Telegram Web Link
باوکی ئەیوبی ئەنصاری دەفەرمووێت :

“گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو ﷺ دەی فەرموو «هەر کەسێ ڕۆژی هەینی خۆی بشوات و ئەگەر بۆنی خۆشی هەبوو بۆنی خۆش لەخۆی بدات و جوانترین پۆشاكی خۆی لەبەر بکات و دوای لە ماڵ دەرچێ تا دەگاتە مزگەوت و لەوێ ئەگەر بۆی کرا دوو رکات نوێژ بکات و ئازاری هیچ کەسێک نەدات و دوای کاتێ ئیمام دێت و وتار دەدات بێدەنگ بێت و تا نوێژەکەی دەکات» ئەوە دەبێتە شۆرینی تاوانەکانی نێوان ئەو هەینییە و هەینیەکی تر”


وە شەو ڕۆژی هەینیت بڕازێنەوە بە صلاوات دان لەسەر پێغەمبەر گیان -صلی الله علیە وسلم-
❤‍🔥32🥰1👏1
پێغەمبەری خوا -صلی الله علیە وسلم- دەفەرمووێت :

«خوای گەورە کەسێکی زۆر خۆشدەوێت پێداگیری بکات لە دوعاکەی»

وە لە ڕۆژی هەینیدا کۆتا ساتێکی تێدایە خوای گەورە دەستی هیچ بەندەیکی ڕەت ناکاتەوە هەر شتێک داوا بکەیت لە خودا ئیللا بۆت جێبەجێ دەکات زۆربەی ئەهلی عیلم دەفەرموون کۆتا ساتەکانی ڕۆژی هەینی «کاژمێرێك پێش خۆر ئاوا بوون الله اعلم»
5❤‍🔥2😍2👏1
[ خەمی چیتە ]

« ئەوەی خوا پێت دەبەخشێ کەس ناتوانی لێتی دوور خاتەوە وە ئەوشتەی خوای گەورە پێت نەبەخشێ کەس ناتوانێ پێت ببەخشێ •لا مانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، ولا مُعطِيَ لِمَا منعت•».
5😢2❤‍🔥1👏1
ئیمامی القرطبي رەحمەتی خودای لێبێت، لە تەفسیرەکەیدا دەفەرمووێت :

حالی ئافرەتی ئیماندار لەناو بەهەشت، زۆر چاکترێکە لە حالی «ئافرەتانی الحور العین» وە پێگەو مەقامیان بەرزترێکە وە زۆر جوانتریشن.

تفسیر القرطبي ( ١٥٤ / ١٦ )
🥰31💯1
“علم ڕوناکیە گەر لەسەر ڕوناکیە بەردەوامیت سوپاسی پەروەردگاری دەوێت”
4👏3😍1
یەك داوایکی بچووکی خوشکتان وەرەگرن ،

“لینکی کەناڵ بڵاو بکەنەوە لای خۆتا بەڵکو بەهۆی قسەیکەوە ئایەتێکەوە فەرموودەیکی پێغەمبەر گیان -صلی الله علیە وسلم- کەسێك موسڵمانێك خوشکێکی ئەزیز هیدایەت بدرێت ،هیچ کەسێك نازانێت هیدایەت لە کوێوە بۆیی دێت بەڵکو خودا سەبەب دەنێریت بۆی”

خوای گەورە هەموو لای سەربەرزبکات 🌼
4❤‍🔥1🥰1👏1😇1
"فێری عیلم بە، چونکە گەر ئیمڕۆ تۆ بچووکی ناو خێزان و ژینگەکەت بیت، سبەینێ دەبیتە گەورەیان و چاویان لەسەر تۆیە

وە کەسێک لە ئێوە نازانێت کەی پێویستیمان بە عیلمەکەی دەبێت، هەموو ئەوەی لە ئەهلی فەزڵ و عیلم ئێستا تۆ دەیانبینیت کە ژمارەیان زۆر زۆرە، ڕۆژێک دێت وڵات و ناوچەکان لێیان بەتاڵ دەبنەوە و دەمرن، ئەو کات هەمووان چاویان لەدەست و دەمی تۆیە، بۆیە پێش ئەوەی ببیتە ڕەئس و گەورەی، (خێزانێک+شوێنێک+مزگەوتێک) خۆت درووست بکە و پێ بگە، چونکە کەبوویتە ڕەئس و گەورە دوای ناتوانی تەفەقوهی پێویست بکەیت

فێربن و پێ بگەن، چونکە گەر ئێوە ئیمڕۆ بچووکی ئەم قەومە بن، سبەینێ دەبنە گەورەی ئەم قەومە، قەومەکانیش گەورەکانیان بەڕێوەیان دەبەن."

ئەدەبی دین و دونیا
1👏1
بەتایبەت خوشکان ،

دەبینین کە زاناکانمان زۆرنەی هەرە زۆری پیاوە چەند جوانە ئافرەت خۆی شارەزا بکات لە دینەکەی و پاشان بێتە پێشەنگ بۆ ئافرەتانی ئیماندار زانا بێت و زیاتر شانازی بکەین کە ئافرەتمان تێدایە زانایە لەنری ئەوەی هەندێك پرسیاری شەرعی و هەستیار لە مامۆستا پیاوەکان بکەین پرسیار لە مامۆستای ئافرەت بکەین ،بۆیە والله لەم سەردەمەدا زۆر گرنگە ئافرەت خۆی شارەزا بکات لە دینەکەی ،
2💯2😍1
2025/10/19 21:27:27
Back to Top
HTML Embed Code: