Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، یادی شەهیدانی ژینگەی كوردستان، موختار خەندانی، یاسین كەریمی و بیلال ئەمینی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ژیوای پاوە، كەسوكار و هاوڕێیانیان لە سەر گڵكۆكانیان بەرز ڕاگیرا.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی | سەرۆکی سیا: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ڕژێم لە ژێر داروپەردوودا نێژراوە





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی | سەرۆکی سیا: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ڕژێم لە ژێر داروپەردوودا نێژراوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتدپرێس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئاگاداری ئەمریکی، جان ڕێتکلیف، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سیا) لە دیدارێکی نهێنی لەگەڵ یاسادانەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەڵسەنگاندنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دەریدەخات کە بەشێکی زۆری یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆماری ئیسلامی، دوای هێرشەکانی ئەم دواییە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ژێر داروپەردووی دامەزراوەکانی ئیسفەهان و فۆردۆودا نێژراوە.

ئەو بەرپرسە کە بەهۆی نهێنیی زانیارییەکانەوە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، هەروەها ڕایگەیاندووە، بە گوتەی سەرۆکی سیا، هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا توانیویەتی ناوەندی گۆڕینی فلزەكانی ئێران بەتەواوی لەناوببات؛ گورزێک کە بە گوتەی ڕێتکلیف ساڵانێکی زۆری دەوێت تا کۆماری ئیسلامی بتوانێت قەرەبووی بكاتەوە.

لەم دیدارەدا سەرۆکی سیا جەختی لە گرنگی ستراتژیکی هێرشکردنە سەر ناوەندی گۆڕینی فلزەكان کردەوە کە بە بەشێکی سەرەکیی زنجیرەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دادەنرێت.

هاوکات سیا لە ڕۆژی ٦ی پووشپەڕ بە پشتبەستن بە وێنەی مانگی دەستکردی کۆمپانیای تەكنەلۆژیی مەکسار بڵاویکردەوە، چالاکییەکانی بیناسازی و هەڵکەندن لە دەوروبەری دەرگای چوونە ژوورەوەی تونێلەکان لە شوێنی فۆردۆدا بینراون. ئەم جووڵانە دەكرێ ئاماژە بۆ هەوڵەکانی ئێران بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان یان بنیاتنانەوەی ژێرخانە زیانلێکەوتووەكان بن.

شایانی باسە کە پێگەی ناوكیی فۆردۆ و ئیسفەهان لە گرینگترین دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێڕەوی پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی بەرنامەی ناوكی دان و هەر زیانێک بەم ناوەندانە دەتوانێ بە شێوەیەکی جددی بەرەوپێشچوونی بەرنامەی ناوكیی کۆماری ئیسلامی پەک بخات.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136915
💥میدیاکانی ئیسرائیل باس لە "ئامادەکاری" بۆ خولێکی نوێی ململانێی سەربازی لەگەڵ ئێران دەکەن

دوای کەمتر لە هەفتەیەک لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران، میدیاکانی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سوپا و حکومەتی ئەو وڵاتە ئامادەکارییەکانی بۆ شەڕێکی دیکە لەگەڵ ئێران دەستپێکردووەتەوە، کارگەكانی پیشەسازیی سەربازیی بە خێرایی لە دۆخی زیادكردنی بەرهەمهێناندان، پلانیش بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنان لە ساڵانی داهاتوودا دادەنرێت.

ماڵپەڕی ئابووریی ئیسرائیلی کالکالیست ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ نووسیویەتی کە بۆ دامەزراوەی بەرگریی ئیسرائیل ڕوونە کە دەبێت ئامادەکاری بۆ خولێکی دیکەی شەڕ لەگەڵ ئێران بکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی تری ئابووریی ئیسرائیلی بەناوی گڵۆبز، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لەدوای ئەم شەڕە بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی مۆدێرنتر لە چوونە ناو خولێكی نوێی پێشکەوتن بەردەوام دەبێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ماکرۆن داوای دەستپێكردنەوەی وتووێژە ناوکییەکان لە پزشكیان دەكات

ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرانسە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە هەژماری "ئیکس"ـی خۆیدا ڕایگەیاند کە داوای لە مەسعوود پزشکییان، سەرۆککۆماری ئێران، کردووە تاکوو بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی وتووێژەکان و لە سەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەكانی کۆماری ئیسلامی، وتووێژ بکەن.

سەرۆککۆماری فەرانسە لەم پۆستەدا ڕایگەیاندووە کە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ مەسعوود پزشکییان، سەبارەت بە بەڵێننامەی ڕێگریکردن لە چەکە ئەتۆمییەکان واتا "ئێن پی تی" قسەی کردووە و هەروەها داوای کردووە کە تاران بە زووترین کات ڕێگە بدات بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی کە چالاکییەکانی لە ئێران دەست پێ بکاتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دانپێدانان لەنێ ئیمپراتۆریەتی درۆدا: کۆماری ئیسلامی غافڵگیر بوو؛ هێرشی داهاتووی ئیسرائیل لە ڕێگایە

ئیبراهیم موتەقی، مامۆستای زانکۆی تاران، وێڕای ئاماژەدان بە هێرشی "غافڵگیرانە"ی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، هۆشداریی دا کە تا هەفتەیەکی دیكە، هێرشێکی دیکەی سەربازی لە ڕێگادایە.

ناوبراو هەروەها ئاگربەستی ئەم دواییەی بە دەرفەتێک بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ نوێکردنەوەی هێزەکانیان ناوبرد، شتێك كە بە گوتەی شرۆڤەکاران، ئاماژە بۆ ماندووبوونی هەیکەلی ئیتلاعاتی و دابەزینی سەربازیی کۆماری ئیسلامییە.
دانپێدانانێک لە تریبۆنی پڕوپاگەندەی ڕێژیمەوە، کە پەردە لەسەر شکستی ئەمنییەتی حکومەتێک لادەدا کە ساڵانێکە بە دروشمی "دەسەڵاتی ناوچەیی" حوکمڕانیی شەرمەزارانەی خۆی بەسەر خەڵکدا سەپاندووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ترەمپ: تەنانەت یەك وشەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی قسە ناكەم؛ دامەزراوە ئەتۆمییەکانیانمان لەنێوبرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی توندا دژ بە کۆماری ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە هیچ خواستێکی بۆ دانوستان لەگەڵ تاران نییە و بۆ جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لەنێوچوون.

ترامپ گوتی: بەپێچەوانەی ئۆباما كە ملیاردها دۆلاری لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە شکستخواردووەكەی بەرجام بە ڕێژێمی ئێران دا، من تەنانەت یەک شت بەوان پێشنیار ناکەم، من تەنانەت لەگەڵ ئەوان قسەش ناکەم، چونکە ئێمە دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان لەنێوبرد.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥مەرگی ٩ فەرماندەی دیكەی سوپای پاسداران پشتڕاستکرایەوە؛ پاسدار حەسەن خانساری، پاسدار سوهەیل ڕۆستەمیان، پاسدار سیرووس مورادی، پاسدار سەعید ئەسڵانی، سەرهەنگ موحسن بەرکان، سەرهەنگ مەجید زارعی، سەرهەنگ محەممەد جەواد بورهانی، پاسدار عەلی عەباسی و پاسدار سوهەیل لوتفیزادە.

هەموو ئەو کەسانە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی کاریگەر و حاشا هەڵنەگریان لە سەرکوتکردن، گرتن، ئەشکەنجەدان، و کوشتنی هاووڵاتییانی ناڕازی لە ئێران هەبووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥بەشداریی چالاكوانان لە ڕێوڕەسمی ٧ی پووشپەڕ، ٣٨ەمین ساڵیادی كیماباران كردنی شاری سەردەشت





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥دیمەنی نەبینراوی شکستخواردووی هەڵدانی مووشەکی سوپای پاسداران؛ مووشەکەكان لە جیاتی ئیسرائیل لە گوندەكانی کوردستان كەوتنەوە!

لە کاتێکدا کە میدیاكانی حكوومەتی باس لە “هێزی مووشەکی” و “وەڵامی یەکلاکەرەوە”ی کۆماری ئیسلامی بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەن، وێنە و ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ئاڤاتوودەی ڕاستییەكی دیکە نیشان دەدەن: ئەو مووشەکانەی کە بڕیار بوو بەر دڵی ئیسرائیل بكەون، لە گوندەكانی كوردستان کۆتاییان هات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، لە ماوەی شەشەمین و هەشتەمین ڕۆژی شەڕدا، چەند مووشەکێک کە لەلایەن هێزەکانی سوپای تیرۆریستەوە تەقێندرابوون، لە جیاتی ئەوەی ئامانجەکان لە ئیسرائیل بپێکن، لە دەوروبەری گوندەکانی سەنگیناوا، زەرینە و گوڵاڵی سەر بە قوروە کەوتنە خوارەوە. لە حاڵەتێکدا یەکێک لە مووشەکەکان تەنها چەند سەد مەترێک لە ماڵی گوندنشینەکانەوە دوور بووە و خۆشبەختانە بەر گوندەکە نەکەوتووە؛ ئەگەرنا کارەساتێکی مرۆیی ڕووی دەدا.

هەروەها ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەکرێگیراوانی سوپا یەکێک لە مووشەکەکان كە لەوێ كەوتووەتە خوارەوە لە شەودا لە ناوچەکە لایانبردووە.



🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥لە سایەی بەرپرسانی گەندەڵ و ناكارامەدا دۆخی دەریاچەی ورمێ خراپتر بووە

قەبارەی ئاوی دەریاچەی ورمێ مەزندە دەكرێت ١.١٤ مەتر سێجا بێت. ئەمەشە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ١.٤٤ ملیار مەتر سێجا و بە بەراورد بە تێكڕای درێژخایەنیش ١٥.١٩ ملیار مەتر سێجا كەمی كردووە.




🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥سووکایەتیکردنی ئیتلاعاتی بە کۆماری ئیسلامی؛ مووساد: “قائامی سیخوڕی ئێمە نییە”

دوابەدوای شەپۆلی سووکایەتیێ ئیتلاعاتی بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئەکاونتی مووساد لە هەنگاوێکی گاڵتەجاڕانەدا بە زمانی فارسی نووسیویەتی؛

“قائانی سیخوڕی ئێمە نییە”.

ئەم ڕستە کورتە، لە ڕووکەشدا، نكۆڵیكردنێكی سادەیە، بەڵام لە ڕاستیدا بە هێرشێکی زیرەکانە بۆ سەر پەیكەری ئەمنییەتی ڕێژیم و گاڵتەکردن بە پێگەی فەرماندەی سپای قودسی پاسداران دادەنرێت.

لەو ڕۆژانەی کە شکستە هەواڵگری و سەربازییەکانی سپای پاسداران لە دژی ئیسرائیل لە هەموو کاتێک زیاتر دیارە، بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە لە لایەن مووسادەوە مانایەکی لەودیو "حاشاكردنی" هەیە. کاتێک کەسێكی وەک ئیسماعیل قائانی، جێنشینی قاسم سولەیمانی، بۆ سەلماندنی زیندووبوونی خۆی ناچار دەبێت بە جلوبەرگی مەدەنییەوە لەبەردەم کامێرای حکومەتدا دەربکەوێت.

مووساد، بە زمانێكی گاڵتەجاڕانە، کۆماری ئیسلامیی خستۆتە دۆخێکی دووانەییەوە: ئەگەر قائانی سیخوڕ نییە، کەواتە بۆچی ئەو جۆرە گومانانە سەریان هەڵداوە؟ ئەگەر هەوە، ئەمە داڕمانی تەواوەتی هەواڵگرییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥لە دوای شەڕی ئێران و ئیسڕائیل زیاتر لە ٣٠٠ كەس لە كوردستان دەستبەسەر كراون

لە دوای دەستپێکی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل، شەپۆلێک لە سەرکوت و دەستبەسەرکردن لە ئێران دەستی پێ کردووە کە دەرەنجامەکانی بەتایبەت لە کوردستان بەرچاو بووە؛ بەشێوەیەک کە شارەکانی کوردستان بەشێکی جێی سەرنجی لە دەستبەسەرکردن، لەسێدارەدرانی سیاسی، کوژرانی حکومەتی و نیزامیکردنی شارەکانیان لەخۆ گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ۳۰۰ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە یەک کەسیان لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە. هەروەها منداڵێک و لاوێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون و سێ بەندکراوی سیاسیی کوردیش لەسێدارە دراون.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥سێ وڵاتی ئەورووپی هۆشداری دەدەنە کۆماری ئیسلامی: دەستبەجێ هاوکاری لەگەڵ ئاژانس دەستپێبکەنەوە

فەرەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە کۆماری ئیسلامی کرد دەستبەجێ هاوکاریی تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە و خۆی لە هەر کارێک کە ببێتە هۆی پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئە ئاژانسە بەدوور بگرێت.

لەم بەیاننامەیەدا سێ زلهێزی ئورووپایی وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە دابەزینی ئاستی هاوکارییەکانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ ئاژانس، جەختیان لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی دەبێ پابەند بێت بە ئەرکە یاساییەكان و ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنیەت و چالاكیی کاریگەرانەی ستافی ئاژانس لە ناوخۆی ئێراندا بگرێتەبەر.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
2025/07/06 12:29:16
Back to Top
HTML Embed Code: