This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM

💥بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و دیمەنە بڵاوکراوەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دەنگی تەقینەوەی بەردەوام و تەقەی قورسی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی تارانەوە، وەك ناوچەکانی تەهرانپارس، لویزان، حەکیمیە، شارۆچكەی محەلاتی و نارمك بیستراوە.
🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👏11👍3
💥پڕیشك، بەشی ئاگرکوژێنەوە و ئینکاری ڕژێم؛ شارۆچكەی بێهەشتی تاران کرایە ئامانج؟
ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و دیمەنە بڵاوكراوەكان لە شارۆچكەی بێهێشتی لە ڕۆژهەڵاتی تاران، ئاماژەن بۆ ڕووداوێکی ئەمنیەتی لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ڕووداوێک کە لەگەڵ بێدەنگیی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بووەتەوە و خەڵکی لە نادڵنیایی و نیگەرانیدا جێهێشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی دانیشتوانی ناوچەکە:
کاتژمێر ٢١:٢٣ دەنگی تەقەی بەرگریی ئاسمانی بە ڕوونی بیسترا و چەند ساتێک دواتر تەقینەوەیەک ڕوویدا.
نزیکەی کاتژمێر ٢١:٣٦، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئەمبولانسەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە لە پشت مزگەوتی شارۆچكەی بێهەشتی. ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند بریندارێک لە لایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە گواستراونەتەوە.
لە یەکێک لە وێنەکاندا ئۆتۆمبێلێک دەبینرێت کە هەمووی پڕیشكە و پەنجەرەکانی درزیان تێکەوتووە؛ لە وێنەیەکی دیکەدا، بوونی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری، لەنێویاندا ئاگرکوژێنەوە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڕووداوێک لە ناوچەکەدا ڕوویداوە.

👍16❤6
💥دیمەنی تایبەت لە دۆخی کارەساتباری زیندانیان لە زیندانی تارانی گەورە
دوای هێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین و گواستنەوەی بەکۆمەڵی زیندانییەکان _ لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی سیاسی – بۆ زیندانی تارانی گەورە، دیمەنی نوێی دۆخی خراپ و نامرۆڤانەی زیندانییەکان بڵاوکرایەوە.
ئەم دیمەنانە نیشان دەدەن:
• قەرەباڵغییەکی زۆری زیندانییەکان لە شوێنێكی داخراودا؛
• نەبوونی تەختی خەوی پێویست و خەوتنی خەڵک لەسەر زەوی، بەبێ دۆشەک و سەرینی گونجاو؛
• دۆخی تەندروستیی خراۆ، کۆنی ئامێرەكان، و بێ نەزمی تەواو لە شوێنی دەستبەسەرکردندا؛
• دەیان کەس لە ژوورە بچووکەکاندا، بەبێ ئاڵوگۆڕی هەوا.
ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی هۆشدارییان داوە کە ئەگەر ئەو بارودۆخە سەختەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا مان لە خواردن دەگرن.
بنەماڵەی زیندانیان خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان بەو دۆخە و چارەسەری بەپەلە بۆ زیندانییەكان بوون.

❤10😡5
💥چەند مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا لە فڕۆكەخانەی كەركووك و گەڕەكی عروبەی شارەكە كەوتنە خوارەوە
ئەمشەو دەنگی دوو تەقینەوە لەنێو كەركووك بیستران. بەگوێرەی زانیارییەكان چەند مووشەكێكی كاتیۆشا ئاڕاستەی فرۆکەخانەی كەركووك و گەڕەکی عروبەی شارەکە کراوە.
دوو مووشەك لە فرۆکەخانەکە کەوتوونەتەوە خوارەوە و بەپێی زانیارییەكان کارمەندێکی فرۆکەخانەکە بە سووکی برینداربووە و هیچ زیانێکیش بەر بینا و باڵەخانەکانی فڕۆکەخانە نەکەوتووە.
یەكی دیکەش لە گەڕەكی عروبە لە نزیک مزگەوتی (اللە اکبر) كەوتۆتە خوارەوە و بەر بینای خانوویەک کەوتووە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

❤9👍5👎1
💥دەستبەسەر كردنی دوو هاووڵاتیی لە سنە و مەریوان
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەك بە ناوی "فایەق باستان" خەڵکی ئاوایی "سۆفی بلە" و دانیشتووی ئاوایی لەنجاوای سەر بە بەشی ناوەندی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەروەها ڕۆژی یەكشەممە ٨ی پووشپەڕ، ناسیح مستەفایی، خەڵكی گوندی “نەجێ”ی سەر بە سنە، دوای بانگكران و چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، بۆ دەستبەسەركردنی ناسێح مستەفایی هێرشیان كردبووە سەر ماڵەكەی. بەهۆی ئەوەی كە ناوبراو لە ماڵ نەببوو، ڕۆژی دواتر لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنی بانگ و دوای چوونی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە،١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤

🤬14❤3😡3👎1🔥1