Telegram Web Link
💡 ژمارەیەکی زۆر نزا هاتوون ، ئێمە چوار دانەی کورت و پوخت ئەخەینە ڕوو...

1- هاتووە کە پێغەمبەرمانﷺ ئەم نزایەیی لەنوێژە فەڕزەکاندا خوێندووە:-
{ اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَیْنِی وَبَیْنَ خَطَایَایَ کَمَا بَاعَدْتَ بَیْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ اللَّهُمَّ نَقِّنِی مِنْ الْخَطَایَا کَمَا یُنَقَّی الثَّوْبُ الْأَبْیَضُ مِنْ الدَّنَسِ اللَّهُمَّ اغْسِلْ خَطَایَایَ بِالْمَاءِ وَالثَّلْجِ وَالْبَرَدِ }.

واتە: ئەی خودایە، چۆن نێوانی خۆڕهەڵات و خۆرئاوات لێک دوورخستۆتەوە ئاواش نێوانی من و گوناهەکانم لێک دووربخەوە. خودایە! چۆن پۆشاکی سپی لەپیسی پاک دەبێتەوە، ئاوا لەگوناهەکانم پاک بکەیەوە. خودایە! بەئاو و بەفر و تەرزە گوناهەکانم لێ بشۆوە.
2- جارێک پێغەمبەرمان گوێی لەپیاوێک دەبێت کە لەسەرەتای نوێژەکەیدا دەڵێت :-

(اللە اکبر کبیراً و الحمدللە کثیراً و سبحان اللە بکرةً و اصیلاً).
دواتر پێی فەرموو : پێی سەرسام بووم، ئەم نزایە دەروازەکانی ئاسمانی بەڕوودا کرانەوە).
3- وە ڕۆژێک پێغەمبەرمانﷺ گوێی لە پیاوێک ئەبێ کە لەدوایەوە نوێژ ئەکات و لە سەرەتای دەستپێکی نوێژدا دەڵێت :-
(الحَمدُلِلّە حَمداً کَثیراً طَیباً مُبارَکاً فیە )

- دواتر پێی فەرموو: بەچاوی خۆم دوازدە فریشتەم بینین لەسەر بەرزکردنەوەیان پێشڕکێیان دەکرد.
4- وە لەفەرموودەی تردا هاتووە کە سەروەرمان ﷺ ئەم نزایەیی خوێندووەو فەرموویەتی:-

{ سُبْحَانَكَ اللّٰهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، وَتَبَارَكَ اسْمُكَ وَتَعَالٰی جَدُّكَ، وَلَا اِلٰهَ غَيْرُكَ.}
چەند تێبینیەکی زۆۆر گرنـگـ :-

🔹بەکردنی ئەم سونەتە نوێژەکەت پڕ خێرتر ئەبێت، بۆیە لەیادی مەکە و ئەنجامی بدە.
🔸 هەر کامێک لەنزاکانی سەرەوە بخوێنیت، دروستە و کێشەی نیە ان شاءاللە.
🔹ئاگاداربە دروست نیە لەیەک نوێژدا هەموو نزایەکان بەیەکەوە بخوێنێ،وا باشترە بەسەڕە بەکاریان بێنی.

🔺دوعای دەسپێکردنی نوێژ تەنیا لەیەکەم ڕکعاتدا ئەخوێنرێ و بەدیاریکراوی لە پێش وتنی (اعوذ باللە من الشیطان الرجیم و خوێندنی سوڕەتی فاتیحە)..
بەڵام... هەرکاتێک نوێژخوێن لەیادی چوو لەشوێنی دیاریکراو بیخوێنێ، ئەوا دروست نیە و نایخوێنێ لەڕکعاتەکانی تردا.
چونکە ( لەشوێنی دیاریکراودا تێپەڕیوە و خوێندنی لەشوێنی تردا داهێنانە و دروست نیە) + وە لەلایەکی ترەوە ئەم نزایە ناوی (نزای دەسپێکردنە)، خوێندنی لە ڕکعاتێکی تر جگە لەڕکعاتی یەکەم پێچەوانەی شەرعە.
بمێنن بەخێر و سەلامەت
️ السَّلَاْمُ‌ ‌عَلَیْکُم‌ بەڕێزان ئایا لەو 11ە بابەتەی نوێژە دانراوە سودی هەبووە بۆتان؟
Anonymous Poll
93%
بەڵێ ، الحمد للە
7%
نەخێر
3
ئەگەر خودا ویستی لێبوو چاکەیەك بهێنێتە ڕێت ، هاندەر و پاڵنەر دەخاتە دڵی چواردەوورەکەتەوە و بە هۆیەوە چاکەت لەگەڵ دەکەن و خزمەتت دەکەن
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە.
هاتینەوە خزمەتتان لەپێناو خودا☝🏽
"*"*"*"*"*"*"*"*"*"*"*"*"*"*"*"
بابەتی دوازدەهەم:- پـەنـاگـرتـن بـە خـودا (الاستعاذە).

دوای خوێندنی دوعای دەستپێک، پەیامبەری خودا ﷺ لە پێش خوێندنی سوڕەتی فاتیحە، پەنای بە خودای پەروەردگار دەگرت.

وە کەمێک لەزانایان ئەم کارەیان بە واجب داناوە، بەڵام ڕای بەهێز و پەسەند ئەوەیە کە ئەم کارە سوننەتە.
وە بۆ دووربوون لەواسواسی و خەیاڵ ڕۆیشتن واباشتر و چاکترە ئەنجام بدرێت.
🎯 باشترین دەستەواژەکانی پەناگرتن بە خودا بەپێی ڕای زانایان ئەمانەن :-

🔸أعُوذُ بِاللەِ مِنَ الشَّیٔطَانِ الرَّجِیم.
یـــاخـــود

🔹أعُوذُ بِاللەِ السَّمِیعِ العَلِیمِ مِنَ الشَّیٔطَانِ الرَّجِیم.
🔹أعُوذُ بِاللەِ السَّمِیعِ العَلِیمِ مِنَ الشَّیٔطَانِ الرَّجِیم، ٳِنَّ اللەَ هُوَ السَّمِیعُ الٔعَلِیم.
🔹أعُوذُ بِاللەِ السَّمِیعِ العَلِیمِ مِنَ الشَّیٔطَانِ الرَّجِیم، مِن هَمزِەِ وَنَفخِەِ وَنَفثِەِ.

[هەر کامێکی بەکاربێنی، دروستە ان شاءاللە]
🔴 ئایە لە هەموو ڕکعاتەکاندا ، لەپێش خوێندنی فاتیحە سونەتە پەنا بەخودا بگرین؟

🎯 ئەوەی هاتبێ لەفەرموودەکانی پەیامبەری خودا، ئەوەیە تەنیا لەڕکعاتی یەکەمدا سونەتە وا بوترێ..واتە لەڕکعاتەکانی تردا ناوترێت✖️

وە زانایان دەفەرموون ئاوا باشترە کە نوێژ خوێن ئەنجامی بدات، واتە لە دوای دوعای الاستفتاح، پەنا بەخودا بگرێ، ئینجا دەست بکات بە خوێندنی سوڕەتی فاتیحە.

- پرسیارەکە لەلایەن م.محمد عبدالکریم وەڵام دراوەتەوە. (واللە تعالا اعلم ).
بەهیـوای سوود ان شـاءاللە.
لـەدوعای خێر بێ بەشـمان مەکـەن.

بارک اللە فیکم، وجزاکم اللە خیرا...🤍🌸
هاوڕێ ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە لە تاریکترین ساتەکانی ژیانماندا دەستمان دەگرێت ، ئەو کەسەیە کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە کاتێك هەڵەدەکەین .
ڪاتێڪ بە دوای حەرام ناڕۆیی خودا جوانترین حەڵاڵت پێ دەبەخشێت..
🫀🌷
1
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە.
هاتینەوە خزمەتتان لەپێناو خودا☝🏽
____
🔸بابەتی سیانزەهەم:- وتنی [ بِـسٔمِ اللەِ الرَّحٔمَـنِ الرَّحِـیم ]و خوێندنی سوڕەتی فاتیحە.

- سەروەرمان دوای خوێندنی دوعای دەستپێک(الاستفتاح) و پەناگرتن بەخودای تعالا، ئینجا دەستی ئەکرد بەخوێندنی سوڕەتی فاتیحة.

- لەسەرەتادا دەیووت[بِـسٔمِ اللەِ الرَّحٔمَـنِ الرَّحِـیم] ئینجا دەستی ئەکرد بەخوێندنی سوڕەتی فاتیحة.
🔺لـەنێو زانایاندا دوو کۆمەڵە هەن:-

🔹بـەشێکیان پێیان وایە
[ بِـسٔمِ اللەِ الرَّحٔمَـنِ الرَّحِـیم] ئایەتێک (نیە) لە سوڕەتی الفاتحةو سوڕەتەکانی تردا، واتە نوێژ خوێن سەرپشکە لەوەی لەسەرەتای سورەتەکاندا بیڵێ یاخود نەیڵێ.

🔹وە بەشێکی تر پێیان وایە بیسمیللا (ئایەتێکە) لە هەموو سوڕەتەکان جگە لە سوڕەتی التوبة نەبێ، کە بەبێ بیسمیللا دەست پێدەکا.
ئەم ڕایە ئەوە دەگەیەنێ کە پێویست ئەکات نوێژخوێن لەسەرەتای هەموو سوڕەتەکاندا بڵێ [ بِـسٔمِ اللەِ الرَّحٔمَـنِ الرَّحِـیم ].
🔴ڕای بەهێز و پەسەنـد کـامەیـە !!🔴

ڕای بەهێز و پەسەنـد ئەوەیە کـە
[ بِـسٔمِ اللەِ الرَّحٔمَـنِ الرَّحِـیم ] ئایەتێکە لە سوڕەتی الفاتحة و سوڕەتەکانی تردا.
(کە ئەمە ڕای ئیمامی شافیعی و چەندین زانای ترە).

🎯کەواتە (دروستترە ) نوێژخوێن لە

[هەموو ڕکعاتەکانی نوێژەکەیدا ] و لە [سەرەتای هەموو سوڕەتەکان] واتە (لە سوڕەتی الفاتحة + لە ئەوانی تریشدا ) بڵێت:-
[ بِـسٔمِ اللەِ الرَّحٔمَـنِ الرَّحِـیم ] .

تەنانەت ئەگەر لەدەرەوەی نوێژیشدا سوڕەتێکی خوێند ( دروستترە) بە بیسمیللا دەست پێ بکات.
هایالسَلَامُ عَلَيكُم وَرَحمَة اللهِ وَبَرَكَاته

ئۆفلاحول ولاقوة الاباللە العلي العظیم

واواللهم بارکماشاءاللەتبارک الرحمن

ئۆکەیان شاءاللە

بایفي حفظ اللە


ئاگاداری ئەو هەڵانە بن موسڵمانان👍
1
بەڕێزان ، لەوەیە لەنێو ئێمەدا کەسی وا هەبێت تاکو ئێستا نەزانێت شێوازی دروستی خوێندنەوەی[ ‌ أَعُوذُ‌‌ بِاللَّهِ‌‌ ‌مِنَ‌‌ ‌الشَّيطَانِ‌‌ ‌الرَّجِيمِ‌ ‌] یاخود [ بِـسٔمِ اللەِ الرَّحٔمَـنِ الرَّحِـیم ] چۆنـە!!

تکایە بەووردی سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن👇 بۆ زانینی شێوازی دروست خوێندنەوەیان.
2025/10/22 08:12:18
Back to Top
HTML Embed Code: