Telegram Web Link
“باشترین ڕۆژەکانی ژیانت ئەو ڕۆژەیە کە ، دانایت زۆر بکات و زانست و ئارامگریت پێبخشێت و لەتاوان دوورت بخاتەوە”
6🥰3👏2❤‍🔥1
لە هەموو سات و بارودۆخێکـدا سەڵاوات بدە،
لە کاتی هەستان و دانیشتن و کارکردنتـدا،
مەڵێ لە کاتێکی دیاریکراودا سەڵاوات دەدەم،
با هەمیشە زارت پاراو بێت بە سەڵاوات،
چونکە ئەو دەمەی زمانت پاراو دەبێت بە سەڵاوات،
خودا خەمەکانت دەڕەوێنێتەوە و لە تاوانەکانت خۆشدەبێت و کارەکانت بۆ ئاسان دەکات و ژیانت پڕ بەرەکەت دەبێـت...

لە کتێبی: سەڵاواتی ئیبراهیمی، نوور و بەرەکەتی ژیانت
7😍2👏1
“ئەم ئاین و شەریعەتەی ئەمڕۆ پێمان گەشتووە هەرگیز پێمان نەدەگەشت گەر خودا کۆمەڵێك خانمی بەڕێزی بۆ فەراهەم نەکردبا ، بەهەوڵ تێکۆشانیان ئەم ئاین و پێغەمبەرەکەیان سەرخست”
5👏3😍3
بەهەشت🌼
“ئەم ئاین و شەریعەتەی ئەمڕۆ پێمان گەشتووە هەرگیز پێمان نەدەگەشت گەر خودا کۆمەڵێك خانمی بەڕێزی بۆ فەراهەم نەکردبا ، بەهەوڵ تێکۆشانیان ئەم ئاین و پێغەمبەرەکەیان سەرخست”
بۆ نمونە خاتوو خەدیجە -ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێبێت- یەکەم مرۆڤ بوو یەکەم ئافرەت بوو باوەڕی بە پێغەمبەری خوا هێنا وە یەکەم کەس بوو سەری خست ،

هەروەرها خانمی هاوەڵ «سومەیەی کچی خەیات» یەکەم شەهید و قوربانی بوو لە مێژووی ئیسلام ئەم خانمە پاڵەوانە تەنها بە باوەڕهێنان و شوێنکەوتنی پێغەمبەر نەوەستا بەڵکو چەندین قوربانی دا و خۆیی لە پێناودا شەهید کرد !
6😍2🔥1
ئەزیزانم بەهەشت ئەوەندە بە ئاسانی بەدەست نەهێندراوە ،

ابن القیم ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت «شیخی ئیسلام ابن تیمیة زۆرنەی تەمەنی لە زیندانەکان بەسەر برد کردیانە ژووری تاکە کەسی کتێب و قەڵەم هەموویان لێقەدەغە کردوو خۆیی و چوار دیوار هەندێک جار خواردنیشیان نە دەداپێی تاوەکو بەبێ کەسی مرد و دوای ئەوە نزیکی ١٠٠ هەزار کەس تۆ بڵێ ٣٠٠ هەزار کەس دوای جەنازەکەی کەوتن بەمنداڵ و ئافرەت و پیاو لەخۆیان دەدا و شیوەنیان دەکرد» ئەم پیاوە خواناسە لەسەر چی لە زیندان بوو لەسەر خواپەرستی حەقی دەوت لەسەر ئەوەی بەرگری لەخودا و پێغەمبەرەکەی دەکرد و خەڵکی بەئاگا ئەهێنایەوە لە شیرك و کفر و گومڕایی ،
3😢3💯2❤‍🔥1
بەس ئەزیزانم ،

کە چوویتە ناو بەهەشتەوە ئەم دڵەت حەزی بەچی بێت ،
ئارەزووی هەر شتێك بکات ئارەزووی بینینی هەر کەسێك بکات حەزت بە هەر خواردنێک هەبێت لەبەهشت هەیە لە بەهەشت خودا ئەبینیت پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم و هاوەڵە بەڕێزەکانی ،
خۆشیەکانی بەهەشت تەواو نابێت بەڵام خۆشیەکانی دونیا تەواو ئەبێت و کاتییە خودا دونیای بە «یەک ڕۆژ وەسف کردووە» یەک ڕۆژ ئەم دونیایە من و تۆ ٥٠ ساڵ تێدا ئەژین لای خوا یەک ڕۆژە ،

هەوڵبدە بۆ ئەو بەهەشتەی کە ڕوح و دڵ تێدا ئارامە،
7👏2😍2🔥1
بەهای کات ...

ئیمام ئیبن قەییم - رەحمەتی خوای لێ بێت - دەفەرمووێت:

"یەکێک لە زیانبارترین شتەکان بۆ بەندە، بەتاڵی و بێکارییەتی، چونکە نەفس بە بەتاڵی دانانیشێت، بەڵکو ئەگەر بە شتێکی بەسوود سەرقاڵی نەکەیت، ئەوە بە شتێک کە زیانی هەیە سەرقاڵت دەکات "

📚 طريق الهجرتين (١/٢٧٥)
12🥰1👏1
شێخ سعید الکملی دەفەرمووێت :

“هەرچەند زانست و زانیاری بەدەست بێنیت ، جگە لە قورئان بە هیچی دیکە بەرز نابیتەوە ، جا گەر هەزار کتێبیش بخوێنیتەوە”
9👏3😍2
[ ســەرســـام مــەبە بە خــۆت ]

«ناوە ناوە پرسیار لەخۆت بڪە تۆ بڵێی من مونافیق نەبم ؟  تۆبڵێی ڪردەوەڪانم لێ قەبول ڪرابن»

ئیمامی عومەر ــ رضي الله عنە ــ  لە وە ئەترسا ڪە مونافیق بی بۆیە پرسیار لە حوذەیفه دەکات ئەویش جوابی ناداتەوە ئیتر سوێندی ئەدات دواتر ئەڵێ لەمەودوا لە تۆ زیاتر قسە بۆ هیچ ڪەسێڪی تر ناڪەم ، لە ڪاتێڪدا ڪە
پێغەمبەری خوا ﷺ بە عومەر ئەڵێ :
ئەی عومەر شەیتان لێتە ترسێت.

ئەگەر ئیمامی عومەر لەوە بترسێت ڪەمونافیق بێ ئەی ئەبێ ئێمە حاڵمان چۆن بێ»

[عشر القواعد في تزكیة النفس ]
6😍2👏1
ئەو کاتەی خەڵک سەرسام دەبن، خۆ بە تۆ سەرسام نەبوون، بەڵکو بە جوانی نیعمەتێکی خوا سەرسامن بەسەرتەوە، بە جوانی سەتر و داپۆشینی خوا سەرسامن، کە نەیهێشتووە لەو هەزار عەیب و گوناهە یەک دانەشیان دەربکەوێ!!

تەماشا بکە، کامە جوانیت، باشیت، لێهاتوویت هی خۆت بوو، پێی سەرسام ببە و شانازی پێوەبکە!

زۆر دەترسم بەخۆت سەرسام ببیت، و خوا توڕە بکەیت بۆ خۆتت لێبگەڕێ، ئەو کاتە وای بەحاڵت چیت بەسەر دێت!

#وەرگیراوە
6👏4💯2🔥1😍1
ئەگەر کەسێک هەیە ئاگادارت ئەکاتەوە لە حەڵاڵ و حەرام، ئەوا زۆر بەباشی دەستی پێوەبگرە و لەدەستی مەدە،

لەبەرئەوەی ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین، زۆر کەمن ئەوانەی ناسیحن، و زۆر زۆرن ئەوانەی موجامەلەدەکەن !

سەردەمێکە، هەمووان خواخوایانە دڵی کەسیان لێنەڕەنجێ و زیاترین کەسیان لەدەوربێ،
و ئەکرێ بۆ بچووکترین شتی دوونیا ئاگادارت بکەنەوە، بەڵام گەر شاخێک بڕوخێ لەدینەکەت ئاگادارت ناکەنەوە.

د. یحیا شیخانی
9🔥3💯1
قالت عائشة رضي الله عنها  :

«ما كان لإحدانا إلا ثوب واحد تحيض فيه، فإذا أصابه شيء من دم قالت بريقها فقصعته بظفرها»

صحيح البخاري ( ۳۱۲ )

دەتوانن وێنای ئەم ژیانە پڕ لەقورسایی و هەژارانەیەی خێزانەکانی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بکەن !

لە ماڵی دونیا یەك جلیان هەبووە، جار وا هەبووە لە کاتی سوڕی مانگانەدا جلەکانیان بە تف و نینۆكی خۆیان پاك دەکردۆتەوە !
4😢3👏1😍1
پۆدکاستێکی زۆر خۆش و تایبەت زۆر ئامۆژگاری بەسود و فەوائیدی لە خۆیی گرتووە باسی «قەزاو قەدەر و ئیمان و عەمەلکردن و زۆر بابەتی بەسود کە تێیدا باسی دەکات» لینکەکەی لە خوارەوە بۆتان دادەنێم ،👇🏻

https://youtu.be/am6jfmu7E_M?si=S0AORLMa5RyUxy1S
4😍3🔥2
هەر کەس عەقڵی خۆی پێش خست لەسەر تێگەیشتن لە قورئان و سونەت، لە تاریکایی دەریاکاندا غەرق بووە هەر وەکوو چۆن کوڕەکەی نوح علیە السلام بە عەقڵی خۆی بڕیاری دا برواتە سەر چیاکە تاکوو بپارێزرێ لە تۆفانەکە، بەڵام سزای خوای گەورە نەیپاراست لەناو تاریکایی دەریاکاندا غەرق بوو.
5👏1
ئیمامی دڵان ئیبن القیم رەحمەتی خودای لێبێت لە کتێبی الفوائد لا(٣١) دەفەرمووێت:



بەفیرۆدانی کات زۆر خراپترە لەوەی مردنت بەسەربێت !

بۆچی یاشێخ؟

“لەبەر ئەوەی مردن تەنها دەتگرێتەوە لە خەڵکی، پەیوەندیت لەگەڵ خەڵک دەپچرێ لە دونیا، بەڵام بە فیرۆدانی کات بۆ کەسی موسڵمان دەیگرێتەوە لە خودای گەورە، پەیوەندیت لەگەڵ خودای گەورە دەپچرێ و بێ ئاگا دەبێ لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە سوودی بۆ قیماتی هەیە”
4😭3👏1😍1
هذا النَبْيُّ الهَاشِميُّ مُحَمدًّا
هذا لِكُلِ العَالمِينَ رَسولا ﷺ

شەوق و تامەزرۆییەك کە هیچ شتێك وەسفی ناکات جگە لە فرمێسك و گریان.

‏لە زيد بن عَبْد الله بن عُمَر ئەگێڕنەوە ئەڵێ:
“ما سَمعتُ ابنَ عُمَرَ يَذكُر النّبيُّ ﷺ قطّ، إلّا بَكى”.

هەر کاتێ باسی پێغەمبەر ﷺ ی
ڪردبایە ابنَ عُمَرَ ئیلا گریاوە ،
3😢3❤‍🔥1😍1
یەکێك لە دکتۆرە دەروونیەکان دەڵێت :

“هەموو جۆرە نەخۆشیەك هاتۆتە لام ئیللا ئەهلی «قورئان» نەبێت”
11😍5👏2🔥1
شێخ منصور السالمي ،

“بەیەک ئایەت مسوڵمان بوو چۆن مسوڵمانێکـ هەموو دونیا دەیناسێت ئێستا، چۆن وای لێهات !
چونکە هەر کە بوو بە مسوڵمان هەموو ژیانی دا بە قورئان بەجۆرێک دەوری قورئانی دەکردەوە قورئان بەرزی کردەوە گەورەی کرد کردی بە بانگخواز ئەرکی بانگکردنی خەڵکی پێ بەخشی”
9😢5👏1
2025/10/22 21:56:06
Back to Top
HTML Embed Code: