This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ترەمپ: ئیسرائیل دوای هێرش بۆ سەر فۆردۆ، بریكاری بۆ پشتڕاستکردنەوەی "لەنێوچوونی تەواوەتی" ناردووە
لە بەیاننامەیەکی نوێدا سەبارەت بە هێرشی سەر بنکە ئەتۆمییەکەی فۆردو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتانەی دەست ئیسرائیل کەوتوون ئاماژەن بۆ "وێرانکردنی تەواوەتی" ئەو شوێنە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە وێرانکارییەکی تەواو بوو و بڕیارە وێنە و ڕاپۆرت لەو بارەیەوە بڵاوبکرێتەوە".
ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئاگادارکرامەوە کە ئیسرائیل لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکە لەسەر ئەم هێرشە، پێم وتراوە کە دوای هێرشەکە هێزەکانی ئیسرائیل ڕەوانەی شوێنەکە کراون بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە دامەزراوەکە بە تەواوی لەناوچووە.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi

💥وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بەرنامەی ناوكیی کۆماری ئیسلامی ئیتر قابیلی شاردنەوە نییە؛ لەناوچوونی تەواو، ڕێژیمی ساڵانێک گەڕاندە دواوە

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، گوتی: ئەو هێرشە نەک هەر "لەناوبردنی تەواوەتی" ژێرخانە گرنگەکانی لێکەوتەوە، بەڵکوو "کۆماری ئیسلامی لەڕووی تەکنیکی و ستراتیژییەوە ساڵانێك بەرەو دواوە گەڕاندەوە".
ڕوبیۆ بە ئاماژەدان بە لەناوچوونی تەواوەتی ناوەندی گۆڕینی یۆرانیۆم، جەختی لەوە کردەوە: "شوێنێك كە پێشتر لەسەر نەخشەکە بوو، ئیتر نەماوە. تەواوی ئەو دامەزراوەیە سڕاوەتەوە و بە دوانزە بۆمبی بەهێز لە دوو خاڵی سەرەکیدا کراوەتە ئامانج. ئێستا هیچ شتێک لەژێر ئەو خاكەدا لە شوێنی خۆیدا نییە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕەخنەگرتن لە ڕاگەیاندنەکان کە بە وتەی خۆی زانیارییە نهێنییەکان دەشێوێنن و دزەی پێدەكەن، دەڵێت: ڕاستییەکە ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ تەواو جیاوازە لەوەی کە هەفتەیەک لەمەوبەر بوو، ئەم ڕژێمە ئیتر توانای شاردنەوە یان دووبارە چاككردنەوەی بە ئاسانی نییە.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: ئەگەر کۆماری ئیسلامی بیەوێت لەسەر ئەم ڕێبازە بەردەوام بێت، ئێمە بژاردەی نوێمان لەبەردەستە، کۆماری ئیسلامی لە ڕادەبەدەر لاواز بووە و ئەم دۆخەش دەرئەنجامی بڕیاری لێبڕاوانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو.
https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136686

Telegram
AVA TODAY
💥وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بەرنامەی ناوكیی کۆماری ئیسلامی ئیتر قابیلی شاردنەوە نییە؛ لەناوچوونی تەواو، ڕێژیمی ساڵانێک گەڕاندە دواوە
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥دەستبەسەرکرانی کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسی پێشوو و هاوژینەکەی، ئەکرەم سەبزی
ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کیانووش چراغی، هاووڵاتی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی شاری دێلوڕان و هاوژینەکەی، ئەکرەم سەبزی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارەدا دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەکرەم سەبزی پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە، بە بڕیاری پێبژاردنی ۲ ملیۆن و ۵۰۰ هەزار تمەن ئازاد کراوە کە بەپێی ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێندراوە، بڕی پارەی دیاریکراو بۆ ناوبراو ۱۱ ملیۆن تمەن بووە کە بەشێکی بە مەرجی "ڕێگری لە هەرچەشنە چالاکییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" بۆ ناوبراو هەڵپەسێردراوە.
ئەوە لەحاڵێکدایە کە کیانووش چراغی، دوای دەستبەسەرکرانی بەبێ مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، بۆ بەندیخانەی ئیلام گواستراوەتەوە

💥دانانی خاڵی پشکنین لەلایەن بەکرێگیراوانی سپای پاسداران لە سنە
بە پێی ئەو دیمەنانەی دەست ئاڤاتوودەی گەیشتوون، بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە مەیدانی بەسیجی شاری سنە خاڵی پشکنینیان داناوە و لە هەندێک حاڵەتدا جگە لە ئۆتۆمبێلەكانیان تەلەفۆنی هاووڵاتیانیان پشکنیوە.
ئەم ڕێوشوێنە سەرکوتكەرانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە ئاماژە بە پەرەسەندنی فشارە ئەمنییەکان، لەوانەش دەستبەسەر كردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە کوردستان دەكەن.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
بە پێی ئەو دیمەنانەی دەست ئاڤاتوودەی گەیشتوون، بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە مەیدانی بەسیجی شاری سنە خاڵی پشکنینیان داناوە و لە هەندێک حاڵەتدا جگە لە ئۆتۆمبێلەكانیان تەلەفۆنی هاووڵاتیانیان پشکنیوە.
ئەم ڕێوشوێنە سەرکوتكەرانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە ئاماژە بە پەرەسەندنی فشارە ئەمنییەکان، لەوانەش دەستبەسەر كردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە کوردستان دەكەن.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ناتانیاهۆ: ئەگەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە لێواری داڕماندا بوایە، ئێمە درێژەمان بە هێرشەکان دەدا؛ شۆڕش دەبێ لە ناوخۆی ئێران و لە لایەن گەلەوە پێک بێت
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە
دوایین لێدوانەکانیدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر بە درێژەدان بە هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕووخانی ڕێژێمی دەسەڵاتدار لە ئێران مومکین بوایە، تەلئەبیب درێغی نەدەکرد.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئیسرائیل وتی: ئەوە نییە ئەگەر چەند ڕۆژێکی تریش بەردەوام بوواین، ڕێژیم دەكەوت، چونکە ئەگەر ئەو هەڵسەنگاندنە هەبوایە ئێمەش ئەوەمان دەکرد. بەڵام شۆڕشێکی لەو شێوەیە دەبێت لە ناوخۆی ئێرانەوە و لە لایەن گەلەکەیەوە دروست ببێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە "ترسی قووڵی کۆماری ئیسلامی لە گەلەکەی خۆی" زیادی کرد: ئێمە پێویستە دڵنیابین لەوەی ئەم شێرپەنجەیە، دوای بنبڕکردنی، نەگەڕێتەوە. هەروەها دەمانەوێت سوود لەو دەرفەتانە وەربگرین کە ئێستا سەریان هەڵداوە.

💥بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی گوتی: ڕێژیمی ئێران زیاتر لەوە لە ئیسڕائیل بترسێت لە خەڵکی خۆی دەترسێت.
ناتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی حکوومەتەكەیدا جەختی لەوە کردەوە کە زۆرینەی ئێرانییەکان لە دیکتاتۆریەتی ئەو وڵاتەکە بێزارن.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
ناتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی حکوومەتەكەیدا جەختی لەوە کردەوە کە زۆرینەی ئێرانییەکان لە دیکتاتۆریەتی ئەو وڵاتەکە بێزارن.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
◾️مەهدی فەزائلی، ئەندامی ئۆفیسی پاراستن و بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانی ئایەتوڵا خامنەیی، لە گفتوگۆیەكیدا لەبارەی دیارنەبوون و سەلامەتی ئایەتوڵا خامنەیی تەنها دەڵێت: "نزا بكەن."
ئەمە گفتوگۆیەكی مەهدی فەزائلییە لەگەڵ كەناڵی ئۆفۆقی دەنگ و ڕەنگی كۆماری ئیسلامی، كاتێك پێشكەشكارەكە لێی دەپرسێت: "حاڵی ڕابەرمان چۆنە؟ باشن؟"
فەزائلی بێ ئاماژەدان بە دۆخی جەستەیی ئایەتوڵا خامنەیی، بە ڕستەیەكی كورت دەڵێت: "نزا بكەن."
لە هێرشە 12 رۆژییەكەی ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاپۆرتەكان باسیان لە خۆشاردنەوەی ئایەتوڵا خامنەیی كرد لە حەشارگەیەكی ژێرزەمینی تایبەت و لەو 12 ڕۆژهەدا تەنها 2 جار وتاری ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە و لە دوای ئاگربەستەوە تا ئێستا ئایەتوڵا خامنەیی دەرنەكەوتووەتەوە و ئۆفیسی بەیتی ڕابەریش لەم بارەی گوومانەكانی كوژرانی خامنەییەوە هیچی نەدركاندووە.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، 28ی جۆزەردانی ١٤٠٤

💥سلێمان قادر گەڵوان، برای عەبدولسەلام قادر گەڵوان لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کرا
ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سلێمان قادر گەڵوان، برای عەبدولسەلام قادر گەڵوان لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بە ئینستاگرامی سلێمان قادر گەڵوان ڕاگەیشتووە و چەند پۆستێکیان بۆ پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو کردووەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

💥ئیدیعای ڕژیم سەبارەت بە تەقینەوەی دزفول؛ هەوڵێک بۆ پەردەپۆشکردنی ڕاستییەکان بە بیانووی "تەقەمەنیی كۆن و بەكارهێنراو".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٤، دەنگی تەقینەوەیەکی ترسناک لە هەندێک ناوچەی شاری دزفول بیسترا و نیگەرانیی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تەقینەوەکە بە هۆی "لەناوبردنی پلان بۆ داڕێژراوی تەقەمەنی بەکارهێنراو" بووە و هیچ زیان و زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. ئەم بانگەشەیە کە بە ئامانجی هێورکردنەوەی بیروڕای گشتی کراوە، لە کاتێکدایە کە مێژووی ڕێژیم لە شاردنەوەی ڕووداوە سەربازی و ئەمنییەکان گومانی گەورەی دروست كردووە..

💥فەرماندەی دیکەی ناوەندی خاتەمولئەنبیاش بە کوژراوەکانی سوپای پاسداران زیاد بوو
ـ عەلی شادمانی، فەرماندەی بارەگای خاتەمولئنبیای سوپای تیرۆریستی پاسداران کە هەفتەی ڕابردوو بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بە سەختی بریندار ببوو، ئەمڕۆ بە کوژراوەکانی کۆماری ئیسلامی زیاد بوو
ـ بڕیارە ئەم کوژراوانە ڕۆژی شەممە لە مەراسیمێکی شانحیی بکرێنە ژێر گڵ.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
ـ عەلی شادمانی، فەرماندەی بارەگای خاتەمولئنبیای سوپای تیرۆریستی پاسداران کە هەفتەی ڕابردوو بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بە سەختی بریندار ببوو، ئەمڕۆ بە کوژراوەکانی کۆماری ئیسلامی زیاد بوو
ـ بڕیارە ئەم کوژراوانە ڕۆژی شەممە لە مەراسیمێکی شانحیی بکرێنە ژێر گڵ.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئازادیخوازن لە فرانکفۆرت هاوکات لەگەڵ حەفتا و چوارەمین هەفتەی هەڵمەتی "سێشەممەكانی نا بۆ لە سێدارەدان"
شاری فرانکفۆرتی ئاڵمانیش لەم هەفتەیەدا شایەتحاڵی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بوو کە لە لایەن کۆمەڵەی "ژن، ژیان، ئازادی" بە دروشمی "نا بۆ ئێعدام" و هاوسۆزی لەگەڵ زیندانیانی سیاسی و ئایدۆلۆژی لە ئێران ڕێکخرابوو.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
شاری فرانکفۆرتی ئاڵمانیش لەم هەفتەیەدا شایەتحاڵی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بوو کە لە لایەن کۆمەڵەی "ژن، ژیان، ئازادی" بە دروشمی "نا بۆ ئێعدام" و هاوسۆزی لەگەڵ زیندانیانی سیاسی و ئایدۆلۆژی لە ئێران ڕێکخرابوو.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ترەمپ: شەڕی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل بە بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان کۆتایی هات، بەڵام ڕەنگە دووبارە دەست پێ بکاتەوە
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، شەڕی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل وەستاوە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییە، لەوانەش بۆردومانی شوێنەکانی نەتەنز و فۆردۆ، ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی تێکشکاندووە و زیادی کرد: باوەڕناکەم ئێران بۆ بەرنامەی ئەتۆمی بگەڕێتەوە.
بەڵام ترەمپ هۆشداریشیدا لەوەی کە ڕەنگە بەم نزیکانە شەڕەکان دەستپێبکاتەوە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەبارەی هۆکارەکانی ئەم ئەگەرە بخاتەڕوو. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دراون کە ئاگربەستێکی لاواز لە نێوان کۆماری ئیسلامی، ئیسرائیل و ئەمریکا لە ئارادایە و گرژییەکان لە ناوچەکەدا هەروا زۆرن.

💥ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە لاهای، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ململانێی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل "دەتوانێ زۆر بە زوویی دەستپێبکاتەوە
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە لاهای، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ململانێی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل "دەتوانێ زۆر بە زوویی دەستپێبکاتەوە."
ترەمپ کە هەفتەی ڕابردوو بە فەرمانی ڕاستەوخۆی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی – لەنێویاندا شوێنی ژێرزەمینیی فۆردۆ – جیهانی تووشی سەرسووڕمان كرد، ئێستا ئەگەری وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ڕێژیمی تاران ڕادەگەیەنێت؛ وتی بڕیارە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان ئەنجام بدرێن.
ناوبراو وردەکارییەکانی لەبارەی لایەنی بەرامبەرەوە نەخستەڕوو، بەڵام قسە و باسەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە دانوستانەکان لەگەڵ سەرۆکی کۆماری ئێران، مەسعوود پزشكیان بێت. هەروەها پزشكیان دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕە حكوومەتییەكان گوتی: ئێران ئامادەیە کێشەکان لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر بکات.
بەڵام ترەمپ جەختی کردەوە که ئەمریکا هیچ نیازێکی نییه که هەڵمەتی گوشار له دژی کۆماری ئیسلامی ڕابگرێت و هەروەها ڕوونی کردەوه که؛
“پێویست بە داڕشتنی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ڕژێمی تاران ناکات.”
ئەم قسانە دوای ئەوە دێت کە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریکا هێرشێکی لەناکاویان بە بۆمبی سەنگەرشکێن بۆ سەر بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ، کە لە قووڵایی چیاکانی قومە، دەستپێکرد. ترەمپ لە کاتژمێرەکانی سەرەتاوە ڕایگەیاند؛
“بەم هێرشە بەرنامەی ئەتۆمیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیمان لەناوبرد.”
هەرچەندە هەندێک لە شرۆڤەکارانی ئەمنیەتی لە ناو ئەمریکادا گومانیان لە سەرکەوتنی هێرشەکە هەیە، بەڵام ترەمپ بە متمانەیەکی تەواوەوە لە پاڵ هەڵوێستەکەیدا وەستاوە و ئۆپەراسیۆنەکە بە خاڵی وەرچەرخان لە وەستاندنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ناودەبات.
https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136698
ترەمپ کە هەفتەی ڕابردوو بە فەرمانی ڕاستەوخۆی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی – لەنێویاندا شوێنی ژێرزەمینیی فۆردۆ – جیهانی تووشی سەرسووڕمان كرد، ئێستا ئەگەری وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ڕێژیمی تاران ڕادەگەیەنێت؛ وتی بڕیارە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان ئەنجام بدرێن.
ناوبراو وردەکارییەکانی لەبارەی لایەنی بەرامبەرەوە نەخستەڕوو، بەڵام قسە و باسەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە دانوستانەکان لەگەڵ سەرۆکی کۆماری ئێران، مەسعوود پزشكیان بێت. هەروەها پزشكیان دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕە حكوومەتییەكان گوتی: ئێران ئامادەیە کێشەکان لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر بکات.
بەڵام ترەمپ جەختی کردەوە که ئەمریکا هیچ نیازێکی نییه که هەڵمەتی گوشار له دژی کۆماری ئیسلامی ڕابگرێت و هەروەها ڕوونی کردەوه که؛
“پێویست بە داڕشتنی ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ڕژێمی تاران ناکات.”
ئەم قسانە دوای ئەوە دێت کە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریکا هێرشێکی لەناکاویان بە بۆمبی سەنگەرشکێن بۆ سەر بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ، کە لە قووڵایی چیاکانی قومە، دەستپێکرد. ترەمپ لە کاتژمێرەکانی سەرەتاوە ڕایگەیاند؛
“بەم هێرشە بەرنامەی ئەتۆمیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیمان لەناوبرد.”
هەرچەندە هەندێک لە شرۆڤەکارانی ئەمنیەتی لە ناو ئەمریکادا گومانیان لە سەرکەوتنی هێرشەکە هەیە، بەڵام ترەمپ بە متمانەیەکی تەواوەوە لە پاڵ هەڵوێستەکەیدا وەستاوە و ئۆپەراسیۆنەکە بە خاڵی وەرچەرخان لە وەستاندنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ناودەبات.
https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136698
Telegram
AVA TODAY
💥ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە لاهای، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ململانێی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل "دەتوانێ زۆر بە زوویی دەستپێبکاتەوە
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥بەرپرسێکی ئیسرائیل: دەبێت ڕێژیم وەها لاواز بکەین کە خەڵکی ئێران بتوانن شۆڕش بکەن
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
بەرپرسێکی ئیسرائیل: دەبێت ڕێژیم وەها لاواز بکەین کە خەڵکی ئێران بتوانن شۆڕش بکەن
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی دەبێت دۆخی گۆڕینی ڕێژیم بێنێتە ئاراوە تاکوو خەڵکی ئێران بتوانن خۆیان ڕێژیمی ئیسلامی بگۆڕن.
ئەمیر ئاویوی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەرگری و ئەمنییەتی ئیسرائیل، لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی هەنووکە و پاش لاوازبوونی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل دەبێت ڕێژیمی ئێران لاوزاتر بکات تاکوو خەڵک بتوانن شۆڕش بکەن.
ئاویوی دەڵێت: "پێویستە دۆخێک بهێنینە ئاراوە تاکوو خەڵک شۆڕش بەرپا کەن و ڕێژیم بگۆڕن نەک ئەوەی کە خۆمان ڕێژیم بگۆڕین چونکە گۆڕینی ڕێژیم لە پێوەندیی لەگەڵ خەڵکی ئێراندایە".
ناوبراو زیادی کردووە: "خەڵکی ئێران دەبێت شۆڕش بکەن و ڕێژیمەکە بگۆڕن، بەڵام ئێمە دەتوانین دەسەڵاتی ڕێژیم لەسەر کۆمەڵگای ئێران لاواز بکەین".
سەرۆکی ئەنجومەنی بەرگری و ئەمنییەتی ئیسرائیل هۆشداریی ئەدات کە ئەگەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی بەدەست بمێنێت، بۆ جارێکی دیکە هەوڵی دەسپێڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی ئەدات و پێویستە کە ئیسرائیل بە شێوەی خۆی کارەکە کۆتایی پێ بهێنێت.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کۆماری ئیسلامی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت: "ئێمە بە شێوەیەک حیزبوڵڵامان لاواز کرد تاکوو دەوڵەتی لوبنان بوێرتر ببێت و بتوانێت بە جۆرێکی دیکە لەگەڵ حیزبوڵڵا هەڵسوکەوت بکات، ئەم جۆرە هەڵسوکەوتەی دەوڵەتی لوبنان لەگەڵ ئەم گرووپە دوو ساڵ پێش ئێستا لە بڕوای کەسدا نەبوو".
https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136700

💥تەقینەوەی گوماناوی لە مەشهەد؛ سێیەم تەقینەوە لە یەک ڕۆژدا، “دزەکردنی گاز” یان هێرشی ئامانجدار؟
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، تەقینەوەیەکی بەهێز لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی سێ نهۆمی لە شاری مەشهەد كەوتەوە. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وەک هەمیشە هۆکاری ڕووداوەکەی بۆ “دزەکردنی گازی شار” گەڕاندەوە، بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمە سێیەم تەقینەوەیە کە لە ماوەی یەک ڕۆژدا لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە ئێران ڕاپۆرت كراوە.
دەوترێت تا ئێستا دایک و منداڵێک لە داروپەردوو ڕزگار كراون و براونەتە ژووری فریاکەوتن، بەڵام گەڕان بەدوای ئەوانەی كە ڕەنگە گیریان خواردبێ بەردەوامە.
دەنگی تەقینەوەکە کە لە مەودایەکی دوورەوە بیستراوە، ترس و دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەکی زۆری لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە.
لە کاتێکدا ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ژێر گوشاری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی بووە، بەڵام ئیدیعای "دزەکردنی گاز" وەک هۆکاری ئەم تەقینەوانە زیاتر لە هەموو کاتێک گوماناویتر دەردەکەوێت.

💥بەیاننامەی هاوبەشی ئیسرائیل و کۆمیسیۆنی وزەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر فۆردۆ بۆ چەندین ساڵ بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی دواخست
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە نوێنەرایەتیی کۆمیسیۆنی وزەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاوکارییە هەواڵگری و سەربازییە بەرفراوانەکان لەگەڵ ئەمریکا لە ئەنجامدانی هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشە وێرانکەرەکەی ئەمریکا ژێرخانی سەرەکیی ئەو شوێنەی بە تەواوی لەناوبردووە و پرۆسەی پیتاندنەکەی ڕاگرتووە.
کاربەدەستانی ئیسرائیل جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر پێکهاتە جۆربەجۆرەکانی بەرنامەی ناوكیی کۆماری ئیسلامی، توانای ئەو وڵاتەی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ ساڵانێک دواخستووە.