Telegram Web Link
💥کەناڵە ئیسرائیلییەکان: ئاگرکەوتنەوە لە بورجی ئاسمان لە تاران بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە ئامانجگرتنی بەرپرسانی سوپای پاسداران بووە

بەگوێرەی هەندێک لە کەناڵەکانی تێلێگرامی ئیسرائیل، ئاگرکەوتنەوەکەی بورجی ئاسمان کە دەکەوێتە ناوچەی فەرمانیە لە تاران، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بووە.

ئەم سەرچاوە نافەرمیانە باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی سوپای تیرۆریستی پاسداران لەو هێرشەدا کراونەتە ئامانج.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تاران و ناوچە هەستیارەکانی دیکەی ئێران کراونەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە قسە و باسەکان سەبارەت بە زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە سێبەرەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی ئێراندا پەرەی سەندووە.

بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری وردی ئاگرە كەوتنەوەكە بڵاونەکراوەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥پشتڕاستكردنەوەی ژمارەی کوژراوان لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا؛ ئەمجارە ١٨ لە هێزەکانی فەراجا

کۆماری ئیسلامی کوژرانی ١٨ كەسی دیکەی لە هێزی فەراجا لە هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیلدا پشتڕاست کردەوە.

هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل کە ناوی "سەرهەڵدانی شێرەکان"یان لێنراوە و بە هێزی سەربازیی پێشکەوتوو و هەماهەنگیی هەواڵگریی بێهاوتا ئەنجام دراون، نەک هەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمیەکانی ڕێژیمیان کردە ئامانج، بەڵکوو گورزێکی قورسیان لە پێکهاتەی فەرماندەیی ڕێژیم داوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥یەكێك لە تەقینەوەكانی مەیدان سپای كەرەج بەهۆی هێرشەكانی ئیسڕائیلەوە كە زیانێكی زۆری لێكەوتەوە





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ڕاپۆرت سەبارەت بە هێرشی گوماناوی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران

شەهریار – وەحیدیە:
بە پێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، دەنگی بەردەوامی چەندین تەقینەوە لە ناوچەی بیدگنە بیستراوە. سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لە لەرزینی توندی پەنجەرەکان و دەنگێکی ترسناک لە دەوروبەری ئەم ناوچەیە دەکەن. هێشتا سەرچاوەی ئەم تەقینەوانە ڕوون نییە، بەڵام هەندێک ڕاپۆرت باس لە ئەگەری هێرشی ئاسمانی یان چالاکیی بەرگری ئاسمانی دەكەن.

ئەهواز:
هەروەها لە باشووری وڵاتەوە ڕاپۆرتمان پێگەیشتووە سەبارەت بە چالاککردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی.

تا ئێستا لانیکەم سێ تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەهواز بیستراوە کە هاوکات چالاکیی سیستمی بەرگریی لەگەڵدا بووە.

توندی تەقینەوەکان بەجۆرێک بووە کە بووەتە هۆی پچڕانی کاتیی کارەبا لە هەندێک ناوچەدا.

لێکۆڵینەوە لە وردەکاریی زیاتر دەکرێت. تا ئێستا دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥سوپای ئیسرائیل: ژێرخانی ئەتۆمی، مووشەکی و فەرماندەیی کۆماری ئیسلامیمان بەشێوەیەكی بررفراوان لەناوبردووە





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
سوپای ئیسرائیل: ژێرخانی ئەتۆمی، مووشەکی و فەرماندەیی کۆماری ئیسلامیمان بەشێوەیەكی بررفراوان لەناوبردووە

لە ڕاپۆرتێکی نوێی سوپای ئیسڕائیلدا، وردەکاریی هێرشی بێوێنەی ئەو وڵاتەی بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا کرد؛ هێرشێک کە بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل زیانی بەرفراوانی بە ئامانجە سەرەکییە ئەتۆمییەکان، مووشەکییەکان و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی گەیاندووە.

سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ پێشگرتن لە جێبەجێ کردنی پلانێکی فرە قۆناغی لەلایەن کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی "لەناوبردنی ئیسرائیل" داڕێژراوە و ئەنجام دراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیار بوو کۆماری ئیسلامی سەرەتا بە تەقاندنی مووشەک لە خاکی خۆی و هێزەکانی بە وەکالەت لە چەند بەرەیەکەوە بچێتە ناو شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و پاشان بە هێرشی زەمینی لە ڕێگەی گرووپە بە وەکالەتەکانەوە هێرشەکە تەواو بکات.

بەڵام سوپای ئیسرائیل باس لەوە دەکات کە لە ئۆپەراسیۆنێکی لەناکاودا لە دووری ١٥٠٠ کیلۆمەترەوە دەستیان بە هێرشەکە کردووە و بەم دەسپێشخەرییە توانیویەتی لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی ١٢ ڕۆژەدا کۆنترۆڵی تەواوەتی ئاسمانی ئێران بكات.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا:
سێ پێگەی گرنگی ئەتۆمیی ئێران لە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان کرانە ئامانج.
هەزاران سانتریفیوژ و ناوەندی توێژینەوە و پەرەپێدان لەناوچوون.
٩ زانای ناوكی و ٣٠ فەرماندەی باڵای کۆماری ئیسلامی کوژران.
هەروەها هێرش کرایە سەر ڕاكتوری ئەراك.

هەروەها زیاتر لە ٣٥ سایتی مووشەکی و ٢٠٠ ئامێری هەڵگر (یەکسانە بە نیوەی کۆی توانای ئێران) لەناوچوون.
هەروەها ١٥ فڕۆکەی جەنگی و ٩٠ شوێنی بەرگری و ٦ فڕۆکەخانە کرانە ئامانج.
سەدان مووشەکی کروز و ٩٩% ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لەلایەن ئێرانەوە هەڵدرابوون، ڕێگرییان لێکرا و لەناوبران.

سوپای ئیسرائیل ئەم ئۆپەراسیۆنە بە یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە هەواڵگری و سەربازی و ستراتژیکەکانی مێژووی خۆی ناوبرد و ڕایگەیاند کە لە قۆناغی "بەرگری" چووەتە قۆناغی “هێرشبەرانە" لە دژی کۆماری ئیسلامی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا لە ئاست فراوانی و زیانەكانی ئەو هێرشانە بێدەنگ بوون یان ئەو ڕاپۆرتانەیان بە " زیادەڕەویی میدیایی" لە قەڵەم داوە.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136791
💥پشتڕاستكردنەوەی كوژرانی مۆرەیەكی دیکەی سەرەکیی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئیسڕائیلەوە

میدیاکانی حكوومەتی دانیان بەوەدا ناوە کە محەممەدڕەزا سەدیقی سابر، لە مۆرە دیار و بەرجەستەكانی بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی لە هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیلدا کوژراوە.

سەرچاوە ئەمنیەتییەكانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە که ناوبراو "له دوایین ڕۆژی شەڕدا، پێش ئاگربەست" له کاتێکدا كە خۆی له ماڵی باوکی له ئاستانه ئەشرەفیەی پارێزگای گیلان شاردبۆوە، کرایە ئامانج.

سەدیقی سابر لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلدا جارێک کرایە ئامانج، بەڵام ڕزگاری بووە، بەگوێرەی میدیاكانی حكوومەتی، کوڕە تەمەن ١٧ ساڵەکەی لەو هێرشەدا کوژراوە.

محەممەدڕەزا سەدیقی سابر پێشتر لە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا بوو. واشنتۆن بەهۆی ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لە پەرەپێدانی بەرنامەی چەکی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیدا سزای بەسەردا سەپاندبوو و وەک ئەندامێكی سەرەکی لە زنجیرەی دابینکردنی تەکنەلۆژیاکانی پەیوەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم و دیزاینی چەکی ئەتۆمی ناوی هێنابوو.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئاکسیۆس: ئیسرائیل دەزانێت یۆرانیۆمی ئێران لە کوێیە

ئاکسیۆس، بە پشتبەستن بە سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، کۆگای یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ئێران بۆ تونێلەکانی ژێر زەوی لە دامەزراوەکانی فۆردۆ و ئەسفەهان گواستراوەتەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی لە هەر هێرشێکی دەرەکی.

بە گوتەی ئەم بەرپرسانە، ئەم دامەزراوە ژێرزەمینیانە لە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا و ئیسرائیل بە شێوەیەک لە جیهانی دەرەوە دابڕاون، ئەمەش وایکردووە ئێران بە خێرایی ئەم یۆرانیۆمە هەڵبگرێت یان لە هەر پەرەسەندنێکی ئەتۆمیدا بەکاری بهێنێت. 

ئاکسیۆس ڕاشیگەیاند، سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیل کە زانیاریی ڕاستەوخۆیان لەسەر هەواڵگریی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە هەیە، ڕایانگەیاندووە، کۆگای یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو لە تونێلەکانی ژێر زەوی لە فۆردۆ و ئیسفەهان هەڵکەوتووە، بەهۆی بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانەوە لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە. بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە هەر هەوڵێکی ئێران بۆ هەڵگرتنەوەی ئەو یۆرانیۆمە لەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی کە زۆر پیتێنراون ئاشكرا دەكەن.




🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئیدارەی ترەمپ بیر لە پلانی ئازادکردنی ٣٠ ملیار دۆلار بۆ کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان دەکات

"سی‌ئێن‌ئێن" ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ بۆ دەسپێکردنی دانوستان و هەروەها دروستکردنی بەرنامەیەکی ناوکی غەیرە نیزامی بە مەبەستی بەرهەمهێنانی وزە پێشنیاری پەکەیجێکی ٣٠ میلیارد دۆلاریی بە ڕێژیمی ئێران داوە.

وێڕای ئەمە ئامریکا چەندین سزاش لەسەر ڕێژیمی تاران ناهێڵێت کە ئامانج لەو ئیمتیازانە، گەڕاندنەوەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر مێزی وتووێژە.

هەواڵدەریی "سی‌ئێن‌ئێن" باسی لەوە کردووە کە زۆربەی دەسەڵاتدارانی ئامریکا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە کاتی شەڕیشدا خەریکی دانوستان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بوون.
دەسەڵاتدارانی ئامریکایی باس لەوە دەکەن کە لەسەر زۆربەی پرسەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران وتووێژ دەکەن بەڵام بابەتی "بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی" بۆ ئەوان هێڵی سوورە و وتووێژی لەسەر ناکەن.



🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥فەرماندە باڵاكانی ڕێژێم لە بورجە لوکسەکاندا كوژران!

لە میانەی هێرشە ئامانجدارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازیی کۆماری ئیسلامی و زانایانی پەیوەندیدار بە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکان لە ناوچە لوکسەکانی تاران کراونەتە ئامانج.

زۆرێک لەو ئۆپەراسیۆنانە لە تاوەر و شوقەی لوکسدا ئەنجام دراون. ئەو دیمەنانەی لە شوێنی ئەم هێرشانە بڵاوکراونەتەوە بینای مۆدێرن و گرانبەهای باکووری تاران و ناوچە دەوڵەمەندەکان نیشان دەدەن، شوێنی نیشتەجێبوونی کەسانێك بوون کە لە لوتکەی دەزگا ئەمنیەتی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیدا بوون.

شرۆڤەکاران پێیان وایە هەڵبژاردنی ئەو شوێنانە لەلایەن ئامانجەکانەوە، جگە لە پرسە ئەمنییەکان، پەردە لە سەر شێوازی ژیانی بەرپرسانی نیزامی و ئەمنیەتیی کۆماری ئیسلامی هەڵدەدەنەوە؛ هەمان ئەوانەی کە لە میدیاكانی حكوومەتیدا خەڵك بۆ سادە ژیان و بەرخۆدان هان دەدەن، بەڵام خۆیان لە گرانترین ناوچەکانی پایتەختدا دەژین.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەگەر ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام بێت هێرشی دەکەینەوە سەر

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەر کاتێک پێویست بکات بۆ لەنێوبردنی بنکە ئەتۆمی و پڕۆگرامی مووشەکی ئێران، هێرش دەکەنەوە سەر ئەو وڵاتە.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ڕاشیگەیاند "نابێت ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام بێت و ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، ئەگەر بزانن مەترسیی پیتاندنی یۆرانیۆم هێشتا لەو وڵاتە هەیە، ئیسرائیل ئامادەیە جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە سەری."

ئاشکراشیکرد؛ لەسەرەتای هێرشکەوە نەیاندەزانی ئەمەریکاش بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆسەر ئێران دەکات.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئیسرائیل ژێرخانی نهێنیی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان بۆردوومان كرد

سوپای ئیسرائیل شوێنێکی لە ناوچەی بوفور لە باشووری لوبنان کردە ئامانج. بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، ئەو شوێنە بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی ئاگر و بەرگریی حیزبوڵڵا بەکارهاتووە.

ئەو شوێنە بەشێک لە پرۆژەیەکی ژێرزەمینی بوو کە پێشتر لە دوای هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لەکارکەوتبوو. بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل ئەو چالاکییانەی دەستنیشان کردووە کە ئاماژە بوون بۆ هەوڵەکانی حیزبوڵڵا بۆ دووبارە چاككردنەوەی ئەم ژێرخانە.

کاربەدەستانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە بوونی ئەو جۆرە سایتانە و هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەیان پێشێلکردنی ڕوونی ڕێككەوتنەكانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
2025/06/28 20:42:46
Back to Top
HTML Embed Code: