Telegram Web Link
خاڵی سێـیـەم:-
تەکبیڕەی چوون بۆ ڕکوع واجبە یان سوننەت!

پێشتر باسمان لێوەکردووە کە بەدەنگی زۆرینەی جمووری زانایان،  تەکبیڕەی (اللەاکبر) ی سەرەتای نوێژدابەستن واجبـە و بەنەکردنی نوێژەکەت بەتاڵ دەبێتەوە.

وە سەبارەت بە تەکبیرەکانی تر ، بۆ نمونە تەکبیرەی چوون بۆ ڕکوع و یان سەرجەم تەکبیڕەکانی تر، بەڕای جەماوەری زانایان سووننەتە.
- واتە سوننەتە لەکاتی چوون بۆ ڕکوع بڵێیت اللەاکبر، گەر لەیادت چوو یان نەوکرد ئەوا نوێژەکەت بەتاڵ نابێتەوە، بەڵام بۆ هیچ کەسێک نیە بەتەواوی وازی لێ بهێنێت.
📎 ئایە شێوازی دەست بەرزکردنەوە چۆنە؟
📎هەڵە باوەکان چین لەکاتی دەست بەرزکردنەوە؟

هەردووکیان پێشتر بەووردی باسکراوە، جا بۆ ئەوەی بابەتەکە زیاتر درێژ نەبێتەوە، لە خوارەوە تەنیا بەشێوەی(تاگکردن) ئاماژە بە بابەتەکە دەکەین کەپێشووتر باسمان لێوەی کردووە
🎯لە بابەتی حەوتەمەوە دەتوانن تەواوی وردەکاریەکان ببیننەوە .
🤝 ببوورن لەدرێژی بابەتەکە، بەجدی هەوڵی تەواومان دا تاکو بتوانین بەباشترین و ڕوونترین شێواز زانیاریەکان بگەیەنین.

لەدڵەوە دوعایەکی بەخێرمان بۆ بکەن.
بارک اللە فیکم.🤍🌹
•.ئــیمـامی عــومەر.•

“مࢪۆڤـی ژیࢪلەو شتەدا شەࢪم دەکات
کـہ نە
ࢪ࣪ان پێوەی شاناࢪ࣪ی دەکات”.🤍🦋
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پـەروەرێنم ...
پشتت پێ  دەبەستم و دواتر هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ ئەو قەدەرەدا دەڕۆم ڪە دەیهێنیتە ڕێگام، یارمەتیم بدە و ڕێگاڪانم ئاسان بکە، من ئەگەر شایستەش نەبم تۆ 'ڪەریم'یت بە بەندەی خۆت، تینوى ڕەحمەتی تۆم و تۆش خاوەن ڕوبارێڪی پڕ ڕەحمەتی بێ ڪۆتایت، لەگەڵمبە و مەمدەوە دەست خۆم و هیچ ڪەسێکی تر ڪە تۆ ناناسێت خودایە.!
صوت ٠٠٥
<unknown>
⏩️شتەڪان قبوڵ بڪە ⏪️

وەڪ ئـەوەی ڪە هـەیـە، بە ڪەم و
ڪورتیەڪەیەوە قبوڵی بڪە
ڕزقەڪەت، ئـازیزانت، ئەو شتـانەی
خــودا دەیهێنێتە ڕێگات و لە
چـاوی تۆدا ڪەم و ڪورتی تێدایە . .
ڪامڵ بـوون شتێڪی زۆر سامناڪە،
زۆربەی جـار ڪامڵبوونی شتێڪ واتە
ڪۆتــایی هاتنی ئەو شتە. .💕

"الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ"
ئیمڕۆ ئایینەڪەم بۆ ڪامڵ ڪردن..🦋.

لە دوای دابەزینی ئەم ئـایەتە،
پێغەمبەری خـودا 🤎 وەفاتی ڪرد💔
︎ ︎
ئایا هەموو کارەکانت بەدەستی خودا نییە؟
دەی کەوایە، ئارام بە.
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە..
هاتینەوە خزمەتتان لەپێناو خودا☝🏽
*´*´*´*´*´*´*´*´*´*´*`´*
بابەتی هەژدەهەم:- چۆنیەتی ڕکوع بردن .

🎯ڕکـوع: انحناء
واتە:- چەمینەوە لە زمانی عەڕەبیدا
وە لە شەرعدا :- چەمینەوە بەسەرو پشت و تا دەچەمیتەوە تا ئاست چۆکەکانت.
ڕکوع ، لەڕوکن و بناغەی نوێژە و پێویستە نوێژخوێن زۆر ئاگاداری بێت و بەتەواوی و بە جوانی ئەنجامی بدات.
ئەنجامنەدانی ڕکوع نوێژەکەت بەتاڵ دەکاتەوە
سەروەرمانﷺ فەرموویەتی :-
کەسی واهەیە 60 ساڵ نوێژ ئەکات، هیچی لێوەرناگیرێ، چونکە لەوەیە ڕکوع بردنی تەواوبێ بەڵام سوژدە بردنی تەواو نیە، یاخود لەوەیە سوژدە بردنی تەواوبێ بەڵام ڕکوع بردنی تەواو نیە.

🎯بەڕاستی هەڕەشەیەکی زۆر مەترسیدارە، نوێژخوێنان پێویستە ئاگاداربن.
💡شێوازی ڕکوع بردنی پێغەمبەری خودا
چۆن بووە؟

🔹یـەکـەم:- ناو لەپەدەستەکانی لەسەر ئەژنۆکانی دادەنابەجۆرێ (لەسەری جێگیرو توند دەکردن)، هەروەک بڵێی(بە لەپەدەستەکانی ئەژنۆکانی گرتبن).
🔹دووەم:- لەکاتی دانانی دەستەکانی لەسەر ئەژنۆکانی، (پەنجەکانی لەیەکتر جیادەکردنەوە)
[ نەک بەیەکەوەیان بلکێنیت✖️]

بۆ تێگەیشتنی زیاتر، سەیری وێنەکە بکە
🔹سێـیەم:- ئانیشکەکانی لەلاکانی دوور دەکردەوە، واتە باڵەکانی لەیەکتر دەکردەوە.

🔹چوارەم:- لەکاتی کڕنوش بردنەکەیدا (پشتی ڕێک و ڕاست دەکردەوە).
بە واتایەکی تر واتە ،
- پشتی نە زۆر نزم دەکردەوە، وە نە زۆریش بەرزی دەکردەوە، وە فەرمویەتی
نوێژی ئەو کەسەتان تەواو نیە کە لەکڕنووش و سوژدەدا پشتی بەتەواوی ڕاست نەکاتەوە.

سەیری وێنەکەبکەن بۆ تێگەیشتنی زیاتر
😇1
🔹پێنجەم:- لەگەڵ ڕاستکردنەوەی پشتیدا
(سەریشی)ڕاست دەکردەوە لەگەڵیدا، واتە ( نە بەرزتری دەکردەوە نە نزمتری دەکردەوە لەئاستی پشتی ) بەڵکو لەناوەڕاستدا دەیهێشتەوە ، بەهاوسەنگی لەگەڵ بڕبڕەی پشتیدا.
سەرنجی وێنەکە بدەن بۆ تێگەیشتی زیاتر.

ئەو هەڵە باوانەی کە ئەنجام دەدرێن لەکاتی ئەنجامدانی ڕکوع دا
🍓1
🤍🌸
خوشکان و برایانم ،بابەتەکە ووردە و بە ووردی خوێنەری بن، بەهیوای سوود بینین ان شاءاللە

صڵاواتیش لەیاد مەکەن.
اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد
👍2🤗1
گـونـاهـەکـانــی ڕابـردوو تـەنـهـا تـەوبـەیـەکـی ڕاسـت و دروسـتـی دەوێـت
بـێـگـومـان پـەروەردگـاریـش لـێـخـۆشـبـوو و مـیـهـرەبـانــە ...
🤍
4❤‍🔥1
                     ببەخشە
گەر زیاد نەڪات ڪەمیش ناڪات . .💛
👍3🤩1
" مادام نیەتت فێربوون بێت چەندە بە لەسەرخۆیش بخوێنیت هەر دەگەیتە ڪۆتاییەڪەی "
3
2025/10/19 15:26:29
Back to Top
HTML Embed Code: