Telegram Web Link
لە درەنگە شەوانێکی تاریك و باراناویدا ئەمەوێ بڵێم، منێکی بێهەست، لە سوچێکی ئەم ژیانەدا...
«بێناز کەوتووم».
"من هۆگری هیچ سەر زەمینێ نیم، تەڵێکی دڕکاویم"
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شوێنی ساردت، وجودی بێ مەیلیت...
گیرم خواردووە لەم هەموو ئاڵۆزییە.
بەڵام من هەموو بەیانییەك بە هیوای تۆوە چاوم دەکردەوە..
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەوروبەری تۆ وەکو سەری من قەرەباڵغە پرە لەو شتانەی کە نامەوێ فکریان لێ بکەمەوە،
جۆرێك لە ئازار بۆ هەتا هەتایە دەتگۆڕێت، لە کەسێکی کۆمەڵایەتییەوە دەتگۆڕێت بۆ کەسێکی گۆشەگیر و سارد و سڕ، لەناوەڕاستی پارچە پارچەبوونی دڵت هەناسەیەك هەڵدەکێشیت و ئەڵێیت گریان نییە، خۆت ئەخۆیتەوە و هیچ گلەییەك ناکەیت، تەنها بێدەنگ ئەبیت.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چاوەکانی وەک سەگ پەلاماری قاچم دەدان،
بۆخۆم و شەقیقەکەمەوە وەك کەلوپەلێکی کۆن کە هەرگیز ئاوڕی لێ نادرێتەوە فڕێدراینە سوچێکی ئەم ژیانەوە، ئەو خەریکە سەرم ئەخوات، منیش وا کۆتاییم پێدێت.
کـەی دەگەرێنەوە؟
﮼بەدبەخت
Photo
نەفرەت لە چاوەڪانت دلبەر🖤:
﮼بەدبەخت
Photo
لەم رۆژگارە پر لە نا ئومێدیە ئومێدم بە بۆستیش نەماوە:)
﮼بەدبەخت
Photo
وەک ئەو سەگانەی نیوەشەوان ئازاری خۆیانیان بیر دەکەوێتەوە و پەنایەک نادۆزنەوە ژانی خۆمم بیر کەوتەوەو بەم تاریکەشەوەی زستانە نازانم لەکوێدا بقیژێنم،
هەر لێرەم لەو جێیەی بە ئەنقەست خۆت لێ ونکردم،
تا نەبم بە یادگاری بۆت
نازانی کێت لەدەست داوە🖤
زۆر هەوڵیان دا هەرچی کوری شار هەیە
ویستیان جێی تۆ پڕکەنەوە
ویستیان خەم و ژانەی
ئەو دڵەی من کەم کەنەوە
بەڵام نەیان زانی کەتۆ
خەیاڵێکی هندە جوانی بێکۆتای و دابڕانی
ئەوسات بەس تۆ بە ئاوات بووی
کەگوێت لەدەنگی من ببێ
بەڵام ئێستا تەماشاکە
هەرچی لاوی وڵات هەیە
هەرچی دڵی شکاو هەیە
دەنگی منیان لا پەسندە
ئەوەی ڕۆژێ بەو عەشقە دوورە
دەستەکەی گریان بێ
ئەوەی بۆ تەنها یەک چرکەش
دڵی لە عەشق تۆرابێ
داوای شعر لەمن دەکەن
بەملێکی گشت هەستەکان ناوم ئەبەن
دەلێ گەڕێ ئازیزەکەم بابنوسن
ئەگەر من مەلێکی هەست بم
تۆ پاشای تەخت و کۆشکی
ئەگەر دڵی عاشقێک خۆش بکەم
تۆ خۆش بەخت🖤''
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دایکم
دایکم تاکە کەسە کە دەزانێت نەخواردنی خواردنی خوازراوم پەیوەندی بە تێریمەوە نیە بەڵکو بە دڵتەنگیمەوە هەیە
وە زۆر خەوتنم پەیوەندی بە تێرخەو نەبوونم نیە بەڵکو بە کوژانەوەم هەیە
تەنیا ئەو دەزانێت دەنگی نزم و سەلام کردنە لەسەرخۆکەم لە کاتی چوونە ژورەوەم بۆ ماڵەوە مانای ئەوەیە رۆژەکەم خراپ بووە
تەنها دایکم دەزانێت کە من زۆر قسە دەکەم بەڵام لە راستیدا هیچ ناڵێم هەر ئەویش دەزانێ ئەو پێکەنین و زەردەخەنە شەرمنانەم خۆشەویستیە و ئەو درەوشانەوەیە جیابوونەوەیە ' ئەو گوێ پێنەدانە بیرکردنە وە رۆشتنم مانای لەبیرکردنە
تەنها دایکم زیاتر لە خۆم دەترسێت لێم
دەترسێت لە بێدەنگیم
دەترسێت لەوەی خەیاڵم دەروات
هەر ئەویش تاکە کەسە کە ئاگاداری شکان و دۆران و سەرکەوتنەکانم بووە
ئەو دەزانێت کە رێگاکەم ئاسان نەبوو🖤
2024/06/09 12:07:44
Back to Top
HTML Embed Code: