زۆر کات مرۆڤ دڵی بۆ ئەو شتانە تەنگ دەبێت کە ناچارا وا پیشان بدات کە هەر ئەو شتانە هیچ بۆی گرینگ نین..
ئازار زۆر هەن هی بەرگەگرتن نین ، تەنانەت گەر بشتەوێت هێشتا ناتوانیت بەرگەی بگریت ، تەنها دەبێت تێیپەڕێنی بەبێ وویستی خۆت بەڵام تێپەڕاندنێکی ئاسایی نا ، لەگەڵ هەر هەنگاوێک و پارچەیەکت لێئەکەوێت لەگەڵ هەر چرکەیەک و ناخت بەشێکی تری دەمرێت ، تا وات لێ ئێت چیتر نازانیت گەشتوویتەتە کۆتایی یان هێشتا هەوڵی تێپەڕاندنی ئەدەیت ، قوڵترن لەوەی تەنها لە وشەی ئازاردا کۆیان بکەیتەوە ، ئاخر کێ ئەتوانێت بە چەند وشەیەکی سادە پێناسەی ئەو دڵتەنگیە بکات کە بە هەموو ژیانی تێیدا ژیاوە ، وەک نەخۆشیەکی درێژخایەن لەگەڵت ئەمێنێتەوە ، سەرەڕای سەختیە زۆرەکەی بەڵام یەکسەر ناتکوژێت وردە وردە بە پێی کات ناوەوەت ئەخوات و دواتر کۆتایت پێدێنێت ‘
ئەو کاتەی بە دووای هێمنییدا دەگەڕێیت واز لە گلەیی کردن لە خەڵک دێنیت خۆتت بەسەو لەگەڵ کەم کەسدا ئاشنا دەبیت، قسەو باسی زۆرینەی خەڵک فەرامۆش دەکەیت ئەو کاتە پێت ناوەتە سەر بیرکردنەوە لە خۆ دۆزینەوە..
پێم وایە تا ئێستا خۆمم نەناسیبوو، هەر دەڵێی دوێنێ مرۆڤەکانی تریشم ناسیون ، هەر لە بنەڕەتەوە ناتوانم تێیان بگەم، و لە بەرانبەریاندا پێزان بم، دەتگووت دڵم بوەتە بەرد، وای لێ هاتبوو کە من نەمدەتووانی هیچ سۆز و خۆشەویستی بەرانبەر تاقە کەسێکی سەر ئەم زەوییە بنوێنم چوونکە نەمدەتوانی،نەمدەزانی ئاخر ڕوالەتیشم هێندە لەبەر دڵان نییە..
بەو شێوازە سزات ئەدەن کە سزا دراون، نەک لەبەر خراپی تۆ، بۆ تۆڵە کردنەوە لە ڕابدووی خۆیان
ئەمتووانی چیبکەم؟ چۆن ئەمتووانی خۆم لەو هەموو قوفڵ و زنجیرە کە قورسسیان ڕوحمیان ئەگووشی، ڕزگار بکەم
مرۆڤ گەر لە ژوورێکی تاریکیشدا دیل بێت، دەتووانێت هەموو ڕۆژێک ژیانێکی تازە بژی. چوونکە هەرچییەک زنجیری لە پێدا نەبوو مانای ئەوە نییە ئازادە. مرۆڤ کاتيک ئازاد دەبێت بتوانێت زۆر لە دوونیا دوور نەکەوێتەوە،. ەڵام لە هیچ شتێکیشدا بە جۆرێک نەخنکێت ببێتە کۆیلە و چاوی هیچی دی نەبینێت’
مرۆڤ بەرگەی مردن دەگرێت دەتوانێت هیچ نەبێت بە ئاسانی دەسبەرداری خۆی بێت، خۆی ڕەچڵەکێنێ و نەمرێت، یان مردن دوابخان بۆ فرسەتێکی تر، بەڵام خۆ ئامادر کردن بۆ مردن سامناکترە..
زۆرجار ئاڵنگاریەکان بەهۆی بیرکردەوەمانەوە سەختر و قورستر دەبن، ئەگەر بڕیار بدەیت شتێک سەختەو قورسە ئەوا مێشکت دەتوانێ هەست بە سەرسەختی بکات، بەڵام ئەگەر بە سادەیی وەک هەنگاوێکی تر لە پرۆسەت فێربووندا بیبینت یان کاری لەسەر بکەیت ئەوا دەبێت بە شتێکی مانادار. ئەمە بیرخستنەوەیەکە کە هەڵوێست و تێڕوانینمان دەتوانێت بگۆڕدرێت کە چۆن ئەزموونی ئاڵنگاریەکان دەکەین لەبری ئەوەی بڵێیت “ئەمە قورسە “دەتوانین بڵێین” ئەمە شتێکە من فێری دەبم و پێویستە
دواجار ئەگەیتە تەمەنێک کە گرینگی بە هیچ نادەیت، تەنها سەیر دەکەیت و ئەو شتانەی کە ڕۆژانێک زۆر گرینگ بوو زۆر بە پەرۆش بوویت بۆی چیتر گرینگ نییە، ڕۆژەکان تەنها دووبارەن تەنها هەناسە دەدەیت و ڕۆژەکان بەڕێ دەکەیت ،
ئەو بەشەی چیرۆکەکەت کە کەس ئاگاداری نییە بە باشترین شێوە خەریکە فێری ژیانت دەکات''
هەموو کاتێک ئەیوت ، ئەگەر ماڵەوەمان
ئێمەیان قبوڵ نەکرد ڕائەکەین ، ڕێک ڕایکرد ، بەس نازانم بۆ منی نەبرد🥀“
ئێمەیان قبوڵ نەکرد ڕائەکەین ، ڕێک ڕایکرد ، بەس نازانم بۆ منی نەبرد🥀“