Telegram Web Link
💥سێ هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ دەستبەسەر کران

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی دیزەی مەرگەوەڕ، سەر بە پارێزگای ورمێ بە ناوەکانی "ئەفشین عەزیزی"، "کاکۆ عەزیزی" (برا) و "بەختیار عەزیزی" (برازا) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە نزیکەی بیست ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراوان و بە توندوتیژی دەستگیریان کردوون.

بەختیار عەزیزی هەمان ڕۆژ دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

تا ئێستا دوای تێپەڕینی چوار ڕۆژ هیچ زانیارییەك سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو برایە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە لەبەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥تاوانێكی دیكەی ڕێژیمی خامنەیی; فواد عەلیخانی، لاوێکی کورد و خەڵکی کرماشان لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی سوپا کوژرا





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
فواد عەلیخانی، لاوێکی کورد و خەڵکی کرماشان لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی سوپا کوژرا

لە درێژەی سەرکوتی بەرفراوانی هاووڵاتییان لە کاتی شەڕ و پاش ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل، فواد عەلیخانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مایەشت سەر بە پارێزگای کرماشان لەژێر ئەشکەنجەی سەختی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە سەبارەت بە میدیاییکردنەوەی هەواڵی کوژرانی حکومەتیی ناوبراو هەڕەشەیان لێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۲ی پووشپەڕ، فواد عەلیخانی، تەمەن ۴۱ ساڵ و خەڵکی گوندی "دەرەکە"ی سەر بە شاری مایەشت لەژێر ئەشکەنجە لە دەستبەسەرگەی سوپا گیانی لەدەست دا.

ناوبراو پێشتر لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی فواد عەلیخانی، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ۱ی پووشپەڕ، لە خاڵێکی پشکنین لە ڕێگای گەڕانەوەی لە شاری کرماشان بۆ مایەشت بەناوی خاڵی پشکنینی "ئازادێگان" دوای بەرخۆدان بۆ پێدانی مۆبایلەکەی، لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئاسەواری شین بوونەوە لەسەر تەواوی جەستەی ئەو هاووڵاتییە دەبیندرا و ددانەکانی و سینگی لەژێر ئەشکەنجەدا شکێندرابوو.

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ۲۴ کاتژمێر، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، بە بنەماڵەی فواد عەلیخانییان ڕاگەیاندووە کە تەرمی منداڵەکەیان لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشانە.
تەرمی ئەو گەنجە ڕۆژی سێشەممە بۆ پزیشکی داد گواستراوەتەوە و چوارشەممە بەخاک سپێردراوە.

بنەماڵە و کەسانی نزیکی فواد عەلیخانی سەبارەت بە میدیاییکردنەوەی هەواڵی کوژرانی حکومەتی ناوبراو هەڕەشەیان لێ کراوە و پزیشکی داد لەژێر گوشاردا، هۆکاری کوژرانی ئەو هاووڵاتییەی بە ڕاوەستانی دڵ تۆمار کردووە.

شایەنی باسە کە فواد عەلیخانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش یەک مانگ دەستبەسەربوون لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136850
💥کاتێک ڕێبەر دەبێتە کارتۆن؛ داڕمانی دەسەڵاتی خامنەیی خیانەتكار لە شێوەی کارتۆن و نمایشی سەرشەقام





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥کاتێک ڕێبەر دەبێتە کارتۆن؛ داڕمانی دەسەڵاتی خامنەیی خیانەتكار لە شێوەی کارتۆن و نمایشی سەرشەقام

لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی لە نمایشێکی گاڵتەجاڕانە و پڕ مانادا، لە ڕێوڕەسمی حكوومەتیی ئەمڕۆ بۆ فەرماندە کوژراوەكانی سپای تێرۆریسی پاسداران، لە جیاتی ئامادەبوونی ڕاستەقینەی ڕێبەرانی ڕێژیم، لە ماكێتی کارتۆنیی خامنەیی خائین، ئیبراهیم ڕەئیسی، و ڕوحوڵڵا خومەینییان سوودیان وەرگرتووە. وێنەیەک کە ئێستا بە خێرایی لە سۆشیال میدیادا بڵاودەبێتەوە، نیشان دەدات کە بەکرێگیراوان لە تەنیشت ئەم ماكێتانە بە ئاڵای کۆماری ئیسلامییەوە وەستاون و لەبری سەرکردەی ڕاستەقینە لەگەڵ پارچە کارتۆن سێڵفی دەگرن.

ئەم دیمەنە زیاتر لە ساتێکی ڕەمزیە؛ دانپێدانانێکی بێ مەبەستە بە داڕمانی دەسەڵات. سیستەمێک کە بۆ ماوەی چوار دەیە بە دروشمی "ولایەتی فەقیهیە" و "ئامادەبوونی مەیدانیی ڕێبەر" خەڵكی سەرکوت کرد، ئێستا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکەی پەنای بۆ کارتۆن و کۆپی بردووە.

ئەمە لە کاتێکدا ڕوودەدات:
• زۆرێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە هێرشەکانی ئەم دواییە کوژراون.
• هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پایتەخت و ناوەندە هەستیارەکان بەردەوامن.
• بە پێچەوانەی بانگەشەی ئاساییی خۆی، خامنەیی خیانەتکار لە گۆڕەپانەکاندا ئامادە نییە و تەنانەت لە پرسەی فەرماندە کوژراوەکانیشدا بەشداری نەکردووە.

شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەم کۆپیانە نیشانەیەکی ڕوونی شکستی ڕەمزیی ڕێژیمە:
حکومەتێک کە سەرکردەی نەماوە تەنها سەرکردەیەکی کارتۆنی هەیە.

خامنەیی خیانەتکار لە پۆستی "ڕێبەری مەزن" دابەزێنراوە بۆ پۆستەرێکی پڕوپاگەندە.



https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136852

🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥دڕندەیی ئاشكرا لە سایەی بەرتیل و ڕانتی| لێدانی كرێكاران و دەستدرێژی كردنە سەر ژنان لە کرماشان بە چرا سەوزی بنکەی پۆلیسی ١٦ی سەعدی





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
دڕندەیی ئاشكرا لە سایەی بەرتیل و ڕانتی| لێدانی كرێكاران و دەستدرێژی كردنە سەر ژنان لە کرماشان بە چرا سەوزی بنکەی پۆلیسی ١٦ی سەعدی

لە یەكێكی دیكە لە زوڵم و ستەم و گەندەڵیی دامەزراوەیی لە قەوارەی کۆماری ئیسلامیدا، ئەفسەرانی بنکەی پۆلیسی ١٦ی سەعدی لە کرماشان، بە ڕێنوێنی ڕاستەوخۆی فەردین کەریمی، بەرپرسی ئەم بنکەی پۆلیسە، هەڵیانکوتایە سەر سێ بنەماڵەی کرێکار لە گەڕەکی سەعدی و بە توندی لێیان دان و تەنانەت بە شێوەیەکی فیزیكی و زارەکی دەستدرێژییان کردە سەر ژنانی ناو بنەماڵەکە.

ئەم کردەوە دڕندانەیە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە ئەم سێ بنەماڵە کرێکارە، بە سەرمایەیەكی كەمەوە، لە پارچە زەوییەکی چۆڵدا دكەیەكی بچووکی هاوبەشییان بەڕێوە دەبرد. دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنی بیناسازی لەسەر ئەو پارچە زەوییە دەستیپێکرد، خاوەنی نوێ بە پشتگوێخستنی بڕیاری کۆتایی دادگا لە بەرژەوەندیی کرێکاران، دەستی کرد بە پێدانی بەرتیل بە بنکەی پۆلیس. هێزەکانی بنکەی پۆلیس، بەبێ هیچ فەرمانێکی یاسایی، دكەكەیان ڕووخاند و بە توندوتیژییەوە هێرشیان کردە سەر کرێکاران و بنەماڵەکانیان.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە برینداربوونی سەختی سێ برای کرێکار دەکەن، شكانی ددانی هاوسەری یەكێك لەوان، دەرهێنانی قژ و لێدانی دوو ژنی دیکەی ناو خێزانەکە لەلایەن خودی بەڕێوەبەری پۆلیس و ئەفسەرەکانییەوە، هەروەها شكاندنی کەلوپەلی کەسی; وەک مۆبایل بۆ لەناوبردنی بەڵگەنامەکان.

لە کارێکی تری شەرمەزارکەردا، هەمان دەزگای گەندەڵ، ئێستا بە هەڵبەستنی دۆسیەیەکی ساختە بە ناوی "بەریەککەوتن لەگەڵ ئەفسەران" لەسەر كرێكارە بریندارەكان، بە نیازی دۆسیەسازی و بەلاڕێدابردنی لایەنی یاسایی ڕووداوەكەن.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136854
💥بەیاننامەی ٢٢ چالاکوانی مەدەنی سەبارەت بە سەرکوتەکانی ڕێژیم پاش لە شەڕ





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
بەیاننامەی ٢٢ چالاکوانی مەدەنی سەبارەت بە سەرکوتەکانی ڕێژیم پاش لە شەڕ

کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی و مافی مرۆڤی، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە پەرەسەندنی سیاسەتە سەرکوتکارانەکەی ڕێژیم بە دژی خەڵک پاش شەڕی ١٢ ڕۆژە، هۆشدارییان دا.

لەم بەیاننامەیەدا کە لەلایەن ٢٢ چالاکوانەوە واژۆ کراوە هاتووە: "لە وەها دۆخێکدا کە هێشتا خەڵک لەژێر گوشارەکانی شەڕدا ماونەتەوە، شەپۆلێکی نوێ و بەربڵاو لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان دەستی پێ کردووە".

بەیاننامەکە بە ئاماژەدان بە تۆمەتی دەسبەسەرکراوان کە سیخوڕی بۆ مووسادە، باسی لەوە کردووە کە بەپێی ئەزموون و دانپێدانانی هێندێک لە بەرپرسانی پێشوو و ئێستای خودی ڕێژیم، زۆربەی هەرەزۆری سیخوڕییەکان لەنێو چینەکانی دەسەڵاتدا ڕووی داوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە کۆماری ئیسلامی لەجیاتی وڵامدەربوون، سیاسەتی چڕکردنەوەی سەرکوتەکانی گرتووتە بەر و کەشێکی تەواو ئەمنیی بە سەر کۆمەڵگادا سەپاندووە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە مێژوو نیشانی داوە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان هاوکات لەگەڵ شەڕ و قەیرانەکان، دەست دەکەنە سەرکوتی خەڵکی بیتاوان.

بەپێی ئامارەکانی هەواڵدەریی مافی مرۆڤیی هێرانا، تاکوو ئیستا ڕێژیم لانیکەم هەزار و ٥٩٦ کەسی بەتۆمەتگەلی لەم چەشنە دەسبەسەر کردووە.

کۆماری ئیسلامی لەم ماوەیەدا گوشاری خستووەتە سەر کەمینە ئایینییەکانی وەک جوولەکەکان و بەهاییەکانی نێو ئێران و هەروەها بەشێکی زۆر لە پەنابەرە ئەفغانستانییەکانی دەسبەسەر و ڕەوانەی وڵاتەکەیانی کردووەتەوە.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136858
💥سوپای ئیسرائیل: بەرپرسی مووشەکی دژە تانکی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان کوژرا

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند كە لە ئۆپەراسیۆنێكی وردی ئاسمانیدا لە ناوچەی كونین لە باشووری لوبنان،حەسەن محەممەد حەموودی، فەرماندەی یەکەی مووشەکی دژە تانکی حزبوڵڵای لوبنان لە ناوچەی بنت جەبیل کردۆتە ئامانج و کوژراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەی ئەرتەشی ئیسڕائیل، ئەم فەرماندەیەی حیزبوڵڵا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕۆڵی سەرەکیی لە ئەنجامدانی چەندین هێرشی مووشەکیی دژە تانک بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل بینیوە.

گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵا تا ئێستا كاردانەوەی بەرامبەر ئەم هەواڵە نەبووە. ئەم هێرشە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی سوپای ئیسرائیل لە دژی گرووپە بەوەكالەتەكانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدایە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥كوژرانی دوایین فەرماندەی باڵای گرووپی تیرۆریستی حەماس لە غەززە

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، هیشام ئەلعیسا، یەکێک لە داڕێژەرانی سەرەکیی هێرشە تیرۆریستییەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل و دوا سەرکردەی باڵی سەربازیی گرووپی تیرۆریستی حەماس لە ناوچەکە، لە هێرشێكی سوپای ئیسرائیلدا کوژراوە.

ئۆپراسیۆنی ئامانجدار بۆ نەهێشتنی ناوبراو وەک بەشێک لە ستراتیژیی فراوانی سوپای ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی ژێرخانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی حەماس لە غەززە دێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥چالاکیی بەرگریی ئاسمانی لە بۆكان

سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند کە كاتژمێر ٢١ گوێیان لە تەقەی بەرگریی ئاسمانی لە بۆكان بووە





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥جان بۆڵتون: ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دژبەری کۆماری ئیسلامی پێویستییان بە پشتیوانی و سەرچاوەی نێودەوڵەتی هەیە

جان بۆڵتون، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە لێدوانەکانی ئەم دواییەدا، جەختی لە پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی دژبەری کۆماری ئیسلامی كردەوە.

ناوبراو وتی: ئێمە پێویستە هەوڵی زیاتر بۆ یارمەتیدانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بدەین، چونکە ئەوان لەگەڵ کەمیی سەرچاوە و ئیمکاناتی پەیوەندی ڕووبەڕوون.

بۆڵتون زیادی کرد: گرووپەكانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەتوانن لە پشتیوانیی دەرەکی كەڵك وەربگرن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت لەم بوارەدا چالاکتر كار بكات.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥فۆکس نیوز: بەرپرسی بەدناوی زیندانەکانی ئێران چەند خولەکێک پێش هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل دوای هۆشدارییەکی نهێنی هەڵاتووە

فۆکس نیوز لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە، هیدایەتوڵڵا فەرزادی، سەرۆکی زیندانی ئێڤین، ماوەیەکی کەم پێش هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، لە شوێنی كارەكەی هەڵاتووە. هەڵاتنەکە دوای ئەوە دێ كە بەرپرسانی هەواڵگریی ئیسرائیل پەیوەندییان بە کوڕەکەیەوە کە ناوی ئەمیر حوسێنی فەرزادییە كردووە.

بەگوێرەی ئەو پەیامانەی واتسئەپ کە لەلایەن سەرچاوەیەکی هەواڵگریی ئیسرائیلییەوە بە فۆکس نیوز دراوە، بریکارێکی ئیسرائیلی داوای لە ئەمیر کردبوو باوکی ڕازی بکات بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و هۆشداریشی دابوو کە لە چەند خولەکی داهاتوودا هێرش دەکرێتە سەریان. کاتێک ئەمیر پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا باوکی زیانی پێگەیشتووە، بریکارەکە وەڵامی دابۆوە، ئەگەر پەیامەکە بگوازرێتەوە ئەوە ڕوونادات.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ئەمشەو ٧ی پووشپەڕ، چالاكیی بەرگریی ئاسمانی لە بۆكان





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئەمشەو ٧ی پووشپەڕ، دەنگی بەردەوامی تەقەی بەرگریی ئاسمانی لە ئیسلام شەهر





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
2025/07/01 08:16:19
Back to Top
HTML Embed Code: