پشكی خۆت لە قورئاندا بیرمەكە
لە نێو قەرەباڵغی و ژاوەژاوەی ژیانی دونیادا، جاری وا هەیە بێ ئاگادەبین لە گرنگترین شتێك كە دڵمانی پێ زیندوو دەبێتەوە، ئەویش: كتێبەكەی خوایە.
ئەو كتێبەی كە خوای گەورە لەبارەیەوە فەرموویەتی:
﴿ إِنَّ هَٰذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا ﴾ واتە: بهدڵنیایى ئهم قورئانه پیرۆزه هیدایهتی خهڵكی ئهدات بۆ دامهزراوترین بیروباوهڕو ڕهوشت و ئاكار وهموژده ئهدات بهو باوهڕدارانهی كه كردهوهی چاكیان كردووه ئهجرو پاداشتێكی زۆر گهورهیان بۆ ههیه.
جاری وا هەیە تەنها ئایەتێك دڵت دەبوژێنێتەوە و زیندووی دەكاتەوە و ئاوی ڕۆحت دەدات و دەبێتە هۆكارێك بۆ هیدایەت دانت...
بەڵام كێشەكە ئەوەیە كەی دەتەوێت بەرگی قورئان هەڵبدەیتەوە و بیكەیتەوە؟ پشكی خۆت لەو نورە وەربگریت؟
هەمیشە با پشكێكی دیاریكراوت هەبێت لە قورئاندا و لێی دامەبڕێ، تەنانەت ئەگەر خوێندنەوەی یەك پەڕەش بووبێت، باشترە بۆت لەوەی بەیەكجاری پشتی تێبكەیت.
پێغەمبەری ئازیز صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: «اقْرَؤُوا القُرْآنَ فإنَّه يَأْتي يَومَ القِيامَةِ شَفِيعًا لأَصْحابِهِ» واتە: قورئان بخوێننەوە، چونكە لە ڕۆژی قیامەتدا وەكو تكاكارێك دێت بۆ لای خاوەنەكەی (ئەو كەسەی زۆر خوێندویەتیەوە).
با لەگەڵ قورئاندا بەڵێن و دیدارێكی هەمیشەیی و جێگرت هەبێت، دڵئارامی و سەكینەتت دەستدەكەوێت و نور و ڕۆشنایی دەكەوێتە نێو ژیانتەوە و لای خواش بەرزدەبیتەوە.
خوایە قورئان بكە بەهاری دڵمان و نوری سنگمان و ڕەوێنەری خەم و پەژارەمان.
-----------------------------
#بەكورتی (585)
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/Besh-2

❤44
گەنجێتیت گەورەترین سەرمایەتە
ئەی گەنج...
ئەوە چاك بزانە كە گەورەترین شتێك تۆ هەتە بریتی نییە لە ماڵ و سامانت، یان هێز و توانات، یان پەیوەندییەكانت...
بەڵكو بریتییە لە گەنجێتیت.
ئەم چەند ڕۆژە كەمەی قۆناغی لاوێتیت بریتییە لە توێشووی ڕاستەقینەت، ئەو قۆناغەی ژیانت ئەو هەلەیە كە ئەگەر لەدەستت دا ئەوا هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆت و دەستت ناكەوێتەوە.
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت:
«لا تزولُ قدما عبدٍ يومَ القيامةِ حتى يُسألَ عن عُمرِه فيمَ أفناهُ، وعن عِلمِه فيمَ فعلَ، وعن مالِه من أين اكتسبَهُ وفيمَ أنفقَهُ، وعن جسمِه فيمَ أبلاهُ» واتە: هیچ بەندەیەك لە ڕۆژی قیامەتدا پێ لە پێ نانێت هەتا پرسیاری لێنەكرێت لەبارەی تەمەنیەوە لە چیدا بەسەری برد، لەبارەی زانستەكەیەوە لەچیدا كردەوەی پێكرد، لەبارەی سامانەكەیەوە لەكوێ پەیدای كرد و لەچیدا سەرفی كرد هەروەها لەبارەی جەستەیەوە لە چیدا لەنێوی دا و بەكاری هێنا.
گەنجێتی قۆناغی دروستبوون و پێگەیشتنە...
هەركەس سوودی لێ نەبینی و لەدەستی بچێت ئەوا بە پەشیمانی دەژیت، وە هەركەسیش لە خواپەرستیدا پڕی كردەوە و بەڕێیكرد ئەوا بەپیرۆزی و سەربەرزیەوە دەژیت.
جا وریا و ئاگاداربە!
سەرقاڵی و گاڵتە و گەپ كاتەكانت نەدزێت...
هەڵپە و هەڵوەدات بەدوای دونیادا بەكارت نەهێنێت و بێ ئاگات نەكات...
چونكە ڕۆژێك دێت بەتەنها لەپێشگای خوادا دەوەستیت، بەبێ هاوەڵ بەبێ شوێنكەوتە، و پرسیارت لێدەكرێت و دەوترێت: چیت كرد بە جوانترین ساتەكانی ژیانت كە گەنجێتیتە؟
گەنجێتیت بكە پردێك بۆ چوونە بەهەشت.
خەمی دینەكەت بخۆ و شتێك بچێنە كە دوای خۆت بمێنێتەوە.
خوایە هێز بخە گەنجیمانەوە كە لە گوێڕایەڵی تۆدا بەكاری بهێنین و لەسەرخستنی دینەكەتدا تەرخانی بكەین، وە زەخیرەیەكیش بێت بۆمان بۆ ئەو ڕۆژەی كە دەگەینەوە دیدارت.
---------------------------
#بەكورتی (586)
https://www.tg-me.com/ba_kurty

Telegram
بەکورتى
بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
❤31👍10💯4🥰1
زنجیرەی (٣٦٠) ڕۆژ لەگەڵ پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیه وسلم) بە چاپ گەیاند لە ١٢ بەرگدا .
كە باشترین و جوانترین و پێشكەوتووترین زنجیرەی پەروەردەیی و فێركارییە لە بواری ژیاننامەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم )بۆ منداڵان .
تایبەتمەندییەکانی ئەم زنجیرەیە :
١.تەواوی ژیاننامەی پێغەمبەری خوای ﷺ لە خۆ گرتووە .
٢.داڕشتنی تەواوی کتێبەکە بە شێوازی چیرۆکە ، ئەوەش پاڵنەری سەرەکییە بۆ ئەوەی منداڵ حەز و خولیای هەبێت بۆ خوێندنەوە.
٣.تۆمارکردنی تەواوی کتێبەکە بە شێوازی دەنگی، ئەوەش کار ئاسانی دەکات بۆ دایکان و باوکان بە تایبەت ئەوانەی خوێندەواریان نیە .
٤.بوونی چالاکی و پرسیار و وەڵام و هەڵسەنگاندن لە کۆتایی هەموو چیرۆکێک.
٥.گونجاوی زنجیرەكە بۆ ناوەندە پەروەردەیی و فێرکارییەکان .
ئامانجی ئەم زنجیرە پەروەردەییە :
1. ئاشناكردنی منداڵی موسڵمانی كورد زوبان بە ژیاننامەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم).
2. چاندنی تۆوی خۆشەویستی و فەزڵ و پایەی پێغەمبەری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم ) لە دڵی منداڵاندا .
3. بەهرەمەند بوونی فێرخوازان لە ناوەندە پەروەردەیی و فێركاریەكان بە ژیاننامەی سەروەرمان(صلی الله علیه وسلم).
4. كۆكردنەوەی دایك و باوكان لەگەڵ مناڵەكانیان لەسەر سفرەو خوانی پڕ بەرەكەتی ژیاننامەی خۆشەویستمان(صلی الله علیه وسلم).
-------------------------------
نرخی هەر دوانزە کتێبەکە بەگەیاندنەوە بۆ سەرجەم شارەكان تەنها (٢٠) هەزارە.
* بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن واتسابی ئەم ژمارەیەوە
٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨
یاخود لەڕێگەى ئەم لینکەوە نامە بنێرە.
https://www.tg-me.com/malpariba8

باوکی محمد کەلاری
👍24❤12💯4🥰3
ژن و مێرد کە حەڵاڵى یەکن بۆچی نابێت ئەندامى زاوزێى یەکتر بمژن ؟
یەکەم : لەبەر ئەوەى ئێمەى موسڵمان لە فەرهەنگ و كەلتور و تێگەشتنى پێشینانمان بۆ قورئان و سوننەت شتى وامان نەبووە هەرگیز ڕەوشتى موسڵمانان بەژن و پیاوەوە لەوە بەرز تر بووە لە هیچ سەردەمێكدا لە مێژووى ئیسلام موسڵمانان پێویستیان بەشتى وا نەكەوتووە لێرەشەوە بۆمان دەردەكەوێت كە ئەمەشتێكى نامۆیە و دوورە لە ئاكارى ئیسلامى بەڵكو خواى گەورە فەرمان پێ دەكات بەو جێگایەى كە خوا خۆى فەرمانى پێ كردووە وەك دەفەرموێ: { فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ } (٢٢٢) سورة البقرة.
واتە: جا كاتێك پاك و خاوێن بوونەوە و خۆیان شت بچنە لایان بەو شێوەیەى كە خوا فەرمانى داوە.
دووەم : لەبەر ئەوەى ئەگەر شتێكى باش و پاک بوایە قورئان و سوننەت باسیان دەكرد یان هاوەڵان دەیانكرد یان ئەگەر حەڵاڵ بوایە لە مێژووى موسڵماناندا شتێكى باو دەبوو ئەوەش بزانە چەندین لێكۆڵینەوە و دیراسات هەن كە هەندێ نەخۆشى هەن هۆكارەكانى دەگەڕێتەوە بۆ (سێكسى دەم) .
سێیەم : زمان بۆ زیکر و یادى خواى گەورە و قورئان خوێندنە ، بۆیە پێویستە بپارێزرێت لەو شتانەی کە میز و ئاوی پیاوی لێوە دەردەچێت .
چوارەم : ئێمەى موسڵمان فەرمانمان پێکراوە بەدوور کەوتنەوە لەشتە پیسەکان ، و بێگومان لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کارەدا ڕەنگە نەتوانرێت خۆ بپارێزرێ لە (مەزی) کەئاوێکی لینجە لەکاتی یاری کردن لەگەڵ خێزان و بیر کردنەوە لەجیماعدا دەردەچێت ، وهەندێ جار مرۆڤ هەست بەدەرچوونی ناکان ، و ئەو ئاوە لەو شتە پیسانەیە کەزەحمەتە خۆ لێپاراستنی ، وبێگومان دوور نی یە ( لەکاتی مژینی ئەندامی نێرینەی پیاوەوە لەلایەن ئافرەتەوە )ئەو ئاوە تێکەڵ بەلیکی ئافرەتەکە ببێت و هەستی پێ نەکات .
پێنجەم : هەندێ جار ئەندامی نێرینەی پیاو شتێکی پیسی پێوە دەلکێ یاخود بۆنێکی ناخۆشی لێ دێت ، یاخود نەخۆشیەکی پێوەیە ، بۆیە لەڕووی تەندروستی یەوە ڕێگری لێ دەکرێت ، خۆ ئەگەر نەبێتە هۆی نەخۆشیش بەڕاستی ئەم کارە نەفسی سەلیم قێزی لێدەکاتەوە .
شەشەم : هەندێ جار بەو هۆیەوە واز لە خۆشی بینین لەجیماع کردن دەهێنرێت لەداوێنەوە کەجێی منداڵ بوونە.
بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان لە خوابترسن و لە ژێر دروشمى ئازادى و سەربەستى مرۆڤ ئێمەى موسڵمانیش بەنەزانیەوە لەهەمو شتێكدا لاسایی ڕۆژئاواییەکان نەکەینەوە ، وە پێویستە شوێنى فەرمانى خوا و پێغەمبەرى خوا ﷺ وە تێگەشتنى هاوەڵان بكەوین ئەخلاق و ڕەوشتى پاک و بەرزى پێشینانى چاکمان پیادە بکەین و شوێنى هەنگاوەكانى دوژمنانى دین نەکەوین ، ئەوانەى كە دەیانەوێ فیترەت لەناو بدرێ و دژى كار بكرێت .
-------------------------
#بەكورتی (٥٨٧)
بۆ زانیاری زیاتر و زیانەكانی ئەم كارە لە ڕووی پزیشكییەوە ئەم لینكە بكەرەوە
👇👇👇
https://walamakan.com/1701

❤47👍23💯5✍4
ماڵى یەتیم حەرامە یان نە ؟ وە چۆن لە قورئانى پیرۆزدا باس كراوە ؟
بسم الله الرحمن الرحيم
سەبارەت بە ماڵى یەتیم خواى پەورەدگار لە قورئانى پیرۆز فەرموویەتى: [إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا ] (سورة النساء ١٠)
پێشەوا (الطبري)لە ڕاڤەى ئەم ئایەتەدا دەفەرمووێت: ((يعني بذلك جل ثناؤه:إن الذين يأكلون أموال اليتامى ظلما يقول بغير حق، إنما يأكلون في بطونهم نارا يوم القيامة ـ بأكلهم أموال اليتامى ظلما في الدنيا ـ نار جهنم وسيصلون بأكلهم سعيرا)).
.واتە: خواى پەورەدگار مەبەستى بە ئایەتەكە ئەوانەیە كە ماڵى یەتیم دەخۆن بە ستەم و زوڵمەوە، واتە بە ناڕەوایى، ئەوانە لە ڕۆژى دوایدا ئاگر دەخۆن لە ناو سكیاندا ـ لە سزایى ئەوەى كە ماڵى یەتیمیان خواردووە بە ستەم ـ وە دەخرێنە ناو ئاگرى دۆزەخەوە.
وە فەرموویەتى: [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَى قُلْ إِصْلاَحٌ لَّهُمْ خَيْرٌ وَإِنْ تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ ] (سورة البقرة ٢٢٠).
واتە: پرسیارت لێ دەكەن سەبارەت بە یەتیمان ئەوا پێیان بڵێ چاكسازى لە گەڵیاندا خێر و چاكەیە، و ئەگەر لە گەڵیانیشدا تێكەڵ ببن ئەوا براى ئێوەن.
جا براى بەڕێزمان لە ڕاڤەى دوو ئایەتەكەوە ئەوەمان بۆ ئاشكرا دەبێت كە خواردنى ماڵى یەتیم كاتێك حەرامە بوخرێت ئەگەر بە زوڵم، و ستەم بێت، وە فەرمان كردنى خواى پەورەدگار بە تێكەڵاو بوون و تێكەڵاوكردن شت و مەك و خواردەمەنى لە گەڵیاندا بەڵگەیە لە سەر حەڵاڵێتى خواردنى ماڵیان، ئەگەر بەستەم نەبێت، ئەگەر نا چۆن دەتوانیت خۆتى لێ بپارێزیت ؟!
وە لەو لاشەوە ئەگەر بڕوانینە ئەوەى كە باوە و دەوترێت: (كە نابێت چاییان بخورێت !!! یان ئاویان بوخرێت !!)، چۆن دەتوانرێت لە گەڵ ئەوەدا بگونجێنرێت كە دڵى یەتیم ئەبێت ڕابگیررێت، و دڵ شكستە نەكرێن، چونكە ئەگەر تۆ ئاویان نەخۆیت، یان چاییان نەخۆیت چ دڵخۆشیەكى دەبێت بەو سەردان، و تێكەڵاوییەى تۆ بۆیان، ئەگەر ئەو وا هەست بكات كە تۆ ماڵ و خواردنى ئەو بە حەرام دەزانیت !! بە چى دڵى خۆش دەبێت !!!
تێبینى: یەكێكى تر لە بیروباوەڕە نادروست، و لارانەى كە لە ناو كوردەوارى خۆشماندا باوە ئەوەیە كە: تەنانەت نابێت لە سێبەرى یەتیمیشدا دابنیشرێت !!!!
بەكورتى: حەڵاڵە لە ماڵى یەتیم بوخرێت، بەمەرجێ بە زوڵم، و ستەم نەبێت، وەكو خواردنى بە غەش و خیانەت، و داگیركردنى ماڵًەكە بۆ بەرژەوەندى خۆت،... هتد،
خواى پەروەردگاریش زاناترە.
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ەوە وەڵام دراوەتەوە.
---------------------------
#بەكورتی (٥٨٨)

❤28👍7👏4
ڕۆژێک لە ماڵى پێغەمبەرى خوادا صلى الله عليه وسلم
پرسیار:
پێغەمبەر ﷺ چۆن ڕۆژەکانی بەسەر دەبرد؟ بۆ نموونە لەدوای نوێژی بەیانی چی دەکرد ، و چۆن خواردنی دەخوارد و چ کاتێک و ئادابی چۆن بوو لە نان خواردندا؟ و لەدوای نیوەڕۆوە چی دەکرد تاوەکو كاتى نوستن ؟
ئەم لینكە بكەرەوە
https://walamakan.com/3173

❤39👍9✍4
چاو نوقاندن لە كاتی نوێژدا
پرسیار
ئەگەر لە كاتی نوێژدا چاوم بنوقێنم دروستە ؟ چونكە بە چاو نوقاندن نوێژەكەم باشتر دەبێ وە خشوعی زیاتر دەبێ ؟
وەڵام :
بسم الله الرحمن الرحيم
سوننەت وایە نوێژگەر لە كاتی وەستانیدا چاو بڕوانێتە شوێنی سوجدە بردنەكەی بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە: ((لـما دخل النبي ﷺ الكعبة ما خلف بصره موضع سجوده حتى خرج منها)) [رواه أحمد بسند صحيح، صفة الصلاة ص: (89)] .
واتە: كاتێك پێغەمبەر (ﷺ) ڕۆیشتە ناو كەعبەوە چاوی لانەبرد لە سەر جێگای سوجدەكەی تاوەكو لە نوێژەكەی بویەوە.
وە سوننەتیش وایە لە كاتی تەحیات خوێندتیشدا سەیری پەنجەی شایەتومانی بكات بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە: ((كان ﷺ يبسط كفه اليسرى على ركبته اليسرى ويقبض أصابع كفه اليمنى كلها ويشير بإصبعه التي تلي الإبـهام إلى القبلة ويرمي ببصره إليها)) [رواه مسلم وأبو عوانة، صفة الصلاة ص: (١٥٨)] .
واتە: پێغەمبەر (ﷺ) ـ لە كاتی تەحیاتدا ـ دەستی چەپی ڕادەخست لە سەر چۆكی چەپی وە هەموو پەنجەكانی لەپی دەستی ڕاستی دەنوقاند و بە پەنجەی شایەتومانی ئاماژەی دەكرد بەرەو قیبلە و چاوی تێ دەبڕی و سەیری ئەو پەنجەیەی دەكرد.
بەڵام خاوەنی كتێبی (القول الـمبين في أخطاء الـمصلين) فەرموویەتی:(والصواب أن يُقال:
إنْ كان تفتيح العين لا يُخِلُّ بالـخشوع فهو أفضل، وإنْ كان يـحول بينه وبين الـخشوع لـما في قبيلته من الزخرفة والتزويق أو غيره مما يُشوش عليه قلبهُ، فهنالك لا يكره تغميض العين قطعاً، والقول بالاستحباب في هذا الـحال أقرب إلى أصول الشرع ومقاصدة من القول بالكراهة، والله أعلم) [برِوانە القول الـمبین ص: (١١٢ ـ ١٢٣)] .
واتە: وتەی ڕاست ئەوەیە كە بوترێت: ئەگەر چاو كردنەوە خشوع كەم نەكاتەوە ئەوا چاو كردنەوە چاكترە، وە ئەگەر چاو كردنەوە بووە ڕێگر لە خشوع بە هۆی هەبوونی شتی ڕازاوە و سەرنجڕاكێش یان جگە لەمە لە قیبلەی نوێژگەردا لەوانەی كەوا دڵی پەرتەوازە دەكات و دەیشڵیژێنێت ئەوا لەو حاڵەتەدا چاو نوقاندن مەكروه نى یە، بەڵكو لەم حاڵەتەدا ئەو وتەیەی كە دەڵێت نوقاندنی چاو چاكترە نزیك ترە لە بنەواكانی شەریعەت و مەبەستەكانی تاوەكو كەراهەت.
كەواتە: ئەگەر لە شوێنێكدا نوێژت كرد كەوا شتی ڕازاوە و سەرنجڕاكێشی تێدا نەبوو كە ببێتە هۆی نەمانی خشوع لە نوێژدا ئەوا سوننەت وایە چاوت كراوە بێت.
وە ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو ئەوا چاو نوقاندن باشترە، والله أعلم.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە
---------------------------
#بەكورتی (٥٨٩)
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/Besh-7

❤44👍3
نوێژ كردن لەسەر جەنازە پێش شۆردنی
پرسیار:
ئایا دروستە پێش ئەوەی جەنازە لەماڵ دەربكرێ بۆ شۆردن ئافرەتانی كەسوكاری مردووەكە نوێژی لەسەر بكەن؟
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، وبعد:
دروست نییە نوێژ لەسەر مردوو بكرێـت پێش ئەوەی بشۆردرێت یان بەلانی كەمەوە ئەگەر نەتوانرا بشۆرددرێت تەیەمومی بۆ بكرێت ئەوجا نوێژی لەسەر بكرێت، چونكە یەكێك لە مەرجەكانی تەواوێتی و دروستێتی نوێژی جەنازە ئەوەیە كە مردووەكە شۆردرابێت.
ئەم كارەش لە پێغەمبەر ﷺ و هاوەڵانەوە هاتووە و دوای ئەوانیش موسڵمانان لەسەری بەردەوام بوون، بەوەی كە نوێژیان نەكردووە لەسەر مردوو هەتا نەشۆردرابێت یان تەیەمومی لەسەر نەكرابێت كە نەتوانرابێت بشۆردرێت، مەگەر لە حاڵەتێكی دەگمەندا كە هەردوو كارەكە نەتوانرابێت ئەوا نوێژیان كردووە لەسەری.
ئەگەر ئافرەتانی كەسوكاری مردووەكە حەزیان كرد نوێژی لەسەر بكەن ، ئەوا نابێ پێش ئەوەی بشۆرددرێ نوێژی لەسەر بكەن بەڵكو چاوەڕێ دەكەن هەتا شۆردنەكەی تەواو دەبێت یان لە مزگەوت ئامادە دەبن و لەگەڵ موسڵماناندا نوێژی لەسەر دەكەن.
-------------------
#بەكورتی (٥٩٠)
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/Besh-90

❤35
ڕۆژی جومعە.pdf
599.5 KB
👆👆👆
٣٠ خاڵ و سوودی گرنگ سەبارەت بە ( ڕۆژی جومعە)
گەر دەتەوێ بەكورتی و پوختی حوكم و ئاداب و و فەزڵ و سونەتەكانی ڕۆژی جومعە بزانی ئەم نامیلكەیە بخوێنەوە .

❤23💯5
ئایا ئافرەت بۆی هەیە بەبێ ئاگاداری مێردەكەی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە شت بكڕێ و بۆی بێننە بەردەگا؟
پرسیار:
ئایا حوكمی ئەو كارە چییە ئەگەر ئافرەت بە پارەی خۆی داوای شت بكات بە ئۆنلاین و دواتر وەری بگرێت كە بۆی دێت لەبەردەم دەرگای ماڵەكەی بەبێ ئاگاداری مێردەكەی و پێنەدانی هەواڵی ئەو كارەش پێی چونكە دەزانێت پێی ناخۆشە و سەردەكێشێت بۆ بەرتەسككردنەوەی كاروبار و هەڵسوكەوتەكانی لەو بارەیەوە؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەم لینكە بكەرەوە
https://walamakan.com/3610

❤23💯7👏4
ئیسلام و کۆیلایەتى
پرسیار:
ئایا ئیسلام چی کردووە بۆ ڕزگار کردن و دەرکردنى عەبد و کۆیلە لە کۆیلایەتى؟
لەم لینكە وەڵامەكەی بخوێنەوە
https://walamakan.com/2565

❤14👍4🏆1