Telegram Web Link
تا پاک نەبیتەوە لە تاوان ناچیتە بەهەشتەوە

زاناى پایەبەرز ابن القیم (رحمه‌ الله) بەم شێوەیە ڕێگاکانى پاک بونەوە لە تاوان باس دەکات و
ده‌فه‌رموێت:
به‌نده‌ ئه‌گه‌ری چونه‌ به‌هەشتی نیه‌ مه‌گه‌ر دوای پاك بونه‌وه‌ی له‌ تاوان، وه‌ پاك بونه‌وه‌ش له‌تاوان له‌ ژیانی دونیادا به‌ چوار شت ده‌بێت:
یه‌كه‌م: ته‌وبه‌كردن له‌ تاوانه‌كان.
دووه‌م: داوای لێخوشبوون کردن .
سێیه‌م: ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان.
چواره‌م: ئه‌و به‌ڵا و نه‌خۆشی و ناخۆشیانه‌ی كه‌ دێنه ڕێی به‌نده‌ و ده‌بنه‌ هۆی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان.‌

ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ نه‌گه‌شته‌ ئاستی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ تاوانه‌كانی پاك ببێته‌وه‌، ئه‌وا له‌ ژیانی به‌رزه‌خدا به‌م سێ شته‌ پاك ده‌بێته‌وه‌:
یه‌كه‌م: ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌نازه‌ی باوه‌ڕداران (یه‌ك خوا په‌ر‌ستان) له‌سه‌ری و داوای لێخۆشبوون كردن بۆی.
دووه‌م: فیتنه‌ و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ناو گۆڕ.
سێیه‌م: ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ برا موسڵمانه‌كانی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. 

ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش پاكی نه‌كرده‌وه له‌ تاوانه‌كانی ئه‌وا له‌ رۆژی قیامه‌تدا به‌ سێ شتی تر پاك ده‌‌بێته‌وه‌:
یه‌كه‌م: قورسی و ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشییه‌كانی رۆژی قیامه‌ت.
دووه‌م: شه‌فاعه‌تی شه‌فاعه‌تكاران‌.
سێیه‌م: لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌.

ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش دادی نه‌دا و تاوانه‌كانی هه‌ر له‌سه‌ر مابوو ئه‌وا ئاگری دۆزه‌خ ده‌یسوتێنێ و له‌ ئاگر ده‌مێنێته‌وه‌ تاوه‌كو له‌تاوانه‌كانی پاك ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی زۆری و كه‌می و خراپه‌ی تاوانه‌كانی، ئه‌گه‌ر پیسی تاوانه‌كانی لێبویه‌وه و پاك و بێگه‌رد بوو له‌دۆزه‌خ ده‌رده‌كرێت و‌ ده‌خرێته‌ به‌هەشته‌وه.‌
[ مـدارج السـالكين 1/ 463 - 467 ]
...............

خوشک و برای بەڕێز:
گەر دەتەوێ ڕۆژانە لە حوکمە شەرعییەکان شارەزا بیت ئەوا کەناڵی بەکورتی لای خۆت زیاد بکە کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی حوکمە شەرعییەکان بەکورتی و پوختی

https://www.tg-me.com/ba_kurty
موسڵمان سێ جۆرە
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا موسڵمانى کردوە بە سێ جۆرەوە بزانە تۆ لە كام جۆرەی


پێشەوا (ابن كثير) لەتەفسیرى ئایەتى (٣٣) ى سورەتی (فاطر) دا دەفەرموێ :خوای گەورە عەبدەكانی كردووەتە سێ ‌بەشەوە:

یەکەم : [فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ] تێیاندا هەیە ستەمی لە خۆی كردووە : ئەویش ئەو كەسەیە كەوا كەمتەرخەمی كردووە لە ئەنجامدانی هەندێك لە فەرزەكان و تێوەگلان بە هەندێك لە حەرامەكان .

دووەم : [وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ]وە تێیاندا هەیە نێوەندگیرە لە كردەوەدا : ئەویش ئەو كەسەیە كەوا فەرزەكان بەجێ‌دێنێت و وازدێنێت لە حەرامەكان ، وە جاروبار هەندێك لە سوننەتەكانیش وازلێدێنێت و هەندێك لە مەكروهەكانیش ئەنجامدەدات .

سێیەم : [وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ] وە تێیانیشدا هەیە دەستپێشخەرە بە كارە خێرەكان بە ئیزنی خوا : ئەویش ئەو كەسەیە كەوا فەرزەكان و سوننەتەكانیش ئەنجامدەدات و وازیشدێنێت لە حەرامەكان و مەكروهەكان و هەندێك لە حەڵاڵەكانیش .
ئەم كەسە وەكو پیاوێك وایە كە دەزانێت لە پێشیدا شاری ئاڵوگۆڕ و كاروكاسپی هەیە كە دەتوانێت یەك بە دە تاوەكو حەوت سەد و زیاتریش قازانج بە دەست بخات وە سەرمایەیەكیشی پێ‌یە و شارەزاییشی هەیە بە بازرگانی كردن ، ئەو كەسە ئەگەر بۆی بكرێت جل و پۆشاكەكانی و هەموو ئەوەش كە هەیەتی بفرۆشێت تاوەكو تیجارەت و بازرگانیەكی پێ‌ساز بكات بۆ ئەو شارە ئەوا دەیكات .
لێرەشەوە ڕووندەبێتەوە كە ئیمانداران لە ڕووی كردەوە ئەنجامدان و توێشوو کۆکردنەوە بۆ قیامەت لە سێ ‌ئاستی جیاوازدان و هەموویان لە یەك پلەدا نین .
-----------------------

خوشک و برای بەڕێز:
گەر دەتەوێ لە حوکمە شەرعییەکان شارەزا بیت ئەوا کەناڵی بەکورتی لای خۆت زیاد بکە کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی حوکمە شەرعییەکان بەکورتی و پوختی

https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
شوێنەوار و كاریگەری و زیانەکانى خیانەت کردن
١. دەبێتە هۆکارى توڕەبوونی خواى گەورە لە بەندە.
٢. نەخۆشیەكی كوشندەیە و ئەگەر تووشی هەر كەسێك ببێت ئەوا لە مرۆڤایەتی دایدەماڵێت و دەیكات بە دڕندەیەك و بەدوای تێركردنی لەززەت و حەزەكانیدا دەگەڕێت.
٣. یەكێكە لە نیشانەكانی دوڕوویی.
٤. ڕێگایەكە بۆ تووشی عەیبە بوون لە دونیادا و سزای ئاگریش لە دواڕۆژدا.
٥. خراپترین و نەشیاوترین شتێكە كە مرۆڤ دەیشارێتەوە لە ناخیدا.
٦. بڵاوبوونەوەی خیانەت لەناو كۆمەڵگادا نیشانەی لەناوچوون و داڕوخانێتی.
٧. بڵاوبونەوەی فێڵ و بەرتیل و ناپاكی هەمووی دەرئەنجامی خیانەتە.
٨. متمانە لەدەستدان لەنێو تاكەكانی كۆمەڵگادا.
٩. پچڕانی پەیوەندیەكانی خۆشەویستی و گیانی هاوكاری لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگادا.
١٠. هۆكاری زەلیل بوون و سەرشۆڕیە بۆ خاوەنەكەی.
--------------------
#بەکورتى بابەتى ژمارە (٣٤٦)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەر دەتەوێ ئیمانت بەهێز بێ و دووربیت لە تاوان و خراپە
تەنها یەک خولەک و نیو گوێ بگرە
سیحر
مەترسییەکانى ، چۆنێتی خۆپاراستن لێی ، چۆنێتی هەڵوەشاندنەوەى .
نوسینى شێخ عبدالمحسن ئیمام و خەتیبی مزگەوتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم .
----------------------
لەبەر زۆربونى سیحر و جادوو کردن زۆر گرنگە ئەم کتێبە لە هەموو ماڵێکدا هەبێت .
ئەم کتێبە وریا و ئاگاداركردنەوەی موسڵمانانی تێدایە لە ساحر و جادووگەران و نیاز و مەبەستیان و هەروەها بێداركەرەوەیەكیشە بۆ ئەو كەسەی كە بیروباوەڕی تێكچووە و هەوڵی ئەوە دەدات كە سیحر لە كەسانی تر بكات، و دڵدانەوە و دڵئارامیشی تێدایە بۆ ئەو كەسانەی كە سیحریان لێ كراوە و ستەملێكراون بە ئاشناكردنیان بە ڕێگا و شێوازی هەڵوەشاندنەوە و بەتاڵ كردنەوەی سیحرەكەی.
-----------------
نرخی داشکێنراوە و دانەى تەنها (هەزار) دینارە بە کۆ .
هەر بەڕێزێک لە (5) نوسخە بەرەو سەرەوەى بوێ بە نرخی کۆ بۆی دەنێرین و گەیاندن هەیە بۆ سەرجەم شارەکان
--------------------
بۆ داواکردن
07701517378
یاخود لە ڕێگەى نامە ناردن لە تلیگرامەوە بۆ ئەم لینکە
https://www.tg-me.com/malpariba8
حەسەنی بەصری ڕەحمەتى خواى لێ بێ كەسێك بوو كە زۆر لەخواى گەورە دەترساو زۆر دەگریا...
لۆمەیان كرد لەسەر ئەوەى بۆچی ئەوەندە دەترسێ و دەیگرێ ...
ئەویش فەرمووی : كێ دڵنیام دەكات لەوەی ئەگەر خوا سەیری تاوانەكانم بكات وبفەرموێت: بـڕۆ لێـت خۆش نابـم !!
Forwarded from بەکورتى
خوشکانى بەڕێز : خولی شەشەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) تایبەتە بە خوشکانەوە ، و بەشێوەى ئۆنلاین لە بەروارى (١-١٠-٢٠٢٣) ئەنجام دەدرێ لە کەناڵى بەکورتى ، بۆ چۆنێتى بەشدارى کردن ئەم لینکە بکەرەوە تەواوی زانیارییەکان بخوێنەوە .
https://www.tg-me.com/ba_kurty/772
Forwarded from بەکورتى
ئەو کەسانە کێن کە مەلائیکەتەکان دوعاى خێریان بۆ دەکەن؟

١. ئەو کەسەى شەوان بە دەست نوێژەوە دەخەوێت .
٢. ئەو کەسەى لە ڕیزی یەکەمی نوێژى جەماعەت بێت .
٣. ئەو کەسەى دادەنشێت و چاوەڕوانی كاتی نوێژ بکات .
٤. ئەو کەسەى لە دواى نوێژى جەماعەت دادەنشێت بۆ خوێندنى زیکرەکان و یەکسەر هەڵناسێ .
٥. ئەو کەسەى ڕیزی نوێژی جەماعەت پڕ بکاتەوە و بەیەکتری بگەیەنێت .
٦. ئەو کەسەى نوێژی بەیانی ‌و عەسر بە جەماعەت ئەنجام بدات .
٧. ئەو کەسەى صەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ .
٨. ئەو کەسەى سەردانى نەخۆش بکات .
٩. ئەو کەسەى کە قسەی خێر بكات لەسەر نەخۆش یان لەسەر مردوو .
١٠. ئەو کەسەى خەڵك فێری كاری خێر و باش بكات .
١١. ئەو کەسەى بۆ برایەكی موسڵمانی بپاڕێتەوە لە پاشملە .
١٢. ئەو کەسەى سەردانى برایەکی بکات لەبەر خوا .
١٣. ئەو کەسەى ماڵ ‌و سامان ببەخشێت لە پێناوی خوادا .
١٤. ئەو کەسەى بەڕۆژوو بێت‌ و پارشێو بكات .
١٥ . ئەو کەسەى تەوبە بكات ‌و بگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە .

تێبینی : بابەتى دواتر بریتی یە لە : کێن ئەو کەسانەى کە مەلائیكەتەكان نەفرەتیان لێ دەكەن؟
--------------------------
#بەکورتى (٣٦٠)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
کێن ئەو کەسانەى کە مەلائیكەتەكان نەفرەت و دوعایان لێ دەكەن ؟
لە فەرموودە صەحیحەکانى پێغەمبەرى خوا (ﷺ) باسی کۆمەڵە کەسێک کراوە کە مەلائیکەتەکان دوعا و نەفرەتیان لێ دەکەن کە بریتین لە مانەى خوارەوە :
١. هەر كەسێك جوێن بەهاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەر(ﷺ) بدات.
٢. هەر كەسێك لە شاری مەدینە تاوان ‌و بیدعە ئەنجام بدات .
٣. هەر كەسێك ناوو ڕەچەڵەكی خۆی بداتە پاڵ جگە لە باوكی.
٤. هەر كەسێك پەیمان ‌و بەڵێن بشكێنێت .
٥. هەر كەسێك لە خێرو بەخشینی ماڵیدا چروك ‌و ڕەزیل بێت.
٦. هەر كەسێك بگات بە مانگی ڕەمەزان ‌و بەبێ‌ هیچ عوزرێک ڕۆژوو نەگرێت .
٧. هەر كەسێك پشت بكات لە دایك ‌و باوكی بکات و خزمەتیان نەکات بەتایبەت لە کاتى بێتوانایی و پیریاندا.
٨. هەركەسێك ناوی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەلای بهێنرێت ‌و صەڵاواتی لەسەر نەدات .
٩. هەر كەسێك بە چەك یان بە ئاسن ئاماژە بۆ موسڵمانێك بكات.
١٠. هەر كەسێك ببێتە بەربەست لە نێوان خاوەنی كوژراوێك ‌و تۆڵەسەندنەوەی بكوژێكدا .
١١. ئەو ئافرەتەی پشت بکات لە پیاوەكەی و سەرجێی لەگەڵ نەكات بە بێ هیچ عوزرێک.
١٢. هەر كەسێك بێ‌ باوەڕبێت ‌و بەوشێوەیەش بمرێت .
١٣. هەر كەسێك لە پاش باوەڕهێنان بێ‌ باوەڕبێتەوە .
------------------
#بەکورتى (٣٦١)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
کۆمەڵە ئامۆژگارییەکی زێڕین بۆ ئەو کچەى کە دەیەوێ شوو بکات
پرسیار :
من کچێکم شوکردنم نزیکە بۆیە داواتان لێ دەکەم ئامۆژگاریم بکەن چۆن ژیانی تازەم دەس پێ بکەم بەو شێوازەی کەخوا لێی ڕازیە؟
وەڵام :
داوامان وایە لە خوای پەروەردگار مۆفەقتان بکات و بەختەوەرتان بکات :
دواتر ئامۆژگاریمان بۆ تۆ و هەموو خوشکێکی تر لە کاتى شوکردندا ئەوەیە :

یەکەم : تەقوای خوا بکەیت لەنهێنی و ئاشکرادا ، و بەشێوازێک کار بکەیت کە خودا پێی خۆشە ، بەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی ، و دوور کەوتەنەوە لەو شتانەی کەخودا ڕقی لێ یەتی و هەر لەیەکەم ڕۆژى گواستنەوە بە حەرام و تاوان دەست پێ مەکەن وەکو ڕەشبەڵەک و گۆرانی و تێکەڵاوی و وێنە گرتن و ....
دووەم : هەمیشە ڕەزامەندی مێردەکەت لەبەر چاو بگرە و گوێڕایەڵی بە لە چاکەدا .
سێیەم : گرنگی بەجوانی و جلوبەرگت بدە ، با بەردەوام لەبەر چاوی بەجوانترین شێوە دەرکەویت ، نابێ هیچ کات زەردەخەنە لەسەر لێوت ببڕێت لەبەرانبەر مێردەکەتدا .
چوارەم : زۆر گرنگی بەپاکوخاوێنی خۆت و ماڵەکەت بدە ، با ماڵەکەت پاک و ڕێک بێت و هەردەم بۆنی خۆشی لێ بێت .
پێنجەم : زۆر گرنگی بدە بەدروست کردنی جۆرەها خواردن کەوای لێ بکات سەرنجی ڕابکێشێت ؛ چونکە زۆر جار کەپیاو لەکار دەگەڕێتەوە پێی خۆشە لەماڵەکەیدا خۆشی وئارامی ببینێت ، حەتمەن ئەمەش تەنها بەڕێک خستنی ماڵ و دروست کردنی خواردنی خۆش و بوونی زەردەخەنە لەسەر لێوی خێزان و جوان پێش وازی کردن بەدەست دێت .
شەشەم : گەر ڕۆژێک بینیت توڕەیە ، ئەوا پەلە بکە لەڕازی کردنیدا ، هەرچەندە تۆ وا ببینین کە هەڵەت نەکردووە ، ئا بەمانە تۆ دەبیتە ئافرەتێک کەشیاوی بەهەشت دەبیت و بەدەستی دێنیت .
حەوتەم : پاشان تەماشاکە بزانم چ شتێکی پێخۆشه پێویستە ئەنجامی بدەیت ، و ڕقی لەچ شتێک بوو ئەوا تۆ لێی دوور کەوەرەوە ، حەتمەن ئەمەش بەگوێرەی شەرع ودینی خودا ، نەک لەسەرپێچی خوادا تۆ بەگوێی بکەیت !
هەشتەم : وە زۆر دەمە دەمە و موناقەشەی لەگەڵ مەکە ، چونکە ئەنجامی باش نابێت .
نۆیەم : هەرکات بینیت تاوانێکی ئەنجام دەدا بەقسەی خۆش ئینکاری بکە و خواى بیر بخەرەوە و ئامۆژگارى بکە.
دەیەم : ئەگەر توشی ناخۆشیەک بوویت لەلایەن ئەوەوە ئەوا ئارام بگرە ، و پەلە مەکە لەشکایەت کردن بۆ لای کەس وکارت ، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی گەورە کردنی کێشەو توڕە بوونی مێرد .
یانزەیەم : گرنگی بە باوک و دایک و کەسوکارى مێردەکەت بدە و ڕێزیان بگرە، چونکە ئەوا کارێکی چاکە و دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی ئافرەت لەمێردەکەیەوە و وا دەکات زیاتر خۆشی بوێت .
--------------------
#بەکورتى (٣٦٥)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
تەنها (٧) ڕۆژ ماوە بۆ تاقیکردنەوەکە
خوشکانى بەڕێز : خولی شەشەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) تایبەتە بە خوشکانەوە ، و بەشێوەى ئۆنلاین لە بەروارى (١-١٠-٢٠٢٣) ئەنجام دەدرێ لە کەناڵى بەکورتى ، بۆ چۆنێتى بەشدارى کردن ئەم لینکە بکەرەوە تەواوی زانیارییەکان بخوێنەوە .
👇👇👇👇

https://www.tg-me.com/ba_kurty/772
Forwarded from بەکورتى
ئەو خۆشویستن و شوێنکەوتنەى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) کامەیە کە لە لاى خواى گەورە قەبوڵە؟

ئەی ئەوانەی كە دڵتان نەرم ئەبێت بۆ یادی پەیامبەر -ﷺ- وریابن وئاگاداربن وبزانن كە خۆشویستنی پەیامبەر ﷺ بە بانگەشەكردن نیە، تەنها بە دەم بڵێی: من پەیامبەرم خۆشدەوێ‌، بەڵكو بە شوێنكەوتنە، بە جێبەجێكردنی ئەم چوار خاڵەی خوارەوەیە لە ژیانی ڕۆژانەماندا، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئەم چوار خاڵەیە لە كردار وگوفتارماندا:
یەكەم: تصدیقه فیما أخبر :
هەرچی هەواڵـێك لە پەیامبەری خواوە ﷺ پێمان گەیشتوە، بڕوای پێبكەین وبە ڕاستی بزانین .
دووەم: طَاعَته فِيمَا أَمَر :
جێبەجێكردنی فەرمانەكانی پەیامبەری خوا-ﷺ-، ئەمەش هەركەسە وبە پێی توانای خۆی.
سێیەم: اجْتِنَاب مَا نَهَىَ عَنْهُ وَزَجَر
خۆ بەدوور گرتن ووازهێنان لە هەر شتێك كە پەیامبەری خوا -ﷺ- نەهی لێكردوە.
چوارەم: أن لايعبد الله إلا بما شرع
خوا پەرستیمان بەو شێوازە بێ كە پەیامبەری خوا شەرعی كردووە.
ئەمەش خالـێكی زۆر گەورە وگرنگە، چونكە زۆربەی موسوڵمانان لە خۆشویستنی پەیامبەردا لەم خاڵەدا تێكەوتوون.
ئەم دینە كامل بووە، هیچ مەجالی ئەوە نەماوە شتی زیادە بهێنین وبیخەینە ناو دینەوە.
ڕەسولی خوا -ﷺ- ئەوەندە ڕاستگۆ ودڵسۆز بووە لە گەیاندنی دینەكەیدا، تەنانەت باڵندەیەكیش بە ئاسماندا نەڕۆیشتوە ئیللا خێر وشەڕی پێوتوین.
خوای گەورە ئەفەرموێ‌: [الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ] واتە: وا دینەكەم بۆ كامڵ كردن.
هەربۆیە خوا ناپەرستین بەو شێوازە نەبێت كە پەیامبەری خوا -ﷺ- شەرعی كردووە.
عیبادەتیش دوو ڕوكنی هەیە، بەبێ ئەو دوو ڕوكنە خوای مەزن هیچ عیبادەتێك وەرناگرێت:
ڕوكنی یەكەم: بۆ خوات بێت، ئیخڵاصت هەبێت.
ڕوكنی دووەم: لەسەر شەرعی رسول الله بێت ﷺ.
---------------------------------
بۆ زانیارى و ڕونکردنەوەى زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/870
لە ماڵپەڕی بەهەشت زۆرترین كتێب و بابەت و پرسیار و وەڵام سەبارەت بە ئاهەنگێڕان بە یادی لە دایك بوونی پەیامبەر صلی الله علیە وسلم بڵاو كراوەتەوە.
فەرموو لەم لینكانەی خوارەوە دایبەزێنە

1- وتەیەكی مونصیفانە لەبارەی ئاهەنگێڕان بە مولودی سەرداری پەیامبەران
http://ba8.org/kteb-189

2- حوكمى یادى مەولود خوێندنەوەو ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەى لەدایك بوونى باشترینى پێغەمبەران
http://ba8.org/kteb-143

3- 12 بەڵگە بۆ ئەو موسوڵمانانەی كە 12ی ڕەبیعی یەكەم ناو دەنێن مەولود و ئاهەنگی تێدا دەگێڕن

https://ba8.org/Kteb/195

4- چۆنیەتى خۆشەویستى پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم وە بەدوایدا چەند پرسیارو وەڵامێك دەربارەى ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەى یادى لە دایك بوونى پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم
http://ba8.org/kteb-168

5- ئاهەنگ و یادی مەولودی پێغەمبەر بیدعەیە نەك زادەی قورئانی پیرۆزو فەرموودەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم
http://ba8.org/babet-917

6- گفتوگۆیەك لەگەڵ ئەوانەى پێیان وایە مەولود بیدعە نیە
http://ba8.org/babet-920

7- بۆ دەبێت خۆشەویستی بیدعەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وابكات لە موسڵمان درۆ بەدەم زانایانەوە بكات ؟!
http://ba8.org/babet-921

8- چەند پرسیارو وەڵامێك دەربارەى ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەى یادى لە دایك بوونى پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم
www.ba8.org/kteb-216
ئەپڵیکەیشنی ((#تەفسیری_باران))
بە کوردی 📚📖

ئەپی تەفسیری باران کەوتە بەردیدی خوینەران
لە تەفسیری باران هەندێک تەفسیری ناوازەی کۆکردۆتەوە و بەشێوەی وێنە دانراون لە ئەپلیکەیشن، کە ئەمەش شتێکی نوێ یە لە ئەپلیکەیشنی تەفسیری کوردی، وە شتێکی نوێ یە لە پەرتوکی کوردیدا تەفسیرێک هەبێ بە ناوی (تەفسیرە ناوازەکانی قورئانی پیرۆز).

نوسینی: زێرەڤان خۆشەوی خۆشەوی

#tafsiri_baran
#eyetmax

📱👇 بۆ هەرسێ سیستەم بەردەستە Android و IOS و Huawei

داگرتن بۆ ئەندڕۆید (Play Store) :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.eyetmax.tafsiribaran.

داگرتن بۆ ئایفۆن (App Store) :

https://apps.apple.com/app/id6450277234

داگرتن بۆ هەواوی (App Gallery) :
https://appgallery.huawei.com/app/C108518513

بەرهەمی گرووپی #ئایتی_ماکس
https://www.tg-me.com/eyetmax
https://www.instagram.com/eyetmax
https://www.facebook.com/eyetmax
Forwarded from بەکورتى
مرۆڤ چۆن وا بکات پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم لەهەموو شتێکی دونیا زیاتر خۆش بوێت ؟

خۆشویستی پێغەمبەرى خوا ﷺ لەگەڵ ئیمانی موسوڵماندایە گەر مرۆڤ باوەڕی بەهێز بێت ئەو کات خۆشویستنی بۆ پێغەمبەرى خوا ﷺ زیاتر دەبێت ، بێگومان خۆشویستی پێغەمبەرى خوا ﷺ عیبادەتە ، و لەشەریعەتی ئیسلام دا یەکێکە لە واجبەکان .
پێغەمبەرى خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی : " لا يُؤْمِنُ أحدُكم حتى أكونَ أحبَّ إليه من ولدِهِ ، ووالدِهِ ، والناسِ أجمعينَ " . رواه البخاري ( ١٥) ومسلم ( ٤٤) .
واتە : باوەڕی هیچ کەسێک لەئێوە تەواو نابێت تاوەکو من خۆشەویست تر نەبم لە لای لە باوکی و منداڵەکەی و هەموو خەڵک .

پاشان دەکرێت بەزانینی ئەم شتانە خۆشەویستی پێغەمبەرى خوا ﷺ دەستە بەر ببێت :
یەکەم
: نێردراوی خودایە و خودا هەڵی بژاردووە و فەزڵی داوە بەسەر هەموو خەڵکدا بۆ ئەوەی دینەکەی بگەیەنێت بەخەڵک و خودا هەڵی بژاردووە لەبەر خۆشەویستی وڕازی بوونی لێی ، گەر خودا خۆشی نەویستایە و لێی ڕازی نەبوایە هەڵی نەدەبژارد ، هەر بۆیە پێویستە لەسەرمان ئەو کەسەمان خۆش بوێت کەخودا خۆشی ویستووە و لێی ڕازی بووە ، و بزانین کە پێغەمبەر ﷺ هەڵبژاردەی خودا بووە .
دووەم : پێویستە پلە و ڕێزی پێغەمبەرى خوا ﷺ بزانین ، کەباشترین مرۆڤ بووە .
سێیەم : پێویستە بزانین کە پێغەمبەرى خوا ﷺ لەپێناو گەیاندنی دینەکەیدا بەئێمە توشی جۆرەها ناخۆشی وئازاردان بوو ، و لەو پێناوەدا نزیکترین کەسی خۆی لێ بێ بەری کرد وتەنانەت تۆمەتی شێتی و ساحیر و جۆرەها ناوی تریان لێ دەنا و لەپێناو ئەو دینەدا جەنگا و قوربانی دا و لەشارەکەی دەرکرا...هتد .
چوارەم : شوێن کەوتنی هاوەڵانی ؛ چونکە بەڕاستی ئەوان پێغەمبەریان ﷺ زۆر خۆش دەویست تەنانەت لەماڵ و منداڵ وخودی خۆیان زیاتر خۆشیان دەویست :
پێنجەم : شوێنی سوننەتە گوفتار و کردارەکانی بکەویت و بیکەیتە بەرنامەی ژیانت و فەرمانەکانی پێش فەرمانی هەموو کەس بخەیت و هەرچی هەواڵـێك لە پەیامبەری خواوە ﷺ پێت گەیشتوە بڕوای پێ بكەی و بە ڕاستی بزانی ، خۆت بەدوور بگریت لە هەموو ئەو شتانەى کە پەیامبەری خوا ﷺ نەهی لێكردوە ...
نسأل الله أن يرزقنا محبة رسوله ﷺ وأن يجعله أحب إلينا من أولادنا وآبائنا وأهلينا ونفوسنا .
------------------
#بەکورتى (٣٦٨)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
چۆنێتی تەوبەکردن لەتاوان و گەڕانەوە بۆ نوێژ کردن
پرسیار :
چوار مانگە نوێژ ناکەم و تاوانى زۆرم ئەنجامداوە ئێستا دەمەوێ نوێژ بکەم، ئایا چی بكەم بۆ ئەوەی زیاتر بەردەوام بم ؟
وەڵام :
پێویستە ئەم كارانە بكەیت:
یەكەم: تەوبە كردن و پەشیمان بوونەوە لە هەموو ئەو چەند كارە دوور لە ئیسلامە كە ئەنجامت داون بە تایبەت لە نوێژ نەكردنت، تەوبەش بەم شێوەیە دەبێت:
أ / پەشیمان بوونەوە لە تاوانەكانت.
ب / وازهێنان لە تاوانەكان.
ج / بڕیار دان بۆ ئەنجامنەدانیان لە داهاتوودا.
دووەم: دەست دەكەیتەوە بە ئەنجام دانی نوێژەكانت لە كاتی خۆیاندا و بە جەماعەت لە مزگەوتدا.
سێ یەم: دەستكردن بە چاكەكاری و نزیك بوونەوە و تێكەڵاوی كردنی چاكەكاران و دوور كەوتنەوە لە خراپەكاری و خراپەكاران:
چونكە لە ئایەتەكانی (سورة‌ الفرقان)دا خوای گەورە فەرموویەتی: [... إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا...] [سورة الفرقان] .
واتە: ئیللا كەسێك نەبێت كەوا تەوبە دەكات و ئیمان و باوەڕ دەهێنێت و كردەوەی چاكە دەكات.
هەروەها پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ((اتق الله حيثما كنت، وأتبع السيئة الـحسنة تـمحها، وخالق الناس بخلق حسن))
واتە: لە خوا بترسە و خۆپارێزی بكە لە تاوان لە هەر كوێك هەبیت، وە بە دوای تاون و خراپەدا خێر و چاكەیەك بكە بۆ ئەوەی بیسڕێتەوە، وە هەڵسوكەوت بكە لە گەڵ خەڵدا بە ڕەوشتی چاك و جوان.
وە ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەم كە بەم تاوانە و جگە لەمەش گرفتار بوون كەوا ئەم كارانەی خوارەوە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی ڕزگاریان ببێت لە تاوانەكانیان:
چوارەم: وازهێنان و دوور كەوتنەوە و بە جێهێشتنی هاوەڵ و برادەری خراپ و تاوانبار و دوور لە خوا، وە بە پێچەوانەشەوە نزیك بوونەوە و تێكەڵاوی كردنی هاوەڵ و برادەری خوا ناس و چاكەكار، چونكە هاوەڵ و برادەر كاریگەریان هەیە بۆ دوور كەوتنەوە لە تاوان.
پێنجەم: دوور كەوتنەوە و بە جێهێشتنی ئەو شوێن و جێگایەی كەوا تاوانی تێدا دەست دەكەوێت.
شەشەم: دەبێت نوێژی سوننەت زۆر بكەیت بۆ ئەوەی جێگای نوێژە فەرزە فەوتاوەكانت بۆ پربكاتەوە .
---------------------
#بەکورتى (٣٧٢)
بۆ زانیارى زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/693
Forwarded from بەکورتى
شیركی گەورە
شیركی گەورە بريتییە لە : ئەنجامدانی شتێك لە جۆرەكانی عیبادەت و پەرستن بۆ جگە لە خوا .

چەند نموونەیەك لەسەر شیركی گەورە
شیركی گەورە نموونەكانی زۆرن ، لەوانە :
دوعا و پاڕانەوە لە جگە لە خوا ، یان خۆنزیك كردنەوە بە سەربڕینی سەربڕاوەكان و شت لەسەرخۆپێویست كراوەكان (الذَّبائِح والنُّذور) بۆ جگە لە خوا لە قەبر و گۆڕەكان و جنۆكە و شەیتانەكان ، یان ئومێدهەبوون بە جگە لە خوا لەو شتانەی كە هیچ كەسێك توانای بەسەردا نییە جگە لە خوا لە بەجێهێنانی پێداویستییەكان و لەسەرلابردنی تەنگانە و ناهەموارییەكان .

شوێنـەوار و خراپەكانی شیركی گەورە
شیركی گەورە گەورەترینی تاوانەكانە و خراپەكانیشی زۆرن ، لەوانە :
١. شیركی گەورە خاوەنەكەی لە ئیسلام دەباتە دەرەوە .
٢. شیركی گەورە هەموو كردەوەكان هەڵدەوەشێنێتەوە .
٣. شیركی گەورە خوای بەرز و پایەدار لـێی خۆش نابێت بۆ ئەو كەسەی كە لەسەری دەمرێت .
٤. شیركی گەورە ڕێگرە لە ڕۆیشتنە ناو بەهەشت و خاوەنەكەشی بە هەتاهەتایی لە ناو ئاگردا دەهێڵێتەوە ئەگەر لەسەری بمرێت .

هۆكارەكانی كەوتنە ناو شیركی گەورە
هۆكارەكانی كەوتنە ناو شیركی گەورە زۆرن ، لە گرنگترینیان :
١. زیادەڕەوی كردن لە پیاوچاكان .
٢. نەبوونی شارەزایی سەبارەت بە تەوحید و یەكخواپەرستی و واتای (لا إله إلا الله) .
٣. شوێنكەوتنی هەوا و ئارەزوو .
٤. لاسایی كردنەوەی كوێرانە .
---------------------
#بەکورتى (٣٧٣)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
Forwarded from بەکورتى
ئەمە سیفەتی جولەکەیە بیناسە
ابن القيم ڕەحمەتى خوای لێ بێ زۆر بەجوانی وەسفی جولەکە دەکات و دەفەرموێت :
ئەو ئومەتەی کە غەزەب لێگیراون ، جولەکەکانن کە کەسانی : درۆزنن ، و فێڵ ، و چەواشەکاری ، و پێغەمبەر کوژن ، ڕیبا دەخۆن و ڕەشوە دەدەن، جا ئەو قەومە خراپترین گەلن ، و خراپترین تەبیعەتیان هەیە ، و زۆر دوورن لەڕەحمەتەوە ، و زۆر نزیکن لەتوڕەییەوە ، عادەتیان ڕق و کینەیە ، و هەوڵ کۆششیان دوژمنایەتی و دوو بەرەکییە ، سەرچاوەی سیحر و درۆ و فێڵن ، هەرکەسێک پێچەوانەی کوفر و درۆ وفێڵەکانیان بێت خوێنی بەحەڵاڵ دەزانن ، و هیچ فرسەتێک لەدەس نادەن لەدوژمنایەتی باوەڕداراندا .
وەهەروەها هیچ سۆزێکیان بەرانبەر ئەوانە نی یە کە هاو ئاوازیانن ، و بۆ هاوبەشەکانیان عادل ودادپەروەر نین ، و هیچ کەسێک لێیان ئەمین نی یە کاتێ تێکەڵاویان دەبێت ، و ئامۆژگاری کەسێک ناکەن کە ڕویان لێ دەکەن ، بەڵکو پیس ترین کەسیان ئەوەیانە کە : لەهەمویان عاقڵ ترە، و زیرەک تریان لەهەمویان فێڵباز ترە ، و کەسی چاکیان ـ حاشا کە کەسی وایان تێدا بێت - : جولەکە نی یە لەحەقیقەتدا ، دڵ ڕەق و دڵ تەنگترین کەسه ، و لەهەمویان خراپترە ، و پیس ترین تەبیعەت ، و ناشرین ترین ڕەوشتی هەیە ، سەلام کردنیان لەعنەت کردنە ، و گەیشتن پێیان نەگبەتیە ، شیعاریان : غەزەب و نالەبارییە .
" هداية الحيارى " ( ص ٨ ) .
------------------------
#بەکورتى (٣٧٧)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکەش بکەرەوە
https://walamakan.com/1902
Forwarded from بەکورتى
خولى حەوتەم.pdf
1.1 MB
👆👆👆👆👆
خوشک و برایانی بەڕێز : فەرموون بۆ خولی حەوتەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى)
بەم شێوەیە:
یەکەم: ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەمە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە.
دووەم: تاقی کردنەوەکە لەسەر (١٠٠) نمرەیە:
أ. (٦٠) نمرە بۆ پرسیارەکان.
ب. (٢٥) نمرە بۆ خوێندنەوەى کتێبەکە.
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە لینکی کەناڵی (بەکورتى) یا ئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى.
سێیەم: کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە (١ى١٢ى٢٠٢٣) دەبێت بە شێوەى ئۆنلاین.
چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
پێنجەم: خەڵاتەکان تاوەکو ئێستا بریتی یە لە(١٠) خەڵات بۆ هەر بەڕێزێک کۆمەڵە کتێبێکی بەسوودە ، هەر بەڕێزێکیش پێی خۆشە بەشدار بێت لە دابینکردنى خەڵات با پەیوەندیمان پێوە بکات.
ئامانج لەم پێشبڕکێیە تەنها بردنەوەى خەڵات نیە بەڵکو بۆ زیاتر شارەزابوونە لە حوکمە شەرعییەکان کە ئەمەش باشترین خەڵات و دیارییە .
---------
هەر پرسیارێکتان هەبوو پەیوەندی بکەن:
https://www.tg-me.com/malpariba8
2024/05/18 02:52:02
Back to Top
HTML Embed Code: