Telegram Web Link
+ئـێستا پێویستت بە چیـە
- باوەشێـڪ🖤
چارەسەری سەر ئێشە:
دەموو چاوت بشۆ، بڕۆ دەرەوە، هەوایەکی پاک هەڵمژە، دەست بخە سەر یەکەم بەرد کە دەکەوێتە بەر چاوت، هەڵیگرە هەڵیدە بۆ ئاسمان، لە کاتی هاتنە خوارەوەیدا لە ژێریدا بوەستە ئەگەر ئەنجامی دڵخۆش کەری نەبوو، لە سەربانەوە خۆت هەڵدە خوار،
🖤
وارە با لە سوچێڪی لاپەرەی ئەم ڪتێبەدا یەڪتر ماچ ڪەین نیگەرانی ئابرووش مەبە، لێرە هیـچ ڪتێب ناخوێنێتەوە🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نـە تۆ هـەیت نـە باران ئـەبارێت🖤
وەکو خانوێکی کۆنم لێ هاتووە هەموو گیانم درزە..🖤
رۆمانێڪت لەسەر ئەنوسم هەر ڪەسێڪ
خوێندیەوە نەفراتت لێ بڪات🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە سیفەتەکانم: لە ناکاو توشی حاڵەتی دەروونی دەبم و پەیوەندیەکانم لەگەڵ هەمووان وێران دەکەم و دواتر دەگەڕێمەوە سروشتی خۆم🖤:)
ئەگەر زوو پیر بوویت پیرەمێردەڪەت لە ماڵ دەری کردیت وەرەوە بۆ لای من🖤"
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەرۆک و بەرپرسەکان ئێواران مەستن بە خواردنەوەی شەڕابی دەستی کچە شۆخ و باڵا بەرزەکان و شەوان لە باوەشی سۆزانیە چاو شینەکان ڕۆژ ئەکەنەوە و کوڕە گەنجەکانیش لە پشتەوە سەنگەریان گرتوە و خەریک جەنگێکن کە هیچ تاوانی ئەوانی تێدا نیە، هەریەک لەم گەنجانە خاوەنی کۆمەڵێ ئازاری جیاوازن، گەیشتنەوە بە دایک و باوکیان، شاد بوونەوە بە کچە خۆشەویستەکانیان یاخود اھ هەڵکێشان بۆ ئەو کچەی کە چاوەڕێی ئەوی نەکرد تا جەنگ تەواو ببێت و ئێستا خەریک ژیان کردنە لە پاڵ پیاوێکی تردا...
لەوەتەی خودا ئادەمی ناردۆتە سەر ئەو زەویە گەنجەکان خەریک جەنگ و قوربانیدانن بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو بڕیارە هەڵانەی کە بەرپرسە مل ئەستورەکان داویانە،
🖤
وێنەیەکی ئەم ساڵی من، لەگەڵ وێنەیەکی ساڵانی ڕابردوو،
لە تەنیشتی یەکترەوە دابنێ،
تۆ دەتوانیت; تەنها هەناسەیەکی قوڵ هەڵبکێشیت
بۆ لۆچەکانی گۆشەی چاوم.
من دەزانم; کات درەنگبووە،
ئیتر ...
بۆ ئەو هەموو دڵتەنگییەی من هیچت لە دەست نایەت بیکەیت،
بەڵام، تەنها لەوە تێبگە;
نەبوونی تۆ
چ کارەساتێکی بەسەر ڕووخساری مندا
هێناوە.
ئەمشەو مانگ لەودیووی جامی پەنجەرەکەوە
بەبێ دەنگی و بە غەمگینیەوە
سەیرم دەکات.
ئەمشەو هێندە بیرم کردووی، دەمەوێ
لە قوڵایی دڵمەوە
بگریم.
ئەمشەو لەبەر تیشکی کزی مانگەشەودا،
ڕەنگی گوڵەکانی باخچەکە،
بە تەواوی لەیەکتر جیا ناکەمەوە،
بەڵام بە چاوی داخراویشەوە
دەزانم چاوەکانی تۆ چ ڕەنگێک بوون.
تاریکی شەو هەمیشە ڕەنگی چاوی
کەسێکت بیر دەهێنێتەوە
ئەمشەو من لەڕووناکیدا شەڕی
ئەم هەموو دووریەی تۆم پێ ناکرێت،
گڵۆپی ژوورەکان دەکوژێنمە و
لەناو قوڵایی تاریکییدا بۆ ڕەنگی چاوەکانی تۆ دەگەڕێم،
چاوەکانی تۆ;
دوای ئەو هەموو ساڵە،
هێشتا برینن، بەسەر دڵی شکاوی منەوە🖤.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەدبەختی ئەوەیە پێکەنینەڪانت هێندە،
جوان بن کەس هەست بە ئازارەڪانت نەکەت🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم کۆکە خوێناویە بڕستی لێ بڕیوم، چەند جارێکە سنگم لوول دەخوات و دەیەوێت لە زارمەوە بێتە دەرێ، ناهێڵم بیرت دێت لەو ساڵانە پێم گووتیت: “من باش نیم وە ئەمەش مێژووی منی؟:)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو ئێستا کاتژمێر₁₂:₁₂ خولەکی شەوە کە من دەست ئەکەم بە نوسینی ئەم نامەیە بۆ تۆ، من لەم کاتەدا گوێ لە گۆرانیە دڵخوازەکەم ئەگرم لەوانەیە بزانیت کام گۆرانیە بوو بەڵام لەوانەیە بیرت نەما بێت ئەمە ئاساییە هەموومان کۆمەڵە شتانێک لەبیر ئەکەین کە ڕۆژێک لامان گرینگ بوون بۆیە من گرنگی بەمە نادەم، لە ڕاستیدا کە ئەم نامەیە ئەنوسم من لە نۆتەکەی خۆم ئەینوسم چونکە من چیتر ناتوانم بۆتۆ بنوسم، ئەمەوێ پێت بڵێم ژیانی من لەو کاتەوەی تۆ نەماویت زۆر گۆڕاوە نازانم هۆکارەکەی چیە بەڵام شتانێک کە پەیوەندیان بە تۆوەش نەبوو گۆڕان، زۆر سەیرە وەک ئەوەی تۆ هێڵێک بیت لە نێوان من و جیهاندا بە نەبوونت من لە هەموو شتێک دابڕام ئەمەوێت بزانیت من دەمێکە لە نەبوونیت ئەنوسم بەڵام تۆ گرنگی بە نوسینە منداڵانەکەی من مەدە، من نامەوێت بە باسی حاڵی خۆم بەزەیت پێم دابێتەوە من تەنها باسی ژیانی خۆم بۆ ئەو خەڵکە ئەکەم کە ئەخوێنێتەوە ئازیزم بۆیە تۆ دڵگران مەبە🖤.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خەم و خەفەت و کێشە و ناخۆشی و بەدبەختی و چارە ڕەشی و بێزاری و سەرئێشە و گۆشەگیری و ئازار و بێ هیوایی و تەنیایی، ئەمانە هەمووی بە هۆی چەند شتێکەوە ئەبن یەکێک لەمانە کەسێڪە🖤!
:)
هەمویی بە خوا ئەڵێم🖤
دڵ رەقیەڪەت بەخوا ئەڵێم🖤'
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە تاریکی شەودا کاتێک دڵتەنگ ئەبم بانگ لە ھەرچی خەممە ئەکەم، بە نوزەیەکی لاوازەوە ئەڵێم کوان.! لە کوێن.؟ ئەوانیش وەک سوپایەکی دڕندە ئامادە ئەبن و دەست دەکەن بە کوشتنی خۆشبەختیەکان، وەک بڵێی ھێندە خۆشبەختیم زۆربێ بە سەربازێک نەکوژرێ وا بانگی سوپایەک ئەکەم.!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نمیدونستم میخوای بگی،منو دوسم نداری🖤
_چی آرومت میکنه؟
+صداش🤎،
2025/07/06 19:40:37
Back to Top
HTML Embed Code: