Telegram Web Link
💥گرووسی: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەتەواوی لەناو نەچووە؛ پیتاندن لە ماوەی چەند مانگێکدا ڕەنگە دەستپێبكاتەوە

ڕافائیل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، زیانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لە هێرشەکانی ئەمریکادا بە "زۆر جددی" وەسف کرد، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ئێران توانای هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە چەند سانتریفیوژ بكاتەوە.

ڕافایل گرووسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز کە دەقەكەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند، هەرچەندە زیانەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئیسفەهان لە هێرشەکانی ئەمریکادا "زۆر جددی بوون"، بەڵام هێشتا بەشێک لەو دامەزراوانە ماونەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥گەورەترین ئاڵای کوردستان بە بەرد دروست کرا

ئەم ئاڵایە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە نزیکە فڕۆکەخانە، بە بەرد دروست کراوە و ڕووبەرەکەی ٤ هەزار مەترە.

کاتێک گەشتیاران دێنە هەولێر، لەنێو فڕۆکەوە ئەم ئاڵایە دەبینن





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل: هەوڵێكی شکستخواردوو بۆ دانانەوەی بۆمب لە نزیک ماڵی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل؛ گومانلێکراو پەیوەندیی بە کۆماری ئیسلامییەوە هەبووە

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٤ ساڵی ئیسرائیلی بە ناوی “ڕۆی میزراهی” کە پێشتر لە مانگی اوریل بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوو، هەوڵی دانانی مادەی تەقەمەنیی بەهێزی لە نزیک ماڵی وەزیریی بەرگریی ئیسرائیل داوە.

هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییە تەنیا مەودایەکی کورتی بۆ سەرکەوتن مابوو، ئەگەر جێبەجێ كرابا، دەکرا بە یەکێک لە توندترین هێرشە تیرۆریستییەكانی ناوخۆیی مێژووی ئیسرائیل دابنرێت.

بەپێی بەڵگەنامە و ڕاپۆرتەکان، ڕۆی میزراهی لە ڕێگەی کەناڵێکی تێلێگرامەوە لەگەڵ بریکارێکی ئێرانی بە ناوی "ئەلێکس" پەیوەندیی هەبووە و سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە ڕێنمایی لێ وەرگرتووە. ناوەڕۆکی ئەم پەیامانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاکی ئیسرائیل لە ڕێگەی هێزە بە وەکالەتەكانی یان نفووزییەكانیەوە بووە.




🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥سوپای ئیسرائیل بەرپرسی هەواڵگریی "هێزی ڕزوان"ی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان كردە ئامانج

سوپای ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی مەحرونە لە باشووری لوبنان، عەباس حەسەن وەهبی، بەرپرسی هەواڵگری لە کەتیبەی "هێزی ڕزوان"ی گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵای کردە ئامانج و کوشتی.

بە گوتەی سوپای ئیسرائیل، ئەم ئۆپەراسیۆنە، دوای چاودێریکردنی چالاکییەکانی ناوبراو لە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و هەماهەنگیی هەواڵگری ئەنجامدراوە.

کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن، ئەم کارەی وەهبی پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بووە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی سنوورەکانی باکووری ئەو وڵاتە بووە.

عەباس حەسەن وەهبی وەک مۆرەیەكی سەرەکی لە ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردنی چالاکییەکانی ژێرخانی حزبوڵڵا لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان ناسرابوو.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥مەرگ لەپێناو پارستنی دارستانەكانی كوردستاندا

▪️ئەمڕۆ ٨ی پووشپەڕ هاوکاتە لەگەڵ پێنجەمین ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی پارێزەرانی ژینگەی ناوچەی بووزین و مەڕەخێڵی هەورامان، موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥هەڕەشە چاوەڕواننەکراوەکەی ترەمپ: ئەگەر ناتانیاهۆ دادگایی بكەن، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل ڕادەگرم

دۆناڵد تڕامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێکی ڕاشکاوانەدا، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر دادگاییکردنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەردەوام بێت، ڕەنگە ملیارەها دۆلار لە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل ببڕدرێت.

ترامپ لە پەیامێکی هۆشداریدا، دادگاییکردنی نەتانیاهۆی بە "سیاسی و موغریزانە" ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئەم كارە نەک تەنها زیانی بۆ ئیسرائیل هەیە، بەڵکوو پرۆسەی دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و حەماس پەك دەخات

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ناتانیاهۆی بە "پاڵەوانی جەنگ" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا ڕۆڵێکی گرنگی لە نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی بینیوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دەستبەسەر کرانی بێهناز مەحجوبی خوشکی دادخوازی بێهنام مەحجوبی

بێهناز مەحجوبی ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دایکی بێهناز مەحجوبی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک وێڕای پشتڕاست کردنەوەی دەستبەسەر کرانی کچەکەی ڕایگەیاندووە کە شوێن و هۆکاری دەستبەسەر کرانی کچەکەی نازانێت و هەروەها کچەکەی نەخۆشیی دڵی هەیە. ئەو بەپرسایەتیی هەر ڕووداوێک بۆ کچەکەی دەخاتە ئەستۆی دامودەزگا ئەمنی و ئیتلاعاتییەكانی سوپای کرمان.

بێهنام مەحجوبی، دەروێشی گۆنابادی، لە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، دوای هەشت مانگ زیندان و ئەشکەنجە لە زیندانی ئێڤین و سێ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا لە نەخۆشخانەی لوقمانی تاران گیانی لە دەست دا.
پزیشکەکەی بێهنام، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەو بە هۆکاری نەخۆشیی "پانیک" توانای مانەوە لە زیندانی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا لە زینداندا لە دەستڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی بێبەش کرابوو و وێڕای ناڕەزایەتییەکان و مانگرتنی بەردەوام، هیچ جۆرە سەرنجێکی نەخرایە سەر و لە کۆتاییدا گیانی لە دەست دا.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥تەقینەوە لە پادگانی سوپای پاسداران لە ئوتوبانی فەتح لە تاران

بەگوێرەی سەرچاوە مەیدانییەکان، چەند خولەکێک لەمەوبەر وێنەی تەقینەوەیەکی گەورە لە یەکێک لە پادگانەكانی سەر بە سوپای تیرۆریستی پاسداران لە نزیک ئوتوبانی فەتح لە تاران بڵاوکرایەوە.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی جۆری تەقینەوەکە یان ئەگەری زیانەکان بڵاو نەكراوەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥دیمەنی وێرانبوونی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین لە هێرشی ئیسرائیلدا

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران بە بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی، وێرانبوونی بەرفراوانی زیندانی ئێڤین بە تایبەت بەندی ٢٠٩ ئاشکرا دەکات. ئەو ڕاپۆرتە دەرئەنجامی ڕووپێویی مەیدانی، دیمەنی نێردراو لە ناوخۆی وڵاتەوە و لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندە کە لەلایەن تیمی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤەوە ئامادە كراوە.

لە ڕاپۆرتی پێشوودا جەخت لەوە كرایەوە کە بەشێک لە بەندی ٢٠٩ کە لە ژێر چاودێریی دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوەدەبرێت، زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بەشێک لە پێکهاتەکانی بە تەواوی داڕووخاون.

لە کاتێکدا كە میدیاكانی حكوومەتی تا ئێستا لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەم دواییە و زیانەکانی بەندیخانەی ئێڤین بێدەنگ بوون، وێنە و زانیارییە دزەپێکراوەکان ئاماژەن بۆ توندی هێرشەکان و بێ ئاگایی بنەماڵەکان لە بارودۆخی زیندانییەکان.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥وتەبێژی دەزگای قەزاییی ڕژیم: ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین گەیشتە ٧١ کەس

ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی گەندەڵی دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین گەیشتووەتە ٧١ کەس.

بە وتەی ناوبراو، لە نێویاندا گرووپی جۆراوجۆر هەبوون، لەوانە ستافی ئیداریی زیندان، سەربازان، زیندانییە سزادراوەکان، ئەو خێزانانەی سەردانیان كردبوو و تەنانەت دانیشتوانی تەنیشت زیندانەکەش هەبوون.

جەهانگیر گوتی: لە ڕۆژی هێرشەکەدا ژمارەیەک خێزان بۆ سەردانیکردن یان بەدواداچوون بۆ کاروباری دادوەری سەردانی ئێڤینیان کردبوو، بەڵام بەداخەوە هۆڵەكە بەرکەوت و بەشێک لە هاووڵاتیانی ئامادەبوو لەوێ کوژران یان برینداربوون.

ئەم هێرشە هەفتەی ڕابردوو، پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی لاواز لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل ڕوویدا و دوابەدوای ئەوەش ژمارەیەک لە زیندانییەکان بۆ زیندانەکانی دیکە گوازرانەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥تەقینەوەیەکی گوماناوی لە ئەحمەدئاباد مستەوفی؛ دەگوترێ "تەقینەوەی گاز" بووە، بەڵام گومانەکان بەردەوامن

بە پێی دیمەن و ڕاپۆرتەكانی خەڵك، دەنگی تەقینەوەیەكی بەرز لە نزیک ئازادگان - سەرەتای ئەحمەدئاباد مستەوفی، لە ناوچەی ئیسلامشەهری تاران، بیستراوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە ئاگر و دووكەڵیان لە شوێنی ڕووداوەکە بینیوە. لە کاتێکدا هەندێک هۆکاری ڕووداوەکەیان بۆ “تەقینەوەی گاز" گەڕاندۆتەوە، بەهێزیی تەقینەوەکە و هاوکات تەقەی پەدافەند لە هەندێك ناوچەکانی دیكەی وڵات گومانی لای خەڵك دروست كردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥مەریوان; دەستبەسەر كردنی پێنج هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە



👇👇
https://www.instagram.com/reel/DLeycIeomg4/?igsh=YXBsMnl5ZDg4d3R0



🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥بەپەلە | تەقینەوە و بینینی دووكەڵێكی زۆر لە ڕۆژئاوای تاران

بەپێی ئەو دیمەن و ڕاپۆرتانەی لە خەڵكەوە دەستمان کەوتووە، چەند خولەکێک لەمەوبەر دەنگی تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای تاران بیستراوە و ڕاستەوخۆ دوای ئەوە دووكەڵێكی زۆر لە ئاسمانی ئەم ناوچەیەدا بینراوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥بۆكان; دەستبەسەركران و ناڕوونیی چارەنووسی بێهرووز شەریفیان

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بێهرووز شەریفیان، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵكی بۆكان و باوكی منداڵێك، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە و دوای تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ زانیارییەك لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگاداری هەنگاو، هێزەكانی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەری هەوڵی دەستبەسەركردنی بێهرووزیان داوە و بەدواداچوونەكانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، تا ئێستا بێ ئاكام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەكان لە پێدانی هەرجۆرە وڵامێك لەم بارەوە خۆیان پاراستووە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥نهێنییەكی سەیر لەبارەی دەزگای ئۆكسیجینەكەی عەلی شەمخانی ڕاوێژكاری باڵای ئایەتوڵا عەلی خامنەیی:


🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
2025/07/06 00:41:16
Back to Top
HTML Embed Code: