Telegram Web Link
يادى لەدایک بوونى پێغەمبەرى خوا صلی الله علیه وسلم
1. باشە بۆ دەبێ‌ بیدعە و نادروست بێ‌ یادی لە دایک بوونى پەیامبەرەكەت زیندو بكەیتەوە؟!
2. چۆن یادى له‌دایك بوونى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بکەینەوە به‌شێوه‌یه‌كى شه‌رعى؟
3. ئایا زانایانى چوار مەزهەبەکەش دەڵێن مەولود دروست نیە؟
4. دروست کردنی خواردن و دابەش کردنی لەڕۆژی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەردا صلی الله علیه وسلم
5. چی دەڵێن بەو کەسانەى کە یادى مەولود دەکەنەوە؟
6. بۆچی دەڵێن یادی مەولودی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بیدعەیە؟

بۆ خوێندنەوەی ئەم پرسیارانە ئەم لینكە بكەرەوە
https://walamakan.com/Polen-11
30👍9💯7🥰4
دونیا
دونیایەك ئادەمی بۆ دابەزێنرا وەكو سزای سەرپێچی...
یوسفی وەكو كۆیلە بەنرخێكی كەم تێدا فرۆشرا بەو جوانی و پاكییە...
إبراهیمی تێدا خرایە ناو ئاگرەوە بەو ڕێزداریە....
نوحی بەدرۆزن تێدا زانرا بەو تەمەنە دوورودرێژەی لە بانگەواز....
موسای تێدا تۆمەتبار كرا بە جادووگەر و سیحرباز...
یەحیای تێدا سەربڕا بەبێ تاوان و ستەم...
عیسای تێدا جێ نەبوویەوە هەتا بەرزكرایەوە بۆ ئاسمان...
موحەممەدی تێدا بەردباران و دەربەدەر كرا بەو ڕاستگۆیی و دڵسۆزیەی...
ئەوە حاڵی هەڵبژێردراوانی خوان و پێشەنگی مرۆڤایەتین صەلات و سەلامی خوایان لەسەر بێ... لە دونیادا ڕووبەڕوی ئەو ناخۆشی و ناڕەحەتیانە بوونەوە و دانیان بەخۆیاندا گرت و خۆڕاگربوون...
كەچی من و تۆی گوناهكار ئەمانەوێت فەرشی سوورمان لەبەر ڕابخرێت و هیچ تووشی ئەزیەت و ئازار نەبینەوە!!!
بۆیە هەمیشە ئەو وتەیەی ابن جەوزی بەڕەحمەت بێت لەبیرت بێت كاتێك زۆر تووشی سەختی ڕۆژگار و ناڕەحەتی دونیا دەبێتەوە دەیوت: "لَعلَّ تـَهـْذيبي في تَعْذيبـي" واتە: لەوانەیە پاكبوونەوە و پەروەردەكرنم لەم سزا و ئەزیەتەمدا بێت.
----------------------
#بەكورتی (571)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
32👍10👏8💯4🥰1
ئایا ئەزانی پێغەمبەری خوا ﷺ پەنای بە خوا گرتووە لە حەڤدە جۆر مردن و نەخۆشی؟!
واتە پەنای بەخوا گرتووە بەوەی بەیەكێك لەو شێوازانە نەمرێـت و كۆتایی بەژیانی نەیەت.
یاخود ئەو حاڵەتانە تووشی نەیەت لە ژیانیدا، جا بۆیە پێویستە من و تۆی شوێنكەوتەی ئەو پێغەمبەرە ﷺ ئەو جۆرە مردن و حاڵەتانە بزانین و ئێمەش پەنا بە خوا بگرین لێیان:
1. (الهَدْمِ) واتە: ڕووخانی دیوار یان شتێك بەسەریدا.
2. (التردِّي) واتە: كەوتنەخوارەوە لە شاخ یان بەرزیەك.
3. (الغَرَق) واتە: خنكان لە ئاودا.
4. (الحَرَق) واتە: سووتان بە ئاگر.
5. (الهَرَمِ) واتە: ئەوپەڕی پیربوون و ئەو حاڵەتەی كە مرۆڤ ئاگای لەخۆی نامێنێت و كەفتەكار دەبێـت.
6. (وأعوذُ بكَ أنْ يَتَخبَّطني الشيطانُ عندَ المَوت) واتە: پەنات پێدەگرم لەوەی لەكاتی سەرەمەرگدا شەیتان لەخشتەم بەرێت و گومڕام بكات و كاریگەریم لێبكات.
7. (وأعوذُ بكَ أن أموت في سبيلك مُدْبِراً) واتە: پەنات پێدەگرم لەوەی لەكاتی پشتهەڵكردن و ڕاكردن لەكاتی جیهاد و ڕووبەڕوبونەوەی دوژمن بمرم.
8. (وأعوذُ بكَ أن أموتَ لَدِيغاً) واتە: پەنات پێدەگرم لەوەی بە پێدانەوە بمرم، واتە: مار و زیندەوەرێكی ژەهردار پێمەوە بدات و بەوهۆیەوە بمرم.
9. (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَمُوتَ غَمًّا، أَوْ هَمًّا) واتە: خوایە پەنات پێدەگرم لەوەی بەهۆی خەم و دڵتەنگی و خەفەتەوە بمرم.
10. (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ) واتە: خوایە پەنات پێدەگرم لە گولی (نەخوشیەكە مرۆڤەكە تووشی سپی بوونەوەی پێست دەبێت لە شوێنە جیاجیاكانی لەشیدا).
11. (وَالْجُنُونِ) واتە: شێتی.
12. (وَالْجُذَامِ) واتە: گەڕی، نەخۆشیەكی درێژخایەنی ترسناكە تووشی پێست و بەشەكانی تری لەش دەبێت و دەبێتەهۆی لاوازی ماسولكە و خاوەنەكەی ئەگەری هەیە تووشی كوێری و شێواندنی دەست و قاچ و بەشی تری جەستەی بێت.
13. (وسيء الأسقام) واتە: نەخۆشی خراپ و ترسناك.
14. (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِيشَةً تَقِيَّةً، وَمِيتَةً سَوِيَّةً، وَمَرَدًّا غَيْرَ مُخْزٍ) واتە: خوایە من داوای ژیان و گوزەرانێكی ڕەزامەند و ئاسوودەت لێدەكەم و موسیبەت و ناخۆشی تێدانەبێت، وە مردنێك لە تەمەنێكی چاك و مامناوەندا بێت نەوەك لەوپەڕی پیری و خەڵەفاویدا بێت و كاتێك بگەڕێمەوە بۆ لای لای تۆش تووشی سزا و زەلیلی نەبم.
15. (اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ فُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ) واتە: خوایە پەنات پێدەگرم لە موسیبەتی لەناكاو و كارەسات و مردنی كتوپڕ.
16. (اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ سُوءِ الْمُنْقَلَبِ فِي الْمَالِ وَالْأَهْلِ) واتە: پەنات پێدەگرم لەوەی لە كاتی گەڕانەوەندا تووشی بینینی دیمەنێكی نەشیاو و خەمهێنەر بم لە ماڵ و خانەوادە و خێزاندا.
17. (اللهُمَّ أَجِرْنَا مِنْ خِزْيِ الدُّنْيَا. و زادَ الطبراني (مَنْ كَانَ ذلكَ دُعَاءَهُ ماتَ قَبْلَ أَنْ يُصِيبَهُ البَلاءُ) واتە: خوایە پەنات پێدەگرم لە موسیبەت و سەرشۆڕی و زەلیلی دونیا. هەركەس ئەمە دوعاكەی بێت ئەوا دەمرێت پێش ئەوەی تووشی بەڵا و كارەسات بێت.
---------------------
#بەكورتی (571) https://www.tg-me.com/ba_kurty
48👍15
لەبەر ئەم هۆکارانە دەڵێین یادکردنەوەی مەلود بیدعەیە:

یەکەم: چونکە تەنانەت یەک ئایەتیش لەقورئانی پیرۆز و یەک فەرموودەش نەصەحیح و نەزەعیف لەو بارەیەوە نەهاتووە ولەهاوەڵانیشەوە نەهاتووە کاری وایان کردبێت  .
دووەم : پێغەمبەری خوا صلى الله علیە وسلم بۆ خۆی ئەو یادەی نەکردۆتەوە ، و هیچ یەکێک لەهاوەڵان وخانەوادەکەشی کاری وایان نەکردووە .
سێیەم : پێشەوا ئەبو بەکر ڕەزاى خواى لێ بێ دوو ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە .
چوارەم : پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب ڕەزاى خواى لێ بێ دە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە .
پێنجەم : پێشەوا عوسمانی کوڕی عەفان ڕەزاى خواى لێ بێ سیازدە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە.
شەشەم : پێشەوا عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب ڕەزاى خواى لێ بێ چوار ساڵ حوکمی کردو و ئەو یادەی نەکردەوە .
حەوتەم : پێشەوا موعاویە ڕەزاى خواى لێ بێ کەنوسەری وەحی بوو و باشترین مەلیک بوو ئەو یادەی نەکردەوە .
هەشتەم : حەسەن وحوسەین ڕەزاى خوایان لێ بێ یادی لەدایک بوونی باپیریان نەکردەوە لەکاتێکدا سەرداری گەنجانی بەهەشتن !
نۆیەم : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم وەفاتی کرد ، و ژمارەی هاوەڵان زیاتر بوو لەدوو سەد هەزار و کەسیان ئەو یادەیان نەکردەوە !
دەیەم : تابیعیەکانیش ڕەحمەتى خوایان لێ بێ لەدوای ئەوان ئەو یادەیان نەکردەوە !
یانزەیەم : چوار ئیمامە بەڕێزەکە: (أبو حنيفة ومالك والشافعي وأحمد ڕەحمەتى خوایان لێ بێ)  ئەو یادەیان نەکردەوە !
خۆ ئەگەر کارێکی باش وخێر بوایە بەدڵنیاییەوە ئەوان پێش ئێمە دەکەوتن وئەنجامیان دەدا .
وە باش بزانە کە باشترین سەدە سێ سەدە زێڕینەکەیە ، هەروەک لەفەرموودەی صەحیح دا هاتووە : ((خيرُ الناس قَرْنِي، ثم الذين يَلُونَهُم، ثم الذين يَلُونَهُم)، .
واتە: باشترین سەردەم وسەدە سەردەم وسەدەی منە ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان .
جا لەو سێ سەدەیەدا کەس یادی مەولودی نەکردۆتەوە دەی کەواتە ئێمە بۆ کارێک بکەین کەئەوان نەیان کردووە .
-----------------------------
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2517
👍3322💯32
پێنج یاسای زێڕین بۆ بازرگانان
پرسیار كرا لە عوسمانی كوڕی عەففان ڕەزای خوای لێ بێ نهێنی دەوڵەمەند بوونت چییە؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی: (كُنْتُ أُعالِجُ وأنمي وَلا أزْدَري ربْحَاً وَلا أشتَري شَيْخَاً وَأَجْعَلُ الرَّأسَ رَأْسَيْنِ)
(أُعالِجُ) واتە: من تەنانەت لەكاتی زیان و زەرەریشدا هەر بەردەوام دەبم و وازناهێنم و تووشی بێ ئومێدی نایەم و دەست هەڵناگرم لە بازرگانی.
(وأنمي) واتە: كاتێك قازانج دەكەم، ئەوەی پێویستمە خەرجی دەكەم و ئەوەشی دەمێنێتەوە لە بازرگانیەكی تردا دەیخەمە ئیشەوە و (وەبەرهێنانی پێدەكەم) هەڵی ناگرم.
(وَلا أزْدَري ربْحَاً) واتە: قازانج بە كەم نازانم هەرچەندە بڕەكەشی شایەنی باسكردن نەبێت، یاخود لەبازاڕدا ئەو شتەی كە داواكاری لەسەرە مامەڵەی پێوەدەكەم هەرچەندە كەمیش سوودی هەبێت.
(وَلا أشتَري شَيْخَاً) واتە: مامەڵە بە شمەكێكەوە ناكەم كە كاتی بەسەرچوونی و وەرزی كۆتایی پێهاتنی كەمی مابێـت، بەڵكو جەخت لەسەر ئەو كاڵایانە دەكەمەوە كە تازەن و بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە و داهاتوویان هەیە.
(وَأَجْعَلُ الرَّأسَ رَأْسَيْنِ) واتە: لەبری ئەوەی یەك جۆر شمەك و كاڵا بە پارە و سەرمایەیەكی زۆر بكڕم، بەو پارەیە دوو جۆر شمەكی جیاوازی پێدەكڕم بۆ ئەوەی ئەگەر لەیەكێكیاندا زەرەرم كرد لەوی تریاندا تووشی زیان نەیەم.
---------------------
#بەكورتی (572)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
33👍15
Forwarded from بەکورتى
چۆنێتى ئەنجامدانى نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران

یەکەم : حوكمی ئەم نوێژە :
سوننەتێكی جەخت لەسەرکراوە بۆ پیاوان و ژنان.
دووەم : چۆن خەڵكی بۆ بانگ دەكرێ :
لەكاتی ڕۆژگیران و مانگ گیران بانگەوازی خەڵی بۆ دەكرێت بە وتنی : (الصلاة جامعة)
سێیەم : ئەم نوێژە چەند ڕكاتە ؟
جمهوری زانایان لەسەر ئەوەن دوو ڕكاتە، لە هەر ڕكاتێكدا دوو جار ڕكوع ئەبرێت.

چوارەم : چۆنێتی كردنی :
لە عائیشەوە خوای لێ ڕازی بێت هاتوە دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەژیانیدا مابوو جارێك ڕۆژگیرا چووە دەرەوە بۆ مزگەوت و هەڵسا خەڵكەكەی لەدوای خۆیەوە ڕیز كردو سوڕەتێكی دورو درێژی خوێند، لەپاشاندا (الله أكبر) ی كرد و چووە ركوعەوە، ماوەیەكی زۆر لەركوعدا مایەوە، شتێكی كەمتر بوو لەخوێندنەكەی یەكەم، لەپاشاندا سەری بەرز كردەوە فەرمووی: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) لە پاشاندا وەستاو سوڕەتێكی تری خوێند، بەڵام ئەوەندەی خوێندنی یەكەم دورو درێژ نەبوو، پاشان (الله أكبر) ی كردەوەو چووە ركوعەوە، بەڵام ئەوەندەی ركوعی یەكەم نەمایەوە، پاشان فەرمووی: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) لەپاشاندا چووە سەجدەوە، هەر بەو شێوەیە ڕكاتەكەی تریشی تەواو كرد، هەتا چوار ركوعو چوار سجودی تەواو كرد ڕۆژ دەركەوتەوە پێش ئەوەی سڵاوبداتەوە، لەپاشاندا هەڵسا ووتارێكی دا بۆ خەڵكەكە.

پێنجەم : سەبارەت بە وتاردان لە دوای نوێژەكە :
ئیمامی شافیعی ئەو ووتاردانەی پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم كردۆتە بەڵگەی ئەوەی ووتار دان مەرجێكە لەمەرجەكانی ئەو نوێژە.

بەڵام ئەبو حەنیفەو مالیك ئەڵێن: نوێژی مانگ گیران و ڕۆژ گیران ووتاردانی تێدا نییە، وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆیە ئەو ووتارەی دا چونكە خەڵكەكە، ئەیان ووت: لەبەر مردنی ئیبڕاهیمی كوڕی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕۆژ گیراوە.

شەشەم : كاتەكەی :
لەو كاتەوەیە ڕۆژ یامانگ ئەگیرێن هەتا دەرئەكەونەوە، نوێژی مانگ گیرانیش وەك نوێژی ڕۆژگیرانە بێ جیاوازی.

حەوتەم : چ شتێك شتێك سوننتە لەوكاتەدا بوترێ :
بەپێی ئەوەی بوخاری و موسلیم لەعائیشەوە ئەگێڕنەوە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ڕۆژو مانگ دوو نیشانەن لەنیشانەكانی خوای گەورە بۆمردن و ژیانی كەس ناگیرێن، كاتێ بینیتان گیران، لەخوا بپاڕێنەوەو داوای لێبوردنی لێ بكەن.
کەواتە سوننەتە داوای لێخۆشبون لەخوای گەورە بکرێت .
................
بەکورتی (١٢٣)
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/391
59👍22💯7
بەکورتى pinned «چۆنێتى ئەنجامدانى نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران یەکەم : حوكمی ئەم نوێژە : سوننەتێكی جەخت لەسەرکراوە بۆ پیاوان و ژنان. دووەم : چۆن خەڵكی بۆ بانگ دەكرێ : لەكاتی ڕۆژگیران و مانگ گیران بانگەوازی خەڵی بۆ دەكرێت بە وتنی : (الصلاة جامعة) سێیەم : ئەم نوێژە چەند ڕكاتە…»
بەکورتى pinned «بۆ مانەوەی ملیۆنان ساڵ لە ناو گۆڕدا چی بكەین؟ ئایا ئەوانەی لە ماوەی هەزاران ساڵی پێشوودا مردوون چی دەكەن لەناو گۆڕەكانیاندا، كەوابوو تۆ ئەگەر بمریت و بەتەنها لەنێو گۆڕەكەتدا بۆ ماوەی سەد هەزار ساڵ چی دەكەیت؟ ناشزانیت كەی ڕۆژی دوایی دێت؟ ئێستا ڕێگاچارەیەكتان…»
بەکورتى pinned «ئایا ئەزانی پێغەمبەری خوا ﷺ پەنای بە خوا گرتووە لە حەڤدە جۆر مردن و نەخۆشی؟! واتە پەنای بەخوا گرتووە بەوەی بەیەكێك لەو شێوازانە نەمرێـت و كۆتایی بەژیانی نەیەت. یاخود ئەو حاڵەتانە تووشی نەیەت لە ژیانیدا، جا بۆیە پێویستە من و تۆی شوێنكەوتەی ئەو پێغەمبەرە ﷺ…»
پاداشتى خوێندنى ئەم زیکرەیە لە دواى دەست نوێژ چییە؟ " أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَنَّ مُحَمَّدَاً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ [اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنْ التَّوَّابِينَ ، وَاجْعَلْنِي مِنْ الْمُتَطَهِّرِينَ] "
Anonymous Poll
7%
خێری حەج و عومرەیەکی هەیە
9%
تاوانى ساڵی پێشووت دەسڕێتەوە
84%
دەرگاکانى بەهەشتت بۆ دەکاتەوە
48👍31
باشترین جۆری سەڵاوات
( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ).
94👍19
مەرجەكانى تەوبەكردن چین؟
بسم الله الرحمن الرحيم
برای ئازیز و خوشكى بەڕێزم..
تەوبەكردن كۆمەڵێك مەرجی هەیە ئەبێت تێیدا بەدی بێت وەگەرنا ئەو تەوبەكردنە بە گەڕانەوەى هەقیقی هەژمار ناكرێت، جا بۆ ئەوەى تەوبەكەت لێ قبوڵ بكرێت سەرەتا ئەبێت ئەم مەرجانەى تێدا بێت:

یەكەم: یەكسەر وازبهێنی لەو گوناهەى تەوبەى لێدەكەى
هیچ كەسێك وا نەزانێ تەوبەی كردوە و تەوبەكردنەكەى عەیبی نیە لە هەمان كاتیشدا بەردەوامە لە تاوانكردن، بەدەم ئەڵێ: استغفر الله، دەستی ئەڵێ: نە وەڵڵا!

دووەم: پەشیمان بوونەوە لەو تاوانەى لێت وەشاوەتەوە و تەوبەت لێكردوە
بەڕاستی چاوەڕێی تەوبە ناكرێ مەگەر لە كەسێك پەشیمان بێت لەوەى ئەنجامی داوە، دڵتەنگ بێت بەوەى لێی وەشاوەتەوە، خەمباربێت بەوەى نەفسی خەڵەتاندی، شەیتان زەفەری پێ بردوە، شوێنی هەوا و ئارەزوی كەوتوە.

سێیەم: سور بوون لەسەر نەگەڕانەوە بۆ ئەو تاوانە
تەوبەى كەسێك قبوڵ نیە كاتێك تەوبە بكات، نیەتی دووبارە گەڕانەوى هەبێت ئەگەر بۆی بلوێت، بەڵكو ئەگەر ئەیەوێت تەوبەكەى ڕاستەقینە بێت و خوا لێی وەری بگرێت: سەرەتا پێویستە یەكسەر دەستبەرداری تاوان كردن ببێ، پاشان پەشیمان بێتەوە لەوەى ئەنجامی داوە، هەروەها بڕیار بدات لە داهاتوودا نەگەڕێتەوە بۆ تاوانكردن و سوریش بێت لەسەر ئەم بڕیارەى.

چوارەم: گەڕاندنەوەى مافەكان ((الـمَظَالِم)) بۆ خاوەكانیان
ئەو سێ مەرجەی پێشو پێویستە لە هەموو تەوبەكردنێكدا هەبن، بەڵام ئەمیان لە كاتێكدا دەبێت ئەگەر هاتوو تاوانەكە پەیوەندی بە مافی ئادەمیزادەكانەوە هەبوو، -ئەگەر ئەیەوێت تەوبەكەى ڕاست و قبوڵ بێت- ئەوە پێویستە لەسەرى مافەكانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
--------------------------
#بەكورتی (573)
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر تەوبە كردن ئەم لینكە بكەرەوە
https://walamakan.com/Besh-105
44👏5
هاوسەرگیری نیوەی ئیمانە
پرسیار:
ئایا ڕاستە کە هەرکەسێک هاوسەرگیری بکات ئەوا نیوەی ئیمانەکەی تەواو کردووە ؟ وەبەڵگەش چیە لەسەری؟
وەڵام :
فەرموودەکان بەڵگەی ئەوەیان تێدایە کە هاوسەرگیری کارێکی شەرعی و دروستە ، وە یەکێکە لە سونەتەکانی پێغەمبەران وە بەهۆی هاوسەرگیریەوە مرۆڤ - بەیارمەتی خوای پەروەدگار - زاڵ دەبێت بەسەر زۆرێک لە دەرچەکانی شەڕ و خراپەدا ، چونکە بەڕاستی هاوسەرگیری باشترە بۆ داخستنی چاو لەنامەحرەم و پارێزەر ترە بۆ دامێن ، هەروەکو پێغەمبەری خوا ﷺ ڕوونی کردووەتەوە کە دەفەرمووێت : (یا معشر الشباب من استطاع منکم الباءة فليتزوج فٳنه ٲغض للبصر و ٲحصن للفرج ) متفق عليه .
واتا : ئــەی گرۆی گەنجان هەرکەسێک لەئێوە توانای بەڕێوەبردنی خێزانی هەیە با هاوسەرگیری بکات ، چونکە بەڕاستی هاوسەرگیری باشتره بۆ چاو داخستن لەئاستی نامەحرم و پارێزەرترە بۆ دامێن .
وە ئیمامی حاکم ڕیوایەتی کردووە لە پەرتووکی مستدرک دا لە ئەنەسی کوڕی مالکەوە بە مەرفوعی کە پێغەمبەری خوا فەرمویەتی :
( من رزقه الله امرٲة صالحة فد ٲعانه علی شطر دينه فليتق الله في الشطر الآخر) واتا : هەر کەسێک خودا ئافرەتێکی باشی پێدا ئەوا یارمەتی داوە بۆ نیوەی ئیمانەکەی جا با لەخوای پەروەدگار بترسێت بۆ ئەو نیوەی دیکەی .
وە بەیهەقی لە پەرتووکی شعب الإیماندا لە ڕقاشیەوە بە گێڕانەوەی : (ٳذا تزوج العبد فقد كمل نصف الدين ، فليتق الله في النصف الآخر) ( قال الألباني عن الحديثين في صحيح الترغيب والترهيب (1916) : حسن لغيره " )
واتا : ئەگەر بەندەیەکی خودا هاوسەرگیری کرد ئەوا نیوەی دینەکەی تەواو کردووە ، با لەخودا بترسێت بۆ نیوەکەی دیکەی .
وبالله التوفيق
للجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء (18/31)
-------------------------
#بەكورتی (574)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینكە بكەرەوە
https://walamakan.com/Besh-95
34👍22
چۆن وا دەکەیت هەموو ڕۆژەکەت ببێتە تاعەت و عیبادەت؟

ئایا بیرت لەوە کردوەتەوە کە ڕۆژێکی ئاسایی لە ڕۆژەکانی ژیانت ببێتە عیبادەتێکی بەردەوام لە ژیانتدا، بەبێ ئەوەی بەرنامەی ڕۆژانەکەشت بگۆڕێت، هەموو نیەتی ئەم کارەی کە باسی دەکەم لە نیەتدایە.
بۆ نمونە
* ئەگەر تۆ بەیانی کە زوو لە خەو هەڵدەسی ئەگەر نیەتت ئەوە بێت کە بەدوای ڕزقی حەڵاڵدا بگەڕێیت و، یان بچیت بۆ نوێژی بەیانی لە مزگەوتدا و بەجەماعەت بیکەیت ئەوە ئەبێتە عیبادەت بۆت.

* ڕۆیشتنت بۆ کار و بۆ پیشەکەت بەیانی، ئەگەر مەبەستت ئەوە بێت خۆگرتنەوە بێت لە حەرام و هەستان بە کار و چالاکی و بەرپرسیاریەکانت بێت ئەوە ئەبێتە گوێڕایەڵی و چاکە و عیبادەت بۆت.

* یارمەتیدانی خێزانەکەت لە ماڵەوە بە مەبەستی چاکەکاری بێت ئەبێتە سەدەقە بۆت.

* تەنانەت خەوتنەکەشت ئەگەر مەبەستت پشوو وەرگرتن بێت بۆ ئەوەی بەهێز و چالاک بیتەوە بۆ عیبادەت کردن ئەوە دوبارە ئەبێتەوە پاداشت و عیبادەت بۆت.
لەبەر ئەوە تازەکردنەوەی نیەت لە هەموو ساتێکدا وا ئەکات عادەتەکانت ببێتە عیبادەت بۆت، ئەگەر هەموو عادەتەکانی ژیانت بوو بە عیبادەت ئەوە هەموو ژیانت ئەبێتە عیبادەت و چاکە.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: (إنَّما الأعمالُ بالنِّيَّاتِ وإنَّما لِكلِّ امرئٍ ما نوى ).
بۆیە هیچ ساتێک لە ساتەکانی ژیانت بە کەم مەزانە و مەهێڵە بەفیڕۆ بچێت، بەو شێوەیە وادەکەیت بەردەوام لە نزیکبونەوە بیت بۆ لای خوای پەروەردگار.
---------------------------
#بەكورتی (575)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
46👍22
بەکورتى pinned «چۆن وا دەکەیت هەموو ڕۆژەکەت ببێتە تاعەت و عیبادەت؟ ئایا بیرت لەوە کردوەتەوە کە ڕۆژێکی ئاسایی لە ڕۆژەکانی ژیانت ببێتە عیبادەتێکی بەردەوام لە ژیانتدا، بەبێ ئەوەی بەرنامەی ڕۆژانەکەشت بگۆڕێت، هەموو نیەتی ئەم کارەی کە باسی دەکەم لە نیەتدایە. بۆ نمونە * ئەگەر…»
چۆنیەتی تەواو کردنی تەواف لەکاتێک قامەت کرا بۆ نوێژ
پرسیار:
كەسێك خەریكی تەوافە و قامەت دەكرێ بۆ نوێژ ئایا ئەم كەسەیە دەبێ واز لە تەوافەكە بێنێ؟ وە دوای لەسەرەتاوە دەست پێ بكات یان لەو شوێنەی كە وازی لێ هێناوە؟
وەڵام :
ئەگەر لە كاتى تەوافدا قامەت كرا بۆ نوێژ ئیتر تەوافی حەج بێ یان عومرە یان سوننەت ئەوا واز لە تەوافەكە دەهێنێت و نوێژەكەى دەكات وپاشان دەگەڕێتەوە تەوافەكەى تەواو دەكات و سەرلەنوێ دەست پێ ناكاتەوە و بەڵكو لەو شوێنەوە كە كۆتایی پێ هێنا هەرلەوێوە دەست پێ دەكاتەوە، و پێویست بەوە ناكات فڕەیەكى ترى تازە بكاتەوە، چونكە ئەو فڕەیەى پێشوو لەسەر بنەمایەكى صەحیح وشەرعى دەست پێكراوە و بۆیە بەتاڵ نابێتەوە مەگەر بەبەڵگەیەكى شەرعى نەبێت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
-------------------------
#بەكورتی (576)
بۆ زانیاری زیاتر
👇👇👇
https://walamakan.com/Besh-9
41👍12
ستری خوای گەورە بۆ تاوانەكانت
بیری ئەو نیعمەتە گەورەیە بكەرەوە كە خوای گەورە تۆی داپۆشیوە و ستری كردوی و ئابڕوی نەبردووی لەسەر تاوانەكانت
چەند تاوان هەیە ئەگەر خوای گەورە ئاشكرای بكات ئەوا ئابڕومان دەچێ؟
چەندین هەڵە و تاوانمان هەیە كە خوای گەورە دایپۆشیوە و ئێمەی پاراستوە و وای كردوە كەس پێمان نەزانێ بەشێوەیەك بەناو خەڵكیدا ڕێ دەكەین وەك ئەوەی تاوانمان پێوە نەبوبێ.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ :
هەموو ئۆممەتەكەم دەبووردرێن (لە گوناهان)، تەنیا ئەو كەسانە نەبن كە گوناهان دەكەن و دوایی دێن لە نێو خەڵكى باسی دەكەن، وە یەكێك لە ئاشكرا كردن ئەوەیە كەسێك بە شەو كردەوەیەكی خراپ ئەنجام بدات، لە كاتێكدا خوا بۆی داپۆشی بێ، كەچی خۆى بڵێ: ئەی فڵان دوێنێ شەو ئاواو ئاوام كرد
بۆیە هەركاتێك خوای گەورە ستری كردی ئەوا بەردەوام مەبە لەسەر تاوان و سەرپێچی كردن بەڵكو سوپاسی بكە لە بری ئەوە.
وە بترسه لەوەی گەر بەردەوام بیت لەسەر تاوان خوای گەورە ئەو سترە لا بدات و ئابڕوت بچێ .
----------------------
#بەكورتی (577)
https://www.tg-me.com/ba_kurty
29👍12💯63👌1
نوێترین پرسیارەکان لەماڵپەڕی وەڵامەكان
١. حوكمی پشوودان لە ئوتێل پێش ئەنجامدانی عومرە
٢. حوكمی تەواف كردن و سەعی چییە بە كورسی كارەباییەوە لە حەرەمدا؟
٣. حوكمی تەواف كردن بە منداڵێكەوە كە دایبی بۆ بەستراوە و پیسی تێ كردووە
٤. حوكمی گۆرەوی لە پێ كردن بۆ كەسێك كە قاچی صناعی بێ لەكاتی ئیحرامدا
٥. نیەتی ئەنجامدانی عومرەی هەیە بۆ خۆی پاشان دەیگۆڕێت بۆ كەسێكی تر!
٦. مەرج و واجباتەكانی تەواف كردن
٧. گەر كەسێك لە كاتی صەفا و مەروە دا سەرەتا لە مەروەوە دەستی پێ كرد حوكمی چیە؟
٨. ئایا دروستە تەماشای كەعبە بكرێت لەكاتی تەوافدا؟
٩. لەكاتی تەوافدا ئەگەر كەسێك ئافرەتی لەگەڵدا بوو ئایا هەروەلە دەكات؟
١٠. حوكمی دانیشتن و پشوو وەرگرتن لەكاتی تەوافدا
١١. حوكمی سەرتاشین لەدوای عومرە بۆ كەسێك كە كەچەڵ بێ و سەری موی پێوە نەبێ

بۆ خوێندنەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانە سەردانی ماڵپەڕی وەڵامەكان بكە كە یەكەمین ماڵپەڕی كوردییە تایبەت بە پرسیار و وەڵامی شەرعی
👇👇👇
https://walamakan.com/Sereta
25👍7💯3
بەکورتى pinned «نوێترین پرسیارەکان لەماڵپەڕی وەڵامەكان ١. حوكمی پشوودان لە ئوتێل پێش ئەنجامدانی عومرە ٢. حوكمی تەواف كردن و سەعی چییە بە كورسی كارەباییەوە لە حەرەمدا؟ ٣. حوكمی تەواف كردن بە منداڵێكەوە كە دایبی بۆ بەستراوە و پیسی تێ كردووە ٤. حوكمی گۆرەوی لە پێ كردن بۆ…»
جل و بەرگى تایبەتی ئافرەتان لە کاتی ئیحرامدا
پرسیار:
سەبارەت بە ئیحرام کردن هیچ جلێکی دیاری کراو هەیە تایبەت بێت بە ئافرەتان؟ وە ئایە حوکمی گۆڕینی جلی ئیحرام چیە، چ ئافرەتان یاخود پیاوان؟
وەڵام :
ئافرەت جلێکی دیاری کراوی بۆ دەست نیشان نەکراوە بۆ کاتی ئیحرام، بە ئارەزووی خۆی چی لەبەر دەکات با بیکات، بە مەرجێک ئەو جلە شەرعی بێت و سفور نەبێت، وە بۆی هەیە جلەکەی بگۆڕێت ئەگەر پیس بوو یاخوود پیسی بەر کەوت یاخوود بە هەر هۆکارێکی تر بێت، بە هەمان شێوەش پیاوان بۆی هەیە جلی ئیحرامەکەی بگۆڕێت، بەڵام پیاوان دیارە کە جلی ئیحرامەکەی تایبەتە کە بریتیە لە دوو ( پارچە قوماش) کە پێی دەوترێت ( إزار) و (رداء) وە ئەگەر ویستی بیگۆڕێت بە هۆی پیسی بوونی یاخود لەبەر هەر هۆکارێکی تر بێت ئەوا ئاساییە و هیچی تێدا نیە کە بیگۆڕێت.
وەڵامى زانای پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
----------------------------
#بەكورتی (578)
بۆ زانیاری زیاتر
https://walamakan.com/Besh-9
31👍9
2025/10/31 15:14:56
Back to Top
HTML Embed Code: