Telegram Web Link
💥لە دوای شەڕی ئێران و ئیسڕائیل زیاتر لە ٣٠٠ كەس لە كوردستان دەستبەسەر كراون

لە دوای دەستپێکی شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل، شەپۆلێک لە سەرکوت و دەستبەسەرکردن لە ئێران دەستی پێ کردووە کە دەرەنجامەکانی بەتایبەت لە کوردستان بەرچاو بووە؛ بەشێوەیەک کە شارەکانی کوردستان بەشێکی جێی سەرنجی لە دەستبەسەرکردن، لەسێدارەدرانی سیاسی، کوژرانی حکومەتی و نیزامیکردنی شارەکانیان لەخۆ گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ۳۰۰ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە یەک کەسیان لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە. هەروەها منداڵێک و لاوێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون و سێ بەندکراوی سیاسیی کوردیش لەسێدارە دراون.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🔥8😢5🤬42😡2
💥سێ وڵاتی ئەورووپی هۆشداری دەدەنە کۆماری ئیسلامی: دەستبەجێ هاوکاری لەگەڵ ئاژانس دەستپێبکەنەوە

فەرەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە کۆماری ئیسلامی کرد دەستبەجێ هاوکاریی تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە و خۆی لە هەر کارێک کە ببێتە هۆی پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئە ئاژانسە بەدوور بگرێت.

لەم بەیاننامەیەدا سێ زلهێزی ئورووپایی وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە دابەزینی ئاستی هاوکارییەکانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ ئاژانس، جەختیان لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی دەبێ پابەند بێت بە ئەرکە یاساییەكان و ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنیەت و چالاكیی کاریگەرانەی ستافی ئاژانس لە ناوخۆی ئێراندا بگرێتەبەر.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
5💩4
💥شەپۆلی دەركرانی پەنابەرانی ئەفغانی دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە؛ لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە ٢٣٣ هەزار کەس ئێرانیان بەجێهێشت

ڕێکخراوی کۆچبەریی نێودەوڵەتی، سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە لە مانگی ژووئەنی زایینیدا زیاتر لە ٢٣٠ هەزار هاووڵاتیی ئەفغانستانی، ئێرانیان بەجێ هێشتووە کە زۆربەیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دیپۆرت کراونەتەوە.

ئاوەند عەزیز ئاقا، وتەبێژی ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی، ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، بە هەوالدەریی فەرانسەی وت: "لە یەکەم هەتا ٢٨ی ژووئەنی ٢٠٢٥، نزیکەی ٢٣٤ هەزار کەس لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە ئەفغانستان، کە ١٣٢ هەزار کەسیان تەنیا لە ماوەی یەک حەفتەدا گەڕاونەتەوە".
ناوبراو زیادی کرد: "بە گشتی لە ١ی ژانەوەیە هەتا ٢٨ی ژووئەنی ئەمساڵ زیاتر لە ٦٩١ هەزار ئەفغانی لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان کە ٧٠ لە سەدی ئەم ڕێژەیە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دیپۆرت کراونەتەوە".

ڕێژیم رایانگەیاندووە کە مووساد لە هاووڵاتییانی ئەفغانستانی بۆ ئەنجامی هەوڵە سیخوڕییکانی لە نێو ئێران کەڵکی وەرگرتووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍92👎1
💥ئیسرائیل سێ هاووڵاتیی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر كرد

پۆلیسی ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە (شاباك) ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە سێ هاووڵاتیی ئیسرائیلیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کارمەندانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مارک مۆرگین تەمەن ٣٣ ساڵ دانیشتووی ناوچەی بقاع لە ئوردن، یونی سگال تەمەن ١٨ ساڵ و نەهورایی عومری میزراخی تەمەن ٢٠ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شاری تەبریەن، لە پێوەندی لەگەڵ ئەو ئەرکانەی کە گوایە لە ڕێگەی تێلێگرامەوە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی کارمەندانی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی پێیان سپێردرابوو، دەستبەسەر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، کردەوەکانی ئەو کەسانە بریتی بوون لە فیلم هەڵگرتن لە ڕێگریکردنی مووشەکەکانی ئێران و دانانی نارنجۆک لە شوێنی دیاریکراو و وێنەگرتنی ناوەندە هەستیارەکانی وەک نەخۆشخانە و مۆڵەکانی بازرگانی بەمەبەستی گواستنەوەی زانیاری.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍82
💥واڵ ستریت ژۆرناڵ: گراهام، ترامپی ڕازی کردووە هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییخواز، ڕۆڵێکی سەرەکیی لە ڕازیکردنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بینیوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گراهام لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا نزیکەی هەفتەیەک پێش هێرشەکە هۆشداریی بە ترەمپ داوە کە بە پێچەوانەی ڕووسیا و کۆریای باکوور، ئەگەری زۆرە کۆماری ئیسلامی لە چەکی ئەتۆمی بۆ هێرشی پێشوەختە بۆ سەر ئەمریکا کەڵک وەربگرێت. ئەمە بووە هۆی ئەوەی ترەمپ کە پێشتر دوودڵ بوو لە چوونە ناو ململانێی سەربازی لەگەڵ تاران، بیروڕای خۆی بگۆڕێت و گڵۆپی سەوز بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەكانی ئێران هەڵبكات.

لەم ڕاپۆرتەدا، ڕۆژنامەكە ئەم بڕیارەی بە یەکێک لە وەرچەرخانە ئاڵۆزەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ترەمپ وەسف کردووە و نووسیویەتی کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر گوشارە سیاسییە ناوخۆییەکان دەتوانێت ڕۆشنایی نوێ بخاتە سەر چۆنیەتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەم دواییەی دژی کۆماری ئیسلامی.



🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
10👍10🔥3
💥دەستبەسەر كرانی سێ هاووڵاتیی دیكەی خەڵكی مەهاباد لەلایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە

سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی "کەیوان ئاشتاب" (کارمەندی فریاکەوتنی مەهاباد)، "ئارەش مەلائەحمەدی" و "یونس تەنهایی" خەڵکی گوندی "هەمزاوا" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەم سێ هاووڵاتییە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئاگربەستی شەڕی ١٢ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بەبێ فەرمانی قەزایی دەستبەسەر کراون.

تا ئێستا دوای چەند ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێن و چارەنووس و تۆمەتەکانیان لەبەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡8🔥21
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری تەمەن ٢٠ ساڵ کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا

سەیوان بەرەبەیانی ٧ی پووشپەڕ، لە ناوچەی "ئاوپەڕ" كەوتە كەمینی بەكرێگیراوانی خامنەیی و تەقەی لێکرا و کوژرا

گوندی حەوتاش - بانە
٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤬23❤‍🔥2
💥ئاسمانی نائارامی تاران و بیستنی دەنگی بەرگریی ئاسمانی لە چەند شوێنێكی وەك لویزان و حەكیمیە





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍19🔥1👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥هەوڵی هێزەکانی خەڵك و ژینگەپارێزانی پاوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری سروشتی كوردستان





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
17👏4👍1
💥بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و دیمەنە بڵاوکراوەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دەنگی تەقینەوەی بەردەوام و تەقەی قورسی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی تارانەوە، وەك ناوچەکانی تەهرانپارس، لویزان، حەکیمیە، شارۆچكەی محەلاتی و نارمك بیستراوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👏11👍3
💥پڕیشك، بەشی ئاگرکوژێنەوە و ئینکاری ڕژێم؛ شارۆچكەی بێهەشتی تاران کرایە ئامانج؟

ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و دیمەنە بڵاوكراوەكان لە شارۆچكەی بێهێشتی لە ڕۆژهەڵاتی تاران، ئاماژەن بۆ ڕووداوێکی ئەمنیەتی لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ڕووداوێک کە لەگەڵ بێدەنگیی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بووەتەوە و خەڵکی لە نادڵنیایی و نیگەرانیدا جێهێشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی دانیشتوانی ناوچەکە:
کاتژمێر ٢١:٢٣ دەنگی تەقەی بەرگریی ئاسمانی بە ڕوونی بیسترا و چەند ساتێک دواتر تەقینەوەیەک ڕوویدا.

نزیکەی کاتژمێر ٢١:٣٦، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئەمبولانسەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە لە پشت مزگەوتی شارۆچكەی بێهەشتی. ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند بریندارێک لە لایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە گواستراونەتەوە.

لە یەکێک لە وێنەکاندا ئۆتۆمبێلێک دەبینرێت کە هەمووی پڕیشكە و پەنجەرەکانی درزیان تێکەوتووە؛ لە وێنەیەکی دیکەدا، بوونی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری، لەنێویاندا ئاگرکوژێنەوە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڕووداوێک لە ناوچەکەدا ڕوویداوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍166
2025/07/12 02:50:32
Back to Top
HTML Embed Code: