"ئەمڕۆ زووتر دەخەوم.."
درۆیەک کە هەردەم بۆ خۆمی دەکەم
تاکوو ژاوەژاوی حەسرەت
لە مێشکمدا
هێمن ببێتەوە...!!!!


#مەحموود_دەروێش
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
خۆش‌ نابم  لەو ڕێگایانەی بێ تـۆ هاتن،
لەو هەورانەی لە نەبوونتا بارین،
خۆش نابم...!!!!


#ڕەزا_جەمالی‌_حاجیانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
نیمە ئاواڵێ لە گۆشەی بێکەسیدا، خەم نەبێ

چاکە ئەو لێرەش وەفای هەر ماوە، سایەی کەم نەبێ...!!!


#هێمن
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
لە کۆتاییدا
بوونەوە بە نامۆ
هەروەکوو پێشتر....!!!!!


#مەحموود_دەروێش
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
#پەندی_پێشینیان بەشی [۶].

تا گورگ دەکا تۆبە وەک نەسووح
سەبری ئەییوبی دەوێ و عومری نووح

ئەم نەقڵە دڵی پیاو دەکاتە بەرد
قەل بە قەل دەڵێ: ڕووت ڕەش بێ نامەرد!

ئەو کەسەی دەبوو نەدۆڕێ، دۆڕا
بۆ ئاسنی سارد دەکوتی لەخۆڕا؟

#مەلاغەفوور_دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
هەواڵی مەرگم هەرکەسێ بۆتی هێنا،پێبکەنە
ئاخر زیندووم ئەکاتەوە هەواڵی پێکەنینی تۆ

🖋️دڵنووس
——
https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
کێ وەکوو تۆ
ڕۆژی سەد جار
لەداوێنڕا هەتا قوللە
بەخەممدا هەڵدەڕوانێ؟
#پەشێو


https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
گوزەشت ئازیز
چپە و ماچی
هەمیشەمان لە سێبەرا

شەوەژوانی
تێڕوانینی
بە جووتەمان لە ئەستێران

گوزەشت ئازیز
ئێوارەی ناو ساڵ و وەرزی
یەک‌تر بینین
ڕێژنە نیگا
ئومێدی زۆر
خەون و تاسەی یەک‌تر بینین

#سمایل_خورماڵی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
شەرافەت پێویست ناکا بەدەستی بێنن،
بەس لە دەستی نەدەن تەواوە...!!!!

#شۆپێنهاور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
لە سەرەتای هەر پەیوەندییەکدا هەستەکان ئاشکرا دەبن، لە کۆتاییەکەشیدا ڕەوشت و ئەخلاق...!!!!!



#نەجیب_مەحفووز
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
#پەندی_پێشینیان بەشی [٧].

بەسمان بە سەردا لێدە گیز و فیز
پێوەدان خۆشە، نەوەک ویزەویز.

دەڵێن نابارێ لە هەموو هەوران
دڵنیاش مەبە لە سووڕی دەوران.

لاوی کورد لە خۆی بەستێ فیشەکدان
هیچ  شایەک قەبووڵ ناکا بە سەپان.

#مەلاغەفوور_دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
لە هەر سەد کەس، یەک کەس بایەخی ئەوەی هەیە قسەی لەگەڵ بکەی،
گوێ مەدە خەڵکی هەرچێک ئەڵێن، با بڵێن...
هەموو کەس ئازادە کە گەمژە بێت....!!!!


#شۆپێنهاور
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
لە سەرەتای هەر پەیوەندییەکدا هەستەکان ئاشکرا دەبن، لە کۆتاییەکەشیدا ڕەوشت و ئەخلاق...!!!!!



#نەجیب_مەحفووز
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
ئەو درۆیانەی کە بە جەوهەر ئەنووسرێن
قەت ناتوانن ئەو حەقیقەتانەی کە بە خوێن نووسراون بشارنەوە...!!!!!


#لو_شون
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
#پەندی_پێشینیان بەشی [٨].

ئەمەش نەقڵێکی  لەمێژ و کۆنە
پاداران بگرە، بێ پا هی خۆنە.

ئەوەی تۆ قینت لێ بوو، خرا گڵ
دەجا چنگێ ڕۆن هەڵسوو لە سەر دڵ

لە ترس و خۆفی ماری بەدکردار
لە پەنای ئاگر خۆم داوە حاشار

#مەلاغەفوور_دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
مرۆڤ کە خۆی سووک کرد
هەرچێکی بەسەر بێت حەقی خۆیە...!!!!


#داستایۆفسکی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
تۆ دەریامی
بە شەپۆلی لەنجەولارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگەژنیت
بە سامیت
تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری
بۆ چۆڵبڕی لەپێکەوتوو
تاپۆی شاری
تۆ ڕۆح‌سووکی وەک خەونی خۆش
وەک هەناسە
جێ ناگری لە توێی شیعرا چەشنی تاسە
تۆ تراوکەی
جارێ دیار، گاهێ نەدیاری
هیوای تینووێتیی ڕێبواری...

#سوارە_ئیلخانزادە


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌
‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌
با حەقیشی بێ،
لە بۆ مەنسوور أنا الحق حەق نییە

شێتییە مەجنوون ئەگەر
                       بێنازی لەیلایی بکا...!!!!

#مەحوی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

https://www.tg-me.com/baxceyxeyal
2024/05/09 06:46:19
Back to Top
HTML Embed Code: