Telegram Web Link
💥واڵ ستریت ژۆرناڵ: گراهام، ترامپی ڕازی کردووە هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییخواز، ڕۆڵێکی سەرەکیی لە ڕازیکردنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بینیوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گراهام لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا نزیکەی هەفتەیەک پێش هێرشەکە هۆشداریی بە ترەمپ داوە کە بە پێچەوانەی ڕووسیا و کۆریای باکوور، ئەگەری زۆرە کۆماری ئیسلامی لە چەکی ئەتۆمی بۆ هێرشی پێشوەختە بۆ سەر ئەمریکا کەڵک وەربگرێت. ئەمە بووە هۆی ئەوەی ترەمپ کە پێشتر دوودڵ بوو لە چوونە ناو ململانێی سەربازی لەگەڵ تاران، بیروڕای خۆی بگۆڕێت و گڵۆپی سەوز بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەكانی ئێران هەڵبكات.

لەم ڕاپۆرتەدا، ڕۆژنامەكە ئەم بڕیارەی بە یەکێک لە وەرچەرخانە ئاڵۆزەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ترەمپ وەسف کردووە و نووسیویەتی کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر گوشارە سیاسییە ناوخۆییەکان دەتوانێت ڕۆشنایی نوێ بخاتە سەر چۆنیەتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەم دواییەی دژی کۆماری ئیسلامی.



🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
10👍10🔥3
💥دەستبەسەر كرانی سێ هاووڵاتیی دیكەی خەڵكی مەهاباد لەلایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە

سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی "کەیوان ئاشتاب" (کارمەندی فریاکەوتنی مەهاباد)، "ئارەش مەلائەحمەدی" و "یونس تەنهایی" خەڵکی گوندی "هەمزاوا" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەم سێ هاووڵاتییە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئاگربەستی شەڕی ١٢ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بەبێ فەرمانی قەزایی دەستبەسەر کراون.

تا ئێستا دوای چەند ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێن و چارەنووس و تۆمەتەکانیان لەبەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡8🔥21
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری تەمەن ٢٠ ساڵ کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژرا

سەیوان بەرەبەیانی ٧ی پووشپەڕ، لە ناوچەی "ئاوپەڕ" كەوتە كەمینی بەكرێگیراوانی خامنەیی و تەقەی لێکرا و کوژرا

گوندی حەوتاش - بانە
٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤬23❤‍🔥2
💥ئاسمانی نائارامی تاران و بیستنی دەنگی بەرگریی ئاسمانی لە چەند شوێنێكی وەك لویزان و حەكیمیە





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍19🔥1👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥هەوڵی هێزەکانی خەڵك و ژینگەپارێزانی پاوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری سروشتی كوردستان





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
17👏4👍1
💥بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و دیمەنە بڵاوکراوەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دەنگی تەقینەوەی بەردەوام و تەقەی قورسی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی تارانەوە، وەك ناوچەکانی تەهرانپارس، لویزان، حەکیمیە، شارۆچكەی محەلاتی و نارمك بیستراوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👏11👍3
💥پڕیشك، بەشی ئاگرکوژێنەوە و ئینکاری ڕژێم؛ شارۆچكەی بێهەشتی تاران کرایە ئامانج؟

ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و دیمەنە بڵاوكراوەكان لە شارۆچكەی بێهێشتی لە ڕۆژهەڵاتی تاران، ئاماژەن بۆ ڕووداوێکی ئەمنیەتی لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ڕووداوێک کە لەگەڵ بێدەنگیی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بووەتەوە و خەڵکی لە نادڵنیایی و نیگەرانیدا جێهێشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی دانیشتوانی ناوچەکە:
کاتژمێر ٢١:٢٣ دەنگی تەقەی بەرگریی ئاسمانی بە ڕوونی بیسترا و چەند ساتێک دواتر تەقینەوەیەک ڕوویدا.

نزیکەی کاتژمێر ٢١:٣٦، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئەمبولانسەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە لە پشت مزگەوتی شارۆچكەی بێهەشتی. ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند بریندارێک لە لایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە گواستراونەتەوە.

لە یەکێک لە وێنەکاندا ئۆتۆمبێلێک دەبینرێت کە هەمووی پڕیشكە و پەنجەرەکانی درزیان تێکەوتووە؛ لە وێنەیەکی دیکەدا، بوونی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری، لەنێویاندا ئاگرکوژێنەوە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڕووداوێک لە ناوچەکەدا ڕوویداوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍166
💥دیمەنی تایبەت لە دۆخی کارەساتباری زیندانیان لە زیندانی تارانی گەورە

دوای هێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین و گواستنەوەی بەکۆمەڵی زیندانییەکان _ لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی سیاسی – بۆ زیندانی تارانی گەورە، دیمەنی نوێی دۆخی خراپ و نامرۆڤانەی زیندانییەکان بڵاوکرایەوە.

ئەم دیمەنانە نیشان دەدەن:
• قەرەباڵغییەکی زۆری زیندانییەکان لە شوێنێكی داخراودا؛
• نەبوونی تەختی خەوی پێویست و خەوتنی خەڵک لەسەر زەوی، بەبێ دۆشەک و سەرینی گونجاو؛
• دۆخی تەندروستیی خراۆ، کۆنی ئامێرەكان، و بێ نەزمی تەواو لە شوێنی دەستبەسەرکردندا؛
• دەیان کەس لە ژوورە بچووکەکاندا، بەبێ ئاڵوگۆڕی هەوا.

ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی هۆشدارییان داوە کە ئەگەر ئەو بارودۆخە سەختەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا مان لە خواردن دەگرن.

بنەماڵەی زیندانیان خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان بەو دۆخە و چارەسەری بەپەلە بۆ زیندانییەكان بوون.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
10😡5
2025/07/13 12:01:43
Back to Top
HTML Embed Code: