Telegram Web Link
💥دەسبەسەرکرانی لانیکەم ٩٠٠ کەس لە ئێران لە ماوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل

ڕێکخراوی مافی مرۆیی هەنگاو لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە لە کاتی دەسپێکردنی شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل تاکوو ئێستا، لانیکەم ٩٠٠ کەس لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەوانە ٤٠ ژن، ١٨ کچی مێرمنداڵی کەمتر لە تەمەنی ١٨، دوو هاووڵاتیی ئەفغانستانی و ٨ هاووڵاتیی ئورووپایی دەسبەسەر کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دەسبەسەرکرانانە زیاتر بە وەپاڵدانی تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم و تێکدانی بیروڕای گشتی بووە و پاش کۆتاییهاتنی شەڕەکەش هەروا بەردەوامن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، بەشێکی بەرچاو لە دەسبەسەرکراوان لە هاووڵاتییانی کورد پێک هاتووە و بەپێی زانیارییەکان، لە پارێزگای کرماشان ١٢٧ کەس، لە ورمێ ٩١ کەس، لە سنە ١٨ کەس و لە ئیلام ٥ کەس دەسبەسەر کراون کە ٢٦ کەسی ئەم ڕێژەیە لە ژنان و کچان پێک هاتووە.

لە نێوان ژنانی دەسبەسەرکراودا لە کوردستان، ١٨ کچی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ لە ورمێ، ٦ ژن لە کرماشان و لە سنە و ئیلامیش هەرکامیان یەک ژن دەسبەسەر کراوە.




🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤬10😢21🔥1
💥دەستبەسەر كرانی هاووڵاتییەكی خەڵكی سنە لەلایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە


لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەكی کورد بە ناوی دیاکۆ میری، خەڵکی سنە، لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ دیاکۆ میری لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا تەنها یەکجار پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی کورتماوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و پێیانی ڕاگەیاندووە کە دەستبەسەر کراوە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەك لە بەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤬93😡2👎1🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥پەیامی ژینۆ کچی ڕزگار بابامیری

باوکم، ڕزگار بابامیری، تەنیا بەهۆی یارمەتیدانی خۆپیشاندەرانی بریندار دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. لە دوایین حوکمدا، تۆمەتێکی نوێ و هەڵبەستراو بۆ دۆسیەکەی زیاد کرا: "پیلانگێڕی بۆ تیرۆرکردنی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی"، لە کاتێکدا باوکم تەنیا یەک ڕۆژ لە دەرەوەی زیندان نەبووە. ئەم تۆمەتانە تەنها هەوڵێکە بۆ ئەوەی دەنگی خەڵك سەركوت بكەن. بەڵام دەنگی حەقیقەت بێدەنگ ناکرێ. من کچی ئەو بە هەموو وجوودمەوە هاوار دەکەم: باوکم بێتاوانە. ڕێگە مەدەن ئەو بکوژن. داوا لە هەمووتان دەکەم: ئەم ڤیدیۆیە بڵاو بکەنەوە. سەبارەت بە ئەو باس بکەن. بێدەنگ مەبن. باوکم تەنیا نییە، تا کۆتایی لەگەڵی دەمێنمەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
18👍8🔥2
💥خنکانی لاوێكی خەڵكی بانە لە بەنداوی سەردەشت

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی لاوێكی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵكی بانە بە ناوی فەرید خدری لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوی سەردەشت خنکا و تەرمەكەی بە یارمەتیی هێزی مەلەوانی لە ئاو هێنرایە دەرەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😢15🤬21❤‍🔥1
💥لە سەر ڕێگای سەقز بۆ بانە کەسێک گیانی لەدەست دا و ٤ کەسی دیكەش بریندار بوون

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ئاكامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی پەیكان و پراید، لە ڕێگای سەقز بۆ بانە کەسێک گیانی لەدەست دا و ٤ کەسی دیكەش بریندار بوون.
ئەو كەسەی گیانی لە دەست داوە، شۆفێری پەیكانەكە بووە كە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست داوە و ٤ بریندارەكەش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😢16🤬21🔥1
💥هێرشی ئامانجداری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شەقرە

ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە باشووری لوبنان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەرتەشی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لە شاری شەقرە کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانەی کە بە ئامانج گیراون و بارودۆخی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍132👏2🍾1
💥دەستبەسەر كرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆكان لە لایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی كورد بە ناوی "سادق زەند"، خەڵکی گوندی "برایماباد" سەر بە بۆكان، دوای هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی لە لایەن هێزە ئەمنییە بەكرێگیراوەكانەوە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر كردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەكانی ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡122🔥2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ترەمپ: پێدەچێت دانوستانەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی شکست بهێنن | پیتاندن دووبارە بە مانای هێرشێکی دیکەی ئەمریکا دێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین لێدوانەکانیدا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی، بە ڕوونی هۆشداریی دا: “ئەگەر ڕێژیمی ئێران بیەوێت بەرنامەی پیتاندنی خۆی دەست پێ بکاتەوە، ڕووبەڕووی وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی سەربازیی ئەمریکا دەبێتەوە”.

ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە داهاتووی دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە: “دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی ئێران بە تەواوی لەناوچوون و ئەگەر بیانەوێت لە شوێنێکی دیکە دەست بە پیتاندن بکەنەوە، ئەمریکا ڕێگە بەو کارە نادات”.

ئاماژەی بەوەشکرد: "تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان پارچە پارچە بووە، ئەگەر سەرلەنوێ دەستپێبکەنەوە، تەنها دەبێت لە شوێنێکی تر بێت. بەڵام ئەگەر وا بکەن ئەوا تووشی کێشە دەبن."

ترامپ دانوستانەکانی داهاتووی لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ناسەركەوتوو زانی و گوتی: ئەوان دەیانەوێت لەگەڵم کۆببنەوە، بەڵام ئەگەر هێشتا مەرجەکانی ئێمە قبوڵ نەکەن، ئەو کۆبوونەوەیە زۆر سەرکەوتوو نابێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👏137🤣1
💥بەئەنقەست ئاگردانی دارستان و لەوەڕگەكانی كوردستان

دوێنێ هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، پشتی هەنگی مەرزیی داوێنی دوزین ئاگری تێبەردرا و لە كاتژمێر ١٠ی شەو ئاگرەكە لە لایەن ژینگەدۆستانەوە كوژێندرایەوە.

بەداخەوە كاتژمێر ٣ی بەرەبەیان ئاگرەكە دووبارە سەری هەڵدایەوە و تیمێكی ئاگركوژێنەوەی ئەنجومەنی پاژینی بانە ڕەوانەی شوێنەكە كران و كاتژمێر ٥ی بەیانی بۆ جارێكی دیكە ئاگرەكەیان كوژاندەوە.

ئەنجومەنی پاژین دەڵێت; بۆ ئاگاداریی هەموو خەڵكی ژینگەپارێزی وڵاتەكەمان، ٩٩%ی ئاگرەكان بە ئەنقەست و بە مەبەستی كاولكاری و داگیركارییە. كە بەداخەوە لە سەرەتای بەهارەوە ئاگرەكان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە.



🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡15🤬42
💥ئەورووپا: ئەگەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە هەموو کاتێک لاوازترە





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍9🔥21
ئەورووپا: ئەگەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە هەموو کاتێک لاوازترە

بڵاوکراوەی ئەمریکی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بە پشتبەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییە ئەورووپییەکان نووسیویەتی "چانسی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و لە خاڵی سفر نزیک دەبێتەوە".

کاربەدەستانی ئەورووپایی کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، بە بڵاوکراوەكەیان ڕاگەیاندووە کە هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ناوكییەکانی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدەن کە ئەگەرچی ئەم هێرشانە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕێژیمیان پاشەکشە پێ کردووە، بەڵام بە تەواوی لەناویان نەبردووە.

وەک ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسیویەتی، خەمی سەرەکیی لایەنە ئەورووپییەکان تەنیا چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکوو "مەرگی تەواوەتیی ئەگەری دانوستان"یشە؛ شتێک کە بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان زیاتر لە هەر ئامانجێکی سەربازی لە کاتی هێرشەکانی ئەم دواییەدا زیانی پێگەیشتووە.

ئەورووپاییەکان هێشتا پێیان وایە تاکە ڕێگە بۆ کۆنترۆڵکردنی چالاکییە ناوكییەکانی ڕێژیمی ئێران، دانوستان و ڕێککەوتنی فەرمییە. بەڵام بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، هێرشە هەماهەنگەكانی ئیسرائیل و پاشان ئەمریکا، ئەنگیزەی مەترسیداری بۆ کۆماری ئیسلامی دروست کردووە، لەوانە ئەگەری گەڕانەوەی نهێنیی ڕێژیم بۆ سەر ڕێگای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، ئەمجارەیان بەبێ چاودێریی هیچ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/137099
👍73🔥2👎1
💥بەپەلە | تەقینەوە لە سنە؛ دووکەڵ لە کۆگای سەر بە سوپای تێرۆریستی پاسداران بەرز دەبێتەوە

چەند خولەکێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی سووک لە شاری سنە بیسترا؛ سەرچاوەی تەقینەوەکە، کۆگای کارگەی ئیستێک ڕاگەیەندرا کە بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان ساڵانێکە لە دەستی سپای تێرۆریستی پاسداراندایە.

بە وتەی شایەتحاڵان، ڕاستەوخۆ دوای تەقینەوەکە، دووكەڵی ڕەش لە شوێنی ڕووداوەکەوە بەرەو ئاسمان بەرزبووەتەوە و لە ناوچەکانی دەوروبەرەوە بە ڕوونی دیار بووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍14🤣6🔥2👏1
💥ڕوونكردنەوەی زیاتر لەسەر تەقینەوەكەی سنە؛ سەرچاوە خۆجێییەکان: تەقینەوەکەی سنە پەیوەندیی بە کۆگایەکی پاترییەوە هەبووە

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تەقینەوەکەی سنە و بینینی دووکەڵ لە بەشێک لە شاری سنە، سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە ڕووداوەکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی پاتری بووە.

پێشتر باس لەوە کرابوو کە دەنگی تەقینەوەیەکی کەم لە نزیک کارگەی ئیستێک بیستراوە و ڕاستەوخۆ دوای ئەوە دووکەڵی ڕەش لەو شوێنە بەرز بووەتەوە.

ئێستا هەندێک سەرچاوەی ئاگاداری دیکەی شاری سنە ڕایانگەیاندووە کە سەرچاوەی ڕووداوەکە کۆگای پاتری بووە و هێشتا ڕوون نییە کە هۆکاری ڕووداوەکە تێکچوونی تەکنیکی، کارەبا یان ڕووداوێکی بە ئەنقەست بووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەگەری زیانەکان لەبەردەستدا نییە.

ئاڤاتوودەی هەر کە زانیاریی نوێی بەدەست گەیشت هەواڵەکە نوێ دەکاتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
12😁4
2025/07/14 17:48:49
Back to Top
HTML Embed Code: