قەدری تەمەن و گەنجی و مرۆڤە جوانەکانی ژیانتان بزانن چونکە مرۆڤ لەژیانیدا تەنها یەکجار ئەتوانێت خاوەندارییان بکات ، قەرەبووی لەدەست چوونی پارە دووبارە پەیداکردنەوەی پارەیە قەرەبووی نەخۆشی شیفایە بەڵام قەرەبووی تەمەن و گەنجی و دایک و باوک و مرۆڤە باشەکانی ژیانت چی ؟ بۆی مەگەڕێ ئەمانە قەرەبوویان نییە ، چەند خۆشبەخت و سەرکەوتوون ئەوانەی قەدری شتێک ئەزانن قەرەبووی نییە خۆشت بوێت هەر شتێک لە ژیان خاوەنداری ئەکەی..
بیرت بێت خێزان پێش ھەموو شتێکە ئەوانی تر قەرەبوو ئەکرێنەوە.
بیرت بێت خێزان پێش ھەموو شتێکە ئەوانی تر قەرەبوو ئەکرێنەوە.
من لە پەڕو باڵی خۆم و دەنووکم و
لە ماڵەکەم و گەڕەك و
لە هەموو شتێك بێزارم !
من ناتوانم قژی خۆم بۆ جادەکان و
بۆ مۆسیقا و بۆ کۆتڕە شینکە نێرەکان
هەرگیز دەرخەم ..
من مێینەی ناو بەهاری قەدەغەم و
شەو و ڕۆژیش لە ژێر چاودێری دوور بینی منارەدام !🙂
..

❤1
ڕێک پێچەوانەکەی ڕوودەدات ، کاتێک زۆر سادەیت لەبری ڕێزت بگرن بەکەم سەیرت ئەکەن ، کاتێک دڵی هەمووانت بۆ گرنگە دڵت ئەشکێنن ، کاتێک مرۆڤێکی باشیت هەموو شتێک ئەکەن بۆ ئەوەی ڕووە خراپەکەت نیشان بدەیت ، کاتێک هەموو هەوڵێکت داوە بۆ ئەوەی بەردەوام بیت و گەشبین بیت حەسودیت پێ ئەبەن بەوەی کەسێکی دوور لە کێشەیت و ژیانت زۆر ئاسانە ، کاتێک هەموو ئەوانەش بەلاوە ئەنێیت و دوای «خەونێک» «مرۆڤێک» «دڵخۆشییەکی سادە» ئەکەویت و پێت وایە کە ئەو ئومێدە ئەتوانێت جێگەی هەموو شتە لەدەست چووەکانت بگرێتەوە ئەویش زۆر بەسادەیی پشتت تێ ئەکات وەک ئەوەی تەنانەت شایەنی ئەو دڵخۆشییە بچووکەش نەبیت..
。
。
💔1
لەھەر لایەکەوە تەماشای ئەم وڵاتە دەکەیت، پیسێتیە. بۆی دەبارێت. چ ئەقڵێتی خەڵکەکەی[بە من و تۆیشەوە.] چ بارودۆخی خەڵکەکەی. بەفەکچونە. دەمەوێت لە نامەیەکدا بۆ منداڵی ئایندەم بنوسم: کوڕی خۆم، گەر لەم وڵاتە لەدایکبوویت، بەفەکچون لەگەڵ تۆش لەدایک دبێت. یەخەت دەگرێت. دەتدۆزێتەوە. دەبارێت. بۆت دێت. لە دەریچەی سپلیتەوە، لە کونی موبەریدەوە، لە مەنھۆڵەوە، لە کونی پلاکەوە، لە ئاسمانەوە، لە ژێر دەرگاوە، لە پەنجەرەوە، بە کورتی لە جێگەیەکەوە کە ھەر بیریشی لێناکەیتەوە، بۆت دێت. دەبارێت. دەتدۆزێتەوە.
...
...
❤1
"پرچ"
جاروبار...پرچت
بە تاوێک باران بە ڕەشەبایێ،
وا تێک دەچڕژێ،
وا ئاڵۆز دەبێ،
دەڵێم: تا ماوە... ئیتر دانایێ...
کەچی ئێواران،
کە هەر من و تۆین
بە چاولێکنانێ هەڵدەڕژێ و دادێ،
دیسان، وەک جاران،
دابین دەبێت و
لەبەری دەست و هەناسەم ڕادێ،
زریان بۆ زریان،
تۆفان بۆ تۆفان بەجێدەهێڵێ و
هەتا بەیانی
نوقمی شەپۆلی بەرامەی مۆرد و کنێرم دەکا
دانی پیا دەنێم:
هەرچی دەیزانم
لە فەلسەفەی ژین،
ئەو فێرم دەکا!
.
جاروبار...پرچت
بە تاوێک باران بە ڕەشەبایێ،
وا تێک دەچڕژێ،
وا ئاڵۆز دەبێ،
دەڵێم: تا ماوە... ئیتر دانایێ...
کەچی ئێواران،
کە هەر من و تۆین
بە چاولێکنانێ هەڵدەڕژێ و دادێ،
دیسان، وەک جاران،
دابین دەبێت و
لەبەری دەست و هەناسەم ڕادێ،
زریان بۆ زریان،
تۆفان بۆ تۆفان بەجێدەهێڵێ و
هەتا بەیانی
نوقمی شەپۆلی بەرامەی مۆرد و کنێرم دەکا
دانی پیا دەنێم:
هەرچی دەیزانم
لە فەلسەفەی ژین،
ئەو فێرم دەکا!
.
"توانەوە"
بە تۆ دەبینم
بە تۆ دەبیسم.
بە تۆ دەپەیڤم.
کەچی، مخابن!
ناوبانگ هی منە و ئەتۆش بزری.
چەند لام ستەمە،
هەر وا دەزانن
کە تۆ من نیت و کەسێکی تری!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#عەبدوڵڵا_پەشێو
بە تۆ دەبینم
بە تۆ دەبیسم.
بە تۆ دەپەیڤم.
کەچی، مخابن!
ناوبانگ هی منە و ئەتۆش بزری.
چەند لام ستەمە،
هەر وا دەزانن
کە تۆ من نیت و کەسێکی تری!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#عەبدوڵڵا_پەشێو
هێندە خەم مەخۆ،
کە پێش ناسینم
پرچی خۆت بڕی،
ئەی خەمشیرینم!
من، کە تا ئێستا
قەت دەربەست نەبووم
کورت بێ یا درێژ
تاڵەمووی ژینم،
دەپاڕێمەوە عومرم درێژ بێ،
بەڵکوو درێژیی پرچت ببینم!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
کە پێش ناسینم
پرچی خۆت بڕی،
ئەی خەمشیرینم!
من، کە تا ئێستا
قەت دەربەست نەبووم
کورت بێ یا درێژ
تاڵەمووی ژینم،
دەپاڕێمەوە عومرم درێژ بێ،
بەڵکوو درێژیی پرچت ببینم!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
❤1
ژینی پێش تۆم لە یاد نییە.
پێش ناسینت من نەبوون بووم.
لەگەڵ تۆدا
زمانم گرت
چاوم پشکووت
سەر پێ کەوتم دارە داره...
چۆن باوەڕ کەم بەوەی دەڵێ
لە دایک بوون هەر یەک جارە؟!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
پێش ناسینت من نەبوون بووم.
لەگەڵ تۆدا
زمانم گرت
چاوم پشکووت
سەر پێ کەوتم دارە داره...
چۆن باوەڕ کەم بەوەی دەڵێ
لە دایک بوون هەر یەک جارە؟!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
❤2
ڕێک پێچەوانەکەی ڕوودەدات ، کاتێک زۆر سادەیت لەبری ڕێزت بگرن بەکەم سەیرت ئەکەن ، کاتێک دڵی هەمووانت بۆ گرنگە دڵت ئەشکێنن ، کاتێک مرۆڤێکی باشیت هەموو شتێک ئەکەن بۆ ئەوەی ڕووە خراپەکەت نیشان بدەیت ، کاتێک هەموو هەوڵێکت داوە بۆ ئەوەی بەردەوام بیت و گەشبین بیت حەسودیت پێ ئەبەن بەوەی کەسێکی دوور لە کێشەیت و ژیانت زۆر ئاسانە ، کاتێک هەموو ئەوانەش بەلاوە ئەنێیت و دوای «خەونێک» «مرۆڤێک» «دڵخۆشییەکی سادە» ئەکەویت و پێت وایە کە ئەو ئومێدە ئەتوانێت جێگەی هەموو شتە لەدەست چووەکانت بگرێتەوە ئەویش زۆر بەسادەیی پشتت تێ ئەکات وەک ئەوەی تەنانەت شایەنی ئەو دڵخۆشییە بچووکەش نەبیت..
。
。
👏1
شانازی بکە بەخۆتەوە
کاتێک لە ئاست بێ شعوریان زۆر جوابت پێیەو لەبەر خوا هیچ ناڵێی...🩵
کاتێک لە ئاست بێ شعوریان زۆر جوابت پێیەو لەبەر خوا هیچ ناڵێی...🩵
❤1
چەندم گلەیی بە ڕۆژگاردا ناردووە ؛
پێم گووت کە ژیان بۆ ئێمە ئەو خۆشییە نەبوو
لە دڵەوە پێکەنینێکی بۆ بکەین ، ژیان وەک ئەو مناڵە پێخاوسەی لێ کردین کە وێڵی دەنگی دایکە لە دەست چووەکەی بوو وەک ئەو دایکەی لێ کردین کە هەتا مرد بە ئاواتی گەڕانەوەی کوڕە بێ سەرو شوێنەکەی بوو وەک ئەو کوڕەی لێ کردین کە بە عەرەبانەکەیەوە دەیوویست کچەکەی پیاوە پارە دارەکە بەدەست بهێنێت ویستم بڵێم هەموومان ژیانی ڕۆژگارمان چەقۆیەک و گولەیەک و قسەیەک و ئومێدێک و خەونێکی بە دینەهاتووە ، چەندان شتی ترمان لێ بەربووەتەوە و هەتا هەتایە بەو زامەوە ژیان بەڕێ دەکەین..

قبوڵیان مەکەنەوە ؛
با بڵێن لوت بەرز و زاڵمە ، دڵ ڕەقە ، بێ ھەستە با بڵێن خراپە ، بەڵام شتێک کە وات لێ ئەکات تەواوی ڕۆژەکەت ھەست بە غەمگینی و لاواز لێدانی دڵت بکەیت ، لێیان خۆش مەبن کاتێک ئەوان تۆیان خراپ ئەکرد کێشە نەبوو ھەقی خۆی بوو ، ئێستا کە تۆ قبوڵی ناکەیت و دەرگای ژیانت ئەکێشیت بەدەم و چاویا خراپ نابی ! ئێمە لەسەر ڕێی مرۆڤایەتی ئەڕۆین..

گرنگی پێدانی زیاد لەپێویست، پەیوەندی دەکوژێت. ئەمە پەیوەندی بە ڕەگەزەوە نیە. بۆ هەردوولا وایە. وردبونەوە و ڕۆچونە نێو پەیوەندیەک زیاد لەپێویست، ئەو پەیوەندیە لەناودەبات. لەبەرئەوەی مرۆڤ ئەو گرنگیەی کە دەیبەخشێت، وەریناگرێتەوە. ئەو هەستەی کە دەیبەخشێت، بەهەمان ئەندازە وەریناگرێتەوە. کاتێکیش ئەو هەستە، ئەو گرنگیپێدانە، هاوئاست نین. بەهەمان ئەندازە نین، هاوسەنگی تێکدەچێت. کە هاوسەنگی تێکچوو، هەرگیز ئەو پەیوەندیە پەیوەندیەکی تەندروست نابێت. تێکدەچێت.کێشەکە ئەوەیە، مرۆڤ ناتوانێت بەتەواوی کۆنتڕۆڵی هەستەکانی بکات. بە فیترەت حەزی بە دەربڕینە. حەزی بە بەخشینە. هەمیشە ئامادەی بەخشینە بۆ ئەو کەسەی کە خۆی دەیەوێت.هەموو ئەو مرۆڤر ساردوسڕ و بێهەستانەی کەئێوە دەیانبینن،ڕۆژێک بەهۆی بەخشینی زۆرەوە شکستیان هێناوە. هەر بۆیە ئەگەر لە پەیوەندیەکدا تۆ ئەو کەسەی کە زۆر دەبەخشیت و بەئەندازەی ئەو زۆرە وەرناگریتەوە، ئەوە بزانە تۆ خەریکی هەڵکەندنی گۆڕێکی تاکەکەسیت کە دەبێت لە کۆتاییدا خۆت بە تەنها تیایدا بنوویت. لەمە تێبگە، بۆ ژیانێک بەستە.
@darwesh_99
@darwesh_99
زۆر جار مرۆڤ لە دڵتەنگی کەسێکدا ؛
ناگریت تەنانەت خۆشی نازانێت بۆ ئەگری بەڵکو یەک نوختەی قووڵ و نەرم و شیلەوتین وەکو تیشکی ھەتاوی بەھاری لە دڵیدا ھەستی پێ دەکات کە ھەستێکی ناخۆش نییە تەنانەت ھەستێکی شادمانییە گریاناوی نییە بەڵام مرۆڤ بێ ویستی خۆی ئەکەوێتە گریان..

دوونیا چیرۆکێکی کرێت و پیسە..
بۆ هەموو کەسێک هەروایە ، کە بە جدی بیری لێ دەکەمەوە ، هەست دەکەم ئەوانەی کە لە مردن دەترسن ، خەڵکانێکی نالۆژیکین ، ئەوەندەی من لە دوونیا گەیشتووم ، جگە لە قێزەونی ، دژایەتی ، ترس ، ململانێ و سووکی ، درۆ ، هیچی تری تیا نییە..

خوا بتداتێ کەسێکی دڵسۆز و خەم خۆر ؛
کەسێک لە کاتە سەختەکانتدا لە حاڵت تێ بگات ، کەسێک بزانێ چ شتێک دڵت تەنگ ئەکات نەک کەسێک لەڕقی تۆ خۆی بەکەسانی چواردەورتدا هەڵبواسێت و خاڵی لاوازت بەکاربهێنێ بۆ بێزار کردنت ، لەکۆتایی شەوەکەشدا بە وشەی خۆشمەوێی دڵت پاک بکاتەوە ، مەچنە داوی ئەم کەسانە دڵ پیسێکی چاو تێر نەبوو..

ڕۆژانێک دێن ئیتر من دێم،
دێم و ئەوەندە لێت نزیک ئەبمەوە تا هەناسەکانت بەرم کەون،سەیری چاوەکانت ئەکەم تا ئەوکاتەی فرمێسکی خۆشی ڕوونی چاوەکانم ڵێڵ ئەکا،دێم و هێندە بەتوندی لەئامێزت ئەگرم تا دڵمان ئەگەن بەیەک و بەیەکەوە ئەنوسێن،دێم ئەبم بەنیگارکێشێک بەلێوەکانم تابلۆی ماچێکی پڕلە ئەشق لەسەر لێوە ئاڵەکانت ئەنەخشێنم کە ڕەنگەکانی هەرگیز کاڵ نەبنەوە ئەو کات سوراوەکەی لێوی من کاڵ ئەبێتەوە ڕەنگ بە لێوانی تۆ ئەبەخشێ،ئەبم بەمیوزیک ژەنێک و بەختەوەریت لەخۆمدا بۆ ئەژەنم و سەما بە ڕۆحت ئەکەم،ئەبم بەمانگ و لەئاسمانی دونیای تۆ لەگەڵ ئەستێرەکانا ڕوناکی ڕاستەقینەت نیشان ئەدەم،دێم و دەبم بەهەور بۆت لەبری باران گوڵت بەسەردا ئەبارێنم ژیانت ئەکەم بەبەهار،لەزستاندا لەباوەشم و بەماچەکانم ساردی ناخت وێران ئەکەم بۆ هەمیشە گەرمت ئەکەمەوە،لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا گشت کاتێک بەشەرمەوە بەگوێتدا ئەچرپێنم و ئەشقی خۆمت بیر ئەخەمەوە.
من تۆم خۆشدەوێ،منێک کە ئامادەم بۆ چاوەکانی تۆ هەموو شتێک بکەمە قوربانی تەنانەت گیانی خۆشم.