی نەفس و دەروون بەهاوسەرگیرییە.

من نصائح الشیخ عبدالرزاق البدر ـ حفظه الله
#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
🤯1
اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَّعَلٰی آل مُحَمَّدٍکَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید
وتراوێك بۆ ئافرەتانی بانگخواز.pdf
638.1 KB
وتراوێك بەناونیشانی:

ٲثَر المرٲة المسلمة في الدعوة ٳلی الله

کاریگەری ئافرەتی باوەڕدار لە بانگەوازیکردن بۆلای خودای گەورە



وتنی: زانای ڕێزدار شێخ
عبدالله کوڕی صاڵح القصیر
ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت

وەرگێڕانی: پیمان وریا قاسم الٲَثَري

دیزاین و کردنی بە پیدی ئیف = ڕێگای پێشین ـ جزاە الله خیراً

#ڕێگای_بەهەشت
دین بەهێزە


قــال الحــسن الـبــصري - رحمـه اللـه تعالـى - :

《إن هذا الدِّينَ قَويٌّ ، وإنَّ الحقَّ ثقيلٌ ، وإنَّ الإنسانَ ضعيفٌ ، فليأخُذ أحدكُمُ ما يُطيقُ ؛ فإنَّ العبدَ إذا كلَّف نفسهُ من العملِ فوقَ طاقتها خافَ عليها السآمةَ والتَّركَ》.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
دین بەهێزە و حەق قورسە و مرۆڤیش لاوازە؛ چونکە ئەگەر بەندە زیاتر لەوە بخاتە سەرخۆی لە کردەوە و توانای هەڵگرتنی نەبێت، ترسی ئەوەی لێدەکرێت بێزاربێت و وازبهێنێت.

📓 [ آداب الحسن البصري / (صـ : ٥٢) ]
#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
👍3
Audio
بزانە «گەنجێتی»ت لە چیدا بەسەر برد.!

کەناڵی ::
https://www.tg-me.com/umsuhail7
3🕊1
خودای گەورە خۆی دینەکەی دەپارێزێت

زانای پایەبەرز شەیخولئیسلام ابن تیمیە (بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت :
ئەگەر بوخاری و موسلمیش خەلق نەکرابان هیچ لەم دینە کەمی نەدەکرد.

وە ابن ٲبي العز (بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت :
ئەگەر ئەبی حەنیفەو شافیعیش خەلق نەکرابان ئەم دینە هیچ زیانی پێ نەدەگەیشت .



قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله:

ولو لم يُخلَق البخاري ومسلم لم ينقص من الدين شيء.

منهاج_السنة_النبوية ٢١٥/٧

قال ابن أبي العز الحنفي رحمه الله:

ولو لم يُخلَق أبوحنيفة والشافعي لما ضر دين الإسلام.

الإتباع_لابن_أبي_العز_صـ ٦٠

#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
1
زانای پایەبەرز (ابن باز) بەڕەحمەت بێت ، دەفەرموێت : ئەگەر کەسێک ئامادەی کۆڕو مەجلیسی زانستە شەرعیەکان نەبێت و گوێبیستی وتاری ئاینی نەبێت ، هیچ گرنگی و بایەخێک نەدات بەوتەو فەرمایشتەکانی زانایان وئەهلی عیلم ، ئەوا بێئاگایی و دڵ ڕەقی زیاتر دەبێت ، تاوەکو وای لێدێت مۆر دەدرێت بەسەر دڵیداو لەبێئاگایان دادەنرێت.

#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
👍3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا🩶
👍3
مانەوەی ئافرەت لە ماڵەوە باشترە لە دەرچوون ئەگەر بۆ مزگەوتیش بێت


عن ابن عمر - رضي الله تعالى عنه - قال: قال رسول الله - صلى الله عليه وسلم -: " لَا تمنعوا نِسَائِكُم الْمَسَاجِد ، وبيوتهن خير لَهُنَّ

واتە : عەبدوڵای كوڕی عومەر دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی : ڕێگری لە ئافرەتەكانتان مەكەن لە چوون بۆ مزگەوتەكان , وە ماڵەكانیان خێرترە بۆیان .


روونكردنەوە : خێر لەوەدایە و پاداشتی زیاترە كە ئافرەتان نەچنە مزگەوت بەڵكو لە ماڵەكانی خۆیان نوێژ بكەن باشترە وە دایكە عائیشە (خوای لێ ڕازی بێت) دەیفەرموو : ئەگەر پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) بیزانیایە كە ئافرەتان دوای ئەو چی یان داهێناوە سوێند بە خوا رێگری چونە مزگەوتی لێ دەكردن.

#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دکتۆر عبداللطیف أحمد
ئامۆژگاری بۆ گەنجان ..
#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
2👍2
لەچی کاتێکدا دروستە نوێژ بخوێنیت و ڕوو لەقیبلە نەکەیت ؟

زانای پایەبەرز ابن عثيمين (بەڕەحمەت بێت) فەرموویەتی :
تەنها لە (۳) کاتدا دروستە نوێژ ئەنجام بدەیت و ڕوو لەقیبلە نەکەیت :

۱- لەکاتی ترسدا.
کاتێک مرۆڤ ڕادەکات لەترسی دوژمن ، یاخود ڕووبەڕووی دوژمن وەستاوە ، ئەوکات ڕووی لەهەر لایەک بوو نوێژی خۆی ئەنجام دەدات.

۲- لەکاتی نەخۆشی و نەتوانین.
کاتێک موسوڵمانێک نەخۆشە یان توانای ڕووەو وەستانی قیبلەی نیە ، لەوکاتەدا ڕووی لەهەرلایەک بێت نوێژەکانی دەخوێنێت.

٣- نوێژی سوننەت لەسەفەردا .
کاتێک لەناو فڕۆکەیەکە یان لەناو ئۆتۆمبیلێک یان لەسەر کەشتی یاخود لەسەر پشتی وڵاخێکدایه ، لەوکاتەدا ڕوو لەهەرلایەک بوو نوێژی خۆی دەخوێنێت.

سەرچاوە : ٲحكام من القرآن الكريم (٥۱۷-٥۱۸).

#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
عن عمر بن الخطاب : قالَ النبيُّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ:
أيُّما مُسْلِمٍ شَهِدَ له أرْبَعَةٌ بخَيْرٍ أدْخَلَهُ اللَّهُ الجَنَّةَ، قُلْنَا: وثَلَاثَةٌ، قالَ: وثَلَاثَةٌ، قُلتُ: واثْنَانِ، قالَ: واثْنَانِ، ثُمَّ لَمْ نَسْأَلْهُ عَنِ الوَاحِدِ.
صحيح البخاري (۲٦٤۳).

ئەمیری ئیمانداران ئیمامی عومەر (ڕەزای خودای لێبێت) دەفەرموێت : پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی :
هەر موسوڵمانێک چوار کەسی ئیماندار شایەتی بەچاکە بۆ بدات ، خودای گەورە دەیخاتە بەهەشتەوە ، وتمان ئەی سێ کەس ، ئەویش فەرمووی : سێ کەسیش ، وتمان ئەی دوو کەس ، فەرمووی : دوو کەسیش ، پاشان پرسیارمان نەکرد بۆ یەک کەس .

#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
_

ئەمـ ڕۆژگارانەی ئەمڕۆ ‌"خۆڕاگری" و "بێ دەنگیەکی" زۆری پێویستە....!❤️‍🩹

#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
قسەی واهەیە لە فیشەک خراپترە بۆدڵ
تکایە ئاگاداری دڵەکان بن ڕێز لەهەموو کەسایەتیەکی بەڕێز بگرن....
#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
😢3❤‍🔥1
2025/07/14 21:55:39
Back to Top
HTML Embed Code: