Telegram Web Link
بەناوی خودا دەست پێدەکەین...

🔸بابەتی یەکەم: سەرەتایەک بۆ نوێژ بەکورتی و پوختی:-


نوێژکردن یەکێکە لەپایە گرنگەکانی ئیسلام، کە خودا خۆی سەرپەرشتی واجب بوونەکەی کردووە، لـەو شەوەی کە پێغەمبەرمان بەرز کرایەوە بۆ ئاسمان و گەیشتە خزمەت پەروەردگار، خودا نوێژی واجب کرد لەسەر موسڵمانان. وە سەرەتا 50 نوێژی دانا بۆ موسڵمانان بەڵام دواتر بەسۆز و ڕەحمی خۆی کردی بە پێنج نوێژ .
( وە ئەم شەوە کە پێغەمبەر تێدا بەرز کرایەوە بۆ ئاسمان و نوێژی تێدا واجب کرا، پێی دەوترێ شەوی"شەوڕەوی پێغەمبەر" یان"شەوی میعراج ")
2❤‍🔥1
ئەوەی گرنگترە بیڵێم ئەوەیە...

لەبەر ئەوەی نوێژ یەکێکە لەپایە هەرە گرنگەکان کەئاینی ئیسلامی لەسەر بنیاتنراوە ، کە لەدوای شایەدهێنان بە لا الەالا اللە نوێژکردن دێت، هەر بۆیە خودای تعالا لە چەندان ئایەتی قورئاندا فەرمانی پێکردووین نوێژ بکەین، وە پێغەمبەرەکەشی لەچەندان فەرموودەی صحیحدا ئاماژەی بەوە کردووە کە جیاکەرەوەی نێوان باوەڕدار و بێ باوەڕ نوێژە و هەر کەسێک نوێژ نەکات بێ باوەڕەو هیچ پەیوەندیەکی نیە لەگەڵ پەروەردگاردا.


ڕای جیاوازی زانایان  لەسەر نوێژنەکەر  هەندێکیان ئەڵێن موشریکە و هەندێکیشیان ئەڵێن ئەگەر ماوەیەک بیکات و واز بهێنیت واتە ماوە ماوە بیکات موشریک نیە بەلام فاسقی گەورەیە»

جا سەحابەش هیچ بە نوێژنەکەر رازی نەبوە» و لەسەردەمی  رسول الله نوێژنەکەریان قبوڵ نەکردوە
3❤‍🔥1
سەبارەت بەنوێژکردنیش پێغەمبەرمان ﷺ فەرموویەتی :- یەکەم شت کە ئینسان لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێت لەڕۆژی قیامەتدا بریتیە لەنوێژەکانی، جا ئەگەر بەڕێک و پێکی ئەنجامی دابن، ئەوا بەڕاستی سەرفراز و سەرکەوتوو ئەبێت. بەڵام ئەگەر نوێژەکانی بەخراپی و ناتەواوی ئەنجام دابوو ئەوا بەڕاستی زەرەرمەند و فەوتاو ئەبێت.

جا موسڵمانی ئازیز ، گەر پایەک و بنەمایەکی ئاینەکەت هۆکار بێت بۆ جیاکردنەوەت لە کەسێکی بێ باوەڕ و نەکردنی هۆکارێک بێت بۆ چوونت بۆ دۆزەخ، ئەوا جێی خۆیەتی هەوڵێکی ڕاستەقینە و جدی بۆ بدەیت تاکو بە باشترین شێوە فێری بیت، وە دواتریش ئەنجامی بدەیت.

بمێنن🤍
3❤‍🔥1
وەک گول خوشەویست بە لەلای خەلک بەو قسە جوانانەی کە دەیکەیت بەرامبەریان......🦋🌷
🥰2
سورة_الكهف_كاملة_بيشةوا_قادر_الكردى_رمضان_2023_Surah_Al_Kahf_Peshawa
<unknown>
{السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه}

"هەینیتــان پڕ خـێر و بەرەکـەتدار بێت"

✹ڕووناکی نێوان دوو هەینی وەرگرە بەخوێندنی سوڕەتی «الکهف»
____

♡سوڕەتی الکهف لەشەو و ڕۆژی هەینی ♡

«هەرکەسێک سوڕەتی [ الکهف ] بخوێنێت لەڕۆژی هەینی بۆی دەبێتە ڕووناکی لەنێوان دوو هەینیەکە».

[ صحيح الجامع الصغیر : ٦٤۷۰



🌻لەم ڕۆژەدا زۆرترین سەڵاوات بڵێن🌻

🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ .🌻❤️
5
VID_20250612_210301_677
<unknown>
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

💙🕊️
1
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە..

🔸بابەتی دووەم :- بەکورتی باس لە مەرجەکانی نوێژکردن دەکەین کە پێویستە لەهەموو کەسێکدا هەبێ کە نوێژ ئەکات...!
1- ئیسلامبوون :- واتە ئەو کەسەی کە نوێژ دەکات دەبێت موسڵمان بێت و دانی نابێت بە (لاالەالااللە ،محمد رسول اللە☝🏽).

2- هەبوونی دەست نوێژێکی ڕێک و گونجاو
3- ژیری :- پێویستە کەسەکە خاوەن ئەقڵێکی کامل بێت ، واتە شێت و ناکامل نەبێت.
4- پێگەیشتووبێت:- واتە گەیشتبێتە تەمەنی باڵغ بوون، بەڵام بۆ منداڵان پێویستە زوو ڕابهێندرێن وەکو سەروەمان فەرموویەتی لەحەوت ساڵیەوە فەرمانیان پێ بکەن کە نوێژ بکەن.
5- لەشی پاک :- واتە نابێت کەسەکە لەشگران بێ لەپیاوان و ئافرەتان. [ *بەڵام بۆ حاڵەتی سوڕی مانگانە و منداڵ بوون لەئافرەتاندا ، نوێژکردنیان لەسەر لادەکەوێت* ].
4
6- هاتنی کاتی نوێژکردن .
7- داپۆشینی عەورەت :- بەم شێوەیە👇🏽

- بۆ پیاوان ،دەبێت عەورەتی لەنێوان ناوک و ئەژنۆیدا دابپۆشێت هەروەها دەبێت شانەکانیشی دابپۆشێت، چونکە پێغەمبەری خوا ﷺ نەهی لە دانەپۆشینی کردووە.
- بۆ ئافرەتانیش، دەبێت هەموو لاشەیان دابپۆشن بەجۆرە جلێک کە وەسفی جەستەیان نەکات ،واتە جلەکە تەنک و تەسک نەبێت ، (پێویستە تەنیا دەست و دەم و چاوی بەدەرەوە بێت و بەشەکانی تری جەستەی تەنانەت پێیەکانیشی دابپۆشیت).

7- پاکبوونی (لاشە + جل و بەرگ + شوێنی نوێژکردن) لەهەموو شتێکی پیس و بێ نوێژ .

8- ڕووکردنە قیبلە:- گەر توانای هەبوو .
9- نیەت هێنان :- کە شوێنی نیەتەکە ئەبێت دڵ بێت نەک زمان.

بمێنن🤍
5
کاتێک دەبینی
کەس قەبارەی خەمەکەت نازانێت چەندە
کەس نازانێت چەندە هیلاکی و چەندە شەکەتی
دڵتەنگ مەبە”

خودای میهرەبان لە بارەی ئەوەوە فەرموویەتی:
( أوليس الله بأعلم بما في صدور العالمين)
ئەی ئەوە نیە خودا زاناتر و ئاگادار ترە بەوەی
لە دڵی بەندەکانی دایە ؟!

کاتێ خودا لە دڵت بگات چ باکت بە تێگەیشتنی مرۆڤەکانە🤍
1💯1
بەناوی خودای بێ ئەندازە میهرەبان..

🔸 بابەتی سێیەم:- دانانی بەربەست (السترە) لەکاتی نوێژکردندا.👇
بەڕێزان، بەربەست کە لەعەرەبیدا پێی ئەڵێن (السترە)، ئەوەیە کە نوێژخوێن لە بەردەم خۆیدا دایدەنێت لەوکاتەی بە تەنیا نوێژ ئەکات.
ئەم کردارە بەشێوەی (واجب - فەڕز) نەهاتووە بەڵام لەبەر ئەوەی سەروەرمان زۆر جەختی لەسەرکردۆتەوە بۆیە بەشێکی زانایان دانانی بەربەست لەکاتی نوێژکردندا بەواجب دادەنێن.

وە بەشێوەی سونەتی موئەکەدە سەیر ئەکرێ، واتە سونەتێکە گەر بیکەیت پاداشت وەرەگریت و نەیکەیت لۆمە ئەکرێی لەسەری.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێغەمبەرمان ﷺ فەرموویەتی :-

- کە نوێژتان کرد ڕووەو بەربەستێک نەبێ نوێژ مەکەن.
- وە فەرموویەتی،هەرکاتێک نوێژتان کرد بەربەستێک لە پێش خۆتاندا دابنێن.

وە سەروەرمان، کاتێ لەمزگەوت نوێژی کردوە هەوڵی داوە کۆڵەکەی مزگەوتەکە بکاتە بەربەست، وە کاتێک نوێژی لە دەشتێکدا ئەنجام بدایە هیچ شتێ نەبا بیکاتە بەربەست، خەنجەرەکەی بەر پشتی ئەچەقاندو  پاشان نوێژی ڕووەو ئەو خەنجەرە دەکرد.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆیە پێویست ئەکات ئێمەش وەک شوێنکەوتەی سەروەرمان لەهەموو نوێژێکدا بەربەستێک دابنێین، جا گەر نوێژکردنەکەمان لەمزگەوت بێت یان لەماڵ یان لەهەر شوێنێکی تر بێ، وە ئیلاقەی بەوەوە نیە ئایە شوێنەکە قەڵەباڵغە یاخود نا !  چونکە وەک پێشتر وتمان پێغەمبەری خودا لە چۆڵەوانیش بەربەستی لەبەردەم نوێژەکەیدا داناوە.
2
چەند تێبینیەک بۆ زیندووڕاگرتن+ئەنجامدانی ئەم پاداشتە گەورەیەیی ناو نوێژ:-

یەکەم :- هەر شتێ یەک دوو بست بەرزبێ و خاوێن بێت، دەتوانرێ بکرێت بە بەربەست (السترە).
وەک، پایەکی ناومزگەوت، یان کورسیەک  یان خەنجەرێک یان دارێک یان دیوارێک یان شتێکی هاوشێوەی ئەمانەی وتمان وە ئاگاداربن
شتی بچوک وەک لێواری بەرماڵ و هێلی کێشراو لەسەر زەویەکە و هاوشێوەکانی ئەمانە نابن بەبەربەست.

سێیەم:- بەهیچ شێوەیەک نابێت ڕێگە بدەیت هیچ کەسێک بەنێوان خۆت و بەربەستەکەت تێپەڕ بێت.
چوارەم :- پێویستە نێوان شوێنی سوجدە و بەربەستەکە مەودای پێداڕۆیشتنی (مەڕێک یاخود بزنێک) بێ

بارک االلە فیکم.
2
لێبوردەیی..
دیاریە بۆ کەسانی تر
ئەما بیر چونەوە دیاریە بۆ خودی خۆت..!🖤
🥰1
... لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم...

وتم: ئازارم هەیه!
خودا فەرمووى: ﴿ لَا تَقْنَطُواْ مِن رَّحْمَةِ ٱللَّهِ ﴾
سوورەتى الزمر ٥٣
واته: نائومێد مەبن لەميهرەبانی و بەزەیی خوا

وتم: بێ کەسم!
خودا فه رمووى: ﴿ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ ٱلْوَرِيدِ ﴾ سوورەتى ق ١٦
واته: ئێمه لەوەوه نزیکترین (بەزانیاریمان) له شادەماری دڵی.

وتم: خودايه هيوایەکم پێ ببەخشه!
خودا فەرمووى: ﴿فَإِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًا ﴾
سوورەتى الشرح ٥
واته: بەڕاستی لەگەل هەموو تەنگانەیەکدا خۆشی و ئاسانی دێت.

وتم: چۆن خەونەکانم بێته دی؟
خودا فەرمووی: ﴿ ٱدْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ﴾
غافر ٦٠
واته: لێم بپارێنەوه وەلامتان دەدەمەوە

جیهان پشتت تێدەکات ئایەتێک دەبێته پشتیوانت!
3
گەر پیاوان
مزگەوتەکان بکەن بە حوجرە بۆ خۆیان ،

تۆی خانم
ماڵەکەت بکە حوجرەیەک 😍.
4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کە مردی
پەشیمانی بو نوئژەکانت دادت نادا«
😢2
بابەتی چوارەم

هاتینەوە خزمەتتان لەپێناو خودا☝🏽

🔸بابەتی چوارەم :- نیەت هێنان بۆ نوێژ ✍️


یەکێک لەو هەڵە باوانەی کە ئەکرێ لەلایەن نوێژ خوێنانەوە، نیەتهێنانە بۆ نوێژ بە دەم (زمان). ڕوونتر بڵێم کە
ئێمە لەمنداڵیەوە وا فێرکراوین و وا تێمان گەیەنراوە، لەوەی کاتێک دەچین نوێژ بکەین دەبێ لە سەرەتادا بڵێین ( نیەتم هەیە نوێژی عەسر دەکەم کە چوار ڕکعاتە بۆ خودای خۆم + چەندان وشەی تری دروستکراو)، وە بۆ نوێژەکانی تریش دەبێ بەهەمان شێوە بڵێین.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نوێژخوێنی ئازیز ئەوەی سەرەوە، ئەسڵ و ئەساسی نیـە لەدیندا
چونکە هەرگیز لەپێغەمبەرمان ﷺ نەبیستراوە کەهیچ کاتێک بەدەم نیەتی هێنابێ بۆ نوێژکردن و بۆ هیچ عیبادەتێکی تری وەکو ڕۆژووگرتن و هتد...
تەنانەت لەلای چوار هاوەڵە بەڕێزەکەشی شتی وا بوونی نەبووە.

کەواتە ئەبێت بزانین، ئەم نیەتهێنانە بەزمان بەو شێوەیەیی فێرکراوین، پێچەوانەی سونەتی سەروەرمان و چوار هاوەڵە بەڕێزەکەیەتی. کە ئەمەش دەچێتە قالبی زیادکردنی شت بۆ دین، کەئەوەش تاوانێکی گەورەیە پەنا بەخوا

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
- ئەی ئەسڵی بابەتەکە چۆنە ...!!

خوشک و برایانم،شوێنی نیەت دڵە و سەروەرمان ﷺ فەرموویەتی :- (ان الاعمال بالنیات)  واتە:- هەموو کردەوەو پەرستشەکان تەنها بەنیەتەوە دەبن، وەهەموو کەسێ تەنها ئەوەی بۆهەیە کە نیەتی لێ هێناوە، بە واتایەکی تر هەموو کەسێک ئەو نیەتەی بۆ حسابە کە لەدڵی دا هەیەتی نەک ئەوەی بەزمان ئەیڵێت.

بۆ نمونە:-
جەنابت کە بەیانیان لەگەرمەی خەودا هەڵەستیت و ئەچیت دەست و نوێژێک هەڵەگری و ئەچیتە سەر بەڕماڵەکە، قابیلە بۆ خۆشی خۆت ئەو کارە بکەی؟ ئێ دەی نیەتەکەت و نیازی دڵت وابووە هەڵستیت و دەست نوێژ هەڵگری و نوێژی بەیانیت بکەی، ئێ هەر ئەم نیەتەش لای خودا حسابە 😊و پێویست بە نیەتهێنانی تر ناکات.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشێوەیەکی گشتیش ،واباشترە بەم شێوەیە نیەت بهێندرێت بۆ نوێژ :-

کاتێک وەستاویت بۆ نوێژو ڕووت لە قبیلە کردوە، پێویستە( هۆش و دەروون و دڵت) بخەیتە سەر ئەوەی کە ئایە ئەو نوێژەی دەیکەی چیە و چۆنە ! ئایە نوێژی فەڕزە یان سوننەت ! نیوەڕۆیە یان عەسر !
یەعنی دڵ و هۆشت جێگیر بکە و ڕاستەوخۆ دەست بەنوێژەکەت بکە، پێویست ناکات هیچ وشەیەک بەدەم بڵێی، چونکە خودا سەیری نیەتی دڵت ئەکات نەک وشەکانی سەر زمانت.

بەهیوای ئەوەم ڕوون بێت لاتان.

بارک اللە فیکم .💙
4
2025/10/24 05:24:31
Back to Top
HTML Embed Code: