Telegram Web Link
💥دڕندەیی ئاشكرا لە سایەی بەرتیل و ڕانتی| لێدانی كرێكاران و دەستدرێژی كردنە سەر ژنان لە کرماشان بە چرا سەوزی بنکەی پۆلیسی ١٦ی سەعدی





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
دڕندەیی ئاشكرا لە سایەی بەرتیل و ڕانتی| لێدانی كرێكاران و دەستدرێژی كردنە سەر ژنان لە کرماشان بە چرا سەوزی بنکەی پۆلیسی ١٦ی سەعدی

لە یەكێكی دیكە لە زوڵم و ستەم و گەندەڵیی دامەزراوەیی لە قەوارەی کۆماری ئیسلامیدا، ئەفسەرانی بنکەی پۆلیسی ١٦ی سەعدی لە کرماشان، بە ڕێنوێنی ڕاستەوخۆی فەردین کەریمی، بەرپرسی ئەم بنکەی پۆلیسە، هەڵیانکوتایە سەر سێ بنەماڵەی کرێکار لە گەڕەکی سەعدی و بە توندی لێیان دان و تەنانەت بە شێوەیەکی فیزیكی و زارەکی دەستدرێژییان کردە سەر ژنانی ناو بنەماڵەکە.

ئەم کردەوە دڕندانەیە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە ئەم سێ بنەماڵە کرێکارە، بە سەرمایەیەكی كەمەوە، لە پارچە زەوییەکی چۆڵدا دكەیەكی بچووکی هاوبەشییان بەڕێوە دەبرد. دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنی بیناسازی لەسەر ئەو پارچە زەوییە دەستیپێکرد، خاوەنی نوێ بە پشتگوێخستنی بڕیاری کۆتایی دادگا لە بەرژەوەندیی کرێکاران، دەستی کرد بە پێدانی بەرتیل بە بنکەی پۆلیس. هێزەکانی بنکەی پۆلیس، بەبێ هیچ فەرمانێکی یاسایی، دكەكەیان ڕووخاند و بە توندوتیژییەوە هێرشیان کردە سەر کرێکاران و بنەماڵەکانیان.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە برینداربوونی سەختی سێ برای کرێکار دەکەن، شكانی ددانی هاوسەری یەكێك لەوان، دەرهێنانی قژ و لێدانی دوو ژنی دیکەی ناو خێزانەکە لەلایەن خودی بەڕێوەبەری پۆلیس و ئەفسەرەکانییەوە، هەروەها شكاندنی کەلوپەلی کەسی; وەک مۆبایل بۆ لەناوبردنی بەڵگەنامەکان.

لە کارێکی تری شەرمەزارکەردا، هەمان دەزگای گەندەڵ، ئێستا بە هەڵبەستنی دۆسیەیەکی ساختە بە ناوی "بەریەککەوتن لەگەڵ ئەفسەران" لەسەر كرێكارە بریندارەكان، بە نیازی دۆسیەسازی و بەلاڕێدابردنی لایەنی یاسایی ڕووداوەكەن.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136854
💥بەیاننامەی ٢٢ چالاکوانی مەدەنی سەبارەت بە سەرکوتەکانی ڕێژیم پاش لە شەڕ





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
بەیاننامەی ٢٢ چالاکوانی مەدەنی سەبارەت بە سەرکوتەکانی ڕێژیم پاش لە شەڕ

کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی و مافی مرۆڤی، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە پەرەسەندنی سیاسەتە سەرکوتکارانەکەی ڕێژیم بە دژی خەڵک پاش شەڕی ١٢ ڕۆژە، هۆشدارییان دا.

لەم بەیاننامەیەدا کە لەلایەن ٢٢ چالاکوانەوە واژۆ کراوە هاتووە: "لە وەها دۆخێکدا کە هێشتا خەڵک لەژێر گوشارەکانی شەڕدا ماونەتەوە، شەپۆلێکی نوێ و بەربڵاو لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان دەستی پێ کردووە".

بەیاننامەکە بە ئاماژەدان بە تۆمەتی دەسبەسەرکراوان کە سیخوڕی بۆ مووسادە، باسی لەوە کردووە کە بەپێی ئەزموون و دانپێدانانی هێندێک لە بەرپرسانی پێشوو و ئێستای خودی ڕێژیم، زۆربەی هەرەزۆری سیخوڕییەکان لەنێو چینەکانی دەسەڵاتدا ڕووی داوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە کۆماری ئیسلامی لەجیاتی وڵامدەربوون، سیاسەتی چڕکردنەوەی سەرکوتەکانی گرتووتە بەر و کەشێکی تەواو ئەمنیی بە سەر کۆمەڵگادا سەپاندووە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە مێژوو نیشانی داوە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان هاوکات لەگەڵ شەڕ و قەیرانەکان، دەست دەکەنە سەرکوتی خەڵکی بیتاوان.

بەپێی ئامارەکانی هەواڵدەریی مافی مرۆڤیی هێرانا، تاکوو ئیستا ڕێژیم لانیکەم هەزار و ٥٩٦ کەسی بەتۆمەتگەلی لەم چەشنە دەسبەسەر کردووە.

کۆماری ئیسلامی لەم ماوەیەدا گوشاری خستووەتە سەر کەمینە ئایینییەکانی وەک جوولەکەکان و بەهاییەکانی نێو ئێران و هەروەها بەشێکی زۆر لە پەنابەرە ئەفغانستانییەکانی دەسبەسەر و ڕەوانەی وڵاتەکەیانی کردووەتەوە.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136858
💥سوپای ئیسرائیل: بەرپرسی مووشەکی دژە تانکی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان کوژرا

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند كە لە ئۆپەراسیۆنێكی وردی ئاسمانیدا لە ناوچەی كونین لە باشووری لوبنان،حەسەن محەممەد حەموودی، فەرماندەی یەکەی مووشەکی دژە تانکی حزبوڵڵای لوبنان لە ناوچەی بنت جەبیل کردۆتە ئامانج و کوژراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەی ئەرتەشی ئیسڕائیل، ئەم فەرماندەیەی حیزبوڵڵا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕۆڵی سەرەکیی لە ئەنجامدانی چەندین هێرشی مووشەکیی دژە تانک بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل بینیوە.

گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵا تا ئێستا كاردانەوەی بەرامبەر ئەم هەواڵە نەبووە. ئەم هێرشە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی سوپای ئیسرائیل لە دژی گرووپە بەوەكالەتەكانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدایە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥كوژرانی دوایین فەرماندەی باڵای گرووپی تیرۆریستی حەماس لە غەززە

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، هیشام ئەلعیسا، یەکێک لە داڕێژەرانی سەرەکیی هێرشە تیرۆریستییەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل و دوا سەرکردەی باڵی سەربازیی گرووپی تیرۆریستی حەماس لە ناوچەکە، لە هێرشێكی سوپای ئیسرائیلدا کوژراوە.

ئۆپراسیۆنی ئامانجدار بۆ نەهێشتنی ناوبراو وەک بەشێک لە ستراتیژیی فراوانی سوپای ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی ژێرخانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی حەماس لە غەززە دێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥چالاکیی بەرگریی ئاسمانی لە بۆكان

سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند کە كاتژمێر ٢١ گوێیان لە تەقەی بەرگریی ئاسمانی لە بۆكان بووە





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥جان بۆڵتون: ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دژبەری کۆماری ئیسلامی پێویستییان بە پشتیوانی و سەرچاوەی نێودەوڵەتی هەیە

جان بۆڵتون، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە لێدوانەکانی ئەم دواییەدا، جەختی لە پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی دژبەری کۆماری ئیسلامی كردەوە.

ناوبراو وتی: ئێمە پێویستە هەوڵی زیاتر بۆ یارمەتیدانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بدەین، چونکە ئەوان لەگەڵ کەمیی سەرچاوە و ئیمکاناتی پەیوەندی ڕووبەڕوون.

بۆڵتون زیادی کرد: گرووپەكانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەتوانن لە پشتیوانیی دەرەکی كەڵك وەربگرن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت لەم بوارەدا چالاکتر كار بكات.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥فۆکس نیوز: بەرپرسی بەدناوی زیندانەکانی ئێران چەند خولەکێک پێش هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل دوای هۆشدارییەکی نهێنی هەڵاتووە

فۆکس نیوز لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە، هیدایەتوڵڵا فەرزادی، سەرۆکی زیندانی ئێڤین، ماوەیەکی کەم پێش هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، لە شوێنی كارەكەی هەڵاتووە. هەڵاتنەکە دوای ئەوە دێ كە بەرپرسانی هەواڵگریی ئیسرائیل پەیوەندییان بە کوڕەکەیەوە کە ناوی ئەمیر حوسێنی فەرزادییە كردووە.

بەگوێرەی ئەو پەیامانەی واتسئەپ کە لەلایەن سەرچاوەیەکی هەواڵگریی ئیسرائیلییەوە بە فۆکس نیوز دراوە، بریکارێکی ئیسرائیلی داوای لە ئەمیر کردبوو باوکی ڕازی بکات بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و هۆشداریشی دابوو کە لە چەند خولەکی داهاتوودا هێرش دەکرێتە سەریان. کاتێک ئەمیر پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا باوکی زیانی پێگەیشتووە، بریکارەکە وەڵامی دابۆوە، ئەگەر پەیامەکە بگوازرێتەوە ئەوە ڕوونادات.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ئەمشەو ٧ی پووشپەڕ، چالاكیی بەرگریی ئاسمانی لە بۆكان





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئەمشەو ٧ی پووشپەڕ، دەنگی بەردەوامی تەقەی بەرگریی ئاسمانی لە ئیسلام شەهر





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥كوژرانی شەش ئاخووند لە هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیل

دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی، ئەمنیەتی و ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی، ئاژانسی هەواڵی حەوزەی عیلمیە دانی بەوەدانا کە لانیکەم شەش ئاخووندی سەر بە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان کوژراون.

ناوی بەشێک لە کوژراون:

ڕەمەزانعەلی مێهرعەلی تەبار فیروزجایی – بەرپرسی عەقیدەتیی سیاسیی سازمانی بەسیجی گشتیی وڵات

ئەمین عەباس ڕەشید – کوڕی یەکێک لە فەرماندەکانی بارەگای ناوەندی خاتەم ئەلئەنبیای سپای تێرۆریستی پاسداران

ئەبولفەزل نیازمەند – ئیمامی مزگەوتێکی تاران

عەلی تركاشوەند – بەرپرسی نوێنەرایەتیی خامنەیی خیانەتکار لە سوپای پاسدارانی پارێزگای ئەلبورز (کەرەج).

ئەم کوژراوانە زۆرجار لە پێکهاتەی تەبلیغاتی، چاودێری و ئایدیۆلۆژییەکانی سوپا و بەسیجدا چالاک بوون و ڕۆڵێکی سەرەکییان لە بەرهەمهێنانەوەی ئایدیۆلۆژیای ڕێژیمدا هەبووە.




🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ۷ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی گوندی «حەوتتاش»ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا، هەروەها کۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی حوسێن خەڵکی گوندی «کێلەشین»ی سەقز بریندار کرا.

ئەو دوو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی سنووری «ئاوپەڕ»ی حەوتتاشی سەر بە شاری بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە.

هاوکات دە ئەسپی کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥گرووسی: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەتەواوی لەناو نەچووە؛ پیتاندن لە ماوەی چەند مانگێکدا ڕەنگە دەستپێبكاتەوە

ڕافائیل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، زیانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لە هێرشەکانی ئەمریکادا بە "زۆر جددی" وەسف کرد، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ئێران توانای هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە چەند سانتریفیوژ بكاتەوە.

ڕافایل گرووسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز کە دەقەكەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند، هەرچەندە زیانەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئیسفەهان لە هێرشەکانی ئەمریکادا "زۆر جددی بوون"، بەڵام هێشتا بەشێک لەو دامەزراوانە ماونەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥گەورەترین ئاڵای کوردستان بە بەرد دروست کرا

ئەم ئاڵایە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە نزیکە فڕۆکەخانە، بە بەرد دروست کراوە و ڕووبەرەکەی ٤ هەزار مەترە.

کاتێک گەشتیاران دێنە هەولێر، لەنێو فڕۆکەوە ئەم ئاڵایە دەبینن





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
2025/06/29 06:28:28
Back to Top
HTML Embed Code: