Telegram Web Link
نیەتی دڵت بۆ ئەوان چی بوو خودا ئەوەت پێدەبەخشێت🥀🤎
2
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
هاتینەوە خزمەتتان لەپێناو اللە تعالا☝🏽
´´´´´´´´´´´´´´´´´´´´`´
بابەتی نۆزدەهەم:- زیکرەکانی کڕنووش.

سەروەرمانﷺ لەدوای چوون بۆ رکوع و جێگیرکردنی ئەندامەکانی جەستەی وەک ئەوەی لەبابەتی پێشووتردا باسمان کرد، ئینجا لەڕێگەی زیکرەوە ستایشی پەروەردگاری دەکرد.
🔴ئەصڵ وایە نوێژخوێن زیکری
(سبحان ربی العظیم) بخوێنێت لەکاتی ئەنجامدانی رکوع، هەروەکو پێغەمبەرمانﷺ زۆرینەی جارەکان خوێندوویەتی.
ئایە پێویستە چەند جار زیکری [ سبحان ربي العظیم ] بوترێت لەرکوعدا ؟

💡ئیمام شافیعی چوار ئاستی بۆ دیاریکردووین بۆ وتنی زیکرەکانی رکوع؟
__
1- ئاستی ڕێگەپێدراو:- بەوتنی "یەک جار" زیکری سبحان ربی العظیم، ڕوکنەکەت دەچێتە ئەم ئاستەوەو دروست ئەبێت.

2- ئاستی کاملبوون (بەپلەی نزم ):- بەوتنی "سێ جار" زیکری سبحان ربی العظیم، روکنەکەت دەچێتە قالبی کاملبوونەوە بە نزمترین ئاستی کاملبوون.

3- ئاستی کاملبوون (بەپلەی ناوەند):- بەوتنی "پێنج جار" زیکری سبحان ربی العظیم،  ڕوکنەکەت دەچێتە قالبی کاملبوونەوە بە ئاستێکی وەسەتی کاملبوون.

4- ئاستی کاملبوون (بەپلەی بەرز):- بەوتنی
" دە جار " زیکری سبحان ربی العظیم ،
روکنەکەت دەچێتە قالبی کاملبوون بەئاستێکی بەرزی کاملبوون.
🤝بەڕێزان🤝..
خۆی سوننەت وایە کە نوێژخوێن سێ جار سبحان ربی العظیم بڵێ لەرکوعدا، کە ئەمە لایەنی هەرە کەمیەتی کە باشتر وایە بیکات.
خۆ ئەگەر بتوانێت پێنج جار بیکات یانیش بیکاتە دە جار، ئەوە زۆر باشتر و چاکتر و پڕ خێرترە بۆی.

هاتووە کە پێغەمبەرمانﷺجاری وابووە سێ جار زیکرەکەی دووبارەکردۆتەوە، یانیش  هەبووە پێنج جار و جاری واش هەبووە دە جار دووبارەی کردۆتەوە.
وە لەئەنەسەوە (خودا لێی ڕازی بێ) گێڕدراوەتەوە کەوتویەتی، نوێژم لە دوای هیچ کەس نەکردووە شێوەی نوێژ کردنی زیاتر لە نوێژی پێغەمبەر بچێ جگە لە(عومەری کوڕی عبدالعزیز)، خەمڵاندمان ئەم گەنجە لەڕکوعدا دە جار (سبحان اللە العظیم )ی گوتووە.


بەداخەوە، بەشێکی زۆرمان ئەچین ئەگەڕێین و ئەپرسین تا بزانین ئایە کەمترین و ئاسانترین شێوازی زیکری رکوع وتن چیە و چۆنە ؟

نایەین بیربکەینەوەو بەخۆمان بڵێین کە گرنگترین شت لەژیانماندا نوێژە، بۆیە پێویستە هەوڵی تەواو بدەین بۆ ئەنجامدانی نوێژەکان بە باشترین شێوە تاکو زۆرترین پاداشت بەدەست بهێنین.
خوشک و برایانی ئازیز ..
لەبابەتی ژمارەی جارەکانی وتنی زیکری رکوع [ تکایە هەوڵ مەدەن] کەمترین ئاستی هەڵبژێرن، چونکە ئەمە وادەکات خشوعت کەم ببێتەوەو نەتوانیت بەجوانی و دروستی رکوعی نوێژەکەت ئەنجام بدەیت.

گەر توانیت هەمووکات 10 جار زیکرەکە دووبارە بکەوە، گەر نەتتوانی هەر هیچ نەبێ روکنەکەت بگەیەنە ئاستی وەسەت و پێنج جار زیکرەکە بڵێوە.
تاکو پاداشتێکی باش و زیاتر بەدەست بهێنیت ان شاءاللە.
🎯 بەهیوای ئەوەین ڕوون بێت لاتان.

لەدوعای خێر بێ بەشمان مەکەن🤲
بارک اللە فیکم.
سورة_الكهف_كاملة_بيشةوا_قادر_الكردى_رمضان_2023_Surah_Al_Kahf_Peshawa
<unknown>
{السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه}

"هەینیتــان پڕ خـێر و بەرەکـەتدار بێت"

✹ڕووناکی نێوان دوو هەینی وەرگرە بەخوێندنی سوڕەتی «الکهف»
____

♡سوڕەتی الکهف لەشەو و ڕۆژی هەینی ♡

«هەرکەسێک سوڕەتی [ الکهف ] بخوێنێت لەڕۆژی هەینی بۆی دەبێتە ڕووناکی لەنێوان دوو هەینیەکە».

[ صحيح الجامع الصغیر : ٦٤۷۰



🌻لەم ڕۆژەدا زۆرترین سەڵاوات بڵێن🌻

🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ .🌻❤️
ڕوونکردنەوەی زیاتر سەبارەت بە ( ڕێژەی وتنی زیکری سبحان ربی العظیم)

وەک وتمان، وتنی تەنیا (1 جار) (سبحان ربی العظیم) لە رکوعدا ڕێگەپێدراوەو رکوعەکەت بە دروست هەژمار دەکرێت...... بــەڵام...

💡وەکو دەزانین لەهەموو حاڵەتێکدا باش و باشتر هەیە، کامل و کاملتر هەیە، لێرەش ئاواهیە.

🎯جا بۆ ئەوەی رکوعەکەت بچێتە ئاستێکی باشتر یاخود [ کامل بوونەوە] وا چاکترە [ زیاتر لە جارێک زیکرەکە دووبارە بکەیتەوە]
جا کامل بوونەکەش سێ ئاستی هەیە:-

بە 3 جار وتنی زیکرەکە، رکوع دەچێتە ئاستی کامل یەوە ( کاملبوونی سەرەتایی).
وە بە 5 جار وتنی زیکرەکە، رکوع دەچێتە ئاستێکی بەرزتری کاملیەوە (وەسەتی کاملبوون)

🔴ئاخر پلەی کاملبوونی رکوع یش، بە وتنی (زیاتر ) لە(پێنج جار)ی زیکرەکەیە،جا چەنێک زیاتر بێ تەواوە.
لەپێغەمبەری خودا بیستراوە کە 10 جاریش زیکرەکەی دووبارە کردۆتەوە.
📎نوێژخوێن بەپێی توانای خۆی دەتوانێت ڕێژەیەک هەڵبژێرێت.
بەڵام وا باشترە و خشوعی زیاترە بۆی، کە بەلایەنی کەم سێ جار زیکرەکە دووبارە بکاتەوە، تاکو رکوعەکەی بچێتە ئاستێکی کاملەوە.

ئیتر گەر تواناشی هەبوو کاملبوونی رکوعەکەی زیاتر بکات و بیگەیەنێتە عەدی وەسەتی کاملبوون یاخود لووتکەی کاملبوون ،
ئەوا باشتر و چاکترە بۆی کە ئەنجامی بدات.
🎯لەوەیە بۆ بەشێکتان قسەکان دووبارە بن، بەحوکمی ئەوەی دوێنی باسم کردبوو، بەڵام بەوە ئاسوودەتر بووم کە ڕوونکردنەوەی تر بدەم تاکو بەتەواوی و باشتر مەفهوومەکە بگات بەهەمووان.

ببوورن لەدرێژکردنەوەی بابەتەکە..🤍🌸
ابن القیم دەڵێت:
گوێگرتن لەگۆرانی و زیکرکردن و قورئان لە شوێنێکدا کۆنابنەوە مەگەر یەکێکیان ئەوی دیکە دەرکات، کۆنابنەوە مەگەر لەجەنگدا، هەرگیز ئاشتی ناکەوێتە نێوانیان..
الكلام علی مسألة السماع (ص۱٠٠)ط:دار مدار الوطن.
بەهەمان شێوە لە النونیة دەڵێت:
حُبُّ الکِتابِ و حُبُّ ٲلحانِ الغِنا
في قَلبِ عَبدِِ ليسَ يَجتمِعانِ
#رقائق
﷽﴿الۤمۤ ۝ ٱللَّهُ لَاۤ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡحَیُّ ٱلۡقَیُّومُ…
القارئ : عبدالرحمن مسعد
دەستپێکی ڕۆژەکەت با گوێگرتن لە قورئان بێت،قورئان شفایە بۆ دڵ و دەروون.🌗🖤
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ النَّارِ


خودایە داوای بەدەست ھێنانی بەھەشتت لێ دەکەم و پەنات پێدەگرم لە ئاگری دۆزەخ🤲🏻🌸
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئامۆژگاری مامۆستای بەڕێز بۆ زیاتر دووبارەکردنەوەی زیکری رکوع و پەلەنەکردن تێیدا.

م.محمد احمد کەلاری.
#لەپێناو_خودا_شەیری_بکەو_بڵاوی_بکەوە.
1
︎ ︎🌸🪽~

هـەر ڪەسێڪ بە دوای ئارامیدا
بـگەرێــت رۆژ بـە رۆژ ژیــانـی
سـەخت تر ئەبێ ، هەر ڪەسێڪ
بـە دوای سەخـتیدا بگەرێـت رۆژ
بـە رۆژ ژیـانی ئـارام تر ئـەبێ . .
💜
︎ ︎
︎ ︎
2025/10/18 06:15:51
Back to Top
HTML Embed Code: